ئایا ئادەم و ئیبلیس له به‌هه‌شتدا بوون؟!

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
زۆرێك له موسوڵمانان بۆچوونیان وایه كه ئادەم و ئیبلیس له‌ناو بههەشتدا بوون! دوای ئەوەی ئادەم بێ فەرمانی خوای گەورەی كرد؛ ئادەم و ئیبلیس له بەهەشت دەركران و دابەزێنران بۆ سەر زەوی!
لەڕاستیدا به هۆی دوو وشەوە ئەم بۆچوونه هەڵه‌یه بڵاوبووەتەوە لەناو موسوڵماناندا ئەو دوو وشەیەش بریتین لە (الجنة، اهبطوا).
وشەی (الجنة) زیاد لە واتایەکی هەیە بۆ نموونە بەواتاى (باخ و باخات) دێت، هەروەها بە واتای ئەو به‌هه‌شتە دێت كە خوای گەورە به‌ڵێنی به به‌ندە چاكه‌كانی داوە له دواڕۆژدا، هەروەك چۆن بە واتای بەهەشتی ڕۆحانی دێت کە باوەڕداران هەر لە دنیادا ئەچنە ئەو بەهەشتەوە و دەروونیان ئارام ئەبێت بەهۆی شوێنکەوتنی شەریعەتەوە.
به‌ڵام به‌داخەوە له چیرۆكی “ئادەم”دا به واتای بەهەشتی دواڕۆژ ڕاڤەكراوە ئه‌میش بووەته سەرچاوەی هەڵه‌تێگەیشتن له‌م چیرۆكه.
چەند نموونه‌یه‌ك له قورئانی پیرۆز بۆ پاڵپشتی لە بەکارهێنانی وشەی (الجنه) به واتای (باخ وباخات):
یەكه‌م: ﴿وَمَثَلُ الَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمُ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّهِ وَتَثْبِيتًا مِنْ أَنْفُسِهِمْ كَمَثَلِ جَنَّةٍ بِرَبْوَةٍ..﴾ (البقرة: ٢٦٥).
دووەم: ﴿أَيَوَدُّ أَحَدُكُمْ أَنْ تَكُونَ لَهُ جَنَّةٌ مِنْ نَخِيلٍ وَأَعْنَابٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ لَهُ فِيهَا مِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ…﴾ (البقرة: ٢٦٦)
سێهەم: ﴿وَاضْرِبْ لَهُمْ مَثَلًا رَجُلَيْنِ جَعَلْنَا لِأَحَدِهِمَا جَنَّتَيْنِ مِنْ أَعْنَابٍ وَحَفَفْنَاهُمَا بِنَخْلٍ وَجَعَلْنَا بَيْنَهُمَا زَرْعًا﴾ (الكهف: ٣٢)
چوارەم: ﴿كِلْتَا الْجَنَّتَيْنِ آتَتْ أُكُلَهَا وَلَمْ تَظْلِمْ مِنْهُ شَيْئًا وَفَجَّرْنَا خِلَالَهُمَا نَهَرًا﴾ (الكهف: ٣٣)
پێنجەم: ﴿وَدَخَلَ جَنَّتَهُ وَهُوَ ظَالِمٌ لِنَفْسِهِ..﴾ (الكهف: ٣٥)
شەشەم: ﴿وَلَوْلَا إِذْ دَخَلْتَ جَنَّتَكَ قُلْتَ مَا شَاءَ اللَّهُ..﴾ (الكهف: ٣٩)
حەوتەم: ﴿فَعَسَى رَبِّي أَنْ يُؤْتِيَنِ خَيْرًا مِنْ جَنَّتِكَ…﴾ (الكهف: ٤٠)
هەشتەم: ﴿أَوْ تَكُونَ لَكَ جَنَّةٌ مِنْ نَخِيلٍ وَعِنَبٍ..﴾ (الإسرا‌ء:٩١)
نۆیه‌م: ﴿لَقَدْ كَانَ لِسَبَإٍ فِي مَسْكَنِهِمْ آيَةٌ جَنَّتَانِ..﴾ (سبأ: ١٥)
دەیەم: ﴿وَبَدَّلْنَاهُمْ بِجَنَّتَيْهِمْ جَنَّتَيْنِ ذَوَاتَيْ أُكُلٍ خَمْطٍ﴾ (سبأ: ١٦)
يانزەيەم: ﴿أَوْ يُلْقَى إِلَيْهِ كَنْزٌ أَوْ تَكُونُ لَهُ جَنَّةٌ يَأْكُلُ مِنْهَا﴾ (الفرقان: ٨)
دوانزەیەم: ﴿إِنَّا بَلَوْنَاهُمْ كَمَا بَلَوْنَا أَصْحَابَ الْجَنَّةِ إِذْ أَقْسَمُوا لَيَصْرِمُنَّهَا مُصْبِحِينَ﴾ (القلم: 18).
ئادەم و ئیبلیس له به‌هه‌شتی دواڕۆژدا نه‌بوونه له‌به‌ر ئەم خاڵانه‌ی خوارەوە:
یەكه‌م: خوای گەورە ئەفەرموێت: ﴿وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً﴾ (البقرة: 31). واتە: “بەڕاستی من خەلیفەیەك دروست ئەكەم لەسەر زەوی”. خوای گەورە نه‌یفەرموو: من له ئاسمان یاخود له به‌هه‌شتدا (خەلیفه) دادەنێم.
دووەم: ئیبلیسی نه‌فرین لێكراو حەرامه لەسەری بچێتە بەهەشتەوە؛ چونكه بێباوەڕە، وە به‌هەشتیش ته‌نها جێگای باوەڕدارانه.
سێهەم: له فەرموودەیەكدا هاتووە ئه‌فەرموێت: ((بۆ بەندە چاكەكانم ئامادە كردووە ئەوەی كه چاو نه‌یبینیوە و گوێ نهیبیستووە و به دڵی هیچ مرۆڤێكیشدا نه‌هاتووە)) پاشان پێغەمبه‌ری نازدار فەرمووی: بخوێننه‌وە ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێت (فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَا أُخْفِيَ لَهُمْ مِنْ قُرَّةِ أَعْيُنٍ) واته: “هیچ كەس نازانێ چی شاراوەتەوە بۆیان له (به‌هه‌شتدا كه هۆی) گەشبوونی چاوانن”. ئه‌گه‌ر ئادەم چووەته بەهەشتەوە كەواته به‌ڕوونی به‌هه‌شتی بینیوە و زانیویەتی چ شتانێك له به‌هه‌شتدا هه‌ن كه شاراوەن له مرۆڤەكان!
چوارەم: خوای گەورە وەسفی بەهەشت ئەكات و ئەفەرموێت: ﴿لَا لَغْوٌ فِيهَا وَلَا تَأْثِيمٌ﴾ (الطور: 24). واته: “نابیستن له‌و به‌هه‌شتانه‌دا نه قسه‌ی بێ هوده و نه تاوانبار كردن”، به‌ڵام شەیتان سوور بوو لەسەر ئەوەی ئادەم هانبدات بۆ تاوان كردن.
پێنجەم: خوای گەورە له باسی به‌هەشتیەكاندا ئه‌فەرموێت: ﴿لا يَمَسُّهُمْ فيها نَصَبٌ وَما هُمْ مِنْـها بِمُخْرَجينَ﴾ (الحجر: 29). واته: “له‌وێدا ماندوو بوونیان تووش نایه‌ت و هه‌رگیز له‌و (به‌هه‌شته) ده‌رناكرێن”، بەڵام ئادەم لەو بەهەشتە دەركرا.
شەشەم: خوای گەورە له باسی به‌هەشت دا ئه‌فەرموێت: ﴿نَتَبَوَّأُ مِنْ الْجَنَّةِ حَيْثُ نَشَاءُ﴾ (الطور: 75). واته: “له هه‌ر شوێنێكی به‌هه‌شتدا بمانه‌وێ نیشته‌جێ ده‌بین”، بەڵام ڕێگری كرا له ئادەم كه نزیك بێتەوە له (دارەكه)، بەمشێوەیه نه‌یتوانی به ویستی خۆی نیشتەجێ بێت له هەر شوێنێك كه خۆی ئەیەوێت.
ئەگەر بەوردی له‌و ئایەتانه بڕوانین كه باسی بەهەشتی ئادەم و به‌هەشتی دواڕۆژ دەكەن ئەوا دەبینین جیاوازیەكی زۆر هەیه له نێوان ئەو دوو بەهەشتەدا، ئه‌مه‌ش دڵنیامان ئەكاتەوە كه به‌هەشتی ئادەم لەسەر ئەم زەویه بووە نەوەکو بەهەشتی دواڕۆژ. وە دوای ئه‌وەی ئادەم فەرمانی خوای بیرچووەوە؛ فەرمانى پێكرا كه كۆچ بكات و ناوچەكەی بەجێبهێڵێت.
هەروەها كەس وا گومان نه‌بات كه وشەی (اهبطوا) واتای دابه‌زینه له ئاسمانه‌وە بۆ زەوی؛ خوای گەورە ئەفەرموێت: ﴿اهْبِطوا مِصْرًا فَإِنَّ لَكُمْ ما سَأَلْتُمْ﴾ (البقرة: 62). واته: “دابه‌زن بۆ شارێك (بیابانی سینا، بهجێبهێڵن) ئینجا به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌ن ده‌ستتان ده‌كه‌وێت”، بڕۆن بەرەو شارێك یان كۆچ بكەن بۆ شارێك.
وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب السماوات العُلى