“با ئاشكرابێت سەرەتا كردەوە لەمرۆڤەوە دەردەچێت پاشان كاری خوا لەو كردەوەیە دەكەوێتەوە بەمەش ئەو كاریگەری یان ئەو تایبەتمەندیەی لەو كردەوەیەدا هەیە دەردەكەوێت. بۆ نموونە ئێمە پەنجەرەی ژوورەكەمان دادەخەین، ئەمە كردەوەی ئێمەیە، كردەوەیەك لەلایەن خواوە لەم كردەوەیەی ئێمەوە دەكەوێتەوە كە ئەوەیە ڕۆشنایی و با نایەتەناو ژوورەكەوە و تاریك دەبێت. سوننەتی خوا لە ئەزەلەوە بەم شێوەیە لەگەڕدابووە