بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان _ بناڤێ خودێ دلووڤاندارێ دلووڤانکار
لا إله إلا الله محمد رسول الله
پێگەی فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی,

“مەڵێن پێغەمبەر لەدوای نیە”

لە عائیشەوە فەرموویەتی: “قُولُوا: خَاتَمُ النَّبِيِّينَ، وَلَا تَقُولُوا: لَا نَبِيَّ بَعْدَهُ”. (مصنف ابن أبي شيبة)

واتە: “بڵێن: خاتەمی پێغەمبەرانە، وە مەڵێن: پێغەمبەر لەدوای نیە”.

ئیبن قوتەیبە ئەم وتەیەی دایکە عائیشەی هێناوە و لە شەرحەکەیدا فەرموویەتی: مەبەستی عائیشە رضي الله عنها دابەزینی مەسیحە علیه السلام، عائيشه لەم وتەیەدیدا پێچەوانەی فەرموودەی پێغەمبەری خوای نەفەرمووە کە دەفەرموێت: (لا نبيَ بعدي)؛ چونکە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) مەبەستی ئەوە بوو پێغەمبەر نیە لەدوام کە ئەوە نەسخ بکاتەوە کە من هێناومە (واتە هیچ پێغەمبەرێك نیە لەدوای پێغەمبەری خوا کە خاوەنی شەریعەتی نوێ بێت). (تأويل مختلف الحديث)

ئیمامی ئیبن حەجەری دەڵێت: “ئەو مەبەستەى کە ڕواڵەتی فەرموودەکە دەيگەیەنێت ئەوەیە كە عەلی خەلیفەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بووە لەو ماوەيەی كە پێغەمبەر لە تەبووك بووه، هەروەك چۆن هاروون خەلیفەی مووسا (عليه السلام) بووە لەناو گەلەکەیدا لەو ماوەيەی كە مووسا ڕۆیشت بوو بۆ ڕازونیازکردن لەگەڵ خوادا”.

أَمَا تَرْضَى أَنْ تَكُونَ مِنِّي بِمَنْزِلَةِ هَارُونَ مِنْ مُوسَى، إِلَّا أَنَّكَ لَسْتَ بِنَبِي” (مسند أحمد)