بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان _ بناڤێ خودێ دلووڤاندارێ دلووڤانکار
لا إله إلا الله محمد رسول الله
پێگەی فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی,
خەلیفەی یەكەم: گەورەمان هێژا حاجی حەكیم نورەددینی قورەیشی (خوا لێی ڕازی بێت)

خەلیفەی یەكەم: گەورەمان هێژا حاجی حەكیم نورەددینی قورەیشی (خوا لێی ڕازی بێت)

خەلیفەی یەكەم: گەورەمان هێژا حاجی حەكیم نورەددینی قورەیشی (خوا لێی ڕازی بێت)

خەلیفەی یەكەم: گەورەمان هێژا حاجی حەكیم نورەددینی قورەیشی (خوا لێی ڕازی بێت)

بەڕێزی لە ساڵی 1841ز دا لە گوندی (بهێرا) لە ویلایەتی پەنجاب لەدایكبووە، شەیدابوونی بۆ زانست گەیاندیە شارە دوورە پیرۆزەكانی وەك مەككە و مەدینە كە تێیاندا چوار ساڵ بە نیشتەجێیی مایەوە. بەڕێزی نووسەرێكی بەهرەدار و زانا و بیرمەندێكی مەزن بوو، بەهۆی ئەو شارەزایی و پسپۆڕییەی كە لە زانستی پزیشكیدا هەیبوو، بوو بە پزیشكی تایبەتی مەهاراجای كشمیر بۆ چەندین ساڵ.

لە گوندی (قادیان)دا بەوە ناسرابوو كە شەیدای ئایینی ئیسلامە، وە هەمیشە بیری لە باشكردنی بارودۆخی هەژارەكان دەكردەوە، سەرەڕای هەژاریەكەی كەسێكی بەخشندە بووە، وە هەموو ئەو كەسانەی كە لەدەوروبەریدا دەژیان سەرسام بوون بە خۆبەكەمزانین و دڵنەرمی و ئارامگری و خۆنەویستیەكەی. شەرەفی یەكەمین كەسی پێبڕا لە بەیعەتیدان بە ئیمامی مەهدی (علیه السلام)، ئەمەش دوای ئەوەی كە بەڕێزی (علیه السلام) لە ڕێككەوتی 23ی ئازاری ساڵی 1889ز مەرجەكانی بەیعەتی دانا.

دڵسۆزیەكەی بۆ ئیمامی مەهدی (علیه السلام) دڵسۆزیەكی مەردانە و بەردەوام بوو، وە هیچ شتێكی نەدەنووسی بەبێ ڕازیبوونی ئیمامی مەهدی (علیه السلام). وە لەم بارەیەوە كۆمەڵێك ڕووداوی زۆر باسدەكرێت، لەوانە؛ لە ساڵی 1893ز جارێكیان لە سەردانێكی كورتدا هات بۆ شاری (لاهۆر)، وە بڕیاریدا كە سەردانی قادیان بكات ئەگەرچی بۆ یەك ڕۆژیش بێت، وە بەگوێرەی پێشنیاری ئیمامی مەهدی (علیه السلام) بە هەمیشەیی لە قادیان نیشتەجێ بوو بەبێ ئەوەی بیر لە گەڕانەوە بكاتەوە بۆ شوێنی لەدایكبوونی (بهێرا) كە لەوێدا مەڵبەندێكی تەندروستی دروست دەكرد.

وە لە ساڵی 1905 ئیمامی مەهدی (علیه السلام) ڕۆیشت بۆ سەردانی مامەی كە نەخۆش بوو لە شاری (دەلھی)، وە لەوێوە پەیامی نارد بۆ گەورەمان هێژا نورەددین كە لە قادیانەوە بچێت بۆ ئەوێ، هەر كە پەیامەكەی پێگەیشت دەستبەجێ ڕوویكردە وێستگەی شەمەندەفەر بەبێ ئەوەی بیربكاتەوە لە دابینكرنی پارە بۆ سەفەرەكەی، وە لەو كاتەدا گیرفانی خاڵی بوو، وە كاتێك یەكێ لە هاوەڵەكانی بیریخستەوە كە پارەی پێویستی پێ نیە بۆ سەفەر، وە پێویستە لەسەری سەرەتا تەگبیری ئەوە بكات. ئەویش وتی: “ئەگەر ساتێك دوا بكەوم بەتاوانی دەزانم كە هۆكاری ئەم تاوانەیش وەڵامنەدانەوەی بانگەوازی گەورە و پێشەواكەمە، وە دڵنیام لە دروستكارەكەم كە هۆكارگەلێك دەسازێنێت بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیەكانم لەم سەفەرەدا.” وە لە وێستگەی (بەطالا)دا یەكێك لە نەخۆشە دەوڵەمەندەكانی بەلایدا تێدەپەڕێت، وە لە بارودۆخی دەپرسێت و دەستپێشخەری دەكات بۆ كڕینی بلیتی سەفەرەكەی و پارەی پێویستیشی پێشكەش دەكات بۆئەوەی لەكاتی سەفەرەكەیدا بێ پارە نەبێت.

بەكۆی دەنگ گەورەمان نورەددین بە خەلیفەی یەكەمی ئیمامی مەهدی و مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) هەڵبژێردرا، ئەمەش پاش وەفاتی بەڕێزی (علیه السلام) لە 27ی مانگی ئایاری ساڵی 1908ز.

هێژا خەلیفەی یەكەم كۆمەڵێك دەستكەوتی گرنگی بەدەستهێنا بۆ كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی كە بەم شێوەیەی خوارەوە كورتی دەكەینەوە:

بەڕێزی بناغەی سیستەمی خیلافەتی دانا و بەوپەڕی خۆڕاگریەوە وەستا لە بەرامبەر پیلانی ئەو حەسوودانەی كه بەتەمای دەسەڵات بوون.

لە سەردەمی بەڕێزیدا وەرگێڕانی ماناكانی قورئان بۆ زمانی ئینگلیزی ئەنجامدرا.

هەستا بەناردنی یەكەم شاندی تەبشیری ئیسلامی بۆ ئینگلتەرا.

وە لە سەردەمی بەڕێزیدا (مزگەوتی ئەقسا، قوتابخانەی باڵا بۆ فێربوونی ئیسلامی، خانووەكانی كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی) هەموویان فراوانكران.

نەخۆشخانەی نوور و مزگەوتی نوور لە قادیان كرانەوە.

 لە سەردەمی بەڕێزیدا كۆمەڵێك چاپكراوی گرنگ دامەزران كە باسی چالاكیەكانی كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی دەكەن، لەوانە ڕۆژنامەی “الفضل” و ڕۆژنامەی “النور” لە (قادیان). وە گۆڤاری “الحق” لە (دەلهی) و “پیغام الصلح” لە (لاهۆر).

بەڕێزی لە ڕۆژی هەینی بەرواری 13ی ئازاری ساڵی 1914ز كۆچی دوایی كرد، وە هەواڵی كۆچكردنەكەی لە هەموو لایەكی هیندستاندا بڵاوبوویەوە و ژمارەیەكی زۆر لە ڕۆژنامەكان وەسفیان كرد و ستایشی كەسایەتیە ناوازەكەیان كرد، لەوانە؛ ڕۆژنامەی (زەمیندار) و (بایسا) لە لاهۆر، وە هەردوو ڕۆژنامەی (الطبیب) و (هامدارد) لە دەلهی و ڕۆژنامەی (الهلال) لە كەلكوتتە و جگە لەمانەش.

وە هەروەها دكتۆر موحەممەد ئیقبالیش لاواندنەوەیەكی بۆ نووسی،‌ كە زۆر كاریگەر بوو بە زانستە فراوانەكەی و شارەزاییەكەی لە ئاییندا.

وە لە كۆتاییدا باسی ئەوە دەكەین كە مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) زۆر سەرسام بووە بە قەڵەم و تواناكانی مەولانا نورەددین، وە لە دوو دێڕە شیعری فارسیدا باسی كردووە كە ئەمە مانای دوو دێڕەكەیە:

“چەند جوان دەبوو ئەگەر‌ هەموو شوێنكەوتووەكانم هاوشێوەی (نور الدین) دەبوون، بەڵام دەكرێت ئەمە بەدیبێت ئەگەر دڵی هەموو شوێنكەوتووەكان پڕبێت لە ڕووناكی حەق و ئیمان”.

هەروەها بەڕێزی (علیه السلام) لە كتێبەكەی خۆی (فتح إسلام) بەم وشانە باسی كردووە: “پێویستە بە تامەزرۆییەوە باسی برایەكی ئیمانی بكەم كه خاسیتە جوانەكانی‌ شایستەی باسكردنە‌، بێگومان ئەو كەسە بریتیە لە (نورەددین). هەڵبەت من ئیرەیی پێ دەبەم بەهۆی ئەو قوربانی و گەرموگوڕییەی كە لەپێناوی ئیسلامدا پێشكەشی دەكات، وە كاتێك ئەو گوڕوتینە دەبینم هەست بە ترس و بیم دەكەم لە بەرامبەر گەورەیی ئەو خوایەی كە پلەوپایەی ئەو بەندە خاكییانەی خۆی بەرزدەكاتەوە كە هەڵیبژاردوون”.