بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان _ بناڤێ خودێ دلووڤاندارێ دلووڤانکار
لا إله إلا الله محمد رسول الله
پێگەی فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی,

دەستەی كارگێڕی نیشتیمانی كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی لە بەلجیكا لە ڕێگەی ئينتەرنێتەوە چاوپێكەوتنی ئەنجامدا لەگەڵ پێشەوای كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی جیھانیدا

حەزرەتی میرزا مەسروور ئەحمەد دەربارەی گرنگی سەركردایەتی لە ڕێگەی پێشەنگی چاكەوە و بڵاوكردنەوەی پەیامی ئیسلام قسە دەكات

لە 26/09/2020 پێشەوای كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی جیھانی، خەلیفەی پێنجەم، حەزرەتی میرزا مەسروور ئەحمەد كۆبوونەوەیەكى ئەنجامدا لە ڕێگەی ئينتەرنێتەوە لەگەڵ دەستەی كارگێڕی نیشتیمانی كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی لە بەلجیكا.

بەڕێزی لە نووسینگەكەی خۆیەوە لە ئیسلام ئابادی تلفۆردەوە سەرۆكایەتی كۆبوونەوەكەی كرد، لە كاتێكدا نوێنەرانی دەستەی كارگێڕی لە دیوانی مزگەوتی (بیت الـمُجیب) لە برۆكسێل كۆبوونەوە.

لە میانەی كۆبوونەوەكەدا، نوێنەرانی دەستەی كارگێڕی ڕاپۆرتی خۆیان دەربارەی بەشەكانیان و نەخشەی پێشنیاركراوی داهاتوو پێشكەش كرد.

بەڕێزی بە تێروتەسەلی ڕێنمایی پێدان دەربارەی پەروەردەی ئەخلاقی و ئایینی موسوڵمانە ئەحمەدیەكانی دانیشتووی بەلجیكا و چۆنێتی بڵاوكردنەوەی ڕێنماییە ڕاستەقینەكانی ئیسلام لە هەموو لایەكی وڵاتدا.

وە جەختی كردەوە لەسەر بەڕێوەبردن و سەرۆكایەتی كردن لە ڕێگەی پێشكەش كردنی پێشەنگیەوە و ئەنجامدانی هەموو ئەو ئامۆژگارییانەی كە مرۆڤ پێشكەشی دەكات.

لەپێناوی هاندانی كەسانی تر، بەڕێزی فەرمووی پێویستە لەسەر ئەندامانی دەستەی كارگێڕی نیشتیمانی ناوبەناو كاتی خۆیان تەرخان بكەن (ئەوانەی كە بەشێوەیەكی كاتی خۆیان وەقف كردووە) بۆ خزمەتی ئیسلام و گەیاندنی پەیامەكەی بە كەسانی تر یان فێركردنی قورئانی پیرۆز.

هێژا میرزا مەسروور ئەحمەد فەرمووی:

“ئەگەر ئەندامانی كارگێڕی نیشتیمانی ڕابەرایەتی نەكەن لە قوربانیدان بە كات و تێكۆشانیان لەپێناوی كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدیدا؛ ئەوا دەبێت چی چاوەڕوان بكرێت لەوانی تر؟ هەڵبەت خانووەكەت ئەو شوێنە نیە كە تەنھا تۆی تیا بژیت لەگەڵ خێزانەكەتدا، بەڵكو پێویستە لەسەرت شار و شارۆچەكەكانی ئەو وڵاتەی تێیدا دەژی وەك ماڵی خۆت لەقەڵەمیان بدەیت، وه ئاراستەكردنی خەڵكانی تر بەرەو ڕێنماییە ڕاستەقینەكانی ئیسلام و بەڕێكوپێكی قوربانیدان بەكاتی خۆت لەپێناوی ئەوانی تردا بە ئەركی سەرشانی خۆت بزانیت. ئەمە ئەركی سەرشانی دەستەی كارگێڕی نیشتیمانیه و هەروەها ئەركی سەرشانی دەستە كارگێڕیەكانی ڕێكخراوە یارمەتیدەرەكانە. بێگومان تەنھا بەشداریكردن و چوونەناوەوە بۆ كاری نووسینگەیی هەرگیز بەس نیە، بەڵكو پێویستە بەكردەیی هەوڵ بدرێت بۆ جێبەجێ كردنی ئەو پەیمانەی كە بەستووتانە.”

وە بەڕێزی ڕێز و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو نەخشەیەی كە كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی لە بەلجیكا كێشاویەتی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان باوكان و مناڵەكان.

بەگوێرەی نەخشەكە، هانی خێزانە ئەحمەدیەكان دراوە كە بەلایەنی كەمەوە هەموو ڕۆژێك وەك خێزانێك یەك ژەم بەیەكەوە نان بخۆن. وە هانی باوكان دراوە كە گفتوگۆی كراوە بكەن لەگەڵ مناڵەكانیاندا و هەوڵ بدەن بەباشترین شێوە تێیانبگەیەنن لەو بابەتانەی كە ڕوبەڕوویان دەبنەوە. وە بەڕێزی فەرمووی پێویستە نەخشەكە فراوانتر بكرێت و بەڕێكوپێكی پێداچوونەوەی بۆ بكرێت.

هێژا میرزا مەسروور ئەحمەد لەبارەی گرنگی دروستكردنی پەیوەندیەكان لەگەڵ پەنابەرانی تردا و گرنگی پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕكردنی تێگەيشتن لەگەڵ سكرتێری نیشتیمانی بۆ كاروباری دەرەوە قسەی كرد و فەرمووی:

“گرنگە بەشێوەیەكى زۆر فراوان پەیوەندی دروست بكرێت لەگەڵ كۆمەڵگادا، چ سیاسیەكان بن یان ڕێكخراوە ئایینیەكان یان كۆمەڵە ئایینیەكان یان كۆمەڵە خێرخوازیەكان یان هۆكارەكانی ڕاگەیاندن یان كۆمەڵەكانی تر. ئەمەش ڕێگەیەكی ترە بۆ بڵاوكردنەوەی ڕێنماییەكانی ئیسلام و لابردنی تێگەيشتنە هەڵەكان كە لە ئێستادا بوونیان هەیە. پێویستە كارەكە بەشێوەیەك بێت كە بگاتە ڕێكخراوەكان و كەسانی تر لە دەرەوەی كۆمەڵەكەمان تاكو كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی بە هەڵگری ئاڵای ڕێنماییە ڕاستەقینەكانی ئیسلام لەقەڵەم بدرێت.”

وە لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا، بەڕێزی بانگخوازن و ئەو كەسانەی تر كە ژیانی خۆیان تەرخانكردووە بۆ خزمەتی كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی ئاراستەكرد كە هەموو هەوڵێكیان بخەنەگەڕ بۆ هێنانەدی ئامانجەكانیان و جێبەجێكردنی ئەركەكانی سەرشانیان.

هێژا میرزا مەسروور ئەحمەد فەرمووی:

“ئەو ئەرك و پەرپرسیارێتیانەی كە سپێردراوە بە باگخوازان و ئەوانەی ژیانی خۆیان تەرخان كردووە هەرچۆنێك بێت پێویستە بەجوانترین شێوە جێبەجێ بكرێن، ئەوەندەی كە لە توانادا بێت. وە پێویستە لە ئەركەكانیاندا خۆیان ماندوو بكەن و لەپێشەوە بن لە خزمەتكردنی كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدیدا. ئەگەر زیاتر لە ئەركێك یان واجبێك خرایە سەرشانیان؛ ئەوا نابێت خەخت لە ئەركێك بكەنەوە و ئەوی تر پشتگوێ بخەن، بەڵكو پێویستە لەسەریان هەوڵ بدەن هەموو بەرپرسیارێتی و ئەركەكان جێبەجێ بكەن و پێشەنگ بن بۆ كەسانی تر. خوای گەورە یارمەتیتان بدات بۆ ئەوەی زیاتر خزمەت بە ئیسلام بكەن و بەجوانترین شێوە ئەركەكانتان جێبەجێ بكەن.”