حکومەتی ئینگلیزی و جيهاد
حەزرەتی میرزا غوڵام ئەحمەد
ئیمامی مەهدی و مەسیحی بەڵێندراو (سڵاوی خوای لەسەر بێت)داگرتنی کتێبەکە بە
پێشەكی
بِسمِ اللهِ الرَّحمنِ الرَّحِيمِ
نَحمَدُه ونُصَلِّي على رَسولِهِ الكريم
ئەم كتێبە ڕوونكردنەوەیەكە بۆ فەلسەفەی جیھاد، بهجۆرێك وشەی “جیھاد” لە (جھد)ەوە وەرگیراوە، كە مانای خەرجكردنی كۆشش و توانایە، پاشان ئەم وشهیه بەشێوەی مەجازی بڕاوه بهسهر كوشتاری ئایینیدا. مەسیحی بەڵێندراو (عليه السلام) لەم كتێبەدا ئەو ڕەوشەی شیكردووهتهوه كە وای كردووه كوشتار فهرز بێت لەسەر موسوڵمانە پێشینەکان، وه لەم سەردەمەی ئێستادا ئەو ڕەوشە بوونی نیە. هەروەها بەڕێزی (عليه السلام) ئەوەی ڕوونكردووەتەوە كە چۆن مەلا و قەشەكان هەردوولایان هۆكاری ئەم هەموو كوشتار و توندوتیژيەن كە بەناوی جیھادەوە دەكرێت؛ بهجۆرێك مەلاكان برەودەدەن بەم بیروباوەڕە كه له ڕاستە ڕێی ئیسلام لایداوه، ئەمەش بۆ بەدەستھێنانی قازانج و هێنانەدی بەرژەوەندیەكانیان، هەروەها قەشەكانیش برەو بەوە دەدەن كە ئەم بیروباوەڕە بریتیە لە ناوەڕۆك و كاكڵەی ئیسلام ئەمەش بۆ زیان گەیاندن بە ئیسلام و لهكهداركردنی. ئا بەم شێوەیە هەر دەڵێی قەشەكان لەلایەك لەگەڵ مەلاكاندا ڕێككەوتوون لەسەر ڕاستكردنەوەی ئەم باوەڕە چەوتە، پاشان لەلایەكی ترەوە بەوەی كە هێرشێكی ناشرین و ترسناك دەكەنە سەر ئیسلام هەست و سۆزی خەڵكی ئاسایی دەوروژێنن و هانیان دەدەن بۆ ئەوەی بەكردەوە ئەو باوەڕە پیادە بكەن.
پاشان مەسیحی بەڵێندراو (عليه السلام) پاشكۆیەكی نووسیوە بۆ ئەم كتێبە بە ناوی “ڕاستی بانگەوازەكەم كە من عیسای مەسیح و موحەممەدی مەهدیم” وە پاش ئەوەی بهڕێزی ئەوەی ڕەتكردووەتەوە كە بانگەوازەكەی بەوەی مەسیح و مەهدیە بەشێوەی خۆگۆڕینی گیانەكان (تقمّص الأرواح) بێت، حیكمەتی هەڵگرتنی ئەم دوو نازناوەی ڕوونكردووەتەوە كە بریتیە لەوەی: سەردەمی كۆتایی پڕدەبێت له دوو جۆر ستەم، ستەمێك تایبەتە بە مافەكانی خەڵكی كە لە ڕشتنی خوێندا خۆی دەنوێنێت، وە ستەمێكی تر كە پەیوەستە بە مافەكانی خوای دروستكارەوە و لە بیروباوەڕی سیانەكی (سێ خوایی) و بەخواكردنی مەسیحدا (عليه السلام) خۆی دەنوێنێت، حەزرەتی ئەحمەد (عليه السلام) دەفەرموێت: “خوای گەورە لەم چەرخەدا ناوینام (مەسیح) بۆ كۆتایی هێنان بە زەوتكردنی مافی بەندەكان، وە ڕەوانەی كردم وەك دەركەوتەیەك بۆ عیسا (عليه السلام) لە ئاكار و ڕەوشت و خاسیەت و بارودۆخەكانیدا، وە هەروەها ناوينام موحەممەد و ئەحمەد بۆ كۆتایی هێنان بە زەوتكردنی مافەكانی خوای دروستكار، وە منی كرد بە دەركەوتەیەك بۆ گەورەمان موحەممەد (صلى الله عليه وسلم) بۆ بڵاوكردنەوەی یەكتاپەرستی، وە چاكەی لەگەڵ كردم بەوەی كە هەموو ئاكار و سیفات و ڕەوشت و بارودۆخەكانی پێغەمبەری (صلى الله عليه وسلم) پێ خەڵات كردم، وە پۆشاكی موحەممەدی كردە بەرم، كەواتە بەگوێرەی ئەم واتایانە من عیسای مەسیح و موحەممەدی مەهدیشم.”
وە لە كۆتاییدا دەستی نزا بەرزدەكەینەوە بۆ بارەگای خواى گەورە كە ئەم نووسراوە پیرۆزە بكات بە هۆكارێك بۆ ڕێنمایی كردنی خەڵكی بۆ لای خوای دروستكاریان، وه دڵیان پڕ بكات لە ڕەحمەت و بەزەیی و دڵسۆزی بۆ دروستكراوانی خوا. ئامین