بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان _ بناڤێ خودێ دلووڤاندارێ دلووڤانکار
لا إله إلا الله محمد رسول الله
پێگەی فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی,

گەڕانەوەی پێغەمبەر لەنێوان خەیاڵ و ڕاستیدا

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

لە زۆربەی کتێبە پیرۆزەكاندا هەواڵی بەرز بوونەوەی پێغەمبەرێك بۆ ئاسمان هەیە.. هەروەها هەواڵی دابەزینی ئەو پێغەمبەرەشی تێدایە، هەڵبەت مەبەست لە دابەزينى ئەوەیە ناخۆشییەکانی باوەڕداران بنبڕ بکات و ژیانێكی پڕ ئاشتییان بۆ دابین بكات.

ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگ بێت لەم بابەتەدا تیشك خستنە سەر دەقە پیرۆزەكانی ئایینی (جوولەکە و مەسیحی و ئیسلام)ـە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی زۆرترین شوێنکەوتەیان هەیە لە جیهاندا و کتێبە پیرۆزه‌کانیشیان بە زۆربەی زمانەکانی جیهان هەن.

سەرەتا لە کۆنترینیانەوە دەست پێ دەکەین، لە (کتێبی پیرۆز، پەیمانی کۆن)، لەم کتێبەدا پیرۆزەدا هاتووە کە یەكێك لە پێغەمبەرەكان بەناوی (ئیلییا، واتە: ئەلیاس) بەرز کراوەتەوە بۆ ئاسمان.. ئەمەش دەقەکەیەتی: (1 وَكَانَ عِنْدَ إِصْعَادِ الرَّبِّ إِيلِيَّا فِي الْعَاصِفَةِ إِلَى السَّمَاءِ، أَنَّ إِيلِيَّا وَأَلِيشَعَ ذَهَبَا مِنَ الْجِلْجَالِ… 11 وَفِيمَا هُمَا يَسِيرَانِ وَيَتَكَلَّمَانِ إِذَا مَرْكَبَةٌ مِنْ نَارٍ وَخَيْلٌ مِنْ نَارٍ فَصَلَتْ بَيْنَهُمَا، فَصَعِدَ إِيلِيَّا فِي الْعَاصِفَةِ إِلَى السَّمَاءِ. 12 وَكَانَ أَلِيشَعُ يَرَى وَهُوَ يَصْرُخُ: «يَا أَبِي، يَا أَبِي، مَرْكَبَةَ إِسْرَائِيلَ وَفُرْسَانَهَا». وَلَمْ يَرَهُ بَعْدُ، فَأَمْسَكَ ثِيَابَهُ وَمَزَّقَهَا قِطْعَتَيْنِ).

واتە: “1 ئەوە بوو كاتێك کە خوداوەند خەریك بوو ئەلیاس لە گەردەلولێك‌دا بۆ ئاسمان بەرز بکاتەوە، ئەلیاس و ئەلیەشەع لە گلگالەوە ڕۆیشتن… 11 ئەوە بوو كاتێك دەڕۆیشتن و قسەیان دەکرد، لەناکاو گالیسکەیەکی ئاگرین و چەند ئەسپێكی ئاگرین هەردووکیانیان جیا کردەوە و ئەلیاس لە گەردەلوولەکەدا سەرکەوت بۆ ئاسمان. 12 ئەلیەشەع بینی و هاواری کرد: (باوكە! باوكە! گالیسکەکەی ئیسڕائیل و سوارەكانی!) ئیتر نەیبینیەوە و جلەکەی گرت و لەتی کرد بۆ دوو پارچە”. (چاپی ئەزموونی 12/02/2012)

بە پشتبەستن بەم دەقە جوولەکەکان باوەڕیان وایە (ئیلییا) بەرز کراوەتەوە بۆ ئاسمان، و جارێكی تر دەگەڕێتەوە بۆ زەوی، بەڵام کەی دەگەڕێتەوە؟ لە (کتێبی پیرۆز، مەلاخى)دا وەڵامی ئەم پرسیارەمان دەستدەكەوێت: (5 هأَنَذَا أُرْسِلُ إِلَيْكُمْ إِيلِيَّا النَّبِيَّ قَبْلَ مَجِيءِ يَوْمِ الرَّبِّ، الْيَوْمِ الْعَظِيمِ وَالْمَخُوفِ، 6 فَيَرُدُّ قَلْبَ الآبَاءِ عَلَى الأَبْنَاءِ، وَقَلْبَ الأَبْنَاءِ عَلَى آبَائِهِمْ. لِئَلاَّ آتِيَ وَأَضْرِبَ الأَرْضَ بِلَعْنٍ) (سفر الملاخي، الإصحَاحُ الرَّابعُ)

واتە: ” 5 ئەوەتا من بۆتان دەنێرم، ئیلیاسی پێغەمبەر بەر لە هاتنی ڕۆژی گەورە و ترسناكی خوداوەند، 6 جا دڵی باوكان بۆ لای کوڕەكانیان دەگێڕێتەوە و دڵی كوڕەکانیش بۆ لای باوكانیان، نەوەك بێم و بە نەفرەت لە زەوی بدەم”. (چاپی ئەزموونی 12/02/2012)

هەڵبەت مەبەست لە (هاتنی ڕۆژی گەورە)، هاتنی مەسیحی چاوەڕوانکراوە… بۆیە جوولەکەکان چاوەڕێی دوو کەسایەتیان دەکرد، یەکەم: دابەزینی پێغەمبەر (ئیلییا) لە ئاسمانەوە… دووەم: دوای دابەزینی ئیلییا (مەسیح)ێكی ڕزگارکەر دێت… بێگومان جووەكان چاوەڕێی هاتنی پێغەمبەرێكی ترن کە هاوشێوەی مووسایە و لەدوای (دابەزینی ئیلییا و هاتنی مەسیح) دەردەکەوێت، بەڵام ئەمەیان پەیوەندی بەم بابەتەوە نییە بۆیە لێرەدا باسی ناکەین.

ئەوە بوو کەسێك بەناوی (عیسای کوڕی مەریەم) هات و بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەو (مەسیحی چاوەڕوانکراوە)… بۆیە زۆر ئاساییە جوولەکە پرسیاری لێ بکەن، ئەگەر تۆ مەسیحی چاوەڕوانکراویت ئەی (ئیلییا) بۆ لە ئاسمانەوە دانەبەزی؟؟!!

فەرموون با بزانین عیسای کوڕی مەریەم (علیه السلام) چۆن وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە:

“10 وَسَأَلَهُ تَلاَمِيذُهُ قَائِلِينَ: «فَلِمَاذَا يَقُولُ الْكَتَبَةُ: إِنَّ إِيلِيَّا يَنْبَغِي أَنْ يَأْتِيَ أَوَّلاً؟» 11 فَأَجَابَ يَسُوعُ وَقَالَ لَهُمْ: «إِنَّ إِيلِيَّا يَأْتِي أَوَّلاً وَيَرُدُّ كُلَّ شَيْءٍ. 12 وَلكِنِّي أَقُولُ لَكُمْ: إِنَّ إِيلِيَّا قَدْ جَاءَ وَلَمْ يَعْرِفُوهُ، بَلْ عَمِلُوا بِهِ كُلَّ مَا أَرَادُوا. كَذلِكَ ابْنُ الإِنْسَانِ أَيْضًا سَوْفَ يَتَأَلَّمُ مِنْهُمْ». 13 حِينَئِذٍ فَهِمَ التَّلاَمِيذُ أَنَّهُ قَالَ لَهُمْ عَنْ يُوحَنَّا الْمَعْمَدَانِ”. (إنجيل متى 17: 10 – 13)

واتە: “10 قوتابییەكانی لێیان پرسی: (باشە بۆچی مالمەکان دەڵێن دەبێت یەکەم جار ئەلیاس بێت؟) 11 وەڵامی دایەوە: (ڕاستە، ئەلیاس دێت و هەموو شتێك ڕێك دەخاتەوە. 12 بەڵام پێتان دەڵێم: ئەلیاس هات و نەیانناسی، چییان ویست پێیان کرد. هەروەها کوڕی مرۆڤیش بە دەستیانەوە ئازار دەچێژێت.) 13 ئەوسا قوتابییەکان تێگەیشتن کە باسی یەحیای لەئاوهەڵكێشی بۆ کردن”.(چاپی ئەزموونی 12/02/2012) مەبەست لە (مالمەکان) پیاوانی ئایینی جوولەکەیە، هەروەها (کوڕی مرۆڤ)یش واتە: عیسای کوڕی مەریەم.

هەروەها لە شوێنێكی تردا مەسیح دەڵێت: “13 لأَنَّ جَمِيعَ الأَنْبِيَاءِ وَالنَّامُوسَ إِلَى يُوحَنَّا تَنَبَّأُوا. 14 وَإِنْ أَرَدْتُمْ أَنْ تَقْبَلُوا، فَهذَا هُوَ إِيلِيَّا الْمُزْمِعُ أَنْ يَأْتِيَ. 15 مَنْ لَهُ أُذُنَانِ لِلسَّمْعِ فَلْيَسْمَعْ”. (إنجيل متى 11: 13_14)

واتە: “13 چونکە هەموو پێغەمبەران و تەورات، تاكو هاتنی یەحیا پێشبینییان کردووە. 14 ئەگەر دەتانەوێ پەسەندی بکەن، ئەمە ئەلیاسە کە خەریکە بێت. 15 ئەوەی دوو گوێی هەیە بۆ بیستن با ببیستێت!”.

“13 وَلَيْسَ أَحَدٌ صَعِدَ إِلَى السَّمَاءِ إِلاَّ الَّذِي نَزَلَ مِنَ السَّمَاءِ ابْنُ الإِنْسَان” (يوحنا 3 : 13)

واتە: “13 كەس سەرنەکەوتووە بۆ ئاسمان جگە لەوەی لە ئاسمان هاتۆتە خوارەوە، کوڕی مرۆڤ”. (چاپی ئەزموونی 12/02/2012)

بەهۆی ئەم قسانەوە، جوولەکەکان عیسای کوڕی (مەریەم)یان کافر کرد، و تۆمەتباریان کرد بەوەی دەقەکان دەگۆڕێت، بۆیە هەتا ئەمڕۆش جوولەکە هەر چاوەڕێی هاتنە خوارەوەی (ئیلییا)ن، وە دوا بەدوای ئەوە ئینجا مەسیح دێت… بەڵام مەسیحییەکان قسەکەی عیسایان قبوڵ کرد و باوەڕیان پێی کرد کە ئەو مەسیحی چاوەڕوانکراوی بەنی ئیسڕائیلە.

ئێستاش با بپرسین ئایا هیچ ئاماژەیەك هەیە پێمان بڵێ، (ئیلییا) جارێكی تر ناگەڕێتەوە و مەبەست لە دابەزینی ئەو، هاتنی کەسێكی ترە!! واتە: مەبەست لە دابەزینی ئیلییا، هاتنی یۆحەننایە؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەبینین لە ئینجیلی (لۆقا)دا ئاماژەیەك هەیە… کە باس لە پێش لە دایكبوونى (یۆحەننا) دەكات، کاتێك فریشتە مژدەی داوە بە زەکەرییا (علیه السلام)… فەرموون با بزانین لە موژدەکەدا چى دەڵێت:

(12 فَلَمَّا رَآهُ زَكَرِيَّا اضْطَرَبَ وَوَقَعَ عَلَيْهِ خَوْفٌ. 13 فَقَالَ لَهُ الْمَلاَكُ: «لاَ تَخَفْ يَا زَكَرِيَّا، لأَنَّ طِلْبَتَكَ قَدْ سُمِعَتْ، وَامْرَأَتُكَ أَلِيصَابَاتُ سَتَلِدُ لَكَ ابْنًا وَتُسَمِّيهِ يُوحَنَّا. 14 وَيَكُونُ لَكَ فَرَحٌ وَابْتِهَاجٌ، وَكَثِيرُونَ سَيَفْرَحُونَ بِوِلاَدَتِهِ، 15 لأَنَّهُ يَكُونُ عَظِيمًا أَمَامَ الرَّبِّ، وَخَمْرًا وَمُسْكِرًا لاَ يَشْرَبُ، وَمِنْ بَطْنِ أُمِّهِ يَمْتَلِئُ مِنَ الرُّوحِ الْقُدُسِ. 16 وَيَرُدُّ كَثِيرِينَ مِنْ بَنِي إِسْرَائِيلَ إِلَى الرَّبِّ إِلهِهِمْ. 17 وَيَتَقَدَّمُ أَمَامَهُ بِرُوحِ إِيلِيَّا وَقُوَّتِهِ، لِيَرُدَّ قُلُوبَ الآبَاءِ إِلَى الأَبْنَاءِ، وَالْعُصَاةَ إِلَى فِكْرِ الأَبْرَارِ، لِكَيْ يُهَيِّئَ لِلرَّبِّ شَعْبًا مُسْتَعِدًّا»). (إنجيل لوقا 1: 12 – 17)

واتە: “12 كاتێ زەکەریا فریشتەكەی بینی، پەشۆكا و ترسی لێ نیشت. 13 بەڵام فریشتەكە پێی وت: (زەکەریا مەترسە، چونکە پاڕانەوەت بیسترا، ئەلیساباتی ژنیشت کوڕێكی بۆت دەبێت و ناوی لێ دەنێیت یەحیا. 14 بۆ تۆ دەبێتە خۆشی و شادی، زۆر کەس بە لەدایکبوونی دڵخۆش دەبن، 15 چونکە لەبەردەم خوداوەند گەورە دەبێت. هەرگیز شەراب و مەی ناخواتەوە. لە سکی دایکییەوە پڕدەبێت لە ڕۆحی پیرۆز و 16 زۆر لە ڕۆڵەکانی ئیسڕائیل بۆ لای خوداوەندی خودای خۆیان دەگێڕێتەوە. 17 بە ڕۆح و توانای ئەلیاسەوە بە پێش خوداوەند دەکەوێت، تاكو دڵی باوكان بۆ منداڵەکان و یاخیبووانیش بۆ دانایی ڕاستودروستان بگەڕێنێتەوە، تاكو گەلێكی ئامادە بۆ خوداوەند ڕێك بخات”. (چاپی ئەزموونی 12/02/2012)

هەرچەندە ئەم دەقە زۆر ڕوونە کە خودی (ئیلییا) لە ئاسمانەوە دانابەزێت، بەڵکو (یۆحەننا) “بە ڕۆح و توانای ئەلیاسەوە بە پێش خوداوەند دەکەوێت”، بەڵام جوولەکەکان نزیکەی 1300 ساڵ باوەڕیان وابوو کە (ئیلییا) خۆی لە ئاسمانەوە دادەبەزێت، بۆیە ئامادە نەبوون باوەڕ بەو موژدەیە بکەن کە لەلایەن فریشتەوە درا بوو بە زەکەریا (علیه السلام)… دەرئەنجام جوولەکە عیسایان بە تێكدەری دەقەکان تۆمەتبار کرد و وتیان دەبێت بکوژرێت!! هەر بەوەندەیە ڕازی نەبوون کە بە شمشێرێك لە گەردنی بدرێت، بەڵکو وتیان دەبێت بە جۆرێك بیکوژین کە نەفرەتی خوای لەسەر بێت، بۆیە بڕیاریاندا کە لە خاچی بدەن، چونکە بە پێی کتێبی پیرۆز ئەوەی لەسەر خاچ بمرێت، ئەوا نەفرین لێ کراو دەبێت لەلای خوا.. (لأَنَّ الْمُعَلَّقَ مَلْعُونٌ مِنَ اللهِ) (سفر اَلتَّثْنِيَة 21 : 23)

بۆیە جوولەکە ویستیان لە خاچی بدەن… بەڵام خوای گەورە مەسیحی ڕزگار کرد و مەسیح (علیه السلام) لەسەر خاچ نەمرد… هەڵبەت چەند تێڕوانینێك هەیە لەمەڕ مەسەلەی لە خاچدانی مەسیح، ئێمە لێرەدا باسی وردەکاری ئەم بابەتە ناکەین، بەڵكو ئەوەی گرنگ بێت بەلامانەوە ئەوەیە، ئەو کەسانەی باوەڕیان بە مەسیح کرد.. باوەڕیان وایە جارێكی تر مەسیح دەگەڕێتەوە بۆ سەر زەوی!! هەروەها زۆربەی موسوڵمنانیش هاوڕای مەسیحییەکان لەم بیروبۆچونەدا.

ئێستاش بابپرسین: ئایا مەسیح (علیه السلام) جارێكی تر دەگەڕێتەوە بۆ سەر زەوی؟!! یاخود جارێكی تر هەمان چیرۆکی (ئیلییا) دووبارە دەبێتەوە؟!!

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێت بچینەوە لای دەقەکان بزانین باسی گەڕانەوەی مەسیح (علیه السلام) دەکەن، یان باسی کەسێكی هاوشێوەی مەسیح دەکەن.

سەرەتا دەچینە کۆنترین دەق، واتە لە (کتێبی پیرۆز پەیمانی، پەیمانی کۆن)، لە کتێبی (دانیاڵ 7 : 13_14)دا هاتووە:

(13 «كُنْتُ أَرَى فِي رُؤَى اللَّيْلِ وَإِذَا مَعَ سُحُبِ السَّمَاءِ مِثْلُ ابْنِ إِنْسَانٍ أَتَى وَجَاءَ إِلَى الْقَدِيمِ الأَيَّامِ، فَقَرَّبُوهُ قُدَّامَهُ. 14 فَأُعْطِيَ سُلْطَانًا وَمَجْدًا وَمَلَكُوتًا لِتَتَعَبَّدَ لَهُ كُلُّ الشُّعُوبِ وَالأُمَمِ وَالأَلْسِنَةِ. سُلْطَانُهُ سُلْطَانٌ أَبَدِيٌّ مَا لَنْ يَزُولَ، وَمَلَكُوتُهُ مَا لاَ يَنْقَرِضُ).

واتە: “13 لە بینینی شەودا دەمبینی، ئەوەتا لەگەڵ هەوری ئاسمان‌دا یەكێك وەك كوڕی مرۆڤ بوو هات، بۆ لای دێرینی ڕۆژان هات و بردیانە بەردەمی. 14 جا دەسەڵات و شکۆ و پاشایەتی پێدرا تا هەموو گەلان و نەتەوەكان و زمانەكان خزمەتی بکەن. دەسەڵاتەکەی دەسەڵاتێكی تاهەتاییە و لەناوناچێت، پاشایەتییەكەی بنبڕ نابێت”. (چاپی ئەزموونی 12/02/2012)

ئەم دەقە زۆر ڕوونە کە ئەو کەسەی چاوەڕوانکراوە لە ئاخر زەماندا بێت، خودی مەسیح (کوڕی مرۆڤ) نییە، بەڵکو هاوشێوەی مەسیحە: (مِثْلُ ابْنِ إِنْسَانٍ، وەك كوڕی مرۆڤ).

هەروەها مەسیح (علیه السلام) لە ئینجیلی یۆحەننادا دەڵێت:

(24 اَلَّذِي لاَ يُحِبُّنِي لاَ يَحْفَظُ كَلاَمِي. وَالْكَلاَمُ الَّذِي تَسْمَعُونَهُ لَيْسَ لِي بَلْ لِلآبِ الَّذِي أَرْسَلَنِي. 25 بِهذَا كَلَّمْتُكُمْ وَأَنَا عِنْدَكُمْ. 26 وَأَمَّا الْمُعَزِّي، الرُّوحُ الْقُدُسُ، الَّذِي سَيُرْسِلُهُ الآبُ بِاسْمِي، فَهُوَ يُعَلِّمُكُمْ كُلَّ شَيْءٍ، وَيُذَكِّرُكُمْ بِكُلِّ مَا قُلْتُهُ لَكُمْ). (يوحنا 14: 24_26).

واتە: “24 ئەوەی منیشی خۆش ناوێت وشەكانم ناپارێزێت. ئەم وشەی گوێتان لێی دەبێت هی من نییە، بەڵکو هی ئەو باوکەیە کە ناردوومی. 25 ئەمانەم پێ وتن کە هێشتا لەلاتانم. 26 بەڵام یارمەتیدەرەکە، ڕۆحی پیرۆز، ئەوەی باوك بەناوی من دەینێرێت، ئەو هەموو شتێكتان فێر دەکات و هەموو ئەو شتانەی پێم وتوون بیرتان دەخاتەوە”. (چاپی ئەزموونی 12/02/2012)

“الَّذِي سَيُرْسِلُهُ الآبُ بِاسْمِي، ئەوەی باوك بەناوی من دەینێرێت”. لەم دەقەوە بەڕوونی دەردەکەوێت، کە خوای گەورە کەسێكی تر بەناوی (مەسیح) دەنێرێت، هەروەکو چۆن لە پێشتر مەسیحی ناردووە.. بۆیە خودی مەسیحى بەنی ئیسڕائیلی ناگەڕێتەوە.

ئێستاش بابزانین لە قورئان و فەرموودەدا هیچ ئاماژەیەك هەیە، باسی هاتنی هاوشێوەی مەسیح بکات؟!

سەرەتا ئەگەر سەیری قورئان بکەین، چەند ئایەتێكی تێدایە باس لە هاتنی کەسێك دەکات، کە لە ئوممەتی ئیسلامە نەوەکو مەسیحی بەنی ئیسڕائیلی، ئەمەش چەند بەڵگەیەك:

1. خوای پەروەردگار باسی بەڵگەی ڕاستگۆیی چەند پێغەمبەرێكمان بۆ دەكات لە سورەتی (هود)دا، بۆ نموونە لەسەر زاری نووح (علیه السلام) دەفەرموێت: ﴿يا قَوْمِ أَرَأَيْتُمْ إنْ كُنْتُ على بَيِّنَةٍ مِنْ رَبّي وَآتاني رَحْمَةً مِنْ عِنْدِهِ﴾ (سورة هود: 29) واتە: “نووح وتی: ئەی گەلەكەم هەواڵم بدەنێ ئەگەر من بەڵگەی ئاشكرام هەبێت لەلای پەروەردگارمەوە و ڕەحمەتێكی پێ بەخشیبم لەلایەن خۆیەوه..”(تەفسیری پوختەی قورئان). کەواتە پێغەمبەر نووح (علیه السلام) دوو بەڵگەی هەبووە بۆ گەلەکەی، یەکەمیان: بەڵگەی ئاشكراى هەبووە لەلایەن پەروەردگارەوە. دووەمیان: خوای گەورە ڕەحمەتی تایبەتی خۆی پێبەخشیوە.

هەروەها پێغەمبەر (هوود) بەهەمان شێوە هەر ئەو دوو بەڵگەیەی نووحی هەبووە بۆ گەلەکەی وەکو خوای پەروەردگار ئەفەرموێت: ﴿قَالَ يَا قَوْمِ أَرَأَيْتُمْ إِنْ كُنْتُ عَلَى بَيِّنَةٍ مِنْ رَبِّي وَءَاتَانِي رَحْمَةً مِنْ عِنْدِهِ..﴾ (سورة هود: 64) “صالح وتی: ئەی گەلەكەم هەواڵم بدەنێ: ئەگەر من لەسەر ڕێگە و بەرنامەیەكی ڕاست و دروست بم لەلایەن پەروەردگارمەوە و خێروچاكە و بەزەیی خۆی پێ بەخشی بم لە خۆیەوە و ڕەحمەتی تایبەتیشی پێ بەخشیووم..”(تەفسیری ئاسان).

بەڵام خوای گەورە لەهەمان سورەتدا باسی بەڵگەکانی پێغەمبەر محمد (صلی الله علیه وسلم) دەکات، و دەفەرموێت: ﴿أَفَمَنْ كَانَ عَلَى بَيِّنَةٍ مِنْ رَبـه وَيَتْلُوهُ شَاهِدٌ مِنـه وَمِنْ قَبْلـه كِتَابُ مُوسَى إِمَامًا وَرَحْمَةً﴾ (سورة هود: 18) واتە: “جا ئایا كەسێك بەڵگەیەكی ئاشكرای ببێ لەلایەن پەروەردگاری یەوە و شایەتێك لای ئەوەوە به‌شوێنیدا بێت وە لەپێش ئەم (شایەتەی خۆیەوە) پەڕاوی مووساش (شایەتە بۆی) كە پەیڕەو و پێشەوا ومیهرەبانیە.”

ئەم ئایەتە پیرۆزە بەڵگەیە لەسەر گەورەیی پێغەمبەرمان محمد (صلی الله علیه وسلم) بە جۆرێك بەڵگەی لە پێغەمبەرانی پێشوو زیاترە ئەمەش سێ بەڵگەکەیە:

یەکەمیان: بەڵگەی ئاشكراى هەبووە لەلایەن پەروەردگارەوە.

دووەمیان: شاهیدێك لەدوای پێغەمبەرمانەوە (صلی الله علیه وسلم) دێت بۆ شاهیدیدان لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەرمان (صلی الله علیه وسلم).

سێهەم: تەورات شاهیدە لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەرمان (صلی الله علیه وسلم).

ئایا ئەو شاهیدە کێیە کە دەخوێنێتەوە؟ ئەوە نیە وەسفکراوە بە (مِنْەُ)؟ ئایا واتای وانییە لە ئوممەتی موحەممەدە (صلی الله علیه وسلم)؟ ئایا عیسای کوڕی مەریەم (علیه السلام) لە ئوممەتی موحەممەدە (صلی الله علیه وسلم)؟

ئەگەر وردبینەوە و تێفکرین دەبینین پێغەمبەر محمد (صلی الله علیه وسلم) بەڵگەیەکی زیاتری هەیە لە پێغەمبەرانی پێشوو، ئەویش ئەوەیە: نێردراوێكی خوایی دەیخوێنێتەوە و شاهیدە لەسەر ڕاستگۆیی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئەو شاهیدە بریتیە لە (مەسیحی چاوەڕوانکراو).

2. ﴿وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَى لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُمْ مِنْ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا وَمَنْ كَفَرَ بَعْدَ ذَلِكَ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ(56)﴾ (سورة النور)

واتە: “خوا به‌ڵێنی دڵنیابه‌خش و ته‌واوی داوه‌ به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌ له‌ ئێوه‌ و کار و کرده‌وه‌ چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌ به‌ ڕاستی له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا جێنشین و پایه‌داریان ده‌کات له‌ وڵاتدا هه‌روه‌ك چۆن ئیماندارانی پێش ئه‌مانی جێنشین کردووه‌و ئه‌و ئایينه‌یان بۆ ده‌چه‌سپێنێت خوا خۆی پێی ڕازیه‌، هه‌روه‌ها ترس و بیمیان بۆ ده‌گۆڕێت به‌ ئارامی و هێمنی، ئه‌و کاته‌ ئیتر به‌ ته‌واوی هه‌ر من ده‌په‌رستن و هه‌رگیز هیچ جۆره‌ هاوه‌ڵ و شه‌ریکێکم بۆ بڕیار ناده‌ن، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی دوای ئه‌و پایه‌داریه‌ بێباوه‌ڕ بێت، ئا ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ تاوانبارو له‌ سنوور ده‌رچوون.” (تەفسیری ئاسان).

لەم ئایەتە پیرۆزەدا خوای گەورە پەیمانیداوە کە لە داهاتوودا (خیلافەت) بگێڕێتەوە، هەورەکو چۆن لە ڕابردوودا هەبووە.. هەڵبەتە ئەم (خیلافەتە) مەسیحی چاوەڕوانکراو دەیگێڕێتەوە، ئەو مەسیحەش کەسێكە لەم ئوممەتە، چونکە ئایەتەکە ئەم دوو مەرجەی تێدایە بۆ گێڕانەوەی (خیلافەت):

یەکەم: باوەڕهێنان و بوون بە کەسێك لە نەوەی ئیسلام: ﴿الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ﴾ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌ له‌ خۆتان.

دووەم: کرده‌وه‌ چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه: ﴿وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ﴾‌… ئینجا پەیمانی خوا دێتە دی: ﴿لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ﴾. له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا جێنشین و پایه‌داریان ده‌کات.

3. ﴿هُوَ الَّذِي بَعَثَ فِي الْأُمِّيِّينَ رَسُولًا مِنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ(3) وَآخَرِينَ مِنْهُمْ لَمَّا يَلْحَقُوا بِهِمْ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ(4)﴾ (سورة الجمعة)

“هه‌ر ئه‌و زاته‌یه‌ له‌ناو خه‌ڵکێکی نه‌خوێنده‌واردا پێغه‌مبه‌رێکی له‌ خۆیان ڕه‌وانه‌ کرد، ئایه‌ته‌کانی قورئانه‌که‌ی ئه‌ویان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه‌ و دڵ و ده‌روون و ڕواڵه‌ت و ئاشکرا و نادیاریان پوخته‌ ده‌کات، فێری قورئان و دانایی و شه‌ریعه‌تیان ده‌کات، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ پێشتر له‌گوامڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی ئاشکرادا گیریان خواردبوو(3) له‌ئاینده‌دا خه‌ڵکی تریش دێن (موسڵمان ده‌بن له‌ گه‌ل و میلله‌تان) په‌یوه‌ست ده‌بن به‌مانه‌وه‌، بێگومان ئه‌و زاته‌ باڵاده‌ست و دانا و کار دروسته‌.” (تەفسیری ئاسان).

كاتێك ئەم ئایەتە پیرۆزانە دابەزین هاوەڵە بەڕێزەکان نەیانزانی ئایەتی: ﴿وَآخَرِينَ مِنْهُمْ﴾ مانای چییە، بۆیە پرسیاریان کرد لە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم)، فەرموون با بزانین پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) چۆن تەفسیری ئەو ئایەتە پیرۆزەی کردووە:

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، قَالَ: كُنَّا جُلُوسًا عِنْدَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، إِذْ نَزَلَتْ عَلَيْهِ سُورَةُ الْجُمُعَةِ، فَلَمَّا قَرَأَ: ﴿وَآخَرِينَ مِنْهُمْ لَمَّا يَلْحَقُوا بِهِمْ﴾ قَالَ رَجُلٌ: مَنْ هَؤُلَاءِ؟ يَا رَسُولَ اللهِ فَلَمْ يُرَاجِعْهُ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ حَتَّى سَأَلَهُ مَرَّةً أَوْ مَرَّتَيْنِ أَوْ ثَلَاثًا، قَالَ: وَفِينَا سَلْمَانُ الْفَارِسِيُّ قَالَ: فَوَضَعَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَدَهُ عَلَى سَلْمَانَ، ثُمَّ قَالَ: “لَوْ كَانَ الْإِيمَانُ عِنْدَ الثُّرَيَّا، لَنَالَهُ رِجَالٌ مِنْ هَؤُلَاءِ”. (صحيح مسلم)

واتە: (ئه‌بو هورەیرە خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: دانیشتبووین له‌ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله عليه وسلم) كه‌ سوره‌تی (الجمعة‌) نازل بوو، كاتێ ئه‌مه‌ی خوێند: ﴿وَآخَرِينَ مِنْهُمْ لَمَّا يَلْحَقُوا بِهِمْ﴾ پیاوێك وتی: ئه‌وانه‌ كێن ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌ هه‌تا دوو جار، یان سێجار پرسیاره‌كه‌ی لێكرد، ده‌ڵێ: سه‌لمانی فارسیمان له‌ناودا بوو، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) ده‌ستی نایه‌ سه‌ر سه‌لمان و فه‌رمووی: (ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ له‌لای حه‌وته‌وانه‌دا (الثريا) بوایه‌ چه‌ند پیاوێك له‌مانه‌ ده‌ستیان ده‌یگه‌یشتێ).

لەم فەرموودەیەوە دەردەکەوێت کە ڕۆژگارێك دێت (ئیمان) بەرز دەبێتەوە بۆ (الثریا)، وە پیاوێك یان چەند پیاوێك لە نەوەی سەلمانی فارسییەوە جارێكی تر ئیمان دەگێڕنەوە بۆ سەر زەوی.

بێگومان ئەو کەسانەش کە لە سەلمانی فارسین، لەم ئوممەتەن، و هەر ئەوانەن کە خوا وەعدی (خیلافەت)ی پێداون، و ئەو شاهیدەی کە لە سورەتی (هوود) باس کراوە، هەر ئەم کەسەیە و مەسیحی چاوەڕوانکراوی ئوممەتی ئیسلامییە.

هەروەها لە چەند فەرموودەیەکیشدا باس لە هاتنی هاوشێوەی مەسیح دەکات، ئەمەش فەرموودەکان:

یەكەم: “يوشك من عاش منكم أن يلقى عيسى بن مريم إمامًا مهديًا وحكمًا عدلا.” (مسند أحمد بن حنبل).

پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) فەرموويەتى: ئەو كەسەی لە ئێوە بمێنێت نزیكە بگات بە عیسای كوڕی مەریەم كە ئیمامی مەهدی و ناوبژیوانی دادگەرە..”.

كەواتە، مەسیحی بەڵێندراو و مەهدی دوو كەسی جیاواز نین بەڵكو یەك كەسە و پەسن كراوە بەهەردوو سیفەتی مەهدیایەتی و مەسیحایەتی, وە لە خودی خۆیدا دوو ئەركی جیاوازی كۆكردوەتەوە لەڕووی چۆنێتی و گرنگیەوە, ئەو مەهدیە لەو ڕووەوە كە پیس و پۆخڵیەكانی ناو بیروباوەڕی ئیسلامی لادەبات و كاردەكات بۆ چاككردنی بارودۆخی موسوڵمانان. وە ئەو مەسیحە لەو ڕووەوە كە كاردەكات بۆ شكاندنی خاچ بەمانای پووچەڵكردنەوەی بیروباوەڕی گاورەكان بەبەڵگەی تێكشكێنەر.

دووەم: “عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ أَنَّ رَسُولَ الله صلى الله عليه وسلم قَالَ لا يَزْدَادُ الأَمْرُ إِلا شِدَّةً وَلا الدُّنْيَا إِلا إِدْبَارًا وَلا النَّاسُ إِلا شُحًّا وَلا تَقُومُ السَّاعَةُ إِلا على شِرَارِ النَّاسِ وَلا الْمَهْدِيُّ إِلا عِيسَي ابْنُ مَرْيَمَ”. (سنن ابن ماجه).

واتە: “لە ئەنەسی كوڕی مالیكەوە ڕیوایەتی كردووە كە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت: كارەكە زیاتر تووشی تەنگانە دەبێت و دنیاش زیاتر بەرەو كۆتایی دەڕوات و خەڵكیش زیاتر ڕەزیل و پیسەكە دەبن, وە قیامەت بەرپا نابێت مەگەر بەسەر خەڵكی خراپەكادا, وە مەهدی كەسێك نیە جگەلە عیسای كوڕی مەریەم.”

ئەم فەرموودەیە ڕاویەکی تێدایە بەناوی (محمد بن خالد الجندي)، ئیمامی (الحاکم) وتوویەتی کەسێكی نەناسراوە، بۆیە هەندێك خەڵك دەڵێن: ئەم فەرموودەیە لاوازە!!! بەڵام ئیمامی (ابن کثیر) وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت: محمد بن خالد کەسێكی نەناسراو نییە، هەروەکو ئیمای (الحاکم) وای وتووە، بەڵکو لە (یەحیای کوڕی مەعین) گێڕدراوەتەوە، وتوویەتی: محمد بن خالد، متمانە پێکراوە (ثقة).

سێیەم: أَنَّ أَبَا هُرَيْرَةَ قَالَ قَالَ رَسُولُ الله صلى الله عليه وسلم كَيْفَ أَنْتُمْ إِذَا نَزَلَ ابْنُ مَرْيَمَ فِيكُمْ وَإِمَامُكُمْ مِنْكُمْ. (صحيح البخاري).

ئەبو هورەیرە دەڵێت پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت: دەبێت بارودۆختان چۆن بێت ئەگەر كوڕی مەریەم لەناوتاندا دابەزێت و پێشەواتان لە خۆتانە. (صحیح البخاري, كتاب أحادیث الأنبیاء, باب نزول عیسى ابن مریم).

ئەگەر عیسا پێغەمبەر بێت, وە مەهدی پیاوێكی باوەڕداری تازه‌گه‌ر نوێكار بێت و پێغەمبەر نەبێت, ئەوا كامیان شوێن ئەوی تریان دەكەوێت؟ بێگومان ڕستەی (وإمامكم منكم، پێشەواتان لە خۆتانە) مانای ئەوەیە: كە ئەو پێشەواتانە و لە خۆتانە نەك لە نەتەوەیەكی تر, ئاشكرایە كوڕی مەریەم لەم فەرموودیەدا بریتیە لە پێشەوا مەهدیمان (علیە السلام) لە نەتەوەی ئیسلامە نەك لە نەوەی ئيسرائیل.

هەمان ئەم فەرموودەیە لە (صحيح مسلم)دا بەمجۆرە هاتووە: “كَيْفَ أَنْتُمْ إِذَا نَزَلَ فِيكُمْ ابْنُ مَرْيَمَ فَأَمَّكُمْ مِنْكُمْ؟”.

(ئەبو هورەیرە خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (حاڵتان چۆن ده‌بێت كاتێك كوڕی مەریم داده‌به‌زێته‌ ناوتان پێشه‌واتان له‌ خۆتانە).

(فَأَمَّكُمْ مِنْكُمْ): ئەم فەرموودەیە ڕوونی دەكاتەوە، کە ئەو (ابن مریم)ـە هەمان عیسای کوڕی مەریەمی بەنی ئیسڕائیلی نیە، بەڵکو کەسێكە لە نەوەی موسوڵمانان و لە خۆمانە

ڕاوی فەرموودەکە ده‌ڵێت: به‌ (ابن ذئِب)م وت: كه‌ (ئەوزاعی) قسه‌ی بۆ كردووم له‌ (زوهری)یه‌وه‌، ئه‌ویش له‌ (نافع)ـه‌وه‌، ئه‌ویش له‌ (أبو هریره‌)ـه‌وه‌ فه‌رمووده‌كه‌ به‌م شێوه‌یه:‌ (وإمامكم منكم) (ابن أبي ذئب) ده‌ڵێ: ده‌زانیت مانای (أمّكم منكم) چییه‌؟ وتم: پێم بڵێ، وتی: پێشه‌وایه‌تیتان ده‌كات به‌ قورئان و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌تان.

کەواتە ئەم فەرموودەیەی ئیمامی بوخاری واتاکەی بەم جۆرەیە: (إِذَا نَزَلَ ابْنُ مَرْيَمَ فِيكُمْ): كوڕی مەریەم لەناوتاندا دابەزێت، (وَإِمَامُكُمْ مِنْكُمْ): ئەو (مەسیح) و پێشەواتانە و لە خۆتانە.

چوارەم: لە بوخاریدا دوو وەسفی جیاواز هەیە بۆ هەردوو مەسیحەکە دەربارەی مەسیحی بەنی ئیسڕائیل ئەم ڕیوایەتە هاتووە: قَالَ النَّبِيُّ (صلى الله عليه وسلم): “رَأَيْتُ عِيسَى ومُوسَى وَإِبْرَاهِيمَ، فَأَمَّا عِيسَى فَأَحْمَرُ جَعْدٌ عَرِيضُ الصَّدْرِ..”.

پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: “عیسا و مووسا و ئیبراهیمم بینی (لە شەوی میعراجدا)، عیسا سوورەی قژ لوولی سینگ پان بوو، مووساش پیاوێکی گەنم ڕەنگی سەوزەی قووچی قژ خاوە..”. کەواتە مەسیحی بەنی ئیسڕائیلی کەسێكی سوورەی قژ لوول بووە.

لە ڕیوایەتەکەی تردا، كە باسی مەسیحی چاوەڕوانکراو دەكات، وەکو ئەوەی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) هەرگیز ئەو مەسیحە چاوەڕوانکراوەی نەبینی بێت! پرسیار دەکات ئەو کەسە کێیە؟! ئەمەش دەقی فەرموودەکەیە: “أَرَانِي اللَّيْلَةَ عِنْدَ الْكَعْبَةِ فِي الْمَنَامِ، فَإِذَا رَجُلٌ آدَمُ كَأَحْسَنِ مَا يُرَى مِنْ أُدْمِ الرِّجَالِ تَضْرِبُ لِمَّتُهُ بَيْنَ مَنْكِبَيْهِ رَجِلُ الشَّعَرِ يَقْطُرُ رَأْسُهُ مَاءً وَاضِعًا يَدَيْهِ عَلَى مَنْكِبَيْ رَجُلَيْنِ وَهُوَ يَطُوفُ بِالْبَيْتِ، فَقُلْتُ: مَنْ هَذَا؟ فَقَالُوا: هَذَا الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ”.

واتە: “ئەمشەویش لە خەوما لای كەعبە بووم، كە تەماشام کرد پیاوێكی سەوزەی گەنم ڕەنگ لە لامابوو، تابڵێی سەوزەیەکی زۆر زۆر جوان بوو، لە پیاوانا گەنم ڕەنگی وا جوان نەبینراوە، پرچێكی زۆر جوانی هەبوو، دەیدا لەناو شانی، بەجوانی پرچەکەی داهێنابوو، سەری ئاوی لێ دەتکا، وەك لە گەرماو دەرچووبێ، ئاوا پاك و خاوێن بوو، هەردوو دەستی لەسەر شانی دوو پیاو دانابوو، تەوافی بەیتی دەکرد، پرسیم: ئەمە كێ یە؟ گوتیان: ئەمە عیسای مەسیحی کوڕی مەریەمە”. (مختصر صحيح البخاري، بەکوردی کردن: نوری فارس حمە خان).

كەواتە مەسیحی چاوەڕوانکراو، کەسێكی جیاوازە، و ڕەنگی سوور نیە، بەڵکو (گەنم ڕەنگە) و کەسێكە لەم ئوممەتە.. لەوانەیە کەسێك گومان دروست بکات و بڵێت (ابن عمر) سوێندی خواردووە کە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) نەیفەرمووە: مەسیح سوور بووە.

لە وەڵامدا دەڵێین: (ابن عمر) باسی مەسیحی چاوەڕوانکراو دەکات و لە باسی ئەودا سوێندی خواردووە کە: پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) لە وەسفی ئەو مەسیحەدا نەیفەرمووە (ڕەنگی سور) بووە.. بۆیە لە دوای ئەوەی سوێندی خوارد، ئەو فەرموودەیە دەگێڕێتەوە کە باسی مەسیحی چاوەڕوانکراو دەكات و دەڵێت: مەسیح ڕەنگی (گەنم ڕەنگ)ـە، هەڵبەتە هەردوو ڕیوایەتەکە ڕاستە و سوێندەکەی (ابن عمر) لە جێی خۆیدایە، چونکە ئەو سوێندی خواردووە کە (مەسیحی چاوەڕوانکراو) سوور نیە… بەڵام ڕیوایەتەکانی تر لە باسی میعراجدا، جەخت لەوە دەکەنەوە کە مەسیحی بەنی ئیسڕائیلی سورر بووە.

ماوەتەوە بڵێین: خوای گەورە لە باسی مەسیحی بەنی ئیسڕائیلدا دەفەرموێت، پێغەمبەرێكە بۆ بەنی ئیسڕائیل، بەڵام ناکرێت لە ئاسمانەوە دابەزێت و ببێت بە پێغەمبەرێك بۆ هەموو جیهان! “ورسولاً إلى بني إسرائيل..”.

ئەی خەڵکینە بێدار ببنەوە مەسیحی چاوەڕوانکراو لەناو خۆمانەوە هاتووە و هەرسێ ئایەتەکەی بەسەردا جێبەجێ بووە کە پێشتر باسمان کردووە: (ئایەتی یەکەم: کەسێکە لەم ئوممەتە. ئایەتی دووەم: خوا پەیمانی داوە خیلافەتی پێدەدات. سێیەم: کەسێكە لە نەوەی سەلمانی فارسی). ئەو تاکە کەسە کە ڕایگەیاندووە مەسیحی چاوەڕوانکراوی ئەم ئوممەتەیە بریتییە لە بەڕێز: میرزا غوڵام ئەحمەدی قادیانی (عليه السلام).

بۆیە واجبی سەرشانمانە پشتگیری بکەین هەروەكو چۆن پێشتر قوتابیەکانی مەسیح پشتگیریان لە مەسیح کرد.. ئێستا خەڵکی لە نێوان دوو حاڵەتدایە:

یەكەم: هەمان ڕێگای جوولەکە بگرینەبەر، ئەوان داوایان کرد (ئیلییا) لە ئاسمانەوە دابەزێت، ئێمەش داوا بکەین (مەسیح) لە ئاسمانەوە دابەزێت!!

دووەم: ئێمەش وەکو قوتابییەکانی مەسیح باوەڕبهێنین و شوێن مەسیحی چاوەڕوانکراو بکەوین.

سوپاس بۆ خوای گەورە ئێمە باوەڕمان بە مەسیحی چاوەڕوانکراو هێنا و هەمان ئەو قسەیەی بەنی ئیسڕائیل بەو کەسانە دەڵێین کە باوەڕناهێنن:

ئەمە مەسیحی چاوەڕوانکراوە، ئەوەی دوو گوێی هەیە بۆ بیستن با ببیستێت!!

والحمد لله رب العالمين