بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان _ بناڤێ خودێ دلووڤاندارێ دلووڤانکار
لا إله إلا الله محمد رسول الله
پێگەی فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی,

مەهدی و مه‌سیح له‌ قورئان و فه‌رمووده‌دا

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

بۆچی لە قورئانی پیرۆزدا بە ئایەتێكی ڕاشكاو باسی ئيمامى مەهدی نەكراوە؟

ئەمە پرسیارێكە بەزۆری نەیارەكانى کۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی دەیخەنەڕوو، هەوڵ دەدەن لەڕێگەی ئەم پرسیارەوە ئاماژە بۆ ئەوە بكەن كە قورئانی پیرۆز هیچ باسێكی ئیمامی مەهدی و ڕەوانەكردنەكەی نەكردووە، وە لەسەر ئەم بنەمایە هەوڵ دەدەن خۆیان بدزنەوە لە پێویستی باوەڕهێنان و بەیعەتدان بە ئیمامی مەهدی و وایدەربخەن کە ئەم بابەتە هیچ بنەمایەکی نیە.

بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە، پێویستە بابەتێك ڕوون بكەینەوە كە بەزۆری پشتگوێ خراوە و ئەم پشتگوێ خستنەیش وایکردووە لەم جۆرە کەسانە کە حەقیقەتی باسكردنی نێردراوێكی خوایی لە هەر كتێبێكی ئاسمانیدا نەزانن چیە. بابەتەكە ئەوەيە:

ئایا پێویستە ئەو نێردراوە بە ناو باس بكرێت یان نا؟

وەك زانراوە جوولەكەكان چاوەڕوانی ڕەوانەكرانی پێغەمبەری كۆتاییان دەكرد كە لە تەوراتدا نووسراوە هەروەك قورئانی پیرۆزيش  ئاماژەی بۆ کردووە، لەبەرئەوە زۆربەی موسوڵمانان باوەڕیانوایە كە مەبەست لەمە نووسینی ناوی موحەممەدە، سەرەڕای ئەوەی كە لە (نَشِيدُ الأَنْشَادِ)دا وشەی “موحەممەدیم” هاتووە كە ناكرێت ئەمە ناو بێت، بەڵكو سیفەتێكە بۆ ئەم پێغەمبەرە كۆتاییە؛ چونكە ئەگەر “موحەممەدیم” ناو بوایە وەك هەندێ باوەڕیانوایە؛ ئەوا بێگومان جوولەكە مناڵەكانیان ناودەنا “موحەممەد” وەك چاوەڕوانیەك بۆ هاتنی ئەم پێغەمبەرە لەناو خۆیاندا، یاخود تەنها لەبەر پیرۆزی ناوەکەش بوایە مناڵەکانیان بەو ناوەوە ناودەنا.

بەڵام واقیع ئەوە دەسەلمێنێت، بەجۆرێك هیچ بوارێك بۆ گومان ناهێڵێتەوە، كە جوولەكە لە وشەی “موحەممەدیم” ئەوە تێگەیشتوون كە سیفەتە بۆ ئەو پێغەمبەرە كۆتاییە، لەبەرئەوە لە وەرگێڕاوەكانی تەوراتدا ماناكەی بە “مُراد- مَحبوب- مشتهی…” سیفەتەكانی تری جگە لەوان وەرگێڕادراوە. وە لە ڕاستیدا ناوی “موحەممەد” لە سیفەتەكانی ئەو پێغەمبەرەیە (صلی اللە علیە وسلم)، ماناكەشی بریتیە لە “ئەو كەسەی كە لەلایەن خوای بەرز و بڵندەوه سوپاسكراوە و سوپاسی پەروەردگاری دەكات.” بەڵام بۆچی نێردراوی داهاتوو بە سیفاتەكانی باس دەكرێت نەك بە ناوەكەی؟ هەڵبەتە لەم كارەدا حیكمەتێكی گەورە هەیە، زانراوە كە باسكردن بەناو وەها لە خەڵكی دەكات كە بەو ناوەوە ناوبنێن كە ئەمەش لەخۆیدا وا لە بابەتەكە دەكات كە كێشە و هەرای تێبكەوێت و هەمووی بانگەشەی ئەوە دەكات كە فڵانه كەس مەبەستە؛ چونكە ناوەكەی ڕێكە لەگەڵیدا، بەڵام باسكردن بە سیفەتەكان گەڕان بەشوێن ئەو كەسەی كە بەو سیفەتانە جیاكراوەتەوە زۆر ئاسان دەكات و زووتر دیاریدەكرێت، بەجۆرێك دۆزینەوەی گران نابێت لەسەر ئەو كەسەی كە بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێت.

لەلایەكی ترە باوەڕهێنان بە نێردراوێكی خوایی بە زۆرەملێ و ناچاركردن نابێت، بۆ نموونە كێ هەیە باوەڕ نەكات بە پیاوێك كە بەڕاشكاوی لە کتێبی پیرۆزدا بە (محمدی كوڕی عبدالله) ناوی هاتبێت. وە ئەمە لەكارخستنی ئەو ئامانجەیە كە نێردراوە خواییەكە لەپێناویدا ڕەوانەكراوە؛ چونكە ئامانج لە ڕەوانەكردنی بریتیه له “جیاكردنەوەی پیس لە پاك”، لەبەرئەوە هەمیشە كاتی ڕەوانەكردنی نێردراوێكی خوایی خەڵكی دەبن بە دوو بەشەوە، ئەوانەی كە باوەڕی پێ دەكەن و ئەوانەی كە نەیارن لەگەڵیدا.

خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿كَانَ النَّاسُ أُمَّةً وَاحِدَةً فَبَعَثَ اللَّهُ النَّبِيِّينَ مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ وَأَنْزَلَ مَعَهُمُ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ لِيَحْكُمَ بَيْنَ النَّاسِ فِيمَا اخْتَلَفُوا فِيهِ وَمَا اخْتَلَفَ فِيهِ إِلَّا الَّذِينَ أُوتُوهُ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَتْهُمُ الْبَيِّنَاتُ بَغْيًا بَيْنَهُمْ فَهَدَى اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا لِمَا اخْتَلَفُوا فِيهِ مِنَ الْحَقِّ بِإِذْنِهِ وَاللَّهُ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ﴾ (سورة البقرة: 213)

هەروەها دەفەرموێت: ﴿مَا كَانَ اللَّهُ لِيَذَرَ الْمُؤْمِنِينَ عَلَى مَا أَنْتُمْ عَلَيْهِ حَتَّى يَمِيزَ الْخَبِيثَ مِنَ الطَّيِّبِ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُطْلِعَكُمْ عَلَى الْغَيْبِ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَجْتَبِي مِنْ رُسُلِهِ مَنْ يَشَاءُ فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ وَإِنْ تُؤْمِنُوا وَتَتَّقُوا فَلَكُمْ أَجْرٌ عَظِيمٌ﴾ (سورة آل عمران: 179)

هەروەها دەفەرموێت: ﴿الم (*) أَحَسِبَ النَّاسُ أَن يُتْرَكُوا أَن يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ﴾ (سورة العنكبوت: 2_3)

هەروەها دەفەرموێت: ﴿مَنِ اهْتَدَى فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ وَمَنْ ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَى وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّى نَبْعَثَ رَسُولًا﴾ (سورة الإسراء: 15)

هەروەها دەفەرموێت: ﴿رُسُلًا مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا﴾ (سورة النساء: 165)

هەروەها دەفەرموێت: ﴿تَكَادُ تَمَيَّزُ مِنَ الْغَيْظِ كُلَّمَا أُلْقِيَ فِيهَا فَوْجٌ سَأَلَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَذِيرٌ﴾ (سورة الملك: 8)

هەروەها دەفەرموێت: ﴿وَسِيقَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِلَى جَهَنَّمَ زُمَرًا حَتَّى إِذَا جَاءُوهَا فُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَتْلُونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِ رَبِّكُمْ وَيُنْذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَذَا قَالُوا بَلَى وَلَكِنْ حَقَّتْ كَلِمَةُ الْعَذَابِ عَلَى الْكَافِرِينَ﴾ (سورة الزمر: 71)

هەروەها دەفەرموێت: ﴿يَاحَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (*) أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ﴾ (سورة يس:  30_31)

هەروەها دەفەرموێت: ﴿وَمَا يَأْتِيهِم مِّن ذِكْرٍ مِّنَ الرَّحْمَٰنِ مُحْدَثٍ إِلَّا كَانُوا عَنْهُ مُعْرِضِينَ (*) فَقَدْ كَذَّبُوا فَسَيَأْتِيهِمْ أَنبَاءُ مَا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ﴾ (سورة الشعراء: 5_6)

كۆمەڵە ئایەتێكی زۆر جەخت لەو ڕاستیە دەكەنەوە كە زۆربەی خەڵكی ئاگایان لێی نیە ئەویش ئەوەیە: خوای گەورە بە ڕەوانەكردنی نێردراوەكەی خۆی پاك و پیس لەیەك جیادەكاتەوە، وە تەنھا بە ڕەوانەكردنی ئەو نێردراوە خەڵكی دەبن بە دوو بەشەوە، دەستەيەك باوەڕی پێ دەكەن و دەستەيەكی تریش باوەڕی پێ ناكەن و بە درۆزنی دەزانن…. ئەمە ڕێوشوێنەی خوای گەورەیە كە هەرگیز جێگۆڕكێى بۆ نیە و گۆڕانیشی بەسەردا نایات… كەوابوو باوەڕ بریتیە لە ڕاستگۆیی و دڵسۆزی و گەڕانی ورد بەدوای ڕاستیدا كە نێردراوە خواییەكە بانگەشەی بۆ دەكات، نەك تەنها ئەو باوەڕە وشكەی كە بگەڕێین بەشوێن ناوەكەیدا كە ئاخۆ لە كتێبەكەدا باسكراوە یان نا؟!!

كەواتە نێردراوی خوای بەرزوبڵند باسی سیفەت و ئەو ئەرکانەی دەكرێت كه لەلایەن خوای گەورەوە خراوەتەسەر شانی… بۆ نموونە لە كتێبی پیرۆزدا هاتووە كە پێغەمبەری بەڵێندراو “لەنێوان براكانیاندا” دەبێت، كەچی جوولەكە لەبەر ملنەدانیان بەشێوەیەك تێگەیشتن كە مەبەست لە “لەنێوان براكانیاندا” واتە لەنێوان نەوەی ئیسڕائیلی خۆیاندا، بەڵام لە ڕاستیدا براكانی نەوەی ئیسڕائیل بریتین لە نەوەی ئیسماعیل.

هەروەها دەربارەی ئەو پێغەمبەرە بەڵێندراوە هاتووە كە: “من وتەی خۆم دەخەمەسەر زاری، بەناوی منەوە قسە دەكات.” لە ڕاستیدا پێغەمبەری خوا (ﷺ) هات و بە وتەی (بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ) قسەی كرد، لەگەڵ ئەوەشدا جوولەكە ملیان بەمە نەدا و ڕوویان وەرگێڕا و ئیمانیان پێ نەهێنا؛ چونكە ناخیان پیس بوو.

وە ئێمە سەرەتا لەو كەسانە دەپرسین كە بۆ ئایەتێك دەگەڕێن بەئاشكرا ناوی ئیمامی مەهدی تێدا هاتبێت:

ئایا خەڵكی لە ئایەتە ئاشكراكاندا ڕا جیاییان هەيە یان لە ئایەته لێكچووەكان؟

بێگومان لە ئایەتە ئاشكراکاندا جیاوازی و ڕا جیایی نیە، لەبەرئەوە شتێكی بەڵگەنەویستە ئەو بانگەشەیان پووچە كە گوایە پێویستە ئیمامی مەهدی بەڕوونی لە ئایەتێكدا باس بكرێت؛ چونكە باسكردنی بەم شێوەیە ئەو ئامانجە بەفیڕۆ دەدات كە لەپێناویدا ڕەوانەكراوه ((بۆ جیاكردنەوەی پیس لە پاك))، كەوابوو چ نرخێكی هەیە كە لەلایەن خوای گەورەوە كەسێك ڕەوانە بكرێت و خەڵكی بەشێوەیەكی ناچاری و زۆرەملێ باوەڕی پێ بكەن بەجۆرێك كەس نەبێتە نەیاری؟ لەڕاستیدا ئەمە پێچەوانەی ئەو ڕێوشوێنەی خوای گەورەیە كە لە كتێبەكەیدا جێگیری كردووە و هەر بەگوێرەی ئەم ڕێوشوێنە هەموو پێغەمبەر و فروستادەكانی ڕەوانە كردووە (سەلامی خوایان لەسەر بێت).

خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوًّا مِّنَ الْمُجْرِمِينَ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ هَادِيًا وَنَصِيرًا﴾ (سورة الفرقان: 31)

خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوًّا شَيَاطِينَ الْإِنسِ وَالْجِنِّ يُوحِي بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ زُخْرُفَ الْقَوْلِ غُرُورًا وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ مَا فَعَلُوهُ فَذَرْهُمْ وَمَا يَفْتَرُونَ (*) وَلِتَصْغَىٰ إِلَيْهِ أَفْئِدَةُ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ وَلِيَرْضَوْهُ وَلِيَقْتَرِفُوا مَا هُم مُّقْتَرِفُونَ﴾ (سورة الأنعام: 112_113)

لەگەڵ ئەوەشدا لە قورئانی پیرۆزدا ئایەتگەلێك هاتووە كە مژدە دەدات بە ڕەوانەكردنی شایەتێك لەدوای پێغەمبەر (ﷺ) و كەسێكە دێت بۆ ڕاستاندنی ئەو (ﷺ).

خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿أَفَمَن كَانَ عَلَىٰ بَيِّنَةٍ مِّن رَّبِّهِ وَيَتْلُوهُ شَاهِدٌ مِّنْهُ وَمِن قَبْلِهِ كِتَابُ مُوسَى إِمَامًا وَرَحْمَةً أُولَئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِ وَمَن يَكْفُرْ بِهِ مِنَ الْأَحْزَابِ فَالنَّارُ مَوْعِدُهُ فَلَا تَكُ فِي مِرْيَةٍ مِّنْهُ إِنَّهُ الْحَقُّ مِن رَّبِّكَ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ﴾ (سورة هود: 17)

خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَإِذْ أَخَذْنَا مِنَ النَّبِيِّينَ مِيثَاقَهُمْ وَمِنكَ وَمِن نُّوحٍ وَإِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى وَعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ وَأَخَذْنَا مِنْهُم مِّيثَاقًا غَلِيظًا﴾ (سورة الأحزاب: 7)، ﴿لِّيَسْأَلَ الصَّادِقِينَ عَن صِدْقِهِمْ وَأَعَدَّ لِلْكَافِرِينَ عَذَابًا أَلِيمًا﴾ (سورة الأحزاب: 8)

خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَإِذْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ النَّبِيِّينَ لَمَا آتَيْتُكُم مِّن كِتَابٍ وَحِكْمَةٍ ثُمَّ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مُّصَدِّقٌ لِّمَا مَعَكُمْ لَتُؤْمِنُنَّ بِهِ وَلَتَنصُرُنَّهُ قَالَ أَأَقْرَرْتُمْ وَأَخَذْتُمْ عَلَىٰ ذَٰلِكُمْ إِصْرِي قَالُوا أَقْرَرْنَا قَالَ فَاشْهَدُوا وَأَنَا مَعَكُم مِّنَ الشَّاهِدِينَ﴾ (سورة آل عمران: 81)

هەروەها ئوممەتی ئیسلام بە گشتی چاوەڕوانی سەرهەڵدانی ئیمامى مەهدیە لە ئاخرزەماندا وەكو شاهیدێك لەسەر ڕاستی پێغەمبەر (ﷺ)، هەروەك فەرموودەی پیرۆزیش پشتگیری ئەمە دەكات، كەوابوو ئەمانەی خوارەوە پتر لە خاڵێكە لەم بارەيەوە:

1- ئایەتەكانی قورئان جەخت دەكەنەوە لە ڕەوانەكردنی شایەتێك و كەسێك لە ئوممەتی ئیسلامی كە ڕاستی پێغەمبەر ساغ دەكاتەوە، وە بە دەقی قورئان شوێنكەوتەی ئەوه (ﷺ).

2- زۆرێك لە فەرموودەی پیرۆزی موتەواتر كە لە دەیەها هاوەڵی بەڕێزی پێغەمبەرەوه (ﷺ) گێڕدراوەتەوە جەخت دەكەنەوە لە دەركەوتنی ئیمامى مەهدی و دابەزینی مەسیح لە ئاخرزەماندا.

3- چاوەڕوان كردنی ئەم ئوممەتە بەگشتی بۆ دەركەوتنی ئیمامى مەهدی شوێنكەوتەی پێغەمبەر (ﷺ) وەكو ناوبژیوان و پێشەوایەكی دادگەر.

4- چاوەڕوانكردنی ئەم ئوممەتە بەگشتی بۆ دابەزینی مەسیح لەناو ئوممەتی ئیسلامیدا لە ئاخرزەماندا.

5- بە درێژی باسكردنی دەركەوتنی ئیمامى مەهدی و دابەزینی مەسیح لە ئاخرزەماندا لەلایەن زاناكانەوە لە سەردەمی كۆن و نوێدا لە زۆربەی كتێبەكانیاندا سەرەڕای جیاوازی قوتابخانەكانیان.

ئەوەتا پێغەمبەر خۆی (ﷺ) ئەم ئایەتەی خوارەوەی سورەتی (الجمعة)ی ڕاڤە كردووە بەوەی باسی نێردرادراوێكی خوایی دەكات كە لە داهاتوودا دادەبەزێت، ئەو كەسە موصلیحێكە بۆ ئايین و مەسیحێكە بۆ خاوەن كتێبەكان، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿هُوَ الَّذِي بَعَثَ فِي الْأُمِّيِّينَ رَسُولًا مِّنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِن كَانُوا مِن قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ (*) وَآخَرِينَ مِنْهُمْ لَمَّا يَلْحَقُوا بِهِمْۚ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ﴾ (سورة الجمعة: 2_3)

ئيمامى بوخاری و موسلیم لە صەحیحەكەیاندا لە ئەبو هورەیرەوە (ڕەزای خوای لێ بێت) گێڕاویانەتەوە كە دەڵێت:

“لەكاتێكدا ئێمە دانیشتبووین لە خزمەتی پێغەمبەردا سورەتی (الجمعة)ی بۆ دابەزی ﴿وَآخَرِينَ مِنْهُمْ لَمَّا يَلْحَقُوا بِهِم﴾ دەڵێت وتم ئەوانە كێن ئەی پێغەمبەری خوا؟ وەڵامی نەدایەوە تا سێ جار پرسیاری لێ كرا، وە سەلمانی فارسی لەناوماندا بوو، پێغەمبەر (ﷺ) دەستی پیرۆزی لەسەر سەلمان دانا و فەرمووی ئەگەر ئیمان لەسەر ئەستێرەی سورەییا بێت پیاوانێك یان پیاوێك لەمانە بەدەستی دەهێنێت.” (البخاري، كتاب التفسیر)

“واتە پێغەمبەر (ﷺ) لە داهاتوودا كاروباری ئایین فێری كۆمەڵێكی تر دەكات كە هێشتا نەگەيشتوون بە موسوڵمانان، بەڵكو لە داهاتوودا دەردەكەون. ئەمەش دژوار نیە بۆ خوای گەورە؛ چونكە بەدەسەڵات و كارزانە… واتە ئەو ئوممەتی موحەمەد (ﷺ) بەجێناهێڵێت كە بەم شێوەیە لەناوبچن، بەڵكو هەردەبێت بۆ چاككردنیان بەشێوەیەكی ڕۆحانی ڕەوانەی بكاتەوە.” (التفسیر الكبیر)

وە سەبارەت بە ڕەوانەكردنی دووەم، ئەوا پێغەمبەر (ﷺ) ڕاڤەی كردووە بەوەی كە پیاوێكە لە ئوممەتەكەی نەك خودی خۆی (ﷺ) وە لەبەرئەوەی كە مەهدی كەسێك نیە جگە لە عیسا (درود و سڵاوی لەسەر بێت) ئەوا ئیسپات دەبێت كە مەبەست لە پێشبینیەكە ئەو مەسیحە گەنم ڕەنگەیە كە لە چەند شوێنێك لە فەرموودەکاندا وەسف كراوە بەوەی كە دادەبەزێت بۆ شكاندنی خاچ، وە دەبێت بە ئیمامی مەهدی و ناوبژیوانی داگەر.

بەم شێوەیە دابەزینی دووەمی مەسیح (علیە السلام) كە لە پێشبینیەكاندا نووسراوە دەبێتە بەڵگەنامە و ڕاستاندنێك بۆ پێشبینیەكەی پێغەمبەر (ﷺ) دەربارەی دابەزینی چاككارێكی ئاسمانی:

1- بۆ ڕاستكردنەوە باوەڕی مەسیحیەت بەمەش دەبێتە مەسیح، 2- بۆ ڕاستكردنەوەی بیروباوەڕە ئیسلامیەكان كە لە ناوەڕۆك و ڕۆحی دەقەكان دووركەوتونەتەوە و بەمەش دەبێتە ئیمامی مەهدی و ناوبژیوانی دادگەر.

دوای فرەبوونی ئەم هەموو بەڵگانە كە هەندێكیان پشتگیری هەندێكی تریان دەكەن، دەی ئایا مرۆڤی ژیر پەنا دەبات بۆ شتێك كە پێچەوانەی ڕێوشوێنەكانی خوای گەورە بێت، وە باسكردنی ئەو نێردراوە بەناوەكەی لە قورئانی پیرۆزدا بكات بەمەرج وەك بەدی هاتنێك بۆ ئەو تێگەيشتنە هەڵەیەی كە ڕێگەی پێ نەدراوە؟؟؟

خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿سُنَّةَ اللَّهِ الَّتِي قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلُ وَلَن تَجِدَ لِسُنَّةِ اللَّهِ تَبْدِيلًا﴾ (سورة الفتح: 23)

هەروەها دەفەرموێت: ﴿سُنَّةَ اللَّهِ فِي الَّذِينَ خَلَوْا مِن قَبْلُ وَلَن تَجِدَ لِسُنَّةِ اللَّهِ تَبْدِيلًا﴾ (سورة الأحزاب: 62)

هەروەها دەفەرموێت: ﴿اسْتِكْبَارًا فِي الْأَرْضِ وَمَكْرَ السَّيِّئِ وَلَا يَحِيقُ الْمَكْرُ السَّيِّئُ إِلَّا بِأَهْلِهِۚ فَهَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا سُنَّتَ الْأَوَّلِينَ فَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ اللَّهِ تَبْدِيلًا وَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ اللَّهِ تَحْوِيلًا﴾ (سورة فاطر: 43)

كەوابوو لەسەرخۆ بن و پەلە مەكەن لە بڕیارداندا… ڕێوشوێنی خوای گەورە هەرگیز گۆڕان و جێگوركێی بۆ نیە…

والصلاة والسلام علی رسولنا المصطفی خاتم الأنبیاء والمرسلین

وَآخِرُ دَعْوَناْ أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ