بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان _ بناڤێ خودێ دلووڤاندارێ دلووڤانکار
لا إله إلا الله محمد رسول الله
پێگەی فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی,

ئایا دایکە عائیشە ئەبو هورەیرەی بەدرۆخستۆتەوە؟ (خوا لێیان ڕازی بێت)

بسم الله الرحمن الرحيم

کەسانێك ئەم ڕیوایەتە بە بەڵگە دەهێننەوە و دەڵێن عائیشە خوا لێی ڕازی بێت فەرموویەتی ئەبو هورەیرە درۆی کرد!

ئەمە دەقی ڕیوایەتەکەیە:

حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ حَكَمٍ قَالَ حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ مُعَاوِيَةَ بْنِ عَبْدِ الرحمان قَالَ حَدَّثَنَا إِسْحَاقُ بْنُ أَبِي حَسَّانَ قَالَ حَدَّثَنَا هِشَامُ بْنُ عَمَّارٍ قَالَ حَدَّثَنَا الْوَلِيدُ بْنُ مُسْلِمٍ عَنْ ((سَعِيدٍ)) عَنْ قَتَادَةَ عَنْ أَبِي حَسَّانَ أَنَّ رَجُلَيْنِ دَخَلَا عَلَى عَائِشَةَ وَقَالَا إِنَّ أَبَا هُرَيْرَةَ يُحَدِّثُ أَنَّ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ إِنَّمَا الطِّيَرَةُ فِي الْمَرْأَةِ وَالدَّارِ وَالدَّابَّةِ فَطَارَتْ شُقَّةٌ مِنْهَا فِي السَّمَاءِ وَشُقَّةٌ فِي الْأَرْضِ ثُمَّ قَالَتْ: “كَذَبَ وَالَّذِي أَنْزَلَ الْفَرْقَانَ عَلَى أَبِي الْقَاسِمِ…”. (لتمهيد لما في الموطأ من المعاني والأسانيد، لابن عبد البر النمري، المتوفى: 463هـ)

بەڕێزان، ئەم فەرموودەیە لە کۆمەڵێك کتێبی فەرموودەدا هاتووە و لە هیچیاندا ئەو بڕگەیەی تێدا نییە کە عائیشە فەرمووبێتی: “کذب”، فەرموون ئەوەش ناوی ئەو کتێبانە: مسند أحمد، المستدرك على الصحیحین، السنن الکبری للبیهقي، مسند أبي داود الطیالیسی، مسند الشامیین للطبرانی… هتد

هەروەها ئەم ڕیوایەتەی ابن عبد البر سەنەدەکەی لاوازە، ڕاوییەکی تێدایە بەناوی (سعيد) زانایانی فەرموودەناس جەرحیان کردووە.

هەروەها شایەنی باسە، ابن عبد البر ئەو ڕیوایەتەی بۆ ئەوە باس کردووە وشەی (کذب) بە واتای (أخطأ) دێت، نەوەکو بە واتای “درۆ کردن.”

کەواتە بە هیچ شێوەیەك جێگیر نەبووە کە عائیشە بە ئەبو هورەیرەی وت بێت (درۆی کرد)! (خوای گەورە لێیان ڕازی بێت).

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين