قادیانیه‌ت! يان موسوڵمانانی ئه‌حمه‌دی؟

به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
كاتێك له كتێبه‌كانی نه‌یارانی هه‌ر كۆمه‌ڵێكدا زانیاری وه‌رده‌گریت به زۆری وێنه‌یه‌كی شێواو و دزێوی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ت پیشان ئه‌دات، به‌ڵام هیچ كۆمه‌ڵێك نیه وه‌ك ئه‌م كۆمه‌ڵەی ئێمە شێوێندرا بێت… كاتێك ناوی (قادیانی) ئه‌بیسترێت زۆرێك له خه‌ڵكی وشه‌ی كافر بوون و له ئایین ده‌رچوون دێت به هزریاندا. سه‌ره‌تا با بزانین له‌لای نه‌یارانی ئه‌م كۆمه‌ڵە، قادیانی چییه؟!
بۆ نموونه له یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی نه‌یارانیدا هاتووه:
“- باوه‌ڕیان وایه كه خوا نوێژ ده‌كات و به‌ڕۆژوو ده‌بێت و ده‌خه‌وێت و هه‌ڵده‌سێت و ده‌نووسێت و واژۆ ده‌كات و هه‌ڵه ده‌كات و سه‌رجێیی ده‌كات.
– دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌كه باوه‌ڕی وایه كه پهرستراوهكهی (خوایه‌كه‌ی) ئینگلیزییه.
– باوه‌ڕیان وایه دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌كه‌یان له هه‌موو پێغه‌مبه‌ران گه‌وره‌تره.
– ئه‌ڵێن هیچ قورئانێك نییه مه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌كه‌یان پێشكه‌شی كردووه، و هیچ فه‌رمووده‌یه‌ك نییه ئه‌وه نه‌بێت كه له ژێر ڕووناكی وته‌كانى ئه‌ودايه، و هیچ پێغهمبهرێكش نیه مه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه له ژێر سالاری ئه‌ودایه.
– باوه‌ڕیان وایه كتێبه‌كه‌یان دابه‌زیوه و ناوی (الكتاب المبین)ـه و جگه له قورئانه.
– باوه‌ڕیان وایه خاوه‌نی ئایینێكی نوێی سه‌ربه‌خۆ و شه‌ریعه‌تێكی سه‌ربه‌خۆن، هاوه‌ڵانی دامه‌زرێنه‌ر وه‌ك صهحهبهكان وان.
– باوه‌ڕیان وایه (قادیان) وه‌ك مه‌ككه‌ی پیرۆز و مه‌دینه‌ی مونهوهرهیه، به‌ڵكو گه‌وره‌تره له‌و دووانه و خاكه‌كه‌شی ڕووگه‌یانه (قیبله) و حه‌جیشیان هه‌ر له‌وێیه.
– پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی تێكۆشان (جیهاد)، و گوێڕایه‌ڵی كوێرانه بۆ حكومه‌تی ئینگلیز، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌لی ئه‌مرن به ده‌قی قورئان.
– مه‌ی و ئه‌فیۆن ومادده سڕكه‌ره‌كان به حه‌ڵاڵ ده‌زانن.”
(الموسوعة الميسرة في الأديان والمذاهب المعاصرة، الرياض: الندوة العالمية للشباب الإسلامي، ط2، 1409هـ1989م، ص390)
له‌مه‌وه تێگه‌یشتین كه ئه‌م كۆمه‌ڵه (قادیانی) دوورن له ئیسلامه‌وه و ئامانجیان له ناوبردنی ئایینی ئیسلامه… به‌ڵام ئایا له واقیعدا كۆمه‌ڵێكی له‌و جۆره بوونی هه‌یه؟؟
بێگومان ئه‌گه‌ر هه‌رچه‌نده به‌دوای ئه‌و كۆمه‌ڵه‌دا بگه‌ڕێیت به هیچ جۆرێك كۆمه‌ڵێكی له‌و جۆره‌ت ده‌ستناكه‌وێت، به‌ڵكو له ڕاستیدا ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌م بیروباوه‌ڕانه دراونه‌ته پاڵیان بریتین له (كۆمه‌ڵی ئيسلامی ئه‌حمه‌دی)
نه‌وه‌ك هه‌ر بیروباوه‌ڕی ناڕاست دراوه‌ته پاڵ ئەم کۆمەڵە، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت ناوی كۆمهڵهكهشیان گۆڕاوه!!
ئێستاش كاتی ئه‌وه‌یه بزانین ئه‌م كۆمه‌ڵه چی ئه‌ڵێن سه‌باره‌ت به‌و خاڵانه‌ی كه له سه‌ره‌وه دراوه‌ته پاڵیان؟
به كورتى: هه‌موو موسوڵمانێكی ئه‌حمه‌دى بیروباوه‌ڕی وایه: هه‌موو ئه‌و بیروباوه‌ڕانه كوفرن و له ئیسلام ده‌رچوونه، هه‌ر كه‌سێك یان كۆمه‌ڵێك ئه‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی هه‌بێت یان ته‌نها یه‌كێك له‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی هه‌بێت ئه‌وا به موسوڵمان هه‌ژمار ناكرێن و ئه‌حمه‌دیش خۆی بێبه‌ری ئه‌كات له‌م كۆمه‌ڵه وەهمیه بەناو (قادیانی!)
بیروباوه‌ڕی كۆمه‌ڵی ئيسلامی ئه‌حمه‌دی
– ئیسلام ئایینی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه و هه‌ر كه‌سێك جگه له ئیسلام هه‌ڵبژێرێت له خه‌ساره‌تمه‌ندان ده‌بێت.
– قورئان دهستووریهتی، و باوه‌ڕیشیان وایه تا ڕۆژی دوایی ده‌ستووری خاوه‌ن هه‌قه‌كان ده‌بێت.
– باوه‌ڕیان به هه‌موو بنه‌ماكانی باوه‌ڕ هه‌یه.
– باوه‌ڕیان به هه‌موو بنه‌ماكانی ئیسلام هه‌یه، و باوه‌ڕیان وایه هه‌ركه‌سێك شتێكی بگۆڕێت ئه‌وا له دین ده‌رئه‌چێت.
گرنگترین ئه‌و بیروباوه‌ڕه جیاوازانه‌ی (كۆمه‌ڵی ئيسلامی ئه‌حمه‌دی) له بیروباوه‌ڕی باوی موسوڵمانان
بێگومان ئیمامی مه‌هدی هاتووه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ئایینی ئیسلام، واتای نوێكردنه‌وه بریتییه له پاككردنه‌وه‌ی ئایینی ئیسلام له‌و هه‌ڵانه‌ی كه به تێپه‌ڕینی كات دزه‌ی كردووه‌ته ناوی له ته‌فسیر و بیروبۆچوونی هه‌ڵه… وه گێڕانه‌وه‌ی ئیسلامه بۆ پاك‌و یبێگهردیهكهی سه‌ره‌تای هه‌روه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) به پاكی و بێگه‌ردی هێنای بۆ مرۆڤایه‌تی.
بۆیه شتێكی ئاساییه كه ئه‌م كۆمه‌ڵه چه‌ند بیروبۆچونێكی جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ موسوڵمانه گشتییه‌كه‌دا، وه له گرنگترین ئه‌و بیروباوه‌ڕانه:
1. پێغه‌مبه‌رایه‌تی خاوه‌ن شه‌ریعه‌ت به كۆتا هاتووه، به‌ڵام پێغه‌مبه‌رایه‌تی بێ شه‌ریعه‌ت به كۆتا نه‌هاتووه، واته: وه‌حی ته‌شریعی به كۆتا هاتووه و وه‌حی مژده‌ده‌ر به كۆتا نه‌هاتووه و هه‌تا ڕۆژیی دوایی به‌رده‌وام ئه‌بێت له‌م ئوممه‌ته‌دا.
2. پێغه‌مبه‌ر عیسا (علیه السلام) به شێوه‌یه‌كی ئاسایی مردووه، نه‌كوژراوه و نه به خاچه‌وه مردووه، به‌ڵكو مه‌سیح خۆی له‌سه‌ر خاچهكهههڵواسرا(عُـلّـق) به‌ڵام نه‌مرد، وه خوای گه‌وره ڕزگاری كردووه له‌و جۆره مردنه، و به زیندوویی و به بووراوه‌یی له خاچه‌كه دابه‌زێنرا، پاشان كۆچی كرد بۆ لای هۆزه‌كانی تری نه‌وه‌ی ئیسڕائیل و چه‌نده‌ها ساڵی تر ژیا… به كه‌سێك ده‌وترێت له خاچدراو (مصلوب) ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر خاچه‌كه‌وه بمرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خاچ بدرێت و پاشان به زیندووی دابگیرێت پێی ناوترێت (مصلوب). بۆیه وته‌ی خوای گه‌وره (شبه له‌م) واتای وایه: “له خاچدانهكهیان لێ تێكچوو”، به واتایه‌كی تر: وایانزانی كه به‌سه‌ر خاچه‌كه‌وه مردووه، نه‌وه‌ك بڵێین واتای وایه: لێیان گۆڕا به كه‌سێكی تر. هه‌روه‌ها مه‌به‌ست له وشه‌ی “نزول” كه له فه‌رمووده‌كاندا هاتووه بریتیه له هاتنی كه‌سێكی هاوشێوه‌ی مه‌سیح (علیه السلام) له ئوممه‌تی ئیسلامی.
3. مه‌هدی و مه‌سیح دوو سیفه‌تن بۆ یه‌ك كه‌س ئه‌ویش بریتیه له میرزا غوڵام ئه‌حمه‌د (علیه السلام).
4. قورئانی پیرۆز هیچ حوكمێكی مه‌نسوخی نیه، و هیچ ئایهتێكیشی هه‌ڵنه‌گیراوه.
5. ته‌نها مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌م زهویەدا بەرپرسیارە (واتە موكەللـەفە). وشەی (جن) له قورئانی پیرۆزدا كاتێك له‌گه‌ڵ (إنس) دا بەیەکەوە دێت واتای خه‌ڵكانی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌گه‌یه‌نێت، هەروەها وشەی (إنس)یش خه‌ڵكه گشتیه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت. شتێك نیه به ناوی ده‌ستوه‌شاندنی (جن) و چوونەناو له‌شی مرۆڤه‌كان! وه سحریش خه‌ڵه‌تاندنی چاو و فێڵ كردنه، وه پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله عليه وسلم) سحری لێنەكراوه.
6. كوشتار (الجهاد القتالي) خوای گه‌وره ڕێی پێداوه بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سنوربهزێنان، نه‌وه‌ك بۆ تۆڵەسهندنهوه له خه‌ڵكی نا موسوڵمان له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕه‌كه‌یان، ئه‌وه‌ی ئاشتی بكات ئاشتی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی دژایه‌تی بكات و شه‌ڕ بكات شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین. وه دروست نیه ده‌ست پێشخه‌ربین له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هیچ كافرێكی ئاشتیخوازدا (نا شه‌ڕكه‌ر). بۆیه هه‌موو موسوڵمانێكی ئه‌حمه‌دی باوه‌ڕی وایه: ئیسلام ئازادی ئایینی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، وه چه‌نده‌ها ده‌ق هه‌یه له قورئانی پیرۆزدا له‌وانه (لا إكراه ا‌لدین..)، بۆیه كه‌سی هه‌ڵگه‌ڕاوه له دین ناكوژرێت به هۆی ئه‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌ی مه‌گه‌ر دوای ئه‌وه دژایه‌تی موسوڵمانان بكات و شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ بكات.
7. ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌هاده بهێنێت به موسوڵمان داده‌نرێت، وه شتێ نییه به ناوی كافر كاردن (التكفیر)، ئێمه حوكم به ڕواڵه‌ت ده‌كه‌ین خوای گه‌وره زانایه به نیازی به‌نده‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕاجیایی نیه له‌وه‌دا كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕی به پێغه‌مبه‌رێك نه‌بێت ئه‌وا بنه‌مایه‌ك له بنه‌ماكانی باوه‌ڕی ڕوخاندووه، و له ڕۆژی دواییدا خه‌ساره‌تمه‌ند ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی ته‌واوی پێگه‌یشتبێت.
8. هه‌موو پێغه‌مبه‌ران بێ تاوانن، بۆیه ئه‌و ته‌فسیرانه قبوڵ ناكرێن كه باس له تاوانباری پێغه‌مبه‌ران ده‌كات، بۆ نموونه: ئه‌وترێت پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم (علیه السلام) سێ جار درۆی كردووه!! حاشا ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نه سێ جار و نه جارێكیش درۆی نه‌كردووه.
9. پێغه‌مبه‌ران به‌ڵگه و نیشانه‌یان هه‌یه بۆ سه‌لماندنی ڕاستی بانگه‌شه‌یان، به‌و به‌ڵگانه‌ش ئه‌وترێت (موعجیزه). هه‌ر چه‌نده ئه‌م وشه‌یه وشه‌یه‌كی قورئانی نیه به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت به هاو واتا بۆ نیشانه و به‌ڵگه دانراوه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و موعجیزانه له سوننه‌تی گه‌ردوونی ده‌رناچن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ سوننه‌تێكی خوای گه‌وره ناگۆڕیت و لاناچێت. به‌ڵام هیچ دروستكراوێكيش د‌رك به هه‌موو سوننه‌ته‌كانی خوای گه‌وره ناكات.
10. نیشانه‌كانی هاتنی ڕۆژی دوایی هاتوونه‌ته‌دی، به تایبه‌ت ده‌ركه‌وتنی یه‌ئجووج و مه‌ئجووج و ده‌ججال و (الدابة) و هاتنی مه‌سیح و مه‌هدی.. هتد؛ (یه‌ئجووج و مه‌ئجووج): داگیركاری ڕۆژاوا و ڕووسین كه له‌م سه‌دانه‌ی كۆتادا وڵاته ئیسلامی و عه‌ره‌بییه‌كانیان داگیركردووه، (ده‌ججال): بریتیه له‌و قه‌شانه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌ئجووج و مه‌ئجووجدا هاتوون به ئامانجی به گاوركردنی موسوڵمانان هه‌تا بتوانن پاروویه‌كی ئاسان بۆ داگیركا‌ر به‌رده‌ست بخه‌ن و ئه‌وانیش به ویستی خۆیان وڵاتانی موسوڵمانان به تاڵان به‌رن، بۆیه ده‌ججال ئوممه‌تێكه نه‌وه‌ك ته‌نهای یه‌ك كه‌س.
داوا ده‌كه‌ین له خه‌ڵكی به ئاگاداری و به‌ڵگه‌وه قسه بكه‌ن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵی ئيسلامی ئه‌حمه‌دی یان غه‌یری ئه‌حمه‌دی، ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ن و گوێیان له هه‌ر شێك بێت ڕاسته‌وخۆ بیگێڕنه‌وه ئه‌وا خۆیان له سزای خوای گه‌وره نزیك ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌س نیه بچن ده‌قێك بھێنن له كتێبه‌كانی نه‌یارانی كۆمه‌ڵێكدا، به‌ڵكو پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌قی كتێبه‌كه خۆی.
كاتی ئه‌وه هاتووه خه‌ڵكی كۆمه‌ڵه جیاوازه‌كان بناسێت و بزانێت چی دراوه‌ته پاڵیان له‌لایه‌ن نه‌یارانیانه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌قه ئه‌سڵه‌كه له سه‌رچاوه‌ی خۆیانه‌وه، هه‌روه‌ها بوونی ده‌قێك كه به ڕواڵه‌ت واتایه‌كی خراپ بدات به ده‌سته‌وه به ته‌نها نابێته به‌ڵگه به‌ڵكو ئه‌بێت سه‌یر بكرێت له چی سیاقێكدا وتراوه و بۆچی وتراوه. ئایا دروسته كه‌سێك بڵێت: قورئان پێمان ئه‌ڵێت: “نزیك نوێژ مه‌كه‌ونه‌وه”؟ یان “وه‌یل بۆ نوێژخوێنان”؟
والحمد لله رب العالمين