بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان _ بناڤێ خودێ دلووڤاندارێ دلووڤانکار
لا إله إلا الله محمد رسول الله
پێگەی فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی,

پێشەوای باوەڕداران (خوای گەورە سەركەوتووی بكات) دەفەرموێت زۆر لەخوا بپاڕێنەوە كە خۆمان و نەوەكانمان بپارێزێت لە ئاگری جەنگ و لێكەوتەكانی. وا دەردەكەوێت ئێستا جەنگ زۆر نزیك بێت لێمانەوە…

خەلیفەی پێنجەمی مەسیحی بەڵێندراو (سڵاوی خوای لەسەر بێت)

زۆر لەخوا بپاڕێنەوە كە خۆمان و نەوەكانمان بپارێزێت لە ئاگری جەنگ و لێكەوتەكانی

وا دەردەكەوێت ئێستا جەنگ زۆر نزیك بێت لێمانەوە، بگرە جەنگی جیهانی دەستی پێكردووە، وە كاربەدەستانی دنیا  بەهیچ شێوەیەك گوێنادەن بە خەڵكی گشتی و پێیان وایە خۆیان بە پارێزراوی دەمێننەوە و خەڵكی گشتی دەمرن، بەڵام ئەم باوەڕەیان باوەڕێكی پووچە و ئەوان كەسانێكی خۆپەرستن.

ئەمە پیلانی دەججالیانەی ئەوانە بەجۆرێك خەڵكی كەوتنە داوەكەیانەوە، بە خەڵكی دەڵێن ئێمە لەپێناوی ئێوەدا ئەمە و ئەوە دەكەین.

ئێستا لە هەندێ شوێنەوە دەنگی خەڵكی گشتی دەبیسترێت، بەڵام نەخشە و پیلانی ئەو كاربەدەستانە خەڵكی گشتی دوورخستووەتەوە لەخوا هەروەك چۆن خۆیان دوورخستووەتەوە لێی.

سەرباری ئەوە، دەبینین ئەو خراپەكاریانەی كە خوا پێی ناخۆشە گەيشتوونەتە ئەوپەڕی، دیارە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی خوا پەلاماریان بدات.

لەم هەلومەرجەدا ئەوپەڕی پێویستە ئەحمەدیەكان زیاتر نزیكببنەوە لەخوای گەورە و لەكاتی دوعادا داماوی و بێچارەیی خۆیان دەرببڕن، بۆی ئەوەی پارێزراو بن لە شەڕ و خراپەی ئەو كەسانە.

لەخوای گەورە بپاڕێنەوە كە كەسانی بەختەوەریش بپارێزێت لە شەڕ و خراپەی ئەو كەسانە، وەك گوتم جەنگەكە دەستی پێكردووە، بەجۆرێك لە سنووری فەڵەستین تێپەڕیوە.

ئەو هێرشەی كرایە سەر باڵیۆزخانەی ئێرانی لە سوریا تاوانێكی گەورە بوو لە دیدگای هەموو یاسایەكەوە، بەو پێیەی ئیسڕائیل ئەو هێرشەی كردووە بۆیە جیهان بێدەنگ بوو، بەم شێوەیە بازنەی جەنگەكە فراوان دەبێت.

ئێستا هەرا و دەنگە دەنگ بەرپا بووە و هەندێ دەنگ بەرزبووەتەوە كاتێك هەندێ كارمەند لە گروپەكانی بەهاناوەچوون كوژران، ئێستا هەستیان بە ئازار كردووە كاتێك هەندێ ئەندامیان كوژرا، بەڵام بێدەنگ بوون كاتی كوشتنی فەڵەستینیە بێ تاوانەكان.

هەرچۆنێك بێت، پێویستە لەسەرمان لەخوای گەورە بپاڕێینەوە مرۆڤایەتی بپارێزێت، و یارمەتی ئێمەش بدات وەك پێویست دوعا بكەین.