تەفسیری گەورە، بەرگی دووەم
بەشیرەددین مەحموود ئەحمەد
خەلیفەی دووەمی مەسیحی بەڵێندراو (سڵاوی خوای لەسەر بێت)داگرتنی کتێبەکە بە

پێشەكی بڵاوكار (بۆ چاپی یەكەم بە زمانی ئوردوویی)
بەرگی دووەمی كتێبی (التفسیر الكبیر) پێشكەش دەكەین، كە پێكهاتووە لە تەفسیری ئایەتەكانی سوورەتی (البقرة)، لە ئایەتی 84 ەوە تا كۆتایی. شایەنی باسە، پێشتر بەرگی یەكەمی ئەم تەفسیرە بڵاوكراوەتەوە، كە تەفسیری سوورەتی (الفاتحة) و بەشێك لە سوورەتی (البقرة) لە ئایەتی یەكەم تا ئایەتی 84 لەخۆدەگرێت و پێشەوای باوەڕداران (أيده تعالی بنصرە العزیز) نووسیویەتی. بەم جۆرە، تەفسیری تەواوی سوورەتی (البقرة) دەخەینە بەردەستی خوێنەرانی بەڕێز.
ئەم بەرگە پێكهاتووە لە كۆمەڵێك وانەی قورئانی پڕ لە زانیاری، كە بەڕێزی لە ماوەی یەكەمی خیلافەتەكەیدا لە قادیان لە هیندستان پێشكەشی كردوون. وە بەڕێزی لە ماوەی ساڵەكانی خیلافەتەكەیدا، دوو جار تەفسیری دە جزئی یەكەمی قورئانی پیرۆزی كردووە: جارێكیان لە ساڵی 1917ز و جارێكی تر لە ساڵی 1922ز. هەڵبەت لەكاتی خۆیدا ئەم وانە قورئانیانە نووسراونەتەوە. دواتر بە فەرمانی پێشەوای باوەڕداران هەمووی كۆكراوەتەوە لە یەك بەرگدا. ئەو كەسانەی لە كۆمەڵەكەمان كە هەستاون بە وەرگێڕان و تەفسیركردنی قورئانی پیرۆز بۆ زمانی ئینگلیزی، سوودیان لێ وەرگرتووە، ئێمەش لەم بەرگەدا پێشكەشی خوێنەرانی دەكەین.
لێرەدا بە پێویستی دەزانین ئاماژە بەوە بكەین، كە بەڕێزیان بەهۆی نەخۆشیەوە نەیتوانیوە پێداچوونەوە بۆ ڕەشنووسەكان بكات، هەروەها نەتوانراوە بابەتە درێژەكانی وەك ئەم تەفسیرەی بۆ بخوێنرێتەوە. بەڵام ڕێگەی داوە كە وتاری هەینی و وتار و بابەتەكانی تری بڵاوبكرێتەوە بەبێ ئەوەی پیشانی بدرێن پێداچوونەوەیان بۆ بكات. كۆمپانیای ئیسلامی بە ڕەزامەندی بەڕێزی، لەسەر بەرپرسیارێتی خۆی ئەم بەرگە بڵاودەكاتەوە.
لەبەرئەوەی ئەمیری باوەڕداران پێش بڵاوكردنەوە پێداچوونەوەی بۆ ئەم تەفسیرە نەكردووە، بۆیە داوا لە خوێنەرانی بەڕێز دەكەین، ئەگەر كەسێك شتێكی بینی پێچەوانەی ئەو بۆچوونە بوو كە پێشەوای باوەڕداران لە یەكێك لە كتێبەكانیدا نووسیویەتی؛ ئەوا كۆمپانیای ئیسلامی لەوە ئاگادار بكاتەوە، وە زۆر سوپاسی دەكەین. پێویستە ئەوەمان لەیاد نەچێت، ئەو نووسراوانەی بەڕێزی بەدەستی خۆی نووسیویەتی، دەكرێنە بنەما و پێشدەخرێن و باوەڕپێكراوترین و ڕاستترینن.
لە كۆتاییدا، كۆمپانیای ئیسلامی سوپاسی بەڕێز مەولەوی موحەممەد یەعقووب، بەرپرسی هونەری خێرانووسین لە كۆمەڵ، دەكات كە -سەرەڕای ئەم وانانە- زانستە پەرتوبڵاوەكانی -لە قسە و وتار و كتێبەكانی پێشەوای باوەڕداران- كۆكردووەتەوە و بە ڕەزامەندی بەڕێزیان زیادی كردووە بۆ ئەم وانانە. بەم شێوەیە ئەم كتێبە بووە بە ئاوێنەیەكی ڕاستەقینە بۆ ڕاستیەكانی ئەو تەفسیرەی كە پێشەوای باوەڕداران باسی كردووە.
هەروەها سوپاسی بەڕێز مەولەوی ئەبو مونیر نور الحق دەكەین، كە پێداچوونەوەی بۆ ڕەشنووسەكان كردووە پێش چاپكردن، وە پێداچوونەوەی بۆ چاپە ئەزموونیەكان كردووە. خوای گەورە پاداشتی هەردووكیان بداتەوە و یارمەتیان بدات كە زیاتر ئەم خزمەتە ئایینیانە ئەنجام بدەن.
كۆمپانیای ئیسلامی ئەم گەنجینە ناوازەیە پێشكەش بە خوێنەرە بەڕێزەكانی دەكات و لە خوای گەورە دەپاڕێتەوە كە بەردەوام ئەم تەفسیرە بكاتە هۆكاری زیاتر بڵاوبوونەوەی بەرەكەت و نوورە قورئانیەكان، وە هەموو خەڵكی جیهان سوودی لێ ببینن. ئامین.
ڕەبوە (پاكستان) بەندەی خاكی
3 ی دیسەمبەری 1962 ز جلال الدین شمس
PDF