دروستكردنی ئافره‌ت له په‌راسووی خوار!!

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
له سوره‌تی (النحل) دا خوای گه‌وره نیعمه‌ته‌كانی خۆی باسدهكات به‌سه‌ر به‌نده‌كانیه‌وه، یه‌كێك له‌و نیعمه‌ته زۆرانه: ﴿جَعَلَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا﴾
واته: ﴿خوا هه‌ر له خۆتان هاوسه‌رانی بۆ فه‌راهه‌م هێناون﴾، ئایا هیچ كه‌س وا بیرده‌كاته‌وه ئه‌م ئایه‌ته مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه خوا له لاشه‌ی خۆمان خێزانی بۆ دروستكردووین؟ یان مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه خوای گه‌وره خێزانی بۆ دروستكردووین له ڕه‌گه‌زی خۆمان؟
هاوشێوه‌ی ئه‌و ئایه‌ته: ﴿وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ﴾ واته: “یه‌كێك له نیشانه و به‌ڵگه‌كانی تری ئه‌وه‌یه: كه هه‌ر له خۆتان هاوسه‌ری بۆ دروست كردوون بۆ ئه‌وه‌ی ئارام بگرن له‌لایدا و له‌نێوانتاندا خۆشه‌ویستی و سۆز و میهره‌بانی فه‌راهه‌م هێناوه، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا نیشانه و به‌ڵگه هه‌یه بۆ كه‌سانێك بیرده‌كه‌نه‌وه و تێده‌فكرن.”
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: ﴿فَاطِرُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ جَعَلَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا وَمِنَ الْأَنْعَامِ أَزْوَاجًا﴾ واته: “بێگومان هه‌ر ئه‌و زاته به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌كان وزه‌ویه، هه‌ر له خۆتان هاوسه‌رانی بۆ سازاندوون، له ئاژه‌ڵ و مه‌ڕوماڵاتیش جووت، نێر و مێی بۆ فه‌راهه‌م هێناون.”
له‌م ئایه‌تانه‌وه بۆمان ڕوونده‌بێته‌وه كه خوای گه‌وره خێزانی بۆ دروست كردووین یان بۆی سازداوین له هه‌مان ڕه‌گه‌زی خۆمان، ئه‌مانه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن كه ئافره‌ت له په‌راسووی پیاو دروست نه‌كراوه، به‌ڵكو له هه‌مان ڕه‌گه‌ز و هه‌مان سروشتی پیاو ئافره‌تیش دروستكراوه، به‌ڵكو ئاژه‌ڵیش له نێر و مێ دروست بووه، بۆ نموونه: مانگا له په‌راسووى گا دروست نه‌بووه.
له ڕاستیدا ئه‌م بابه‌ته زۆر ڕوونه، به‌ڵام كاتێك موفه‌سیره‌كان دێنه سه‌ر ئایه‌تی یه‌كه‌می سوره‌تی (النساء) بابه‌ته‌كه ئه‌گۆڕێت!!
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ﴿يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاء﴾
خوای گه‌وره له یه‌ك نه‌فس دروستی كردووین، وه خێزانه‌كه‌شی له هه‌مان ڕه‌گه‌ز بۆ دروست كردووه نه‌وه‌ك له ڕه‌گه‌زێكی تر… كه‌واته: ﴿وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا﴾ ئه‌م ده‌قه واتای وانییه ئافره‌ت له لاشه‌ی پیاو دروست بووه، به‌ڵكو واته ئافره‌تیش به ته‌واوی له‌هه‌مان ڕه‌گه‌زی پیاوه، و هه‌مان پێكهاته‌ی مرۆڤایه‌تی هه‌یه.
ئه‌مه‌وێت لێره‌دا ئاماژه به یه‌كێك له ته‌فسیره كوردییه‌كان بكه‌م ئه‌ویش ته‌فسیری (گوڵشه‌ن)ـه، خاوه‌نی ته‌فسیره‌كه ئه‌ڵێت: ته‌ورات ده‌ڵێت: “خودا له په‌راسوویه‌كی ئاده‌م هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ درووستكرد.”
هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت: “به‌داخه‌وه زۆربه‌ی موفه‌سیره‌كان ئه‌م قسه‌یان له ته‌وراته‌وه وه‌رگرتووه و وتویانه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی كه له قورئاندا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌بێت له‌سه‌ری.”
قورئانی پیرۆز به هیچ جۆرێك پشتگیری ئه‌و بۆچوونه ناكات كه ئه‌ڵێت: (حه‌واء) له په‌راسووی ئاده‌م دروست بووه، وه‌ك خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: ﴿وَخَلَقْنَاكُمْ أَزْوَاجًا﴾ واته: ﴿ئایا به‌جووت (نێر‌و مێ) دروستمان نه‌كردوون؟﴾، هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێت: ﴿وَمِنْ كُلِّ شَيْءٍ خَلَقْنَا زَوْجَيْنِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ﴾. واته: ﴿وه له هه‌موو شتێك جووت (نێر‌و مێ) مان دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بیربكه‌نه‌وه و په‌ندی لێ وه‌ربگرن﴾…
هه‌روه‌ك چۆن خوای گه‌وره بۆ هه‌ر زیندوویه‌ك مێیه‌كی بۆ دروست كردووه، به هه‌مان شێوه خێزانێكی بۆ ئاده‌م دروست كردووه، ئه‌وه سوننه‌تی خوای گه‌وره‌یه و به هیج جۆرێك ناكرێت خوای گه‌وره ئاده‌می لێ جیا بكاته‌وه و له په‌راسووی ئاده‌م خۆی خێزانی بۆ دروست بكات.
به‌ڵام ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه ئه‌ڵێت: ئافره‌ت له په‌راسووی خوار دروستكراوه، پێویسته له سیاقی خۆیدا بیخوێنینه‌وه: “اسْتَوْصُوا بِالنِّسَاءِ فَإِنَّ الْمَرْأَةَ خُلِقَتْ مِنْ ضِلَعٍ وَإِنَّ أَعْوَجَ شَيْءٍ فِي الضِّلَعِ أَعْلاهُ فَإِنْ ذَهَبْتَ تُقِيمُهُ كَسَرْتَهُ وَإِنْ تَرَكْتَهُ لَمْ يَزَلْ أَعْوَجَ فَاسْتَوْصُوا بِالنِّسَاءِ.”
سیاقه‌كه‌ی زۆر ڕوونه كه هانمان ئه‌دات بۆ پاراستن و ڕێزگرتن له هه‌ستی ئافره‌ت، دروست بوونی له په‌راسووی خوار هێمایه بۆ هه‌ستیاری فیتره‌تی ئافره‌ت.
په‌راسووی خوار ئه‌شكێت ئه‌گه‌ر بته‌وێت به هێز ڕاستی بكه‌یته‌وه، به‌هه‌مان شێوه ئافرهتيش وايه، بۆیه پێویسته له هه‌موو بارێكدا به ڕووخۆشی و میهره‌بانییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
لێره‌دا مه‌به‌ست له دروست بوونی ئافره‌ت ماددی نیه به‌ڵكو مه‌عنه‌وییه، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: ﴿خُلِقَ الإنسانُ مِن عَجَل﴾.. بێگومان مادده‌یه‌ك نییه پێی بوترێت: (العَجَل)، به‌ڵكو ئایه‌ته‌كه باسی سروشتی مرۆڤ ده‌كات، كه‌واته واتای ئایه‌ته‌كه به‌مجۆره‌یه: ﴿سروشتی مرۆڤ له‌سه‌ر په‌له‌كردن به‌دی هێنراوه﴾.
پاشان ئه‌و فه‌رمووده‌یه به هیچ جۆرێك ناوی (حه‌واء)ی تێدا نییه، به‌ڵكو باسی هه‌موو ئافره‌تان ده‌كات، گومانی تێدا نییه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ئه‌یانبینین هیچیان له په‌راسووی پیاو دروست نه‌بوون، به‌ڵكو له دایك بوون.
والحمد لله ربِّ العالمين