بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان _ بناڤێ خودێ دلووڤاندارێ دلووڤانکار
لا إله إلا الله محمد رسول الله
پێگەی فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی,

سەرانە… بەسەر كێدا دەسەپێنرێت، وە بۆچی؟

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

كۆلێژەكانی شەریعەت ئەم وتەيەی ئیبن باز وەكو وانە فێری قوتابیەكانی دەكات كە دەڵێت: “زۆرنەكردن لە ئاییندا پێش بڕیاردانی جیهاد بوو بە شمشێر لەلایەن خواوە لە دژی هەموو موشریكەكان، مەگەر ئەو كەسانەی كە ئەهلی كتێب و ئاگرپەرستن سەرانە بدەن… خوای گەورە كوشتاری هەڵگرت لەسەر خاوەن كتێبەكان ئەگەر سەرانە بدەن و بە سووك و ڕسوایی ژیان بەسەر ببەن… كەواتە پێویستە  زۆر لە كافرەكان بكرێت لەسەر ئیسلام هەتاكو باوەڕی پێ‌ بهێنن جگە لە ئەهلی كتێب و مەجووس كە تایبەتمەندن بە قەبوڵ كردنی سەرانە و دەستهەڵگرتن لە كوشتاركردنیان ئەگەر سەرانەكەیان دا لەبەر كۆمەڵە هۆكارێك كە ئەمە پێویست دەكات، وە پابەندبوونیان بە سەرانە سووكی و ڕسوایی تێدایە بۆ ئەوان و كۆمەكی و یارمەتیشی تێدایە بۆ موسوڵمانان.”

قەرزاوی “هەوڵیدا چاكی بكات بەڵام خراپی كرد” كاتێك وتی: “ئیسلام ئەوەی سەپاندووە بەسەر ناموسوڵمانەكاندا كە بەشداری بكەن لە خەرجیەكانی بەرگری و پارێزگاری كردنی نیشتيمان لە ڕێگەی ئەوەوە كە لە زاراوەی ئیسلامیدا پێی دەوترێت سەرانە، كە لە ڕاستیدا جێگرەوەیەكی ماڵییە بۆ حزمەتی سەربازی كە ئەركێكی پێویستە لەسەر موسوڵمانان.”

بەڵام با بزانین ڕاستی سەرانە چیە و بەڵگەكانی كامانەن؟

سەرانە لە ئایەتی قورئان و فەرموودەی پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) هاتووە، وە لە هەردوو شوێنەكەدا بەڵگەیەكی گرنگە لەسەر میهرەبانی ئیسلام بۆ خەڵكی و مایل بوونی ئیسلامە تەنانەت بۆ نەڕشتنی خوێنی دەستدرێژكارە دۆڕاوەكان.

خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿قَاتِلُوا الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَا بِالْيَوْمِ الْآخِرِ وَلَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَلَا يَدِينُونَ دِينَ الْحَقِّ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حَتَّى يُعْطُوا الْجِزْيَةَ عَنْ يَدٍ وَهُمْ صَاغِرُونَ﴾ (التوبة: 29)

هەڵبەت ئەم ئایەتە هانی جەنگكردن دەدات لەگەڵ گروپێكی خراپەكاری دەستدرێژكار لە خاوەن كتێبەكان، كە وەسفەكانیان بریتیە لەوەی كە باوەڕیان بە خوا نیە، وە سەرجەم ناپاكی و تاوانەكان بەلایانەوە حەرام نیە، وە پابەند نین بە هیچ پەیمانێكەوە.. دیارە حەرامكردنی ئەوەی خوا و پێغەمبەرەكەی حەرامیان كردووە واتە پابەندبوون بە پەیمانەكانەوە، وە ئەوان لەدڵیاندا هیچ حورمەت و ڕێزێك دانانێن بۆ ئەو بەڵێن و پەیمانانە. بەڵام ﴿وَلَا يَدِينُونَ دِينَ الْحَقِّ﴾ مانای ئەوە نیە كە ئەوان باوەڕناهێنن بە ئیسلام؛ چونكە وشەى “دین” لێرەدا واتە بەڵێن و پەیمان. كەواتە دەقەكە لێرەدا مانای ئەوەیە كە ئەوانە گوێنادەن بە هیچ بەها و ڕەوشتێكی جوان و پابەند نابن بە هیچ پەیمانێكەوە و ڕێگرتن و چەتەگەری دەكەنە پیشەی خۆیان… ئەمەش بریتیە لە جەختكردنەوە لەسەر دەستەواژەكەی پێشوو كە وەسفیان دەكات بەوەی ئەوان ئەو ڕەفتار و هەڵسوكەوتانە بەلایانەوە حەرام نیە كە خوا و پێغەمبەرەكەی حەرامیان كردووە.

بۆیە مەبەستی گرنگ ئەوەیە كە كوشتاری ئەوانە مەكەن هەتاكو هەموویان لەناودەچن، بەڵكو پێویستە لەسەرتان كە جەنگ بوەستێنن لەگەڵیاندا ئەگەر ڕازی بوون بەوەی كە ملكەچتان بن، هەڵبەت نیشانەكەشی بریتیە لە دانی سەرانە. بۆیە ئەگەر پاش ناپاكی كردن و ئەو خراپەكاریانەی كە لەو ناپاكیە دەكەونەوە ڕازی بوون كە ملكەچتان بن؛ ئەوا نەكەن ڕیشەكێشیان بكەن یاخود بیانكەن بە پەند یان تۆڵەیان لێ‌ بكەنەوە. بەكورتی و پوختی مانای ئایەتەكە ئەوەیە: نەكەن جەنگكردنتان لەگەڵ ئەو چەتە و پیاوكوژانەدا بەمەبەستی تۆڵەكردنەوە یان لەناوبردن و ڕیشەكێش كردن بێت، بەڵكو تەنها بۆ ئەوە بێت كە ملكەچیان بكەن.

بۆ زیاتر تێگەیشتن لەم ئایەتە بەراوردی دەكەین بە دوو دەقی كتێبی پیرۆز:

“2 هكَذَا يَقُولُ رَبُّ الْجُنُودِ: إِنِّي قَدِ افْتَقَدْتُ مَا عَمِلَ عَمَالِيقُ بِإِسْرَائِيلَ حِينَ وَقَفَ لَهُ فِي الطَّرِيقِ عِنْدَ صُعُودِهِ مِنْ مِصْرَ. 3 فَالآنَ اذْهَبْ وَاضْرِبْ عَمَالِيقَ، وَحَرِّمُوا كُلَّ مَا لَهُ وَلاَ تَعْفُ عَنْهُمْ بَلِ اقْتُلْ رَجُلاً وَامْرَأَةً، طِفْلاً وَرَضِيعًا، بَقَرًا وَغَنَمًا، جَمَلاً وَحِمَارًا.” (صَمُوئِیل الأوَّلُ 15: 2-3)

واتە: خوای سەربازەكان بەم شێوەی گوت: بێگومان من ئەوەم بەسەركردەوە كە عەمالیق كردی بە ئیسڕائیل كاتێك لە ڕێگادا بۆسەی بۆ دانابوو كاتی دەرچوونی لە میسر. دەی ئێستا بڕۆ و بدە لە عەمالیق، سەرجەم ماڵ و موڵكی داگیر بكە و لێیان خۆش مەبە بەڵكو ژن و پیاو و مناڵ و شیرەخۆرە و مانگا و مەڕ و وشتر و گوێدرێژیان بكوژە.

“وأَرْسَلكَ الرَّبُّ فِی طریق وقَال: اذهَبْ وحَرِّمِ الْخُطَاةَ عَمَالِیقَ وحَاربْهُمْ حَتَّی يفْنَوْا؟” (صَمُوئِیل الأوَّلُ 15: 18)

واتە: “خودا تۆی بەڕێكرد و وتی: بڕۆ و هەڵەكار و تاوانبارانی عەمالیق لە هەموو شتێك بێبەش بكە و جەنگیان لەگەڵدا بكە هەتاكو لەناودەچن.”

بەم بەراوردە بەجوانی دەردەكەوێت كە ئامانجی ئایەتەكە ئەوەیە كە ئەوپەڕی هەوڵ و تێكوشان بخرێتەگەڕ بۆ ڕێگرتن لە كوشتن و چەسپاندنی ئاسایش.

بەڵام ئەو فەرموودە پیرۆزەى كە دەیكەن بە بەڵگە بریتیە لەم فەرموودەیەى خوارەوە:

عَنْ سُلَيْمَانَ بْنِ بُرَيْدَةَ، عَنْ أَبِيهِ، قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا أَمَّرَ أَمِيرًا عَلَى جَيْشٍ، أَوْ سَرِيَّةٍ، أَوْصَاهُ فِي خَاصَّتِهِ بِتَقْوَى اللهِ، وَمَنْ مَعَهُ مِنَ الْمُسْلِمِينَ خَيْرًا، ثُمَّ قَالَ: «اغْزُوا بِاسْمِ اللهِ فِي سَبِيلِ اللهِ، قَاتِلُوا مَنْ كَفَرَ بِاللهِ، اغْزُوا وَلَا تَغُلُّوا، وَلَا تَغْدِرُوا، وَلَا تَمْثُلُوا، وَلَا تَقْتُلُوا وَلِيدًا، وَإِذَا لَقِيتَ عَدُوَّكَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ، فَادْعُهُمْ إِلَى ثَلَاثِ خِصَالٍ – أَوْ خِلَالٍ – فَأَيَّتُهُنَّ مَا أَجَابُوكَ فَاقْبَلْ مِنْهُمْ، وَكُفَّ عَنْهُمْ، ثُمَّ ادْعُهُمْ إِلَى الْإِسْلَامِ، فَإِنْ أَجَابُوكَ، فَاقْبَلْ مِنْهُمْ، وَكُفَّ عَنْهُمْ… فَإِنْ هُمْ أَبَوْا فَسَلْهُمْ الْجِزْية ‌َ فَإِنْ هُمْ أَجَابُوكَ فَاقْبَلْ مِنْهُمْ وكُفَّ عَنْهُمْ فَإِنْ هُمْ أَبَوْا فَاسْتَعِنْ بِاللـه وقَاتِلْهُمْ. (مسلم)

واتە: هەركاتێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) سەركردەیەكی دابنایە لەسەر سوپایەك یان هێزێك، بەتایبەتی ئامۆژگاری دەكرد كە لەخوا بترسێت و چاك بێت لەگەڵ ئەو موسوڵمانانەیش كە لەگەڵیدان، پاشان دەیفەرموو: بەناوی خوا و لەپێناوی خوادا هەڵمەت بەرن، وە بجەنگن لەگەڵ ئەوانەدا كە باوەڕیان بەخوا نیە، بجەنگن و خیانەت لە دەستكەوتی جەنگ مەكەن و ناپاكی مەكەن و لاشەی كوژراوەكان مەشێوێنن و مناڵ مەكوژن. ئەگەر گەیشتی بەو موشریكانەی كە دوژمنتن بانگیان بكە بۆ سێ‌ شت یان سێ‌ سیفەت، بۆ هەر كامێكیان بە ئەرێنی وەڵامیان دایتەوە لێیان وەربگرە و وازیان لێ‌ بهێنە، بانگیان بكە بۆ ئیسلامبوون ئەگەر بە بەڵێ‌ وەڵامیان دایتەوە؛ ئەوا لێیان وەربگرە و دەستیان لێ‌هەڵبگرە… ئەگەر ئەمەیان ڕەتكردەوە؛ ئەوا داوای سەرانەیان لێ‌ بكە ئەگەر سەرانەیان دا؛ ئەوا لێیان وەربگرە و دەستیان لێ هەڵبگرە. ئەگەر ڕەتیان كردەوە؛ ئەوا داوای كۆمەكی پشتگیری خوا بكە و شەڕیان لەگەڵ بكە. (لەم فەرموودە پیرۆزەوە ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت كە حەرامە موسوڵمان بەدزیەوە لەناكاو هەڵكوتێتە سەر دوژمنەكەی، بەڵكو دەبێت بە ئاشكرا جەنگ ڕابگەیەنێت لە دژی).

ئەم فەرموودە تایبەتە بە دەستدرێژكاران، ئایینەكەیان هەرچیەك بێت، ئەمەش لەم دەستەواژەیەوە بەجوانی دەردەكەوێت كە دەفەرموێت: “وإذَا لقِیتَ عَدُوَّكَ مِن الْمُشْرِكِینَ”، دەی ئایا ئەوانەی كە خوای گەورە دەربارەیان دەفەرموێت: ﴿لَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ أَنْ تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ﴾ واتە: خوا قەدەغەتان لێ‌ ناكات دەربارەی ئەو كەسانەی جەنگتان لەگەڵ ناكەن و لە زێدی خۆتان وەدەرتان نانێن كە چاكەیان لەگەڵدا بكەن و دادگەربن لەگەڵیاندا، بێگومان خوا كەسانی دادگەری خۆشدەوێت. ئایا ئەوانەی کە باس کران بە دوژمنمان دادەنرێن؟ بێگومان نەخێر، بەڵكو ئەوانە دوژمنی ئێمەن كە جەنگ ڕادەگەیەنن لە دژمان یان دەستدرێژی دەكەنە سەرمان یاخود پەیمان شكێنی دەكەن لەگەڵماندا.

لەبەرئەوە ڕەوا نیە بۆمان كە دەستدرێژكاران ڕیشەكێش بكەین یان پەلاماریان بدەین، بەڵكو پێویستە لەسەرمان پێش جەنگی بەرگریكارانەمان ئیسلام بخەینە پێش چاویان، ئەگەر موسوڵمان بوون ئەوا لێیان خۆشدەبین و چاوپۆشی دەكەین لە دەستدرێژی پێشوویان، وە ئەگەر ڕەتیان كردەوە؛ ئەوا بەوەندە وازیان لێ‌ دەهێنین كە ملكەچبوونی خۆیان ڕابگەیەنن بۆمان و سەرانە بدەن وەك نیشانەیەك لەسەر ئەو ملكەچبوونە، جا ئەگەر ئەمەشیان ڕەتكردەوە؛ ئەوا دەبێت جەنگیان لەگەڵدا بكەین هەتاكو لووتیان دەشكێنین لەپێناوی جێگیركردنی ئاسایش كە بەهۆی دەستدرێژی ئەوانەوە گاڵتە و سووكایەتی پێ‌ دەكرێت. كەوابوو ئەم فەرموودەیە ڕەحمەتە و دەبێتە هۆی نەڕشتنی خوێنی دەستدرێژكاران.

بۆچی سەرانە لە دەستدرێژكارە دۆڕاوەكان دەسەندرێت؟

سەرانە باجێكە دەستدرێژكاران دەیدەن پاش خۆبەدەستەوەدان و ملكەچبوونی قەوارەكەیان لەژێر چاودێری موسوڵماناندا. بریتیە نیە لە جێگرەوەی كوشتنیان، وە سزایەك نیە لەسەر كافربوونیان، وە جێگرەوەی پاراستنیان نیە، وە جێگرەوەی نیشتەجێ‌ بوونیان نیە لە “خانەی ئیسلامدا”، وە ناكەوێتە بریتی بەشدارنەبوونیان لە جەنگدا، وە ناكەوێتە بریتی زەكات، بەڵكو نیشانەیەكە لەسەر ملكەچ بوونی دەستدرێژكاران و ڕازی بوونیان بە بڕیاری تازە و خۆبەدستەوەدانیان و پەیماندانیان بە نەگەڕانەوە بۆ جەنگی توندوتیژ.

سەرانە نرخەكەی دیاریكراو نیە، دەكرێ پارە و ماڵ نەبێت، بەڵكو هەژارەكانی ئەو گروپەی كە ملكەچن بۆ موسوڵمانان لەلایەن فەرمانڕەوای موسوڵمانانەوە ئەوەندەیان پێ‌ دەدرێت كە بێنیازیان بكات لە سواڵكردن و دەست پانكردنەوە، لەبەرئەوە ئەگەر موسوڵمانان قەوارەیەكیان لە چەتە و ڕێگرە هەژارەكان ملكەچ كرد؛ ئەوا ئەركی سەرشانیانە كە تفاقی پێویستیان پێ‌ بدەن، لەبەرئەوە بابەتەكە كۆكردنەوەی ماڵ و سامانی مەسيحيەكان نیە، بەڵكو چڕكردنەوەی هەوڵەكانە لەسەر نەڕشتنی خوێنی هەموو مرۆڤەكان تەنانەت دەستدرێژكارانیش.

وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ