بۆچی ناو خۆتان ناوه ئه‌حمه‌دی؟ ئایا ئه‌وه پارچه‌كردنی ئوممه‌تی ئیسلامی نییه؟ بۆچی ته‌نها ناڵێن موسوڵمانان؟

پرسیار: بۆچی ناو خۆتان ناوه ئه‌حمه‌دی؟ ئایا ئه‌وه پارچه‌كردنی ئوممه‌تی ئیسلامی نییه؟ بۆچی ته‌نها ناڵێن موسوڵمانان؟ وه بۆچی لە پەیجەکەتان فۆڕمی پڕكردنه‌وه‌ی په‌یماندان (البیعة)تان داناوە بۆ ئه‌ندام بوون و هاتنه ناو كۆمه‌ڵه‌كه‌تانه‌وه، ئایا ته‌نها باوه‌ڕكردن به بیروبۆچوونه‌كانتان به‌س نییه؟
وه‌ڵام: به خۆمان ئه‌ڵێین (كۆمەڵی ئیسلامی ئه‌حمه‌دی) چونكه دانده‌نێین به موسوڵمانانی تردا. ئه‌گه‌ر ته‌نها به خۆمان بڵێین موسوڵمان یان كۆمه‌ڵی موسوڵمانان، ئه‌مه واتای وایه جگه له ئێمه كافرن، ئێمه‌ش وا ناڵێین، بۆیه پێویسته به ناوێكی تایبه‌ت خۆمان جیا بكه‌ینه‌وه له موسوڵمانانی تر، چونكه ته‌نها ئێمه موسوڵمان نین به‌ڵكو جگه له‌م كۆمه‌ڵه‌ی ئێمه‌ش پێیان ده‌وترێ موسوڵمان، هه‌روه‌ها وشه‌ی (ئه‌حمه‌دی) كه زیاد كراوه بۆ لای موسوڵمانان (موسوڵمانانی ئه‌حمه‌دی) ئه‌م وشه‌یه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئه‌م ناوه له‌لایه‌ن مه‌سیحی به‌ڵێندراوه‌وه دانراوه.
سه‌باره‌ت به پارچه پارچه‌كردنی موسوڵمانان خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێت:
﴿فمَا كَانَ اللَّهُ لِيَذَرَ الْمُؤْمِنِينَ عَلَى مَا أَنْتُمْ عَلَيْهِ حَتَّى يَمِيزَ الْخَبِيثَ مِنَ الطَّيِّبِ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُطْلِعَكُمْ عَلَى الْغَيْبِ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَجْتَبِي مِنْ رُسُلِهِ مَنْ يَشَاءُ فَآمنوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ وَإِنْ تُؤْمِنُوا وَتَتَّقُوا فَلَكُمْ أَجْرٌ عَظِيمٌ﴾ (آل عمران)
واته: ” خوا ئیمانداران وازلێناهێنێت هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ئێستا ئێوه له‌سه‌ری هه‌ن (دڵسۆز و نادڵسۆز، خه‌مخۆر و بێ‌باك تێكه‌ڵبن)، هه‌تا پیس و پاك له‌یه‌ك جیانه‌كاته‌وه (به‌هۆی جۆره‌ها تاقیكردنه‌وه و پێشهاته‌وه)، بێگومان خوا جیهانی شاراوه‌تان نیشان نادات (تا ئاینده بزانن)، به‌ڵكو خوا له پێغه‌مبه‌ره‌كانی كه‌سانێك هه‌ڵده‌بژێرێت كه بیه‌وێت (تا له هه‌ندێك نهێنی ئاگادار بن به‌و ڕاده‌یه‌ی كه پێویسته)، جا باوه‌ڕ به خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كانی بهێنن، خۆ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنن و پارێزكاریی بكه‌ن و له خواترس بن، ئه‌وه پاداشتی بێ سنوور و نه‌بڕاوه چاوه‌ڕێتانه.” (له ته‌فسیری ئاسانه‌وه وه‌رگیراوه).
خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ران ده‌نێرێت بۆ ئه‌وه‌ی چاك و خراپ لێكجیابێته‌وه، به جۆرێك باوه‌ڕدار جیابێته‌وه له خۆبه‌گه‌وره‌زانان.
ئایا ئه‌م ده‌قه‌ی قورئانی پیرۆزت نه‌خوێندووه‌ته‌وه كه ئه‌فه‌رموێت:
﴿كَانَ النَّاسُ أُمَّةً وَاحِدَةً فَبَعَثَ اللَّهُ النَّبِيِّينَ مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ وَأَنْزَلَ مَعَهُمُ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ لِيَحكم بَيْنَ النَّاسِ فِيمَا اخْتَلَفُوا فِيهِ﴾ (البقرة)
واته: “له پێشدا خه‌ڵكی یه‌ك ئوممه‌ت بوون خوایش وێڵی نه‌كردن و پێغه‌مبه‌رانی ڕه‌وانه‌كرد، تا مژده‌ده‌ر و بەئاگاهێنەربن هاوڕێ له‌گه‌ڵ كتێبی ئاسمانی‌دا، بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی هه‌ق و ڕاستی، تا له نێوان خه‌ڵكیدا فه‌رمانڕه‌وایی و دادوه‌ری ئه‌نجام بدات له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه بۆته كێشه‌یان و بۆچوونیان له‌سه‌ری جیاوازه.”
مرۆڤه‌كان یه‌ك ئوممه‌ت بوون له بێباوه‌ڕی و هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوا، خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌رانی نارد بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ئه‌گونجێت چاك ببنه‌وه، به‌و جۆره پێغه‌مبه‌ران كۆمه‌ڵێكیان جیا كردووه‌ته‌وه له باوه‌ڕداران له ژێر كۆمه‌ڵێك و ناوێكی دیاریكراودا.
پاشان ئه‌و كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره كه‌وتوونه‌ته هه‌وڵ و تێكۆشان بۆ زیادكردنی باوه‌ڕداران، ئه‌مه‌ش وه‌ك خزمه‌تێك به مرۆڤایه‌تی نه‌وه‌ك پارچه‌كردن و ئاژاوه‌نانه‌وه!
چونكه باوه‌ڕ هێنان هه‌مووی خێره، و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤایه‌تییه، و خوای گه‌وره‌ش پێویستی به مرۆڤایه‌تی نییه.
سه‌باره‌ت به پڕكردنه‌وی فۆڕمی گفتدان: ئه‌و فۆڕمه له جیاتی سه‌فه‌ركردنی كه‌سه‌كه‌یه كه واده‌بینین نا گونجێت هه‌ركه‌سه و بێت په‌یمان بدات، به‌ڵكو ئه‌توانێت به پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه بێت.
پاشان ته‌نها باوه‌ڕكردن به‌س نییه، به‌ڵكو پێویسته كرده‌وه‌ی چاكی له‌گه‌ڵدا بێت كه به هۆی په‌یوه‌ندی و ئه‌ندام بوون ده‌بێت له كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداراندا، ئه‌مه‌ش به بێ به‌رنامه نابێت، به‌رنامه‌ش پێویستی به نووسین هه‌یه.