بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان _ بناڤێ خودێ دلووڤاندارێ دلووڤانکار
لا إله إلا الله محمد رسول الله
پێگەی فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی,
بابەتی زیاتر

فەرمایشتی خوای گەوره {وَيُمْسِكُ السَّمَاءَ أَنْ تَقَعَ عَلَى الأَرْضِ إِلا بِإِذْنِهِ}

خەلیفەی دووەمی مەسیحی بەڵێندراو (سڵاوی خوای لەسەر بێت)

فەرمایشتی خوای گەوره {وَيُمْسِكُ السَّمَاءَ أَنْ تَقَعَ عَلَى الأَرْضِ إِلا بِإِذْنِهِ} ئەوە دەخاتەڕوو كە خوای گەورە چەندین مەرجی داناوە بۆ ئەوەی خەڵكی كەڵكیان لێ وەربگرن و بارودۆخی خۆیان چاك بكەن و پەیوەندییان پتەو بكەن لەگەڵ خوای گەورەدا و پێش ئەوەی تووشی سزا بن خۆیان ڕزگار بكەن.

وە با بزانرێت كە سزا دوو جۆرە:

سزای شەرعی و سزای سروشتی.

سزای شەرعی تەنھا كاتێك نازڵ دەبێت كە بەندەكانى خوا باوەڕناهێنن بە پێغەمبەرێك و بەدرۆزنی دەزانن، بەڵام سزای سروشتی ئەم مەرجەی لەگەڵدا نیە، بەڵكو هەر كاتێك ئوممەتێك دەستنەگرن بەو هۆكارانەوە كە خوای گەورە دروستی كردوون بۆ پێشكەوتنی هەر ئوممەتێك و بێئاگابن لێیان؛ ئەوا ئەو ئوممەتە تووشی لەناوچوون و پاشكەوتن دەبێت بەگوێرەی یاسای گشتی خوا.

بێگومان هەتا ئەمڕۆ لەسەر نەخشەی جیھان هەزارەها ئوممەت و حكومەت دەركەوتن، پاشان تووشی لاوازی و داڕوخان بوون ئینجا لەناوچوون، تەنانەت هیچ شوێنەوارێكیان نەما لە جیھاندا.

دیارە ئەم ئوممەتانە لەبەرئەوە لەناونەچوون كە خوای گەورەیان خۆشنەویستووە یان پێغەمبەرانی خوایان ڕەتكردووەتەوه، بەڵكو لەبەر ئەوە تیاچوون كە دەستیاننەگرت بەو هۆكارانەوە كە خوای گەورە دروستی كردوون بۆ پێشكەوتن.

هەڵبەت خوای گەورە ئەم دوو جۆرە سزایەی لە چەندین ئایەتی قورئانی پیرۆزدا باسكردووە. دەربارەی سزای شەرعی دەفەرموێت: {وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّى نَبْعَثَ رَسُولا} (الإسراء: 16). كاتێك لەڕێگەی هاتنی پێغەمبەرەوە بە بەڵگە، ڕاستیەكانیان بۆ دەسەلمێنرێت و ئەوانیش زیاتر ئەو پێغەمبەرە بەدرۆزن دەزانن و ڕەتیدەكەنەوە؛ ئەوا ئێمە لە كۆتاییدا بڕیاری لەناچوونیان دەدەین و دووچاری سزایان دەكەین.

نیشانەی سزای شەرعی كە دووچاری خەڵكی دەبێت لە ئەنجامی ڕەتكردنەوە و دژایەتیكردنی پێغەمبەرانی خوای گەورە ئەوەیە كە پێش دووچاربوونیان بەو سزایە لەڕێگەى كۆمەڵێك پێشبینی جۆراوجۆرەوە ئاگاداردەكرێنەوە، یان پێش نازڵبوونی ئەو سزایە كۆمەڵێك بەڵا و نەهامەتی لە دنیادا ڕوودەدەن بەشێوەیەك كە لە سەردەمەكانی ڕابردوودا نموونەیان نەبووە؛

بۆ نموونه لەناكاو پەیتا پەیتا بوومەلەرزە ڕوودەدات، یان لەیەك كاتدا پەتا و نەخۆشی و برسێتی و جەنگ و نەهامەتیەكانی تر ڕوودەدەن و بەهۆیانەوە لە جیھاندا هەرا و قاوقیژ دروست دەبێت، وە هەمووان دان بەوەدا دەنێن كە ئەم ڕووداوانە كۆمەڵە ڕووداوێكی نائاسایین.

(التفسير الكبير)