ئەحمەدیەت كۆمەڵێكی ئیسلامی نوێكاری جیھانیە، لە ساڵی 1889ز لە قادیان دامەزرا كە یەكێكە لە گوندەكانی هەرێمی پەنجاب لە هيندستان. گەورەمان میرزا غوڵام ئەحمەدی قادیانی (سڵاوی خوای لێ بێت) به فەرمانی خوای گەورە ئەم كۆمەڵەی دامەزراند، وە ڕایگەیاند خۆی ئەو كەسە بەڵێندراوەیە كە گەورەمان موحەممەدی هەڵبژاردە (درودی خوای لەسەر بێت) مژدەی هاتنی داوە لە سەردەمی كۆتاییدا،