بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان _ بناڤێ خودێ دلووڤاندارێ دلووڤانکار
لا إله إلا الله محمد رسول الله
پێگەی فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی,

پێشەوای كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی وتارێكی مێژوویی پێشكەش كرد بە بۆنەی تێپەڕینی 100 ساڵ بەسەر دانانی بەردی بناغەی یەكەم مزگەوت لە لەندەن

خەلیفەی پێنجەمی مەسیحی بەڵێندراو (سڵاوی خوای لەسەر بێت)

گومانی تێدا نیە سەرەنجامی كردەوەكانی ئەمڕۆمان بەدرێژایی كات دەنگ دەداتەوە و ئەو جیهانە دروست دەكات كە نەوەكانمان لە ئێمەوە بۆیان دەمێنێتەوە” – حەزرەتی میرزا مەسروور ئەحمەد.

لە ڕێككەوتی 19/10/2024 پێشەوای كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی جیهانی، خەلیفەی پێنجەم، بەڕێز میرزا مەسروور ئەحمەد، وتارێكی پێشكەش كرد بە بۆنەی یادی تێپەڕینی 100 ساڵ بەسەر دانانی بەردی بناغەی مزگەوتی الفضل لە لەندەن لەلایەن خەلیفەی دووەمی كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدیەوە، بەڕێز میرزا بەشیرەددین مەحموود ئەحمەد (ڕەزای خوای لێ بێت)

لە ساوسفیڵدز لە مزگەوت 900 كەس كۆبوونەوە كە 300 كەسیان میوان بوون بۆ ئاهەنگگیڕان بە بۆنەی یادی 100 ساڵەی یەكەم مزگەوت لە لەندەن، لەژێر ناونیشانی: “ڕووناكی ئیسلامی لە ڕۆژئاوا: سەدەیەك لە ژیانەوەی ڕۆحی”.

بەڕێز میرزا مەسروور ئەحمەد لەڕێگەی لینكی ڤیدیۆیەكەوە لە مزگەوتی فەزڵەوە لە ئیسلام ئاباد لە شانشینی یەكگرتووەوە وتاری سەرەكی پێشكەشی ئامادەبووان و هەموو بینەران كرد لەهەموو لایەكی جیهان.

سەرەتا بەڕێزی سوپاسی خوای گەورەی كرد لەسەر ئەم ڕووداوە گرنگە.

بەڕێز میرزا مەسروور گوتی:

ئەمڕۆ، لەناخی دڵەوە زۆر سوپاسی خوای گەورە دەكەین، ئەم ئاهەنگە دەگێڕین بە بۆنەی تێپەڕینی 100 ساڵ بەسەر دانانی بەردی بناغەی مزگەوتی فەزڵ لە لەندەن“.

وە بەڕێزی جەختی كردەوە كە ئەم چالاكیانە جیاوازن لە بەرنامە دنیاییەكان چونكە هیچ بەرژەوەندیەكی ماددی و دنیایی تێدا نیە و جەخت دەكاتەوە لەسەر گەشەی ڕۆحی.

وە بەڕێز خەلیفەی پێنجەم لە وتارەكەیدا باسی ئەوەی كرد كە مەبەست لە دروستكردنی مزگەوت چیە و لەم بارەیەوە گوتی:

ئەو بۆنە و ئاهەنگانەی كە پەیوەستن بە مزگەوتەكانی ئێمەوە بەتەواوەتی جیاوازن لە ئاهەنگە دنیاییەكان، وە هیچ ئامانج و مەبەستێكی دنیایی و ماددییان تێدا نیە. دیارە مزگەوت پەناگایەكی ڕۆحیە و ڕۆژانە خەڵكی پێنج جار كۆدەبنەوە تێیدا بۆ خواپەرستی و بۆ ئەوەی لەڕووی ڕۆحی و ئەخلاقیەوە گەشە بكەن“.

لەبەر ڕۆشنایی ئەو ئاڵنگارییانەی كە ڕووبەڕوویان دەبینەوە لە سەردەمی نوێدا بەجۆرێك بەردەوام خەڵكی دووردەكەونەوە لە خوای گەورە، بەڕێز میرزا مەسروور ئەحمەد جەختی كردەوە لەسەر گرنگی مانەوەی پەیوەندی بە باوەڕ و ڕۆحانیەتەوە.

بەڕێز میرزا مەسروور ئەحمەد گوتی:

ئەمڕۆ لە سەردەمێكدا دەژین كە تێیدا ماددیەت بە ڕادەیەكی زۆر تەشەنەی كردووە بەجۆرێك ماڵ و سامان و دەسەڵات باڵادەستن. وە بەردەوام خەڵكی زیاتر دووردەكەونەوە لە خوای گەورە، وە نكوڵی دەكەن لە بوونی، وە وازدەهێنن لە بەها ڕەوشتیەكان. لەم جۆرە سەردەمەدا ڕووناكی مزگەوت زیاتر دەدرەوشێتەوە و نرخی زیاتر دەبێت لای ئەو مرۆڤەی دیندارە و باوەڕی بەخوا هەیە، وە لای ئەو كەسەی كە دادەچڵەكێت تەنها بە بیركردنەوە لە دووركەوتنەوە لە خوای گەورە“.

پاشان بەڕێز خەلیفە باسی جەوهەری ڕاستەقینەی خواپەرستی كرد لە ئیسلامدا، وە تیشكی خستەسەر ئەوەی كە پێویستە موسوڵمان مافی خوای گەورە و مافی مرۆڤ جێبەجێ بكات.

حەزرەتی میرزا مەسروور ئەحمەد گوتی:

پێویستە چەمكی بەندایەتی و خواپەرستی وەها تێگەیشتنی بۆ نەكرێت كە تەنھا كورت بكرێتەوە لە بەندایەتی خوای گەورەدا. بەدڵنیاییەوە ئەركی سەرشانی موسوڵمانانە مافی خوای گەورە جێبەجێ بكەن لەڕێگەی كۆبوونەوەیان لە مزگەوتەكاندا و ڕۆژانە بەجێهێنانی پێنج نوێژە فەرزەكە. بەڵام قورئانی پیرۆز بەڕاشكاوی دەفەرموێت پاڕانەوەكانی مرۆڤ ڕەت دەكرێنەوە و بێ مانا دەبن ئەگەر ئەركی خۆی فەرامۆش بكات بەرامبەر مرۆڤەكانی تر. بۆیە پاڕانەوە و سوژدەبردنی هەر مرۆڤێك بەتوندی گرێدراوە بە چۆنێتی هەڵسوكەوتی لەگەڵ دروستكراوانی خوادا“.

وە بەڕێزی هانی موسوڵمانە ئەحمەدیەكانی دا كە بیر لە ئەركەكانیان بكەنەوە بەرامبەر خوای گەورە و مرۆڤایەتی، وە جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە ئەستەمە ئەو مەبەستە بێتەدی كە لەپێناویدا مزگەوتی فەزڵ دروستكراوە ئەگەر ئەم ئامانجانە نەیەنەدی.

وە باسی بنەمایەكی ئیسلامی جوانی كرد كە پێغەمبەر (ﷺ) فێری كردووين، ئەویش بریتیە لەوەی باوەڕداری ڕاستەقینە ئەو كەسەیە كە هەر شتێكی پێ خۆش بوو بۆ خۆی بۆ خەڵكیش پێی خۆشە.

بەڕێز میرزا مەسروور ئەحمەد گوتی: “لەڕاستیدا، بە پەیڕەوكردنی ڕێنماییە جوانەكانی دامەزرێنەری ئیسلام (ﷺ)، موسوڵمانان هەر كارێك چاك بێت و پێیان خۆش بێت بۆ خۆیان، بۆ كەسانی تریش پێیان خۆشە و ئەمە واجبە لەسەریان. بەگوێرەی ئەوە، ئەگەر ئێمە سوودمەند دەبین لە ڕێنماییەكانی ئایینەكەمان ئەوا پێویستە لەسەرمان ئەم ڕێنماییانە بگوازینەوە بۆ كەسانی تریش“.

وە بەڕێزی جەختی كردەوە لەوەی كە پێویستە موسوڵمانە ئەحمەدیەكان بەگوێرەی ئەم ڕێنماییە جوانانە كار بكەن پێش بڵاوكردنەوەی بیروباوەڕی ئیسلام.

بەڕێز میرزا مەسروور گوتی:

بێ گومان، لەڕادەبەدەر حەزدەكەین خەڵكی لە هەموو چین و توێژەكان لە ئاشتی و ئاسایشدا بژین، وە پەیوەست بن بەیەكەوە بەهۆی خۆشەویستی و ڕێزگرتنی یەكتریەوە. ئەمە ئەو پەیامەیە كە ئێمە هەوڵدەدەین بڵاوی بكەینەوە لە سەرتاسەری جیهاندا، هەتاكو مرۆڤایەتی بتوانێت ڕزگاری بێت لە كۆت و پێوەندی پەرتەوازەیی و پشێوی و دووبەرەكی“.

وە بەڕێزی لەسەری دەڕوات و دەڵێت:

لەجیاتی ئەوەی میراتیەك لە بەدبەختی و كاولكاری بەجێبهێڵین بۆ نەوەكانی داهاتوو، پێویستە لەسەرمان پەی بەوە ببەین ئێمە هەموومان دروستكراوی خوای گەورەین، وە پێویستە پێكەوە كاربكەین بۆ پاراستنی نەوەكانی داهاتوو لە هەموو جۆرەكانی جەنگ و ململانێ و ڕق و كینە“.

پاشان بەڕێز خەلیفە قسەی كرد دەربارەی مێژووی كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی و دامەزرێنەرەكەی، حەزرەتی میرزا غوڵام ئەحمەد (عليه السلام)، ئیمامی مەهدی و مەسیحی بەڵێندراو، وە گوتی:

ئەمە ئەو بەهایانەیە كە دامەزرێنەری كۆمەڵەكەمان، حەزرەتی میرزا غوڵام ئەحمەدی قادیانی (عليه السلام) چاندوویەتی، كە باوەڕمان وایە خوای گەورە وەك مەسیحی بەڵێندراو و ئیمامی مەهدی ڕەوانەی كرد، بەگوێرەی بەڵێنی خوا و پێشبینیەكانی گەورەمان موحەممەد (). وە كۆمەڵەكەمان دامەزراوە بە مەبەستی زیندووكردنەوەی جەوهەری ڕاستەقینەی فێركارییەكانی ئیسلام و ڕێنماییكردنی مرۆڤایەتی بۆ ئاشتی و دادگەری و یەكسانی و لێبووردەیی. وە باوەڕمان وایە ئیسلام ئایینێكی جیهانیە، وە گەورەمان موحەممەد ()، وەك قورئانی پیرۆز ڕایگەیاندووە، وەك پێغەمبەرێك ڕەوانەكراوە بۆ هەموو خەڵكی جیهان. بەهەمان شێوە باوەڕمان وایە مەسیحی بەڵێندراو (عليه السلام) هاتووە بۆ ئەوەی ڕێنمایی خەڵكی بكات لە هەموو نەتەوەكان بۆ ئەوەی بزانن چۆن مافی خوا و مافی دروستكراوانی خوا جێبەجێ دەكەن“.

سەبارەت بەو قەیرانە ڕۆحیە قووڵەی كە خەڵكی ئەم سەردەمە تێیدا دژی، بەڕێزی ئاماژەی كرد بۆ هەست و سۆزی مەسیحی بەڵێندراو (عليه السلام) كە ئازاری سەختی چەشتووە بەهۆی بینینی ئەو تاریكیە ڕۆحیە و ئەو تێكچوونە ڕەوشتیەی كە كۆمەڵگای ڕاماڵیوە.

وە بەهۆی ئەم ئازارە سەخت و قووڵەوە، خوای گەورە لەڕێگەی پێشبینی و نیشانە خواییەكانەوە نیعمەتی ڕژاند بەسەر مەسیحی بەڵێندراودا (عليه السلام) و دووپاتی كردەوە بۆى كە هەمیشە پشتگیری دەكات. وە بەڕێز خەلیفە باسی ئەوەی كرد كە پەیامی ڕاستەقینەی ئیسلام ژیایەوە بەهۆی ئەم خەم و ئازارەوە كە لە دوعا و پاڕانەوەكانی مەسیحی بەڵێندراوەوە سەرچاوەی گرتبوو، وە بووە هۆی دامەزراندنی كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی لە زیاتر لە 210 دەوڵەت لە سەرتاسەری جیهاندا.

وە بەڕێزی ئاماژەی بەوە كرد كە هەوڵەكانی كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی بۆ گواستنەوەی فێركاریەكانی ئیسلام لە شانشینی یەكگرتوو و ئەوروپادا ئەمەیش ئەنجامێكی ڕاستەوخۆی ئارەزووی بەتینی مەسیحی بەڵێندراوە (عليه السلام) بۆ هەوڵدان بۆ ڕزگاركردنی مرۆڤایەتی.

لەم بارەیەوە بەڕێز میرزا مەسروور ئەحمەد ئەم خەونەی خوارەوەی مەسیحی بەڵێندراوی (عليه السلام) گێڕایەوە:

جارێكیان لەخەونمدا بینیم لەسەر میمبەرێك بووم لە شاری لەندەن و بەزمانی ئینگلیزی بە بەڵگەی بەهێز ڕاستی ئیسلامم ڕوون دەكردەوە، دوای ئەوە دەستم دا لە كۆمەڵێك باڵندەی سپی كە بەسەر كۆمەڵێك درەختی بچوكەوە بوون، باڵندەكان لە قەبارەدا هێندەی ڕیشۆڵە دەبوون. خەونەكەم لێكدایەوە بەوەی نووسراوەكانم بڵاودەبنەوە لەناو ئەم گەلەدا، وە زۆرێك لە ئینگلیزكان دەبن بە نێچیری ڕاستی“.

پاشان بەڕێز خەلیفە باسی ئەوەی كرد چۆن ئەم خەونە بووە ئیلهامبەخشی هەموو خەلیفەكانی مەسیحی بەڵێندراو (عليه السلام) بۆ ئەوەی هەوڵ بدەن دەستەبەری گەیشتنی پەیامی ئیسلام بكەن بە گەلی بەریتانیا. وە باسی ئەوەی كرد بۆچوونی دروستكردنی مزگەوت لە سەردەمی خەلیفەی یەكەمەوە دەستی پێكرد كاتێك كۆمەڵەكەمان لەسەرەتاكانی سەدەی بیستەمدا بانگخوازێكی نارد بۆ ئینگلتەرا بۆ بڵاوكردنەوەی ئیسلام. سەرەڕای كەمی داهات، ئەم بانگخوازە كۆمەڵێك كەسی ئەو وڵاتەی ڕاكێشا بۆ لای كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی.

وە گوتی لە سەردەمی خەلیفەی دووەمدا، بانگخوازی زیاتر گەیشتن، بەمەش پێویستی كرد شوێنێك هەبێت بۆ خواپەرستی و بەندایتیكردن. وە لەساڵی 1920ز ەوە، موسوڵمانە ئەحمەدیەكان پارە و سامانیان كۆكردەوە بۆ كڕینی زەوییەك لە ساوسڤیڵد بۆ دروستكردنی یەكەم مزگەوت لە لەندەن، كە ناوی نرا “مزگەوتی فەزڵ”.

دوای ئەوە، لەساڵی 1924ز دا، لەكاتی پێشانگای ئیمپراتۆریەتی بەریتانیدا، خەلیفەی دووەم سەفەری كرد بۆ شانشینی یەكگرتوو بۆ ئەوەی وتارێك پێشكەش بكات لە كۆنگرەی ئایینە سەرەكیەكان و بەردی بناغەی مزگەوتی فەزڵ دابنێت، ئەمەش ساتێكی گرنگ بوو لە مێژووی ئیسلام لە شانشینی یەكگرتوودا.

بەڕێز خەلیفە وتە مێژووییەكەی خەلیفەی دووەمی كۆمەڵێ ئیسلامی ئەحمەدی هێنایەوە كە كاتی دانانی بەردی بناغەی مزگەوتی فەزڵ لە ساڵی 1924زدا كە فەرمووی:

ئەوانەی دێنەناو مزگەوتی فەزڵەوە، هەر ڕەگەزێكیان هەبێت یان لە هەر حكومەتێكدا بژین یان بە هەر زمانێك قسە بكەن، یەك دەگرن و كۆدەبنەوە وەك یەك قەوارە. كاتێك ڕوو دەكەنە ئەو خوایە، هەموو جیاوازیەكان نامێنن، چ ئەو جیاوازیانە لە پلەوپایەدا بن یان لە ڕەگەزدا، چ ئەو كەسانە ڕۆژهەڵاتی بن یان ڕۆژئاوایی، چونكە كاتێك مرۆڤ زیاتر نزیك دەبێتەوە لە خوا، هەموو جیاوازیەكان ون دەبن و پەیوەندی یەكبوون بەهێز دەبێت“.

وە بەڕێز خەلیفە ئەم وتەیەی خەلیفەی دووەمی گواستەوە كە دەڵێت:

لەڕاستیدا هیچ شتێك زیانی نەگەیاند بە یەكبوون وەك كاری هەندێ كەس كە هەستان بە ئەنجامدانی كۆمەڵێك ڕێكاری زۆرەملێ بەناوی دامەزراندنی یەكبوونەوە بە پێچەوانەی ئەو ئامانجەی ڕایانگەیاند بوو. هەڵبەت هەوڵدان بۆ یەكبوون و یەكگرتوویی لەلایەن لایەنگرانی گومڕای یەكبوونەوە زۆر زیاتر زیانی بەركەوت لەچاو نەیارەكانی. بۆیە پێویستە لەسەر مرۆڤ هەمیشە خۆی بڕازێنێتەوە بە لێبوردن و ڕێزگرتنەوە“.

پاشان بەڕێز میرزا مەسروور ئەحمەد شەرحی ئەوەی كرد كە چۆن ئەم وتانە ئەمڕۆش ڕاستن وەك ساڵی 1924ز.

بەڕێز میرزا مەسروور گوتی:

لەو بۆنەیەدا، خەلیفەی یەكەم مەبەستێكی مەزنی دانا بۆ مزگەوتی فەزڵ كە بریتیە لەوەی دەبێتە هۆكارێك بۆ پەرستنی خوا و خزمەتكردنی مرۆڤایەتی و بڵاوكردنەوەی فێركاریەكانی ئیسلام لەڕێگەی ئاشتی و یەكبوونەوە. ئەمڕۆ، پاش تێپەڕینی سەدەیەك، بەردەوام موسوڵمانە ئەحمەدیەكان جێگیر و چەسپاون لەسەر پابەندبوونیان بە هێنانەدی هەمان ئەم ئامانجانە و لەسەر ئەوەی كە هەمیشە مزگەوتەكانمان منارەی ئاشتی و یەكبوون و خۆتەرخانكردن بێت بۆ پەرستنی خوای گەورە“.

وە سەبارەت بە مەترسیەكانی هەلومەرجی ئێستای جیهان، بەڕێز خەلیفە گوتی:

“گەردەلوولێك لە پشێوی و جەنگ و ناكۆكی جیهانی” هەیە بەهۆی “هەوڵی بێ وچان بە دەستكەوتنی بەرژەوەندی كەسی و تایبەتی” كە هەڕەشە دەكات لە ملیۆنەها كەس و كە “تاریكیەكی درێژ و خەماوی لەسەر داهاتووی مرۆڤایەتی” دروست دەكات.

وە بەڕێزی هانی هەوڵ و كۆششی خێرای دا بۆ “كوژاندنەوەی بڵێسەی جەنگ” وە باسی ئەوەی كرد كە “سەرەنجامی كارەكانی ئەمڕۆمان بەدرێژایی كات دەنگ دەداتەوە و ئەو جیهانە دروست دەكات كە ڕۆڵەكانمان لە ئێمەوە بۆیان دەمێنێتەوە”.

بەڕێز میرزا مەسروور ئەحمەد گوتی:

ئێمە وەك موسوڵمان، باوەڕمان وایە كە ژیانی دنیا تەنھا وێستگەیەكی كاتیە لەڕێگادا بۆ ڕۆیشتن بۆ ژیانی هەتاهەتایی كە لەدواڕۆژدا چاوەڕێمان دەكات، وە باوەڕمان وایە كردەوەكانمان لەم دنیایەدا دەگواسترێنەوە بۆ خانەی هەمیشەیی، وە لەوەی لە تەرازووی دادی خواییدا كێشانە دەكرێن، وە لەسەر بژاردەكانی خۆمان لێپرسینەوەمان لەگەڵدا دەكرێت. بۆیە، خوا نەخواستە، ئەگەر مرۆڤایەتی جارێكی تر جەنگی ناوكی بەخۆیەوە ببینێت، ئەوا سەرەنجامە تۆقێنەرەكان كاریگەرییان دەبێت لەسەر چەندین نەوەی داهاتوو“.

وە بەڕێز میرزا مەسروور ئەحمەد لەسەری دەڕوات و دەڵێت:

مناڵی بێ تاوان لەدایك دەبن كە لەڕووی جەستەیی و عەقڵیەوە ناتەواون، وە كۆمەڵێك نەوە بەهۆی خورپە و تووڕەیی و نائومێدیەوە لەناودەچن، هەموو ئەمانە بەهۆی خۆپەرستی و شكستی ئێمە لە پاراستنی ئاشتی و دادگەریدا ڕوودەدەن. لەبەرئەوە لەكۆتاییدا، لەناخی دڵمەوە دەپاڕێمەوە خوای گەورە خۆشەویستی خۆی و خۆشەویستی دروستكراوانی بخاتە دڵی هەموو مرۆڤەكانەوە. گومانی تێدا نیە. هاتنەدی ئەم ئامانجە ئەو هۆكارەیە كە لەپێناویدا مزگەوتی فەزڵ دروستكراوە، وە بۆ جەختكردنەوە لەم پەیامە و داننان بەم چاكە گەورەیەی خوادا، ئەمڕۆ ئەم كۆبووینەوەیە بەستراوە“.

بەڕێز میرزا مەسروور ئەحمەد بەم وتەيە كۆتایی هێنا بە وتارەكەی:

لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە هەموومان سەركەوتوو بكات، بەچاوپۆسین لە ئایین و بیروباوەڕمان، لە هەوڵەكانمان بۆ دروستكردنی كۆمەڵگایەك خەڵكی لە هەموو ئایین و ڕەگەز و نەتەوەكان بە تەبایی تێدا بژین، و بەزەیی و خۆشەویستییان هەبێت بۆ یەكتری، لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە هێز و حیكمەت و دڵسۆزیمان پێ بدات بۆ هێنانەدی ئەم ئامانجە جوانانە. ئامین“.

پێش وتارە سەرەكیەكە كە بەڕێز خەلیفە پێشكەشی كرد، لە مەراسیمێكی فەرمیدا هەندێ میوان وتاریان پێشكەش كرد.

كریس كۆتۆن، جێگری لۆرد لە ناوچەی لەندەنی گەورە، باسی گرنگی سەفەرەكەی خەلیفەی دووەمی (رضي الله عنه) كرد بۆ لەندەن لەساڵی 1924ز و بە خوێندنەوەی بڕگەیەك لە پەیامەكەی خەلیفەی دووەم (رضي الله عنه) بۆ ڕۆژنامە ئینگلیزیەكان بەشداری كرد.

وە بەڕێز كۆتۆن وتارەكەی كۆتایی هێنا بە خوێندنەوەی نووسراوی هەڵكۆڵراوی سەر بەردی بناغە لە دەرەوەی مزگەوتی فەزڵ كە ژمارەیەك دوعای لەخۆگرتووە سەرەڕای ئەوەی دروستكردنی مزگەوتەكە لەقەڵمدراوە بە “خۆرێك لە ڕووناكی ڕۆحی”. وە وتارەكەی كۆتایی هێنا بە “دەكرێت بوترێت ئەم دوعایە گیرا بووە و كۆمەڵی ئەحمەدی ئەمڕۆ گەشە دەكات”.

وە قەشە جانەثان سێجویك، سەرۆكی شەماسەكانی ساوسوورك، پیرۆزبایی كرد لە كۆمەڵی ئيسلامی ئەحمەدی و ئاماژەی كرد بەوەی كە شتێكی گونجاوە لەندەن -كە شارێكە لەجیهاندا لە هەموو شارەكان هەمەڕەنگترە لەڕووی بیروباوەڕ و ئایین و نەتەوەوە- میوانداری یەك مزگەوت بكات. وە بە گوزارشتكردن لە ڕێزی زۆری خۆی بۆ هاوكاری و چالاكیەكانی كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی كۆتایی هێنا بە وتارەكەى.

فلۆر ئەندرسن، ژنە پەرلەمانتاری ناوچەی بتنی و ساوسفیڵد و ڕوهامتن و وەزیری ئێرلەندای باكوور گوتی پەیوەندیم لەگەڵ ئەندامانی كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی كاریگەرییەكی قووڵی هەبوو لەسەرم. وە ئەندرسن تیشكی خستە سەر لایەنێكی مێژووی مزگەوتەكە كە هەمیشە دەنگی دەدایەوە لە مێشكیدا و ئاماژەی بەوە كرد كە بەتایبەتی زۆر سەرسامە بەو هاوكارییە مرۆییانەی كە لیژنەی (إماء الله) لە ساڵی 1942زدا پێشكەشیان كردوون،  (إماء الله) ڕێكخراوێكی یارمەتیدەری ئافرەتانە لە كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدیدا. ئاماژەی بەوە دا كە ئافرەتان چەندە قوربانییان داوە لەپێناوی ئایینەكەیاندا. وە ئاماژەی كرد بە كارێكی گرنگ كە لەو كاتەدا ئافرەتان لە هیندستان خشڵ و زێڕەكانی خۆیان فرۆشتووە و ماڵ و سامانیان كۆكردووەتەوە بۆ دروستكردنی مزگەوتی فەزڵ، وە ئەم كارە بە ئیلهامبەخشی هەمووان دادەنرێت لەمڕۆدا.

وە بەڕێز ئید دیڤی، سەركردەی دیموكراتە لیبڕاڵیەكان، ستایشی كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی كرد لەسەر كارە خێریە بەردەوامەكانیان لە سەرتاسەری وڵاتدا و كاری چاكی ئەندامەكانی لە كۆمەڵگای بەریتانیدا بەشێوەیەكی فراوان. وە بەڕێز ئید دیڤی باسی ئەو چەوساندنەوە ستەمەی كرد كە موسوڵمانە ئەحمەدیەكان تووشی دەبن لە پاكستان و گوتی:

“هیچ دوور نیە مایەی خۆش بەختیتان نەبێت كە لێرەن، بەڵام ئەمە مایەی خۆش بەختی ئێمەیە” وە لێدوانەكەی كۆتایی هێنا بەم قسەیە: “سەركردایەتی میرزا مەسروور ئەحمەد لە گفتوگۆ و هەوڵدان بۆ بەرپاكردنی ئاشتی لە جیهانەكەماندا شتێكی ناوازەیە بەدرێژایی چەندین ساڵ، ئەمڕۆ لە هەر كاتێكی تر زیاتر پێویستمان بەم سەركردایەتیە هەیە”.