بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان _ بناڤێ خودێ دلووڤاندارێ دلووڤانکار
لا إله إلا الله محمد رسول الله
پێگەی فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی,

مانگگیران و خۆرگیران لە ڕەمەزان دا دوو بەڵگەی ڕاستگۆیی ئیمامی مەهدین

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ

هەواڵی مانگگیران و خۆرگیران لە ژیانی (مەسیحی ئاخر زەماندا = ئیمامی مەهدی) لە کتێبی پیرۆز (پەیمانی کۆن و نوێ)، و قورئان و فەرموودەدا هاتووە. سەرەتا لە کتێبی پیرۆز:

پەیمانی کۆن، سفر إِشَعْيَاءَ، الإصحاح 13: “9 هُوَذَا يَوْمُ الرَّبِّ قَادِمٌ، قَاسِيًا بِسَخَطٍ وَحُمُوِّ غَضَبٍ، لِيَجْعَلَ الأَرْضَ خَرَابًا وَيُبِيدَ مِنْهَا خُطَاتَهَا. 10 فَإِنَّ نُجُومَ السَّمَاوَاتِ وَجَبَابِرَتَهَا لاَ تُبْرِزُ نُورَهَا. ((تُظْلِمُ الشَّمْسُ)) عِنْدَ طُلُوعِهَا، ((وَالْقَمَرُ لاَ يَلْمَعُ)) بِضَوْئِهِ”. واته: “9 ئەوەتا ڕۆژی خوداوەند دێت سەختە، توندوتیژ و تووڕەیی بە جۆشە، بۆ ئەوەی زەوی بکات بە وێرانە و گوناهبارانی لێ ببڕێتەوە. 10 چونکە ئەستێرەکانی ئاسمان و کلوەکانی ڕووناکیانیان دەرناخەن، خۆر لە کاتی هەڵاتنی تاریك دادێت مانگیش ڕووناکیەکەی نادرەوشێتەوە”. (چاپی ئەزموونی 12/02/2012)

هەروەها لە سفری (یوئێل، الإصحاح 2) دا هاتووە:

“10 قُدَّامَهُ تَرْتَعِدُ الأَرْضُ وَتَرْجُفُ السَّمَاءُ. اَلشَّمْسُ وَالْقَمَرُ يُظْلِمَانِ، وَالنُّجُومُ تَحْجُزُ لَمَعَانَهَا”. واتە: “10 لەبەردەمی‌دا زەوی دەلەرزێت، ئاسمانەکان دەهەژێن، خۆر و مانگ تاریك دەبن و ئەستێرەکان تریسکی خۆیان ڕادەگرن”. (چاپی ئەزموونی 12/02/2012)

هەروەها لە کتێبی پیرۆز (پەیمانی نوێ) ئینجیلی مەتتا (الإصحاح 24) مەسیح دەڵێت:

“29 وَلِلْوَقْتِ بَعْدَ ضِيقِ تِلْكَ الأَيَّامِ تُظْلِمُ الشَّمْسُ، وَالْقَمَرُ لاَ يُعْطِي ضَوْءَهُ، وَالنُّجُومُ تَسْقُطُ مِنَ السَّمَاءِ، وَقُوَّاتُ السَّمَاوَاتِ تَتَزَعْزَعُ. 30 وَحِينَئِذٍ تَظْهَرُ عَلاَمَةُ ابْنِ الإِنْسَانِ فِي السَّمَاءِ. وَحِينَئِذٍ تَنُوحُ جَمِيعُ قَبَائِلِ الأَرْضِ، وَيُبْصِرُونَ ابْنَ الإِنْسَانِ آتِيًا عَلَى سَحَاب السَّمَاءِ بِقُوَّةٍ وَمَجْدٍ كَثِيرٍ”.

واتە: “29 یەکسەر دوای تەنگانەی ئەو ڕۆژانە، خۆر تاریك دەبێت، مانگ ڕووناکیەکەی نادات، ئەستێرەکان لە ئاسمان دەکەون، هێزەکانی ئاسمان دەهەژێن. 30 لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ [مەسیح] لە ئاسمان‌دا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو هۆزەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، {کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمان‌دا بە هێز و شکۆیەکی گەورەوە دێت}” (چاپی ئەزموونی 12/02/2012)

مانگگیران و خۆر گیران لە قورئانی پیرۆزدا: خوای گەورە دەفەرموێت:

﴿وَخَسَفَ الْقَمَرُ (*) وَجُمِعَ الشَّمْسُ وَالْقَمَرُ﴾ (سورة القيامة) واته: “وه‌ مانگ گیراو تاریك بوو * وه‌ ڕۆژ و مانگ کۆکرانه‌وه‌”.

ئەم ئایەتانە باسی شوێنەوارەکانی (آثار)ی قیامەت دەکەن نەوەکو هەواڵەکانی (أخبار) قیامەت! هەموو دەزانین لە قیامەتی گەورەدا زەوی و ئاسمانەکان تێكدەچن و ناگەڕێنەوە بۆ حاڵەتی پێشووی خۆیان، بەڵام لە مانگگیران خۆرگیران دا بەو جۆرە نیە.

هەروەها لە فەرموودەدا هاتووە:

“إِنَّ لَمَهْدِيِّنَا آيَتَيْنِ لَمْ تَكُونَا مُنْذُ خَلَقَ اللَّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ, يَنْخَسِفُ الْقَمَرُ لَأَوَّلِ لَيْلَةٍ مِنْ رَمَضَانَ, وَتَنْكَسِفُ الشَّمْسُ فِي النِّصْفِ مِنْهُ, وَلَمْ تَكُونَا مُنْذُ خَلَقَ اللَّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ”. (سنن الدارقطني)

بڕگەی: “لَمْ تَكُونَا مُنْذُ خَلَقَ اللَّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ”. مەسیحی بەڵێندراو (عليه السلام) لە ڕوونکردنەوەی ئەم بڕگەیەدا دەفەرموێت: “فەرموودەکەی (الدارقطني) ناڵێت خۆرگیران و مانگگیران هەرگیز لە پێشتر ڕوویان نەداوە، بەڵکو بە ئاشکرا ڕایدەگەیەنێت ئەم دوو ڕووداوە لە پێشوودا وەکو بەڵگە (آیة) بۆ هیچ کەسێك ڕوویان نەداوە؛ چونکە دەستەواژەی (لم تکونا) بە شێوەی (مؤنث) دەگەڕێتەوە بۆ “آیَتَینِ”، واتە ئەم دوو ئایەتە لە پێشوودا ڕوویان نەداوە، خۆ ئەگەر مەبەست پێی ئەوە بوایە ئەم دوو ڕووداوە لە پێشوودا ڕوویان نەداوە، ئەوا بە شێوەی (مذکر) دەیفەرموو: “لم یکونا”… کەواتە ئەگەر کەسێك بە بەڵگە وتی مانگگیران و خۆرگیران پێشتر چەندەها جار ڕوویانداوە؛ ئەوا پێویستە لەسەری بیسەلمێنێت کە کەسێك هەبوو بێت بانگەشەی مەهدی بوونی کرد بێت، کە مانگگیران و خۆرگیران بوو بن بە دوو ئایەت بۆ سەرخستنی…” (الخزائن الروحانية، ص 23، چشمه معرفة “ينبوع المعرفة”).

لە ساڵی 1889 مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) کۆمەڵێكی دروست کرد بەناوی کۆمەڵى ئيسلامى ئەحمەدى (الجماعة الإسلامية الأحمدية) دوای پێنج ساڵ مانگگیران و خۆرگیران ڕوویاندا وەکو دوو ئایەت بۆ ڕاستاندنی ئەم کۆمەڵە.

والحمد لله رب العالمين