
ئایینەكان لەتەرازووی فیترەتدا
حەزرەتی میرزا غوڵام ئەحمەد
ئیمامی مەهدی و مەسیحی بەڵێندراو (سڵاوی خوای لەسەر بێت)داگرتنی کتێبەکە بە
نووسينى:
حەزرەتی میرزا غوڵام ئەحمەدی قادیانی
ئیمامی مەهدی و مەسیحی بەڵێندراو (عليه السلام)
بسم الله الرحمن الرحیم
نامیلكەی ئایینەكان لەتەرازووی فیترەتدا
وە باسی چاكە و منەتی حكومەتی ئینگلیزی
بەڕای من، ئەستەمە دەرفەتێك بڕەخسێت بۆ دانیشتوانی هیچ وڵاتێك بۆ پشكنینی ئایینەكان و تاقیكردنەوەیان، وە جیاكردنەوەی ڕاست لە هەڵە باشتر بێت لەو دەرفەتەی كە ڕەخساوە بۆ گەلی ئێمە لە وڵاتەكەماندا پەنجاب و هيندستان. وە یەكەم نیعمەت لە نیعمەتەكانی خوا (سبحانه وتعالى) لەم بارەیەوە بریتیە لەوەی وڵاتەكەمان كەوتە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی بەریتانی. وە ئەگەر لەناخی دڵەوە سوپاسی ئەم حكومەتە چاكەكارە نەكەین كە بەهۆی بوونی پیرۆزیەوە دەرفەتی بڵاوكردنەوەی بانگەواز و تەبلیغی پەیامی ئیسلامی بۆ ڕەخساندووین كە پێش ئێمە تەنانەت بۆ هیچ پاشایەك نەڕەخساوە؛ ئەوا سپڵە و پێنەزان دەبین. چونكە ئەم حكومەتە زانستی خۆشدەوێت و ئەم جۆرە ئازادیەی پێداوین لە دەربڕینی بیروڕادا كە لە هیچ حكومەتێكی هاوچەرخدا نیە. ئایا شتێكی سەیر نیە ئێمە دەتوانین لە شەقامەكانی لەندەندا بەئازادی بانگەواز بكەین بۆ ئیسلام، بەڵام ئەستەمە لە خودی مەككەی پیرۆزدا هەمان ئەو كارە بكەین؟ وە ئەم حكومەتە بە تەنھا ئازادی نەبەخشیوە بە هەموو ڕێباز و ئایینەكان بۆ بڵاوكردنەوەی كتێب و بانگەوازكردن بۆ ئایین، بەڵكو خۆی یارمەتی هەموو كۆمەڵێكی داوە لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی زانست و هونەری هاوچەرخەوە. بەم شێوەیە لەڕێگەی فێركردن و پەروەردەوە چاوی هەموو جیهانی كردەوە. سەرباری ئەم منەت و چاكەیەی، كە لەخودی خۆیدا بەدەستكەوتێكی سادە و سانا لەقەڵەم نادرێت، ئەم حكومەتە چاكەكارە بەپێی توانا بەوپەڕی دڵسۆزیەوە ژیان و شكۆ و موڵك و ماڵمان دەپارێزێت، وە بەهۆی ئەم ئازادیەوە بەجۆرێك سوودمان پێ دەگەیەنێت كە پێش ئێمە زۆرێك لە دڵسۆزانی مرۆڤایەتی بەهۆی تینوێتیان بۆ ئەو ئازادیە مردن. وە چاكە و منەتێكی تری حكومەت هەیە، كە مەزنترە، ئەویش ئەوەیە مكوڕە لەسەر ئەوەی دڕەندەكان -ئەوانەی كە تەنھا بەناو مرۆڤن- بكات بە كەسانێكی شارستانی و ڕۆشنبیر، ئەمەش بەوەی فێری جۆرەها زانست و زانیارییان بكات. ئێمە تێبینی دەكەین لەسایەی هەوڵ و تێكۆشانی بێ وچانی ئەم حكومەتەوە ئەو كەسانەی كە بەنزیكەیی وەكو ئاژەڵ و دڕندە دەژیان، ئێستا پشكێكیان لە مرۆڤایەتى و هۆشیاری و تێگەيشتن بەدەستهێناوە. لە ئەنجامدا، ئێستا زۆربەی زۆری دڵ و عەقڵەكان بەم جۆرە نوورە ڕۆشن بوونەتەوە كە دوای پەیداكردنی زانست دروست دەبێت. بێگومان فراوانبوونی بازنەی زانیارییەكان گۆڕانێكی ڕیشەیی دروستكرد لەجیهاندا. لەگەڵ ئەوەدا، هەروەك چۆن ڕۆشنایی تێپەڕدەبێت بە شووشەدا بۆ ناو ماڵ و ئاو ناتوانێت تێپەڕ بێت پێیدا. بەهەمان شێوە ڕووناكی زانست چووەناو دڵ و هزرەكانەوە، بەڵام ئاوی پاك و بێگەردی دڵسۆزی و ڕووكردنە خوای گەورە كە بەهۆیەوە درەختی ڕۆح گەشە دەكات و بەرهەمی چاك پێشكەش دەكات هێشتا نەچووەتەناو دڵ و هزری خەڵكەوە. بەڵام ئەمە تاوانی حكومەت نیە. لەڕاستیدا هۆكارەكانی بەرهەمهێنانی ڕۆحانیەتی ڕاستەقینە هێشتا بوونیان نیە یان زۆر دەگمەنن. وە شتێكی سەیر و نامۆیە لەگەڵ پێشكەوتنی زانستدا فێڵ و فریودانیش بەجۆرێك لەجۆرەكان زۆر بوون، وە ئەهلی حەق تووشی كۆمەڵێك وەسوەسە بوون كە بەرگەیان ناگیرێت. ڕووبەری ئیمان زۆر كەمی كردووە، وە ئەو بیروباوەڕە فەلسەفیانەی كە زانیاریی ئایینی لەگەڵیاندا نین كاریگەرییەكی ژەهراوییان كردووەتەسەر فێرخوازانی زانستە نوێیەكان و پاڵی پێوەناون بەرەو ئیلحاد. وە لەڕاستیدا دوورخستنەوەی ئەم كاریگەرییە بەبێ ئەوەی خەڵكی بە زانیارییە ئایینیەكان پڕچەك بكرێن زۆر قورس و گرانە. بۆیە پێویستە ڕەحم بەو كەسە بكرێت كە لەم جۆرە خوێندگا و كۆلێژانەدا بەجێدەهێڵرێت لەكاتێكدا هیچ شارەزاییەكی ئەوتۆی نیە لە زانیارییە ئایینیەكان و لە ڕاستیەكان. بەڵام ئێمە دەتوانین بڵێین ئەم حكومەتە هیممەت بڵندە كە دڵسۆزە بۆ مرۆڤ، بە هەوڵە تایبەتییەكانی خۆی زەمینەی دڵەكانی دانیشتوانی ئەم وڵاتەی -كە پێشتر وەك زەویەكی چۆڵ و وێرانە وابوو- پاككردەوە لە بژار و جۆرەها دڕك و داڵ كە بەشێوەیەكی چڕ و درێژ گەشەیان كردبوو، وە زەویەكەیان داپۆشیبوو. دیارە ئێستا كاتی ئەوە هاتووە كە تۆوی ڕاستی لەم زەویەدا بچێنرێت و بەئاوی ئاسمانی ئاوبدرێت. ئەو كەسانەی بەهۆی ئەم حكومەتە پیرۆزەوە نزیكبوونەوە لەم بارانە ئاسمانیە زۆر بەختەوەرن. پێویستە لەسەر موسوڵمانان ئەم حكومەتە بە فەزڵ و چاكە و بەخششێكی خوایی ئەژمار بكەن، وە هەوڵ بدەن بەڕاستی گوێڕایەڵی بكەن بەجۆرێك ببنە پێشەنگ بۆ كەسانی تر. دەی ئایا پاداشتی چاكە هەر چاكە نیە؟ ئایا پێویست نیە وەڵامی چاكە بە چاكە بدرێتەوە؟
پێویستە لەسەر هەموو كەسێك بیربكاتەوە لەم بابەتە و ڕەوشتە باشەكانی خۆی پیادە بكات. هەڵبەت شەریعەتی ئیسلامی فێرمان ناكات ماف و چاكەی هیچ كەسێك لە خەڵكی بەفیرۆ بدەین، لەبەرئەوە پێویستە بەدڵێكی پاكەوە، نەك بە دووڕوویی، مامەڵە بكرێت لەگەڵ ئەم حكومەتە چاكەكارەدا و گوێڕایەڵیی بكرێت؛ چونكە خوا (سبحانه وتعالى) كردوویەتی بە یەكەم و گرنگترین هۆكار بۆ بڵاوبوونەوەی ڕووناكی ئایینەكەمان.
هۆكاری دووەم كە لە وڵاتەكەماندا ڕەخساوە بۆ زانینی ڕاستی ئایینەكان بریتیە لە بوونی ڕێژەیەكی زۆری لە چاپخانە؛ بەجۆرێك ئەو كتێبانەی كە شاراوە بوون لەژێر زەویدا جارێكی تر بەهۆی ئەم چاپخانانەوە ژیانیان بۆ گەڕایەوە و ڕووناكییان بینییەوە. تەنانەت ڤیدای هیندۆسەكانیش بە بەرگێكی نوێوە دەركەوت وەك ئەوەی سەرلەنوێ لە دایك بوو بێت، وە ئەو چیرۆك و داستانانە ئاشكرا بوون كە كەسانی گەمژە و هەرچی و پەرچی دروستیان كردبوون.
هۆكاری سێیەم بریتیە لە كردنەوەی ڕێگاكانی پەیوەندیكردن و دانانی سیستەمی جوان و قەشەنگی پۆست و گواستنەوەی كتێببەكان بۆ ئەم وڵاتە لە وڵاتە دوورە دەستەكانەوە، وە بە پێچەوانەوە. هەموو ئەم ئامراز و هۆكارانە كە لە ئێستادا خوا بە فەزڵی خۆی ئامادە و سازی كردوون لە وڵاتەكەماندا، وە بەوپەڕی ئازادییەوە سوودیان لێ وەردەگرین، كۆمەڵێك ئامرازن بۆ گەڕان بەشوێن ڕاستیدا. وە هەموو ئەم قازانج و سوودانەمان دەستكەوتووە لەڕێگەی ئەم حكومەتە چاكەكارە نیاز باشەوە. وە ئێمە لەناخی دڵمانەوە دوعای خێری بۆ دەكەین.
بەڵام ئەگەر كەسێك بپرسێت: بۆچی ئەم حكومەتە شارستانی و ژیرە باوەڕی بە ئایینێك هەیە كە سووكایەتی دەكات بە شكۆی بەڵگەنەویست و دێرین و نەگۆڕی پەرستراوی ڕاستەقینە بەوەی مرۆڤێكی كردووە بە خوا؟ وەڵامی ئەم پرسیارە ئەوەیە: بەداخەوە سوڵتان و پاشاكان لەڕادەبەدەر گرنگی و بایەخ دەدەن بە كاروباری وڵات، وە هەموو تواناكانی تەگبیر و بیركردنەوەی خۆیان لەم بوارەدا خەرج دەكەن. وە سەرقاڵبوونیان بە بەرژەوەندییەكانی گەل و نیشتیمان ڕێگەیان پێ نادات گرنگی بدەن بە كاروباری دواڕۆژ. دواجار نوقمبوونی بەردەوام و بێ پچڕان لە هەوڵ و كۆششە دنیاییەكاندا ڕۆحی گەڕان بەدوای ڕاستی و ناسینی خوایی دەكوژێت. لەگەڵ ئەوەدا، هیوادارین خوا بەفەزڵی خۆی ڕێنمایی ئەم حكومەتە هیممەت بڵندە بكات بۆ ڕێگای ڕاست. بۆیە ئێمە هەروەك داوای چاكە و خێری دنیا دەكەین لە خوا بۆ ئەم حكومەتە، بۆ دواڕۆژیشی دەپاڕێینەوە. وە هیچ دوور نیە كاریگەری ئەم پاڕانەوەیە ببینین.
بێگومان لەم سەردەمەدا كە تێیدا كۆمەڵێك ئامرازی زۆر دەركەوتوون بۆ جیاكردنەوەی ناڕەوا لە ڕەوا، سێ ئایینی سەرەكی لە وڵاتەكەماندا ڕاستبوونەتەوە بۆ ئەوەی بەرهەڵستی یەكتری بكەن و ڕووبەڕووی یەك ببنەوە. وە شوێنكەوتووانی هەر ئایینێك لەم سێ ئایینە بانگەشەی ئەوە دەكەن تەنها ئایینەكەی خۆیان ڕاستە و لەسەر حەقە. وە مایەی سەرسوڕمانە هیچ كەسێكیان ئامادە نیە بەزمانی خۆی دان بەوەدا بنێت كە بنەڕەتی ئایینەكەی لەسەر بنەماكانی ڕاستی دانەمەزراوە. بەڵام من ناتوانم دڵنیابم لەوەی كە دڵی نەیارەكانمان، تەنانەت بۆ یەك ساتیش، هەماهەنگ بێت لەگەڵ ئەوەی بەزمان بانگەشەی دەكەن. كەواتە دیارترین نیشانەی ئایینی ڕاست ئەوەیە، پێش ئەوەی ئێمە بەڵگەكانی ڕاستی ئەو ئایینە بخەینەڕوو، لە خودی خۆیدا بدرەوشێتەوە و ببریسكێتەوە، بەڕادەیەك ئەگەر سەرجەم ئایینەكان لەبەرامبەریدا دابنرێن هەموویان وا دەربكەون وەك ئەوەی لەناو تاریكیدا بن. وە هیچ كەسێكی ژیر ناتوانێت بەڕوونی لەم بەڵگەیە تێبگات مەگەر كاتێك سەرنج بدات لە بنەما سەرەكییەكانی هەر ئایینێك و وازبهێنێت لە هەموو ئەو بەڵگە ساختانەی كە لەبەرژەوەندی ئەو ئایینە دەخرێنەڕوو. واتە كاتێك بەراورد دەكات لەنێوان ئایینە جیاوازەكاندا لەسەر بنەمای بەرنامەكانیان بۆ ناسینی خوای گەورە، وە پەراوێزی بەڵگە دەرەكییەكان زیاد ناكات بۆ بیروباوەڕی هیچ ئایینێكی دیاریكراو، دەگات بەوەی دان بنێت بەو ئایینەدا كە ڕووناكی ڕاستەقینەی هەیە لەخودی خۆیدا، وە توانای هەیە بۆ ڕاكێشانی دڵەكان بۆلای خۆی تەنھا بەهۆی ئەو ڕێگایەی كە خستوویەتەڕوو بۆ ناسینی خوای گەورە. وە ئەو سێ ئایینەی ئێستا باسم كردن بریتین لە: 1- ئاریا، 2- مەسیحیەت، 3- ئیسلام.
جا ئەگەر ویستمان وێنەی ڕاستەقینەی ئەم سێ ئایینە پیشان بدەین، ئەوا بەم جۆرەیە:
هەڵبەت ئایینی ئاریا خوایەكی هەیە ئەستەمە خوایەتییەكەی لەڕێگەی هێز و توانا زاتیەكەیەوە سەقامگیر و ڕاوەستاو بێت؛ چونكە هەموو هیوایەكی لەسەر ئەو بوونەوەرانە هەڵچنیوە كە بەدەستی خۆی دروستی نەكردوون. دیارە پەی بردن بە هەموو تواناكانی خوای ڕاستەقینە لە توانای هیچ مرۆڤێكدا نیە، بەڵام تواناكانی خوای ئارییەكان (پارمیشوار) بە پەنجەكانی دەست دەژمێردرێن؛ پارمیشوار خوایەكە ماڵ و سامانی كەمە، بەجۆرێك هەموو تواناكانی سنوردارن. وە ئەگەر زۆر ستايشی تواناكانی بكەین؛ ئەوا ناتوانین لەوە زیاتر بڵێین كە، وەكو وەستای خانوو، دەتوانێت ئەو شتانە بداتە دەم یەك كە لەگەڵ خۆیدا ئەزەلین. وە ئەگەر كەسێك بپرسێت: لەلایەن خۆیەوە چ شتێك زیاد دەكات؟ ئەوا بەوپەڕی داخەوە وەڵامەكە بریتیە لە: هیچ شتێك. بەكورتی ئەوپەڕی تواناكانی تەنھا بریتیە لە لێكدانی ئەو ڕۆحانەی هەبوون لەگەڵ ئەو تەنە ماددیە بچوكانەی كە وەكو بوونی بڵندی خۆی ئەزەلیی و “واجب الوجود”ن و هیچ دەستێكی نیە لە دروستبوونیاندا. ئەو تەنھا پێكەوە دەلكێنێت یان دەسازێنێت. وە شتێكی قورس و گرانە بەڵگە بهێنرێتەوە لەسەر ئەوەی ئەم شتە ئەزەلییانە پێویستیان بە خوا هەیە. كەواتە مادام هەموو شتەكان لەخۆیانەوە پەیدابوون، وە هەموو هێز و تواناكانیان لەخۆوە بوونیان هەیە، وە دەتوانن لەخۆوە یەكبگرن لەگەڵ یەكتریدا، وە هێزی ڕاكێشان تێیاندا ئەویش ئەزەلییە، وە هەموو ئەو تایبەتمەندی و سیفەتانەیان كە دوای لێكدان دەركەون ئەوانیش لەخۆوە دەردەكەون؛ بۆیە ڕازی نابین و پەسەندی ناكەین ئەم خوا ناتەواو و بێتوانایە پێویست بێت، وە بە چ بەڵگەیەك دەچەسپێت كە پێویستە؟ وە چ شتێك جیای دەكاتەوە لە غەیری خۆی جگە لەوەی بوترێت ژیرتر و زیرەكترە. كەواتە هیچ گومانێك لەوەدا نیە كە خوای ئارییەكان بێ بەشە لەو توانا بێ سنوورانەی كە تەواوەتی و بێكەموكوڕی خوایەتی داخوازییان دەكات. وە ئەم خوا خەیاڵییە هێندە بەدبەختە كە شكستی هێناوە لەگەیشتن بەو كەماڵ و تەواوەتییە ڕەهایەی كە مەرجێكی پێویستە بۆ ئەوەی شكۆی خوایەتی بە تەواوەتی بدرەوشێتەوە. وە بەدبەختی و چارەڕەشی دووەمی ئەوەیە كە، جگە لە چەند لاپەڕەیەكی ڤیدا، هیچ ڕێگایەك نیە بۆ ناسینی لەڕێگەی یاساكانی سروشتەوە. چونكە ئەگەر تەنھا ئەوە ڕاست بێت كە گیانەكان و گەردیلە ماددیەكان بەهەموو توانا و ڕاكێشان و تایبەتمەندی و عەقڵ و پەیبردن و هەست و نەستەكانیانەوە لەخۆیانەوە پەیدابوون؛ ئەوا ژیری ساغ لەوە تێناگات بۆچی لێكدان و پێكەوەلكانیان پێویستی بە زاتێكی تر هەیە؟ بۆیە لەم دۆخەدا قورس و گرانە وەڵامی ئەم پرسیارە بدرێتەوە: شتەكان كە لە ئەزەلەوە خۆیان دروست كردووە و هەموو هێز و توانا پێویستەكانیان هەیە بۆ ئەوەی لێكبدرێن -لەبەرئەوەی پێویستیان بە هیچ خوایەك نەبووە بۆ دروستبوونیان، وە پێویستیان بە هیچ خوایەك نەبووە بۆ دروستكردنی هێز و توانا و تایبەتمەندیەكانیان- ئەوا چ هۆكارێك ئەوە دەسەپێنێت كە پێویستیان بە كەسێكی تر هەبێت بۆ ئەوەی بەیەكیانەوە ببەستێتەوە؟ لەگەڵ ئەوەی بەستنەوەی هێز و تواناكان بە گیانەكانەوە و بەستنەوەی هێز و تواناكان بە گەردیلە ماددیەكانەوە، ئەویش جۆرێكی ترە لە پێكەوەنان و لێكدان و پێكەوە بەستنەوە. بۆیە لێرەدا دەچەسپێت ئەم شتە ئەزەلییانە هەروەك پێویستیان بە هیچ بەدیهێنەرێك نیە بۆ پەیدابوونی خۆیان و پەیدابوونی هێز و تایبەتمەندیەكانیان، بەهەمان شێوە پێویستیان بە هیچ وەستایەك نیە بۆ ئەوەی بە یەكەوە بیانبەستێتەوە. ئەوپەڕی گەوجێتیە مرۆڤ ئەگەر بەزمانی دان بنێت بەوەدا ئەم شتانە پێویستیان بە بوونەوەرێكی دەرەكی نیە بۆ پەیدابوونی خۆیان و پەیدابوونی هێز و تواناكانیان و لێكدانیان، پاشان بەهەمان زمان بڵێت بەدڵنیاییەوە هەندێ لەو شتانە پێویستیان بە كەسێكی تر هەیە بۆ پێكەوەلكان و پێكەوەبەستنەوەیان. دیارە ئەم بانگەشەیە پشت نابەستێت بە هیچ بەڵگەیەك. كەواتە، بەگوێرەی ئەم بیروباوەڕە ئەستەمە بوونی خوا بسەلمێنرێت. وە لەو كەسە چارەڕەشتر نیە كە باوەڕی بە خوایەك هەیە، بەهۆی كەمی تواناكەیەوە، هۆكاری پێویستی نیە بۆ چەسپاندنی بوونی خۆی. ئەمەیە دۆخی توانا خواییەكان لە پارمیشواری هيندۆسدا.
بەڵام كاتێك دەگەینە سیفەتە ڕەوشتیەكانی دەبینین تەنانەت لە سیفەتە ڕەوشتیەكانی مرۆڤ نزمترن؛ بەجۆرێك دەبینین مرۆڤێك دڵی باش بێت لەتاوانباران خۆش دەبێت ئەگەر بە پەشیمانی و خۆبەكەمزانیەوە داوای لێبوردنی لێ بكەن. وە زۆربەی كات، بەهۆی بەخشندەییەكەیەوە، چاكە دەكات تەنانەت لەگەڵ ئەو كەسانەشدا كە شایستەی ئەوە نین چاكەیان لەگەڵدا بكرێت. بەڵام ئارییەكان دان بەوەدا دەنێت كە پارمیشوارەكەیان بێ بەشە لەم دوو ڕەوشتە. وە بەگوێرەی بیروباوەڕی ئەوان هەر تاوانێك دەبێتە هۆی ملیۆنەها لەبەرگرتنەوە بۆ مرۆڤ. وە هەتا كەسی تاوانبار سزای شایستەی خۆی بەتەواوەتی وەرنەگرێت بەهۆی لەبەرگرتنەوە بێشوومارەكانەوە ئەوا هیچ ڕێگایەك نیە بۆ ڕزگاربوون. سەرەڕای ئەوە، بەگوێرەی بیروباوەڕی ئەوان، هیچ سوودێكی نیە بەهۆی تۆبە و پەشیمانی و داوای لێخۆشبوونەوە ئومێدمان بەوە هەبێت كە مرۆڤ ڕزگاری دەبێت لە لەدایكبوونە دووبارەكان. یان ئەوەی گەڕانەوەی بۆ ڕێگای ڕاست ڕزگاری بكات لە هەڵەكانی ڕابردووی لە گوفتار و ڕەفتاردا، بەڵكو بە پێچەوانەوە دەبێت تووشی كۆمەڵێك لەدایكبوون بێت كە لەژماردن نایەن. وە ئەستەمە ڕزگاری بێت لەم پرۆسەیە بەهیچ ڕێگایەك. هەروەك پارمیشوار خووی نەگرتووە بە چاوپۆشی و لێبوردنەوە بەهۆی بەخشندەیی و دڵفراوانیەوە. بۆیە ئەگەر هەر مرۆڤێك یان ئاژەڵێك دۆخێكی باشی هەبێت یان نیعمەتێك بەدەست بھێنێت ئەوا ئەمە بەرهەمی یەكێك لە لەدایكبوونەكانی پێشوویەتی. بەڵام بەداخەوە سەرەڕای ئەوەی ئارییەكان زۆر شانازی دەكەن بە بیروباوەڕ و بنەماكانی ڤیداوە، بەڵام ئەم فێركاریە ساختەیە نەیتوانی ویژدانیان ملكەچ بكات. وە لە چاوپێكەوتنە زۆرەكانم لەگەڵ هەندێ لە شوێنكەوتووانی ئەم گروپە هیندۆسیە، تێبینیم كردووە هەروەك چۆن تووشی شەرمەزاری دەبن تەنھا بە باسكردنی “نیوگ”([1])، بەهەمان شێوە تووشی شەرمەزارییەكی زۆر دەبن كاتێك پرسیاریان لێ دەكرێت دەربارەی سنورداربوونی توانا خوایی و ڕەوشتیەكانی پارمیشوار بەڕادەیەك ئەستەمە بەهۆی ئەمەوە خوایەتییەكەی بچەسپێت بەگوێرەی عەقڵ. لەبەر ئەم هۆكارە ئارییە بەدبەختەكان بێ بەش بوون لە ڕزگاربوونی هەمیشەیی.
بەكورتی؛ حەقیقەت و چییەتی خوای هیندۆسەكان ئەوەیە كە هێزە خوایی و ئەخلاقیەكانی ئەوپەڕی لاوازن، وە لە دۆخێكدایە شیوەن و لاوانەوەی دەوێت. وە ڕەنگە ئەمە هۆكاری ئەوە بێت كە ڤیدا جەخت دەكاتەوە لە پەرستنی ئاگر و هەوا و مانگ و خۆر و ئاو لەجیاتی پارمیشوار. وە هەموو بەخشش و پاداشتێك داوادەكرێت لەم شتانە. زۆر هەڵەیە ئارییەكان پشت ببەستن بە پارمیشوار چونكە ناتوانێت هیچ یەكێكیان بگەیەنێتە ئامانجی خۆی لەكاتێكدا خۆی بێ بەشە لە هەموو توانا تەواوەكان، وە لە بەدبەختی و بێ بەشیدا دەژی. ئەوەی كە نووسیم پێویستە بەس بێت بۆ هەركەسێك بۆ پیشاندانی وێنەی ڕاستەقینەی خوای هیندۆسی بە تەواوەتی.
وە ئایینی دووەم بریتیە لە مەسیحییەت كە شوێنكەوتووانی -بەوپەڕی پەرۆشی و چوست و چالاكی و بە زیادەڕەوییەكی زۆرەوە- پەروەردگاری خۆیان، كە ناویانناوە یەسووع، بە خوای ڕاستەقینە ئەژمار دەكەن. بەشێك لە دیمەنەكانی خوای مەسیحییەكان ئەوەیە: پیاوێكی ئیسڕائیلیە و لە مەریەمی كچی یەعقووب لەدایك بووە، وە لەتەمەنی 32 ساڵیدا لەم دنیا فانیە كۆچی كرد. وە كاتێك بیردەكەینەوە كە چۆن بێ هیوا بوو سەرەڕای پاڕانەوە دوور و درێژەكەی بەدرێژای شەو كاتی قۆڵبەستكردنەكەی، وە چۆن بە زەبوونی گرتیان، وە بەگوێرەی پڕوپاگەندەی مەسیحییەكان لەسەر خاچ هەڵواسرا و بەدەم هاواری “ئیلی ئیلیی”ەوە گیانی دەرچوو؛ دەستبەجێ موچڕك بە لەشەماندا دێت. ئایا دەكرێت مرۆڤێك -كە لای خوا دوعاكەی گیرا نەبوو، وە بەوپەڕی شكست و هیوابڕانەوە مرد پاش ئەوەی تووشی زنجیرەیەك لێدان بوو- خوایەكی بەتوانا بێت؟ كەمێك بیربكەنەوە لەو دیمەنەی كە یەسووعی مەسیح، پاش مانەوەی لە زیندان، لە دادگای پێلاتۆسەوە نێردرا بۆلاى هێرۆدۆس. دەی لەگەڵ شكۆی خوادا دەگونجێت تاوانبار بكرێت، پاشان لە زیندانەوە بە قۆڵبەستكراوی بە پاسەوانی ژمارەیەكی كەم پۆلیس و بە كەلەپچەكراوی و كۆت و پێوەندكراوی تووشی كۆمەڵێك سووكایەتی و سەرزەنشت بێت و ڕەوانە بكرێت بۆ شاری جەلیل؟ وە لەم دۆخە زۆر خراپەدا لە زیندانێكەوە بگوازرێتەوە بۆ زیندانێكى تر. وە كاتێك پێلاتۆس ویستی لە زیندان ئازادی بكات بەو مەرجەى موعجیزەیەك پیشان بدات بەڵام نەتوانێ هیچ موعجیزەیەك پیشان بدات، ئینجا هیچ بژاردەیەك نەما لەبەردەم پیلاتۆسدا جگە لەوەی بەناچاری جارێكی تر بیگێڕێتەوە بۆ زیندان و ڕادەستی جوولەكەی بكات، ئەوانیش دەستبەجێ لەسەر خاچ هەڵیبواسن بە مەبەستی لەناوبردنی.
دەی با خوێنەران خۆیان ڕابمێنن و بڕیار بدەن؛ ئایا ئەمانە نیشانەكانی خوای ڕاستەقینەن، وە ئایا هیچ ویژدانێكی پاك ئەوە پەسەند دەكات كە بەدیهێنەری ئاسمانەكان و زەوی و خاوەنی توانا بێسنور و نەبڕاوەكان -كە تواناكانی لەژماردن نایەن- لەكۆتاییدا ببێت بە كەسێكی بەدبەخت و لاواز و زەبوون بەڕادەیەك كەسانی شەڕانگێز بتوانن بەدەستی خۆیان لەناویبەرن؟ جا ئەگەر كەسێك دەیەوێت ئەم جۆرە خوایە بپەرستێت و پشتی پێ ببەستێت ئەوە ئازادە و كەیفی خۆیەتی. بەڵام لەڕاستیدا ئەگەر خوای مەسیحییەكان لەبەرامبەر خوای ئارییەكاندا بوەستێنرێت و بەراورد بكرێت لەنێوان توانا و هێزەكانیاندا ئەوا دەچەسپێت كە شتێك نیە هەرگیز باس بكرێت؛ چونكە خوا گریمانەییەكەی ئارییەكان ئەگەرچی هیچ توانایەكی نیە بۆ بەدیهێنان، بەڵام ئەوان دەڵێن بەلایەنی كەمەوە شتە دروستبووەكان بەیەكەوە دەلكێنێت. بەڵام یەسووعی مەسیحییەكان نەیتوانی تەنانەت ئەم هێزە پیشان بدات بەجۆرێك جوولەكە لەسەر خاچەكە هەڵیانواسی و پێیانگوت: “باوەڕت پێدەهێنن ئەگەر ئێستا بتوانیت خۆت ڕزگار بكەیت”. لەگەڵ ئەوەدا نەیتوانی خۆی ڕزگار بكات سەرەڕای ئەوەی ئەمە كارێكی قورس و گران نەبوو چونكە تەنھا پێوبست بوو ڕۆح و جەستەی بەیەكەوە كۆبكاتەوە، كەچی ئەو پیاوە لاوازە تەنانەت نەتوانی ئەم كارەیش بكات. دوای ئەوە چەواشەكاران ئەو درۆیەیان هەڵبەست كە گوایە لەگۆڕەكەدا لەناو مردووەكاندا هەستایەوە و زیندوو بوویەوە. بەڵام بەداخەوە بیریان لەوە نەكردەوە كە جوولەكە دەیانویست لەبەرچاوی ئەواندا بگەڕێتەوە بۆ ژیان، وە كاتێك نەیتوانی لەبەر چاویاندا بگەڕێتەوە بۆ ژیان و دوای هەستانەوەی لە گۆڕەكەیشدا ڕووبەڕوو نەیان بینی، ئیتر چ بەڵگەیەك قەناعەت بە جوولەكە یان هەر توێژەرێك دەكات لەسەر ئەوەی كە لەڕاستیدا گەڕایەوە بۆ ژیان؟ لە دۆخی نەبوونی هیچ بەڵگەیەكی لەم شێوەیە، تەنانەت گریمان تەرمەكەی لە گۆڕەكەدا بە جۆرێك لە جۆرەكان نەما؛ ئەوا لەمەوە ناچەسپێت كە لەڕاستیدا گەڕایەوە بۆ ژیان. بەڵكو لای عەقڵ بە دڵنیاییەوە دەچەسپێت كە یەكێك لەو كەسانەی ویستوویەتی كارێكی نائاسایی بكات بەنهێنی تەرمەكەی دزیوە. بێگومان خەڵكانێكی زۆر هەبوون لەم دنیایەدا كە شوێنكەوتووانیان یان گەلەكانیان باوەڕیان وابووە تەرمەكانیان ون بووە، ئینجا لەگەڵ جەستەكەیاندا ڕۆشتوون بۆ بەهەشت. دەی ئایا مەسیحییەكان ئەوە پەسەند دەكەن كە كارەكە لەڕاستیدا بەم شێوەیە بووە؟ دوور ناڕۆین بەڵكو پێویستە تەنھا توێژینەوە بكرێت لە ژیانی بابا نانەكی بەڕێز؛ ملیۆنێك و حەوت سەد هەزار كەس لە سیخەكان هاوڕان لەسەر ئەوەی كە دوای مردنەكەی بە جەستە ماددیەكەیەوە ڕۆشتووەتە بەهەشتەوە، تەنھا هاوڕانین لەسەر ئەم بیروباوەڕە بەڵكو لە كتێبە متمانەپێكراوەكانیاندا تۆماركراوە كە لەهەمان سەردەمدا نووسراون. دەی ئایا مەسیحیە بەڕێزەكان دەكرێت ئەوە قەبوڵ بكەن كە بەڕێز بابا نانەك لەڕاستیدا بە جەستە زەمینیەكەیەوە ڕۆیشتووتەناو بەهەشت؟ بەداخەوە مەسیحییەكان داوای عەقڵ دەكەن سەبارەت بە خەڵكانی تر، بەڵام ڕێگە نادەن بە عەقڵ تەنانەت نزیك بێتەوە لەو شتانەی خۆیان كە پێچەوانەی عەقڵن. جا ئەگەر مەسیحیەكان بیانویستبا دادپەروەری و یەكسانی پەیڕەو بكەن؛ ئەوا دەیانتوانی بە ئاسانی لەوە تێبگەن كە بەڵگەكانی سیخ لەسەر ونبووون و نەمانی تەرمی بابە نانەك و چوونی بۆ ناو بەهەشت بە جەستە ماددیەكەیەوە زۆر بەهێزترن و شایستەترن بە گرنگی پێدان لە چەواشەكارییەكانی مەسیحییەكان. وە گومان لەوەدا نیە كە زۆر بەهێزترن لەوانەی پێیان دەگوترێت بەڵگەكانی ئینجیل، چونكە ئەم ڕووداوانە لەهەمان سەردەمدا نووسراونەتەوە لە كتێبی “جەنەم ساكھی بالا”دا. بەڵام ئینجیلەكان ساڵانێكی دوور و درێژ دوای سەردەمی یەسووع نووسراون. خاسیەتێكی تر هەیە لە چیرۆكی “بابە نانەك”دا، ئەویش ئەوەیە كاتێك ئەم موعجیزەیە درایەپاڵ یەسووع لەڕاستیدا بە نیازی پەردەپۆشكردنی ئەو شەرمەزاریە بوو كە تووشی حەوارییەكان بوو لەبەرامبەر جوولەكەدا؛ چونكە جوولەكە كاتێك داوایان كرد لە یەسووع -پاش ئەوەی هەڵیانواسی لەسەر خاچەكە- كە موعجیزەیەك پیشان بدات بەوەی بەزیندووی لە خاچەكە دابەزێت، وە ئەگەر ئەم كارەی كرد ئەوا باوەڕی پێدەهێنن. بەڵام لەبەرئەوەی یەسووع نەیتوانی بەزیندوویی دابەزێت لە خاچەكە، بۆیە قوتابیەكانی هەستیان بە شەرمەزارییەكی زۆر كرد و نەیانتوانی ڕووبەڕووی جوولەكە ببنەوە. بۆیە بۆ شاردنەوەی شەرمەزارییەكەیان پێویست بوو فێڵیك داتاشن بۆ ئەوەی بەهۆیەوە قوتاربن لە تانە و گاڵتە و پێكەنینی كەسانی ساویلكە و نەفام. كەواتە عەقڵ ئەو ئەگەرە پەسەند دەكات كە ئەوان بەدڵنیاییەوە ئەم فێڵەیان دروستكرد بۆ شۆردنەوەی پەڵەی شەرمەزاری لە ڕوخساریان. بۆیە لە تاریكی شەودا جەستەی یەسووعیان لە گۆڕێكەوە گواستەوە بۆ گۆڕێكی تر، هەروەك لەڕاستیدا تۆمەتبار كرابوون بەم كارە. پاشان بانگەشەی ئەوەیان كرد -بەگوێرەی پەندە بەناوبانگە پەنجاپیەكە: “شایەتی شێخ موریدەكەیەتی”- كە یەسووع لەناو مردووەكاندا زیندوو بوویەوە هەروەك جوولەكە داوای ئەمەیان كردبوو لێی، وە دەستبەجێ سەركەوت بۆ ئاسمان. بەڵام سیخ تووشی ئەم جۆرە گرفتانە نەبوون سەبارەت بە كۆچی دوایی “بابا نانەك”، هەروەك هیچ دوژمنێك تومەتباری نەكردن بە ئەنجامدانی ئەم جۆرە فێڵانە، وە ناچار نەبوون پەنا ببەن بۆ فرت و فێڵ. وە كاتی ئەم بانگەشەیە هیچ كەسێك هاواری نەكرد تەرمەكەی دزراوە هەروەك جوولەكە ئەو كارەیان كرد لەپرسی یەسووعدا. جا ئەگەر مەسیحیەكان ئەم بیروباوەڕەیان پیشان بدایە سەبارەت بە بابا نانەك لەجیاتی یەسووع؛ ئەوا زیاتر ڕێی تێدەچوو. بەڵام ئەم جۆرە بیروباوەڕە سەبارەت بە یەسووع چەواشەكاری و درۆیەكى ڕووتە و بۆنی هەڵبەستنی لێ دێت.
وە كۆتا پاساو بۆ تووشبوونی یەسووع بە ئازار و هەوڵی لەخاچدان ئەوەیە كە لەگەڵ ئەوەی خوایە بەڵام هەڵواسرا لەسەر خاچ بۆ ئەوەی بە مردنەكەی تاوانی تاوانباران بسڕێتەوە، دیارە ئەگەری مردنی خوا ئەمیش هەڵبەستراوێكی تری مەسیحییەكان خۆیانە، تەنانەت ئەگەرچی پاش زیندووبوونەوەی بۆ جارێكی تر بەرزیان كردەوە بۆ عەرش. وە ئەوان هەتا ئەمڕۆ بەندكراوی وەهمێكی پووچن كە گوایە جارێكی تر دێتەوە بۆ ئەم جیھانە بۆ دادگاییكردن، وە ئەو جەستەیەی كە پاش مردن پێیدرا هەتاهەتایە لەگەڵیدا دەبێت بەو سیفەتەی كە خوایە. بەڵام ئەم خوا بەرجەستەیەی مەسیحییەكان، كە بەگوێرەی بانگەشەی خۆیان، جارێك مردنی چەشت، وە پێكهاتووە لە گۆشت و خوێن و ئێسقان و هەموو ئەندامەكانی تر لە خوای هیندۆسەكان دەچێت كە ئارییەكان بەوپەڕی ئاسوودەییەوە وازیان لێهێنا لەم ڕۆژگارەدا. جیاوازییەكە تەنھا ئەوەیە خوای مەسیحییەكان یەك جار لەدایك بووە لە سكی مەریەمی كچی یەعقووبەوە، بەڵام خوای هیندۆسەكان “فیشنو” نۆ جار ڕازی بووە بە خەوش و ناتەواوی لەدایكبوون بۆ سڕینەوەی تاوانی جیھان. وە چیرۆكی لەدایكبوونی هەشتەمی زۆر خۆشە، بەجۆرێك دەوترێت كاتێك بەدكاران بەزۆر دەسەڵاتی خۆیان سەپاند بەسەر زەویدا، “فیشنو” لە نیوەشەودا لە سكی كچێكەوە لەدایك بوو، وە لەدیمەنی خوادا هات و خەڵكی ڕزگاركرد لەو تاوانانەی كە باڵیانكێشابوو بەسەر لەجیھاندا. لەگەڵ ئەوەی ئەم چیرۆكە گونجاوە لەگەڵ زەوقی مەسیحییەكاندا بەڵام هیندۆسەكان زیرەكتر بوون بەجۆرێك، بەپێچەوانەی ئەوانەوە، خواكەی خۆیان لەخاچ نەدا و لەكەداریان نەكرد بە نەفرەت. وە لە هەندێ ئاماژەی قورئانییەوە زۆر بەجوانی دەردەكەوێت كە یەكەمجار “برەهمن”ەكانی هیندستان مرۆڤیان كرد بەخوا. پاشان خەڵكی یۆنان ئەم بیروباوەڕانەیان لە هیندۆس وەرگرت، وە لەكۆتاییدا مەسیحییەكان لە پاشماوەی بێكەڵكی ئەم دوو ئوممەتە خۆیان تێر كرد كە خۆی دەبینێتەوە لەم بیروباوەڕە خراپانەدا. بەڵام شتێكی تری خەیاڵی هات بە مێشكی هیندۆسەكاندا كە مەسیحییەكان عەقڵیان پێی نەشكا، ئەویش ئەوەبوو هیندۆسەكان پێیان وایە یەكێك لە سوننەتە ئەزەلی و ئەبەدییەكانی خوا ئەوەیە هەركاتێك جیھان پڕ دەبوو لەتاوان، تاكە پلانێك كە دەهات بە مێشكی خواكەیاندا ئەوەبوو ڕێگەی دەدا بەخۆی لەم جیهانەدا لەدایك بێت بۆ ئەوەی خەڵكی ڕزگار بكات. وە ئەم ڕووداوە تەنھا یەكجار ڕووی نەداوە، بەڵكو بە بەردەوامی ڕوویداوە هەركاتێك پێویست بوو بێت. ڕاستە مەسیحییەكان لەلایەكەوە باوەڕیان وایە خوا (سبحانه وتعالى) ئەزەلیە و بۆ بوونەكەی هیچ سەرەتایەكمان دەستناكەوێت هەرچەند بگەڕێینەوە بۆ سەردەمی ڕابردوو، وە لە ئەزەلەوە بەدیهێنەر و پەروەردگاری جیھانەكانە. بەڵام لەلایەكی ترەوە باوەڕیان بەوە نیە كە بە بەردەوامی و لە ئەزەلەوە و لەسەردەمێكی بێ كۆتاوە مناڵە خۆشەویستەكانی خۆی ناردووە بۆ ئەوەی لەخاچ بدرێن لەپێناوی خەڵكدا، بەڵكو پڕوپاگەندەی ئەوە دەكەن ئەم بیرۆكەیە تەنھا لەم دواییەدا هاتووە بە مێشكیدا، وە باوكی بەتەمەن تەنھا لەو كاتەدا بیری كردەوە لەوەی خەڵكی ڕزگار بكات لە سزا بە لەخاچدانی كوڕەكەی. شتێكی ڕوونە باوەڕبوون بە كۆنی و ئەزەلیبوونی خوا ئەوە پێویست دەكات كە بوترێت دروستكراوانیشی كۆن و ئەزەلین. وە بەهۆی درەوشانەوە ئەزەلیەكانی سیفەتە ئەزەلیەكانەوە بەردەوام جیھان ون بووە و نەماوە و لە شوێنەكەیدا جیهانێكی تر پەیدابووە. وە هیچ كەسێك ناتوانێت ئەو جیهانانە بژمێرێت كە خوا (سبحانه وتعالى) لەناوی بردوون و لە شوێنەكەیاندا جیھانی تری دروست كردووە. هەڵبەت خوا (سبحانه وتعالى) ئاماژەی كردووە بۆ خودی ئەم كۆنییەی جیھان كاتێك لە قورئانی پیرۆزدا فەرموویەتی پێش ئادەم “جان”ی دروست كردووە. سەرەڕای بوونی بەڵگەی ڕوون لەسەر ئەوەی كە پێویستە جیھان ئەزەلی بێت، بەڵام هەتا ئێستا مەسیحیەكان هیچ لیستێكیان نەخستووەتەڕوو ڕوونی بكاتەوە چەند جار كوڕی خوا هەڵواسراوە لەسەر خاچ لەم جیھانە بێ پایانانەدا كە هیچ پەیوەندییەك لەنێوانیاندا نەبووە؛ چونكە شتێكی ڕوونە مەسیحییەكان پێیان وانیە كەسێك -جگە لە كوڕی خوا- پاك بێت لەتاوان. دەی لەم دۆخەدا پرسیارێكی گرنگ دروست دەبێت: ئەو دروستكراوانەی كە پێش ئەم ئادەمەی خۆمان هەبوون و هیچ پەیوەندییەكیان بە ڕەگەزی مرۆیی ئێستاوە نەبووە، چۆن لێخۆشبوونیان لەتاوانەكانیان بەدەستهێناوە؟ ئایا هەمان كوڕ چەندین جار لەخاچ دراوە بۆ ڕزگاربوونیان یان كوڕێكی تر لە سەردەمەكانی پێشوودا ڕەنگە بەردەوام لەخاچ درا بێت لەپێناوی دروستكراوانی پێشوودا؟ بەگوێرەی بیركردنەوەمان، باوەڕمان وایە ئەگەر ڕزگاربوون ئەستەم بێت بەبێ لەخاچدان، ئەوا پێویستە خوای مەسیحییەكان بێ شومار كوڕی هەبوو بێت كە ناو بەناو بەكاریهێناون بۆ ئەم ئەركە، وە دەبێت هەریەكەیان لەسەردەمی گونجاوی خۆیدا لەخاچ درا بێت. دواجار هەڵچنینی هیوا لەسەر ئەم خوایە، كە بەردەوام كوڕە گەنجەكانی خۆی لەخاچ داوە، بێ سوودە.
لە دیبەیتەكەی ئەمریتسەریشدا ئێمە ئەم پرسیارەمان كرد: مەسیحییەكان داندەنێن بەوەدا خوایەكەیان نایەوێت هیچ كەسێك بە تاوانباری لەناوبچێت، دەی لەم دۆخەدا ڕەخنەیان لێ دەگیرێت كە خوایەكەیان چ هۆكارێكی گرتووەتەبەر بۆ ڕزگاركردنی ڕۆحی پیسی شەیتانەكان كە لەئینجیلدا باسكراون؟([2]) ئایا كوڕێك ڕەوانەبكرێت بۆ جیھان كە گیانی خۆی بكاتە قوربانی لەپێناوی تاوانی شەیتانەكاندا یان بۆ ئەوەی نەهێڵێت تاوان بكەن؟ جا ئەگەر هیچ ئامادەكارییەكی لەم جۆرە نەكرا بێت، ئەوا ساغدەبێتەوە خوای مەسیحییەكان ڕازی بووە بەردەوام شەیتانەكان -كە ژمارەیان زۆرترە لە مرۆڤ بەگوێرەی بیروباوەڕی خۆیان- لەدۆزەخدا بسووتێن بۆ هەتاهەتایە. جا كاتێك هیچ شوێنەوارێكی ئەم جۆرە كوڕە دیار نیە، ئەوا لەم دۆخەدا مەسیحییەكان چاریان نامێنێت جگە لەوەی دانبنێن بەوەدا خوا (سبحانه وتعالى) شەیتانەكانی تەنھا بۆ دۆزەخ دروستكردووە. بەكورتی؛ لەو كاتەوەی مەسیحییە داماوەكان كوڕی مەریەمیان كردووە بە خوا تووشی جۆرەها گرفتی قورس بوون. ڕەنگە ڕۆژێك تێنەپەڕێت بەسەریاندا بەبێ ئەوەی ڕۆحەكانیان بەچاوی ڕقەوە بڕوانن بۆ ئەم باوەڕە. پاشان دوای گەڕان و پشكنین تووشی گرفتێكی تر دەبن، ئەویش ئەوەیە ئامانجی داواكراوی لەخاچدانی ئەم لەخاچدراوە نەهاتەدی، وە هیچ بەرهەمێكی هەڵواسینەكەی لەسەر خاچ دەرنەكەوت. چونكە تەنھا دوو ئەگەر هەیە:
(1) یەكەمیان ئەوەیە ئامانجی داواكراوی لەخاچدانی ئەم كوڕە تەنھا بریتی بووە لە هاندانی شوێنكەوتووانی بۆ ئەنجامدانی تاوان و بڵاوكردنەوەى خراپە و سەرپێچی و هەموو جۆرەكانی داوێنپیسی بەوپەڕی پەرۆشی و گوڕوتین و چوست و چالاكییەوە بەپشتبەستن بە كەفارەتەكەی ئەو. دەی شتێكی بەڵگەنەویستە ئەم هەڵوێستە پەسەند نیە و ڕێگایەكی شەیتانیە، وە باوەڕ ناكەم لە جیھاندا كەسێك هەبێت ئەم ڕێگە خراپەی پێ باش بێت و دامەزرێنەری ئەم جۆرە ئایینە -كە بەم شێوەیە ئەنجامدانی تاوان شیرین دەكات لەبەرچاوی خەڵكیدا- بە پیاوێكی باش و چاكەكار ئەژمار بكات. بەڵكو لەڕێگەی ئەزموونەوە چەسپاوە تەنھا ئەو كەسانە ئەم جۆرە بیروباوەڕانەیان هەیە كە لەڕاستیدا بێبەشن لە باوەڕ و تەقوای ڕاستەقینە، وە دەیانەوێت، بەهۆی پاڵنەرە دەروونیەكانیانەوە، كەسانی تریش فڕێبدەنە دۆزەخی تاوانەوە. ئەم كەسانە لەو فاڵگرەوانە دەچن كە لە قەراغی ڕێگادا دانیشتوون و خەڵكی دەخەڵەتێنن، وە لەبەرامبەر قرشێكدا مژدەی خۆش دەدەن بە گەوجە هەژارەكان بە كۆمەڵێك وشەی قایلكەر و پێیان دەڵێن بەم نزیكانە بەخت یاوەریان دەبێت. خۆیان وا پیشان دەدەن كە لەڕاستیدا زانا و توێژەری ڕاستەقینەن، وە لە نزیكەوە چاودەبڕنە خەتی ناو لەپی دەستیان و دیمەنی ڕوخساریان، وەك ئەوەی بگەڕێن بۆ هەندێ نیشانەی دیاریكراو، پاشان لاپەڕەكانی ئەو كتێبە هەڵدەدەنەوە كە پێشتر لەبەردەمی خۆیاندا دایانناوە بەمەبەستی فریودان و فێڵكردن، وە دووپاتی دەكەنەوە بۆیان كە ئەستێرەی گەورەی بەختیان خەریكە هەڵدێت. وە ڕەنگە یەكێكیان ببێت بە پاشای وڵاتێك، وە ئەگەر نەبێت بە پاشا ئەوا بەدڵنیاییەوە لانی كەم دەبێت بە وەزیر. یان ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت مرۆڤێك بكەنە جێگای دابەزینی فەزڵە خواییەكان سەرەڕای پیس و پۆخڵیە هەمیشەییەكەی لەو كەسانە دەچن كە كاری كیمیای جادوویی دەكەن، كاتێك دەوڵەمەندێكی گەمژە دەبینن دەیانەوێت لەڕێگەی پیاهەڵدان و هەڵكێشانیەوە فریوی بدەن و لێرە و لەوێ قسە دادەمەزرێنن، وە لەكاتی گفتوگۆدا دەستدەكەن بە ڕەخنەگرتن لە جادووگەرەكانی تر و دەڵێن: ئەو درۆزن و ساختەچییانە بە فێڵ ماڵ و سامانی خەڵكی زەوت دەكەن، بەم شێوەیە بەردەوام دەبن و لەكۆتاییدا هەریەكەیان قسە و ئاخاوتنەكەى كۆتایی دەهێنێت و دەڵێت: بەڕێزم! بەدرێژایی پەنجا شەست ساڵی ژیانم زۆرێك لەو كەسانەم بینیوە خەریكی كیمیای جادوویی بوون هەموویان درۆزن و فێڵباز بوون، بەڵام ڕابەرە ڕۆحیە خوالێخۆشبووەكەی من بەڕاستی كیمیای جادوویی دەزانی. دیارە سەدان ملیۆن ڕوپیەی بەخشیوە، وە من خۆش بەختم چونكە دوانزە ساڵ خزمەتم كرد و لێشاوی بەرەكەتی ئەو خزمەتەم بەدەستهێنا. وە كاتی بیستنی دەستەواژەی “لێشاوی بەرەكەت” كتوپڕ كابرای نەزان هەڵوێستەیەك دەكات و لێی دەپرسێت: مامە شێخ! بەدڵنیاییەوە تۆ بەجوانی ڕەچەتەی كیمیای جادوویی فێربوویت لێیەوە. وە كاتی بیستنی ئەم قسەیە شێخەكە ڕووی خۆی گرژدەكات و جۆرێك لە تووڕەبوون پیشان دەدات و دەڵێت: ئازیزەكەم نەكەی ئەم بابەتە باس بكەیت؛ چونكە هەزارەها كەس لێرەدا كۆدەبنەوە. من پێشتر لەدەستی خەڵكی ڕامكردووە و خۆم نەناس كردووە و خۆم شاردووەتەوە. جا بەم ڕستە كەمانە نەزانەكە دەخاتە داوەكەوە، وە ڕاوكەرەكە هیچ گرفتێك بەدی ناكات لە سەربڕینی ئەو نێچیرەی كەوتووەتە داوەكەوە، بۆیە بەتەنھا دەیباتە شوێنێكەوە و نهێنیەكەی بۆ شیدەكاتەوە و ئامۆژگاری دەكات و دەڵێت: لەڕاستیدا بەختی تۆ لە دووری هەزاران میلەوە منی كێشكردووە، وە من بەتایبەتی سەرم سوڕدەمێنێت لە كارەكەم چۆن دڵە ڕەقەكەم بۆ تۆ نەرم بوو؟ بۆیە خێرابكە و كۆمەڵێك خشڵ و زێڕم بۆ بهێنە لە ماڵەكەت یان بیخوازە لە هاوسێكان بە نرخی دە هەزار ڕوپیە، ئینجا تەنھا لەیەك شەودا دەبێتە دە ئەوەندە. وە نەكەی لای كەس باسم بكەیت، وە ئەگەر ناچاربوویت لە كەسێك بیخوازیت ئەوا بە پاساوێكی تر بیخوازە. بەكورتی؛ خشڵ و زێڕەكە دەبەن و بۆی دەردەچن، وە ئەو گەمژانە بەجێدەهێڵن كە هیوادارن سامانەكەیان دە ئەوەندە زیاتر بێت، كە بگرین و شیوەن بكەن بۆ سەرەنجامی خۆیان. ئەمەیە ئەنجامی چاوچنۆكی كە دەگاتە ئەوپەڕی بەهۆی بێ ئاگابوون لە یاساكانی سروشت. هەڵبەت بیستوومە ئەم جۆرە فێڵبازانە هیچ چارێكیان نیە جگە لەوەی جەخت بكەنەوە لەسەر ئەوەی هەموو ئەو كەسانەی پێش خۆیان هاتوون یان دوای خۆیان دێن حیلەباز و دز و چەپەڵ و درۆزنن و بەتەواوەتی بێ ئاگان لەم ڕەچەتەیە. بەم شێوەیە كاری مەسیحییەكان سەرناگرێت ئەگەر هەموو پێغەمبەرە پیرۆزەكان لە ئادەمەوە تا كۆتایی بە خراپ و تاوانبار لەقەڵەم نەدەن([3]).
(2) ئەگەری دووەم ئەوەیە هۆكاری لەخاچدانی ئەم كوڕە داماوە ئەوەیە ئەو كەسانەی باوەڕیان بە لەخاچدانەكەی هەیە ڕزگاریان بێت لە هەموو جۆرەكانی تاوان و خراپە، وە هەرگیز ڕێگە نەدرێت بە هەواو ئارەزووە دەروونیەكانیان خۆیان بنوێنن. زۆر بەداخەوە هەروەك چۆن ساغبوویەوە ئەگەری یەكەم بەشێوەیەكی بەڵگەنەویست شتێكی پووچە و دژی بنەمای شارستانیبوونە، بەهەمان شێوە بەڕوونی ساغبوویەوە كە ئەم ئەگەرەیش پووچە. چونكە گریمان باوەڕبوون بە كەفارەتی یەسووع سیفەتێكی تایبەتی هەیە كە باوەڕداری ڕاستەقینە دەكات بە فریشتە، دوای ئەوە تەنانەت بیرۆكەی ئەنجامدانی تاوان نایەت بەمێشكیدا، ئەوسا ناچاردەبین سەبارەت بەهەموو پێغەمبەرانی پێشوو بڵێین ئەوان لەناخی دڵەوە باوەڕیان نەبووە بە لەخاچدانی یەسووع و كەفارەتەكەی؛ چونكە بەگوێرەی بانگەشەی مەسیحییەكان ئەوان هەموو سنوورێكان بەزاندووە لە ئەنجامدانی تاواندا؛ هەیانبووە بتی پەرستووە، وە هەیانبووە بەناحەق مرۆڤی كوشتووە، وە هەیانبووە زینای لەگەڵ كچەكانیدا كردووە. بەتایبەتی داوودی باپیرەی یەسووعی بەڕێز هەموو جۆرە تاوانێكی ئەنجامداوە، بەجۆریك بۆ تێركردنی حەزی سێكسی خۆی بەفێڵ كەسێكی دا بە كوشت، وە لەڕێگەی ژنە بەدڕەوشتەكانەوە داوای كرد ژنی كابرایان بۆ هێنا، وە مەی و بادەی پێدا و سەرخۆشی كرد، وە زینای لەگەڵدا كرد. وە ماڵ و سامانێكی زۆری بەفیڕۆدا لەكاری حەرامدا. وە بەدرێژای ژیانی سەد ژنی هەبوو. وە ئەم ڕەفتارەش بەگوێرەی باوەڕی مەسیحییەكان بە زینا ئەژمار دەكرێت، سەیر ئەوە بوو ڕۆژانە بەبەردەوامی ڕۆحی پیرۆزیش دادەبەزیە سەری، وە بەردەوام بەڕێكوپێكی زەبوور دادەبەزیە سەری، بەڵام بەداخەوە نە ڕۆحی پیرۆز توانی ڕێگری ئەنجامدانی تاوانی لێ بكات نە باوەڕبوونی بە كەفارەتی یەسووع. بۆیە لەكۆتاییدا مرد لەكاتێك نوقم بوو لەناو ئەم تاوانانەدا. وە لەمە سەیرتر ئەوەیە ئەم كەفارەتە ڕێگری نەكرد لە داپیرەكانی یەسووعیش كە داوێنپیسی نەكەن، لەگەڵ ئەوەی داوێنپیسی ئەوان پەڵەیەكی شەرمەزاری دەنووسێنێت بە فیترەتی پاكی یەسووعەوە. بەتایبەتی داپیرەكانی كە بەم جۆرەبوون ژمارەیان گەیشتە سێ دانە. یەكێك لە داپیرە بەڕێزەكانی یەسووع لەدایكیەوە، كە داپیرەی بوو لەلایەنی باوكیشەوە، -مەبەستم ڕاحابە- ئافرەتێكی لەشفرۆش بوو، سەیری یەشووع 2: 1 بكە. وە داپیرەی دووەمی لەدایكەوە كە ئەویش داپیرەی بووە لەلایەنی باوكیەوە و ناوی سامار بووە كاری داوێنپیسی كردووە وەكو ئەو ئافرەتە لەشفرۆشانەی كە پیشەیان لەشفرۆشیە، بڕوانە دروستبوون 38: 16_30. وە داپیرەی سێیەمی یەسووع لەلایەنی دایكەوە كە لەلایەنی باوكیشەوە داپیرەی بووە، ناوی بەتشەبەع بووە، ئەمە خودی ئەو “پاكیزەیە” بوو كە زینای كرد لەگەڵ داووددا([4]). بڕوانە بۆ سامۆئیل 11: 2
ئێستا، دەبێت ئەم داپیرانە لە باوك و دایكەوە بەدڵنیاییەوە هەواڵیان پێدرابێت سەبارەت بە كەفارەتی یەسووع و باوەڕیان پێی هەبوو بێت. چونكە یەكێك لە بیروباوەڕەكانی مەسیحییەكان ئەوەیە كە پێغەمبەرانی پێشوو و ئوممەتەكانیان هەمان ئەم فێركارییەی كەفارەتیان پێدراوە، وە تەنھا بەهۆی ئەم باوەڕەوە ڕزگاربوونیان بەدەستهێناوە. جا ئەگەر وامان دانا كە یەكێك لەبەرەكەتەكانی لەخاچدانی یەسووع ئەوەیە مرۆڤ پارێزراو دەبێت لە ئەنجامدانی تاوان بەهۆی باوەڕبوونی بە لەخاچدانی یەسووع؛ ئەوا پێویست بوو كە داپیرەكانی یەسووع لەدایك و باوكەوە پارێزراو بووبان لە زینا و لەشفرۆشی. بەڵام هەموو پێغەمبەران لەگەڵ ئەوەی، بەگوێرەی پڕوپاگەندەی مەسیحییەكان، باوەڕیان هەبووە بە “خۆكوژی” یەسووع كەچی نەیانتوانیوە خۆیان بەدووربگرن لەتاوان و سەرپێچییەكان. هەروەك تەنانەت داپیرەكانی یەسووع لە دایك و باوكەوە ئەوانیش خۆیان بەدوور نەگرتووە لە تاوان و سەرپێچی. كەوابوو لەمەوە دەچەسپێت ئەم كەفارەتە ساختەیە ناتوانێت هیچ كەسێك بپارێزێت لە هەڵچوونی هەواو ئارەزووە دەروونیەكان، هەروەك چۆن خودی مەسیحی نەپاراست، بڕوانە چۆن بەدوای شەیتان كەوت([5]).
لەكاتێكدا ئەم كارە شیاوى ئەو نەبوو. لەبەرئەوە ڕەنگە زۆر پەشیمان بوو بێت لەم ڕەفتارەی تەنانەت كاتێك كەسێك وەسفی كرد بەوەی كەسێكی “چاكەكار”ە، قەدەغەی ئەمەی لێكرد و فەرمووی: بۆچی بە چاكەكار بانگم دەكەیت؟ دەی مرۆڤێك بەدوای شەیتان بكەوێت كەی لەڕاستیدا خۆی بەچاكەكار ئەژمار دەكات! لەبەرئەوە بەدڵنیاییەوە یەسووع بەهۆی ئەم بیركردنەوەیەی خۆی و كۆمەڵێك شتی ترەوە ڕێگری كرد بە چاكەكار وەسف بكرێت. بەڵام بەداخەوە مەسیحییەكان ئەمڕۆ نەك تەنھا وەسفی ناكەن بە چاكەكار بەڵكو كردوویانە بەخوا. بەكورتی؛ كەفارەت هیچ سوودێكی نەگەیاند تەنانەت بە خودی یەسووعیش. وا دەردەكەوێت خۆبەزلزانین و خۆپەسەندی، كە بنەڕەتی هەموو خراپەكانن، تەنها پشكی یەسووع بوو بن؛ چونكە پاش ئەوەی خۆی بەخوا ئەژمار كرد، هەموو پێغەمبەرانی تری بە چەتە و دز و چەپەڵ وەسف كرد. لەگەڵ ئەوەی خۆی دانی پێدا ناوە كە كەسێكی چاكەكار نەبووە. بەڵام بەداخەوە ئەم لافاوی خۆبەزلزانینە بەتەواوەتی خووڕەوشتی ئەوی وێران كرد. دیارە هیچ كەسێكی بەختەوەر زەمی پێشینە چاكەكارەكان ناكات. بەڵام ئەم یەسووعە پێغەمبەرە پیرۆزەكان بە دز و جەردە ناوزەد دەكات. هەروەك هەمیشە وشەكانی “لادەر” و “داوێنپیس” لەسەر زمانی بووە دەرحەق بە كەسانی تر، وە وشەی ڕێزی بەكارنەهێناوە دەرحەق بە كەس. بۆچی ئەو كارە نەكات؟ ئایا كوڕی خوا نیە! وە كاتێك سەرنج دەدەین لەو كاریگەریەی كە كەفارەت دروستی كرد لەدڵی حەوارییەكانیدا، كە ئایا دەستیان هەڵگرت لە ئەنجامدانی تاوان پاش باوەڕهێنانیان پێی؟ لێرەشدا وا دەردەكەوێت لقی پاكێتی ڕاستەقینە تەواو ڕووت و بێبەرە. شتێكی ئاشكرا و ڕوونە ئەوان پاش بیستنی هەواڵی لەخاچدانەكە باوەڕیان بە لەخاچدانەكە كرد، بەڵام ئەنجامەكە ئەوە بوو كە پەترۆس كاتی قۆڵبەستكردنی یەسووع و وەستانی لەبەردەمیدا نەفرەتی لێ كرد و ئەوانی تر ڕایانكرد و لەدڵی هیچ یەكێكیاندا نووری باوەڕ نەمایەوە. بەڵام خۆپاراستنیان لەتاوان لەو كاتەوە هەتا ئێستا، دەكرێت زۆر بە ئاسانی لەڕێگەی دانپێدانانی توێژەرە ئەوروپییەكانەوە بڕیاری لێ بدرێت، بەگوێرەی قسەی ئەوان داوێنپیسی و بێ ئابڕوویی لە ئەوروپادا گەيشتووەتە ئەوپەڕی بەڕادەیەك تەنھا لە لەندەندا هەموو ساڵێك هەزارەها مناڵی ناشەرعی لەدایك دەبن. هەڵبەت كۆمەڵێك ڕووداوی زۆر قێزەون بڵاوكراوەتەوە لەسەر ئەوروپییەكان كە شایانی بیستن و باسكردن نین. وە مەی و بادە بەڕێژەیەكی زۆر بەكاردەهێنرێن بەڕادەیەك ئەگەر دوكان و شوێنەكانی مەی و بادە لای ئەوان لەیەك ڕیزدا دابنرێن ئەوا دەكرێت بۆ ماوەی چەند میلێل درێژ دەبێتەوە. وە وازیان هێناوە لە بەندایەتیی و شەو و ڕۆژ هیچ ئیشێكیان نیە جگە لە ڕابواردن و نوقم بوون لە خۆشیەكانی دنیادا. كەواتە هەموو ئەم ڕاستیانەی دەیسەلمێنن لەخاچدانی یەسووع ڕێگری ئەنجامدانی تاوانی نەكردووە لەو كەسانەی باوەڕیان بە لەخاچدانەكە هەیە([6]). بەڵكو هەروەك چۆن ئاوی بەلێشاوی ڕووبار دوای ڕوخانی بەنداو گوندەكانی دەوروبەر ڕادەماڵێت، بەهەمان شێوە بارودۆخی ئەوانەی باوەڕیان بە كەفارەت هەیە بەم شێوەیە دەردەكەوێت. وە من دەزانم مەسیحییەكان حەزناكەن دەربارەی ئەم بابەتە زۆر گفتوگۆ بكەن؛ چونكە ئەگەر كەفارەتی یەسووع نەیتوانی بێت قەدەغەی پێغەمبەران -كە فریشتەی خوا دادەبەزیە سەریان- بكات لەتاوان؛ ئەوا لەكوێ دەتوانێت قەدەغەی بازرگان و پیشەوەرە جۆراوجۆرەكان و قەشە ماددییەكان بكات لە كاری چەپەڵ و قێزەون؟ بەكورتی ئەمەیە بارودۆخی خوای مەسیحییەكان.
ئایینی سێیەم لەبەرامبەر ئەم دوو ئایینەدا كە ئێستا باسمان كردن بریتیە لە ئیسلام. دیارە تێگەیشتنی ئەم ئایینە بۆ خوا ئەوپەڕی ڕوون و سادە و پاك و بێگەردە و گونجاوە لەگەڵ فیترەتی مرۆییدا. بۆیە ئەگەر هەموو كتێبەكانی سەرجەم ئایینەكانی تر بفەوتێن و هەموو فێركاری و بیروباوەڕە زانستیەكانیان و تێڕوانینەكان بسڕێنەوە و نەمێنن؛ ئەوا ئەو خوایەی كە قورئانی پیرۆز باسی كردووە و بەڵگەی لەسەر هێناوەتەوە بەدرەوشاوەیی دەمێنێتەوەی لەئاوێنەی یاسای سروشتدا، وە وێنەكەی كە لێشاوی دانایی و توانای لێوە هەڵدەقوڵێت بە پرشنگداری دەردەكەوێت لەهەموو گەردیلەیەكدا. بەكورتی؛ ئەو خوایەی كە قورئانی پیرۆز ئاشكرای دەكات دەسەڵاتێكی خۆسەپێنی نیە بەسەر ئەو شتانەی بەدیهێناون بەڵكو بەگوێرەی ئەم ئایەتە پیرۆزە ﴿أَلَسۡتُ بِرَبِّكُمۡ ۖ قَالُواْ بَلَىٰ﴾([7]) هەموو گەردیلەیەك بە سروشت و ڕۆحیەتی خۆی ملكەچ دەكات بۆ فەرمانەكانی. وە لە سروشتی هەموو بوونەوەرێكدا هێزێكی ڕاكێشان هەیە بۆ گەڕانەوە بۆلای، بۆیە هیچ گەردیلەیەك خاڵی نیە لەم هێزی ڕاكێشانە. وە ئەمە بەڵگەیەكی مەزنە لەسەر ئەوەی بەدیهێنەری هەموو شتێكە؛ چونكە نووری دڵ قەبوڵی دەكات ئەو هێزە موگناتیس ئاسایە كە لەهەموو شتێكدا هەیە بۆ ملكەچبوون بۆ خوا (I) بەبێ گومان لەلایەن خۆیەوە (I) دێت. هەروەك لە قورئانی پیرۆزدا لەم فەرمایشتەی خۆیدا ئاماژەی پێداوە: ﴿إِن مِّن شَيۡءٍ إِلَّا يُسَبِّحُ بِحَمۡدِهِۦ﴾([8]) واتە هەموو شتێك خوا بە پاك و پیرۆز ڕادەگرێت و چاكە و سیفەتە جوانەكانی دەردەخات، دەی ئەگەر خوا بەدیهێنەری ئەم شتانە نیە ئەوا بۆچی هەموویان ڕادەكێشرێن بۆلای (سبحانه وتعالى)؟ پێویستە هەموو كەسێكی بیرمەند بزانێت هۆكاری ئەم ڕاكێشانە بریتیە لە جۆرێك لە پەیوەندی شاراوە. ئەگەر ئەو پەیوەندییە نەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە خوا (سبحانه وتعالى) بەدیهێنەرە؛ ئەوا با یەكێك لە ئارییەكان بۆمان ڕوون بكاتەوە ڤیدا و كتێبەكانی تر چی دەڵێن دەربارەی ئەم پەیوەندیە، وە ناوی چیە؟ ئایا ڕاستە بوترێت خوا (سبحانه وتعالى) بەزۆر دەسەڵاتی خۆی سەپاندووە بەسەر هەموو شتێكدا؟ وە ئەم شتانە هیچ هێزێك یان پاڵنەرێكی سروشتییان نیە بۆ ڕاكێشان و گەڕانەوە بۆلای خوا؟ نەخێر، پەنا بەخوا بەهیچ شێوەیەك ئەمە ڕاست نیە، چونكە ئەم بیركردنەوەیە تەنھا گەوجێتی نیە، بەڵكو لەوپەڕی پیسی و چەپەڵییشەوە سەرچاوەی گرتووە. بەڵام بەداخەوە ڤیدای ئارییەكان بەنكوڵیكردن لەوەی خوا بەدیهێنەر بێت، ئەم پەیوەندیە ڕۆحییەی قەبوڵ نەكرد كە گوێڕایەڵی سروشتی هەموو بوونەوەرێك پشت دەبەستێت پێی. وە لەبەرئەوەی ڤیدا ئەوپەڕی دوورە لە زانستی ورد و تێگەیشتنی ڕۆحیی قووڵ، بۆیە بەردەوام ئەم فەلسەفە ڕاستەیان لێ وون بووە كە دەڵێت بەدڵنیاییەوە هەموو تەن و ڕۆحێك پەیوەندییەكی سروشتی هەیە لەگەڵ ئەو زاتە ئەزەلییەدا، وە حكومەتی خوا حكومەتێكی خۆسەپێن و ساختە نیە، بەڵكو هەموو شتێك بە ڕۆحی خۆی سوژدەی بۆ دەبات. چونكە هەموو گەردیلەیەك لەلایەن خۆیەوە دروستكراوە و قەرزاری چاكە و منەتەكانیەتی كە لە ژماردن نایەن. بەڵام بەداخەوە شوێنكەوتووانی ئایینەكانی تر بەهۆی تەنگی ئاسۆكانی بیركردنەوەیانەوە بەزۆر دەیانەوێت ڕێگری بكەن لە ڕووباری توانا و ڕەحمەت و پاكی و پیرۆزی فراوانی خوا. بۆیە خواوەندە خەیاڵیەكەی خۆیان لەكەدار كردووە بە جۆرەها نەنگی و خەوش وەك: لاوازی، پیسی، درۆ و تووڕەبوونى بێ جێ و سەپاندنی دەسەڵات بەبێ پاساو. بەڵام ئیسلام هەرگیز ڕێگری نەكردووە لە سیفەتە كامڵەكانی خوا كە بەتوندی هەڵدەقوڵێن. كەواتە وەكو ئارییەكان مرۆڤ فێری ئەو بیروباوەڕە ناكەن كە گیانەكان و گەردیلەكانی پێكهێنەری ئاسمانەكان و زەوی بەدیهێنەری خۆیانن، بەڵام ئەوەی كە ناوی پارمیشوارە (واتە خوای ئارییەكان) دەسەڵاتدارە بەسەریانەوە لەبەر هۆكارێكی نەزانراو، وە تەنھا وەكو پاشا حوكمیان دەكات. هەروەها وەكو ئایینی مەسیحییەكان ئەو فێركارییەی نیە كە خوا وەكو مرۆڤ لە سكی ئافرەتێكەوە لەدایك بووە، وە ماوەی نۆ مانگ لە مناڵداندا پەروەردە بووە لە جەستەیەكدا كە لە گۆشت و خوێنی لەشفرۆشەكانی وەك بەتشەبەع و سامار و ڕاحاب و دەمیەن دروست بووە. وە هەموو ئازاری نەخۆشیەكانی مناڵێتی چەشت وەك ئاوڵە و سورێژە و ئازاری ددان دەرهاتن. لەكۆتاییدا كاتێك نزیكبوویەوە لە مردن، پاش ئەوەی وەكو مرۆڤە ئاساییەكان بەشێكی زۆری تەمەنی بەسەربرد، ئینجا بیری خوایەتی كەوتەوە. وە لەبەرئەوەی ئەمە تەنھا بانگەشە بوو، وە خاوەنی توانا خوداییەكان نەبوو، بۆیە دەستبەجێ دوای بانگەشەكە پەلاماری درا و قۆڵبەست كرا. بەڵكو ئیسلام خوای ڕاستەقینەی خاوەن شكۆ بەخوایەكی پاك و بێگەردە لە هەموو ئەم ناتەواوی و هەلومەرجە پیس و پۆخڵانە لەقەڵەم دەدات و بە پاك و پیرۆز ڕایدەگرێت، وە وایدادەنێت كە زۆر بەرزترە لە تووڕەبوونی دڕندانە، وە ئەو بیرۆكەیە ڕەتدەكاتەوە كە دەڵێت خوا هیچ ڕێگایەكی دەستناكەوێت بۆ لێخۆشبوون لە بەندەكانی ئەگەر پەتی سێدارە توند نەكات لە ملی كەسێك. قورئانی پیرۆز زانینی ڕاستەقینە و پاك و پیرۆز و تەواو دەربارەی بوونی خوا و سیفەتەكانی فێری مرۆڤ دەكات كە هیچ ڕێژە و سنورێك نیە بۆ توانا و ڕەحمەت و مەزنێتی و پاكی و پیرۆزیەكەی. بەگوێرەی فێركاری قورئانی پیرۆز تاوانێكی زۆر قێزەونە بوترێت توانا و مەزنێتی و ڕەحمەتی خوا لەشوێنێكدا دەوەستن و سنوردارن، یان تووشی لاوازی دەبن كاتی گەشتنیان بە خاڵێكی دیاریكراو. نەخێر، بەڵكو بەپێچەوانەوە هەموو تواناكانی بەگوێرەی ڕێسایەكی قایم و جێگیر كاردەكەن كە دەڵێت خوا توانای دەشكێت بەسەر هەموو ئەو شتانەی كە دەیەوێت جگە لەو شتانەی كە دژ و پێچەوانەی پاك و بێگەردی و پلەی بەرز و سیفەتە كامڵەكانیەتی یان دژ و پێچەوانەن لەگەڵ سوننەت و بەڵێنە نەگۆڕەكانیدا. بۆ نموونە ناتوانین بڵێین خوا بەگوێرەی توانا تەواوەكەی خۆی دەتوانێت خۆی لەناوببات؛ چونكە ئەمە دژی هەردوو سیفەتی ئەزەلی “الحي” و “القیوم”ی خۆیەتی. چونكە پێشتر بە گوفتار و ڕەفتاری خۆی گوزارشتی كردووە لەوەی كە ئەزەلی و ئەبەدیە و لەناوناچێت و مردنی بەسەردا نایەت. هەروەها ناتوانین بڵێین دەچێتەناو مناڵدانی ئافرەتێكەوە و تێیدا پەروەردە دەبێت و پاش مانەوەی بۆ ماوەی نۆ مانگ بەگریان و هاواركردنەوە لەدایك دەبێت لە داوێنی ئافرەتێكەوە بە كێشی نزیكەی كیلۆ و نیوێك، پاشان نان دەخوات و پیسایی و میز دەكات و تووشی ئازار و ناڕەحەتییەكان دەبێت لەم جیھانە لەناوچووەدا، وە لەكۆتاییدا، پاش بەرگەگرتنی ئازارەكانی گیانەڵا بۆ چەند ساتێكی كەم، ئەم جیهانە لەناوچووە بەجێدەھێڵێت. چونكە هەموو ئەم شتانە نەنگی و ناتەواوین، وە دژ و پێچەوانەی شكۆی ئەزەلی و كەماڵە ڕەهاكەیەتی.
پاشان پێویستە بزانین لەبەرئەوەی خوا (سبحانه وتعالى) بەگوێرەی بیروباوەڕی ئیسلامی لەڕاستیدا بەدیهێنەری هەموو شتەكانە، هەموو گیان و تەنەكان دروستكراوی ئەون و لەڕێگەی توانای ئەوەوە (سبحانه وتعالى) هاتوونەتە بوون، لەبەرئەوە یەكێك لە بیروباوەڕەكانی قورئان ئەوەیە هەروەك چۆن خوا (سبحانه وتعالى) بەدیهێنەری هەموو شتێكە لەڕاستیدا ڕاگریشیانە. واتە بوون و مانەوەی هەموو شتێك پەیوەستە بە بوونی بەخۆیەوە (سبحانه وتعالى). وە بوونەكەی وەكو ڕۆح وایە بۆ هەموو شتێك، گریمان نەمێنێت ئەوا هیچ شتێك نامێنێت. بەكورتی؛ بوونی ئەو(سبحانه وتعالى) پێویستە بۆ بوون و مانەوە و ژیانی هەموو شتێك، بەڵام ئارییەكان و مەسیحییەكان ئەم باوەڕەیان نیە. هەرچی ئارییەكانە باوەڕیان بەوە نیە خوا بەدیهێنەری گیان و تەنەكان بێت، وە باوەڕیان بەوە نیە هەموو شتێك پەیوەندی هەیە بەخواوە بەجۆرێك بچەسپێت بوونی هەموو شتێك ئەنجامی تواناكەی و تیشكدانەوەی ویستەكەیەتی. بەڵكو ئەوان باوەڕیان وایە هەموو شتێك سەربەخۆ ڕاوەستاوە بەجۆرێك لای مرۆڤ ئەو هەستە دروست دەبێت كە هەموو شتەكان لەئەزەلەوە هەبوو بن -بەگوێرەی بیروباوەڕی ئەوان- وە لەخۆیانەوە دروست بوو بن. جا ئەگەر بەگوێرەی بانگەشەی ئەوان خوا (سبحانه وتعالى) بەتوانای خۆی هەموو ئەم شتانەی دروست نەكردووە و مانەوەیان بەند نیە بە توانای خواوە (سبحانه وتعالى) ئەوا بەدڵنیاییەوە ئەم شتانە پەیوەندییان نیە بە خوای هیندۆسەكانەوە، بەڕادەیەك تەنانەت گریمان ئەم خوایە بمرێت ئەوا هەرگیز گیان و تەنەكان زیانیان بەرناكەوێت؛ چونكە خوایەكەیان وەكو وەستای خانوو وایە. بۆیە هەروەك چۆن بەرد و قوڕ بەهۆی توانای وەستاكەوە دروست نەبوون هەتا بەتەواوەتی پشتی پێ ببەستن؛ بەهەمان شێوە ئەمە حاڵی شتەكانە لە بەرامبەر خوای هیندۆسەكاندا. بۆیە هەروەك چۆن مردنی وەستای خانوو ڕوخان و هەرەسهێنانی هەموو ئەو خانووانە پێویست ناكات كە دروستی كردوون لەژیانی خۆیدا. بەهەمان شێوە ئەگەر خوای هیندۆسەكان بمرێت ئەوا بەهۆی ئەو مردنەوە هیچ زیانێك ناكەوێت لە شتەكان. ئەمەش لەبەرئەوەی ئەو ڕاگر و پاڵپشتیان نیە([9]) چونكە ئەگەر پاڵپشت و ڕاگریان بوایە ئەوا بەدیهێنەریشیان دەبوو؛ دیارە ئەو شتانەی بۆ دروستبوونیان پێویستیان بە توانای خوا نیە بۆ مانەوەشیان پێویستیان بە پاڵپشتی تواناكەی نیە. وە ئەستەمە خوا بەرجەستەكەی مەسیحییەكانیش، بەگوێرەی بیروباوەڕی خۆیان ڕاگری (القيوم) شتەكان بێت؛ چونكە پێویستە ڕاگر و پاڵپشت نزیك بێت. وە ئاشكرایە خوای مەسیحییەكان یەسووع ئێستا لەسەر زەوی نیە، بەجۆرێك ئەگەر لەسەر زەوی بوونی هەبوایە ئەوا بەدڵنیاییەوە دەردەكەوت بۆ خەڵكی، وەك چۆن لەكاتێكدا لە شارەكەی پیلاتۆس و لەسەردەمەكەیدا دەردەكەوت. دەی كاتێك لەسەر زەوی نەبێت ئیتر چۆن ڕاگری خەڵكی سەر زەوی دەبێت، بەڵام سەبارەت بە ئاسمان، ڕاگری ئاسمانەكانیش نیە؛ چونكە جەستەی تەنھا بە شەش حەوت بست دەخەمڵێنرێت، ئیتر چۆن دەكرێت بوونی هەبێت لە هەموو ئاسمانەكاندا بۆ ئەوەی ڕاگریان بێت؟ بەڵام ئێمە كاتێك وەسفی خوا (سبحانه وتعالى) دەكەین بەوەی پەروەردگاری عەرشە مەبەستمان ئەوە نیە كە خوا ماددی بێت و جەستەی هەبێت و پێویستی بە عەرش هەبێت. بەڵكو مەبەست لە عەرش ئەو مەقامە هەرە بڵندە پیرۆزەیە كە وەكو یەك پەیوەندی هەیە بەم جیهانە و جیهانەكەی تریشەوە. بەڵام وەسفی خوا بەوەی كە لەسەر عەرشە لەڕاستیدا مانای ئەوەیە پەروەردگاری دنیا و دواڕۆژە، بۆیە هەروەك چۆن مرۆڤ ئەگەر دانیشتبێت لەسەر شوێنێكی بەرز یان سەركەوێتە سەر كۆشكێكى زۆر بەرز و بڵند؛ ئەوا دەتوانێت بەسەر لای بەڕاست و چەپی خۆیدا بڕوانێت، بەهەمان شێوە -بەشێوەی مەجاز- دان بەوەدا نراوە خوا (سبحانه وتعالى) ڕاوەستاوە لەسەر عەرش لەسەرووی هەموو بڵندی و بەرزاییەكەوە، بەجۆرێك هیچ شتێكی لێ ون نابێت، نە لەم جیهانەدا نە لە جیهانەكەی تردا. بەڵێ بەدڵنیاییەوە ئەم پلەوپایە بە بەرزایی وەسف كراوە بۆ تێگەیاندنی خەڵكی گشتی؛ وە بەو پێیەی خوا (سبحانه وتعالى) لەڕاستیدا لەسەرووی هەموانەوەیە و هەموو شتێك لەبەر پێیدا سوژدە دەبات، بۆیە زاتەكەی پەیوەندییەكی هەیە بە بەرزاییەوە. كەواتە هیچ كەسێك لەلای سەرەوەوە نیە مەگەر ئەو كەسەی هەردوو جیهانەكە لەژێرەوەی بن. وەكو خاڵێكی هەرە بەرز وایە، بەجۆرێك لەژێریەوە دوو لقی جیهانی مەزن جیادەبنەوە كە هەریەكەیان پێكهاتوون لە هەزارەها جیھان تەنھا خۆی (سبحانه وتعالى) دەیانزانێت، وە ڕاوەستاوە لەسەر ئەو خاڵە هەرە بەرزە كە پێیدەوترێت عەرش. لەبەر ئەوە بەرزترین شوێن كە بە هزردا بێت، بریتیە لە بەرزترین خاڵ لە سەرووی هەردوو جیهانەكەوە و لەشەریعەتدا پێیدەوترێت عەرش. وە ئەم بڵندییە بۆ خوایە چونكە زاتەكەی تەواو و گشتگیرە. بەمەش ئاماژە دەكات بۆ ئەوەی كە خۆی سەرچاوە و دەستپێكی هەموو لێشاوەكانی ڕەحمەتە، وە مەرجەعی هەموو شتێكە. وە هەموو دروستكراوێك سوژدەی بۆ دەبات، وە لەسەرووی هەموو شتیكەوەیە لە زات و سیفەتە تەواوەكانیدا. ئەگینا قورئانی پیرۆز وەسفی دەكات بەوەی لەهەموو شوێنێكدا هەیە هەروەك دەفەرموێت: ﴿فَأَيۡنَمَا تُوَلُّواْ فَثَمَّ وَجۡهُ ٱللَّهِ﴾([10])، هەروەها دەفەرموێت: ﴿وَهُوَ مَعَكُمۡ أَيۡنَ مَا كُنتُمۡ﴾([11])، وە دەفەرموێت: ﴿وَنَحۡنُ أَقۡرَبُ إِلَيۡهِ مِنۡ حَبۡلِ ٱلۡوَرِيدِ﴾([12]). ئەمە نموونەی هەر سێ فێركارییەكەیە.
والسلام علی من اتبع الهدی
تەواو بوو
بە دەستی بەندەی خۆبەكەمزان و لاواز
یەكێك لە موریدەكانی گەورەمان مەسیحی بەڵێندراو (عليه السلام)
غوڵام موحەممەد لە ئەمریتسەر خوا لێی خۆش بێت نووسرایەوە لە
1/12/1895ز ڕۆژی یەك شەممە
*****
پەراوێزەکان:
([1]) نیوگ بەشێكی دانەبڕاوە لە فێركاری ئارییەكان كە گروپێكی هیندۆسین، بەگوێرەی ئەم بیروباوەڕە ئەگەر مێردی ژن ون بوو یان نەزۆك بوو ئەوا پێویستە لەسەر ئافرەتەكە سەرجێی بكات لەگەڵ پیاوی تردا هەتا مناڵ دەخاتەوە. بڵاوكار.
([2]) تێبینی: بەگوێرەی فێركاری ئیسلام دەكرێت شەیتانەكانیش باوەڕبهێنن؛ چونكە گەورە و سەروەرمان پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: “شەیتانەكەم ئیسلام بووە”. بەكورتی؛ لەگەڵ هەموو مرۆڤێكدا شەیتانێك هەیە، وە شەیتانی مرۆڤی پاك و نزیك لەخوا ئیسلام دەبێت. بەداخەوە شەیتانەكەی یەسووع باوەڕی نەهێنا، بەڵكو بەپێچەوانەوە ویستی فریوی بدات، بەجۆرێك بردی بۆ سەر شاخەكە و هەموو ماڵ و سامانی دنیای پیشاندا و بەڵێنی پێدا هەموو ئەو ماڵ و سامانەى پێ بدات ئەگەر سوژدەی بۆ ببات. لەڕاستیدا ئەم قسەیەی شەیتان پێشبینیەكی مەزنی لەخۆگرتووە، هەروەك ئاماژەیەكیشی تێدایە بۆ ئەوەی كاتێك ئوممەتی مەسیحی سوژدە دەبات بۆی؛ هەموو ماڵ و سامانی جیهانیان پێدەدات، وە هەر بەم شێوەیە ڕوویدا. بۆیە ئەو كەسانەی گەورەكەیان بانگەشەی ئەوەی كرد خوایە لەگەڵ ئەوەی شوێن شەیتان كەوت، واتە لەگەڵیدا ڕۆیشت، ئایا سەیرە ئەگەر سوژدە ببەن بۆ شەیتان؟ بەكورتی، لەڕاستیدا ماڵ و سامانی مەسیحییەكان بەهۆی ئەوەوەیە كە سوژدەیان برد بۆ شەیتان. وە شتێكی ڕوونە، بەگوێرەی بەڵێنەكەی شەیتان، مەسیحییەكان ماڵ و سامانی ئەم جیھانە ماددییەیان پێدرا تەنھا پاش سوژدەبردنیان بۆی. نووسەر
([3]) تێبینی: بەداخەوە بۆ عەقڵ و تێگەیشتنی مەسیحییەكان، ئەوان هیچ سوودێكیان نەگەیاند بە یەسووعەكەیان بەوەی كردیان بەخوا بەڵكو بەپێچەوانەوە تووشی شەرمەزارییان كرد لەبەردەم پیاوچاكاندا، وا باشتر بوو بۆیان خێر و سەدەقە بكەن بۆ ئەوەی ڕۆحی بەرزبێتەوە، وە بۆى بپاڕێنەوە بۆ ئەوەی سەرەنجامی باش بێت. دەی چییان دەستكەوت لەوەی مشتێك خۆڵیان كرد بەخوا. نووسەر
([4]) تێبینی: گەورە و سەروەرمان پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: لە زنجیرەی ئافرەتاندا لەدایكمەوە هەتا دایكە حەوا هیچ یەكێك لە داپیرەكانم هیچ داوێنپیسییەكیان نەكردووە، وە زیناكار نەبوون، وە لە زنجیرەی پیاواندا هیچ یەكێك لە پیاوەكان زیناكار و شەرواڵ پیس نەبووە. بەڵام بەگوێرەی بیروباوەڕی مەسیحییەكان خواكەیان لە تێكەڵەیەك لە خوێنی سێ ئافرەتی لەشفرۆشەوە پەیدا بووە، وە ئەو شتەی دەربارەی نەوەی ئافرەتی زیناكارەكان هاتووە لە تەوراتدا شاراوە نیە لە كەس. نووسەر
([5]) تێبینی: فەیلەسووفە ئەوروپاییەكان لەم سەردەمەی ئێستادا -لەگەڵ ئەوەی مەسیحیین- قەبوڵی ناكەن لەڕاستیدا شەیتان یەسووعی فریودابێت و بردبێتی بۆ سەر چیاكە؛ چونكە باوەڕیان نیە بە بەرجەستەبوونی شەیتان، بەڵكو لەبنەڕەتدا بوونی شەیتان ڕەتدەكەنەوە. لەگەڵ ئەوەدا، سەرەڕای بیروڕای ئەو فەیلەسووفانە، لەڕاستیدا ڕەخنەیەك لەم ڕووداوە دەگیرێت كە بریتیە لەوەی ئەگەر چیرۆكی هاوڕێیەتی شەیتان لەچیا و ڕێگاكانی جوولەكەدا ڕوویدابا ئەوا بەتەنھا یەسووع نەیدەبینی، بەڵكو ژمارەیەك لە جوولەكەیش ئەو شەیتانەیان دەیانبینی، بەدڵنیاییەوە شەیتان وەكو خەڵكی ئاسایی نیە بەڵكو دروستكراوێكە شكڵ و شێوەیەكی سەیر و نامۆی هەیە، ئەوكەسانە تووشی سەرسوڕمان دەكات كە دەیبینن. جا ئەگەر یەسووع بەڕاستی شەیتانی بینیوە لەحاڵەتی بێداریدا ئەوا پێویست بوو هەزارەها جوولەكە و خەڵكی تریش كۆبوونایەتەوە بۆ بینینی و بەدڵنیاییەوە دەبوون بە كۆمەڵێكی قەرەباڵغ، بەڵام ئەمە ڕووینەدا، لەبەرئەوە توێژەرە ئەوروپاییەكان بە ڕووداوێكی ماددی ئەژماری ناكەن، بەڵكو ئەم جۆرە بیروباوەڕە پووچانە و -لەناویاندا بانگەشەی خوایەتی مەسیح- وەهای لێكردن بە بێزارییەوە ماڵئاوایی لە ئینجیل بكەن. لەم دواییەدا زانایەكی ئەوروپایی بۆچوونی خۆی خستووەتەڕوو دەربارەی ئینجیلی پیرۆزی مەسیحییەكان و گوتی: بەڕای من تەنھا خوێندنەوەی ئینجیل بەسە بۆ قایلبوونی هەر مرۆڤێكی ژیر بەوەی كە نەك هەر مرۆڤ نەینووسیوە بەڵكو دروستكراوی كەسێكی سەرەتایی و كێوییە. پاشان دەڵێت: ئینجیل بخوێننەوە وەك چۆن هەر كتێبێكی ئاسایی دەخوێننەوە، وە پەردەی بەگەورەگرتن لەسەر چاوتان لادەن و دێوی ترس لەدڵتاندا دەربكەن و مێشكتان پاك بكەنەوە لە بیروباوەڕە هەڵەكان ئینجا توێژینەوەی لێ بكەن وەك هەر كتێبێكی تر. ئەوسا سەرتان سوڕدەمێنێت لەوەی بۆ تەنھا ساتێكیش دانەری ئەم نەزانی و ستەمە بەكەسێكی ژیر و چاكەكار و پیرۆز ئەژمار بكەن. بەهەمان شێوە زۆرێك لە فەیلەسووفە زاناكان بەوپەڕی سووكییەوە بۆ ئینجیل دەڕوانن و بەهۆی ئەم فێركاریە پیسانەوە[*] لێی ڕادەكەن، چونكە باوەڕهێنان پێیان ئەوپەڕی شەرمەزاریە بۆ هەركەسێكی ژیر. بۆ نموونە ئەم چیرۆكە ساختەیە كە باوكێكی زۆر تووڕە دەیەوێت هەموو كەسێك لەناوبەرێت، لەبەرمبەردا كوڕێكی زۆر دلۆڤان و بە بەزەیی هەیە تووڕەبوونە شێتانەكەی باوكی دوورخستەوە لە خەڵكی بەوەی خۆیدا بە لەخاچدان. دەی لەكوێ ئەو توێژەرە ئەوروپاییانە ئەم شتە پووچانە پەسەند دەكەن! بەهەمان شێوە بیروباوەڕەكانی مەسیحییەكان كە لە ساویلكەییەوە بەرهەم هاتوون بەجۆرێك خوا دابەش دەكەن بۆ سێ جەستە، جەستەیەك لەشێوەی مرۆڤدا ناوی كوڕی خوایە، وە جەستەیەك لەشێوەی كۆترێكدا و پێی دەوترێت ڕۆحی پیرۆز، وە جەستەیەك لەلای ڕاستیەوە كوڕەكە دانیشتووە، دەی لەكوێ هیچ كەسێكی ژیر ئەم سێ جەستەیە قەبوڵ دەكات؟ بەڵام تومەتباركردنی مەسیح بە هاورێیەتی شەیتان ئەمیش كەمتر مایەی گاڵتەپێكردن نیە لای فەیلەسوفە ئەوروپاییەكان. بۆیە پاش ماندووبوون و هەوڵدانێكی زۆر كۆمەڵێك تەئویلیان هێنایەوە گوتیان ئەم بارودۆخانە بەرهەمی هێزە دەماغییەكانی یەسووع خۆی بووە. وە دان بەوەشدا دەنێن ئەم جۆرە خەیاڵە ناپەسەندانە لەدۆخی تەندروستیدا دروست نابێت لەمێشكی مرۆڤدا. زۆر كەس لەڕێگەی توێژینەوەی تایبەتی خۆیانەوە ئەوەیان زانیوە كە زۆرینەی ئەوانەی تووشی نەخۆشی پەركەم بوون بەزۆری شەیتان لەسەر ئەم شێوازە دەبینن. وە بەم شێوازە وەسفی ئەزموونەكانیان دەكەن، وە دەڵێن شەیتان بردوونی بۆ ئەم شوێن و ئەو شوێن و فڵان شتی سەیری پیشانداون. بیرم دێت نزیكەی 34 ساڵ لەمەوپێش لەخەوندا بینیم شەیتان، كە ڕەنگێكی ڕەش و دیمەنێكی ناشیرینی هەیە، لەشوێنێكدا وەستابوو، سەرەتا لای كردەوە بەلامدا و منیش زللـەیەكم دا لە ڕوخساری و پێمگوت: دەمت داخە هیچ پەیوەندییەكت بەمنەوە نیە. پاشان چوو بۆ لای كەسێكی تر قەناعەتی كرد بەو كەسە كە لەگەڵیدا بێت، ئێستا ئەو كەسە دەناسم، ئینجا خەبەرم بوویەوە. لەهەمان ڕۆژدا یان ماوەیەك پاش ئەوە ئەو پیاوەی كە لە خەوندا بینیم و شەیتان لەگەڵ خۆیدا بردی تووشی پەركەم بوو، ئینجا دڵنیابووم كە تەئویلی هاوڕێیەتی شەیتان بریتیە لە تووشبوون بە پەركەم. كەواتە ئەم خاڵە زۆر وردە و ئەنجامگرییەكی ڕوونە و ڕایەكی عەقڵانیە كە یەسووع لەڕاستیدا نەخۆشی پەركەمی هەبووە، لەبەر ئەم هۆكارە ئەم جۆرە خەونانەی بینیوە. وە تومەتباركردنی یەسووع لەلایەن جوولەكەوە بەوەى بە هاوكاری “بەعلزەبۆل” هەستاوە بەكردنی ئەم كارانە پشتگیری ئەم بیرۆكەیە دەكات و شتێكی زۆر قایلكەرە. چونكە بەعلزەبۆلیش ناوی شەیتانە، وا دەردەكەوێت قسەكەی جوولەكە ڕاست بێت و نزیك بێت لە قیاسەوە چونكە ئەو كەسانەی شەیتان بەتوندی دەستیان لێ دەوەشێنێت و خۆشیدەوێن ڕزگاریان نابێت لە پەركەمەكەیان و هەندێ جار دەتوانن نەخۆشەكانی تر چاك بكەنەوە لە پەركەم. بەوپێیەی شەیتان خۆشیدەوێن و نایەوێت لێیان جیابێتەوە بۆیە لەتاوی خۆشەویستی حەز و ئارەزووەكانیان جێبەجێ دەكات و لەبەر خاتری ئەوان كەسانی تر ڕزگاردەكات لە نەخۆشیە شەیتانیەكان! ئەو كەسانەی ئەو كارە دەكەن (جادووگەرەكان) بەزۆری ئالوودە دەبن بە مەی و خواردنەوە پیسەكانی ترەوە، بە پلەی یەكەم ئالوودە دەبن خواردنەوە كحولیەكان و زۆر خۆرییەوە. ماوەیەكی كەم لەمەوپێش پیاوێك بەم شێوەیە تووشی بورانەوە بوو، وترا ئەم پیاوە جنۆكەی ئەوانی تری دەردەكرد. بەكورتی، ئەم چیرۆكەی هاوڕێیەتی یەسووع لەگەڵ شەیتاندا بەڵگەیەكی ئاشكرایە لەسەر تووشبوونی بە نەخۆشی فێ و پەركەم. كۆمەڵێك بەڵگەی زۆرمان لایە بۆ پشتگیری ئەم بابەتە كە پێویست ناكات لەم قۆناغەدا بەدرێژی باسیان بكەین. وە دڵنیام توێژەرە مەسیحییەكان كە هاوڕای ئێمەن ئەم بەڵگانەی ئێستا ڕەت ناكەنەوە. بەڵام ئەگەر قەشە گەوجەكان ڕەتیان بكەنەوە، ئەوا پێویستە بیسەلمێنن كە دەرچوونی یەسووع لەگەڵ شەیتاندا ڕووداوێك بووە لە بێداری تەواوەتیدا ڕوویداوە،[**] وە هیچ پەیوەندییەكی نیە بە تووشبوون بە پەركەم یان هەر نەخۆشییەكی تری پەیوەندیدارەوە. بەڵام لە سەلماندنەكەدا پێویستە كۆمەڵێك شایەتی ئامادەبووی متمانەپێكراو بهێننەوە. سەرەڕای ئەوە، وا دەردەكەوێت كە دابەزینی كۆترەكە و گوتەكەی بە یەسووع: تۆ كوڕی ئازیزی منی، ئەمیش نۆرەیەكی پەركەم بوو بێت. ئەوسا لەگەڵیدا ئەم جۆرە داڵغەیە درووست بوو بێت، دیارە ڕەنگی كۆتر و ڕەنگی بەڵغەمیش سپییە، بەڵغەم ئەوەیە كە دەبێتە هۆی پەركەم. دیارە بەشێوەی كۆتر بەڵغەمەكەی بۆ دەركەوتووە. بەڵام قسەی كۆترەكە بۆی: تۆ كوڕی ئازیزی منیت، بەهۆی ئەوەوە بووە كە كەسی تووشبوو بە پەركەم ڕۆڵەی پەركەمە، لەبەرئەوە لە نۆژداریدا پەركەم ناونراوە دایكی مناڵان. وە ڕۆژێكیان چوار برا ڕاستەقینەكەی یەسووع داواكارییەكیان پێشكەشی حكومەت كرد لەو سەردەمەدا كە ئەم پیاوە تووشی شێتی بووە و پێویستە چارەسەر بكرێت، واتە پێویستە بخرێتە زیندانی یاساییەوە بۆ ئەوەی لەوێدا چارەسەری گونجاو وەربگرێت بەگوێرەی ڕێساكانی وڵات. بۆیە ئەم داواكارییەش بەڕوونی بەڵگەیەكی ترە لەسەر ئەوەی كە یەسووع لەڕاستیدا تووشی شێتی بووبوو بەهۆی پەركەمەوە. نووسەر.
[*] تێبینی: هەركاتێك یەكێك لە مەسیحییەكان سەردەكەوێت بۆ لوتكەی فەلسەفە خۆی قوتار دەكات لە ئینجیل و ئایینی مەسیحی. خاتوونێكی ئینگلیزیش لەم دواییەدا نامیلكەیەكی نووسیوە دژی بیروباوەڕی مەسیحی. لەلایەكی ترەوە فەیلەسووفە موسوڵمانەكان دۆخی ئیمانییان تەواو پێچەوانەی ئەمەیە، ئەوەتا ئەبو عەلی سینا، كە بە سەرۆكی فەیلەسووفەكان و زانستگەرا و لادەرەكان بەناوبانگە، لەكۆتایی كتێبی “الإشارات”دا دەڵێت: “لەگەڵ ئەوەی بەڵگە فەلسەفیەكان پشتگیری زیندووبوونەوەی فیزیكی ناكەن بەڵكو پێچەوانەكەی دەچەسپێنن، بەڵام ئێمە باوەڕمان پێی هەیە چونكە هەواڵدەری ڕاستگۆ (صلى الله عليه وسلم) هەواڵی ئەوەی پێداوین”. (نووسەر)
[**] لێرەدا پرسیارەكە ئەوەیە ئەوانە كێن كە یەسووعیان بینیوە لەگەڵ شەیتاندا. نووسەر.
([6]) تێبینی: ئەگەر یەسووع بەخۆشی خۆی قەبوڵی لەخاچدانی كردبێت؛ ئەوا ئەمە خۆكوژی یان مردنێكی ناشەرعیە. بەڵام ئەگەر پێچەوانەی ویستی خۆی بوو بێت ئەوا ناكرێت كەفارەت بێت، لەبەرئەوە یەسووع بەخۆی نەگووتووە چاكەكار؛ چونكە خەڵكی زانیویانە كە ئەو كەسێكی مەست بووە و خەریكی ڕابواردن بووە. وە ئەم ڕەفتارە خراپە لەدوای خوایەتیەكەیەوە دەرنەكەوتووە، بەڵكو لەسەرەتای ژیانیەوە دەركەوتووە، وا دەردەكەوێت بانگەشەی خوایەتیەكەی تەنها لە ئەنجامی خواردنەوەی مەیەوە بوو بێت. نووسەر
([9]) هەر شتێك بەهۆی توانای خواوە دروست نەبێت ئەوا بۆ مانەوەشی پێویستی بە توانای خوا نیە. نووسەر