بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان _ بناڤێ خودێ دلووڤاندارێ دلووڤانکار
لا إله إلا الله محمد رسول الله
پێگەی فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی,

خۆشویستنی مەسیح لەنێوان مەسیحی و موسوڵماندا

مەسیحیەت:

پۆڵسى نێردراو (دامەزرێنەری ئایینی مەسیحیەت) وەسفی حەزرەتی مەسیح (علیه السلام) دەکات و دەڵێ: “مەسیح ئێمەی لە نەفرەتی شەریعەت كڕییەوە، بەوەی لە پێناوماندا بووە نەفرەت؛ چونكە نووسراوە: {هەركەسێك لەسەر دار هەڵبواسرێت نەفرەت لێكراوە.}” (گەلاتیا 3 : 13)

بەمە حەزرەتی مەسیح به‌ته‌واوه‌تی بوو به‌نه‌فره‌ت، پۆڵس تەنھا بەمە ڕانەوەستا کە حەزرەتی مەسیحی (علیه السلام) کرد به‌ نەفرەت، بەڵکو به‌دوای ئه‌م قسه‌دا ئه‌وه‌یشی وت کە تەنھا نەفرەتلێکراو لەسەر داری خاچ هەڵدەواسرێ وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ حەزرەتی مەسیح (علیه السلام) کە پۆڵس باوەڕی وایە مه‌سیح لەسەر خاچ کوژرا، سەرەڕای پاڕانه‌وه‌ی حەزرەتی مەسیح (علیه السلام) له‌خوا بە درێژایی شەو كه‌ ڕزگاری بكات لە مردنی نەفره‌ت، واده‌رده‌كه‌وێت كه‌ نزاكه‌ی حەزرەتی مەسیح (علیه السلام) گیرانەبوو، بۆیه‌ لای مه‌سیحیه‌كان ئه‌و له‌خاچدرا و نه‌فره‌تی لێ كرا.

وە بەگوێره‌ی کتێبی پیرۆز مانای نەفرەت ئەمەیە: “ئەوانەی یەزدان بەرەكەتداری كردوون دەبن بە میراتگری خاكەكە، بەڵام ئەوانەی بەر نەفرەتی كەوتوون دوایان دەبڕدرێتەوە.” (زەبوورەكان 37 : 22)

كه‌واته‌ نەفرەتلێکراو ئەو کەسەیە کە دوابڕاو ده‌بێت و دووردەخرێتەوە لە خوای گەورە.

دەقێکی تریش لە کتێبی پیرۆزدا مانای “نەفرەت”ی ڕوونکردووەتەوە:

“نەفرەتی خوا لەسەر ماڵی بەدكارە، بەڵام ماڵی ڕاستودروستان بەرەكەتدار دەكات.” (پەندەكانی سلێمان 3 : 33)

جا نەفرەت هاوتای بەدکارییە و پێچەوانەی بەرەکەتە کە بۆ ڕاستگۆیانه‌. کەواتە نەفرەت پێچەوانەی بەرەکەتە!

کەواتە، زۆر به‌ساده‌یی، خۆشه‌ویستی کەسی مەسیحی بۆ حەزرەتی مەسیح (عليه السلام) بریتیە لەوەی کە حەزرەتی مەسیح (عليه السلام) مرۆڤێكی نەفرەتلێكراوە (پەنا بە خوا) بگرە هەر ئەو خودی نەفرەتە!

لەوه‌ی پێشوو دەرکەوت کە بنەڕەتی بیروباوەڕی مەسیحیەت ئەوەیە کە حەزرەتی مەسیح (عليه السلام) نەفرەتلێکراوە و خراوەتە دۆزەخەوە بۆ ئەوەی هەموو نەفرەتەکان هەڵبگرێ و لە دۆزەخ بسووتێنرێ، ئه‌گه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ نه‌بێت ئه‌وا ناكرێت هیچ ئاده‌میزادێك نازناوی “مه‌سیحی” به‌ده‌ست بھێنێت.

ئیسلام:

خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا وەسفی حەزرەتی مەسیح (عليه السلام) دەکات و دەفەرموێت: ﴿إِذْ قَالَتِ الْمَلَائِكَةُ يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللَّهَ يُبَشِّرُكِ بِكَلِمَةٍ مِنْهُ اسْمُهُ الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ وَجِيهًا فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَمِنَ الْمُقَرَّبِينَ﴾ (آل عِمْران 46)

بەپێی قورئانی پیرۆز حەزرەتی مەسیح (عليه السلام) كه‌سێكی ناودار و خاوه‌ن ڕێزه‌ و یه‌كێكه‌ له نزیکەکانی خوا، واتە قورئانی پیرۆز وەڵامی نەفرەتی مەسیحیەکان بۆ حەزرەتی مەسیح (عليه السلام) دەداتەوە (لەسەرەوە سەلماندمان کە نەفرەت بریتیە لە دەرکردن لە ڕەحمەتی خوای گەورە)، وه‌ هه‌روه‌ها وەڵامی مەسیحیەکان دەداتەوە بەوەی کە حەزرەتی مەسیح (عليه السلام) كه‌سێكی ناودار خاوه‌ن ڕێز و شکۆبەرزە، وە له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ نەفرەتی لێنەکراوە، بەڵکو خۆشەویستە و یه‌كێكه‌ لە نزیکەکانی خوای گەورە (جلَّ جلاله). وە قسەی حەزرەتی مەسیح (عليه السلام) لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە کە دەفەرموێت:

﴿وَالسَّلَامُ عَلَيَّ يَوْمَ وُلِدْتُ وَيَوْمَ أَمُوتُ وَيَوْمَ أُبْعَثُ حَيًّا﴾ (مريم)﴿وَجَعَلَنِي مُبَارَكًا أَيْنَ مَا كُنْتُ وَأَوْصَانِي بِالصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ مَا دُمْتُ حَيًّا﴾ (مريم)

جا خوای گەورە وەڵام دەداتەوە و دەفەرموێت به‌ڵكو مەسیح موباره‌كه‌ (موبارەکیش پێچەوانەی نەفرەیلێکراوە هەروەك لە سەرەوە سەلماندمان)، مەسیح (عليه السلام) لە هەر شوێنێك نیشته‌جێ بێت پیرۆز و موبارەکە، واتە لە هەموو شوێنێك ئەو موبارەک و پیرۆزه‌، وە ناكرێت مەسیح (عليه السلام) بچێتە دۆزەخەوە؛ چونکە دۆزەخ جێگای تاوانکارانە. جا ئاشتی و بەرەکەتى لەسەر بێت لە هەر شوێنێك بێت هەر لە ڕۆژی لەدایك بوونیەوە تا مردنی و ڕه‌وانه‌كردنی دووەمی.

پوخته‌ی قسان: ئەوانه‌ی حەزرەتی مەسیحیان (عليه السلام) خۆشدەوێ بریتین له‌ موسوڵمانەکان، چونکە باوەڕویان وایە کە مەسیح (عليه السلام) كه‌سێكی ڕێزداره‌ و نزیکە لە خوای گەورەوە (جلَّ جلاله)، ئاشتی و بەرەکەتی لەسەر بێ ڕۆژی لەدایكبوونی و ڕۆژی مردنی و ڕۆژی زیندووکردنەوەی لە هەر شوێنێك بێت و بۆ هەر شوێنێك بچێت، لە کاتێكدا لەلای مەسیحیەکان (نەسڕانیەکان) كه‌ بانگه‌شه‌ی خۆشەویستی مەسیح ده‌كه‌ن ئەو كه‌سێكی نەفرەتلێکراوە و نزاکانی ڕەتكراوەتەوە و بەهۆی ئه‌وه‌ی نەفرەتی لێکراوه‌ بۆ ماوەیەك خراوەتە دۆزەخەوە. وە ئەوەی باوەڕناکات کە حەزرەتی مەسیح (عليه السلام) پیرۆز و ناودار و خاوه‌ن ڕێزه‌ و ئاشتی خوای لەسەرە لە ڕۆژی لەدایك بوون و ڕۆژی مردنی و ڕۆژی زیندووکردنەوەکەی ناکرێت یه‌كێك بێت له‌ موسوڵمانان.

وَآخِرُ دَعْوَانْا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ