مەترسی بیروباوەڕى بەرزبوونەوەی جەستەیی مەسیح (عليه السلام) بۆ ئاسمان
قورئانی پیرۆز دەفەرموێت: {إِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَىٰ إِنِّي مُتَوَفِّيكَ وَرَافِعُكَ إليّ….}
لە تەفسیری گوڵشەن لە ڕاڤەی ئەم ئایەتەدا هاتووە: “سه‌باره‌ت به مانای ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه زۆرێك له ته‌فسیرنووسان لایان وایه خودا عیسای به‌زیندووێتی به‌رز كردوه‌ته‌وه‌و ئێستا له‌گه‌ڵ مه‌لائیكه‌كاندا له جۆره ژیانێكی تایبه‌تیدایه، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی كه خودا بڕیاری هاتنه خواره‌وه‌ی ده‌دات، جا ئه‌و كاته دێته خواره‌وه‌و باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلى الله عليه وسلم) دێنێت. به‌ڵام هه‌ندێكی تر له موفه‌سیره‌كان ده‌فه‌رموون: عیسا له‌كاتی خۆیدا مردووه، مه‌به‌ست له‌و بڵندكردنه‌وه‌یش بڵندڕاگرتنی قه‌درو حورمه‌ت و گیانه پاكه‌كه‌یه‌تی وه‌كو پێغه‌مبه‌رانی دیكه؛ چونكه خودا ده‌فه‌رموێت: {إِنِّي مُتَوَفِّيكَ وَرَافِعُكَ إليّ….} ده‌بینین باسی مردنه‌كه‌ی خستوه‌ته پێش باسی به‌رز كردنه‌وه‌كه‌ی…..“
پاشان موفەسسیرەكە دەڵێت: “زانینی حه‌قیقه‌تی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش هه‌ر لای خودا خۆیه‌تی، بۆیه موسڵمان باوه‌ڕی به هه‌ركام له‌و دوو ڕایه هه‌بێت درووسته‌و زیانی نیه”.
بەڵام دەربارەی مەترسی بیروباوەڕی بەرزبوونەوەی مەسیح (علیه السلام) بە جەستەیەوە بۆ ئاسمان، دامەزرێنەری كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی دەفەرموێت: “بێگومان مەسەلەی ژیانی عیسا لەسەرەتادا تەنها وەك هەڵەیەك بوو، بەڵام ئەمڕۆ ئەم هەڵەیە گۆڕاوە بۆ ئەژدیهایەك دەیەوێت ئیسلام قووت بدات… جا لەو كاتەوەی كە مەسیحیەت دەرچوون [واتە ڕوویان كردە وڵاتانی موسوڵمانان و تەبشیریان كرد].. مەسیحیەكان ژیانی عیسایان كرده بەڵگەیەكی مەزن و بەهێز لەسەر خوایەتی مەسيح، بابەتەكە بوو بە بابەتێكى مەترسيدار. ئەوان بەوپەڕی جەختكردنەوەو دووبارەکردنەوە ئەم بابەتە پێشکەش دەکەن، بەڵگەدەهێننەوە بەوەی کە ئەگەر عیسا خوا نەبووە ئەوا چۆن بەرزبوویەوە و چۆن لەسەر عەرش دانیشتووە، خۆ ئەگەر دەست بدات بۆ مرۆڤ كە بە زیندوویی سەربكەوێت بۆ ئاسمان؛ ئەوا بۆچی لەسەردەمی ئادەمەوە هەتا ئەمڕۆ هیچ مرۆڤێك سەرنەكەوتووە بۆ ئاسمان… دیارە ئەمڕۆ ئیسلام لە لاوازی و داڕوخاندایە، وە پرسی ژیانی مەسیح چەكێكە مەسیحیەت هەڵیگرتووە بۆ هێـرشكردنە سەر ئیسلام، وە بەهۆیەوە نەوەی موسوڵمانان بوون بە نێچيـری مەسیحیەت… بۆیە خوای گەورە ویستی لە ئێستادا موسوڵمانان لەمە ئاگاداربكاتەوە”. (الملفوظات)
دامەزرێنەری كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی لەكاتی دواندنی موسوڵماناندا دەیفەرموو: “واز لە مەسیح (عليه السلام) بهێنن بمرێت بۆ ئەوەی ئیسلام زيندووبێتەوە“
هەروەها بەڕێزى (عليه السلام) دەیفەرموو: “سوێند بەخوا ژیانی ئەم ئایینە و ژیانی مەسیحی كوڕی مەریەم (عليه السلام) بەیەكەوە كۆنابنەوە“.