جیاوازی نێوان سوننه و ئه‌حمه‌دی چییه؟

پێش ئه‌وه‌ی بچینه سه‌ر جیاوازییه‌كان پێویسته خاڵه هاوبه‌شه‌كان باسبكه‌ین كه ئه‌مانه‌ن:
باوه‌ڕبوون به گشت بنه‌ماكانی باوه‌ڕ و بنه‌ماكانی ئیسلام.
باوه‌ڕبوون به قورئانی پیرۆز.
خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و ڕێزگرتن له هاوه‌ڵان (خوا لە هەموویان ڕازی بێت)، پێشخستنی (صحیح البخاري) بەسه‌ر هه‌موو كتێبه‌كانی تری فه‌رمووده‌دا… ئه‌مانه و چه‌نده‌ها خاڵی تر.
گرنگترین خاڵه جیاوزه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
1. ئێمه باوه‌ڕمان وایە کە پێغه‌مبه‌ر عیسای كوڕی مه‌ریه‌م (علیه السلام) مردووە و هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م دنیایه، بەڵام مه‌به‌ست له وشه‌ی “نزول” كه له فه‌رمووده‌دا هاتووه هاتنی كه‌سێكه له ئوممەتی ئیسلام کە لە ژیان و ئاکاریدا لە پێغەمبەر عیسا دەچێت، هەر خۆیشی ئیمامی مه‌هدییه، ئه‌ویش بریتیە لە حه‌زره‌تی “میرزا غوڵام ئه‌حمه‌د” (علیه السلام)، به واتایه‌كی تر: ئێمه باوه‌ڕمان به هاتنی مه‌سیحی چاوەڕوانکراو و ئیمامی مه‌هدی هەیە، به‌ڵام ئه‌وان باوه‌ڕیان پێى نییه.
2. باوه‌ڕمانوایه پێغەمبەرمان موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم) كۆتا پێغه‌مبه‌ری خاوه‌ن شه‌ریعه‌ته، بۆیه هه‌رگیز هیچ پێغه‌مبه‌رێك له‌لایه‌ن خواوه نایات كه حوكمێكی قورئان یان زیاتر بسڕێته‌وه. بۆیه ئێمه حاشا و نكوڵی له دابه‌زینی مه‌سیحێك ده‌كه‌ین كه ئازادی ئایينی ده‌سڕێته‌وه و به خه‌ڵكی ده‌ڵێت یان ئیسلام هه‌ڵبژێرن یان ئه‌تانكوژم! ئەمە بیروباوەڕی زۆرێك لە ئه‌هلی سوننه‌یه.
3. باوه‌ڕمانوایه قورئانی پیرۆز هیچ ئایەتێكی مەنسوخی تێدا نیە، به‌ڵام ئه‌هلی سوننه جیاوازییان هەیە لەم بابەتەدا هه‌ندێك باوه‌ڕی به یه‌ك جۆری نه‌سخ هه‌یه و هه‌ندێك به دوو جۆر و هه‌ندێكیشیان به سێ جۆر له نه‌سخ.
4. باوه‌ڕمان به ئازادی ئايینی هه‌یه، كه‌سێك له ئايین هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه له‌به‌ر ئه‌و كاره‌ی ناكوژرێت، وە هیچ سزایه‌ك بۆ كه‌سی (نوێژنه‌كه‌ر یان وازهێنه‌ر لێی یان به‌ڕۆژوو نه‌بوو یان وازهێنه‌ر له هه‌ر دروشمێكی تری ئیسلامی) نیه، به‌ڵكو سزای ئەوانە ته‌نها له ڕۆژی دواییدایه.
5. باوه‌ڕمان به تێكۆشانی به‌رگری (الجهادُ الدِّفاعي) هه‌یه، نكوڵی له هێرشكردن ئه‌كه‌ین، به‌واتایه‌كی تر: ئیسلام فه‌رمانی نه‌كردووه به كوشتنی هه‌موو خه‌ڵكی، به‌ڵكو ته‌نها فه‌رمانی كردووه به كوشتنی ده‌ستدرێژكاران و سته‌مكاران.
6. باوه‌ڕمان به كۆتا هاتنی دۆزه‌خ هه‌یه، دۆزه‌خ وه‌ك به‌هه‌شت نیه كۆتایی نه‌یات، به‌ڵكو كاتێك دێت کە دۆزەخ کۆتایی پێ بێت.ئه‌م خاڵانه گرنگترین جیاوازییه‌كانه لەنێوان ئێمەی موسوڵمانانی ئەحمەدی و ئەهلی سوننەدا، بۆ هەموو ئەو خاڵانەی سەرەوەش بەڵگەی قورئانی و فەرموودەمان هەیە.
وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين