مەسیحی بەڵێندراو (سڵاوی خوای لەسەر بێت) لەم كتێبەدا بەگوێرەی قورئانی پیرۆز و فەرموودەكانی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) پێویستی ئیمامی ڕوونكردووەتەوە، وە ڕوونی كردووەتەوە كە لەكاتی ڕەوانەكردنی ئیمامی زەماندا لە جیھاندا ڕۆحانیەت بڵاودەبێتەوە، تەنانەت زۆربەی خەڵكی وەحییان پێدەگات و كەشف و خەونی ڕاستەقینە دەبینن. بەڵام هەموو ئەمانە بێ نیازیان ناكات لە بەیعەتدان بە ئیمامی زەمان؛