پێشەكی بِسمِ اللهِ الرَّحمنِ الرَّحِيمِ نَحمَدُه ونُصَلِّي على رَسولِهِ الكريم ئەم كتێبە ڕوونكردنەوەیەكە بۆ فەلسەفەی جیھاد، بهجۆرێك وشەی “جیھاد” لە (جھد)ەوە وەرگیراوە، كە مانای خەرجكردنی كۆشش و توانایە، پاشان ئەم وشهیه بەشێوەی مەجازی بڕاوه بهسهر كوشتاری ئایینیدا. مەسیحی بەڵێندراو (عليه السلام) لەم كتێبەدا ئەو ڕەوشەی شیكردووهتهوه كە وای كردووه كوشتار فهرز بێت لەسەر موسوڵمانە پێشینەکان،