بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان _ بناڤێ خودێ دلووڤاندارێ دلووڤانکار
لا إله إلا الله محمد رسول الله
پێگەی فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی,

پێشەوای كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی جیھانی لە جەلسەی ساڵانەی تایبەتی ساڵی 2020 وتاری پێشكەش كرد و تێیدا ڕایگەیاند كە 112000 كەس لە ساڵی پیشوودا پەیوەندییان كردووە بە كۆمەڵی ئەحمەدیەوە

بەهۆی بەردەوامی و بڵاوبوونەوەی كارەساتی كۆرۆنا، ئەحمەدیەكان نەیانتوانی ئەم ساڵ جەلسەی ساڵانەی خۆیان ئەنجام بدەن. لەگەڵ ئەوەشدا پێشەوای كۆمەڵی ئيسلامی ئەحمەدی جیھانی، خەلیفەی پێنجەم، هێژا میرزا مەسروور ئەحمەد لە 7 و 8 ی مانگی ئابی ساڵی 2020 دا، كە یەكەم ڕۆژ و كۆتا ڕۆژ بوو كە بڕیاربوو تێیاندا جەلسەی ساڵانەی جیھانی ببەسترێت لە شانشینی یەكگرتوو، دوو وتاری پێشكەش كرد كە تێیاندا باسی ئەو بەرەكەتانەی كرد كە خوای گەورە بەفەزڵی خۆی ڕژاندوویەتی بەسەر كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدیدا و گەشە و پێشكەوتنی ئەم كۆمەڵە لە ساڵی پاردا.

ڕۆژی هەیینی 7/8/2020 بەڕێزی بەشی یەكەمی ڕاپۆرتەكەی خوێندەوە لەمیانەی وتاری هەینیدا لە مزگەوتی موبارەك لە ئیسلام ئاباد لە تلفۆرد.

بەشی دووەمی وتارەكەی كە تایبەت بوو بە جەلسەی ساڵانە لە هۆڵی مەسروور لە كۆمەڵگای ئیسلام ئاباد خوێندەوە. هەردوو وتارەكەی لە بەرامبەر كۆمەڵێكی كەم لە موسوڵمانە ئەحمەدیەكان خوێندەوە بەگوێرەی داخوازیەكانی دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی.

سەرباری ئەمە، لەماوەی ئەو سێ ڕۆژەدا كە جەلسە ساڵانەكەی تێدا بەسترا، لەسەر شاشەی (MTA) زنجیرەیەك لە وتارەكانی جەلسەی ساڵانە پەخشكرا كە بەڕێزی لە ساڵانی پێشوودا پێشكەشی كردبوون، سەرەڕای هەندێ بەرنامەی ڕاستەوخۆی نوێی تایبەت.

لەكاتی پێشكەشكردنی ڕاپۆرتی ساڵانەی كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی، بەڕێزی ڕایگەیاند كە سەرەڕای تەحەددا گەورە چاوەڕواننەكراوەكان لەڕێگەی بڵاوبوونەوەى پەیامی ئیسلامدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا 112179 كەس پەیوەندییان كردووە بە كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدیەوە لەماوەی ساڵی پاردا. هەروەك بەڕێزی كۆمەڵێك گێڕانەوەی ئیلھامبەخشی ئیمانی باسكرد دەربارەی ئەو كەسانەی كە پەیوەندییان كردووە بە كۆمەڵەكەمانەوە پاش ئەوەی كۆمەڵێك نیشانەی خوای گەورەیان بینیوە كە بەڵگەن لەسەر ڕاستگۆیی مەسیحی بەڵێندراو (عليه السلام).

هێژا میرزا مەسروور ئەحمەد باسی چیرۆكی پەیوەندیكردنی خاتوو مەنال ئەرجەنتینی بە كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدیەوە كرد و لەم بارەيەوە فەرمووی:

“خاتوونێكی ئەرجەنتینی هەیە كە ناوی (كبرێلا برۆیۆ وەهی)ە وتی كە گوزەری كردووە بەلای خانەی تەبشیری كۆمەڵدا و لە پەنجەرەكەوە وێنەی مەسیحی بەڵێندراوی (عليه السلام) بینیوە بە دیوارەكەوە و لێی نووسراوە مەسیح هات، زۆر كاریگەر بووە؛ چونكە مەسیحیەكی كاسۆلیكی مولتەزیم بووه، وە پێش ئەوە هەرگیز حەز و ئارەزووی لە ئیسلام نەبووە، وە هیچ موسوڵمانێكی نەناسیوە.”

بەڕێزی لەسەری دەڕوات و دەفەرموێت: “بۆیە دەستی كرد بە خوێندنەوە دەربارەی ئیسلام وە پەیوەندی دروستكرد لەگەڵ بانگخوازە بەرپرسەكەی ئەوێدا و ئامادەی ئەو وانانە بوو كە دەربارەی ئیسلام دەوترایەوە. مێردەكەی ئەم كارەی پێ خۆش نەبوو، بەڵام ئەو بەردەوام بوو لەسەر پەیوەندی كردن بە كۆمەڵەوە بەشێوەیەكی نھێنی و بەردەوام دەیخوێندەوە، وە پاش ساڵێك لە ڕێككەوتی 28 ی كانوونی یەكەمی ساڵی 2019 بڕیاریدا بەیعەت بدات، وە لەو سەروبەندەدا جیابوویەوە لە مێردەكەی كە هەندێ هۆكاری تریش هەبوو بۆ ناكۆكی نێوانیان، بەڵام هۆكاری سەرەكی ئەوە بوو كە ئەو پەیوەندی كردبوو بە كۆمەڵی ئەحمەدیەوە، بەڵام بە فەزڵی خوا جێگیر و چەسپاوە سەرەڕای دژایەتی خێزانەكەی، وە شەش مانگ تێپەڕیوە بەسەر بەیعەتەكەیدا و بەوپەڕی متمانە و دڵفراوانیەوە جێگیرە لەسەر ئەحمەدیەت.”

هەروەك بەڕێز میرزا مەسروور ئەحمەد لە وتارەكەیدا باسی كاری گەشتە تەبشیریەكانی كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی كرد، هەروەها باسی كاریگەری ماڵپەڕە فەرمیەكانی وەك alislam.org و گۆڤارە وەرزیەكانی كرد وەك گۆڤاری فضل و حكم و تقوی و مراجعة الأدیان و ئەوانی تریش.

میرزا مەسروور ئەحمەد دەربارەی گۆڤاری مراجعة الأدیان قسەی كرد و فەرمووی:

“مەسیحی بەڵێندراو (عليه السلام) خۆی دەستی كرد بە دەركردنی ئەم گۆڤارە و لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی 1902دا یەكەم ژمارەی دەرچوو. بێگومان هەتا ئێستا 118 ساڵ تێپەڕیوە بەسەر سەرەتای ئەم گۆڤارەدا. وە ئەم گۆڤارە بە زمانی ئینگلیزی و فەڕەنسی و ئیسپانی و ئەڵمانی دەردەچێت. هەروەها ئەم گۆڤارە ماڵپەڕێكی هەیە و هەندێ كەناڵیشی هەیە لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكاندا. لە بنەڕەتدا ئەم گۆڤاره مانگانە بەزمانی ئینگلیزی دەردەچێت، بەڵام بەزمانەكانی تر بەشێوەی وەرزی واتە سێ مانگ جارێك دەردەچێت. بێگومان گۆڤاری مقارنة الأدیان “ریڤیۆ ئۆڤ ڕیلیجینز” ڕۆڵێكی گرنگی گێڕاوە لە گەیاندنی پەیامی مەسیحی بەڵێندراو (عليه السلام) بۆ ئەوانەی كە بە زمانی ئینگلیزی قسە دەكەن.”

هەروەك بەڕێزی قسەیشی كرد دەربارەی یارمەتی مرۆیی كە لە هەموو جیھاندا جێبەجێ دەكرێت لەلایەن ڕێكخراوی (الإنسانیة أوَّلًا) و (ڕابیتەی نێودەوڵەتی بۆ ئەندازیاران و تەلارسازانی ئەحمەدییەکان “IAAAE”) و فەرمووی هەتا ئێستا “IAAAE” هەستاوە بە دروستكردنی 2800 پڕۆژەی ئاودێری كە ئاو دابین دەكات بۆ 250000 كەس. هەروەها هەتا ئێستا 19 پرۆژەی گوندی نموونەیی لە 9 وڵاتدا جێبەجێ كردووە و لە چەندین پرۆژەی مرۆیی تردا كاردەكات.

وە لەمیانەی قسەكردن دەربارەی ڕێكخراوی (الإنسانیة أوَّلًا) بەڕێزی فەرمووی كە ئەم ڕێكخراوە خێرخوازیە ئێستا لە 54 وڵاتدا تۆماركراوە، بەشێك لە یارمەتیە مرۆییەكانی ئەوەیە ڕیزبەندی كردووە بۆ ئەنجامدانی 15315 نەشتەرگەری چاو بەخۆڕایی. سەرباری ئەوە یارمەتی دامەزراندنی 345 ئۆردوگای پزیشكی داوە كە زیاتر لە 230000 كەسی كەم دەرامەت و هەژار سوودی لێ وەردەگرن.

هەروەك بەڕێزی قسەی كرد دەربارەی ئێستگەی تەلەڤزیۆنی جیھانی كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی، تەلەڤزیۆنی ئیسلامی ئەحمەدی، وە چۆن بەردەوامە لە گەشەسەندن و فراوان بوون و بڵاوبوونەوە.

وە باسی ئەوەی كرد كه ژمارەی كەناڵەكانی MTA لەساڵی پارەوە لە پێنج كەناڵەوە زیادیانكردووە بۆ هەشت كەناڵ، وە ئێستا پەخشەكەی بەڕێكوپێكی تەرجەمە دەكرێت بۆ 10 زمان و هەوڵەكانی زیاتركردووە بۆ بڵاوكردنەوەی ڕێنمایی ڕاستەقینە و ساغ و دروستی ئیسلام لەسەر ئينتەرنێت و لەڕێگەی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانەوە.

وە بەڕێزی كۆتایی هێنا بە وتەكانی بە باسكردنی پێشكەوتنی كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی كه چۆن خوا بەردەوام سەریدەخات سەرەڕای ڕەخنەدرۆكان كە زۆربەی جار ئاراستەی دامەزرێنەرەكەی دەكرێت.

هێژا میرزا مەسروور ئەحمەد دەفەرموێت:

“ئەمڕۆ پاش تێپەڕینی 130 ساڵیش دەبینین ئەو سەركەوتن و پشتگیرییانە لەگەڵ ئێمەدان.”

پاشان بەڕێزی بڕگەیەك لە وتەكانی مەسیحی بەڵێندراو (عليه السلام) دەهێنێتەوە كە دەفەرموێت:

“بەدڵنیاییەوە بزانن كە ئەم نەمامە خودا بەدەستی خۆی چاندوویەتی و هەرگیز لەناوناچێت، وە ڕازی نابێت هەتا نەیگەیەنێتە کامڵ بوون، وە ئاوی دەدات و پەرژینێك بە چواردەوریدا دروست دەكات و توانای پێ دەدات بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر نەشونوما بكات.. ئەگەر دەستكردی مرۆڤ بوایە؛ ئەوا هەر لەزووەوە ئەم درەختە دەبڕایەوە و هیچ شوێنەوارێكی نەدەمایەوە.”

پاشان حەزرەتی خەلیفە بە نزایەكی بەكۆمەڵی بێدەنگ كۆتایی بە وتارەكەی هێنا كە تایبەت بوو بە جەلسەی ساڵانەی ساڵی 2020.