بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان _ بناڤێ خودێ دلووڤاندارێ دلووڤانکار
لا إله إلا الله محمد رسول الله
پێگەی فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی,

ئایا جن موکەللـەفن؟

بەڕێزان، باسى جن بابەتێکی دوورو درێژە و ناکرێت بە  وتارێك باسى بکەين؛ بۆیە لەم وتارەدا باسی بەشێكى دەکەين… ئەویش پەیوەستە بە پەرستشی (عیبادەتی) جنەوە…

بە پێی قوڕئانی پیرۆز خوای گەورە “جن”ى بۆ پەرستش دروست کردووە… وەکو دەفەرموێت: {وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ}. بەڵام ئایا جن موکەلـلـەفن بە پەرستشەکان؟ ئایا ئەوانیش وەکو مرۆڤ (الناس) نوێژ دەکەن و زەكات دەدەن و بەڕۆژوو دەبن و حەج دەکەن و جیهاد دەکەن؟ با بچینە خزمەت قوڕئانی پیرۆز بزانین چی دەفەرموێت: {بِالْبَيِّنَاتِ وَالزُّبُرِ وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ} واته: “لەگەڵ چەندین بەڵگە و پەڕاوی ئاسمانی و قورئانیشمان بۆ تۆ نارد بۆ ئەوەی ڕوونی بکەیتەوە بۆ خەڵکی [للناس] ئەوەی بۆیان نێردراوەتە خوارەوە، بەڵکو بیربکەنەوە و تێبگەن.”

{وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا كَافَّةً لِلنَّاسِ بَشِيرًا وَنَذِيرًا وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ} واته: “وە ئێمە تۆمان نەناردووە مەگەر بۆ هەموو ئادەمی [كَافَّةً لِلنَّاسِ] بە مژدەدەر و ئاگاداركەرەوە بەڵام زۆربەی ئادەمی نازانن”.

{لَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا بِالْبَيِّنَاتِ وَأَنْزَلْنَا مَعَهُمُ الْكِتَابَ وَالْمِيزَانَ لِيَقُومَ النَّاسُ بِالْقِسْطِ…} واته: “سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە پێغەمبەرانی خۆمانمان ناردووە بە بەڵگە و موعجیزەی ڕوونەوە وە کتێبی (ئاسمانی) و تەرازووی دادمان لەگەڵدا ناردن بۆ ئەوەی خەڵکی بە دادگەری ڕەفتار بکەن (لەناو خۆیاندا)…”.

{شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ…} واته: “مانگی ڕەمەزان مانگێکە قورئانی تێدا نێردراوەتە خوارەوە بۆ ڕێنموونى خەڵکی [هُدًى لِلنَّاسِ] ڕوونكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕێنموونيه‌یه‌ وه‌ فورقانیش ئه‌وه‌ی كه‌ جیاكاری ئه‌كاته‌ نێوان حه‌ق و باتڵ، هه‌مووی ڕوونكراوه‌ته‌وه‌و درێژكراوه‌ته‌وه‌. ئینجا هەرکەسێك لە ئێوە مانگی ڕەمەزانی بینی با بەڕۆژوو بێت”.

{…وَأَرْسَلْنَاكَ لِلنَّاسِ رَسُولًا وَكَفَى بِاللَّهِ شَهِيدًا} واته: “….ئێمە تۆمان ناردووە بە فروستادە بۆ خەڵکی [لِلنَّاسِ] وە خوا بەسە شایەتی ئەوە بدات”.

لەم ئایەتانەوە دەردەکەوێت کە قوڕئان کتێبێكە بۆ هەموو مرۆڤەکان، وە تەنها مرۆڤ موکەللـەفە بەم شەریعەتە. حەج تایبەتە بە مرۆڤەوە: {يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْأَهِلَّةِ قُلْ هِيَ مَوَاقِيتُ لِلنَّاسِ وَالْحَجِّ…} واته: “پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی نوێ بوونەوەی مانگە نوێيەكان بڵێ ئەمانە نیشانەی کاتەکانن بۆ خەڵکی [لِلنَّاسِ] و بۆ حەج…”.

{جَعَلَ اللَّهُ الْكَعْبَةَ الْبَيْتَ الْحَرَامَ قِيَامًا لِلنَّاسِ…} واته: “خوا کەعبە (بیت الحرام)ى داناوە بەهۆی ڕاوەستانی کاروباری ئايین و دنیای خەڵکی {لِلنَّاسِ}”.

ماوەتەوە بڵێین: ئەگەر جگە لە مرۆڤ هیچ بوونەوەرێكی تر موکەللـەف نییە.. ئەی ئەم ئایەتە واتای چییە: {وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ}؟؟ وەڵام: وشەی (جن) وشەیەکی گشتییە و بەهەر شتێك دەوترێ کە سیفەتی بزربوون و دیارنەمانی هەبێت و لەپێش چاوی خەڵکی بەکەمی دەربکەوێت… بۆیە بۆ نموونە بە مار دەوترێ (جان) چونکە بە زۆری خۆی دەشارێتەوە و دیار نییە.. هەروەها کەسێك ئەقڵی نامێنێت پێی دەوترێ: (مجنون)… هەروەها ئەو مرۆڤانەی کە بەگشتی لە جاوی خەڵکی دوورن، دروستە پیێیان بووترێ جن… بۆیە دەبینین لە زۆربەی ئایەتەکانی قوڕئانی پیرۆز کاتێك وشەی (جن) و (إنس)بەیەکەوە باس دەکات، ئەوا مەبەست لە (جن) ئەو کەسانەن کە بەگشتی لە چاوی خەڵکی بەدوورن بە تایبەتیش کەسانی دەسەڵاتدار… هەروەها (إنس) خەڵکە گشتییە عەوامەکەیە.بۆ نموونە با سەیری ئەم ئایەتانە بکەین تا زیاتر مەبەستەکە ڕوون بێتەوە:

{وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا فِي كُلِّ قَرْيَةٍ ((أَكَابِرَ مُجْرِمِيهَا)) لِيَمْكُرُوا فِيهَا وَمَا يَمْكُرُونَ إِلَّا بِأَنْفُسِهِمْ وَمَا يَشْعُرُونَ (*) وَإِذَا جَاءَتْهُمْ آيَةٌ قَالُوا لَنْ نُؤْمِنَ حَتَّى نُؤْتَى مِثْلَ مَا أُوتِيَ رُسُلُ اللَّهِ اللَّهُ أَعْلَمُ حَيْثُ يَجْعَلُ رِسَالَتَهُ سَيُصِيبُ الَّذِينَ أَجْرَمُوا صَغَارٌ عِنْدَ اللَّهِ وَعَذَابٌ شَدِيدٌ بِمَا كَانُوا يَمْكُرُونَ (*)فَمَنْ يُرِدِ اللَّهُ أَنْ يَهْدِيَهُ يَشْرَحْ صَدْرَهُ لِلْإِسْلَامِ وَمَنْ يُرِدْ أَنْ يُضِلَّهُ يَجْعَلْ صَدْرَهُ ضَيِّقًا حَرَجًا كَأَنَّمَا يَصَّعَّدُ فِي السَّمَاءِ كَذَلِكَ يَجْعَلُ اللَّهُ الرِّجْسَ عَلَى الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ (*) وَهَذَا صِرَاطُ رَبِّكَ مُسْتَقِيمًا قَدْ فَصَّلْنَا الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَذَّكَّرُونَ (*) لَهُمْ دَارُ السَّلَامِ عِنْدَ رَبِّهِمْ وَهُوَ وَلِيُّهُمْ بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (*) وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا يَامَعْشَرَ ((الْجِنِّ)) قَدِ اسْتَكْثَرْتُمْ مِنَ الْإِنْسِ وَقَالَ أَوْلِيَاؤُهُمْ مِنَ الْإِنْسِ رَبَّنَا اسْتَمْتَعَ بَعْضُنَا بِبَعْضٍ وَبَلَغْنَا أَجَلَنَا الَّذِي أَجَّلْتَ لَنَا قَالَ النَّارُ مَثْوَاكُمْ خَالِدِينَ فِيهَا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ (*)} (الأنعام)

دیقەت بدەن گەورە تاوانبارەکان کە دەسەڵاتدارانی دژە ئایینن ((أَكَابِرَ مُجْرِمِيهَا)) = ((مَعْشَرَ الْجِنِّ)) خەڵکە عەوامەکەش کە سوودی ماددییان لێیان بینیوە = ((الإِنس)) ئەمانە لە قیامەتدا دەڵێن: {رَبَّنَا اسْتَمْتَعَ بَعْضُنَا بِبَعْضٍ}. واته: “هەندێکمان سوود و کەڵکمان لە هەندێکیان وەرگرت”.

بۆ ڕاڤەی ئایەتەکان سوود لە (تەفسیری پوختەی قورئان) وەرگيراوە.

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين؟