بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان _ بناڤێ خودێ دلووڤاندارێ دلووڤانکار
لا إله إلا الله محمد رسول الله
پێگەی فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی,

ڕەواندنەوەى گومانەكان لەسەر فەرموودەکانی نیشانەکانی ڕۆژی دوایی

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

هەر لە سەردەمی پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) فەرموودە گێڕدراوەتەوە؛ ئەوانەی کە ئامادەی مەجلیسێکی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نەدەبوون دواتر پرسیاریان لەو کەسانە دەکرد کە ئامادەبوون، هەر ئەوەندەیەش نەبوو، بەڵکو ئەوانەی کە ئامادە دەبوون خۆیان وتەکانیان دەگەیاند بەو کەسانەی کە ئامادە نەدەبوون، ئەمەش وەکو کار کردنێك بە فەرموودەی خۆشەویست: “فَلْيُبْلِّغِ الشَّاهِدُ الْغَائِبَ”، واتە: “با ئامادە بوو بیگەیەنێت بە ئامادە نەبوو (غایب)”، ئەگەر یەکێكیان لە شتێك تێنەگەیشتنایە یان بە شتێكی غەریبیان بزانیایە، ئەوا یەکسەر دەچوونە خزمەت خۆشەویست و پرسیاریان لێی دەکرد، بۆئەوەی بە وردی لە مەبەستەکەی تێبگەن. هەڵبەتە وتەی هەر بەرپرسێكی گەورە بەو جۆرە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، ئەی ئەگەر ئەو کەسە پێغەمبەر بێت و کۆتا شەریعەتی هێنا بێت دەبێت چەند بە گرنگی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت؟! وە لە دوای وەفاتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نەوەیەکی نوێ هاتن، وە بێگومان دەبێت ئەوانیش پرسیاری هەموو گەورەو بچوکێكیان کرد بێت دەربارەی کردار و گوفتارەکانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، وە دەبێت بەشێك لەم نەوە نوێیە (تابعین) هەوڵیان دابێت بۆ پاراستنی فەرموودەکان، وە لە چەند سەرچاوەیەکەوە یەك فەرموودەیان دەبیست ئەمەش دەبووە هۆی ئەوەی وردەکاری تەواویان هەبێت دەربارەی فەرموودەیەك و بە جوانی لە مەبەستەکەشی بگەن، و خۆشیان وردەکاری هەموو شتێكیان دەپرسی و دواتر بە دڵخۆشی و شانازییەوە ئەم وردەکاریانەیان بۆ خەڵکی باس دەکرد، هەر لەم نەوەیەدا گرنگی درا بە پاراستنی فەرموودەکان و هەوڵی نووسینی درا… لە گەورە (حافظ)ەکان: زوهری (58 – 124)، و نافع مولى ابن عمر (-117)، وغەیری ئەمانیش هەبوون، ئەمانە گوێیان لە بچوکەکانی هاوەڵان (صغار الصحابة) و گەورە تابعییەکان بووە. وە دوای ئەمان نووسینی فەرموودە دەستی پێكرد و گرنگی زۆریان پێدا، بە نموونە ئیمامی مالکی کوڕی ئەنەس (93 – 179) دەرکەوت، و کتێبی (الموطأ)ی نووسی، بە سەدان کەس لە گەورە تابعییەکان لە مەجلسی “مالك”دا دانیشتوون و گوێیان لێی گرتووە، لێرەدا نموونەیەك باس دەکەین بۆ ئەوەی وێنای ئەوە بکەین کە ڕوویداوە؛ بێگومان (نافع مولی ابن عباس) لە مەجلیسی (مالك)دا دانیشتووە، وە (نافع) ڕاستەوخۆ گوێی لە هاوەڵی بەڕیز (ابن عمر) بووە. بۆیە ئەم زنجیرەیە مەجالی ئەوەی تێدا نییە گومانی تێدا بکرێت… خۆ ئەگەر مالك وتی نافع بۆی باس کردووم گوێی لە ابن عمر بووە، ئەوا ئەمە واتای وایە ابن عمر خۆی گوێی لە پێغەمبەر بووە (صلى الله عليه وسلم)، و ڕووبەڕوو بۆ نافع ی باس کردووە و نافع یش بۆ مالك ی باس کردووە. پاشان “مالك” لە کتێبەکەیدا ئەو فەرموودانەی نووسیوەتەوە کە خەڵکانێکی زۆر شاهیدیان لەسەری داوەو ئەم کتێبەیان بە نووسین و لەبەر کردن بۆ نەقڵ کردووین، و خۆشبەختانە کتێبەکەمان بەدەست گەیشتووە، ئەمەی باسمان کرد تەنها نموونەیەکە لە ڕێگاکانی فەرموودە لەو هەموو نموونە زۆرە…. دەوترێت مالك 300 شێخی هەبووە لە تابعییەکان، وە 600 شێخی هەبووە لە تابعی تابعییەکان. وە دوای ئەوەی کە مالك ئەم فەرموودانەی کۆکردەوە… فەرموودەکانی خستە بەردەست حەفتا لە شەرعزانان (الفقهاء)ی مەدینە، وە هەمووشیان ئیقڕاریان لەسەریان کرد، وە بێگومان ئەو زانایانە هەندێكیان لە ڕووی تەمەنەوە لە “مالك” گەورەتر بوون… وە لە سەردەمی گەورە هاوەڵاندا ژیا بوون، وە گوێیان لەو فەرموودانە بووە و ئەوەی مالك کۆی کردبۆوە هەمان ئەو فەرموودانە بوو کە ئەمان هەر لە سەرەتای ژیانیانەوە لە هاوەڵانەوە گوێیان لێی بووە… دەی ئایا دەکرێت فەرموودەیەك کە لەم جۆرە بێت هەڵبەسترا و (درۆ) بێت؟! گریمان ابن عمر لەلایەن خۆیەوە دەقێكی دروست کردووە و وتوویەتی گوێم لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بووە بەو جۆرەی فەرمووە، پاشان بۆ نافع ی باس کردووە، ئایا کاردانەوەی نافع چۆن دەبێت؟! ئایا بێ هیچ لێکۆڵینەوەیەك یەکسەر ئەم قسەیە وەردەگرێت؟ وەڵام: نەخێر، ئەو دەقانەی کە نافع لە “ابن عمر”ەوە گوێی لێ دەبوو، نافع لە خەڵکی تریشەوە هەر گوێی لێ دەبوو، وە لەناو هاوەڵانی تریشدا ئەم فەرموودانە بڵاوبوو.. بەڵام نافع ئەوەی هەڵبژارد بوو کە فەرموودەکان بگێڕێتەوە بەو دەقانەی کە ابن عمر بۆی گێڕاوەتەوە، وە بێگومان نافع گوێی لە هاوەڵانی تریش بووە ئەو فەرموودانەیان باس کردووە، یان لانی کەم بەشێك لەو فەرموودانەیان باس کردووە، وە بێگومان دەبێت زانیبێتی کە ئەم فەرموودانە لەناو خەڵکیدا بڵاوە، ئەگەرنا یەکسەر بە “ابن عمر”ی دەووت: ئەوە چیم بۆ باس دەکەیت کە من هەرگیز لە هیچ کەسێكەوە شتی لەو جۆرەم گوێ لێ نەبووە؟ یان ئەگەر فەرموودەکەشی لێی وەربگرتایە ئەوا دوای ماوەیەك دەیووت: فڵان کەس بە توندی ڕەخنەی لێ گرتم دوای ئەوەی ئەم فەرموودەیەم بۆی باس کرد کە تۆ بۆت باس کردم، ئەو دەیووت: هیچ کەس گوێی لە فەرموودەی لەم جۆرە نەبووە و هەرگیز پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەم فەرموودەیەی نەفەرمووە. ئەمەی باسمان کرد بەسەر مالیکیشدا دەچەسپێت، خۆ ئەگەر مالیك گوێی لە شتێكی غەریب بوو بێت لە “نافع”ەوە، ئەوا یەکسەر پرسیاری لە خەڵکی تری کردووە دەربارەی فەرموودەکە، خۆ ئەگەر هیچ کەس نەیبیستبێت ئەوا وەڵامیان دەدایەوە و دەیانووت کەس گوێی لەم شتە نەبووە، بەڵکو فەرموودەی تر هەیە پێچەوانەی ئەمەیە، ئیتر ئەمەتان لەکوێ هێنا؟!، بێنە پێش چاوت بۆ نموونە “ابن عمر” بە “نافع”ی وتبێت، پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: دوای 300 ساڵ بوركانێكی گەورە لە مەدینەدا ڕوودەدات و هەموو خەڵکی لەناو دەبات. ئایا پێتانوایە کاتێك نافع گوێی لەم هەواڵە گەورەیە دەبێت هیچ پرسیارێك ناکات؟ وە دوای چەند ڕۆژێك یان چەند هەفتەیەك دەبینێت هیچ کەس ئەم وتەیەی نەداوەتە پاڵ پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)، وە کاتێك “نافع” بۆ خەڵکی باس دەکات هیچ کەس باوەڕی پێناکات، بۆیە بە گومانەوە دێتەوە بۆ لای ‘ابن عمر” و پێی دەڵێت کە خەڵکی وادەزانن من درۆم بە دەمی تۆوە کردووە، وە بێگومان ئەوان وردەکاری زۆریان دەکرد تەنانەت لەو فەرموودانەی کە باسی شتی سادەش دەکات، جا ئەگەر بابەتێكی گەورە بێت چۆن یەکسەر قبوڵی دەکەن!

کەواتە، کاتێك تابعییەك فەرموودەیەك لە صەحابییەك دەگێڕێتەوە ئەوا متمانەی تەواوی بە صەحابییەکە هەیە و دەزانێت فەرموودەکەی گونجاوە لەگەڵ وتەی صەحابییەکانی تر و گونجاویشە لەگەڵ ئەوەی کە لەناو خەڵکیدا بڵاوە، خۆ ئەگەر وانەبێت ئەوا خەڵکەکە دەکەونە گومان لەو تابعییە و فەرموودەکانی قبوڵ ناکەن، بەتایبەتیش ئەگەر فەرموودەکە باسی شتێكی گەورە بکات. بەم جۆرەش بووە هەتا دوای ئەوان مالیك هاتووە، و تەنها ئەو شتانەی نەقڵ کردووە کە لەناو خەڵکیدا بڵاوبووە و لە چەند ڕێگایەکەوە ڕیوایەت کراوە، ئینجا ئەو یەكێك لە ڕێگاکان یان زیاتری هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی لە کتێبەکەیدا بینووسێتەوە کە بڕیار بووە گرنگترین فەرموودەکان و دەقیقترین ڕیوایەتەکانی تێدا بێت. با نموونەیەکی تر باس بکەین، کە ابن ماجە لە سونەنەکەیدا ڕیوایەتی کردووە:

حَدَّثَنَا يُونُسُ بْنُ عَبْدِ الْأَعْلَى حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ إِدْرِيسَ الشَّافِعِيُّ حَدَّثَنِي مُحَمَّدُ بْنُ خَالِدٍ الْجَنَدِيُّ عَنْ أَبَانَ بْنِ صَالِحٍ عَن الْحَسَنِ عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ لَا يَزْدَادُ الْأَمْرُ إِلَّا شِدَّةً وَلَا الدُّنْيَا إِلَّا إِدْبَارًا وَلَا النَّاسُ إِلَّا شُحًّا وَلَا تَقُومُ السَّاعَةُ إِلَّا عَلَى شِرَارِ النَّاسِ وَلَا الْمَهْدِيُّ إِلَّا عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ” (ابن ماجة) ئێستاش با لە کۆتایی سەنەدەکەوە دەست پێبکەین، يُونُسُ بْنُ عَبْدِ الْأَعْلَى شێخ (مامۆستا)ی ئەم زانا فەرموودەناسانە بووە: مسلم والنسائي والدارقطني.. وچەندین زانای تر، بۆیە گومان لە ڕاستگۆیی و زانست و دەقيق بوونی ئەم گەورە زانایەدا نیە، ئیمامی شافعی خۆی قسەی بۆکردووە. لێرەدا با هەڵوێستەیەك بکەین و بپرسین: ئایا دەکرێت شافعی قسەیەکی گرنگ لە هەموو ڕاوییەکەوە نەقڵ بکات؟ بەتایبەت ئەم قسەیە لای هەندێك پێچەوانەی شتێكی بەڵگەنەویست بێت؟! شافعی ئەم ڕیوایەتە نەقڵ دەکات کە مەهدی خودی مەسیح خۆیەتی نەوەکو کەسێكی دیکە.. واتە یەك کەسێك هەیە کە مەسیح و مەهدییە و دوو کەس لەیەك کاتدا نانێردرێن، ئەو کەسەی کە ئەم فەرموودەیەی بۆ شافعی گێڕاوەتەوە بریتیە لە مُحَمَّدُ بْنُ خَالِدٍ الْجَنَدِيُّ، ئەم پیاوە ئەو کەسەیە کە هەندێ خەڵك پێمان دەڵێن کەسێكی نادیارە (مجهول)! وە دەڵێن ئەم فەرموودەیەش دژە لەگەڵ ئەوەدا کە مەسیح و مەهدی دوو کەس بن.

دەربارەی قسەی یەکەمیان کە دەڵێن ڕاوییەکە نادیارە، ئەم قسەیەیان ورد و دەقیق نیە، لەگەڵ ئەوەی ئەم ڕاوییە مەشهور نیە بە گێڕانەوەی فەرموودە و تەنها پێنج فەرموودەی هەیە… بەڵام ئەمە واتای وانیە کەسێكی نادیارە؛ چونکە ئیمامی شافعی خۆی گوێی لێ بووە و ئەم فەرموودەیەی لێ وەرگرتووە و بە ڕاستی داناوە… واتە شافعی شایەتی بۆ ئەم پیاوە داوە کە ڕاستگۆیە و دەقەکەشی ڕاستە، بۆیە شافعی بە هەڵەی نەزانیوە کە مەهدی خۆی مەسیح بێت… وە زەحمەتە شافعی تەنها پشتی بەست بێت بەم فەرموودەیە، بەڵکو دەکرێ بەڵگەی تری نەقڵی یان ئەقڵی لابوو بێت لەسەر ئەم بابەتە، وە ئەستەمە شافعی باوەڕی وابوو بێت کە مەهدی و مەسیح دوو کەسی جیاوازن، ئەگەر وانەبوو بێت چۆن ئەم فەرموودەیەی لەم ڕاوییە قبوڵ کردووە و دواتر گێڕاویەتیەوە، بەڵام فەرموودەناسان پشتیان لەم فەرموودەیە کردووە؛ چونکە وایانبینوە ئەم فەرموودەیە دژە لەگەڵ ئەو تێگەیشتنەی ئەوان کە پێیانوایە مەهدی و مەسیح دوو کەسن. وە ئێمە ڕێز لە ئیجتیهادەکەیان دەگرین و وادەبینین ئەم ئیجتیهادەیان بەڵگەیە لەسەر ئەوەی فەرموودەناسان زۆر وردەکارییان کردووە و گوێیان لە هەر ڕیوایەتێك بوو بێت یەکسەر نەیاننووسیوەتەوە.

نموونە گرنگترەکە: ئەوەی کە تا ئێستا باسمان کرد پێشەکییەکە بۆئەوەی کە لێرەوە دەستی پێ دەکەین، ئەویش بریتیە لە فەرموودەکانی تایبەت بە نیشانەکانی ڕۆژی دوایی… وە لەناو ئەو نیشانانەدا نموونەیەك وەردەگرین کە بریتیە لە فەرموودەکانی تایبەت بە دەرچوونی دەججال، فیکرەی دەرچوونی دەججال لە ڕاستیدا زۆر غەریبە و بە مێشكی کەسدا نایات لە خۆیەوە بابەتێكی لەو جۆرە دروست بکات، گریمان ئەگەر کەسێك ئەمەی دروست بکردایە ئەوا بێگومان هەموو خەڵکی دژی دەوەستانەوە، و لۆمە و سەرزەنشتیان دەکرد و هیچ فەرموودەیەکیان لێی قبوڵ نەدەکرد، ئێستاش با بزانین ئیمامی مالیك لە (الموطأ)دا چی فەرموودەیەکی دەربارەی دەججال باس کردووە:

1: عَنْ هِشَامِ بْنِ عُرْوَةَ عَنْ فَاطِمَةَ بِنْتِ الْمُنْذِرِ عَنْ أَسْمَاءَ بِنْتِ أَبِي بَكْرٍ الصِّدِّيقِ أَنَّهَا قَالَتْ أَتَيْتُ عَائِشَةَ حِينَ خَسَفَتْ الشَّمْسُ فَإِذَا النَّاسُ قِيَامٌ يُصَلُّونَ وَإِذَا هِيَ قَائِمَةٌ تُصَلِّي فَقُلْتُ مَا لِلنَّاسِ فَأَشَارَتْ بِيَدِهَا نَحْوَ السَّمَاءِ وَقَالَتْ سُبْحَانَ اللَّهِ فَقُلْتُ آيَةٌ فَأَشَارَتْ بِرَأْسِهَا أَنْ نَعَمْ قَالَتْ فَقُمْتُ حَتَّى تَجَلَّانِي الْغَشْيُ وَجَعَلْتُ أَصُبُّ فَوْقَ رَأْسِي الْمَاءَ فَحَمِدَ اللَّهَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَأَثْنَى عَلَيْهِ ثُمَّ قَالَ مَا مِنْ شَيْءٍ كُنْتُ لَمْ أَرَهُ إِلَّا قَدْ رَأَيْتُهُ فِي مَقَامِي هَذَا حَتَّى الْجَنَّةُ وَالنَّارُ وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيَّ أَنَّكُمْ تُفْتَنُونَ فِي الْقُبُورِ مِثْلَ أَوْ قَرِيبًا مِنْ فِتْنَةِ الدَّجَّالِ… (الموطأ)

2: عَنْ أَبِي الزُّبَيْرِ الْمَكِّيِّ عَنْ طَاوُسٍ الْيَمَانِيِّ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَبَّاسٍ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يُعَلِّمُهُمْ هَذَا الدُّعَاءَ كَمَا يُعَلِّمُهُمْ السُّورَةَ مِنْ الْقُرْآنِ يَقُولُ اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ فِتْنَةِ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ فِتْنَةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ. (الموطأ)

3: عَنْ نُعَيْمِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ الْمُجْمِرِ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ أَنَّهُ قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَلَى أَنْقَابِ الْمَدِينَةِ مَلَائِكَةٌ لَا يَدْخُلُهَا الطَّاعُونُ وَلَا الدَّجَّالُ. (الموطأ)

4: عَنْ نَافِعٍ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ أَرَانِي اللَّيْلَةَ عِنْدَ الْكَعْبَةِ فَرَأَيْتُ رَجُلًا آدَمَ كَأَحْسَنِ مَا أَنْتَ رَاءٍ مِنْ أُدْمِ الرِّجَالِ لَهُ لِمَّةٌ كَأَحْسَنِ مَا أَنْتَ رَاءٍ مِنْ اللِّمَمِ قَدْ رَجَّلَهَا فَهِيَ تَقْطُرُ مَاءً مُتَّكِئًا عَلَى رَجُلَيْنِ أَوْ عَلَى عَوَاتِقِ رَجُلَيْنِ يَطُوفُ بِالْكَعْبَةِ فَسَأَلْتُ مَنْ هَذَا قِيلَ هَذَا الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ ثُمَّ إِذَا أَنَا بِرَجُلٍ جَعْدٍ قَطَطٍ أَعْوَرِ الْعَيْنِ الْيُمْنَى كَأَنَّهَا عِنَبَةٌ طَافِيَةٌ فَسَأَلْتُ مَنْ هَذَا فَقِيلَ لِي هَذَا الْمَسِيحُ الدَّجَّالُ. (الموطأ)

وەکو بینیمان، ئەمانە چوار (الأسانید)ن کە باسی هاتنی دەججال و سیفاتەکانی و پەناگرتن لێی لە کاتی نوێژدا دەکەن:

1. عَنْ هِشَامِ بْنِ عُرْوَةَ عَنْ فَاطِمَةَ بِنْتِ الْمُنْذِرِ عَنْ أَسْمَاءَ بِنْتِ أَبِي بَكْرٍ الصِّدِّيقِ.

2. عَنْ أَبِي الزُّبَيْرِ الْمَكِّيِّ عَنْ طَاوُسٍ الْيَمَانِيِّ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَبَّاسٍ.

3. عَنْ نُعَيْمِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ الْمُجْمِرِ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ.

4. عَنْ نَافِعٍ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ.

ئیمامی مالیك کە ئەم چوار فەرموودەیەی هێناوە، ئیتر واتای وانییە تەنها ئەم چوار فەرموودەیە هەیە و هیچی فەرموودەیەکی تری لەم بارەیەوە نەبیستووە، بەڵکو فەرموودەی تری زۆری لەم بارەیەوە بیستووە، بەڵام مالیك ئامانجی ئەوە نەبووە سەرجەم ئەو فەرموودانە کۆبکاتەوە، بەڵکو ئامانجی ئەوە بووە ئەو فەرموودانە کۆبکاتەوە کە پەیوەستن بەو بابەتانەی کە ڕیوایەتەکان کۆدەنگن لەسەری، وەکو نوێژ و زەکات و حەج و ڕۆژوو و نەزر کردن و هاوسەرگیری… هتد.

ئیمامی مالیك ڕیوایەتی یەکەمی لە بابی نوێژی مانگگیران دا باس کردووە، دووەمی لە لە بابی پاڕانەوەدا باس کردووە…. هەروەها لە دوای ئەمانیش گەورە فەرموودەناسانی وەکو: (البخاري، مسلم، الترمذي، النسائي، أبو داود، ابن ماجة، الدارقطني، الدارمي، ابن أبي شيبة، عبد الرزاق) ئەم فەرموودانەیان بەم ئیسنادانە و چەند ئیسنادێکی تر باس کردووە، ڕیوایەتەکانی ئەمان هاوشێوەی ئەوانەی پێشووە و لەگەڵ یەکتریدا گونجاون و یەکتری بەهێز دەکەن، لەگەڵ ئەوەی ئەم فەرموودانە هێندە بەهێزن، ئەی چۆن دەبێت ئەگەر ئەو فەرموودانەشی بخەینە پاڵ کە باسی دەرچوونی (یەئجوج و مەئجوج) دەکەن، کە باسی ئەمان لە قوڕئانیشدا هاتووە؟ ئەی چۆن دەبێت باسی ئەو فەرموودانەی تریش بکەین لە نێویاندا باسی (نزول المسيح)؟ ئەی چۆن دەبێت باسی ئەوەش بکەین کە چەند بە وردی ئەم فەرموودانە هاتوونەتە دی؟

ئەمەی کە باسمان کرد واتای وانییە هەموو ڕیوایەتەکان پیت بە پیتیان ڕاست و دەقیقن، بەڵکو دەکرێ هەڵەی تێدا بێت بە سەهوو، یان لە دەقێكدا هەڵە تێگەیشتن ڕوویدا بێت، یان دەکرێت ڕاوییەك شتێكی وتبێت و ئەو کەسەی کە گێڕاویەتیەوە بە دەقیقی تێینەگەیشت بێت، یان ڕاوییەك کە فەرموودەیەکی گێڕاوەتەوە بە لەکاتی فەرموودەکەدا یان لە کۆتاییەکەیدا قسەی خۆی کرد بێت و ئەو کەسەی کە دواتر لێی گێڕاوەتەوە وایزانیوە ئەو قسەیەش بەشێكە لە فەرموودەکە… وە دەکرێ چەندەها شتی تری لەم جۆرە ڕوویدا بێت، بەڵام ئەوەی کە ناکرێت ڕوویدابێت ئەوەیە: “دروست کردنی فەرموودەیەك و بڵاوکردنەوەی بەناو خەڵکیدا بە چەند ئیسنادێكی جیاواز”.

لەم سەردەمەی خۆماندا هەندێ کەس هەستاون بە گومان دروست کردن لە کۆی ئەم فەرموودانە، بەڵام خۆشبەختانە فەرموودەناسان بەڕوویاندا وەستانەوە و ئەو گومانانەیان پوچەڵ کردۆتەوە.

لە کۆتاییدا: دروست کردنی بابەتێكی گەورە لە ئاییندا بە بێ بنەما، هیچ پاساوێكی نییە و شتێكی مەحاڵە؛ بۆیە فەرموودەکانی دەربارەی نیشانەکانی ڕۆژی دوایی وەکو: دەرچوونی دەججال و نزول المسیح یەقینین. هەر بۆیەش مەجال نەماوەتەوە بۆئەوەی هەندێ بابەتی گەورە بە ڕاست بزانین کە هیچ بنەمایەکیان لە کتێبەکانی فەرموودەی سەرەتادا نییە، وەکو بابەتی (الغيبة الصغرى والكبرى لإمام الشيعة الثاني عشر) یان دیاریکردنی ناوەکانی 12 ئیمام؛ لەبەرئەوەی ئەگەر ئەم بابەتانە مەشهور بوونایە لەناو موسوڵمانان و ئیمامی مالیك بیشاردایەتەوە، ئەوا بێگومان موسوڵمانان ڕەخنەیان لێ دەگرت و تۆمەتباریان دەکرد بە خیانەتی شاردنەوەی ئەو بابەتانە کە پێویست بووە ئاشکرا بکرێن و بڵاوبکرێنەوە، وە ئەگەر وابوایە ئەوا ئێستا بە تەواتور ئەم هەواڵەمان پێ دەگەیشت.

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين