بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان _ بناڤێ خودێ دلووڤاندارێ دلووڤانکار
لا إله إلا الله محمد رسول الله
پێگەی فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی,

شایەتى ئەم ئوممەتە مەسیحی بەڵێندراوە

بەناوی خوا بەخشندەی میهرەبان

خوای پەروەردگار باسی بەڵگەی ڕاستگۆیی چەند پێغەمبەرێكمان بۆ دەكات لە سورەتی (هود)دا، بۆ نموونە لەسەر زاری نووح (علیه السلام) دەفەرموێت: ﴿يا قَوْمِ أَرَأَيْتُمْ إنْ كُنْتُ على بَيِّنَةٍ مِنْ رَبّي وَآتاني رَحْمَةً مِنْ عِنْدِهِ﴾ (سورة هود: 29) واتە: “نووح وتی: ئەی گەلەكەم هەواڵم بدەنێ ئەگەر من بەڵگەی ئاشكرام هەبێت لەلای پەروەردگارمەوە و ڕەحمەتێكی پێ بەخشیبم لەلایەن خۆیەوه..”. کەواتە پێغەمبەر نووح (علیه السلام) دوو بەڵگەی هەبووە بۆ گەلەکەی، یەکەمیان: بەڵگەی ئاشكراى هەبووە لەلایەن پەروەردگارەوە. دووەمیان: خوای گەورە ڕەحمەتی تایبەتی خۆی پێبەخشیوە.

هەروەها پێغەمبەر (صالح) بەهەمان شێوە هەر ئەو دوو بەڵگەیەی نووحی هەبووە بۆ گەلەکەی وەکو خوای پەروەردگار ئەفەرموێت: ﴿قَالَ يَا قَوْمِ أَرَأَيْتُمْ إِنْ كُنْتُ عَلَى بَيِّنَةٍ مِنْ رَبِّي وَءَاتَانِي رَحْمَةً مِنْ عِنْدِهِ..﴾ (سورة هود: 64) “صالح وتی: ئەی گەلەكەم هەواڵم بدەنێ: ئەگەر من لەسەر ڕێگە و بەرنامەیەكی ڕاست و دروست بم لەلایەن پەروەردگارمەوە و خێروچاكە و بەزەیی خۆی پێ بەخشی بم لە خۆیەوە و ڕەحمەتی تایبەتیشی پێ بەخشیووم..”.

بەڵام خوای گەورە لەهەمان سورەتدا باسی بەڵگەکانی پێغەمبەر محمد (صلی الله علیه وسلم) دەکات، و دەفەرموێت: ﴿أَفَمَنْ كَانَ عَلَى بَيِّنَةٍ مِنْ رَبـه وَيَتْلُوهُ شَاهِدٌ مِنـه وَمِنْ قَبْلـه كِتَابُ مُوسَى إِمَامًا وَرَحْمَةً﴾ (سورة هود: 18) “جا ئایا كەسێك بەڵگەیەكی ئاشكرای ببێ لەلایەن پەروەردگاری یەوە و شایەتێك لای ئەوەوە به‌شوێنیدا بێت وە لەپێش ئەم (شایەتەی خۆیەوە) پەڕاوی مووساش (شایەتە بۆی) كە پەیڕەو و پێشەوا ومیهرەبانیە.”

ئایەتە پیرۆزە بەڵگەیە لەسەر گەورەیی پێغەمبەرمان محمد (صلی الله علیه وسلم) بە جۆرێك بەڵگەی لە پێغەمبەرانی پێشوو زیاترە ئەمەش سێ بەڵگەکەیە:

یەکەمیان: بەڵگەی ئاشكراى هەبووە لەلایەن پەروەردگارەوە.

دووەمیان: شاهیدێك لەدوای پێغەمبەرمانەوە (صلی الله علیه وسلم) دێت بۆ شاهیدیدان لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەرمان (صلی الله علیه وسلم).

سێهەم: تەورات شاهیدە لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەرمان (صلی الله علیه وسلم).

ئایا ئەو شاهیدە کێیە کە دەخوێنێتەوە؟ ئەوە نیە وەسفکراوە بە (مِنْەُ)؟ ئایا واتای وانییە لە ئوممەتی موحەممەدە (صلی الله علیه وسلم)؟ ئایا عیسای کوڕی مەریەم (علیه السلام) لە ئوممەتی موحەممەدە (صلی الله علیه وسلم)؟

ئەگەر وردبینەوە و تێفکرین دەبینین پێغەمبەر محمد (صلی الله علیه وسلم) بەڵگەیەکی زیاتری هەیە لە پێغەمبەرانی پێشوو، ئەویش ئەوەیە: نێردراوێكی خوایی دەیخوێنێتەوە و شاهیدە لەسەر ڕاستگۆیی محمد (صلی الله علیه وسلم)، بەهێزی بەڵگەی ئیسلام و تەواوی ئەم ئایینە بۆ دونیا ڕووندەکاتەوە، و گومانەکانی نەیارانی ئیسلام پووچەڵ دەکاتەوە.

بەمجۆرە ئەو شاهیدە (مەسیحی بەڵێندراو و ئیمامی مەهدی) بەبەڵگەی بەهێزی ئیسلام نەیارانی ئیسلامی بەزاند و ڕوونیکردەوە كە پەیامی ئیسلامیش گونجاوە بۆ هەموو کات و شوێنێك.. لەگەڵ کۆمەڵەکەیدا هەستا بەسەرخستنی ئیسلام لە کاتێكدا كە ئیسلام لە شەوەزەنگ وتاریکاییدا بوو، بەجۆرێك نەزانی جیهانی ئیسلامی لە ئامێز گرت بوو، وە داگیرکار و نەخۆشی کوشندە و نەخوێندەواری دواکەوتوویی جیهانی ئیسلامی داپۆشی بوو.

والحمد لله ربِّ العالمين