بابەتی زیاتر

پێویستی ئیمام
حەزرەتی میرزا غوڵام ئەحمەد
ئیمامی مەهدی و مەسیحی بەڵێندراو (سڵاوی خوای لەسەر بێت)داگرتن
مەسیحی بەڵێندراو (سڵاوی خوای لەسەر بێت) لەم كتێبەدا بەگوێرەی قورئانی پیرۆز و فەرموودەكانی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) پێویستی ئیمامی ڕوونكردووەتەوە، وە ڕوونی كردووەتەوە كە لەكاتی ڕەوانەكردنی ئیمامی زەماندا لە جیھاندا ڕۆحانیەت بڵاودەبێتەوە، تەنانەت زۆربەی خەڵكی وەحییان پێدەگات و كەشف و خەونی ڕاستەقینە دەبینن. بەڵام هەموو ئەمانە بێ نیازیان ناكات لە بەیعەتدان بە ئیمامی زەمان؛ چونكە ئەو نوورە بەهۆی ڕەوانەكردنی ئیمامی زەمانەوە دابەزیوەتە سەریان. پاشان بەڕێزی (سڵاوی خوای لەسەر بێت) باسی پێویستیەكانی پایەی ئیمامەتی كردووە وەك ئەخلاقی بەرز و هێزی ئیمامەت و فراوانی لە زانستدا و ورە و بەرەوخواچوون و كەشف و وەحی و هتد، هەروەها 10 نیشانەی باسكردووە بۆ وەحی خوایی كە جیای دەكاتەوە لە وەحی شەیتانی.