بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان _ بناڤێ خودێ دلووڤاندارێ دلووڤانکار
لا إله إلا الله محمد رسول الله
پێگەی فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی,

دیدی کۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی دەربارەی “نزول المسیح”

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

گومانی تێدا نییە ئەگەر پێغەمبەرێك شایستەی گەڕانەوە بێت بۆ ئەم دونیایە ئەوا بێگومان (محمد)ە صلى الله عليه وسلم.

بێگومان مەسیح مردووە و بە هیچ جۆرێك ناگەڕێتەوە بۆ ئەم دونیایە، وە لەلایەکی تریشەوە ناکرێت نکوڵی لە فەرموودەکانی “نزول المسیح” بکرێت، بۆ نموونە ئیمامی مالیك لە (الموطأ) باسی دەججال و مەسیحی کردووە، لە (نافع) لە (عبدالله ابن عمر) لە (پێغەمبەر) وەریگرتووە. دەى ئایا دەکرێت ئەو فەرموودانە ڕەتبکرێنەوە؟!

سەبارەت بە وشەی “نزول” لە فەرموودەكاندا

بە هیچ شێوەیەك ناکرێت “نزول” واتای دابەزین بێت لە بەرزەوە بۆ نزم (لە ئاسمانەوە بۆ خوارەوە)! بەڵکو بەواتای هاتن و ناردنی دێت لەلایەن خواوە. بۆ نموونە خواى پەروەردگار سەبارەت بە پێغەمبەرمان محمد (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: ﴿فَاتَّقُوا اللَّهَ يَا أُوْلِي الْأَلْبَابِ الَّذِينَ آمَنُوا قَدْ أَنزَلَ اللَّهُ إِلَيْكُمْ ذِكْراً * رَّسُولاً يَتْلُو عَلَيْكُمْ آيَاتِ اللَّهِ مُبَيِّنَاتٍ﴾. (الطلاق). هەروەها لە ئایەتێكی تردا دەفەرموێت: ﴿وَأَنزَلَ لَكُم مِّنْ الْأَنْعَامِ ثَمَانِيَةَ أَزْوَاجٍ﴾. هەروەها دەفەرموێت: ﴿يَا بَنِي آدَمَ قَدْ أَنزَلْنَا عَلَيْكُمْ لِبَاسًا يُوَارِي سَوْءَاتِكُمْ وَرِيشًا﴾.

پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وشەی (ینزل) بۆ دەججال بەکاردەهێنێت، ئایا دەججالیش لە ئاسمانەوە دادەبەزێت؟!!: “يَنْزِلُ الدَّجَّالُ حِينَ يَنْزِلُ فِي نَاحِيَةِ الْمَدِينَةِ..”. (مسند أحمد بن حنبل).

مەسیحی چاوەڕوانکراو کەسێكە لەم ئوممەتە: چونکە خوا وەعدی داوە خیلافەت دەگەڕێتەوە و دەبێت کەسێك بێت لە خۆتان (منکم): ﴿وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ..﴾. (نور)

(ابن مریم) لە ئوممەتی ئیسلامیە: “كَيْفَ أَنْتُمْ إِذَا نَزَلَ فِيكُمْ ابْنُ مَرْيَمَ فَأَمَّكُمْ مِنْكُمْ؟” (صحيح مسلم).

ڕاوی ده‌ڵێت: به‌ (ابن ذئِب)م وت: كه‌ (ئەوزاعی) قسه‌ی بۆ كردووم له‌ (زوهری)یه‌وه‌، ئه‌ویش له‌ (نافع)ـه‌وه‌، ئه‌ویش له‌ (أبو هریره‌)ـه‌وه‌ فه‌رمووده‌كه‌ به‌م شێوه‌یه:‌ (وإمامكم منكم) (ابن أبي ذئب) ده‌ڵێ: ده‌زانیت مانای (أمّكم منكم) چییه‌؟ وتم: پێم بڵێ، وتی: پێشه‌وایه‌تیتان ده‌كات به‌ قورئان و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌تان.

هەروەها بە ئاشکرا لە بوخاریدا دوو وەسفی جیاوازی هەردوو مەسیحەکە دەکات:

یەکەم: مەسیحی ئیسڕائیلی ڕەنگی سوورەیە، هەروەکو لە میعراجدا بینی: “رأيت عيسى وموسى وإبراهيم، فأما عيسى فأحمر جعْدٌ عريض الصَّدر، وأما موسى فآدم جسيمٌ سَبطٌ”.

دووەم: مەسیحی مەوعودی ئەم ئوممەتە، گەنم ڕەنگە (ئەسمەرە): “بينا أنا نائمٌ رأيتني أطوف بالكعبة، فإذا رجلٌ آدم سَبط الشعر، بين رجلين ينطُف رأسه ماءً، فقلت من هذا، قالوا ابن مريم”.

خوای گەورە لە باسی مەسیحی بەنی ئیسڕائیلدا دەفەرموێت، پێغەمبەرێكە بۆ بەنی ئیسڕائیل، بەڵام ناکرێت لە ئاسمانەوە دابەزێت و ببێت بە پێغەمبەرێك بۆ هەموو جیهان! “ورسولاً إلى بني إسرائيل..”.

هەروەها لە خەوەکەی دانیالدا هاتووە کەسێكی هاوشێوەی مەسیح دێت: “كُنْتُ أَرَى فِي رُؤَى اللَّيْلِ وَإِذَا مَعَ سُحُبِ السَّمَاءِ مِثْلُ ابْنِ الإِنْسَانٍ أَتَى وَجَاءَ إِلَى قَدِيمِ الأَيَّامِ، فَقَرَّبُوهُ قُدَّامَهُ. فَأُعْطِيَ سُلْطَانًا وَمَجْدًا وَمَلَكُوتًا لِتَتَعَبَّدَ لَهُ كُلُّ الشُّعُوبِ وَالأُمَمِ وَالأَلْسِنَةِ. سُلْطَانُهُ سُلْطَانٌ أَبَدِيٌّ مَا لَنْ يَزُولَ، وَمَلَكُوتُهُ مَا لاَ يَنْقَرِضُ ” (دانيال 7 : 13،14).

هەروەها مەسیح لە ئینجیلی (یۆحەننا 14 : 26ـ27) زۆر بە ئاشکرا باسی کەسێك دەکات بەناوی مەسیحەوە دێت، نەوەکو خۆی مەسیح بگەڕێتەوە، ئەمەش دەقەکەیەتی: “الذي سيرسله الآب باسمي، فإنه يعلمكم كل شيء، ويذكركم بكل ما قلته لكم..”.

لە ئینجیلە کوردیەکەدا بەمجۆرە ڕاڤەیان کردووە: 25من ئەم شتانەم پێ وتن لە کاتێکدا هێشتا لاتانم. 26بەڵام ڕۆحی پیرۆز، ئەو یارمەتیدەری باوك بەناوی من دەینێرێ، هەموو شتێکتان فێر دەکات، هەروەها هەموو ئەو شتانەی پێم وتوون بیرتان دەخاتەوە.

شکاندنی خاچ:

شکاندنی خاچ واتە: نەهێشتنی ئازادی بیروڕا، ئەمەش دژە لەگەڵ چەندەها ئایەتی قورئانی پیرۆزدا.

واتای ئەو فەرموودەیە ئەوەیە: مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) بیروباوەڕی خاچپەرستی دەشکێنێت بە بەڵگەکانی، ئەویش کاتێك هاتەجێ کە بەبەڵگە بەهێزەکان لە (ئینجیل و کتێبە مێژوویەکان.. و قورئانی پیرۆزدا) سەلماندی کە پەرستراوی مەسیحیەکان مردووە (واتە: مەسیح علیه السلام مردووە و بە لاشە بەرزنەبووەتەوە بۆ ئاسمان).. بەمە خاچەکەیان شکا.. و بۆچوونی فیداکردنی مەسیح پووچ دەرچوو.

لە کتێبی (کرامات الصادقین)دا دەفەرموێت:

وواللهِ إني أَكسِرَنَّ صليبكم … ولو مُزِّقتْ ذراتُ جسمي وأُكسَرُ

وواللهِ يأتي وقتُ فتحي ونصرتي … وواللهِ إني فائز ومعزَّرُ

وواللهِ يُثنى في البلاد إمامُنا … إمامُ الأنام المصطفى المتخيَّرُ

کوشتنی بەراز: “یقتل الخنزیر” لە گێڕانەوەیەکی تردا “یذبح الخنزیر”. (سنن ابن ماجە).

یەكێك لە هەرە نامۆترین بیروبۆچوونەکان ئەوەیە دەوترێت پێغەمبەرێك لە ئاسمانەوە دادەبەزێت بۆئەوەی بەراز بکوژێت!!

واتای ڕاستی فەرموودەکە ئەوەیە: بەراز سیفەتی مەعنەویە بۆ پیاوی پیس و چەپەڵ.. تەشبیهـ کراوە بە “بەراز” بە هۆی کارە خراپەکانیەوە، بۆ نموونە خوا دەفەرموێت: ﴿قُلْ هَلْ أُنَبِّئُكُمْ بِشَرٍّ مِنْ ذَلِكَ مَثُوبَةً عِنْدَ اللَّهِ مَنْ لَعَنَهُ اللَّهُ وَغَضِبَ عَلَيْهِ وَجَعَلَ مِنْهُمُ الْقِرَدَةَ وَالْخَنَازِيرَ..﴾. واتای ئەوانەی ڕەوشت و کرداریان لە بەراز دەچێت نەوەکو جەستەیان گۆڕابێت بۆ ئاژەڵ (بەراز). هەروەکو ڕاغبی ئەصبەهانیش لە (المفردات في غریب القرآن) ئاماژەی بۆ کردووە.

مەبەست لەم پێشبینیه‌ ئەوەیە: مەسیحی بەڵێندراو بەرامبەر دوژمنانی ئیسلام دەوەستێتەوە و بە بەڵگە و نزاکانی دەمکوتیان دەکات.

له‌ناوچوونی ئایینەکان:

گومانی تێدا نییە ئیسلام فەرمانیداوە بە ئازادی ئایینی و چەندەها بەڵگەی قورئانی هەیە له‌مباره‌وه‌، لێرەدا بە پێویستیشی نازانم ئاماژەیان بۆ بکەم، بەڵام ئەوەی گرنگە لێرەدا خوا دەفەرموێت ناکۆکی لە نێوان ئایینەکاندا تا ڕۆژی دوایی بەردەوام دەبێت: ﴿وَجَاعِلُ الَّذِينَ اتَّبَعُوكَ فَوْقَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ..﴾. ﴿وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ (*) إِلَّا مَنْ رَحِمَ رَبُّكَ﴾.

مەبەست لە تباچوونی ئەو ئایینانە ئەوەیە: بە بەڵگە لەناویان دەبات، گومانی تێدا نیە کاتێك کەسێك بەڵگەی نامێنێت واتە: لەناوچووە.. خوا دەفەرموێت: ﴿لِيَهْلِكَ مَنْ هَلَكَ عَنْ بَيِّنَةٍ وَيَحْيَى مَنْ حَيَّ عَنْ بَيِّنَةٍ﴾.

پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: من (ماحي)م ئەوەی خوای گەورە کوفری پێدەسڕێتەوە. هەروەها لە قورئاندا دەفەرموێت: ﴿وَقُلْ جَاءَ الْحَقُّ وَزَهَقَ الْبَاطِلُ إِنَّ الْبَاطِلَ كَانَ زَهُوقًا﴾. هەموومان دەزانین، هەموو ئایینەکان بەڕواڵەت لەناونەچوون، بەڵکو واتای ئەوەیە: هەموویان لەناوچوون بە بەڵگەکانی قورئانی پیرۆز، وە بەهەمان شێوە جارێكی دی لەسەردەمی مەسیحی چاوەڕوانکراودا لەناودەچن.

لە کۆتاییدا دەڵێم: بەداخەوە موسوڵمانانی ئەمڕۆ هەمان مێژووی بەنی ئیسڕائیل دووبارە دەکەنەوە، خۆ ئەگەر هەر یەك لەم موسوڵمانانەی ئەمڕۆ لەسەردەمی عیسادا بوونایە بێگومانم باوەڕیان پێنەدەکرد، دەزانن بۆ؟

چونکە جوولەکە پێش هاتنی مەسیح چاوەڕێی سێ کەسایەتی بوون.. (دابەزینی ئیلیا -ئیلیاس- لە ئاسمانەوە، ئینجا هاتنی مەسیحی ڕزگارکەر و خاوەن مەلەکووت، ئینجا هاتنی پێغەمبەرێكی هاوشێوەی مووسا).

کاتێك عیسا هات و فەرمووی من مەسیحی چاوەڕوانکراوم، جووەکان پرسیاریان کرد: ئەگەر تۆ ڕاستگۆی مەسیحی چاوەڕوانکراویت ئەی بۆ ئیلیا لە ئاسمانەوە دانەبەزی؟؟ فەرموون خۆتان وەڵامی مەسیح ببینن: “10 ئینجا قوتابیەکانی لێیان پرسی: (ئەی باشە بۆچی مامۆستایانی شەریعەت دەڵێن. دەبێ ئەلیاس یەکەمجار بێت؟). 11 عیسا وەڵامی دانەوە وتی: (ئەمە ڕاستە، ئەلیاس دێت و هەموو شتێ دەخاتەوە شوێنی خۆی. 12 بەڵام پێتان دەڵێم: ئەلیاس هات و نەیانناسی، چیان ویست پێیانکرد، هەروەها ڕۆڵەی مرۆڤیش بەدەستیانەوە دەکەوێتە بەر ئازار. 13ئەوسا قوتابیەکان تێگەیشتن، عیسا سەبارەت بە یەحیای خەڵك لە ئاوهەڵێش دەدوێ.)”. (مەتتا 17 : 10ـ13).

هەروەها دەفەرموێت: “13 شەریعەت و هەموو پێغەمبەران، تا هاتنی یەحیا پێشبینیان کردووە. 14 ئەگەر بڕوا دەکەن، ئەم یەحیایە ئەو ئەلیاسەیە کە چاوەڕێی گەڕانەوەی دەکرێت. 15 ئەوەی گوێی هەیا بۆ گوێ گرتن با گوێ بگرێ!”. (مەتتا 11 : 13ـ 15).

ئێمەش هاوشێوەی مەسیحی بەنی ئیسڕائیلی پێتان ڕادەگەینین: ئەگەر بڕوا دەکەن، میرزا غوڵام ئەحمەد (علیه السلام) ئەو مەسیحەیە کە چاوەڕێی گەڕانەوەی دەکرێت. ئەوەی گوێی هەیا بۆ گوێ گرتن با گوێ بگرێ!

والحمد لله رب العالمین