خەلیفەی سێیەم: بەرێز حافظ میرزا ناصر (ڕەحمەتی خوای لێ بێت)
خەلیفەی سێیەم: بەرێز حافظ میرزا ناصر (ڕەحمەتی خوای لێ بێت)خەلیفەی سێیەم: بەرێز حافظ میرزا ناصر (ڕەحمەتی خوای لێ بێت)
هێژا میرزا ناصر ئەحمەد لە 16ی تشرینی دووەمی ساڵی 1909ز لە شارۆچكەی قادیان لە هیندستان لەدایكبووە. لەدایكبوونەكەی بووە هۆی بەڕاستگەڕان و بەدیهێنانی ئەو مژدانەی كە حەزرەتی مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) بەوەحی پێیگەیشتبوو كە ئەم مژدانەی بەڕێزی (علیه السلام) پشتگیری كرابوون بەو مژدانەی دایكی (واتە دایكی هێژا میرزا ناسر) كە پێیگەیشتبوو. هێژا میرزا ناصر ئەحمەد كوڕی خەلیفەی دووەمە (ڕەحمەتی خوای لێ بێت)، وە لە مناڵیدا هەموو قورئانی پیرۆزی لەبەركرد.
بەڕێزی بەوە ناسرابوو كە زانستی خۆشدەوێت، وە بەردەوام بوو لە بەدەستھێنانی زانست هەتا بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێنا لە ئابووریدا لە زانكۆی ئۆكسفۆرد لە ئینگلتەرا. دەستبەجێ دوای گەڕانەوەی لە ئینگلتەرا پایەی بەرێوەبەری كۆلێژی فێربوونی ئیسلامی وەرگرت لە قادیان. وە لە ساڵی 1939ز بوو بە سەرۆكی ئەنجوومەنی خزمەتكارانی ئەحمەدی بۆ لاوانی كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی. وە لە ساڵی 1954ز بوو بە سەرۆكی ئەنجومەنی (یارمەتیدەرانی خوا بۆ تەمەنی سەروو چل ساڵ) لە كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی.
لەسایەی خیلافەتە پیرۆزەكەیدا كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی بە خێراییەكی بەرچاو گەشەی كرد لە بڵاوكردنەوەی ئیسلام لە ڕێگەی دروستكردنی قوتابخانە و زانكۆ و نەخۆشخانە و ناوەندەكانی فێركردن و مزگەوت و جووڵەی وەرگێڕان و بڵاوكردنەوەی قورئانی پیرۆز بەڕادەیەكی زۆر. بەڕێزی لە ساڵی 1976ز بە فەرمی سەردانی (ئەمریكا، كەنەدا، نەرویج، ئەڵمانیای ڕۆژئاوا، سوید و ئینگلتەرا)ی كرد. مزگەوتی (ناصر)ی كردەوە لە سوید و بەردی بناغەی زانكۆی (بشارة)ی دانا لە (پیدرۆباد) لە ئیسپانیا لە ساڵی 1978ز. ماوەی خیلافەتە پیرۆزەكەی 17 ساڵ درێژەی كێشا، وە لەو ماوەیەدا بەوپەڕی هیممەت و خۆڕاگریەوە ڕابەرایەتی ئەم كۆمەڵەی كرد.. سەرەڕای لافاوی بەخوڕی تاقیكردنەوە و مەینەتیەكان. كۆمەڵێك پرۆژەی بە ئەنجام گەیاند، لەوانە پرۆژەی (نصرة جهان) بۆ بووژانەوە و ڕابوونی گەلی ئەفریقی لەڕووی فێركردن و نوژداریەوە. لە 8ی حوزەیرانی ساڵی 1982ز گەیشتەوە بە هاوەڵی هەرە بڵندی خۆی.