
شایەتیدانی قورئان لەسەر هاتنی مەسیحی بەڵێندراو لە ئاخرزەمان
حەزرەتی میرزا غوڵام ئەحمەد
ئیمامی مەهدی و مەسیحی بەڵێندراو (سڵاوی خوای لەسەر بێت)داگرتنی کتێبەکە بە
نووسینی:
حەزرەتی میرزا غوڵام ئەحمەد
مەسیحی بەڵێندراو (عليه السلام)
*****
پێشەكی جەلالەددین شەمس بۆ كتێبەكە
كەسێك بە ناوی سەید “عەتا موحەممەد” فەرمانبەر بوو لە دادگایەك لە ئەمریتسەر و باوەڕی وابوو مەسیح (عليه السلام) وەفاتی كردووە، بەڵام نكوڵی لەوە دەكرد كە مەسیحێك لەم ئوممەتەدا بێت، لە نامەیەكیدا لە ئابی ١٨٩٣ز پرسیاری لە مەسیحی بەڵێندراو (عليه السلام) كرد بەڵگەی چیە لەسەر ئەوەی خۆی مەسیحی بەڵێندراوە، یان ئایا پێویستە چاوەڕێی مەسیحێكی تر بكەین؟ هەروەها گوتی پێشبینی سەبارەت بە مەسیحی بەڵێندراو لە فەرموودەكاندا هاتووە، بەڵام فەرموودەكان لە ئاستی بایەخپێداندا نین؛ چونكە دوای ماوەیەكی زۆر كۆكراونەتەوە و زۆربەیان فەرموودەی ئاحادن و دڵنیایی نابەخشن.
لەبەر گرنگی پرسیارەكە مەسیحی بەڵێندراو (عليه السلام) كتێبی “شایەتیدانی قورئان”ی نووسی بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی كەسی پرسیاركەر، وە تێیدا سێ شتی باسكرد كە شایستەی گرنگیپێدانن و بریتین لە:
یەكەم: ئایا هەواڵی هاتنی مەسیحی بەڵێندراو كە لە فەرموودەكاندا باسكراوە شایستەی متمانەپێكردن نیە چونكە فەرموودەكان ئەوپەڕی دوورن لە پلەی یەقینەوە و سەرنجیان لێ نادرێت؟
دووەم: ئایا ئەم پێشبینیە لە قورئانی پیرۆزدا باسكراوە یان نا؟
سێیەم: ئەگەر ئەم پێشبینیە ڕاستیەكی چەسپاوە، ئەوا بەڵگە چیە لەسەر ئەوەی كە پێشبینیەكە لە منی بەندەی خۆبەكەمزاندا هاتووەتەدی؟ (شایەتیدانی قورئان)
هەروەها بەڕێزی عليه السلام ئەو سێ پرسیارەی بە بەڵگەی ئاشكرا ڕوونكردەوە، پاشان لەكۆتاییدا فەرمووی:
“ئەگەر هەموو ئەم سەلماندنانە بەس نین بۆ “میان عەتا موحەممەد”، ئەوا ڕێگا زۆر ئاسانەكە ئەوەیە كە بە وردی ئەم كتێبە بخوێنێتەوە، پاشان لەڕێگەی بڵاوكراوەیەكەوە ڕایبگەیەنێت و ئاگادارم بكات كە قەناعەتی نەكردووە بەوەی تێیدا هاتووە، وە بەردەوام بە درۆی دەزانێت، وە دەیەوێت دەرحەق بە خۆی نیشانەیەك دەربكەوێت. منیش بە ئیزنی خوا هەڵوەستە دەكەم لەسەر كارەكەی، وە من تەواو دڵنیام خوا (سبحانه وتعالى) تووشی شكستم ناكات لە بەرامبەر هیچ نەیارێكدا، چونكە من لەلایەن خۆیەوە ڕەوانە كراوم، وە بە فەرمانی خۆی هاتووم بۆ نوێكردنەوەی ئایینەكەی. بەڵام پێویستە لەسەری بەشێوەیەكی گشتی ڕێگەم پێ بدات لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی ڕاگەیاندنێكەوە كە چۆن بمەوێت ئیلهامێك بڵاوبكەمەوە كە سەبارەت بەو پێم دەگات”. (شایەتیدانی قورئان)
پاش ئەوە میان عەتا موحەممەد بێدەنگ بوو، بەڵام پرسیارەكەی مایەی خێر و بەرەكەت بوو لەو ڕووەوە كە وەڵامەكەی مەسیحی بەڵێندراو عليه السلام بۆ پرسیارەكەی ئەو، بوو بە هۆی هیدایەتی زۆرێك لە داواكارانی ڕێگای ڕاست و ئۆقرەگرتنی دڵیان.
بەندەی خاكی
جەلالەدین شەمس
*****
بەرگی چاپی یەكەمی كتێبەكە
وەرگێڕانی لاپەڕەی بەرگەكە، چاپی یەكەم
لە سایەی حەمد و چاكەی خوای گەورەوە نامیلكەیەكی چاك و پیرۆز چاپكرا بە ناونیشانی:
شایەتیدانی قورئان لەسەر هاتنی مەسیحی بەڵێندراو لە ئاخرزەمان
لە چاپخانەی “پەنجاب پرێس” چاپكرا لە سیالكۆت بەسەرپەرشتی مونشی غوڵام قادر
*****
ڕاگەیاندن دەربارەی كتێبەكان
لە نووسراوەكانی ئەم بەندە خۆبەكەمزانە كە ئێستا بەردەستن
بەراهینی ئەحمەدیەت بەرگی چوارەم چوار ڕووپیە
كلێك بۆ چاوی ئاریەكان دوو ڕووپیە
سەركەوتنی ئیسلام سێ ئانە (یەك ئانە دەكاتە 1/16 یەك ڕووپیە وەرگێڕی عەرەبی)
ڕوونكردنەوەی مەبەست چارەكە ڕووپیەیەك
لابردنی وەهمەكان سێ ڕووپیە
ئاوێنەی كامڵیەكانی ئیسلام دوو ڕووپیە
تەفسیری سوورەتی الفاتحة (ئەم تەفسیرەدا دیاریەكی لەگەڵدایە بەبڕی 1000 ڕووپیە بۆ ئەو زانایانەی كە دەتوانن هاوشێوەكەی بنووسن) و قەسیدە عەرەبیەكان شەش ئانە
توحفەی بەغداد بە زمانی عەرەبی سێ ئانە
بەرەكەتەكانی دوعا چوار ئانە
سەرباری خەرجیەكانی پۆست
ڕاگەیەنەر
بەندەی خۆبەكەمزان
غوڵام ئەحمەد قادیانی
*****
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله والسلام علی عباده الذین اصطفی
مەسیحی بەڵێندراو
كەسێك بە ناوی “عەتا موحەممەد” لە نامەیەكدا كە لە مانگی ئابی ساڵی 1893ز بڵاویكردووەتەوە، پرسیارم لێ دەكات:
بە چ بەڵگەیەك تۆ مەسیحی بەڵێندراویت، یان ئایا پێویستە لەسەرمان چاوەڕوانی هاتنی مەسیحێك بكەین؟
سەرەتا و پێش هەموو شتێك، لێرەدا شایەنی باسە كە بڵێین ڕەخنەگرەكە باوەڕی وایە عیسا (عليه السلام) لەڕاستیدا مردووە، هەروەك لە قورئانی پیرۆزدا زۆر بە ڕاشكاوی باسكراوە، بەڵام نكوڵی لەوە دەكات كەسێك لەم ئوممەتەدا بە ناوی عیسا لە داهاتوودا دەربكەوێت. هەروەها باوەڕی وایە ئەم پێشبینیە لە فەرموودەدا باسكراوە، بەڵام پێی وایە فەرموودە لە پلەی یەقین و دڵنیاییدا نیە، وە دەڵێت فەرموودە پاش تێپەڕینی ماوەیەكی زۆر كۆكراوەتەوە و زۆربەیان فەرموودەی ئاحادن و یەقین نابەخشن. لەبەرئەوە پێی وا نیە ئەو پێشبینیەی دەربارەی مەسیحی بەڵێندراو هاتووە -كە لە فەرموودەكانەوە ساغ بووەتەوە- ڕاستیەكی جێگیر بێت، وە پێی وایە ئەو هەواڵانەی كە تەنها لەڕێگەی فەرموودەكانەوە گێڕدراونەتەوە، بێ نرخن، بگرە زیادە و پووچن و بەڵگەیەكی گرنگ نین لەسەریان و لە دیدی ئەودا بێ بایەخن. بۆیە دەبێت لێرەدا بەگوێرەی حەزی خۆی وەڵامی بدرێتەوە. پێویستە ڕوون و ئاشكرا بێت سێ خاڵ هەیە كە شایانی لێكۆڵینەوە و توێژینەوەن لەم پرسەدا:
یەكەم: ئایا هەواڵی هاتنی مەسیحی بەڵێندراو كە لە فەرموودەكاندا باسكراوە شایستەی متمانەپێكردن نیە چونكە فەرموودەكان ئەوپەڕی دوورن لە پلەی یەقینەوە و سەرنجیان لێ نادرێت؟
دووەم: ئایا ئەم پێشبینیە لە قورئانی پیرۆزدا باسكراوە یان نا؟
سێیەم: ئەگەر ئەم پێشبینیە ڕاستیەكی چەسپاوە، ئەوا بەڵگە چیە لەسەر ئەوەی كە پێشبینیەكە لە منی بەندەی خۆبەكەمزاندا هاتووەتەدی؟
سەرەتا باسی خاڵی یەكەم دەكەم. پێویستە ڕوون و ئاشكرا بێت هیچ كەسێك لەم جیهانەدا نیە نكوڵی لەوە بكات كە لە فەرموودەكاندا پێشبینیەكی ڕوون هەیە دەربارەی مەسیحی بەڵێندراو، بەڵكو بە نزیكەیی هەموو موسوڵمانان هاوڕان لەسەر ئەوەی كە كەسێك بە ناوی عیسای كوڕی مەریەم بەدڵنیاییەوە لە داهاتوودا دێت بەگوێرەی فەرموودە پیرۆزەكان. وە ئەم پێشبینیە بە زۆری باسكراوە لە هەردوو سەحیحەكە و ترمزی و كتێبەكانی تری فەرموودەدا، ئەمە بەسە بۆ قەناعەت پێكردنی كەسی بەویژدان. وە بەدڵنیاییەوە مرۆڤ ناچار دەبێت باوەڕ بهێنێت بە خاڵە هاوبەشەكە كە ئەوەیە بێ گومان مەسیحێكی بەڵێندراو دێت. لەگەڵ ئەوەی زۆر ڕاستە كە هەموو فەرموودەیەك لە خودی خۆیدا لە پلەی ئاحاد تێپەڕناكات، بەڵام ئەوەش گومانی تێدا نیە كە دیدێكی گشتگیر بۆ ئەو فەرموودانەی پێغەمبەر كە لەم پرسەدا نووسراونەتەوە بە چەندین سەنەدەوە، بە شێوەیەكی یەقینی و بێگومان دەیچەسپێنێت كە پێغەمبەر (ﷺ) بەدڵنیاییەوە پێشبینی هاتنی مەسیحی بەڵێندراوی كردووە. پاشان كاتێك ئەو فەرموودانە كۆدەكەینەوە كە لای ئەهلی سوننە هەن لەگەڵ ئەو فەرموودانەی تردا كە گروپە ئیسلامیەكانی تری وەكو شیعە و ئەوانی تریش پشتیان پێ دەبەستن، هێزی ئەم تەواتورە زیاتر دەچەسپێت. پاشان كاتێك سەدەها كتێبی سۆفیەكان دەخوێنینەوە دەبینین ئەوانیش هەمان شایەتی دەدەن. هەروەها كاتێك لە دەرەوەی ئیسلامدا بۆ ئەم بابەتە دەگەڕێین و كتێبەكانی ئەهلی كتێب، واتە مەسیحیەكان، دەخوێنینەوە، دەبینین لەوانیشدا ئەم هەواڵە هەیە. سەرەڕای ئەمە لە بڕیارەكەی مەسیحەوە (عليه السلام)، كە لە ئینجیلدا باسكراوە دەربارەی هاتنەخوارەوەی ئیلیا لە ئاسمانەوە، ڕوون دەبێتەوە كە ئەو پێشبینیانەی لەم شێوەیەن هەگیز بە حەقیقی وەرناگیرێن. بەڵام ئێمە دەبینین هەواڵی هاتنی مەسیحی بەڵێندراو زۆر بە گوڕوتینەوە لە هەموو سەردەمێكدا بڵاوبووە، بە جۆرێك نەفامیەك لەوە گەورەتر نیە كە نكوڵی لە بوونە موتەواتیرەكەی بكرێت.
ڕاستیتان پێ دەڵێم، ئەگەر ئەو كتێبە ئیسلامییانە كۆبكرانایەتەوە كە لە هەموو سەدەیەكدا یەك لەدوای یەك باسی ئەم پێشبینیەیان كردووە، ئەوا كەمتر نەدەبوون لە هەزارەها كتێب. بەڵام تێگەیاندنی كەسێك لەم بابەتە كە بە تەواوەتی بێ ئاگایە لە كتێبە ئیسلامیەكان كارێكی قورس و گرانە. لەڕاستیدا ڕەخنەگرانێكی لەم شێوەیە، لە بەدبەختی خۆیان، هێندە نەزانن كە خاوەنی بینایی نین بۆ ئەوەی پەی ببەن بەو هێز و تینەی كە لە ڕووداوێكی دیاریكراودا هەیە وەك بەڵگەیەك لەسەر چەسپاویەكەی. بەم شێوەیە ئەم ڕەخنەگرە لە كەسێكی بیستووە كە زۆربەی فەرموودەكان ئاحادن، وە لەمەوە بەبێ هیچ ڕامانێك ئەوەی هەڵێنجاوە كە هەموو دانپێدانراوەكانی ئیسلام جگە لە قورئانی پیرۆز، كۆمەڵێك گومانن و هیچ بنچینەیەكیان نیە، وە بە هیچ شێوەیەك یەقینی و بێ گومان نین. بەڵام لەڕاستیدا ئەمە هەڵەیەكی گەورەیە و كاریگەری یەكەمی بریتیە لە كاولبوونی ئایین و باوەڕ؛ چونكە ئەگەر ڕاست بێت هەموو ئەو نەقڵكراوانەی كە لای موسوڵمانان هەن، جگە لە قورئانی پیرۆز، تەنها كۆمەڵێك درۆ و بوختان و قسەی هەڵبەستراو و گومان و خەیاڵاتن، ئەوا ڕەنگە تەنها شتێكی كەم لە ئیسلام بمێنێتەوە، چونكە سەرجەم وردەكاری ئایینەكەمان لەڕێگەی فەرموودەكانی پێغەمبەرەوە پێمان گەیشتوون. بۆ نموونە، ئەو نوێژەی ڕۆژانە پێنج جار دەیكەین، لەگەڵ ئەوەی فەرزبوونەكەی لە قورئانی پیرۆزدا چەسپاوە، بەڵام لە كوێدا دەچەسپێت كە نوێژی بەیانی دوو ڕكاتی فەرز و دوو ڕكاتی سوننەتی هەیە، وە نوێژی نیوەڕۆ چوار ڕكاتی فەرز و چوار ڕكات و دوو ڕكاتی سوننەتی هەیە، وە نوێژی مەغریب سێ ڕكاتی فەرزی هەیە و نوێژی عیشا چوار ڕكات؟ هەروەها بە تەواوەتی پێویستمان بە فەرموودە هەیە بۆ زانینی درێژەی بابەتی زەكات و هەزارەها بابەتی جوزئی كە پەیوەستن بە خواپەرستی و مامەڵە و گرێبەستەكان و هی تریش، كە هەموویان زانراون بە ڕادەیەك باسكردنیان لێرەدا دەبێتە هۆی كات بەفیڕۆدان و درێژدادڕی. هەروەها سەرچاوە و بنەمای مێژووی ئیسلامی تەنها فەرموودەیە. ئەگەر پشت بە ڕاگەیاندنی فەرموودەكان نەبەستین ئەوا ڕەوا نیە بۆمان بە یەقینی قەبوڵی بكەین كە ئەبوبەكر و عومەر و عوسمان و عەلی لەڕاستیدا هاوەڵی پێغەمبەر (ﷺ) بوون و بەهەمان ڕیزبەندی ئەركی خیلافەتیان گرتووەتە ئەستۆ دوای كۆچی دوایی پێغەمبەر (ﷺ)، وە بەگوێرەی ڕیزبەندیە باسكراوەكەش وەفاتیان كردووە؛ چونكە ئەگەر ئێمە پشت نەبەستین بە ڕاگەیاندنی فەرموودەكان ئەوا هۆكارێك نیە بۆ ئەوەی بە یەقینی بڵێین ئەم كەسە ساڵحانە هەبوون. لەم دۆخەدا دەكرێت هەموو ئەم ناوانە ناوی گریمانەیی بن، وەك ئەوەی لەڕاستیدا ئەبوبەكر و عومەر و عوسمان و عەلی (خوا لێیان ڕازی بێت) لە ڕابردوودا بوونیان نەبووبێت؛ چونكە هەموو فەرموودەكان ئاحادن بەگوێرەی قسەی ڕەخنەگرەكە “عەتا محەممەد”، وە ئەم ناوانە لە قورئانی پیرۆزدا یاداشت نەكراون، ئیتر چۆن قەبوڵ دەكرێن بەگوێرەی بنەمای ناوبراو؟ هەروەها بە هیچ شێوەیەك لە قورئاندا نەهاتووە كە ناوی باوكی پێغەمبەر (ﷺ) عەبدوڵڵا بووە و دایكی ناوی ئامینە بووە و ناوی باپیرەی عەبدولموتەلیب بووە، هەروەها خێزانێكی ناوی خەدیجە بووە و یەكێكی تریان ناوی عائیشە و ئەوی تریان ناوی حەفسە بووە (ڕەزای خوا لە هەموویان بێت) و دایەنەكەی ناوی حەلیمە بووە. هەروەها لە قورئاندا نەهاتووە كە پێغەمبەر (ﷺ) لە ئەشكەوتی حیرادا خواپەرستی كردووە، وە هەندێ لە هاوەڵەكانی كۆچیان كردووە بۆ حەبەشە، وە پاش ڕەوانەكردن پێغەمبەر (ﷺ) هەتا دە ساڵ لە مەككە ماوەتەوە، وە ڕوودانی هەموو جەنگەكان، ئەمانە لە قورئاندا هیچ باسێكیان نەكراوە؛ بەڵكو ئەم شتانە تەنها بەهۆی فەرموودەكانەوە ساغبوونەتەوە. دەی دەكرێت نكوڵی لە هەموو ئەم ڕووداوانە بكرێت چونكە فەرموودەكان هیچ نین؟ ئەگەر ئەم بۆچوونە ڕاست بوایە، ئەوا موسوڵمانان نەیاندەتوانی شتێك لە ژیاننامەی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) بخەنەڕوو.
پێویستە ئاگاداری ئەوە بین زنجیرەی ژیانی گەورە و سەروەرمان (ﷺ) كە ڕوونی دەكاتەوە پێش ڕەوانەكردن چۆن ژیاوە لە مەككەدا، وە لە چ ساڵێكدا پێغەمبەرایەتی ڕاگەیاندووە، وە بە چ ڕیزبەندیەك خەڵكی هاتوونەتە ناو ئیسلامەوە، وە بێ باوەڕان چۆن ئازاریان داوە لەكاتی مانەوەی لە مەككەدا بۆ ماوەی دە ساڵ، وە چۆن و بۆچی جەنگەكان دەستیان پێكرد و ژمارەیان چەند بووە و ژمارەی ئەو جەنگانە چەند بوون كە پێغەمبەر (ﷺ) خۆی بەشداری كردووە تێیاندا، وە لە ژیانی پاكیدا حوكمی ئیسلامی گەیشتە چ وڵاتێك، وە ئایا پێغەمبەر (ﷺ) نامەی ناردووە بۆ پاشاكان بۆ ئەوەی بانگەوازیان بكات بۆ ئیسلام یان نا، وە ئەگەر نامەی ناردووە ئەوا ئەنجامەكانیان چی بووە، وە ئەو فتوحاتانە كامانە بوون كە موسوڵمان بەدەستیان هێناوە لە سەردەمی گەورەمان ئەبو بەكردا (خوا لێی ڕازی بێت) پاش وەفاتی پێغەمبەر (ﷺ)، وە ئەو گیروگرفتانە چی بوون كە ڕووبەڕووی بوونەتەوە؟ وە لە سەردەمی عومەردا (خوا لێی ڕازی بێت) موسوڵمانان لە چ وڵاتێكدا سەركەوتنیان بەدەستهێناوە؟ هەموو ئەم شتانە تەنها لەڕێگەی فەرموودەكان و قسەی هاوەڵەكانەوە دەزانرێت. دەی ئەگەر فەرموودەكان هیچ نەبن ئەوا پەیبردن بە ڕووداوەكانی ئەو سەردەمە تەنها كارێكی قورس و گران نابێت بەڵكو یەكێك دەبێت لە كارە ئەستەمەكان. وە لەم دۆخەدا ناحەزان هەلێكی چاكیان لە بەردەستدا دەبێت بۆ ئەوەی بە ئارەزووی خۆیان درۆ هەڵبەستن بۆ ژیانی پێغەمبەر (ﷺ) و هاوەڵەكانی، بەمەش دەرفەتێكی فراوان دەدەین بە دوژمنان كە هێرشێكی بێ پاساو بكەن، وە ناچار دەبین دان بەوەدا بنێین ڕووداوەكان و ژیاننامە پاكەكان كە لەڕێگەی فەرموودەكانەوە پێمان گەیشتوون هەموویان پووچن و وەكو نەبوو وان بە ڕادەیەك ناوی هاوەڵەكانیش بە یەقینی ناچەسپێت.
بە كورتی، ئەو باوەڕەی كە دەڵێت ئێمە لەڕێگەی فەرموودەكانەوە ناتوانین بگەینە حەقیقەتێكی بێگومان و یەقینی، باوەڕێكە واتە لەناوبردنی بەشێكی گەورەی ئیسلام بەدەستی خۆمان. لەڕاستیدا وەرگرتنی ئەوەی لە فەرموودەكاندا هاتووە واجبە ئەگەر بە ڕاشكاوی پێچەوانەی قورئانی پیرۆز نەبوو؛ چونكە یەكێك لە شتە دانپێدانراوەكان ئەوەیە كە قسەی ڕاست بەش بەحاڵی مرۆڤ شتێكی سروشتیە، وە مرۆڤ تەنها لە حاڵەتی ناچاریدا درۆ دەكات چونكە درۆ شتێكی سروشتی نیە بەش بە حاڵی ئەو. پاشان تانەدان لە بێگومانی فەرموودەكان و تەواتوربوونیان، كە بووە بە دروشمێك لای گروپە جۆراوجۆرەكانی موسوڵمانان، لە ئەنجامی ئەوەی بە تەواتور كاریان پێكراوە لەڕووی بیروباوەڕ و كردەوەوە؛ بەشێكە لە شێتی و تێكچوون. بۆ نموونە، ئەگەر ئەمڕۆ یەكێك مشتومڕی كرد و گوتی ئەو پێنج نوێژەی موسوڵمانان ڕۆژانە ئەنجامی دەدەن ژمارەی ڕكاتەكانیان شتێكی گوماناوییە؛ چونكە لە هیچ یەكێك لە ئایەتەكانی قورئانی پیرۆزدا نەهاتووە، بۆ نموونە، نوێژی بەیانی دوو ڕكات بكەن و هەریەك لە نوێژی هەینی و جەژنەكان دوو ڕكاتە، وە لەم بارەیەوە فەرموودەكانیش ئاحادن و یەقین نابەخشن؛ دەی ئایا ئەم كەسە كە ئەم قسەیە دەكات لەسەر حەقە؟ ئەگەر ئەم جۆرە بۆچوونە لەسەر فەرموودە وەربگیرێت ئەوا لە پێش هەموو شتێكەوە نوێژ لەدەست دەردەچێت؛ چونكە قورئانی پیرۆز شێوازی نوێژكردنی نەخستووەتەڕوو بۆمان، بەڵكو بە پشت بەستن بە ڕاستی فەرموودەكان ئێمە نوێژ دەكەین. دەی ئەگەر نەیارێك ڕەخنە بگرێت و بڵێت قورئان شێوازی نوێژكردنی فێری موسوڵمانان نەكردووە و ئەو شێوازەی پەیڕەویی دەكەن ڕەتدەكرێتەوە؛ چونكە فەرموودەكان شایستەی متمانە پێكردن نین، ئەوا -دوای دەستگرتنمان بەو بنەمایەوە كە دەڵێت فەرموودەكان هیچ نین- هیچ وەڵامێكمان پێ نابێت بۆ ئەم ڕەخنەیە جگە لە پەسەندكردنی. لەم دۆخەدا نوێژی مردوو لە ئیسلامدا بە تەواوەتی بە شتێكی باتڵ و زیادە دادەنرێت چونكە قورئانی پیرۆز هەرگیز باسی نوێژێكی نەكردووە كە سوژدە و چەمینەوەی تێدا نەبێت. دەی ئێستا بیربكەنەوە دوای وازهێنان لە فەرموودەكان چی دەمێنێتەوە لە ئیسلام؟
ئەو كەسانە كورت بینن كە باوەڕیان وایە فەرموودەكان تەنها قسەی كەسێك یان دوو كەسە كە شایانی متمانە پێكردن نین، پاشان گێڕانەوەكانیان بە قسەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەژماركراون. بەڵكو لەڕاستیدا زنجیرەی فەرموودەكان لقێكە لە زنجیرەی تەواتوری كردەیی نەپچڕاو. بۆ نموونە، فەرموودەناسەكان بینیویانە كە دەیەها ملیۆن لە خەڵكی لە نوێژی مەغریبدا سێ ڕكات دەكەن و ڕوو دەكەنە قیبلە، وە لە نوێژی بەیانیدا دوو ڕكات دەكەن، وە بەدڵنیاییەوە لە هەموو ڕكاتێكدا سوورەتی الفاتحة دەخوێنن، وە ئامین دەكەن چ بە ئاشكرا بێت یان بە نهێنی، وە لە دانیشتنی كۆتاییدا “التحیات” دەخوێنن لەگەڵ سڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر (ﷺ)، پاشان بەلای ڕاست و چەپدا سڵاو دەدەنەوە و كۆتایی بە نوێژەكە دەهێنن. وە بە ڕەچاوكردنی ئەم شێوازەی خواپەرستی، فەرموودەناسەكان حەزیان كردووە و پێیان خۆش بووە لەڕێگەی لێكۆڵینەوە و توێژینەوەوە زنجیرەی ئەم شێوازەی نوێژ بگەیەنن بە پێغەمبەر (ﷺ) و بابەتەكە بچەسپێنن بە هۆی ئەو فەرموودانەوە كە ڕاستن و سەنەدەكانیان پەیوەستن و بەرزكراونەتەوە بۆ لای پێغەمبەر (ﷺ). لەگەڵ ئەوەی ڕاستە ئەوان بۆ چەسپاندنی ئەم زنجیرەیە هەوڵیان نەداوە هەزار یان دوو هەزار سەنەد پێكبهێنن بۆ دەقی هەر فەرموودەیەك. بەڵام ئایا ئەوەش ڕاستە كە فەرموودەناسەكان بناغەی نوێژیان دانابێت و پێش ئەوان نوێژ بوونی نەبووبێت لە جیهاندا، وە خەڵكی جیهان بە تەواوەتی نوێژیان نەزانیبێت، پاشان دوای چەند سەدەیەك دەستكرابێت بە نوێژ تەنها بە پشت بەستن بە فەرموودەیەك یان دوو فەرموودە؟
بەدڵنیاییەوە دەڵێم هەڵەیەكی گەورەیە وا بزانرێت ڕكاتەكانی نوێژ و چۆنیەتی بەجێهێنانەكەی لەسەر بنەمای چەند فەرموودەیەك نەك زیاتر بنیادنراوە كە لە ڕواڵەتدا فەرموودەی ئاحادن. ئەگەر ئەمە ڕاست بێت ئەوا پێش هەموو شتێك فەرزەكانی ئیسلام ڕووبەڕووی ماتەمێكی گەورە دەبنەوە كە لێی ڕزگار نابن، پێویستە هەموو موسوڵمانێكی بە غیرەت پێش هەموو شتێك بیر لەمە بكاتەوە. بەڵام پێویستە بزانرێت تەنها ئەو كەسانە ئەم بیروباوەڕەیان هەیە كە بە چاوێكی كراوەوە سەرنجیان نەداوە لە ڕووداو و بەسەرهات و دابونەریت و بەندایەتیەكانی ئیسلام، تاكو بزانن چۆن ئەمانە گەیشتوونەتە ئاستی یەقین.
پێویستە ڕوون و ئاشكرا بێت زنجیرەی تەواتوری كردەیی ئوممەت ئامرازێكی نموونەییە بۆ گەیشتن بەم یەقینە. بۆ نموونە، گریمان ئەو فەرموودانەی كە لێیانەوە چەسپاوە ژمارەی ڕكاتەكانی نوێژی بەیانی ئەوەندەیە و نوێژی مەغریب ئەوەندەیە زیاتر نین لە فەرموودەیەك یان دوو فەرموودە و هەر چۆنێك بن لە ئاحاد زیاتر نین، لێرەدا پرسیارێك دروست دەبێت: ئایا خەڵكی پێش ئەم توێژینەوە و لێكۆڵینەوەیە نوێژیان نەكردووە؟ وە ئایا دوای لێكۆڵینەوە و شارەزابوون لە بارودۆخی ڕاویەكان فەرمانی بەجێهێنانی نوێژەكان كراوە بە خەڵكی؟ نەخێر، بەڵكو لەڕاستیدا دەیەها ملیۆن لە خەڵكی بە هەمان شێواز نوێژیان كردووە. گریمان زنجیرەی ڕشتەی فەرموودەكانیش نەبوایە، ئەوا لەگەڵ ئەمەدا لەڕێگەی تەواتوری كردەییەوە بە یەقینی و بێگومانی چەسپاوە كە سەردەم لە دوای سەردەم و سەدە لە دوای سەدە ئەم شێوازە فێركاری موتەواتیری ئیسلام بووە دەربارەی نوێژ، ئەوەندە هەیە ڕشتەی ئەو فەرموودانەی كە پەیوەستن و بەرزكراونەتەوە بۆ لای پێغەمبەر (ﷺ) ئەو زنجیرەیەیان زیاتر درەوشاندووەتەوە. ئەگەر لە ڕوانگەی ئەم ڕێسایەوە سەیری فەرموودەكانمان كرد ئەوا هەڵەیەكی گەورەیە كە ناوی “آحاد” ببڕین بەسەر بەشێكی هەرە گەورەی فەرموودەكاندا كە تەواتوری كردەیی ئوممەت پشتیگری كردوون. لەڕاستیدا ئەمە ئەو هەڵە هەرە گەورەیە بوو كە شوێنكەوتووانی مەزهەبی سروشتی بە ڕادەیەكی زۆر دوورخستەوە لە ڕاستی ئیسلام؛ چونكە پێیان وایە سوننەت و داب و نەریت و بەندایەتی و بەسەرهات و مێژووی ئیسلام كە لەسەر فەرموودە بنیادنراوە هەموویان تەنها لەسەر چەند فەرموودەیەك دامەزراون، بەڵام ئەمە هەڵەیەكی گەورەیە لەلایەن ئەوانەوە. بێگومان زنجیرەی تەواتوری كردەیی كە پێغەمبەری ئازیزمان (ﷺ) بەدەستی خۆی دایمەزراند، لە ناو دەیەها ملیۆن لە خەڵكیدا بڵاوبووەتەوە بە ڕادەیەك ئەگەر لە دنیادا بوونی فەرموودەناسەكان بسڕدرێتەوە و هیچ شوێنەوارێكیان نەمێنێت؛ ئەوا هیچ زیانێك ناگات بەم زنجیرەیە. دەبێت ئەوە قەبوڵ بكرێت كە ئەم مامۆستا پیرۆز و پێغەمبەرە پاكە (ﷺ) كاروبارەكانی فێركردنی سنووردار نەكردووە بە جۆرێك تەنها چەند كەسێكی فێر كردبێت و خەڵكانی تر بێ ئاگا و نەشارەزا بوو بن. ئەگەر وەها بوایە ئیسلام تێكدەچوو بە ڕادەیەك دوای ئەوە هەرگیز لە سەر دەستی فەرموودەناس یان كەسێكی تردا چاك نەدەبوویەوە. لەگەڵ ئەوەی پێشەوایانی فەرموودە هەزارەها فەرموودەیان نووسیوەتەوە دەربارەی فێركاری و ڕێنماییەكانی ئایین، بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە: چ فەرموودەیەك پێش نووسینەوەی ئەوان كاری پێ نەكراوە و دنیا بێ ئاگا بووە لە ناوەڕۆكەكەی؟ ئەگەر فێركاریەك یان ڕووداوێك یان بیروباوەڕێك تەنها پێشەوایانی فەرموودە یەكەم بەردی بناغەكەیان دانابێت بە گوێرەی ڕیوایەت، وە هیچ شوێنەوارێكی نەبێت لە زنجیرەی تەواتوری كردەییدا كە دەیەها ملیۆن لە خەڵكی باوەڕیان پێی هەیە، وە هیچ باسێكی نەكرابێت لە قورئانی پیرۆزدا؛ ئەوا گومانی تێدا نیە ئەم تاكە هەواڵە كە دوای سەدەیەك یان سەدە و نیوێك دۆزراوەتەوە تا ڕادەیەك زۆر لە پلەی یەقین دێتە خوارەوە، ئەگەر بوترێت شایستەی متمانە پێكردن نیە ئەوا قسەیەكی بەجێیە. بەڵام لەڕاستیدا ئەم جۆرە فەرموودانە پەیوەندیەكی ئەوتۆیان نیە لەگەڵ ئایین و بەسەرهاتەكانی ئیسلامدا، بەڵكو ئەگەر بە وردی سەرنجتان دا لە بابەتەكە ئەوا دەبینن پێشەوایانی فەرموودە مەگەر بە دەگمەن ئەگینا ئەو فەرموودانەیان نەهێناوەتەوە كە هیچ شوێنەوارێكیان نیە لە زنجیرەی تەواتوری كردەییدا.
كەواتە، هەرگیز ڕاست نیە، وەك هەندێ نەزان دەڵێن، خەڵكی سەدەها مەسەلەی پێویستی ئایینی لە ناویاندا نوێژ و ڕۆژووش لەو فەرموودانەوە فێربوون كە هەردوو شێخەكە [بوخاری و موسلیم] و ئەوانی تر كۆیان كردووەتەوە. ئایا بەردەوام خەڵكی مولحید بوون تا سەدەیەك یان سەدە و نیوێك؟ ئایا خەڵكی نوێژیان نەكردووە؟ ئایا زەكاتیان نەداوە؟ ئایا حەجیان نەكردووە؟ ئایا هەموو ئەو بیروباوەڕە ئیسلامییانەیان نەزانیوە كە لە فەرموودەكاندا هاتوون؟ بەدڵنیاییەوە وا نیە، ئەوەی باوەڕی وا بێت گەمژەییەكەی زۆر جێگای سەرسوڕمانە. كەواتە لەبەرئەوەی ئیسلام سەوز و گەشاوە بووە پێش سەردەمی پێشەوا بوخاری و موسلیم و پێشەواكانی تری فەرموودە، وەك سەوز و گەشاوەییەكەی پاش نووسینەكانی ئەوان، بۆیە زۆر بێشەرمی و گەوجێتیە كە مرۆڤ تەنها بە هۆی كەللەڕەقیەوە باوەڕی وا بێت بەشێك لە ئیسلام كە لە سەردەمی ئێمەدا پێی دەوترێت فەرموودە، بە هۆی ئەو ڕیوایەتانەوە كە تەنها لە سەدەی دووەمدا برەویان پەیدا كردووە گەشە و پێشكەوتنی بە خۆیەوە بینیبێت! زۆر بەداخەوە كەسانی بێ زانست لە شوێنكەوتووانی ئایینەكەمان -چ جای ناحەزان- كەوتوونەتە هەمان هەڵەوە؛ چونكە دەڵێن خەڵكی پاش ماوەیەك تەنها بە گوێرەی ڕیوایەتی فەرموودەكان باوەڕیان بە زۆرێك لە مەسەلەكانی ئیسلام كردووە و پێش نووسینەوەی فەرموودە بە تەواوەتی ئەو شتانەیان نەزانیوە. بەڵكو ڕاستی ئاشكرا و بەڵگە نەویست ئەوەیە ئەگەر پێشەوایانی فەرموودە چاكەیەكیان هەبێت بەسەر خەڵكیەوە ئەوا ئەوەیە كە ئەوان پشكنین و لێكۆڵینەوەیان كردووە لە سەنەدی ئەو شتانەی كە جیهان باوەڕی پێیان هەبووە لە سەرەتاوە لەڕێگەی تەواتوری كردەییەوە و سەلماندوویانە كە ئەو شتانەی موسوڵمانان لەم سەردەمەدا باوەڕیان پێیان هەیە یان كاریان پێ دەكەن شتانێك نین وەكو بیدعە لە ئێستادا تێكەڵاوی ئیسلام بوو بن، بەڵكو بریتین لە كۆمەڵێك فەرموودە و سوننەت كە پێغەمبەری خوا (ﷺ) فێری هاوەڵەكانی خۆی كردووە (خوا لێیان ڕازی بێت).
زۆر بەداخەوە، ئەو هەڵەیە چەند گەورەیە كە ڕووكەش بینەكان ئەنجامی دەدەن چونكە بە خراپ لە بابەتە ڕاست و دروستەكە حاڵی بوون! وە بە هۆی ئەم هەڵەیەوە خەڵكی هەتا ئەمڕۆ بە چاوی ڕقەوە بۆ فەرموودەكان دەڕوانن و لێیان دوور دەكەونەوە. ڕاستە بەشێك لە فەرموودەكان كە لە دەرەوەی زنجیرەی تەواتوری كردەیی و گوفتاریدا ماونەتەوە و قورئانی پیرۆز ڕاستیەكەیان ناسەلمێنێت، ناكرێت دانیان پێدا بنرێت بەوەی كە پلەی یەقینی تەواوەتییان بەدەست هێناوە، بەڵام كەی ڕەوایە بەشەكەی تر كە لەڕێگەی تەواتوری كردەییەوە نەقڵ كراوە و دەیەها ملیۆن لە خەڵكی بە كردەوەی خۆیان پارێزگارییان لێ كردووە و بەردەوام جێگیر و چەسپاو بوون لەسەری بە گوماناوی لە قەڵەم بدرێت؟ بێگومان زنجیرەی تەواتوری كردەیی كە بە شێوەیەكی بەڵگە نەویست بەردەوام بینراوە لە جیهاندا لە منداڵەكانەوە بۆ باوكان، لە باوكانەوە بۆ باپیرەكان و لە باپیرەكانەوە بۆ باپیرەی باپیرەكان و هەروەها بە دوای یەكدا، وە شوێنەوار و ڕووناكیەكانیان بە چاو بینراوە لە سەرەتای دەستپێكردنیانەوە لە سەرچاوە سەرەكیەكانیانەوە، ناكرێت بە ئەندازەی گەردیلەیەك گومانیان لێ بكرێت. وە مرۆڤ چاری نیە جگە لەوەی كە یەقینی هەبێت ئەم زنجیرەیە لە تەواتوری كردەیی لەو شتانەیە كە لە بەرزترین پلەی یەقیندان. پاشان مادام پێشەوایانی فەرموودە زنجیرەیەكی تریان دامەزراندووە لە پاڵ ئەم زنجیرەیەی تەواتوری كردەییدا، وە سەنەدی شتە كارپێكراوەكانیان گەیاندووەتەوە بە پێغەمبەر (ﷺ) بە هۆی كۆمەڵێك ڕاوی ڕاستگۆ و پابەند بە ئایینەوە، ئەوا تانەدان لێیان تەنها سیفەت و خووی ئەو كەسانەیە كە هیچ پشكێكیان نیە لە بینایی باوەڕ و ئاوەزی مرۆیی.
پاش ئەم ئامادەكاریە پێویستە ڕوون و ئاشكرا بێت ئەو پێشبینیەی لە فەرموودەكاندا هاتووە دەربارەی مەسیحی بەڵێندراو شتێك نیە كە تەنها پێشەوایانی فەرموودە بە گوێرەی هەندێ ڕیوایەت تۆماریان كردبێت، بەڵكو زۆر بە جوانی ساغ بووەتەوە كە ئەم پێشبینیە هەر لە سەرەتاوە بەردەوام وەك بیروباوەڕێك لە دەماری موسوڵماندا هاتوچۆی كردووە. وە شایەتیەكان لەسەر ڕاستیەكەی بەردەوام بوونیان هەبووە بە ئەندازەی ژمارەی موسوڵمانان لەسەر زەوی، چونكە هەر لە سەرەتاوە بەردەوام وەك بیروباوەڕێك لەنێوان خۆیاندا باسیان كردووە. بەڵام ئەگەر پێشەوایانی فەرموودە وەكو پێشەوا بوخاری و ئەوانی تریش لەم پێشبینیەوە بە هەوڵی خۆیان شتێكیان هەڵێنجابێت، تەنها ئەوەیە كاتێك بینیویانە لای دەیەها ملیۆن لە موسوڵمانان پێشبینیەكی باو و زانراو بووە و برەوی هەبووە لەسەر زاریان، بە گوێرەی بنەمای كارپێكراوی لای خۆیان گەڕاون بۆ سەنەدەكانی ئەو ڕیوایەتانەی كە لەڕووی زارەكیەوە موتەواتیر بوون لە ناو موسوڵماناندا و بە دیاریان خستوون بۆ خەڵكی، وە لەڕێگەی ئەو ڕیوایەتانەوە كە سەنەدەكانیان نەپچڕاو و پەیوەست بوون و بەرزكراونەتەوە بۆ لای پێغەمبەر (ﷺ) و كۆمەڵێكیان لە كتێبەكانیاندا هەبوون، ئەو ئیسنادەیان چەسپاندووە. ئەگینا هیچ هۆكارێكی مەعقول نیە بۆ ئەمە. وە ئەگەر ئەوە هەڵبەستن بێت، پەنا بە خوا، ئەوا لە ئەسڵدا موسوڵمانان چ پێویستییان پێی هەیە؟ وە بۆچی هاوڕان لەسەری، وە چ شتێك ناچاری كردوون لەسەری؟ پاشان كاتێك دەبینین كۆمەڵێك فەرموودەی زۆر هەن تێیاندا پێشبینی كراوە كە زاناكانی ئەم ئوممەتە لە كۆتا سەردەمدا خووی جوولەكە دەگرن و ئەمانەت و ترسی خوا و پاكی دەروون لە ناویاندا نامێنێت، وە ئایینی خاچپەرستی زاڵبوونێكی وێرانكەری دەبێت، وە دەسەڵات و حوكمەكەی باڵ دەكێشێت بەسەر زۆربەی جیهاندا؛ هەموو ئەمانە بەڵگەی گومانبڕی زیاتریان پیشانداوە لەسەر دروستی ئەو فەرموودانە؛ چونكە گومانی تێدا نیە ئەم پێشبینیە لەم سەردەمەدا هاتووەتە دی، ئەوەتا لەڕاستیدا زاناكانی ئەم سەردەمە شوێن پێی جوولەكەیان هەڵگرتووە، وە دەسەڵات و حوكمی مەسیحیەكان بڵاوبووەتەوە لە دنیادا بە شێوەیەك كە لە ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە. دەی كاتێك بەشێكی ئەم پێشبینیە بە ڕوونی و ڕاشكاوی و بەڵگە نەویستی هاتووەتە دی، ئیتر چ گومانێك دەمێنێتەوە لە ڕاستی هەواڵی دووەمدا؟
هەموو كەسێكی ژیر دان بەوەدا دەنێت ئەگەر بۆ نموونە فەرموودەیەكی ئاحاد هەبوو، وە لە چوارچێوەی زنجیرەی تەواتوری كردەییشدا نەبوو، بەڵام پێشبینیەكی لە خۆ گرتبوو كە لەكاتی خۆیدا هاتبووە دی یان بەشێكی هاتبووە دی، ئەوا هیچ گومانێك نامێنێتەوە لە ڕاستی و دروستیەكەیدا. بۆ نموونە فەرموودەیەك لە هەردوو سەحیحەكەدا هاتووە دەربارەی پەیدابوونی ئاگرێك لە حیجاز، گومانی تێدا نیە یەكێكە لە فەرموودە ئاحادەكان، بەڵام ئەو پێشبینیەی كە تێیدا هاتووە كوتومت هاتە دی پاش تێپەڕینی نزیكەی 600 ساڵ، ئینگلیزەكانیش دانیان نا بە هاتنەدیەكەیدا. وە لە سەردەمێكدا هاتە دی كە سەدان ساڵ تێپەڕی بوو بەسەر دانانی ئەو كتێبانە و بڵاوبوونەوەیاندا، دەی ئایا كەسێك هەیە بڵێت ئەم جۆرە فەرموودانە شایانی وەرگرتن نین بە شێوەیەكی یەقینی چونكە ئاحادن؟ كەواتە كاتێك ڕاستیەكەیان چەسپا و ساغ بوویەوە، ئیتر نەفامیەكی قێزەون و دزێوە كە ئەم بیرۆكەیە بێت بە مێشكی كەسێكدا.
بەهەمان شێواز بیربكەنەوە لەو پێشبینیەی دەربارەی مەسیحی بەڵێندراو هاتووە كە جارێك بە ڕاشكاوی و جارێكی تر بە هێما، ئەوەشی تێدا هاتووە كە ئەو مەسیحە بەڵێندراوە كاتێك دێت حكومەتی مەسیحیەكان و هێز و توانایان باڵ دەكێشێت بەسەر ناوچەكانی جیهاندا و شەمەندەفەر دادەهێنرێت و زۆربەی زۆری هەرێمەكانی زەوی دەچێنرێت، وە خەڵكی بە زۆری ڕوو دەكەنە كشتوكاڵ تەنانەت نرخی گا بەرز دەبێتەوە، وە جۆگە و نۆكەندەكان زۆر دەبن لە زەویدا و ئاسایش و تەبایی باڵ دەكێشێت بەسەر جیهاندا لەڕووی دنیاییەوە. بۆیە دەبینین ئەم پێشبینیە لەم سەردەمەی ئێمەدا هاتووەتە دی چونكە ئەستێرەی دەسەڵاتی مەسیحیەت لەم چەرخەدا گەیشتووەتە لوتكەی گەشانەوەی خۆی، وەك ئەوەی حكومەت و دەسەڵاتەكانی تر لە بەرامبەریدا وەك نەبوو وابن. بێگومان داهێنانی شەمەندەفەر و لێدانی نۆكەندەكان و زۆری كشتوكاڵمان بینی بە چاوی خۆمان. پاشان بیربكەنەوە ئایا لەم پێشبینیەدا كۆمەڵێك هەواڵی غەیبی نیە كە لە سەرووی توانای مرۆڤەوە بن؟ ئایا بۆ كەسێك هەبووە لەو سەردەمەدا وێنای ڕووخان و هەرەس هێنانی ئیسلام بكات تا ئەم ڕادەیە لەكاتێكدا شمشێرەكەی وەك برووسكە بەسەر كافرەكانەوە بووە؟ ئایا كەسێك هەبووە توانای ڕاگەیاندنی ئەم جۆرە هەواڵە غەیبیانەی هەبووبێت بەجۆرێك پێشبینی داهێنانی هۆكارێكی نوێی گواستنەوە بكات كە لەڕابردوودا نموونەی نەبووە. نیگاتان بەرزبكەنەوە و بڕوانن، وە بە باشی بیربكەنەوە، ئایا ئەم پێشبینیە یەكێك نیە لە پێشبینیە مەزنەكان كە تەنها خوا دەی زانی حەقیقەتەكەی چیە یان بەدیهاتنەكەی لە چ كاتێكدا دەبێت، وە فێڵی مرۆڤ و پیلانە لاوازەكانی خەڵك تێكەڵی نەبووە؟
وە پێویستە ڕوون و ئاشكرا بێت ئەم پێشبینیانە زنجیرەیەكی سەیریان هەیە، وە بە زانیاری و خاڵی ورد و بابەتە غەیبیەكان ڕازاونەتەوە و بە ڕیزبەندیەكی زۆر ڕەوانبێژانە و پێكهاتەیەكی زۆر پتەو باسكراون. وە مرۆڤ ناتوانێت هەرگیز بگاتە پلە و پایە بەرزەكەیان. بۆ نموونە، سەرەتا پێغەمبەر (ﷺ) كۆمەڵێك هەواڵی ڕاگەیاندووە كە پەیوەستن بە سەردەمی پێشكەوتن و گەشەی ئیسلامەوە و دەفەرموێت: “كاتێك كیسرا لە ناوچوو ئیتر دوای ئەو هیچ كیسرایەكی تر نیە، وە كاتێك قەیسەر لە ناوچوو ئیتر دوای ئەو هیچ قەیسەرێكی تر نیە”. ئیجا دوای ئەمە ئیسلام گەشە دەكات و پێشدەكەوێت و بڵاودەبێتەوە و دەچێتەناو هەموو نەتەوەكانەوە. هەروەها دەفەرموێت (ﷺ) كۆتا سەردەم دێت بەسەر ئەم ئوممەتەدا كاتێك زۆربەی زۆری زاناكانی شوێن پێی جوولەكە هەڵدەگرن و ئەمانەت و تەقوا لە ناویاندا نامێنێت، وە فەتوا دانی درۆ و فێڵ و پیلانی خراپ دەبێت بە خووڕەوشتیان، وە لە تەماعە دنیاییەكانەوە دەگلێن و زۆر لە جوولەكە دەچن تەنانەت ئەگەر یەكێك لەوان بەدڕەوشتی لەگەڵ دایكیدا بكات ئەمانیش ئەو كارە دەكەن. وە لەو سەردەمەدا مەسیحیەكان لە دنیادا بڵاودەبنەوە و زاڵ دەبن بەسەر نەتەوەكانی تردا، وە خۆشەویستی ئایین لەدڵەكاندا كز و لاواز دەبێت. وە ئیسلام تووشی كۆمەڵێك مەترسی یەك لە دوای یەك و بەردەوام دەبێت بە هۆی هەڵكردنی با ژەهراویەكانەوە. لەو كاتەدا بەڵاكان دادەبەزن و نەهامەتیەكان زۆر دەبن و تەقوا نامێنێت لەدڵی موسوڵماناندا. وا باشترە مرۆڤ بە تەنها بژی و بە شیری بزن قەناعەت بكات و هەرگیز ڕوو نەكاتە هیچ گروپێك لە گروپە ئیسلامیەكان. پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرموێت ئەگەر بارودۆخەكەت بەم شێوەیە بینی ئەوا دوورەپەرێز بە لە هەموو گروپەكان ئەگەر قەپت كردووە بە قەدی دارێكدا هەتا دەمریت لەسەر ئەو دۆخە. پاشان لە هەمان سیاقدا پێغەمبەر (ﷺ) پێشبینی هاتنی مەسیحی بەڵێندراوی كردووە و فەرموویەتی مەسیحیەت لەسەر دەستی ئەو لە ناو دەچێت. وە فەرموویەتی خاچەكەیان دەشكێنێت، نەی فەرمووە حكومەتەكەیان لە ناو دەبات. لەمەشدا ئاماژە هەیە بۆ ئەوەی كە دەسەڵاتداریەتی مەسیحی بەڵێندراو ڕۆحی دەبێت و هیچ پەیوەندیەكی نابێت بە حكومەتە دنیاییەكانەوە، بەڵكو بە هۆی هێزی بەرەكەتەكانیەوە جەنگ دەكات و بە چەكی كارە دەراساكانیەوە دەچێتە گۆڕەپانی جەنگ هەتا شكۆ و گەورەیی خاچ بشكێنێت و درەوشانەوەكەی نەهێڵێت، وە بیروباوەڕە شووم و بێ بەرەكەتەكانی ئایینی مەسیحیەت ڕسوا و سووك دەكات. چونكە ڕووناكیەكەی وەك شمشێر دەدرەوشێتەوە و وەك برووسكە دەدات بەسەر تاریكایی كوفردا تەنانەت ئەو كەسانەی بە شوێن ڕێگای ڕاستدا دەگەڕێن تێ دەگەن كە خوای زیندوو لەگەڵ ئیسلامدایە.
هەموو ئەم پێشبینیانە لە فەرموودەكاندا بەڕەوانی باسكراون وەك ڕەوانی دەریایەكی گەورە، وە هەموویان بەیەكەوە گرێدراون بە جۆرێك باوەڕ نەبوون بە یەكێكیان باوەڕ نەبوون بەوانی تریش پێویست دەكات، وە باوەڕ بوون بە یەكێكیان باوەڕ بوون بەوانی تریش پێویست دەكات. دەی ئایا كەسێك هەیە بتوانێت گومان بكات لەم پێشبینیانە كە پێكەوە گرێدراون و ڕیزكراون و ڕێكخراون بە شێوەیەكی پتەو جگە لە كەسێك كە لە شێت شێتتر بێت؟ ئایا كەسی ژیر بۆ تەنها چركەیەك ئەوە قەبوڵ دەكات كە ئەم پێشبینیە ڕێكخراوانە، كە پێكهاتوون لە كۆمەڵێك كاری دەراسا، هەڵبەستراوی مرۆڤ بن؟ ڕاستیتان پێ دەڵێم، ناكرێت بە هیچ شێوەیەك نكوڵی بكرێت لە كۆمەڵێك شتی مەزن و ڕێكخراو و ڕێك و پێك چونكە نكوڵی لێكردنیان شۆڕشێكی مەزن پێویست دەكات، وە دەبێت جیهان بگۆڕێت.
سەرباری ئەمە، ئەم پێشبینیانە لە دووتوێی خۆیاندا نیشانەیەكی مەزنی تریان لە خۆ گرتووە كە بەڵگەیە لەسەر ڕاستیەكەیان، ئەویش ئەوەیە كە ئەو گۆڕانكاریە ڕیشەییە دنیاییانەی تێیاندا باسكراوە -كە شتانێك بوون بە ڕواڵەت ئەگەری بەدیهاتنیان نەبوو- هەموویان هاتنەتە دی، چونكە هەر لەسەرەتای سەدەی سیازدەوە هەموو بەڵا و نەخۆشییەكی ناوخۆیی و دەرەكی وردە وردە گەورە دەبن، وەك ئەوەی هەتا كۆتایی سەدەی سیازدە ئایین و شكۆی ئیسلام و حكومەتەكەی لە ناو بچن. وە كۆمەڵێك بەڵا هات بەسەر ئایین و دنیای موسوڵماناندا وەك ئەوەی دنیاكەیان بە تەواوەتی گۆڕابێت.
كاتێك ئەم نەهامەتیانە لەبەرچاو دەگرین، پاشان سەرنجێك دەدەین لەو هەواڵانەی كە نزیكەی هەزار و سەد ساڵ لەمەوپێش هەردوو شێخەكە و كەسانی تریش هێناویانە و نەقڵیان كردوون، لەكاتێكدا خۆری ئیسلام لە ناوەڕاستی ئاسماندا بووە، وە دۆخە ناوخۆییەكەی جوانی یوسفی شەرمەزار دەكرد، وە دۆخە دەرەكیەكەی ئەسكەندەری ڕۆمی شەرمەزار دەكرد بە هۆی ئەو شكۆ و هەیبەتەی كە هەیبووە، هەستی ئیمانیمان دەهەژێت و لە خۆوە چاومان پڕ دەبێت لە فرمێسك بە یادكردنەوەی وەحیە كامڵە پیرۆزەكەی پێغەمبەر (ﷺ) و مەزنیەكەی (ﷺ) و شكۆ و هێزە پیرۆزەكەی. پاكی بۆ خوا! ئەو ڕووناكیە چەند جوانە كە پێش وەخت بۆی ئاشكرا بوو، واتە سیازدە سەدە لەمەو پێش، چۆن لە سەرەتادا ئوممەتەكەی گەشە دەكات و پێشدەكەوێت، وە بەشێوەیەكی نائاسایی و دەراسا بەرەو پێشەوە دەڕوات، پاشان لەكۆتا سەردەمدا چۆن بە یەكجار دەكەوێتە ناو چاڵی قووڵەوە و دادەڕووخێت. وە چۆن كۆمەڵی مەسیحیەكان زاڵ دەبن بەسەر هەموو زەویدا لە ماوەی چەند سەدەیەكدا؟
پێویستە ئاشكرا بێت كە پێغەمبەر (ﷺ) لەكاتی باسكردنی مەسیحی بەڵێندراودا سەبارەت بەم سەردەمەش پێشبینی كردووە وەك لە سەحیحی موسلیمدا هاتووە و دەفەرموێت: “لیتركن القلاص فلا یسعی علیھا”، مانای ئەوەیە لە سەردەمی مەسیحی بەڵێندراودا سواربوونی حوشترەكان نامێنێت. ئەمەش ئاماژەیەكی تێدایە بۆ پەیدابوونی شەمەندەفەر، بۆیە پاش داهێنانی ئەم هۆكاری گواستنەوەیە هیچ پێویستیەك نامێنێت بۆ بەكارهێنانی حوشتر. بێگومان بۆیە پێغەمبەر (ﷺ) باسی حوشتری كردووە چونكە گەورەترین وڵاخی سواری عەرەب بووە و هەموو كەلوپەلەكانی ماڵە بچوكەكەی خۆیان بار دەكرد لێی و سواری پشتیشی دەبوون. ئاشكرایە باسكردنی شتی گەورە ئۆتۆماتیكی باسكردنی شتی بچوكیشی تێدایە. پوختەی قسە ئەوەیە لەو سەردەمەدا هۆكارێك دادەهێنرێت كە لە بەكارهێناندا سەر دەكەوێت بەسەر حوشتردا، هەروەك ئێوە دەبینن هەموو ئەو ئەركانەی لە ڕابردوودا حوشتر ئەنجامی دەدان ئێستا شەمەندەفەر ئەنجامیان دەدات. دەی چ پێشبینیەك دەكرێت لەمە ڕوون و ئاشكراتر بێت؟ قورئانی پیرۆز هەواڵی داوە سەبارەت بەم سەردەمە و دەفەرموێت: {وَإِذَا ٱلۡعِشَارُ عُطِّلَتۡ}، مانای وایە حوشترەكان لەكاردەخرێن لە سەردەمی كۆتاییدا، ئەمەش ئاماژەیەكی ئاشكرایە بۆ شەمەندەفەر. ئاشكرایە ئەو فەرموودەیە و ئەم ئایەتە پێشبینی هاتنەدی هەمان هەواڵ دەكەن.
مادام ئەم ڕاگەیاندنە ئاشكرایە سەبارەت بە مەسیحی بەڵێندراو لە فەرموودەدا هاتووە، ئەوا دەبێت لەمەوە هەڵێنجان بكرێت كە ئەم ئایەتەیش پێشبینی دەكات دەربارەی سەردەمی مەسیحی بەڵێندراو، وە بە شێوەیەكی گشتی ئاماژەی پێ دەكات. بەڵام خەڵكی گومان دەكەن لەم پێشبینیانە لەگەڵ بوونی كۆمەڵێك نیشانەی ڕۆشن كە وەك خۆر دەدرەوشێنەوە. بۆیە پێویستە لەسەر كەسانی بە ویژدان ئێستا ڕابمێنن، ئایا ئەوپەڕی نەفامی نیە گومان بكرێت لەو پێشبینیانەی كە بابەتە غەیبیە شاراوەكانی ناویان هاتوونەتە دی؟
من دڵنیام ئەوەی تا ئێستا نووسیومە دەربارەی پێشبینی هاتنی مەسیحی بەڵێندراو لەبەر ڕۆشنایی فەرموودەكاندا بەسە بۆ ڕازی كردنی كەسێك كە ڕاستی دەبینێت و بە ناحەق دژایەتی ناكات. لێرەدا دەقی فەرموودەكانم نەگواستووەتەوە، وە پوختەی هەموو فەرموودەكانیشم نەنووسیوە، چونكە زانراون و لەسەر زاری هەموو خەڵكی هەن، تەنانەت قوتابیە بچوكەكانی لادێكانیش دەیانزانن؛ ئەگەر دەست بكەم بە تۆمار كردنی هەموو ئەو فەرموودانە كە لەم بارەیەوە هاتوون ئەوا ڕەنگە لە نووسینەوەیان نەبمەوە ئەگەرچی دە بەش لەم كتێبە بنووسم. بەڵام خوێنەرانی بەڕێز ئاراستە دەكەم بۆ ئەوەی بە سەرنجدانەوە شەش سەحیحەكە یان وەرگێڕانەكانیان بخوێننەوە بۆ ئەوەی بزانن ئەم جۆرە فەرموودانە چەند بەزۆری و بە گوڕوتینەوە گوزارشت لە بوونیان كراوە.
خاڵی دووەم كە شایانی لێكۆڵینەوەیە ئەوەیە: ئایا لە قورئانی پیرۆزدا شتێك هاتووە دەربارەی مەسیحی بەڵێندراو یان نە؟ بێگومان لەمەدا بەڵگەی گومانبڕ بڕیار دەدات كە بەدڵنیاییەوە ئەم باسە لە قورئانی پیرۆزدا بوونی هەیە. گومانی تێدا نیە ئەو كەسەی ڕادەمێنێت لە پێشبینیەكانی قورئانی پیرۆز دەربارەی داهاتوو كە باسكراون لەم كتێبە پیرۆزەدا و پەیوەستن بە كۆتا سەردەمی ئەم ئوممەتەوە ئەوا چاری نامێنێت -ئەگەر كەسێكی تێگەیشتوو بێت و دڵی نەمردبێت- جگە لەوەی دان بنێت بەوەدا كە لە قورئانی پیرۆزدا هەواڵێكی بێگومان و یەقینی هەیە سەبارەت بە موسڵیحێك، پێویستە ناوەكەی بە دەربڕینێكی تر بریتی بێت لە مەسیحی بەڵێندراو. وە بۆ تێگەیشتن لەم هەواڵە پێویستە بە وردی سەرنجێكی گشتگیر بدرێت لەم ئایەتانەی خوارەوە: {وَٱلَّتِيٓ أَحۡصَنَتۡ فَرۡجَهَا فَنَفَخۡنَا فِيهَا مِن رُّوحِنَا وَجَعَلۡنَٰهَا وَٱبۡنَهَآ ءَايَةٗ لِّلۡعَٰلَمِينَ} واتە خوای گەورە ڕێنموونی ئافرەتێكی كرد كە كەلێنەكانی خۆی پاراست. {إِنَّ هَٰذِهِۦٓ أُمَّتُكُمۡ أُمَّةٗ وَٰحِدَةٗ وَأَنَا۠ رَبُّكُمۡ فَٱعۡبُدُونِ * وَتَقَطَّعُوٓاْ أَمۡرَهُم بَيۡنَهُمۡ ۖ كُلٌّ إِلَيۡنَا رَٰجِعُونَ} (الأنبیاء: 92-94). پاشان دەفەرموێت: {حَتَّىٰٓ إِذَا فُتِحَتۡ يَأۡجُوجُ وَمَأۡجُوجُ وَهُم مِّن كُلِّ حَدَبٖ يَنسِلُونَ} [تێبينی: سفر حزقیال: 38، 39: 5-6. وروضة الصفا، بیان إقلیم 4، 5، 6. وتفسیر معالم التنزیل. نووسەر.]. {وَٱقۡتَرَبَ ٱلۡوَعۡدُ ٱلۡحَقُّ فَإِذَا هِيَ شَٰخِصَةٌ أَبۡصَٰرُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يَٰوَيۡلَنَا قَدۡ كُنَّا فِي غَفۡلَةٖ مِّنۡ هَٰذَا بَلۡ كُنَّا ظَٰلِمِينَ} (الأنبیاء: 97- 98) واتە هەموو گروپێك لەسەر ئەو حاڵەتە دەبێت هەتا یەئجووج و مەئجووج زاڵ دەبن و دەرگای سەركەوتنەكانیان لەسەر دەكرێتەوە. ئەگەر بینیتان یەئجووج و مەئجووج لەسەر زەویدا زاڵ بوون ئەوا بزانن كە بەڵێنە ڕاستەكە بۆ بڵاوبوونەوەی ئایینی ڕاست نزیك بووەتەوە. بەڵێنەكەش ئەمەیە: {هُوَ ٱلَّذِيٓ أَرۡسَلَ رَسُولَهُۥ بِٱلۡهُدَىٰ وَدِينِ ٱلۡحَقِّ لِيُظۡهِرَهُۥ عَلَى ٱلدِّينِ كُلِّهِۦ} (الصف: 10). واتە بەوپەڕی هێز و شكۆوە حەق سەر دەكەوێت. پوختەی هەموو ئەم ئایەتانە ئەوەیە كە كۆمەڵێك ئایینی زۆر بڵاودەبنەوە لە سەردەمی كۆتاییدا و كۆمەڵێك گروپی زۆر دەردەكەون، لەو كاتەدا دوو نەتەوە كە ئایینەكەیان مەسیحیە دەردەچن، وە هەموو جۆرە بەرزی و بڵندیەك بەدەست دەهێنن. وە ئەگەر بینیتان لەسەر زەویدا مەسیحیەت بڵاوبوویەوە و حكومەتە مەسیحیەكان باڵادەست بوون لەجیهاندا، ئەوا بزانن كە بەڵێنەكە نزیك بووەتەوە.
پاشان لە ئایەتێكی تردا خوای گەورە دەفەرموێت: {فَإِذَا جَآءَ وَعۡدُ رَبِّي جَعَلَهُۥ دَكَّآءَ ۖ وَكَانَ وَعۡدُ رَبِّي حَقّٗا}. واتە كاتێك بەڵێنەكەی خوا نزیك دەبێتەوە خوا (سبحانه وتعالى) ئەو دیوارە دەڕوخێنێت كە بووە بە بەربەستێك بۆ یەئجووج و مەئجووج. وە بێگومان بەڵێنی خوا ڕاستە، مانای ئەوەیە ئێمە ئەو ڕۆژە -واتە لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتی یەئجووج و مەئجووجدا- مۆڵەت دەدەین بە هەموو گروپە جۆراوجۆرەكان كە شەپۆل بدەن بە ناو یەكتردا. واتە هەر گروپێك دەیەوێت ئایینەكەی خۆی سەر بخات بەسەر ئەوانی تردا. هەروەك چۆن شەپۆل ئەگەر سەر بكەوێت بەسەر شتێكدا دەیەوێت زاڵ بێت بەسەریدا و دایپۆشێت، بە هەمان شێوە هەندێك دەكەون بەسەر هەندێكدا وەك شەپۆل بۆ ئەوەی زاڵ بن بەسەریاندا، وە هیچ گروپێك لەمەدا كەمتەرخەمی ناكات، بەڵكو هەریەكەیان هەوڵ دەدات ئایینی خۆی لە لوتكەدا ببینێت. كاتێك ئەوان لەم ململانێ و كێبڕكێیەدا دەبن خوای گەورە فوو دەكات بە كەڵەشاخدا (الصُّور) و هەموو گروپەكان لەسەر یەك ئایین كۆ دەكاتەوە. [ئەوانەی شارەزاییان كەمە ئەوە نەیەت بە مێشكیاندا كە پاش ئەم دوو مەقامە لەم ئایەتانەدا دۆزەخ باسكراوە، وە ڕواڵەتی سیاقەكە ئەوە دەخوازێت كە ئەم بەسەرهاتە پەیوەست بێت بە دواڕۆژەوە. بەڵام پێویستە بزانرێت كە ئەمە دەربڕینێكی باوە لە قورئانی پیرۆزدا و سەدەها نموونەی هەیە لەم كەلامە پیرۆزەدا، بە جۆرێك بەسەرهاتی دنیایی پەیوەست كراوە بە بەسەرهاتی دواڕۆژەوە. وە هەر بەشێك لە وتەكە لەوی تر جیا دەبێتەوە بە گوێرەی بەڵگەكانی هەر یەكەیان. قورئان پڕە لەم شێوازە. بۆ نموونە موعجیزەی دوو كەرت بوونی مانگ كە لە قورئانی پیرۆزدا وا باسكراوە كە نیشانەیەكە، بەڵام لەگەڵیشیدا باسی قیامەت كراوە، بۆیە بە گوێرەی ئەمە هەندێ لە نەزانەكان كە پشتیان كردووە لە بەڵگەكان دەڵێن دوو كەرت بوونی مانگ ڕووی نەداوە، بەڵكو ڕۆژی قیامەت ڕوودەدات. نووسەر]
وە لێرەدا فووكردن بە كەڵەشاخدا ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە لەلایەن خواوە موسڵیحێك لەگەڵ پشتگیریە ئاسمانیەكاندا ڕەوانە دەكرێت بە گوێرەی سوننەتی خوای گەورە خۆی. وە ڕۆحی ژیان نەفخ دەكرێت بە دڵیدا و ئینجا ئەو ڕۆحە دەچێتە ناو ئەوانی ترەوە.
بزانن وشەی “الصُّور” هەمیشە ئاماژەیە بۆ گۆڕانكاریە مەزنەكان، واتە كاتێك خوای گەورە دروست كراوەكانی خۆی لە هەلومەرجێكەوە دەگۆڕێت بۆ هەلومەرجێكی تر بە فوو كردن بە كەڵەشاخدا گوزارشت دەكات لەكاتی گۆڕینی وێنەكان بەم ڕێگەیە. وە ئەهلی كەشف لەڕێگەی كەشفەكانیانەوە بوونێكی ماددیش هەست پێ دەكەن بۆ ئەم كەڵەشاخە، وە ئەم شتە سەرسوڕهێنەرانە لەو جیهانەدا ڕازەكانیان ئاشكرا نابێت لەم جیهانەدا مەگەر بۆ ئەو كەسانەی خۆیان یەكلاییكردووەتەوە بۆ خوا و لە دنیا دابڕاون.
بەهەرحاڵ، لەم ئایەتانەوە كە پێشتر باسكران دەردەكەوێت لە سەردەمی كۆتاییدا ئایینی مەسیحیەت و دەسەڵاتەكەی زاڵ دەبن بەسەر زەویدا، وە كۆمەڵێك ناكۆكی ئایینی زۆر دروست دەبێت لەناو ئوممەتە جیاوازەكاندا. وە هەر ئوممەتێك هەوڵ دەدات زاڵ بێت بەسەر ئوممەتێكی تردا. لەو سەردەمەدا فوو دەكرێت بە كەڵەشاخدا و هەموو ئوممەتەكان لەسەر ئایینی ئیسلام كۆ دەكرێنەوە. واتە سیستەمێكی ئاسمانی دادەمەزرێت بە گوێرەی سوننەتی خوا، وە موسڵیحێكی ئاسمانی دێت كە لەڕاستیدا مەسیحی بەڵێندراوە. وە لەبەرئەوەی مەسیحیەكان دەبن بە بنیادنەری فیتنە و ئاژاوە، بۆیە ئامانجی هەرە مەزن لای خوای گەورە ئەوە دەبێت كە شكۆی خاچەكەیان بشكێنێت. لەبەرئەوە ئەو كەسەی نێردراوە بۆ بانگەوازی مەسیحیەكان ناوی نراوە مەسیح و عیسا بە ڕەچاوكردنی دۆخی ئەو كەسانەی خیتابیان ئاراستەكراوە. وە حیكمەتی دووەم لەمەدا ئەوەیە كە كاتێك مەسیحیەكان عیسایان (عليه السلام) كرد بە خوا و درۆ و قسە هەڵبەستراوەكانی خۆیان دایە پاڵی و لە زەویدا هەزارەها فێڵ و پیلانیان بڵاوكردەوە و لە هەڵنانی مەسیحدا هەموو سنوورەكانیان بەزاند، غیرەتی ئەو خوا زیندووە تاك و تەنهایە كە هیچ هاوبەشێكی نیە ئەوەی خواست كە لە ناو خودی ئوممەتەكەدا بەندەیەك لە بەندەكانی خۆی ڕەوانە بكات بە ناوی عیسای كوڕی مەریەمەوە و درەوشانەوەی توانای خۆی پیشان بدات تاكو بیسەلمێنێت كە بەخواكردنی بەندەكان گەوجێتیە، ئەو زاتێكە هەر كەسی بوێت هەڵی دەبژێرێت و دەتوانێت هەر كەس خۆی بیەوێت لە زەویەوە بۆ ئاسمان بەرزی بكاتەوە.
لێرەدا پێویستە ئەوەش بزانرێت كە كاتێك موسڵیحێك ڕەوانە دەكرێت لەكاتی فەسادی سەردەمەكەدا، كاتی دەركەوتنی ڕووناكیەك لە ئاسمانەوە بڵاودەبێتەوە، بەو مانایەی بە هۆی سەرهەڵدانی ئەوەوە ڕووناكیەك دێتە خوارەوە بۆ سەر زەوی و دادەبەزێتە سەر دڵە ئامادەكان. لەو كاتەدا خەڵكی جیهان ئۆتۆماتیكی حەز لە گرتنە بەری ڕێگای چاكە و بەختەوەری دەكەن بەو مەرجەی ئامادە بن. وە هەموو دڵێك ڕوو دەكاتە لێكۆڵینەوە و وردبینی، وە لە هەموو سروشتێكی ساغدا بە هۆی كۆمەڵێك هۆكاری نەزانراوەوە جووڵەیەك دروست دەبێت بۆ گەڕان بە شوێن ڕاستیدا. بە كورتی، بایەك هەڵ دەكات دڵانێكی ئامادە ئاراستە دەكات بەرەو دواڕۆژ، وە هێزە خەوتووەكان بێدار دەكاتەوە، وا دەردەكەوێت وەك ئەوەی كاتەكە بجووڵێت تاوەكو گۆڕانكاریەكی ڕیشەیی مەزن ڕوو بدات. ئەم هەموو نیشانانە شایەتی دەدەن كە ئەو موسڵیحە لە دنیادا ڕەوانە كراوە. پاشان هێزە غەیبیەكان كاری خۆیان لە كەسە ئامادەكان دەكەن بە ئەندازەی گەورەیی ئەو موسڵیحە. ئینجا هەموو فیترەتێكی بەختەوەر بێدار دەبێتەوە و نازانێت كێ بێداری كردووەتەوە. وە هەر كەسێك كە خاوەنی سروشتێكی دروستە لە خۆیدا گۆڕانكاریەك بەدی دەكات و نازانێت چۆن ئەم گۆڕانكاریە ڕووی داوە.
بە كورتی، جۆرێك لە جووڵە و بزووتن لەدڵەكاندا دەست پێ دەكات، وە كەسانی كاڵفام دەڵێن ئەمە لە خۆیەوە ڕوویداوە، بەڵام لەڕاستیدا ئەم ڕووناكیانە بە نهێنی لەگەڵ پێغەمبەرێك یان نوێكارێكدا دادەبەزن. لە قورئانی پیرۆز و فەرموودەكانەوە ئەم بابەتە زۆر بە ڕوونی سەلمێنراوە هەروەك خوای گەورە دەفەرموێت: {إِنَّآ أَنزَلۡنَٰهُ فِي لَيۡلَةِ ٱلۡقَدۡرِ * وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا لَيۡلَةُ ٱلۡقَدۡرِ * لَيۡلَةُ ٱلۡقَدۡرِ خَيۡرٞ مِّنۡ أَلۡفِ شَهۡرٖ * تَنَزَّلُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ وَٱلرُّوحُ فِيهَا بِإِذۡنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمۡرٖ * سَلَٰمٌ هِيَ حَتَّىٰ مَطۡلَعِ ٱلۡفَجۡرِ}. واتە ئێمە ئەم پێغەمبەر و ئەم كتێبەمان نارد لە شەوی قەدردا.
لەگەڵ ئەوەی بە گوێرەی بیروباوەڕی ڕواڵەتیی موسوڵمانان شەوی قەدر شەوێكی پیرۆزە، بەڵام سەرەڕای ئەو مانایانەی كە دانیان پێدا نراوە لەلایەن ئەم ئوممەتەوە، ئەو ڕاستیەی كە خوای گەورە بۆی ئاشكرا كردم ئەوەیە مەبەست لە شەوی قەدر سەردەمێكە تێیدا گومڕایی لە دنیادا بڵاودەبێتەوە و لە هەموو لایەكەوە تاریكی باڵ دەكێشێت بەسەریدا، ئەم گومڕایی و تاریكیە بە سروشتی خۆی ئەوە دەخوازێت كە لە ئاسمانەوە ڕووناكیەك دابەزێت. لەو كاتەدا خوای گەورە فریشتە نوورانیەكانی خۆی و ڕۆحی پیرۆز دادەبەزێنێتە خوارەوە بە شێوەیەك كە گونجاو بێت لەگەڵ دۆخی فریشتەكاندا. لەو دەمەدا ڕۆحی پیرۆز پەیوەست دەبێت بەو نوێكار و موسڵیحەوە كە فەرمانی پێ كراوە بانگەواز بكات بۆ لای حەق و شكۆدار كراوە بە پۆشاكی هەڵبژاردن، بەڵام فریشتەكان پەیوەست دەبن بە هەموو خەڵكە بەختەوەر و هۆشیار و ئامادەكانەوە، ڕایان دەكێشن بۆ لای كاری چاك و یارمەتیان دەدەن بۆ خێر و چاكە، ئینجا ڕێبازی ئاشتی و بەختەوەری لە دنیادا بڵاودەبێتەوە. دۆخەكە بەم شێوەیە دەمێنێتەوە هەتا ئایین دەگاتە ئەو چڵەپۆپەیەی كە بۆی بڕیاردراوە.
دەبێت لێرەدا ئاگاداری ئەوە بین كە خوای گەورە لەم سوورەتە پیرۆزەدا لەڕێگەی كۆمەڵێك وشەی ڕوون و ئاشكراوە دەفەرموێت كاتێك موسڵیحێك لەلایەن خواوە دێت، بەدڵنیاییەوە ئەو فریشتانە دادەبەزن بۆ سەر زەوی كە دڵەكان چالاك دەكەن، بۆیە بە دابەزینیان جووڵەیەك و شەپۆلێك و ڕاكێشانێك لەدڵەكاندا دروست دەبێت بەرەو چاكە و ڕێگای ڕاست. لەبەرئەوە ئەو باوەڕەی كە ئەم جووڵە و شەپۆلە لە خۆیەوە دروست دەبێت بە بێ دەركەوتنی موسڵیحەكە پێچەوانەی كەلامی پیرۆزی خوایە و دژی یاسا دێرینەكەی خوایە، وە هیچ كەسێك ئەم قسەیە لە زاری نایەتە دەرەوە مەگەر ئەو كەسانەی كە بە تەواوەتی بێ ئاگان لە نهێنیەكانی خوا و شوێن خەیاڵاتی خۆیان كەوتوون كە هیچ بنچینەیەكی نیە. بەڵكو لەڕاستیدا ئەمانە كۆمەڵێك نیشانەن تایبەتن بە دەركەوتنی موسڵیحە ئاسمانیەكەوە، وەكو كۆمەڵێك گەرد وان بە دەوری ئەو خۆرەوە. بەڵام ئاشكرا كردنی ئەم ڕاستیە لە توانای هەموو كەسێكدا نیە، وە ڕوانینی تەمومژاوی كەسی ماددی ناتوانێت ئەم نوورە ببینێت. بەڵكو ڕاستیە ئایینیەكان لە دیدی ئەودا مایەی پێكەنینن، وە زانستە خواییەكان لای ئەو گەوجێتین.
كۆمەڵێك ئایەتی تر هەن كە تێیاندا پێشبینی كراوە سەبارەت بە نیشانەكانی كۆتا سەردەم، واتە ئەو ئایەتانەی كە سەرەتا تێیاندا ڕاگەیەندراوە تاریكی زەمینی و ئاسمانی زۆر بە گوڕوتینەوە بڵاودەبێتەوە پاشان نیشانەكانی دابەزینی نوورە ئاسمانیەكە باس كراوە تێیاندا، لەوانە: {إِذَا زُلۡزِلَتِ ٱلۡأَرۡضُ زِلۡزَالَهَا * وَأَخۡرَجَتِ ٱلۡأَرۡضُ أَثۡقَالَهَا * وَقَالَ ٱلۡإِنسَٰنُ مَا لَهَا * يَوۡمَئِذٖ تُحَدِّثُ أَخۡبَارَهَا * بِأَنَّ رَبَّكَ أَوۡحَىٰ لَهَا}. واتە لە سەردەمی كۆتاییدا زەوی بە شێوەیەكی سەرسوڕهێنەر تووشی ڕاتڵەكان دەبێت كە گونجاوە لەگەڵ ئەندازەكەیدا، واتە گۆڕانكاریەكی مەزن ڕوودەدات لە خەڵكی دنیادا، وە خەڵكی لار دەبنەوە بە لای هەوا و ئارەزووەكانی دەروون و پەرستنی دنیادا. پاشان خوا (عز وجل) دەفەرموێت: {وَأَخۡرَجَتِ ٱلۡأَرۡضُ أَثۡقَالَهَا}، واتە زانست و فێڵ و فەلسەفە و كەماڵاتی زەمینی و هەموو ئەو سیفەتە كامڵە زەمینیانەی كە لە فیترەتی مرۆڤدا دانراون بە ئاشكرا دەردەكەون و بە چاو دەبینرێن. وە زەوی كە خەڵكی لەسەری دەژی هەموو تایبەتمەندیەكانی خۆی دەخاتە دەرەوە، وە لەڕێگەی زانستەكانی سروشت و كێڵانەوە خاسیەت و تایبەتمەندیە زۆرەكانی زەوی دەدۆزرێنەوە، وە كانەكان دەدۆزرێنەوە و كشتوكاڵ زۆر دەبێت.
بە كورتی، زەوی بە پیت دەبێت و جۆرەها ئامێر دادەهێنرێت تەنانەت مرۆڤ دەڵێت چی ڕوویداوە؟ چۆن ئەم زانست و هونەر و پیشەسازیە نوێیانە دەركەوتوون؟ لەو كاتەدا زەوی، واتە دڵی مرۆڤەكان، بەسەرهاتی خۆیان دەگێڕنەوە بە زمانی حاڵیان كە ئەم هەموو كاروبارە نوێیانەی بە چاو دەبینرێن لەلایەن ئێمەوە نیە بەڵكو جۆرێكە لە وەحی خوایی چونكە ناكرێت مرۆڤ بە هەوڵ و تێكۆشانی خۆی ئەم هەموو زانستە سەیر و نامۆیانە پەیدا بكات.
هەروەها جێگای تێڕامانە ئایەتەكانی تر كە لە قورئانی پیرۆزدا هاتوون لە تەنیشت ئەم ئایەتانەوە و پەیوەستن بە قیامەتەوە بە گوێرەی ئەو سوننەتەی خوا هاتوون كە پێشتر باسكرا. ئەگینا گومانی تێدا نیە مانای ڕاستەقینە و لە پێشتر بۆ ئەم ئایەتانە ئەوەیە كە من باسم كردووە. وە بەڵگەی بەهێز و یەكلاكەرەوە لەسەر ئەمە ئەوەیە ئەگەر لەم ئایەتانەوە مانای ڕواڵەتی وەربگرین ئەوا ئەمە تێكچوون و فەسادێكی گەورە پێویست دەكات. واتە ئەگەر ئەو مانایەمان وەرگرت كە بومەلەرزە توندەكان ڕوودەدەن و زەوی سەرە و ژێر دەكەن، لەگەڵ مانەوەی چڕی دانیشتوان لە دنیادا ئەوا ئەمە شتێكی ئەستەمە و بە تەواوەتی مەحاڵە.
بێگومان لەو ئایەتەدا كە پێشتر باسكرا زۆر بە ڕوونی هاتووە كە خەڵكی دەڵێن: زەوی چیەتی؟ دەی ئەگەر ڕاست بێت زەوی بە شێوەیەكی حەقیقی سەرە و ژێر دەبێت بەهۆی بومەلەرزە ترسناكەكانەوە، ئەوا ئەسڵەن مرۆڤ لە كوێدا دەبێت تاكو پرسیار بكات دەربارەی زەوی؟ بەڵكو لەگەڵ بومەلەرزەی یەكەمدا لەناودەچێت و نامێنێت. وە ئاشكرایە بە هیچ شێوەیەك ناكرێت نكوڵی بكرێت لە زانستە هەستیەكان، لەبەر ئەوە دەرهێنانی ئەو مانایەی كە بە شێوەیەكی بەڵگە نەویست باتڵە و دژایەتی ئەو بەڵگانە دەكات كە هەن، شتێك نیە جگە لەوەی كە ئیسلام دەكات بە مایەی پێكەنین و بواری ڕەخنە گرتن لێی فراوان دەكات بۆ ناحەزان.
كەواتە مانای ڕاست و دروست ئەوەیە كە من كەمێك پێشتر خستمەڕوو. وە ئاشكرایە ئەو گۆڕانكاری و ئاژاوە و بومەلەرزانە لەم سەردەمەی خۆماندا تەنها لەسەر دەستی نەتەوەی مەسیحیەكان دەركەوتن بە ڕادەیەك هەرگیز نموونەی نەبووە لە دنیادا. ئەمەش بەڵگەیەكی ترە لەسەر ئەوەی كە ئەم نەتەوەیە بریتیە لەو نەتەوەیەی كۆتایی كە بڕیار دراوە لەسەر دەستیاندا ئاژاوە جۆراوجۆرەكان بڵاوببنەوە، واتە ئەو نەتەوەیەی لە دنیادا هەموو جۆرە فێڵ و چەواشەیەكیان ئەنجامدا. هەروەك هاتووە كە دەججال بانگەشەی پێغەمبەرایەتی و خوایەتیش دەكات، ئەوەتا ئەم ئوممەتە هەردوو بانگەشەكەی تێدا دەركەوت. بانگەشەی پێغەمبەرایەتیەكە ئەوەیە كە قەشەكانی ئەم ئوممەتە بە بێ پاساو بەوپەڕی بێ شەرمیەوە دەستیان خستە ناو كتێبەكانی پێغەمبەرانەوە، وەك ئەوەی خۆیان پێغەمبەر بن، بە ئارەزووی خۆیان دەستەواژەكانی ناو ئەو كتێبانەیان شێواند و شرۆڤەیان كردن و بە درۆ و بێ شەرمیەوە دەستكاری هەموو شتێكیان كرد. ئەوەی هەیە شاردیانەوە و ئەوەی نیە پیشانیاندا. وە بەوپەڕی تەحەدداوە مانای تەحریفكراویان هەڵێنجا وەك ئەوەی وەحی دابەزیبێت بۆ سەریان و خۆیان پێغەمبەر بن. بۆیە هەمیشە دەیانبینیت لەكاتی دیبەیت و گفتوگۆدا بە ئەنقەست كۆمەڵێك وەڵامی پووچ و دوور لە ڕاستی دەدەنەوە وەك ئەوەی ئینجیلێكی نوێیان دروست كردبێت. هەروەها نووسراوەكانیشیان ئەوە دەگەیەنێت كە عیسایەكی نوێ و ئینجیلێكی نوێ هەبێت. لەكاتی درۆكردندا هەرگیز ناترسن، وە بە خۆ هەڵكێشان و فەلسەفەلێدانەوە دەیەها ملیۆن كتێبیان بڵاوكردووەتەوە وەك پشتگیریەك بۆ بانگەشە درۆكانیان، وەك ئەوەی بە چاوی خۆیان بینیبێتیان عیسا لەسەر كورسی خوایەتی دانیشتووە.
وە بانگەشەی خوایەتیەكە ئەوەیە كە بێگومان هەموو سنوورەكانیان تێپەڕاندووە لە خۆهەڵقورتان لە كار و باری خوایەتیدا و دەیانەوێت لە ئاسمان و زەویدا نهێنیەك نەمێنێت كە نەیزانن. دەیانەوێت هەموو كار و بارەكانی خوایەتی لە دەستی خۆیاندا بێت، بەڵكو كلیلی خوایەتی لە دەستیاندا بێت بە جۆرێك ئەگەر بكرێت هەڵهاتنی خۆر و ئاوابوونەكەشی لەژێر ڕكێفی ئەواندا بێت، وە بارینی باران و گرتنەوەی بە دەستی ئەوان بێت، وە هیچ شتێك ئەستەم نەبێت لەلایان. دەی مانای بانگەشەی خوایەتی چیە جگە لەمە؟ ئەم بانگەشەیە شتێك نیە جگە لە خۆهەڵقورتاندیان لە كار و بارەكانی خوایەتی و تواناكانی كە تایبەتن پێیەوە، وە لەدڵەوە تامەزرۆن بە شێوەیەك لە شێوەكان جێگای خوا (سبحانه وتعالى) بگرنەوە. ئەوانەی تانە دەدەن لەو فەرموودانەی كە پەیوەستن بە مەسیحی بەڵێندراو و دەججالەوە پێویستە لەسەریان لەم شوێنەدا سەرنج بدەن، ئەگەر ئەم پێشبینیانە لەلایەن خوای گەورەوە نەبوونایە بەڵكو دروستكراوی مرۆڤ بوونایە ئەوا بەم شێوە ڕوون و بێگەردە بەدی نەدەهاتن. ئایا بۆ جارێك بیری هیچ كەسێك بۆ ئەوە چووە كە تاقمی مەسیحیەكان لە سەردەمێك لە سەردەمەكاندا هەوڵ دەدەن بۆ بەخواكردنی مرۆڤ و بەم ئەندازەیە درۆ هەڵدەبەستن، وە پێگەی تایبەتی بۆ خوا بە دانانێن لە لێكۆڵینەوە فەلسەفیەكاندا؟
تێبینی ئەوە بكەن كە دەربارەی گوێدرێژەكەی دەججال هاتووە؛ ماوەی نێوان هەردوو گوێچكەكەی حەفتا باڵە، ئەمە لەزۆربەی بارودۆخەكاندا بەتەواوەتی پیادە دەبێت بەسەر شەمەندەفەردا. هەروەك لە قورئانی پیرۆز و فەرموودەدا هاتووە سواربوونی حوشتر لەو سەردەمەدا هەڵدەوەشێتەوە، بۆیە دەبینی شەمەندەفەر شوێنی هەموو وڵاخەكانی گرتووەتەوە، وە خەڵكی زۆر كەم پێویستییان پێیان هەیە. دەكرێت لە ماوەیەكی كەمدا ئەم پێویستیە كەمەیشیان نەمێنێت پێیان. هەروەها بە چاوی خۆمان بینیمان زانا و فەیلەسووفانی ئەم ئوممەتە (واتە ئوممەتی مەسیحیەت) كۆمەڵێك ئاژاوەیان دروست كرد لە ئایندا كە لە سەردەمی ئادەمەوە هەتا ئەم ساتە هاوشێوەیان نەبووە. بۆیە گومانی تێدا نیە خۆیان هەڵقورتاندووە لە پێغەمبەرایەتی و لە خوایەتیش. كەواتە چ بەڵگەیەك لەسەر ڕاستی ئەم فەرموودانە بەهێزترە لە هاتنەدی ئەو پێشبینیەی تیایاندا هاتووە. لەڕاستیدا لەم ئایەتەی قورئاندا: {إِذَا زُلۡزِلَتِ ٱلۡأَرۡضُ زِلۡزَالَهَا} ئاماژەیەك هەیە بۆ خودی ئەم سەردەمە دەججالیە، ئەو كەسەی كەمێك هۆشی هەبێت دەتوانێت لێی تێ بگات. وە ئەم ئایەتە بەوپەڕی ڕاشكاویەوە ڕایدەگەیەنێت كە هەتا چ مەودایەك ئەم ئوممەتە لە زانستە زەمینیەكاندا پێشدەكەون.
هەروەها خوا (عز وجل) وەكو نموونەیەك ڕوونی كردووەتەوە كە یەكێك لە نیشانەكانی ئەم سەردەمە بریتیە لە داهێنان و پیشەسازیەكان كاتێك زانست و هونەرە زەمینیەكان پەیدا دەبن، وەك لەم ئایەتانەدا دەفەرمووێت: {وَإِذَا ٱلۡأَرۡضُ مُدَّتۡ * وَأَلۡقَتۡ مَا فِيهَا وَتَخَلَّتۡ}. واتە زەوی درێژ دەكرێتەوە، بەو مانایەی پاك و خاوێن دەبێتەوە و ژمارەی دانیشتوان زۆر دەبێت، وە زەوی ئەوەی تێیدایە دەیخاتە دەرەوە و خاڵی دەبێتەوە؛ واتە هەموو بەهرە زەمینیەكان، وەك پێشتر بە درێژی باسكرا، بە ئاشكرا دەردەكەون. پاشان دەفەرموێت: {وَإِذَا ٱلۡعِشَارُ عُطِّلَتۡ} واتە لەو سەردەمەدا حوشتر گرنگیەكی ئەوتۆی نامێنێت كە شایانی باس بێت. عشار واتە حوشترە ئاوسەكان كە لای عەرەب زۆر بە بایەخ بوون. وە ئاشكرایە ئەم ئایەتە هیچ پەیوەندیەكی بە قیامەتەوە نیە چونكە قیامەت مەیدانێك نیە بۆ كۆبوونەوەی حوشتری نێر و مێ و ڕوودانی ئاوس بوون، بەڵكو ئەمە ئاماژەیە بە داهێنانی شەمەندەفەر. دیارە مەرجی ئاوس بوون دانراوە بۆ ئەوەی بەڵگەیەكی بەهێز بێت لەسەر ڕووداوێكی دنیایی هەتا زەینی مرۆڤ نەچێت بۆ دواڕۆژ. پاشان دەفەرموێت: {وَإِذَا ٱلصُّحُفُ نُشِرَتۡ}. واتە كاتێك ئامرازەكانی چاپكردن و بڵاوكردنەوەی كتێب زۆر دەبن. ئەمە ئاماژەیە بۆ زۆری چاپخانە و پۆستەخانە لە سەردەمی كۆتاییدا. پاشان دەفەرموێت: {وَإِذَا ٱلنُّفُوسُ زُوِّجَتۡ}، لەم ئایەتەدا ئاماژە هەیە بۆ پەیوەندی دوولایەنە لەنێوان گەلان و وڵاتاندا. مەبەست ئەوەیە لەسەردەمی كۆتاییدا پەیوەندیەكانی مرۆڤ زۆر و بەهێز دەبن بە هۆی دروستكردنی ڕێگاوبان و سیستەمی پۆستە و گەیاند و بروسكەكانەوە، وە نەتەوەیەك دەگات بە تەنەوەیەكی تر و پەیوەندی دوولایەنە دروست دەبێت و پەیماننامە بازرگانیەكان دەبەسترێن لەنێوان دەوڵەتە دوورە دەستەكاندا، وە پەیوەندی دۆستایەتی پتەو دەبێت لەنێوانیاندا. {وَإِذَا ٱلۡوُحُوشُ حُشِرَتۡ}، واتە كاتێك دڕندەكان لەگەڵ مرۆڤدا كۆ دەكرێنەوە. مەبەست ئەوەیە كە گەل و نەتەوە كێوی و دڕندەكان ڕوو دەكەنە شارستانیەت و خۆیان دەڕازێننەوە بە بەها مرۆییەكان، وە كەسە نزم و ڕسواكان پلە و پایەی دنیایی و سەربەرزی بەدەست دەهێنن، وە هیچ جیاوازیەك نامێنێتەوە لەنێوان ئاغا و نۆكەردا بە هۆی بڵاوبوونەوەی زانست و هونەرە دنیاییەكانەوە، بگرە بە ڕادەیەك نۆكەر و خزمەتكارەكان زاڵ و سەركەوتوو دەبن كە كلیلی سامان و جڵەوی حوكمڕانی لە دەستیاندا دەبێت. وە ناوەڕۆكی ئەم ئایەتە هاوشێوەی ناوەڕۆكی فەرموودەیشە. پاشان خوای گەورە دەفەرموێت: {وَإِذَا ٱلۡبِحَارُ فُجِّرَتۡ} واتە كاتێك جۆگە و كەناڵەكان لە زەویدا بە زۆری دروست دەكرێن و كشتوكاڵ پەرە دەسێنێت. {وَإِذَا ٱلۡجِبَالُ نُسِفَتۡ} واتە ڕێگاوبان دروست دەكرێت بۆ پیادە و سوارەكان، یان بۆ شەمەندەفەر.
پاشان خوا (عز وجل) سەرەڕای ئەم نیشانانە بڵاوبوونەوەی تاریكی و گومڕایی بە شێوەیەكی گشتی وەك نیشانەیەكی تر دەخاتەڕوو و دەفەرموێت: {إِذَا ٱلشَّمۡسُ كُوِّرَتۡ} واتە تاریكیەكی ئەنگوستە چاو لە نەفامی و تاوانكاری باڵ دەكێشێت بەسەر دنیادا. {وَإِذَا ٱلنُّجُومُ ٱنكَدَرَتۡ} واتە نووری دڵسۆزی لە زاناكاندا نامێنێت. {وَإِذَا ٱلۡكَوَاكِبُ ٱنتَثَرَتۡ} كاتێك زانا ڕەببانیەكان دەمرن و نامێنن؛ چونكە بە هیچ شێوەیەك ناگونجێت ئەستێرەكان بەسەر زەویدا بكەون و خەڵكیش تێیدا بژی. پێویستە بزانرێت پێشبینیەكی لەم جۆرە دەربارەی مەسیحی بەڵێندراو لە ئینجیلیشدا باسكراوە كە تێیدا هاتووە لە داهاتوودا كاتێك ئەستێرەكان دەكەونە سەر زەوی و ڕۆشنایی خۆر و مانگ نامێنێت مەسیح دێت. وە وەرگرتنی مانای وشەكانی ئەم پێشبینیانە بە شێوە ڕووكەشیەكەیان پێچەوانەی ژیریە بە ڕادەیەك لای كەسی ژیر ناگونجێت لەڕاستیدا ڕۆشنایی خۆر نەمێنێت و هەموو ئەستێرەكان بكەونە سەر زەوی لەگەڵ ئەوەشدا زەوی بۆ ژیان بشێت و لەم دۆخەدا مەسیحی بەڵێندراو دەربكەوێت.
پاشان خوا (عز وجل) دەفەرموێت: {إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنشَقَّتۡ}. وە هەروەها دەفەرموێت: {إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنفَطَرَتۡ}. وە لە ئینجیلیشدا پێشبینیەكی هاوشێوە هاتووە دەربارەی هاتنی مەسیحی بەڵێندراو. مەبەست لەم ئایەتانە ئەوە نیە كە لەڕاستیدا لەو سەردەمەدا ئاسمان درزی تێ بكەوێت یان هێز و تواناكانی لە بەین بچێت، بەڵكو مەبەست ئەوەیە كە هەروەك شتی دڕاو سودەكەی خۆی لەدەست دەدات بە هەمان شێوە بە جۆرێك لە جۆرەكان ئاسمان سوود و كەڵكی خۆی لەدەست دەدات، وە لێشاوی نوور و بەرەكەت لێیەوە نایەتە خوارەوە، وە دنیا پڕ دەبێت لە تاریكی. پاشان خوا (عز وجل) لە ئایەتێكی تردا دەفەرموێت: {وَإِذَا ٱلرُّسُلُ أُقِّتَتۡ}. واتە ئەو دەمەی پێغەمبەرەكان دەهێنرێن لە كاتە دەستنیشانكراوەكەدا. لەمەدا ئاماژە كراوە بۆ هاتنی مەسیحی بەڵێندراو، مەبەست لێی ئەوەیە ڕوونی بكاتەوە كە لە كاتێكی تەواو گونجاودا دێت. دیارە وشەی الرسل لە كەلامی خوادا بە یەك پێغەمبەر دەوترێت و بە غەیری پێغەمبەریش دەوترێت.
چەندین جار گوتوومە زۆربەی ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز چەندین مانایان لەخۆگرتووە، هەروەك لە فەرموودەوە چەسپاوە كە قورئانی پیرۆز ڕواڵەت و ناخیشی هەیە. دەی ئەگەر مەبەست لەم ئایەتە ئەوە بێت لەڕۆژی قیامەتدا پێغەمبەران بهێنرێن بۆ شایەتیدان ئەوا ئێمەش باوەڕمانهێنا و بە ڕاستی دەزانین، بەڵام خوای گەورە لێرەدا سەرەتا كۆمەڵێك نیشانەی ترسناكی كۆتا سەردەمی باسكردووە و لەكۆتاییدا دەفەرموێت: {وَإِذَا ٱلرُّسُلُ أُقِّتَتۡ} بۆیە ئەم بەڵگە ڕۆشنانە زۆر بە ڕوونی پیشانی دەدەن كە خوا (سبحانه وتعالى) یەكێك لە نێردراوانی خۆی ڕەوانە دەكات پاش ئەوەی ئەو تاریكیە دەگاتە چڵەپۆپە بۆ ئەوەی حوكم بدات لەنێوان ئایینە ناكۆكەكاندا. وە لە قورئانی پیرۆزەوە چەسپاوە كە ئەو تاریكیە مەسیحیەكان دروستی دەكەن، وە بێ گومان ئەو نێردراوەی خوا ڕەوانە دەكرێت بۆ ئەوەی بانگەوازیان بكات و بڕیاری یەكلاكەرەوە بدات لەنێوانیاندا. لەبەر ئەم هۆكارە ئەو بەڵێندراوە ناوی نراوە عیسا چونكە بۆ مەسیحیەكان ڕەوانە كراوە هەروەك چۆن عیسا (عليه السلام) پێشتر ڕەوانە كرا بۆیان. وە ئەلف و لام لەم ئایەتەدا: {وَإِذَا ٱلرُّسُلُ أُقِّتَتۡ} مانای (العهد الخارجي) دەگەیەنێت، واتە ئەو نوێكارەی كە لە زمانی پێغەمبەرەوە (ﷺ) بەڵێنی هاتنی دراوە، لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی ئەو تاریكیەی مەسیحیەتدا ڕەوانە دەكرێت.
لەو ئایەتانەی قورئانەوە كە تا ئێستا نووسیمان زۆر بەڕوونی دەردەكەوێت، لە قورئانی پیرۆزدا پێشبینیەك هەیە كە بەدڵنیاییەوە مەسیحیەت لە سەردەمی كۆتاییدا بە شێوەیەكی فراوان لە دنیادا تەشەنە دەكات. ئەم گەلە هەوڵ دەدەن ئیسلام لەسەر زەوی بسڕنەوە، بە ئەندازەی ئەو توانایەی كە هەیانە هەموو كۆششێك خەرج دەكەن لەپێناوی بەرژەوەندی ئایینەكەیاندا. لەو كاتەدا خوای گەورە بڕیار دەكات ئیسلام سەربخات و لەكاتی ئەو ئاژاوەیەدا پیشانی دەدات چۆن پارێزگاری دەكات لە ئایینەكەی و لە وتە پیرۆزەكەی خۆی. ئا لەو كاتەدا بەگوێرەی سوننەت و نەریتی خوا لە ئاسمانەوە ڕووناكیەك دادەبەزێت و هەموو ڕۆڵە بەختەوەرەكان ڕادەكێشرێن بۆ لای ئەو ڕووناكیە، هەتا هەموو كەسە بەختەوەرەكان لەژێر ئاڵای یەك ئاییندا كۆدەبنەوە.
بێگومان خوای گەورە بە ڕاشكاوی دەفەرموێت لەكاتی دەنگ و هەرای جەنگەكان و دیبەیتەكاندا فوو دەكرێت بە كەڵەشاخدا و ئینجا هەموو كەسە بەختەوەرەكان لەسەر یەك ئایین كۆدەبنەوە. پاشان دەفەرموێت پێغەمبەرەكان لەكاتی تاریكیەكەدا ڕەوانە دەكرێن. دەی چ ڕاگەیاندنێك لەوە ڕوونترە كە سەرەتا خوای گەورە نیشانەكانی سەردەمی كۆتایی دەخاتەڕوو كە بریتین لە زاڵبوونی یەئجووج و مەئجووج، واتە باڵادەستبوونی نەتەوەی ڕووس و ئینگلیز. پاشان باسی دروستبوونی كۆمەڵێك گرووپی زۆری كردووە وەك نیشانەی دووەم. پاشان باسی دیبەیتی نێوان ئەو گرووپانەی كردووە وەك نیشانەی سێیەم و كەوتنی هەندێكیان بەسەر هەندێكی تریاندا هاوشێوەی شەپۆلەكان. وە باسی داهێنانی شەمەندەفەری كردووە وەك نیشانەی چوارەم، وە ئامرازەكانی بڵاوكردنەوەی كتێب و ڕۆژنامەكانی باسكردووە وەكو چاپخانەكان و سیستەمی بروسكە و پۆست وەك نیشانەی پێنجەم. وە نیشانەی شەشەمی هێناوە، واتە لێدانی جۆگە و كەناڵەكان بە شێوەیەكی بەرفراوان، وە نیشانەی حەوتەم: ئاوەدانكردنەوەی زەوی و زۆربوونی كشتوكاڵ، وە نیشانەی هەشتەم: هەڵتەكاندنی شاخەكان، نیشانەی نۆیەم: پێشكەوتنی زانست و هونەری نوێ، وە نیشانەی دەیەم: پەرەسەندن و بڵاوبوونەوەی تاوان و گومڕایی، وە نەمانی تەقوا و پاكێتی و نووری ئیمان لە دنیادا، وە نیشانەی یازدە: دەركەوتنی گیانەوەری زەوی، واتە زۆربوونی ئەو واعیزانەی كە بە ئەندازەی گەردیلەیەك نووری ئاسمانیان تێدا نیە، ئەوان شتێك نین جگە لە كرمی زەوی، كردەوەكانیان لەگەڵ دەججالدایە و زمانیان لەگەڵ ئیسلامدایە، بەو مانایە ئەوان بە كردەیی خزمەتكاری دەججالن، بە شێوەیەكی ناشیرین و ئاژەڵ ئاسا دەردەكەون، بەڵام زمانیان وەكو زمانی مرۆڤ وایە. وە نیشانەی دوازدە بریتیە لە ڕەوانەكردنی مەسیحی بەڵێندراو، ئەم خاڵە لە وتەی خوای گەورەدا بە شێوەی خوازە بە فووكردن بە كەڵەشاخدا گوزارشتی لێكراوە. وە لەڕاستیدا فووكردن دوو جۆرە: فووكردنی گومڕاكردن و فووكردنی هیدایەتدان، وەك ئەم ئایەتە ئاماژەی پێدەدات: {وَنُفِخَ فِي ٱلصُّورِ فَصَعِقَ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ إِلَّا مَن شَآءَ ٱللَّهُ ۖ ثُمَّ نُفِخَ فِيهِ أُخۡرَىٰ فَإِذَا هُمۡ قِيَامٞ يَنظُرُونَ}. ئەم ئایەتانە چەند مانایەكیان لەخۆگرتووە كە پەیوەستن بە قیامەتەوە و هەروەها بەم دنیایەشەوە. هەروەك ئایەتی: {ٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ يُحۡيِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَاۚ}، وە ئایەتی {فَسَالَتۡ أَوۡدِيَةُۢ بِقَدَرِهَا} ئەوانیش بەم جۆرەن. ئەم ئایەتانە لەڕوانگەی ئەم جیهانەوە مانای ئەوە دەبەخشن كە لە ڕۆژگاری كۆتاییدا دوو سەردەم دێن؛ یەكێكیان سەردەمی گومڕاییە، وە لەم سەردەمەدا جۆرێك لە بێ ئاگایی زاڵ دەبێت بەسەر هەموو كەسێكی زەمینی و ئاسمانیدا، واتە بەسەر هەموو بەختەوەر و چارەڕەشێكدا، مەگەر ئەو كەسەی خوا پاراستوویەتی. وە سەردەمی دووەم سەردەمی هیدایەت و ڕێنمایی دەبێت. لە پڕدا خەڵكی ڕادەپەڕن و ڕاستدەبنەوە و چاوەڕێ دەكەن. واتە بێ ئاگایی نامێنێت و دڵەكان پڕدەبن لە زانیاری و مرۆڤە چارەڕەشەكان بە چارەڕەشیەكەی خۆیان دەزانن ئەگەرچی باوەڕیش نەهێنن.
سەرباری ئەم ئایەتانە لە قورئانی پیرۆزدا چەندین ئایەتی تر هەن كە بەڵگەن لەسەر ئەم سەردەمەی كۆتایی و ڕەوانەكردنی مەسیحی بەڵێندراو، بەڵام مانا پیرۆزەكانیان زۆر وردن، لەبەر ئەوە ئەو كەسانەی ڕووكەش بینن ناتوانن ڕێگەیان پێ ببەن، وە ئەستەمە ژیری سادە پەی ببات بەم وردەكارییانە. لەوانە ئایەتی: {إِنَّآ أَرۡسَلۡنَآ إِلَيۡكُمۡ رَسُولٗا شَٰهِدًا عَلَيۡكُمۡ كَمَآ أَرۡسَلۡنَآ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ رَسُولٗا}. ئاشكرایە وشەی “كما” ئاماژە بەوە دەكات كە پێغەمبەری ئازیزمان (ﷺ) ئەو كەسەیە كە هاوشێوەی مووسایە، وەك لە تەوراتدا لە سیپارەی دواوتاری مووسادا هاتووە كە پێغەمبەر (ﷺ) هاوشێوەی مووسایە. ئاشكرایە مەبەست لە لێكچوونەكە لێكچوونی تەواوەتیە نەك لێكچوونی ناتەواو، چونكە ئەگەر مەبەست لە لێكچوونی ناتەواو بوایە ئەوا هیچ تایبەتمەندیەك بۆ پێغەمبەر (ﷺ) نەدەمایەوە. هۆكارەكەش ئەوەیە زۆرێك لە پێغەمبەران هەن ئەم لێكچوونە پیادە دەبێت بەسەریاندا، لەو پێغەمبەرانەی كە بە فەرمانی خوا شمشێریان هەڵكێشاوە و هەروەها وەكو مووسا (عليه السلام) جەنگیان كردووە، وە كۆمەڵێك سەركەوتنیان بەدەست هێناوە لەڕێگەی كۆمەڵێك ئامرازی سەیر و نامۆوە، بەڵام ئایا دەكرێت ئەوان سەلمێنەری ڕاستی ئەم پێشبینیە بن؟ نەخێر.
كەواتە، ناكرێت تایبەتمەندیەك بچەسپێت بۆ پێغەمبەری ئازیزمان (ﷺ) مەگەر مەبەست لەو لێكچوونە لێكچوونی تەواوەتی بێت. وە یەكێك لە بەشە مەزنەكانی لێكچوونە تەواوەتیەكە ئەوەیە كە خوای گەورە مووسای (عليه السلام) ڕێزدار كرد بە پەیامەكەی خۆی، پاشان لە شەریعەتەكەیدا، وەك ڕێز و نیعمەتێك، زنجیرەیەكی درێژ لە خیلافەتی ڕواڵەتی و ڕۆحی دانا كە بۆ ماوەی نزیكەی ١٤٠٠ ساڵ درێژەی كێشا و لە كۆتاییدا ئەم زنجیرەیە بە عیسا (عليه السلام) دوایی هات. وە لەو ماوەیەدا لە شەریعەتی مووسادا سەدەها پاشا و خاوەن وەحی و ئیلهام هاتن. بێگومان بەردەوام خوای گەورە بە شێوەیەكی سەیر پشتیوانانی شەریعەتی مووسای سەر دەخست، هێشتا ئەم شتانە پارێزراون لە لاپەڕەكانی مێژوودا وەك یادگاریەكی سەیر، هەروەك خوای گەورە دەفەرموێت: {وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ وَقَفَّيۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِۦ بِٱلرُّسُلِۖ}. {ثُمَّ قَفَّيۡنَا عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِم بِرُسُلِنَا وَقَفَّيۡنَا بِعِيسَى ٱبۡنِ مَرۡيَمَ وَءَاتَيۡنَٰهُ ٱلۡإِنجِيلَ ۖ وَجَعَلۡنَا فِي قُلُوبِ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُ رَأۡفَةٗ وَرَحۡمَةٗۚ}. واتە لەڕێگەی شمشێرەوە بانگەوازیان نەدەكرد بۆ ئایین، بەڵكو لەڕێگەی خۆ بەكەم زانین و ڕەوشتی بەرزیانەوە بانگەوازیان دەكرد. لەم ئایەتەدا ئاماژە دراوە بەوەی كە لەگەڵ ئەوەی شەریعەتی مووسا شەریعەتێكی شكۆمەندی بوو، وە بە فەرمانی ئەو شەریعەتە خوێنی سەدەها هەزار لە خەڵكی ڕژێنرا تەنانەت دەوروبەری چوار سەد هەزار منداڵی شیرەخۆرەیش كوژران، بەڵام خوای گەورە ویستی زنجیرەی ئەم شەریعەتە بە ڕەحمەت كۆتایی پێ بهێنێت، وە لەناو ئەواندا كۆمەڵێك دروست بكات مرۆڤەكان بگێڕنەوە بۆ ڕێگەی ڕاست تەنها بە زانست و ڕەوشت و هێزی پیرۆزیان نەك بە شمشێر.
لەكاتێكدا هاتنەدی و چەسپاندی لێكچوون لە پێدانی نیعمەتەكاندا زۆر پێویستە، وە لێكچوونی تەواوەتی نایەتەدی مەگەر كاتێك لە پێدانی نیعمەتەكاندا بێتەدی، لەبەر ئەوە هەروەك چۆن بۆماوەی نزیكەی ١٤٠٠ ساڵ كۆمەڵێك خزمەتكار خەڵاتكران بە مووسا لەپێناوی شەریعەتەكەیدا كە پێغەمبەر و ئیلهام بۆكراو بوون لەلایەن خواوە، وە ئەم زنجیرەیە بە پێغەمبەرێك كۆتایی هات كە بانگەوازی كرد بۆ حەق و ڕاستی تەنھا لەڕێگەی ڕەحمەت و ڕەوشتی جوانەوە نەك لەڕێگەی شمشێرەوە، بە هەمان شێوە كۆمەڵێك خزمەتكار خەڵات كرا بە پێغەمبەری ئازیزمان (ﷺ) كە ئیلهام بۆكراو و موحەددەث (واتە لەلایەن خوای گەورەوە قسەلەگەڵكراو بوون) بوون بەگوێرەی مانای ئەم فەرموودە پیرۆزە: “عُلَمَاءُ أُمَّتِي كَأَنْبِيَاءِ بَنِي إِسْرَائِيلَ” واتە زاناكانی ئوممەتەكەم هاوشێوەی پێغەمبەرانی نەوەی ئیسڕائیلن. هەروەك عیسا (عليه السلام) ڕەوانە كرا لە كۆتایی ماوەی شەریعەتی مووسادا، كە تەنها لەڕێگەی ڕەوشت و ڕەحمەتەوە بانگەوازی كردووە بۆ حەق نەك لەڕێگەی شمشێرەوە، بە هەمان شێوە خوای گەورە مەسیحی بەڵێندراوی ڕەوانە كرد بۆ ئەم ئوممەتە بۆ ئەوەی ئەویش تەنها لەڕێگەی ڕەوشت و ڕەحمەت و ڕووناكیە ئاسمانیەكانەوە بانگەواز بكات بۆ ڕێگەی ڕاست. وە هەروەك مەسیحی ناسیرەیی (عليه السلام) نزیكەی ١٤٠٠ ساڵ دوای مووسا (عليه السلام) هات، بە هەمان شێوە ئەم مەسیحە بەڵێندراوەیش لە سەرەتای سەدەی چواردەدا هات، بەمەش لێكچوونە تەواوەتیەكە هاتەدی لەنێوان زنجیرەی موحەممەدی و زنجیرەی مووساییدا.
وە ئەگەر گوترا لە زنجیرەی مووسادا پێغەمبەرەكان بۆ سەرخستنی ئایین هاتن، وە مەسیحیش پێغەمبەر بوو، وەڵامەكە ئەوەیە پێغەمبەران و موحەددەثەكان لەو ڕووەوە كە نێردراون هەمان پلە و پایەیان هەیە. هەروەك خوای گەورە بە پێغەمبەران دەفەرموێت “المرسلین”، بە هەمان شێوە بە موحەددەثەكانیش دەڵێت “المرسلین”. وە بۆ ئاماژەدان بەم خاڵە لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە: {وَقَفَّيۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِۦ بِٱلرُّسُلِۖ}، وە نەوتراوە “وقفینا من بعده بالأنبیاء”. لەمەدا ئاماژە كراوە بۆ ئەوەی كە مەبەست لە نێردراوەكان ئەوانەن كە نێردراون چ ڕەسوول بن یان نەبی یان موحەددەث. وە لەبەر ئەوەی گەورە و سەروەرمان پێغەمبەری ئازیز (ﷺ) خاتەمی پێغەمبەرانە و لە دوای ئەو هەرگیز پێغەمبەرێك نایەت، بۆیە لەم شەریعەتەدا موحەددەثەكان كراون بە نوێنەری پێغەمبەر. ئەم دوو ئایەتە: {ثُلَّةٞ مِّنَ ٱلۡأَوَّلِينَ * وَثُلَّةٞ مِّنَ ٱلۡأٓخِرِينَ} ئاماژەیان بۆ ئەم بابەتە كردووە. وە لەبەر ئەوەی وشەی “ثلة” لە هەردوو ئایەتەكەدا هاتووە، ئەوا بە شێوەیەكی یەقینی و بێگومان دەچەسپێت كە موحەددەثەكان لەم ئوممەتەدا هاوشێوەی نێردراوەكانن لە ئوممەتی مووسادا لەڕووی ژمارە و زنجیرە درێژەكەیانەوە. وە ئاماژە كراوە بۆ ئەم ڕاستیە لەم ئایەتەی تردا: {وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنكُمۡ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَيَسۡتَخۡلِفَنَّهُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ كَمَا ٱسۡتَخۡلَفَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمۡ دِينَهُمُ ٱلَّذِي ٱرۡتَضَىٰ لَهُمۡ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّنۢ بَعۡدِ خَوۡفِهِمۡ أَمۡنٗا ۚ يَعۡبُدُونَنِي لَا يُشۡرِكُونَ بِي شَيۡٔٗاۚ}.
سەرنج بدەن لەم ئایەتەش، ئاماژەیەكی ڕاشكاوی تێدا دەبینن لەسەر لێكچوونەكە. وە ئەگەر مەبەست لەم لێكچوونە لێكچوونێكی تەواوەتی نەبێت ئەوا هەموو وتەكە هەوانتە و زیادە دەبێت، چونكە زنجیرەی خیلافەت لە شەریعەتی مووسادا تا ١٤٠٠ ساڵ درێژەی كێشا نەك تەنها بۆ سی ساڵ، وە تێیدا سەدەها خەلیفە هاتن ڕۆحی و دنیایی، وە تاكو چوار خەلیفە درێژەی نەكێشا و پاشان بۆ هەتاهەتایە بپچڕێت.
وە ئەگەر وترا وشەی “منكم” ئەوە دەخوازێت كە خەلیفەكان تەنها لە هاوەڵان بن، چونكە لە دەستەواژەی “منكم” دا ڕووی قسە تەنها لەوانە نەك جگە لەوان، ئەوا شتێكی بەڵگە نەویستە كە ئەم بیرۆكەیە بیرۆكەیەكی هەڵەیە، تەنها ئەو كەسانە ئەم جۆرە قسەیە لە زاریان دێتە دەر كە سەرنجیان نەداوە لە قورئان و شێوازەكانی ئاخاوتنەكەی نازانن، چونكە ئەگەر ڕاست بێت كە لەكاتی دواندنەكەدا مەبەست تەنها ئەو كەسانە بووە كە لەو كاتەدا زیندوو بوون بەو سیفەتەی كە باوەڕدار بوون، ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی سەرە و ژێربوونی قورئان. بۆ نموونە ئایەتێك هەیە لە قورئانی پیرۆزدا لە ئایەتی ناوبراو دەچێت و بە ڕواڵەتی وشەكانی كەسانێك دەدوێنێت كە باوەڕیان هێناوە بە مووسا (عليه السلام) و لەو سەردەمەدا زیندوو بوون، بگرە لەو ئایەتانەدا كە ئاماژەیان پێكراوە بەڵگەی زۆر بەهێز هەن ئەوە دەگەیەنن كە لەڕاستیدا ئەو كەسانە دوێنراون تێیاندا، ئایەتە ئاماژەپێكراوەكان بریتین لە: {قَالَ سَنُقَتِّلُ أَبۡنَآءَهُمۡ وَنَسۡتَحۡيِۦ نِسَآءَهُمۡ وَإِنَّا فَوۡقَهُمۡ قَٰهِرُونَ * قَالَ مُوسَىٰ لِقَوۡمِهِ ٱسۡتَعِينُواْ بِٱللَّهِ وَٱصۡبِرُوٓاْ ۖ إِنَّ ٱلۡأَرۡضَ لِلَّهِ يُورِثُهَا مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦ ۖ وَٱلۡعَٰقِبَةُ لِلۡمُتَّقِينَ * قَالُوٓاْ أُوذِينَا مِن قَبۡلِ أَن تَأۡتِيَنَا وَمِنۢ بَعۡدِ مَا جِئۡتَنَا ۚ قَالَ عَسَىٰ رَبُّكُمۡ أَن يُهۡلِكَ عَدُوَّكُمۡ وَيَسۡتَخۡلِفَكُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَيَنظُرَ كَيۡفَ تَعۡمَلُونَ}.
دیارە لەم ئایەتانەدا بە ڕاشكاوی ڕووی قسە كراوەتە كەسانێك لە هۆزی مووسا كە لە ژیانی مووسا خۆیدا زیندوو بوون، وە سكاڵایان كردووە لە ستەمەكانی فیرعەون و گوتوویانە: {أُوذِينَا مِن قَبۡلِ أَن تَأۡتِيَنَا وَمِنۢ بَعۡدِ مَا جِئۡتَنَاۚ}، مووسایش ڕووی قسە دەكاتە ئەوان و پێیان دەفەرموێت پێویستە لەسەرتان ئارام بگرن لەسەر ئەم نەهامەتییانە: {عَسَىٰ رَبُّكُمۡ أَن يُهۡلِكَ عَدُوَّكُمۡ وَيَسۡتَخۡلِفَكُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ}. بەڵام ئاشكرایە بۆ مێژوونووسان، وە توێژەرانی كتێبەكانی جوولەكە و مەسیحیەكان بەباشی دەزانن ئەوان لەسەر زەویدا نەگەیشتن بە پایەی خیلافەت -چ ماددی بێت یان ڕۆحی- لەگەڵ ئەوەی دوژمنەكەیان واتە فیرعەون بەبەرچاویانەوە تیاچوو، بەڵكو زۆربەیان تیاچوون لە ئەنجامی سەرپێچی و یاخیبوونیان بە جۆرێك پاش ئەوەی بەردەوام بۆ ماوەی چل ساڵ سەرگەردان بوون لە سارا و چۆڵەوانیدا تیاچوون. پاشان دوای تیاچوونیان زنجیرەی خیلافەت لە نەوەكانیاندا دەستی پێكرد و زۆرێك لە پاشاكان تێیاندا هەڵكەوتن و خەلیفەكانی خوا وەكو داود و سڵێمان (عليه السلام) لە خودی ئەم هۆزە بوون هەتا زنجیرەی خیلافەتەكە لە سەدەی چواردەدا بە مەسیح (عليه السلام) كۆتایی هات.
ئاشكرایە دواندنی گەل هەرگیز ئەوە پێویست ناكات كە دواندنەكە تەنها لەواندا بە قەتیسی بمێنێتەوە، بەڵكو یەكێك لە شێوازەكانی ئاخاوتنی قورئانیش ئەوەیە كە بە زۆری كۆمەڵێك دەدوێنێت بەڵام دوێنراوی ڕاستەقینە كەسانێكن لە ڕابردوودا تێپەڕیون یان كەسانێكن لە داهاتوودا دێن. بۆ نموونە خوای گەورە لە سوورەتی “البقرة” دا ئەو جوولەكانە دەدوێنێت كە لەو كاتەدا ئامادە بوون و دەفەرموێت: {يَٰبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٱذۡكُرُواْ نِعۡمَتِيَ ٱلَّتِيٓ أَنۡعَمۡتُ عَلَيۡكُمۡ وَأَوۡفُواْ بِعَهۡدِيٓ أُوفِ بِعَهۡدِكُمۡ وَإِيَّٰيَ فَٱرۡهَبُونِ}. ئاشكرایە ئەو جوولەكانەی لە سەردەمی پێغەمبەردا (ﷺ) هەبوون سەلمێنەری ڕاستی ئەم ئایەتە بوون: {ضُرِبَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلذِّلَّةُ} و هیچ نیعمەتێكیان پێ خەڵات نەكرا بوو، وە هیچ پەیمانێكیان لێ وەرنەگیرابوو كە باوەڕ بهێنن بە خاتەمی پێغەمبەران. پاشان خوای گەورە دەفەرموێت: {وَإِذۡ نَجَّيۡنَٰكُم مِّنۡ ءَالِ فِرۡعَوۡنَ يَسُومُونَكُمۡ سُوٓءَ ٱلۡعَذَابِ يُذَبِّحُونَ أَبۡنَآءَكُمۡ وَيَسۡتَحۡيُونَ نِسَآءَكُمۡ ۚ وَفِي ذَٰلِكُم بَلَآءٞ مِّن رَّبِّكُمۡ عَظِيمٞ * وَإِذۡ فَرَقۡنَا بِكُمُ ٱلۡبَحۡرَ فَأَنجَيۡنَٰكُمۡ وَأَغۡرَقۡنَآ ءَالَ فِرۡعَوۡنَ وَأَنتُمۡ تَنظُرُونَ} دەبێت لێرەدا سەرنج بدرێت كە جوولەكەكانی سەردەمی پێغەمبەر (ﷺ) تووشی هیچ یەكێك لەو ڕووداوانە نەبوون كە لە ئایەتەكاندا باسكراون، وە سزا نەدران لەسەر دەستی فیرعەون و هیچ كەسێك مناڵەكانی نەكوشتن و لە هیچ دەریایەك نەپەڕینەوە. پاشان خوای گەورە دەفەرموێت: {وَإِذۡ قُلۡتُمۡ يَٰمُوسَىٰ لَن نُّؤۡمِنَ لَكَ حَتَّىٰ نَرَى ٱللَّهَ جَهۡرَةٗ فَأَخَذَتۡكُمُ ٱلصَّٰعِقَةُ وَأَنتُمۡ تَنظُرُونَ * ثُمَّ بَعَثۡنَٰكُم مِّنۢ بَعۡدِ مَوۡتِكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ * وَظَلَّلۡنَا عَلَيۡكُمُ ٱلۡغَمَامَ وَأَنزَلۡنَا عَلَيۡكُمُ ٱلۡمَنَّ وَٱلسَّلۡوَىٰۖ}. دیارە مووسا دوو هەزار ساڵ پێش ئەو جوولەكانە وەفاتی كرد كە لە قورئانی پیرۆزدا دوێنراون، وە هیچ شوێنەوارێكیان نەبووە لە سەردەمی مووسادا، ئیتر لە كوێ داوایان لە مووسا كردووە؟ لە كوێ بروسكە لێیداون و لە كوێ گەزۆ و ڕیشۆڵەیان خواردووە؟ ئایا پێشتر لە سەردەمی مووسادا (عليه السلام) لە قاڵبگەلێكی تردا بوونیان هەبووە پاشان لە سەردەمی پێغەمبەردا (ﷺ) بە شێوەی تەناسوخ هاتوون؟ ئەگەر بابەتەكە بەم شێوەیە نیە ئەوا دەتوانین چی بڵێین جگە لەوەی ئایەتەكە تەئویل بكەین و بڵێین پێویست ناكات كە دوێنراوەكانی كاتی دواندنەكە ئەو كەسانە بن كە كاتی خۆی ئەو ڕووداوانەیان بەسەردا هاتووە. شێوازی ئاخاوتنی باو و كارپێكراو لە وتەی خوا و فەرموودە پیرۆزەكانی پێغەمبەردا (ﷺ) ئەوەیە بە زۆری ڕووداوێك دەدرێتەپاڵ كەسێك یان كۆمەڵێك كە لەڕاستیدا پەیوەندی بە كەسێكی تر یان كۆمەڵێكی ترەوە هەیە. وە پێشبینی هاتنی عیسای كوڕی مەریەمیش لەم بابەتەیە، چونكە لە هەندێ فەرموودەدا ڕەنگە ڕووداوێك درابێتەپاڵ عیسا (عليه السلام) كە لە كۆتا سەردەمدا ڕوودەدات لەگەڵ ئەوەی ئەو پێشتر وەفاتی كردووە. كەواتە، ئەم ڕووداوەش دراوەتەپاڵ مەسیح (عليه السلام) هەروەك چۆن ڕووداوی ڕزگاربوون لە فیرعەون و خواردنی گەزۆ و ڕیشۆڵە و دابەزینی هەورە تریشقە و پەڕینەوەی دەریایەكە و چیرۆكی {لَن نَّصۡبِرَ عَلَىٰ طَعَامٖ وَٰحِدٖ} دراوەتە پاڵ ئەو جوولەكانەی كە لە سەردەمی پێغەمبەری ئازیزدا (ﷺ) هەبوون لەگەڵ ئەوەی ئەم ڕووداوانە پەیوەست بوون بەو كەسانەی هۆزەكەیانەوە كە سەدەها ساڵ پێش ئەوان هەبوون و مردوون. دەی ئەگەر كەسێك ئاوڕ نەداتەوە لەلایەنی عەقڵی كاتی هەڵێنجانی مانا لەم ئایەتانە و پێی وا بێت پێویستە پێداگری بكرێت لەسەر مانای ڕواڵەتی وشەكان ئەوا كەمترین شتێك كە لەم ئایەتانەوە دەچەسپێت ئەوەیە كە مەسەلەی لەبەرگرتنەوەی گیانەكان (تناسخ) شتێكی ڕاستە، ئەگینا چۆن دەكرێت خوای گەورە كردەوەی كەسێك بداتەپاڵ كەسێكی تر كە هیچ پەیوەندی پێوەی نەبووە، وە هەر خۆی دەفەرموێت: {وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٞ وِزۡرَ أُخۡرَىٰۚ}؟ پاشان ئەگەر گەلی مووسا سەرپێچییان كردووە و بەر هەورە تریشقە كەوتوون، یان گوێرەكەیان پەرستووە و لە ئاسمانەوە ئافەتێكیان بۆ دابەزیوە ئەوا چ پەیوەندی بە كۆمەڵێكەوە هەیە دوو هەزار ساڵ پاش ئەم ڕووداوانە لە دایك بوون؟ گومانی تێدا نیە پێشینەكان لە سەردەمی ئادەمەوە (عليه السلام) هەتا ئەمڕۆ وەكو باوباپیری پاشینەكان وان بەڵام ناكرێت ئۆباڵی تاوانی كەسێك بخرێتە ئەستۆی كەسێكی تر. ئیتر چۆن دەكرێت فەرمایشتی خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا، بەوەی كە ئێوە یاخی بوون لە مووسا و گوتتان هەرگیز باوەڕ بە خوا ناكەین هەتا بە چاو نەیبینین، وە بە هۆی ئەم سەرپێچیەوە وەبەر هەورە تریشقە كەوتن، مانایەكی تری هەبێت لەڕووی ڕواڵەتی وشەكانەوە جگە لەوەی كە بڵێین هەموو ئەو جوولەكانەی لە سەردەمی پێغەمبەردا (ﷺ) هەبوون لە سەردەمی مووساشدا (عليه السلام) هەبوون، گەزۆ و ڕیشۆڵەكە بۆ سەر ئەوان باریوە، وە ئەوان بەر هەورە تریشقەكە كەوتن، وە لەپێناوی ئەواندا فیرعەون لە ناو برا، پاشان ئەو جوولەكانە بە شێوەی تەناسوخ لە سەردەمی پێغەمبەردا (ﷺ) جارێكی تر لە دایك بوونەتەوە بەم شێوەیە دواندنەكە ڕاست دەردەچێت؟
پرسیارەكە ئەوەیە: بۆچی مانا سادە و دروستەكە وەرناگیرێت؟ ئایا دوورە لە توانستی خواوە؟ بۆچی كۆمەڵێك مانا پەسەند دەكرێت كە دەچنە چوارچێوەی حوكمی كۆمەڵێك تەئویلاتی دوورەوە؟ ئایا خوا بەتوانا نیە، وەك چۆن بەتوانایە لە دابەزاندنی مەسیح (عليه السلام) بۆ سەر زەوی بە جەستە ماددیەكەیەوە پاش سەدەها ساڵ وەك نەیارەكانمان بانگەشە دەكەن، لەسەر ئەوەی كە جارێكی تر جوولەكەی سەردەمی مووسا زیندوو بكاتەوە لە سەردەمی پێغەمبەردا (ﷺ) یان بە شێوەی تەناسوخ ڕۆحەكانیان بهێنێتەوە بۆ دنیا؟ كاتێك پەسەند بوو، بە گوێرەی كۆمەڵێك قسە و بۆچوون كە هیچ ئەسڵێكیان نیە، ڕۆحی عیسا جارێكی تر بگەڕێتەوە بۆ دنیا، ئەوا بۆچی پەسەند نەكرێت كە ڕۆحی ئەو جوولەكانە هەموویان بگەڕێنەوە بۆ دنیا بە شێوەی تەناسوخ لە سەردەمی پێغەمبەری ئازیزماندا (ﷺ) لەگەڵ ئەوەی دەقە ئاشكرا و ڕوونەكانی قورئان بەڵگەن لەسەر بوونیان؟ خوای گەورە بەوپەڕی ڕوونی و ئاشكراییەوە دەفەرموێت: {وَإِذۡ قُلۡتُمۡ يَٰمُوسَىٰ لَن نُّؤۡمِنَ لَكَ حَتَّىٰ نَرَى ٱللَّهَ جَهۡرَةٗ فَأَخَذَتۡكُمُ ٱلصَّٰعِقَةُ وَأَنتُمۡ تَنظُرُونَ}.
خاڵێكی تری ورد هەیە لەم ئایەتەدا ئەویش ئەوەیە: لەبەر ئەوەی خوای گەورە ئەم جوولەكانەی ئێستای نەكردووە بە نوێنەر و جێگرەوەی ئەوانەی پێشوو، بەڵكو لەڕاستیدا بەو كەسانە لە قەڵەمی داون كە لە ڕابردوودا هەبوون، بۆیە لەم دۆخەدا قورئانی پیرۆز ناوی نەوەی ئیسڕائیلی، ئەوانەی پێشووی، بڕیوە بەسەر ئەو جوولەكانەدا كە لە سەردەمی پیرۆزی پێغەمبەردا (ﷺ) هەبوون، چونكە كاتێك بەوان لە قەڵەم دران پێویست دەكات ناوەكەشیان هەمان ناوی ئەوان بێت. هۆكاری ئەمەش ئەوەیە ناوەكان بۆ دەربڕینی ڕاستیەكانن و وەكو سیفەتەكان وان جیانابنەوە. وە زانراوە سیفەتە پەیوەستەكان هەرگیز لە حەقیقەتەكانیان جیانابنەوە.
ئێستا زۆر بە وریاییەوە بیربكەنەوە، مادام خوای گەورە بەوپەڕی ڕاشكاوییەوە جوولەكەی سەردەمی پێغەمبەری (ﷺ) دواندووە و فەرموویەتی ئێوە بوون كە ئەو خراپانەتان ئەنجام داوە لە سەردەمی مووسادا، دەی چەندە بێشەرمی و ستەمێكی گەورەیە دەقێكی ڕوون و ئاشكرای وەكو ئەم دەقە تەئویل بكرێت و لەسەر بناغەی فەرموودەكان عیسا (عليه السلام) دابەزێنرێت بۆ سەر زەوی كە بە گوێرەی قورئانی پیرۆز وەفاتی كردووە!!
بەڕێزان، ئەگەر نەریتی خوا و ڕێوشوێنەكەی وا بێت كە خەڵكانێك پێشتر مردوون بگەڕێنێتەوە بۆ دنیا، ئەوا هەرگیز ڕەوا نیە ڕوو وەربگێڕدرێت لە دەقێكی قورئانی كە چەندین جار كەسانێك دەدوێنێت كە لە ڕابردوودا مردوون، وە شایەتی دەدات لەسەر ژیانیان. ئەگەر لەم شوێنەدا گومانێك بێت بە دڵدا كە ئەم مانایە ڕێی تێناچێت، ئەگەرچی دوور نەبێت لە توانای خواوە، وە پەنا ببرێت بۆ تەئویل و مانایەكی لێ هەڵێنجرێت كە ڕێی تێبچێت، ئەوا لەم دۆخەدا پێویستە لە پێشبینی هاتنی عیسایش (عليه السلام) مانایەكی لەم شێوە هەڵبهێنجرێت؛ چونكە ئەگەر گەڕانەوەی جوولەكەكانی پێشوو بۆ ژیان لەسەردەمی پێغەمبەردا، یان گەڕانەوەی ڕۆحەكانیان بەشێوەی تەناسوخ پێچەوانەی ژیری بێت و ڕێی تێنەچێت، ئەوا چۆن دەگونجێت مەسیح (عليه السلام) بگەڕێتەوە بۆ دنیا كە ئەم ئایەتە پیرۆزە: {فَلَمَّا تَوَفَّيۡتَنِي كُنتَ أَنتَ ٱلرَّقِيبَ عَلَيۡهِمۡۚ}، بە دەنگی بەرز شایەتی دەدات لەسەر مردنی؟ ئایا گەڕانەوەی ڕۆحی جوولەكەكان بۆ دنیا جارێكی تر دوورە لە توانستی خواوە و پێچەوانەی ژیریە، وە دابەزینی عیسا (عليه السلام) بۆ دنیا بە جەستە فیزیكیەكەیەوە زۆر مەعقولە؟ ئەگەر ڕەوا بێت ئایەتە ڕوون و ڕاشكاوەكانی قورئان تەئویل بكرێن بە ڕەچاوكردنی دووری مانا ڕواڵەتیەكانیان، وە پەنا ببرێت بۆ شێوازی وازهێنان لە ڕواڵەت، ئیتر بۆچی ڕەوا نیە وازبهێنین لە مانای ڕواڵەتی دەقەكانی فەرموودە؟ ئایا فەرموودەكان پلەیان بەرزترە لە قورئانی پیرۆز بۆیە دەبێت هەمیشە مانای ڕواڵەتی وشەكانی پەسەند بكرێت ئەگەرچی دوور بێت لە عەقڵ و تێگەیشتنەوە، بەڵام قورئانی پیرۆز پێویستە تەئویل بكرێت؟
دەگەڕێمەوە بۆ ناوەڕۆكی بابەتەكە، دەڵێم هەندێ كەس بەگشتی نكوڵی دەكەن لەم ئایەتە: {وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنكُمۡ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَيَسۡتَخۡلِفَنَّهُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ كَمَا ٱسۡتَخۡلَفَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ}، وە دەڵێن مەبەست لە {مِنكُمۡ} تەنها هاوەڵانە، وە خیلافەتی ڕاشیدی ڕاستەقینە لەسەردەمی هاوەڵاندا كۆتایی هات، وە دوای ئەوان هەتا ڕۆژی قیامەت هیچ شوێنەوارێكی خیلافەت لە ئیسلامدا بوونی نابێت، وەك ئەوەی ماوەی خیلافەت تەنها سی ساڵ بووبێت، پاشان وەك خەیاڵێك یان خەونێك كۆتایی هاتبێت، پاشان ئیسلام تووشی نەگبەتی و چارەڕەشیەكی بەردەوام بووبێت كە هەرگیز كۆتایی نەیەت. دەپرسم: ئایا كەسێكی دڵپاك دەتوانێت باوەڕی وابێت كە بەرەكەتی شەریعەتی مووسا (عليه السلام) و سەردەمی خیلافەتە ڕاشیدەكەی تا ١٤٠٠ درێژەی كێشا بێت كە ئەمە گومانی تێدا نیە، بەڵام پێغەمبەر كە گەورەترین و باشترینی پێغەمبەرانە و ماوەی شەریعەتەكەی درێژبووەتەوە هەتا ڕۆژی قیامەت، بەرەكەتەكانی تەنها لە سەردەمەكەی خۆیدا قەتیس بێت، و خوا نەیەوێت تا ماوەیەكی بەرچاو نموونەی بەرەكەته ڕۆحیەكانی بخاتە پێش چاو لەڕێگەی خەلیفە ڕۆحیەكانەوە؟ لەڕاستیدا لەشمان دەلەرزێت بە بیستنی ئەم جۆرە قسەیە. بەڵام زۆر بەداخەوە ئەو كەسانەی بەوپەڕی بێشەرمی و بێ ئابڕووییەوە ئەم جۆرە وشە خراپانە لە زاریان دێتە دەرەوە، ئەوانیش ناویان موسوڵمانە و باوەڕیان وایە، بەگوێرەی قسەی خۆیان، بەرەكەتەكانی ئیسلام درێژ نابنەوە بۆ داهاتوو، بەڵكو ماوەیەكی زۆرە ئەو بەرەكەتانە پچڕاون!
سەرەڕای ئەمە، بەڵگەهێنانەوە بە وشەی “منكم” بۆ كورتكردنەوەی خیلافەت لە هاوەڵەكاندا لەبەرئەوەی ڕووی قسە تەنھا لەوانە دەلالەت لە عەقڵیەتێكی سەیر دەدات. بێگومان تەفسیركردنی قورئان بەم شێوەیە وەك ئەوەیە خاوەنەكەی هەنگاوێك لە پێش جوولەكەكانیشەوە بێت. و پێویستە لێرەدا ڕوون و ئاشكرا بێت كە وشەی “منكم” لە قورئاندا نزیكەی ٨٢ جار هاتووە، وە لە هەموو جارەكاندا ڕووی قسە كراوەتە هەموو موسوڵمانان هەتا ڕۆژی قیامەت جگە لە دوو یان سێ جار كە بەڵگەیەكی دیاریكراو هاتووە لەگەڵیاندا.
لە خوارەوە هەندێ ئایەت دەهێنینەوە وەك نموونە كە وشەی “منكم” هاتووە تێیاندا:
(١) {فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوۡ عَلَىٰ سَفَرٖ فَعِدَّةٞ مِّنۡ أَيَّامٍ أُخَرَۚ} (البقرة: 185). لەم شوێنەدا سەرنج بدەن ئایا ئەم حوكمە تەنها تایبەتە بە هاوەڵەكان، یان هەموو موسوڵمانانی تریش دەگرێتەوە هەتا ڕۆژی قیامەت؟ بەهەمان شێوە پێویستە لەم ئایەتانەی خوارەوە ڕابمێنن:
(٢) {ذَٰلِكَ يُوعَظُ بِهِۦ مَن كَانَ مِنكُمۡ يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِۗ} (البقرة: 233)
(3) {وَٱلَّذِينَ يُتَوَفَّوۡنَ مِنكُمۡ وَيَذَرُونَ أَزۡوَٰجٗا} (البقرة: 235)
(4) {وَلۡتَكُن مِّنكُمۡ أُمَّةٞ يَدۡعُونَ إِلَى ٱلۡخَيۡرِ وَيَأۡمُرُونَ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَيَنۡهَوۡنَ عَنِ ٱلۡمُنكَرِۚ} (آل عمران: ١٠٥).
٥) {أَنِّي لَآ أُضِيعُ عَمَلَ عَٰمِلٖ مِّنكُم مِّن ذَكَرٍ أَوۡ أُنثَىٰۖ} (آل عمران: ١٩٦).
٦) {لَا تَأۡكُلُوٓاْ أَمۡوَٰلَكُم بَيۡنَكُم بِٱلۡبَٰطِلِ إِلَّآ أَن تَكُونَ تِجَٰرَةً عَن تَرَاضٖ مِّنكُمۡۚ} (النساء: ٣٠).
٧) {وَإِن كُنتُمۡ جُنُبٗا فَٱطَّهَّرُواْ ۚ وَإِن كُنتُم مَّرۡضَىٰٓ أَوۡ عَلَىٰ سَفَرٍ أَوۡ جَآءَ أَحَدٞ مِّنكُم مِّنَ ٱلۡغَآئِطِ أَوۡ لَٰمَسۡتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَلَمۡ تَجِدُواْ مَآءٗ فَتَيَمَّمُواْ صَعِيدٗا طَيِّبٗا} (المائدة: ٧).
٨) {أَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُواْ ٱلرَّسُولَ وَأُوْلِي ٱلۡأَمۡرِ مِنكُمۡۖ} (النساء: ٦٠).
٩) {مَنۡ عَمِلَ مِنكُمۡ سُوٓءَۢا بِجَهَٰلَةٖ ثُمَّ تَابَ مِنۢ بَعۡدِهِۦ وَأَصۡلَحَ فَأَنَّهُۥ غَفُورٞ رَّحِيمٞ} (الأنعام: ٥٥).
١٠) {فَمَا جَزَآءُ مَن يَفۡعَلُ ذَٰلِكَ مِنكُمۡ إِلَّا خِزۡيٞ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا ۖ وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ يُرَدُّونَ إِلَىٰٓ أَشَدِّ ٱلۡعَذَابِۗ} (البقرة: ٨٦).
١١) {وَإِن مِّنكُمۡ إِلَّا وَارِدُهَاۚ} (مریم: ٧٢).
١٢) {وَلَقَدۡ عَلِمۡنَا ٱلۡمُسۡتَقۡدِمِينَ مِنكُمۡ وَلَقَدۡ عَلِمۡنَا ٱلۡمُسۡتَٔۡخِرِينَ} (الحجر: ٢٥).
ئێستا ڕابمێنن لە وشەی “مِنكُمۡ” لە هەموو ئەم ئایەتانەدا دەبینن كە وشەیەكی گشتیە و هەموو موسوڵمانان دەگرێتەوە، چ ئەوانەی لەكاتی دابەزینی ئایەتەكەدا هەبوون یان ئەوانەی كە لە داهاتوودا دێن هەتا ڕۆژی قیامەت. هەروەها لە هەموو ئایەتەكانی تریشدا بە مانای گشتی هاتووە جگە لە دوو یان سێ ئایەت. وە لە هەموو فەرمانەكاندا لەڕواڵەتدا ڕووی قسە تەنها ئاراستەی هاوەڵان كراوە، بەڵام تایبەتمەندكردنی هاوەڵان بەبێ بوونی قەرینەیەك بەهیچ شێوەیەك ڕەوا نیە. ئەگینا هەموو فاسقێك دەتوانێت بیانوویەك بهێنێتەوە كە هەموو حوكمەكانی پەیوەست بە ڕۆژوو و نوێژ و حەج و تەقوا و پاكوخاوێنی و دووركەوتنەوە لە تاوان و سەرپێچیەكان تەنها ئاراستەی هاوەڵان كراون، دواجار پێویست ناكات ئێمە پابەند بین بە نوێژ و ڕۆژوو و زەكات و فەرزەكانی تریشەوە. ئاشكرایە كەسێك لە خوا بترسێت ئەم قسانە بە زاریدا نایەت، بەڵكو كەسی بێ دین ئەم جۆرە قسانە دەكات.
وە ئەگەر كەسێك گومانێك بێت بەدڵیدا كە ئەگەر ئایەتی: {وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ} هەمووان دەگرێتەوە، بەو مانایەی مەبەستی سەرەكی لێی هەمووانە نەك كۆمەڵێكی تایبەت، ئەوا بۆچی لێرەدا وشەی “مِنكُمۡ” زیادكراوە؟ لە بنەڕەتدا چ پێویست بەم زیادكردنە دەكات؟ چونكە ڕستەی: “وعد الله الذين آمنوا وعملوا الصالحات ليستخلفنهم في الأرض كما استخلف الذين من قبلهم” بەسە. وەڵامەكەی ئەوەیە ئەم بەڵێنە لەبەرامبەر ئەو باوەڕدار و پیاوچاكانەدا هاتووە كە پێش ئەم ئوممەتە هاتن و مردن. كەواتە، درێژەی ئایەتەكە ئەوەیە كە خوای گەورە ئەو باوەڕدارە ساڵحانەی پێش ئێوەی، ئەوانەی كە لەگەڵ باوەڕەكەیاندا كردەوەی چاكیان ئەنجام دەدا، كرد بە خەلیفە لە زەویدا. وە لێرەدا خوا (سبحانه وتعالى) بەڵێن دەدات كە لەناو ئێوەیشدا خەلیفەكان دادەمەزرێنێت، لەو كەسانەی كە خۆیان دەڕازێننەوە بەو سیفەتە چاكانە و لەگەڵ باوەڕەكەیاندا كردەوەی چاك ئەنجام دەدەن. كەواتە، وشەی “منكم” زیادە نیە، بەڵكو بۆ ئەوە هاتووە ئاماژە بدات بە باوەڕداران و چاكەكاران لەناو موسوڵماناندا؛ چونكە وشەی باوەڕداران و چاكەكاران لەم ئایەتەدا باوەڕداران و چاكەكارانی ئوممەتانی پێشوو و ئەم ئوممەتەیش دەگرێتەوە، ئەگەر وشەیەكی تایبەتمەندكردن نەبوایە ئەوا دەستەواژەكە لاواز و تەمومژاوی و دوور لە زمانپاراوی دەبوو. هەڵبەت لەڕێگەی وشەی “منكم” وە ویستراوە ئەوەش بخرێتەڕوو كە ئەوانەی باوەڕدار و چاكەكار بوون ئەوانە بوون كە لە پێشوودا كراون بە خەلیفە، هەروەها لەناو ئێوەشدا ئەو كەسانە دەكرێن بە خەلیفە كە باوەڕدار و چاكەكارن. دەی ئەگەر چاوەكان بیناییان هەبێت، ئەوا دەبینن كە وشەی “منكم” هەرگیز وشەیەكی زیادە نیە لەڕووی مانا گشتیەكەوە، وە دووبارەكردنەوەی قسەیش نیە. وە مادام باوەڕ و كردەوەی چاك لەم ئوممەتەوە دەستی پێ نەكردووە، بەڵكو لە ڕابردووشدا باوەڕدار و چاكەكار هەبوون، بۆیە جیاكردنەوەی تەواوەتی نەدەكرا بەبێ بەكارهێنانی وشەی “مِنكُمۡ”. ئەگەر وتەكە تەنها ئەمە بوایە: “وعد الله الذين آمنوا وعملوا الصالحات”؛ ئەوا دەرنەدەكەوت كە ئەو باوەڕدارانە كامانەن كە لە ئایەتەكەدا باسكراون، ئایا لەم ئوممەتەن یان لە ئوممەتانی پێشوو؟ وە ئەگەر تەنها وشەی “منكم” بهاتایە بەبێ باسكردنی: {ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنكُمۡ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ} ئەوا لەمەوە ئەو تێگەيشتنە دروست دەبوو كە فاسقەكان و خراپەكارانیش دەكرێت ببن بە خەلیفەی خوا، لەگەڵ ئەوەی حوكمی فاسقەكان و دەسەڵاتەكەیان تاقیكردنەوە دەبێت نەك هەڵبژاردن. وە خەلیفە ڕاستگۆكانی خوا، چ ڕۆحی بن یان دنیایی، هەمیشە لە كەسانی بەتەقوا و باوەڕدار چاكەكار دەبن.
بەڵام ئەو گومانەی كە گوایە بەشی كۆتایی ئایەتەكە، واتە: {وَمَن كَفَرَ بَعۡدَ ذَٰلِكَ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡفَٰسِقُونَ} لەڕووی مانا گشتیەكەوە زیادە و بێ مانا دەردەچێت، بیرۆكەیەكی ئەوپەڕی هیچ و پووچە و مایەی پێكەنینە، چونكە مانا ڕوون و ئاشكراكەی ئایەتەكە ئەوەیە كە خوای گەورە سەرەتا مژدەی بوونی خەلیفەكانی داوە، پاشان هەڕەشەی كردووە لە یاخیبووان و سەرپێچیكاران، وە دەفەرموێت ئەگەر یەكێك سەرپێچی بكات پاش بوونی ئەوان، چونكە بەردەوام ناو بەناو دێن، و گوێڕایەڵیان نەكات و بەیعەتیان پێ نەدات ئەوا كەسێكی فاسق دەبێت. دەی لەم مانایەدا چ هەڵەیەك هەیە؟
پێویستە ڕوون و ئاشكرا بێت ئەو فەرموودەیەی تێیدا پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرموێت: “مَنْ لَمْ يَعْرِفْ إِمَامَ زَمَانِهِ مَاتَ مِيتَةً جَاهِلِيَّةً” تەواو تەبایە لەگەڵ ئەم ئایەتەدا. واتە، ئەو كەسەی ئیمامی سەردەمەكەی نەناسێت، هەركاتێك لە سەردەمە جیاوازەكاندا بمرێت، مردنەكەی هاوشێوەی مردنی كافرەكان دەبێت. بەڵام خستنەڕووی ئەم ئایەتە لەلایەن ڕەخنەگرەكەوە: {قَالَ ٱللَّهُ إِنِّي مُنَزِّلُهَا عَلَيۡكُمۡ ۖ فَمَن يَكۡفُرۡ بَعۡدُ مِنكُمۡ فَإِنِّيٓ أُعَذِّبُهُۥ عَذَابٗا لَّآ أُعَذِّبُهُۥٓ أَحَدٗا مِّنَ ٱلۡعَٰلَمِينَ} وە وەرگرتنی ئەو مانایە لێیەوە كە {مِنكُمۡ} تێیدا هاتووە سەبارەت بە ئامادەبووان بە تەنها بە شێوەیەكی تایبەت، قسەیەكە هیچ مانایەكی نیە؛ چونكە پێشتر نووسیومە كە یەكێك لە شێوازە باوەكانی ئاخاوتن لە قورئانی پیرۆزدا، كە قورئان پڕیەتی لەم شێوازە، ئەوەیە كە ڕووی قسە لە هەمووانە، مەگەر لە شوێنێكدا قەرینەیەكی ڕوون و ڕاشكاو ڕووی قسەكە سنووردار بكات، كە ئەمەش جیایە لەم ڕێسایە. كەواتە، كۆمەڵێكی دیاریكراو لە حەواریەكان بەگوێرەی ئایەتی ناوبراو داوای دابەزینی سفرە و خوانێكیان كرد، وە وەڵامەكە هاتووە كە بە دیاریكراوی ڕووی قسە ئاراستەی ئەوان كراوە. دەی ئەم بەڵگەیە بەسە لەسەر ئەوەی كە كۆمەڵێكی دیاریكراو داوایان كردووە، وە بە دیاریكراوی وەڵامی ئەوان دراوەتەوە. بەڵام ئەو قسەیەی كە نموونە لەسەر ئەم دیاردەیە زۆرە لە قورئانی پیرۆزدا، درۆیێكی شاخدارە و فریودانە. بێگومان وشەی “منكم” نزیكەی 82 جار لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە، وە خیتابەكە لە سیاقەكانی تردا نزیكەی 600 جار هاتووە. بەڵام ئەو خیتابانەی كە فەرمانەكانیان تێدایە لە هەموو جارێكدا گشتین. ئەگەر خیتابەكان لە قورئانی پیرۆزدا تەنها بۆ هاوەڵەكان بووایە، ئەوا لەگەڵ وەفاتی ئەواندا قورئان باتڵ دەبوویەوە. ئەو ئایەتەی ناكۆكیەكەی لەسەرە و پەیوەستە بە خیلافەتەوە، لەم ئایەتە دەچێت: {لَهُمُ ٱلۡبُشۡرَىٰ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا}. دەی ئایا ئەم مژدەیە تەنها تایبەتە بە هاوەڵەكانەوە، یان كەسانی تریش پشكیان تێیدا هەیە؟ بەڵام ئەو قسەیەی كەسی ڕەخنەگر كە دەڵێت ئەو كەسەی لادەدات لە مانا بنچینەیەكە كە تایبەتە بەو كەسانەی كە ڕووی قسەكە لەوانە، وە مانایەكی تر دەردەهێنێت، ئەوا پێویستە لەسەری بە بەڵگەی گومانبڕ هۆكاری لادانەكەی بسەلمێنێت. لەم قسەیەوە دەردەكەوێت كە نەك تەنها نەشارەزایە لە شێوازی ئاخاوتنی قورئانی پیرۆز، بەڵكو بە تەواوەتی نەشارەزایشە لە شێوازی ئاخاوتنی هەموو كتێبە خواییەكان. گرفتەكە ئەوەیە زۆربەی زۆری كەسە هەڵەشەكارەكان ئامادەن ڕەخنە بگرن پێش بیركردنەوەیەكی لەسەرخۆ و تۆكمە. ئەگەر بابای ڕەخنەگر ئارەزووی لە لێكۆڵینەوە بووایە بە نیازێكی پاكەوە، ئەوا سەرنجی دەدا لە هەموو ئەو جێگایانەی كە تێیاندا بە ڕواڵەت ڕووی قسە كراوەتە هاوەڵان، بۆ ئەوەی بزانێت ئەو شێوازە كارپێكراوە كامەیە لە قورئانی پیرۆزدا لە زۆربەی حاڵەتەكاندا كە قەرینە بوونی نیە. چونكە ئاشكرایە دەبێت مانا وەربگیرێت بە گوێرەی ئەو شێوازەی لە زۆربەی زۆری حاڵەتەكاندا كاری پێدەكرێت، وە لادان لێی بەبێ بوونی بەڵگە هەرگیز دروست نیە.
دیارە شێوازی ئاخاوتنی باو لە قورئانی پیرۆزدا بۆ دوواندنی ئامادەبووان بریتیە لە شێوازێكی گشتی. لەبەر ئەم هۆكارە، شەش سەد فەرمانەكەی قورئانی پیرۆز بە گشتی دادەنرێن و تەنها بۆ هاوەڵان نین. وە ئەو كەسەی لە شێوازە گشتیەكەی ئاخاوتن لادەدات و وای دادەنێت كە فەرمانێك لە فەرمانەكان تەنها بۆ هاوەڵانە و بەس، ئەوا ئەركی سەلماندن بە بەڵگەی بەهێز دەكەوێتە ئەستۆی كە ئەم خیتابە دیاریكراوە تەنها تایبەتە بە هاوەڵەكان و جگە لەوان دەكەونە دەرەوەی بازنەی خیتابەكەوە. بۆ نموونە، خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا بە ڕواڵەت ڕووی قسە ئاراستەی هاوەڵان دەكات و دەفەرموێت: 1) لِنَعۡبُدَ ٱللَّهَ وَحۡدَهُ. 2) ٱسۡتَعِينُواْ بِٱلصَّبۡرِ وَٱلصَّلَوٰةِۚ. 3) كُلُواْ مِنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ. 4) لَا تُفۡسِدُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ. 5) وَءَاتُواْ ٱلزَّكَوٰةَ. 6) وَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ. 7) وَٱتَّخِذُواْ مِن مَّقَامِ إِبۡرَٰهِۧمَ مُصَلّٗىۖ. 8) فَٱسۡتَبِقُواْ ٱلۡخَيۡرَٰتِۚ. 9) فَٱذۡكُرُونِيٓ أَذۡكُرۡكُمۡ. 10) وَٱشۡكُرُواْ لِي. 11) ٱدۡعُونِيٓ.
12) وَلَا تَقُولُواْ لِمَن يُقۡتَلُ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ أَمۡوَٰتُۢۚ. 13) ولا تدعوا مَن ألقى إليكم السلامَ كافرًا ملحدًا. 14) كُلُواْ مِمَّا فِي ٱلۡأَرۡضِ حَلَٰلٗا طَيِّبٗا. 15) وَلَا تَتَّبِعُواْ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيۡطَٰنِۚ. 16) كُتِبَ عَلَيۡكُمُ ٱلصِّيَامُ. 17) فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوۡ عَلَىٰ سَفَرٖ فَعِدَّةٞ مِّنۡ أَيَّامٍ أُخَرَۚ. 18) وَلَا تَأۡكُلُوٓاْ أَمۡوَٰلَكُم بَيۡنَكُم بِٱلۡبَٰطِلِ. 19) وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ. 20) وَقَٰتِلُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ ٱلَّذِينَ يُقَٰتِلُونَكُمۡ. 21) وَلَا تَعۡتَدُوٓاْ ۚ. 22) وَلَا تَعۡتَدُوٓاْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلۡمُعۡتَدِينَ. 23) وَأَنفِقُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ. 24) وَلَا تُلۡقُواْ بِأَيۡدِيكُمۡ إِلَى ٱلتَّهۡلُكَةِ وَأَحۡسِنُوٓاْ ۚ. 25) وَأَحۡسِنُوٓاْ ۚ إلى الناس إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُحۡسِنِينَ. 26) وَأَتِمُّواْ ٱلۡحَجَّ وَٱلۡعُمۡرَةَ لِلَّهِۚ. 27) وَتَزَوَّدُواْ- توێشوو کۆبکەنەوە- لە توێشوو کۆکردنەوەدا حیکمەتێك هەیە کە ئێوە ناچار نابن داوا بکەن، واتە داواکردن زەلیلیە، بۆیە پێویستە پلان دابنێن بۆ خۆلادان لە زەلیلی. 28) ٱدۡخُلُواْ فِي ٱلسِّلۡمِ والإسلام كَآفَّةٗ. 29) وَلَا تَنكِحُواْ ٱلۡمُشۡرِكَٰتِ حَتَّىٰ يُؤۡمِنَّۚ. 30) وَلَا تُنكِحُواْ ٱلۡمُشۡرِكِينَ حَتَّىٰ يُؤۡمِنُواْ ۚ. 31) وَقَدِّمُواْ لِأَنفُسِكُمۡ ۚ. 32) وَلَا تَجۡعَلُواْ ٱللَّهَ عُرۡضَةٗ لِّأَيۡمَٰنِكُمۡ. 33) وَلَا تُضَآرُّوهُنَّ لِتُضَيِّقُواْ عَلَيۡهِنَّ ۚ. 34) وَٱلَّذِينَ يُتَوَفَّوۡنَ مِنكُمۡ وَيَذَرُونَ أَزۡوَٰجٗا يَتَرَبَّصۡنَ بِأَنفُسِهِنَّ أَرۡبَعَةَ أَشۡهُرٖ وَعَشۡرٗا ۖ. 35) وَإِذَا طَلَّقۡتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَبَلَغۡنَ أَجَلَهُنَّ فَأَمۡسِكُوهُنَّ بِمَعۡرُوفٍ أَوۡ سَرِّحُوهُنَّ بِمَعۡرُوفٖۚ. 36) فَإِنۡ خِفۡتُمۡ فصلُّوا رِجَالًا أَوۡ رُكۡبَانٗا ۖ. 37) إِن تُبۡدُواْ ٱلصَّدَقَٰتِ فَنِعِمَّا هِيَۖ وَإِن تُخۡفُوهَا وَتُؤۡتُوهَا ٱلۡفُقَرَآءَ فَهُوَ خَيۡرٞ لَّكُمۡۚ. 38) إِذَا تَدَايَنتُم بِدَيۡنٍ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗى فَٱكۡتُبُوهُۚ. 39) وَلۡيَتَّقِ ٱللَّهَ رَبَّهُۥ وَلَا يَبۡخَسۡ مِنۡهُ شَيۡٔٗاۚ. 40) وَأَشۡهِدُوٓاْ إِذَا تَبَايَعۡتُمۡۚ. 41) ۞وَإِن كُنتُمۡ عَلَىٰ سَفَرٖ وَلَمۡ تَجِدُواْ كَاتِبٗا فَرِهَٰنٞ مَّقۡبُوضَةٞۖ. 42) وَٱعۡتَصِمُواْ بِحَبۡلِ ٱللَّهِ جَمِيعٗا وَلَا تَفَرَّقُواْ ۚ. 43) وَلۡتَكُن مِّنكُمۡ أُمَّةٞ يَدۡعُونَ إِلَى ٱلۡخَيۡرِ وَيَأۡمُرُونَ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَيَنۡهَوۡنَ عَنِ ٱلۡمُنكَرِۚ. 44) ۞وَسَارِعُوٓاْ إِلَىٰ مَغۡفِرَةٖ مِّن رَّبِّكُمۡ. 45) ۞وَلَكُمۡ نِصۡفُ مَا تَرَكَ أَزۡوَٰجُكُمۡ إِن لَّمۡ يَكُن لَّهُنَّ وَلَدٞۚ. 46) فَإِن كَانَ لَهُنَّ وَلَدٞ فَلَكُمُ ٱلرُّبُعُ مِمَّا تَرَكۡنَ ۚ مِنۢ بَعۡدِ وَصِيَّةٖ يُوصِينَ بِهَآ.
ئەمە هەندێ حوكم بوو كە وەك نموونە هێنامەوە. ئەوەی كەمێك ئاوەزی هەبێت، دەتوانێت لێیانەوە تێبگات كە لە هەموو ئەم ئایەتانەدا لە ڕواڵەتدا ڕووی قسە ئاراستەی هاوەڵان كراوە، بەڵام لەڕاستیدا فەرمان بە سەرجەم موسوڵمانان كراوە كە كاریان پێ بكەن، نەك بە تەنها هاوەڵەكان.
بەكورتی، ئەو شێوازە باوەی ئاخاوتنی قورئانی پیرۆز كە هەموو قورئانی پیرۆز پڕە لەو شێوازە، ئەوەیە كە دوێنراوە ڕاستەقینەكانی بریتین لە هەموو موسوڵمانان هەتا ڕۆژی قیامەت، ئەگەرچی وا دەردەكەوێت كە ڕووی قسە لە ڕواڵەتدا ئاراستەی هاوەڵان كرابێت. كەواتە، ئەو كەسەی دەڵێت گوایە ئەم بەڵێنە یان ئەم هەرەشەیە تەنها بۆ هاوەڵانە، ئەوا لە شێوازە باوەكەی ئاخاوتنی قورئان لادەدات. وە كەسێكی لادەرە لە هەڵبژاردنی ئەم ڕێچكەیەدا ئەگەر بانگەشەكەی نەسەلمێنێت. ئایا قورئان تەنها بۆ هاوەڵەكان دابەزیوە؟ ئەگەر بەڵێن و هەرەشە و سەرجەم حوكمەكانی قورئان تەنها بۆ هاوەڵان بووایە، ئەوا ئەوانەی دوای ئەوان لە دایك بوون هیچ پەیوەندیەكیان پێوەی نەدەبوو، پەنا دەگرین بەخوا لەم قسە پووچانە.
بەڵام ئەو بۆچوونەی كە دەڵێت لە فەرموودەدا هاتووە: “الخلافة في أمتي ثلاثون سنة” واتە خیلافەت لە ئوممەتەكەمدا سی ساڵە، بۆچوون و تێگەیشتنێكی سەیر و نامۆیە؛ چونكە مادام قورئانی پیرۆز دەفەرموێت: {ثُلَّةٞ مِّنَ ٱلۡأَوَّلِينَ * وَثُلَّةٞ مِّنَ ٱلۡأٓخِرِينَ}، ئیتر نازانم چ جۆرە عەقڵێكە كە لە بەرامبەریدا فەرموودە پێشكەش دەكات و وای لە قەڵەم دەدات كە ماناكەی پێچەوانەی قورئانە؟ ئەگەر چار نیە و دەبێت پشت ببەسترێت بە ڕوونكردنەوەی فەرموودەكان، ئەوا پێویستە سەرەتا ئەو فەرموودانە وەربگرین كە لەڕووی ڕاستی و متمانەوە زۆر لە سەرووی ئەم فەرموودەیەوەن. لەوانە، بۆ نموونە، كۆمەڵێك فەرموودە لە سەحیحی بوخاریدا هەیە كە تێیاندا پێشبینی هاتنی هەندێ خەلیفە كراوە لە سەردەمی كۆتاییدا، بەتایبەتی ئەو خەلیفەیەی كە لە سەحیحی بوخاریدا دەربارەی هاتووە، لەپێناویدا دەنگێك لە ئاسمانەوە دێت كە دەڵێت: “هذا خَلِيفَةُ اللَّهِ الْمَهْدِيُّ”[پەراوێز: لێرەدا مەسیحی بەڵێندراو (عليه السلام) مەبەستی فەرموودەكەی سەوبانە كە لە موسنەدی ئەحمەد و سونەنی ئیبن ماجە و موستەدرەكی حاكمدا هاتووە. وا دەردەكەوێت كە هەڵەیەك ڕوویدابێت لای مەسیحی بەڵێندراو (عليه السلام) و ئەم فەرموودەیەی دابێتەپاڵ بوخاری، كە لە بوخاریدا نیە، ئەگەرچی فەرموودەكە لەسەر مەرجی بوخاریە وەك حاكم لە موستەدرەكەكەیدا گوتوویەتی. ئەگەری هەیە هەڵەكە بگەڕێتەوە بۆ نوسخەكەی مشكاة المصابیح كە فەرموودەكانی تێدا كۆكراوەتەوە و بەڕێزیان بەكاری هێناوە. دەقی فەرموودەكە ئەمەیە: عَنْ ثَوْبَانَ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ): “يَقْتَتِلُ عِنْدَ كَنْزِكُمْ ثَلَاثَةٌ كُلُّهُمُ ابْنُ خَلِيفَةٍ. ثُمَّ لَا يَصِيرُ إِلَى وَاحِدٍ مِنْهُمْ. ثُمَّ تَطْلُعُ الرَّايَاتُ السُّودُ مِنْ قِبَلِ الْمَشْرِقِ. فَيَقْتُلُونَكُمْ قَتْلًا لَمْ يَقْتُلْهُ قَوْمٌ”. ثُمَّ ذَكَرَ شَيْئًا لَا أَحْفَظُهُ، فَقَالَ: “إِذَا رَأَيْتُمُوهُ فَبَايِعُوهُ وَلَوْ حَبْوًا عَلَى الثَّلْجِ، فَإِنَّهُ خَلِيفَةُ اللَّهِ الْمَهْدِيُّ”. (ابن ماجه، ومسند أحمد، والمستدرك). پاش هێنانی فەرموودەكە، حاكم دەڵێت: “ئەمە فەرموودەیەكی سەحیحە لەسەر مەرجی بوخاری و موسلیم” (المستدرك) (وەرگێڕی عەرەبی)].
ئێستا بیربكەنەوە لە مەودای ڕاستی ئەم فەرموودەیە و پلەكەی كە لە ڕاسترین كتێب دوای كتێبی خودادا هاتووە، بەڵام ئەو فەرموودەیەی ڕەخنەگرەكە پێشكەشی كردووە، فەرموودەناسان لە چەندین ڕووی جیاوازەوە ڕەخنەیان لێ گرتووە و تانەیان داوە لە سەحیحبوونەكەی. ئایا بابای ڕەخنەگر بیری لەوە نەكردووەتەوە كە پێشبینی كراوە سەبارەت بە دەركەوتنی هەندێ خەلیفە لە سەردەمی كۆتاییدا، لەوانە: جووتیارەكە دێت (الحارث)، مەهدی دەردەكەوێت، وە خەلیفە ئاسمانیەكە دێت؟ ئایا هەموو ئەم هەواڵانە لە فەرموودەكاندا هاتوون یان لە كتێبێكی تردا؟ لە فەرموودەكانەوە ساغ بووەتەوە كە سەردەمەكان سیانن. یەكەم: سەردەمی خیلافەتی ڕاشیدی، پاشان سەردەمی گروپە خواروخێچەكان كە پاشا دڵڕەقەكانی تێدابووە، پاش ئەمە سەردەمی كۆتایی دێت لەسەر بەرنامەی پێغەمبەرایەتی. بێگومان پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرموێت سەردەمی سەرەتای ئوممەتەكەم زۆر لە سەردەمی كۆتاییەكەی دەچێت، بۆیە نموونەی ئوممەتەكەم وەكو بارانێك وایە كە پڕ بێت لە خێروبێر، نازانرێت سەرەتاكەی باشترە یان كۆتاییەكەی.
لێرەدا پێویستە ئەوەش ڕوون و ئاشكرا بێت كە خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: {إِنَّا نَحۡنُ نَزَّلۡنَا ٱلذِّكۡرَ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَٰفِظُونَ}. لەمەدا لێدوانێكی ڕاشكاو هەیە كە ئەم وتەیە بۆ هەتاهەتایە بە زیندوویی دەمێنێتەوە، وە هەمیشە كەسێك دەبێت پارێزگاری لە جوانی و گەشاوەیی فێركاریەكەی بكات و بە هۆیەوە سوود بگەیەنێت بە كەسانی تر.
وە ئەگەر پرسیار بكرێت: ئەو ئامانجە ڕاستەقینەیە چیە كە مانەوەی قورئانی پێوە بەندە بە پارێزراوی بۆ هەتاهەتایە؟ ئەمە لە ئایەتێكی تردا ڕوون كراوەتەوە كە بریتیە لە: {هُوَ ٱلَّذِي بَعَثَ فِي ٱلۡأُمِّيِّۧنَ رَسُولٗا مِّنۡهُمۡ يَتۡلُواْ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتِهِۦ وَيُزَكِّيهِمۡ وَيُعَلِّمُهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحِكۡمَةَ}. پوختەی ئایەتەكە ئەوەیە قورئانی پیرۆز دوو سوودی مەزنی هەیە كە پێغەمبەر هاتووە بۆ گەیاندنیان. یەكەمیان: حیكمەت و گرنگی قورئانی پیرۆز، واتە زانست و زانیاریە وردەكانی. دووەمیان: كاریگەریەكەی كە ئەنجامەكەی بریتیە لە پاكبوونەوەی دەروون. دیارە پاراستنی قورئان تەنها ئەوە نیە كە بە باشی پارێزگاری بكرێت لە نوسخە نووسراوەكانی، ئەمە جوولەكە و مەسیحیەكانیش كردوویانە لە سەرەتاوە، تەنانەت خاڵەكانی تەوراتیشیان ژماردبوو. بەڵكو لێرەدا مەبەست لە پاراستنی سوود و كاریگەریەكانیەتی لە پاڵ پاراستنە ڕواڵەتیەكەیدا. وە ئەم پاراستنە -بە گوێرەی سوننەتی خوای گەورە- پێك نایەت مەگەر بە بەردەوامی ناوبەناو جێگرانی پێغەمبەر بێن و سێبەر ئاسا ببنە خاوەنی هەموو نیعمەتەكانی پەیامەكە و هەموو ئەو بەرەكەتانەیان پێ بدرێت كە دراون بە پێغەمبەران، هەروەك لە ئایەتێكی تردا ئاماژەكراوە بۆ ئەم مەبەستە مەزنە، ئایەتەكە بریتیە لە: {وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنكُمۡ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَيَسۡتَخۡلِفَنَّهُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ كَمَا ٱسۡتَخۡلَفَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمۡ دِينَهُمُ ٱلَّذِي ٱرۡتَضَىٰ لَهُمۡ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّنۢ بَعۡدِ خَوۡفِهِمۡ أَمۡنٗا ۚ يَعۡبُدُونَنِي لَا يُشۡرِكُونَ بِي شَيۡٔٗا ۚ وَمَن كَفَرَ بَعۡدَ ذَٰلِكَ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡفَٰسِقُونَ}. لەڕاستیدا ئەم ئایەتە تەفسیری ئەم ئایەتە: {إِنَّا نَحۡنُ نَزَّلۡنَا ٱلذِّكۡرَ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَٰفِظُونَ} دەكات، وە وەڵامی پرسیاری چۆنێتی پاراستنی قورئان دەداتەوە. بۆیە خوای گەورە دەفەرموێت من ناوبەناو خەلیفەكانی پێغەمبەر (ﷺ) ڕەوانە دەكەم. هەڵبەت وشەی “خلیفە” هەڵبژێردراوە بۆ ئاماژەدان بەوەی كە ئەوان دەبن بە نوێنەری پێغەمبەر و پشكێك لە بەرەكەتەكانی ئەو (ﷺ) بەدەست دەهێنن، وەك لە سەردەمەكانی ڕابردوودا ڕوویداوە. وە لەسەر دەستی ئەواندا ئایین گەشە دەكات و تۆكمە دەبێت، وە ترس دەگۆڕێت بە ئاسایش. واتە لەكاتێكدا دێن كە تێیدا ئایین دەبێت بە ئامانجێك بۆ تەفرەقە و دووبەرەكی. وە پاش هاتنی ئەوان، ئەو كەسانەی باوەڕ ناكەن و یاخی دەبن، كەسانێكی فاسق و تاوانكارن. ئەمە وەڵامێكە بۆ ئەو نەفامانەی كە دەپرسن ئایا پێویستە لەسەرمان باوەڕبهێنین بە ئەولیاكان؟ ئەوەتا خوای گەورە دەفەرموێت بێگومان پێویستە، وە ئەو كەسانەی دژایەتییان دەكەن و باوەڕیان پێ ناهێنن، فاسقن ئەگەر لەسەر ئەو دژایەتیە بمرن.
لەم شوێنەدا ڕەخنەگرەكە ئەم فەرمایشەی خوای گەورەی نەقڵ كردووە: {ٱلۡيَوۡمَ أَكۡمَلۡتُ لَكُمۡ دِينَكُمۡ وَأَتۡمَمۡتُ عَلَيۡكُمۡ نِعۡمَتِي}، پاشان ڕەخنەی گرتووە كە مادام ئایین گەیشتووەتە ئاستی كامڵبوون و نیعمەت تەواو بووە و كەموكوڕی تێدا نیە، ئیتر هیچ پێویستیەك لە ئارادا نەماوە بۆ هاتنی نوێكارێك یان پێغەمبەرێك. بەڵام بەداخەوە ڕەخنەگرەكە بەم قسەیەی ڕەخنە لە خودی قورئان دەگرێت، چونكە قورئانی پیرۆز بەڵێنی داوە بە بوونی خەلیفەكان لەم ئوممەتەدا، وەك پێشتر باسكرا، وە فەرموویەتی ئایین لە سەردەمی ئەواندا جێگیر و دامەزراو دەبێت و لەرزۆكی و ڕاڕایی نامێنێت، وە ترس دەگۆڕدرێت بۆ ئاسایش. دەی ئەگەر هیچ شتێك دروست نەبوایە پاش كامڵبوونی ئایین، ئەوا ئەو خیلافەتەش باتڵ دەبوو كە تا سی ساڵ درێژەی كێشا بەگوێرەی قسەی ڕەخنەگرەكە، چونكە مادام ئایین گەیشتووەتە ئاستی كامڵبوون، ئیتر پێویست بە هیچ كەسێك ناكات.
بەڵام بەداخەوە ڕەخنەگرە نەفامەكە ئەم ئایەتەی: {ٱلۡيَوۡمَ أَكۡمَلۡتُ لَكُمۡ دِينَكُمۡ} بە ناحەق خستووەتەڕوو. كەی ئێمە گوتوومانە نوێكار و موحەددەسەكان بە هاتنیان بۆ دنیا شتێك لە ئایین كەم دەكەن یان شتێكی بۆ زیاد دەكەن، بەڵكو دەڵێین كاتێك بە تێپەڕینی كات تەپوتۆزی بیروباوەڕە هەڵە و خراپەكان كەڵەكە دەبێت لەسەر فێركاری و ڕێنماییە پیرۆزەكە و ڕووی ڕاستی ئاشكرا دیار نامێنێت، ئا لەو كاتەدا نوێكار و موحەددەس و خەلیفە ڕۆحیەكان دێن بۆ پیشاندانی ئەو ڕوخسارە جوانە. نازانم ئەم ڕەخنەگرە داماوە لە كوێ و لە كێ بیستووە كە نوێكار و خەلیفە ڕۆحیەكان پاش هاتنیان بۆ دنیا شتێك لە ئایین دەگۆڕن یان شتێكی لێ نەسخ دەكەنەوە. هەرگیز نەخێر، نایەن بۆ نەسخكردنەوەی ئایین، بەڵكو دێن بۆ پیشاندانی ڕوخسارە گەش و بریقەدارەكەی. بەڵام ئەو گومانەی ڕەخنەگرەكە كە ئەوان بۆچی پێویستن، تەنھا لەبەر یەك هۆكار دروست بووە كە بریتیە لەوەی هیچ گرنگیەك بە ئایینەكەی نادات، وە هەرگیز بیری نەكردووەتەوە كە ئیسلام چیە، وە مەبەست لە گەشە و پێشكەوتنەكەی چیە، وە چۆن و بە چ ڕێگەیەك دەكرێت پێش بكەوێت و گەشە بكات، وە چ كاتێك دەتوانرێت بە شێوەیەكی ڕاستەقینە كەسێك بە موسوڵمان دابنرێت. جا لەبەر ئەم هۆكارە ڕەخنەگرەكە پێی وایە بوونی قورئانی پیرۆز و بوونی زاناكان بەسە، وە دڵی زۆربەی زۆری خەڵكی لە خۆوە حەز لە ئیسلام دەكات بۆیە پێویست بە نوێكار ناكات. بەڵام زۆر بەداخەوە، ڕەخنەگرەكە پەی بەوە نابات كە ئەم ئوممەتە پێویستی بە نوێكار و خەلیفە ڕۆحیەكان هەیە، وەك چۆن لە كۆنەوە پێغەمبەران پێویست بوون. هیچ كەسێك ناتوانێت نكوڵی لەوە بكات كە مووسا (عليه السلام) پێغەمبەرێكی نێردراو بووە و تەوراتەكەی كتێبێكی تەواو و بێ كەموكوڕی بووە بۆ فێركردن و ڕێنمایی كردنی نەوەی ئیسڕائیل. وەك چۆن لە قورئاندا ئەم ئایەتە هەیە: {ٱلۡيَوۡمَ أَكۡمَلۡتُ لَكُمۡ دِينَكُمۡ}، بە هەمان شێوە لە تەوراتیشدا كۆمەڵێك ئایەت هەن كە ئەوە دەگەیەنن نەوەی ئیسڕائیل كتێبێكی كامڵ و شكۆداریان پێ خەڵات كراوە بەناوی تەورات -قورئانیش بەم شێوەیە وەسفی تەوراتی كردووە- لەگەڵ ئەوەشدا دوای تەورات سەدەها پێغەمبەر هاتووە لەناو نەوەی ئیسڕائیلدا بەبێ كتێبی نوێ، وە هەمیشە ئامانج لە هاتنیان ئەوە بووە كە لە سەردەمەكەی خۆیاندا سەرلەنوێ ئەو كەسانە بگێڕنەوە بۆ فێركاری و ڕێنمایی ڕاستەقینەی تەورات كە دووركەوتوونەتەوە لە ڕێنماییەكەی، وە بۆ ئەوەی باوەڕێكی زیندوو ببەخشن بەوانەی كە گومان و بێ باوەڕی ڕێچكەی بەستبوو بۆ ناو دڵیان. بۆیە خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: {وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ وَقَفَّيۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِۦ بِٱلرُّسُلِۖ} بۆ ئەوەی پشتیگیری فێركاریەكەی تەورات بكەن و ڕاستیەكەی بسەلمێنن. وە لە ئایەتێكی تردا دەفەرموێت: {ثُمَّ أَرۡسَلۡنَا رُسُلَنَا تَتۡرَاۖ}. لەم ئایەتانەوە ڕوون دەبێتەوە نەریتی بەردەوامی خوا وەهایە كە كتێبی خۆی دادەبەزێنێت، پاشان پێغەمبەرانی خۆی ڕەوانە دەكات بۆ ئەوەی پشتیوانی لێ بكەن و ڕاستیەكەی بسەلمێنن. ئەوەبوو بۆ پشتیوانی تەورات لە یەك سەردەمدا نزیكەی چوارسەد پێغەمبەر هاتن، وە بەردەوام كتێبی پیرۆز شایەتی دەدات لەسەر هاتنیان.
وە نهێنی لە ناردنی پێغەمبەران بە ڕێژەیەكی زۆر ئەوەیە بەڵێنێكی جەختلێكراو هەیە لەلایەن خوای گەورەوە كە ئەو كەسەی نكوڵی بكات لە كتێبە ڕاستەكەی، سزاكەی دۆزەخ دەبێت بۆ هەتاهەتایە، وەك دەفەرموێت: {وَالَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا أُولَٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ}. كەواتە، لەبەر ئەوەی سزای نكوڵی كردن لە كتێبی خوادا بەم توندیە هاتووە، وە لە لایەكی ترەوە مەسەلەی پێغەمبەرایەتی و وەحی خوا بابەتێكی زۆر ورد بووە، بگرە مەسەلەی بوونی خوا لە خودی خۆیدا مەسەلەیەكی زۆر وردە بەجۆرێك هەرگیز ناگونجێت مرۆڤ لەم بارەیەوە زانیاری ڕاست و پیرۆز بەدەست بهێنێت ئەگەر چاوی ڕۆشن نەبووبێتەوە بەهۆی ڕووناكیەك لەلایەن خواوە، چ جای ناسینی پێغەمبەر و كتێبەكەی؛ بۆیە ڕەحمانیەتی خوا ئەوەی خواستووە كە زۆر یارمەتی دروستكراوە نابیناكانی بدات، وە بەوەندە واز نەهێنێت كە یەك جار پێغەمبەر و كتێبەكەی ڕەوانە بكات پاشان نكوڵیكاران بخاتە دۆزەخی هەتاهەتاییەوە بەهۆی نكوڵی كردنیان لەو بیروباوەڕانەی كە ئەو كەسانەی لە دواییدا دێن لێیان تێناگەن -بەهۆی تێپەڕینی سەردەمە دوور و درێژەكانەوە- زیاتر لەوەی كە كۆمەڵێك شتی نەقڵكراوی باش و نموونەیین. وە شتێكی تەواو ڕوون و ئاشكرایە بۆ هەر كەسێك كە بیر دەكاتەوە، ناكرێت خوای ڕەحمان و ڕەحیم یاسایەك دابنێت بۆ چەسپاندنی سزایەكی توند تا ئەم ڕادەیە، بۆ ئەوەی -بەبێ سەلماندنی تەواوەتی- خەڵكانێك لە وڵاتە جۆربەجۆرەكان بخاتە دۆزەخی ئەبەدیەوە كە پاش سەدەها ساڵ ناوی قورئان و پێغەمبەریان بیستووە، وە زمانی عەرەبی نازانن و ناتوانن پەی بەرن بە جوانیەكانی ئیسلام. ئایا ویژدانی هیچ كەسێك ئەوە پەسەند دەكات كە بە هەڕەمەكی و بەبێ وردبینی چەقۆیەكی بدرێت لە كەسێك بەبێ ئەوەی بۆی بسەلمێنرێت كە قورئان كتێبێكە لەلایەن خواوە دابەزێنراوە؟ لەبەر ئەم هۆكارە، خوا بەڵێنی هاتنی خەلیفەكانی داوە بە بەردەوامی بۆ ئەوەی بە بەڵگە ڕاستی بسەلمێنن بۆ خەڵكی دنیا لەڕێگەی بەدەستهێنانی ڕووناكیەكانی پێغەمبەرایەتیەوە بە شێوەیەكی سێبەرئاسا، وە جوانیەكانی قورئانی پیرۆز و بەرەكەتە بڵندەكانی دەربخەن بۆ خەڵكی.
وە پێویستە ئەوەش بزانرێت كە چەسپاندنی بەڵگە (إتمام الحجة) لە هەموو سەردەمەكاندا بە شێوازی جۆراوجۆر دەبێت، وە نوێكاری سەردەم بە كۆمەڵێك هێز و بەهرە و سیفەتی كامڵەوە دێت كە پشتیان پێ دەبەستێت بۆ چاككردنی خراپیەكانی ئەو سەردەمە. خوای گەورە هەمیشە ئەم كارە دەكات مادام خۆی بڕیاری داوە كە شوێنەواری چاكە و هیدایەت بمێنێتەوە لە دنیادا. وە ئەم شتانە بێ بەڵگە نین بەڵكو نموونە موتەواتیرەكان شایەتی دەدەن لەسەریان. ئەگەر تەنها سەیرێكی پێغەمبەرانی نەوەی ئیسڕائیل بكەین -بە چاوپۆشین لە پێغەمبەران و موحەددەسەكان لە وڵاتانی تردا – ئەوا لە خوێندنەوەی كتێبەكانیانەوە ئەوە ڕوون دەبێتەوە كە لە ماوەی 1400 ساڵدا، واتە لە سەردەمی مووساوە تا سەردەمی عیسا (علیهما السلام)، هەزارەها پێغەمبەر و موحەددەس لە ناویاندا ڕەوانە كراون كە وەك خزمەتكارەكان سەرقاڵ بوون بە خزمەتكردنی تەوراتەوە. وە قورئان شایەتە لەسەر هەموو ئەم زانیارییانە، وە كتێبی پیرۆزیش شایەتی دەدات لەسەر ئەوەی كە ئەم پێغەمبەرانە بە كتێبی نوێوە نەهاتوون، وە ئایینێكی نوێیان فێری خەڵكی نەكردووە، بەڵكو تەنها خزمەتكاری تەورات بوون. وە هەمیشە لەو كاتانەدا هاتوون كە بێ باوەڕی و خیانەت و خراپەكاری و دڵڕەقی تەشەنەی كردبێت لەناو نەوەی ئیسڕائیلدا. كەواتە با ئەو كەسانەی بیر دەكەنەوە، بیربكەنەوە لەوەی مادام خوای گەورە ئەم ڕێكارە خۆپارێزییانەی گرتووەتەبەر لەپێناوی شەریعەتی مووسادا -كە بۆ كاتێكی دیاریكراو بووە و بۆ هەموو نەتەوەكانی زەوی نەبووە و بازنەكەی فراوان نەبووە هەتا ڕۆژی قیامەت- و هەزارەها پێغەمبەری ناردووە بۆ نوێكردنەوەی، وە ئەو پێغەمبەرانەش كە هاتوون چەندین جار كۆمەڵێك نیشانەیان پیشان داوە وەك ئەوەی نەوەی ئیسڕائیل سەرلەنوێ خوایان بینیبێتەوە، ئیتر چۆن دەكرێت ئەم ئوممەتە بە ئوممەتێكی بەدبەخت لەقەڵەم بدرێت لەكاتێكدا ناوی نراوە باشترین ئوممەت و پابەندە بەسوننەتی باشترینی پێغەمبەرانەوە (ﷺ)؟ وە وا گومان ببرێت كە خوای گەورە تەنها بۆ ماوەی سی ساڵ بە چاوی ڕەحمەتەوە بۆی ڕوانیوە و نوورە ئاسمانیەكانی پیشانداوە، پاشان ڕووی لێ وەرگێڕاوە، تەنانەت سەدەها ساڵ تێپەڕی بەسەر جیابوونەوەی پێغەمبەرە ئازیزەكەی (ﷺ) لێی و تووشی هەزارەها جۆر ئاژاوە و ڕاتڵەكانی توند بوو، وە چەندین جۆر درۆ و چەواشەكاری تەشەنەی كرد تێیدا، هەموو جیهان پەلاماری ئەم ئایینە پتەوەی دا، وە هەموو بەرەكەت و موعجیزەكان ڕەت كرانەوە و پەسەند بە ناپەسەند ئەژمار كرا، بەڵام خوا بایەخی نەدا بەم ئوممەتە و ڕەحمی پێ نەكرد، وە هەرگیز ئەوە بە دڵیدا نەهات كە ئەم ئوممەتەیش وەك نەوەی ئیسڕائیل پێكهاتەیان لاوازە، وە نەمامەكانی ئەمیش هەمیشە پێویستیان بە ئاودان هەیە لە ئاسمانەوە وەك جوولەكە. ئایا دەكرێت ئەو خوا بەخشندە و میهرەبانەی كە پێغەمبەری (ﷺ) ڕەوانە كردووە بۆ ئیسڵاحكردنی خراپەكاریەكان بۆ هەتاهەتایە، ئەم كارە بكات؟ پاشان ئایا بۆمان هەیە بڵێین خوا میهرەبان بووە بەرامبەر ئوممەتەكانی پێشوو بۆیە تەوراتی ناردووەتە خوارەوە و پاشان بەدوای یەكدا هەزارەها پێغەمبەری ڕەوانە كردووە بۆ پشتیگیری لێ كردنی و زیندووكردنەوەی دڵەكان جار لەدوای جار، بەڵام ئەم ئوممەتە غەزەبی لێگیراوە و خوای گەورە پاش دابەزاندنی قورئان هەموو ئەم شتانەی لەبیر كرد و بۆ هەتاهەتایە وازی هێنا لە زاناكان كە بە عەقڵی خۆیان ئیجتیهاد بكەن؟ لەكاتێكدا سەبارەت بە مووسا (عليه السلام) بەوپەڕی ڕاشكاویەوە دەفەرموێت: {وَكَلَّمَ اللَّهُ مُوسَىٰ تَكْلِيمًا * رُسُلًا مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ ۚ وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا} … واتە بەدوای یەكدا پێغەمبەرانی ڕەوانە كرد بۆ ئەوەی ئەوان لە ناخی دڵیانەوە باوەڕ بە تەورات بكەن بەهۆی بینی كۆمەڵی پێغەمبەران بە بەردەوامی و بێ پچڕان. پاشان دەفەرموێت: {وَرُسُلٗا قَدۡ قَصَصۡنَٰهُمۡ عَلَيۡكَ مِن قَبۡلُ وَرُسُلٗا لَّمۡ نَقۡصُصۡهُمۡ عَلَيۡكَۚ} واتە: “وە پێغەمبەرانێك بێگومان بەسەرهاتەکانیانمان گێڕاوەتەوە بۆت لەمەوپێش وە پێغەمبەرانێك بەسەرهاتەکانیانمان نەگێڕاوەتەوە بۆت”؛ بەڵام خوا (عز وجل) بایەخی نەدا بە وانەی كە بە شوێن ئیسلامدا دەگەڕێن، وەك ئەوەی لە چارەی ئەم ئوممەتە نەنووسرابێت كە ڕەحمەت و میهرەبانی خوا بەدەست بهێنێت، وەك چۆن گەلی مووسا (عليه السلام) بەدەستی هێنا. وە ئاشكرایە بە تێپەڕبوونی كات موعجیزە و كەرامەتە كۆنەكان دەبن بە داستان و چیرۆك، وە هەروەها لە كۆتاییدا نەوەكانی داهاتوو گومان دەكەن لە موعجیزەكانی پێشوو كاتێك دەبینن خۆیان بێبەشن لە هەموو شتە دەراساكان. بۆیە كاتێك هەزارەها پێغەمبەری نەوەی ئیسڕائیل لەبەر چاودا خۆیان دەنوێنن، ئەوا بەدڵنیاییەوە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەم ئوممەتە لەجاران زیاتر نائومێد بێت، بە چاوی خۆزگە و شكۆوە دەڕوانن بۆ نەوەی ئیسڕائیل پاش ئەوەی خۆیان بە چارەڕەشی و بەدبەختی دەبینن، یان بیرۆكەی خراپ بە مێشكیاندا دێت و بەسەرهاتەكانیشیان بە كۆمەڵێك چیرۆكی تەواو خەیاڵی ئەژمار دەكەن.
بەڵام ئەو بۆچوونەی كە دەڵێت لە ڕابردوودا هەزارەها پێغەمبەر ڕەوانە كراون و ڕێژەیەكی زۆر لە موعجیزەیش دەركەوتوون، وە ئەم ئوممەتە پێویستی بە كاری دەراسا و كەرامات و بەرەكەتەكان نەماوە، بۆیە خوا بێبەشی كردووە لە هەموو ئەم شتانە، ئەمە تەنھا بۆچوون و قسەی ئەو كەسانەیە كە هیچ بایەخێك بە باوەڕ نادەن، ئەگینا مرۆڤ لاوازە و هەمیشە پێویستی بە بەهێزكردنی باوەڕەكەی هەیە. وە لەم بوارەدا بەڵگە هەڵبەستراو و بێ بنەماكان سودبەخش نین ئەگەر سەرلەنوێ فێر نەكرێت كە لەڕاستیدا خوا بوونی هەیە، بەڵام باوەڕی ساختە كە ناتوانێت ڕێگری بكات لە تاوان و خراپە لەڕووی عەقڵ و نەقڵەوە بە ڕاوەستاوی دەمێنێتەوە.
لێرەدا پێویستە ئەوەش بزانرێت كامڵبوونی ئایین ئەوە پێویست ناكات كە بەتەواوەتی واز بهێنرێت لە پاراستنی ئەو ئایینە بە شێوەیەكی گونجاو. بۆ نموونە ئەگەر كەسێك خانوویەك دروست بكات بەوپەڕی وردی و چاودێریەوە و بە جوانترین شێوە ژوورەكانی ئامادە بكات و هەموو پێداویستیەكانی بۆ دابین بكات، ئینجا ئەگەر پاش ماوەیەك ڕەشەبا و گەردەلوول هەڵبكات و بارانی بەخوڕەم ببارێت، وە تەپوتۆز لەسەر دیكۆری ماڵەكە بنیشێت و جوانیەكەی بشارێتەوە، وە كەسێك لە میراتگرەكانی خانووەكە بیەوێت پاكی بكاتەوە و بە بۆیەیەكی سپی بۆیەی بكات، ئەوا ڕێگری كردن لەم كارە بە بیانووی ئەوەی خانووەكە تەواوە و كەموكوڕی نیە، ئەوپەڕی گەوجێتیە. زۆر بەداخەوە ئەو كەسانەی ئەم جۆرە ڕەخنەیە دەورووژێنن بیر لەوە ناكەنەوە كە تەواوكردنی تەلار شتێكە، وە ناوبەناو پاككردنەوەی تەلارێكی تەواو و بێ كەموكوڕی شتێكی ترە. شایانی باسكردنیشە نوێكارەكان هیچ شتێك لە ئایین كەم و زیاد ناكەن، بەڵكو سەرلەنوێ ئایینە ونبووەكە لەدڵی خەڵكیدا دادەمەزرێننەوە. بەڵام ئەو بۆچوونەی كە گوایە باوەڕهێنان بە نوێكار پێویست نیە، لادانە لە فەرمانی خوای گەورە، چونكە خوای گەورە دەفەرموێت: {وَمَنْ كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ}، واتە ئەو كەسەی باوەڕ نەكات بە خەلیفەكان پاش ناردنیان، دەچێتە ڕیزی خراپەكارانەوە.
لە خوارەوە پوختەی ئەو ڕوونكردنەوەیە دەنووسین كە ئێستا باسكرا: لەو بەڵگانەی كە لە خوارەوە دەیانهێنینەوە دەچەسپێت پێویستە لەدوای وەفاتی پێغەمبەر (ﷺ)، كاتی تەشەنەكردنی ئاژاوە و خراپەكاری لەناو ئەم ئوممەتەدا، بە بەردەوامی موسڵیحەكان بێن كە ئەركێك لە ئەركە زۆرەكانی پێغەمبەران دەخرێتە سەرشانیان، بۆ ئەوەی بانگەواز بكەن بۆ ئایینی ڕاست و دروست، وە پاكی بكەنەوە لە هەموو ئەو بیدعانەی تێكەڵی بووە، وە ڕاستیی ئایینەكە بۆ خەڵكی دەربخەن لە هەموو ڕووەكانەوە بەهۆی ئەوەی لە ئاسمانەوە نوورێكیان پێ دەگات، وە بۆ ئەوەی خەڵكی ڕابكێشن بۆ لای ڕاستگۆیی و خۆشەویستی و پاكێتی لەڕێگەی پێشەنگیە جوانەكەی خۆیانەوە. وە ئەو بەڵگانەش ئەمانەن:
یەكەم: ژیری ساغ بەلایەوە پێویستە كە مادام بابەتەكانی ئیلاهیات و كارووبارەكانی دواڕۆژ زۆر وردن و تیۆرین، وەك ئەوەی مرۆڤ ناچار بێت باوەڕبهێنێت بە هەموو ئەم شتە نەبینراوانە و ئەوانەی لە سەرووی عەقڵەوەن، چونكە هیچ كەسێك خوای گەورەی نەبینیوە، وە كەس بەهەشت و دۆزەخی نەبینیوە، وە چاوپێكەوتنی نەكردووە لەگەڵ فریشتەكاندا، سەرەڕای ئەوە حوكمە خواییەكان پێچەوانەی ئارەزووەكانی دەروونن، وە ڕێگری دەكەن لە كردەوەیەك كە دەروونی بەدخواز چێژی لێ وەردەگرێت، بۆیە تەنها لای ژیری پەسەند نیە پێغەمبەرە پاكەكانی خوا -كە شەریعەت و كتێبیان لەگەڵ خۆیاندا هێناوە و خاوەنی كاریگەری و هێزێكی پیرۆزن- تەمەنێكی درێژیان هەبێت، بەڵكو پێویستیشە كە تاكە نوێیەكانی ئوممەتەكانیان شكۆدار بن بە بینین و هاوەڵێتییان لە هەموو سەدەیەكدا، وە بیانخەنە ژێر باڵی چاودێری ڕەحمەتەكەیان و بەرەكەت و نوور و عیرفانی ڕۆحییان پێ خەڵات بكەن، وەك چۆن لە سەرەتای سەردەمەكەیاندا ئەو كارەیان كردووە. وە ئەگەر كارەكە بەم شێوەیە نەبێت، ئەوا پێویستە میراتگرەكانیان پشكێك لە سیفەتە كامڵەكانی ئەوان بەدەست بهێنن و بتوانن لەڕێگەی وەحی و ئیلهامەوە وردەكاری و زانیاریەكانی كتێبی خوایی بخەنەڕوو، وە شتە نەقڵكراوەكان لە دۆخی شتە بینراوەكاندا دەربخەن و داواكارانی حەق بگەیەنن بە مەقامی یەقین، وە دەبێت لە هەموو ئەو سەردەمانەدا هەبن كە تێیاندا فیتنە و فەساد ڕوودەدات، هەتا ئەو مرۆڤەی بەهۆی گومان و لەبیرچوونەوەوە شكستی خواردووە، بێبەش نەبێت لە لێشاوی ڕاستەقینەی بەرەكەتەكەیان. چونكە شتێكی بەڵگە نەویست و ڕوونە كاتێك نزیكە سەردەمی پێغەمبەرێك كۆتایی بێت و هەموو ئەو كەسانە دەمرن كە بەرەكەتەكانی ئەویان پێ گەیشتووە، هەموو ئەو شتە بینراوانە دەچنە ڕیزی شتە نەقڵكراوەكانەوە، بۆیە ئەخلاقی پێغەمبەرەكە و خواپەرستیەكانی و سەبر و خۆڕاگری و ڕاستگۆیی و دڵپاكی و ئەمەك و هەموو پشتگیریە خواییەكان و كارە دەراسا و موعجیزەكانی كە وەك بەڵگە بەكاری دەهێنان لەسەر ڕاستی پێغەمبەرایەتیەكەی و دروستی بانگەشەكەی، وەك ئەفسانە و داستانە خەیاڵیەكان دەردەكەون بۆ خەڵكی لە سەدەی دواتردا. لەبەر ئەم هۆكارە، ئەو باوەڕە بەهێز و ئەو گوێڕایەڵیەی كە لەو كەسانەدا هەیە پێغەمبەرەكەیان بینیوە، لە كەسانی تردا نابینرێت.
هەروەها شتێكی بەڵگە نەویستە ئەو باوەڕە ڕاستەی هاوەڵانی پێغەمبەر (ﷺ) پیشانیان دا، وە قوربانیدانیان بە ماڵ و گیان و ڕێزی خۆیان لەپێناوی ئیسلامدا، بە دڵسۆزیەك كە بەردەوام لە زیادبووندا بوو، نموونەی نیە تەنانەت لەو كەسانەدا كە لە سەدەی دووەمدا هەبوون، واتە لە تابیعیەكانیشدا، چ جای سەدەكانی تر. هۆكاری ئەمە چیە؟ هیچ هۆكارێكی نیە جگە لەوەی كە هاوەڵەكان (رضي الله عنهم) ڕوخساری ئەو پیاوە ڕاستگۆیەیان بینیوە كە كافرەكانی قورەیشیش لە خۆوە شایەتی ئەوەیان داوە كە عاشقی پەروەردگاری خۆی بووە، بۆیە گوتیان: “موحەممەد عاشقی پەروەردگاری خۆی بووە”، ئەمەش كاتێك هەموو ڕۆژێك پارانەوەكانی و هەروەها سوژدە پڕ لە خۆشەویستیەكانی و فەنابوونی لە گوێڕایەڵی خوادا و خۆشەویستی تەواوی ئەویان دەبینی، وە نیشانە ڕوونەكانیان دەبینی لەسەر پەیوەستبوونی دڵی بە خوای گەورەوە و لەسەر دابەزینی نووری خوا بۆ سەر ڕوخساری پاكی. پاشان هاوەڵان تەنها ئەو ڕاستگۆیی و خۆشەویستی و دڵسۆزیەیان نەبینی، بەڵكو -لە بەرامبەر ئەو خۆشەویستیەی كە لەدڵی گەورە و سەروەرمان موحەممەددا (ﷺ) شەپۆلی دەدا وەك دەریایەكی بێ بن- خۆشەویستی خوای گەورەشیان بینی بۆ ئەو لە شێوەی پشتگیریە دەراساكاندا. لەو كاتەدا بە یەقینی زانیان كە خوا لەڕاستیدا بوونی هەیە، وە لەدڵیانەوە دەنگێكی خۆڕسك دەرچوو كە خوا لەگەڵ ئەم پاڵەوانەدایە. بێگومان ئەوان ڕێژەیەكی زۆر لە كارە سەرسوڕهێنەرەكانی خوا و نیشانە ئاسمانیەكانیان بینی، تەنانەت بوارێك نەمایەوە بۆ گومانكردن لەوەی كە زاتێكی هەرە بەرز لەڕاستیدا بوونی هەیە و ناوی “الله”یە، وە هەموو شتێكی بەدەستە و هیچ شتێك لای ئەو ئەستەم نیە. بۆیە بە ڕاستگۆیی و دڵسۆزیەوە كردەوەی چاكیان ئەنجامدا و كۆمەڵێك قوربانییان پێشكەش كرد كە هەرگیز مرۆڤ ناتوانێت ئەو قوربانیانە بدات ئەگەر هەموو گومان و دوودڵیەكانی لا نەچن. ئەوان بە چاوی خۆیان بینییان كە ئەو زاتە پیرۆزە ڕازی نابێت مەگەر مرۆڤ بێتە ناو ئیسلامەوە و بە دڵ و بەگیان شوێن پێغەمبەرە بەخشندەكەی بكەوێت. پاشان -دوای گەیشتنیان بە یەقین- بەجۆش و خرۆشێكەوە كە بەردەوام لە زیادبووندا بوو، شوێن پێغەمبەر (ﷺ) كەوتن و گوێڕایەڵییان كرد و كردەوەی چاكیان ئەنجامدا، وە خۆیان خستە بەردەم ڕێپیشاندەرە هەڵبژاردەكەیانەوە، ئەمانە كۆمەڵێك شت بوون كە ناكرێت كەسێك ئەنجامیان بدات ئەگەر هەمان ئەو بەهارە لەبەرچاویدا خۆی نەنوێنێت كە هات بەسەر هاوەڵاندا. وە لەبەر ئەوەی دروستبوونی ئەم سیفەتە كامڵانە بەبێ ئەو ئامرازانە یەكێكە لە شتە ئەستەمەكان، وە بەدەستهێنانی ڕزگاربوون بە شێوەیەكی یەقینی ئەویش ئەستەمە بەبێ ئەم سیفەتە كامڵانە، بۆیە بووە بە شتێكی زۆر پێویست كە خوای گەورە -كە بانگی هەموو كەسێك دەكات بۆ ڕزگاربوون- ئەم كارە بكات لە هەموو سەدەیەكدا هەتا بەندەكانی لە هیچ سەردەمێكدا بێبەش نەبن لە مەرتەبەكانی (حق الیقین).
بەڵام ئەو بۆچوونە كە گوایە قورئان و فەرموودەكانمان بەسە و پێویستمان بە هاوەڵێتی ڕاستگۆیان نیە، بۆچوونێكە پێچەوانەی فێركاریەكانی قورئانی پیرۆزە، چونكە خوای گەورە دەفەرموێت: {وَكُونُواْ مَعَ ٱلصَّٰدِقِينَ}. ڕاستگۆیان ئەو كەسانەن كە لەڕێگەی بیناییەوە حەقیان ناسیوە، پاشان بە دڵ و بە گیان چەسپاون لەسەری. وە ناكرێت پلەیەكی هەرە بەرز لەم بیناییە بەدەست بهێنرێت ئەگەر مرۆڤ پشتگیری ئاسمانی لەگەڵدا نەبێت و نەیگەیەنێتە بەرزترین پلەكانی دڵنیایی لەڕێگەی ئەزموونەوە. كەواتە، ڕاستگۆ ڕاستەقینەكان لە ڕوانگەی ئەم مانایەوە بریتین لە پێغەمبەران و موحەددەسەكان و دۆستە تەواو و تەواوكەرەكانی خوا، ئەوانەی نوورێك لە ئاسمانەوە دابەزیوەتە سەریان و لەم جیهانەدا بە چاوی دڵنیایی خوایان بینیوە. وە ئایەتەكەی پێشوو ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە دنیا خاڵی نابێت لە بوونی كەسانی ڕاستگۆ لە هیچ كاتێكدا؛ چونكە بەردەوامی فرمانەكە لە ئایەتەكەدا: {وَكُونُواْ مَعَ ٱلصَّٰدِقِينَ}، ئەوە پێویست دەكات كە بەردەوام ڕاستگۆكان هەبن.
سەرەڕای ئەوە، بینین بەئاشكرا ئاماژە بەوە دەدات كە ئەوانەی دوور لە هاوەڵێتی ڕاستگۆیان ژیانیان بەسەر دەبەن، زانست و هونەرەكەیان هەرگیز ناتوانێت پاكیان بكاتەوە لە هەستە ماددیەكانیان. وە تەنانەت ناگەنە نزمترین ئاستی ئیسلامەتی بەوەی كە لەناخی دڵیانەوە باوەڕ بە بوونی خوا بەدەستبهێنن؟ وە یەقینیان بۆ دروست نابێت بە خوای گەورە هەروەك چۆن یەقینیان هەیە بە سەروەت و سامانەكەیان لە سندوقەكانیاندا یان بەو خانووانەیان كە لەژێر دەسەڵاتی خۆیاندایە. دەترسن لە خواردنی ژەهری مشك چونكە بە یەقینی دەزانن ژەهرێكی كوشندەیە، وە لە ژەهری تاوانەكان ناترسن، لەگەڵ ئەوەی لە قورئانی پیرۆزدا هەموو ڕۆژێك دەیخوێننەوە كە: {إِنَّهُۥ مَن يَأۡتِ رَبَّهُۥ مُجۡرِمٗا فَإِنَّ لَهُۥ جَهَنَّمَ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحۡيَىٰ}. بۆیە بە تەواوەتی ڕاست و دروستە كە ئەو كەسەی خوا ناناسێت ناتوانێت قورئانی پیرۆزیش بناسێت، وە ئەوەش ڕاستە كە قورئان بۆ هیدایەت دابەزیوە، بەڵام هیدایەتەكەی گرێدراوە بەو كەسەوە كە دابەزیوەتە سەری، یان بەو كەسەی كە خوا كردوویەتی بە نوێنەری ئەو. ئەگەر قورئان بە تەنها بەس بوایە، ئەوا خوا دەیتوانی بە هێز و توانای خۆی قورئان لەسەر گەڵای درەختەكان بنووسێتەوە، یان نووسراوێك لە ئاسمانەوە دابەزێنێت، بەڵام خوا ئەم كارەی نەكرد، بەڵكو قورئانی دانەبەزاند بۆ دنیا هەتا مامۆستا و فێركاری ئەو كتێبە پیرۆزەی نەنارد. قورئان بكەنەوە و سەیر بكەن چەند جار ئەو ئایەتانەی تێدا هاتووە كە ئەم بابەتەیان تێدایە: {وَيُعَلِّمُهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحِكۡمَةَ} واتە پێغەمبەر (ﷺ) فێری كتێب و حیكمەتیان دەكات. وە خوای گەورە لە ئایەتێكی تردا دەفەرموێت: {لَّا يَمَسُّهُۥٓ إِلَّا ٱلۡمُطَهَّرُونَ}، واتە ڕاستی و وردەكاریەكانی قورئان تەنها بۆ ئەو كەسانە ئاشكرا دەبن كە بە تەواوەتی پاك بوونەتەوە.
لەم ئایەتانەوە زۆر بەجوانی دەردەكەوێت كە بۆ تێگەیشتن لە قورئان مامۆستایەك پێویستە كە خوای گەورە بەدەستی خۆی پاكی كردبێتەوە، چونكە ئەگەر پێویست نەبوایە ئەوا لە سەرەتای ئیسلامیشدا پێویست نەدەبوو. بەڵام ئەو قسەیە كە لە سەرەتاوە مامۆستایەك پێویست بووە بۆ شیكردنەوەی وردەكاریەكانی قورئانی پیرۆز، بەڵام كاتێك كە شیكرانەوە، ئیتر ئێستا پێویست نیە، وەڵامەكەی ئەوەیە كە بابەتە شیكراوەكانیش جارێكی تر پاش ماوەیەك پێویستیان بە شیكردنەوە دەبێت. سەرەڕای ئەوە، هەموو ئوممەتێك تووشی گرفتی نوێیش دەبێت لە هەموو سەردەمێكدا. ڕاستە قورئان كۆكەرەوەی هەموو زانستەكانە، بەڵام پێویست نیە هەموو زانستەكانی لە یەك سەردەمدا ئاشكرا بن، بەڵكو كاتێك كێشە و گرفتەكان دەردەكەون، بەگوێرەی ئەوان زانستەكانی قورئانیش ئاشكرا دەبن. وە بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی هەموو سەردەمێك، مامۆستا ڕۆحیەكان بەگوێرەی داخوازیەكانی بارودۆخ ڕەوانە دەكرێن كە میراتگری پێغەمبەرانن و سێبەر ئاسا سیفەتە كامڵەكانی پێغەمبەران بەدەست دەهێنن. وە ئەو نوێكارەی كە چالاكیەكانی زۆر لە چالاكی پێغەمبەرێك لە پێغەمبەران دەچێت، لای خوا بەناوی ئەو پێغەمبەرەوە ناو دەبرێت.
وە هۆكارێكی تریش هەیە بۆ پێویستبوونی مامۆستا نوێیەكان، ئەویش ئەوەیە هەندێ بەشی فێركاریی قورئانی پیرۆز بەشێوەی كردەییە، نەك بە شێوەی گوفتار. وە پێغەمبەر (ﷺ) كە یەكەم مامۆستا و میراتگری ڕاستەقینەی ئەم عەرشەیە، لەڕێگەی كردەوەوە هاوەڵەكانی خۆی فێری ئەم وردەكارییانە كرد. بۆ نموونە، خوای گەورە كە دەفەرمووێت خۆی زانای نادیار و گیراكاری دوعایە و بەتوانایە و مرۆڤی عەوداڵ و داواكاری ڕاستی دەگەیەنێت بە نووری ڕاستەقینە و ئیلهام دەكات بۆ بەندە ڕاستگۆكانی و وەحی خۆی دەنێرێت بۆ هەر بەندەیەك خۆی بیەوێت، هەموو ئەم بابەتانە هیچ كەسێك ناتوانێت لێیان تێبگات ئەگەر مامۆستا و فێركار لەڕێگەی پێشەنگیەكەی خۆیەوە ڕوونیان نەكاتەوە. بۆیە شتێكی ئاشكرایە زانایانی ڕواڵەت بین كە خۆیان چاوی دڵیان كوێرە، ناتوانن كەسانی تر لەم فێركاریانە تێبگەیەنن، بەڵكو هەموو كات و ساتێك قوتابیەكانی خۆیان دوور دەخەنەوە لە گەورەیی ئیسلام، وە دەڵێن ئەم شتانە پەیوەست نین بە داهاتووەوە، بەڵكو تەنها بۆ سەردەمەكانی ڕابردوو بووە. لە ڕوونكردنەوەكانیانەوە مرۆڤ ئەوە تێدەگات كە ئیسلام وەك ئایینێكی زیندوو نەماوەتەوە، وە هیچ ڕێگایەك نەماوە بۆ فێربوونی فێركاری و ڕێنماییە ڕاستەقینەكەی. بەڵام شتێكی ڕوونە كە ئەگەر خوای گەورە بیەوێت بۆ هەتاهەتایە مرۆڤ ئاوبدات لە سەرچاوەی قورئانی پیرۆز، ئەوا بەدڵنیاییەوە ڕەچاوی ئەم ڕێسا دێرینانەی خۆی دەكات وەك چۆن لە كۆنەوە ڕەچاوی كردوون. وە ئەگەر فێركردنی قورئانی پیرۆز تەنها هێندەی فێركردنی فەیلەسووفێكی شارەزا و وردبین بوایە، وە هیچ فێركاریەكی ئاسمانی تێدا نەبوایە كە بەهۆی ئەزموونەوە مرۆڤ لێی تێبگات، ئەوا لە بنچینەدا هاتنی قورئانی پیرۆز هیچ سودێكی تێدا نەدەبوو، پەنا بەخوا.
بەڵام من باش دەزانم ئەگەر بۆ تەنها ساتێك كەسێك ڕابمێنێت لە جیاوازی نێوان فێركاریی پێغەمبەران و فێركاریی فەیلەسووف و حەكیمەكان، بە گریمانەی ڕاستبوونی هەردوو فێركاریەكە، ئەوا شتێك نابینێت كە جیایان بكاتەوە مەگەر ئەوەی كە بەشە گەورەكەی فێركاریی پێغەمبەران لە سەرووی عەقڵەوەیە، بۆیە تێگەیشتن لێی و فێربوونی ئەستەمە مەگەر لەڕێگی ئەزموونەوە، وە تەنھا كەسێك دەتوانێت ئەم بەشە لەدڵەكاندا جێگیر بكات كە خاوەنی ئەزموون بێت. لەو بابەتانە، بۆ نموونە: چۆنیەتی گیان كێشانی خەڵكی لەلایەن فریشتەكانەوە، وە چۆنیەتی بەرزبوونەوەی فریشتەكان بە ڕۆحی مرۆڤەكانەوە بۆ ئاسمان، وە چۆنیەتی لێپرسینەوەی ناو گۆڕ و چۆنیەتی بەهەشت و دۆزەخ، وە چۆنیەتی پردی سیرات، وە مەبەست لە هەڵگرتنی عەرش لەلایەن چوار فریشتەوە و مەبەست لەوەی لە قیامەتدا لەلایەن هەشت فریشتەوە هەڵدەگیرێت، پاشان چۆنیەتی دابەزینی وەحی بۆ سەر بەندەكان، وە كرانەوەی دەرگای كەشف بەڕوویاندا، هەموو ئەمانە كۆمەڵێك فێركارین كە پەیوەستن بە ئەزموونەوە، وە تێگەیشتنیان ئەستەمە تەنها لەڕێگەی قسەوە. وە مادام بابەتەكە بەم شێوەیە بێت، جارێكی تر دەڵێم ئەگەر خوای گەورە ئەوەی ویستووە بۆ بەندەكانی كە فێركردنی ئەم بەشە لە كتێبەكەی تەنها بۆ سەردەمی یەكەم نەبێت، ئەوا دەبێت بڕیاریشی دابێت كە هەمیشە فێركار و مامۆستاكان بێن بۆ فێركردنی ئەم بەشە، چونكە تێگەیشتنی ئەم بەشەی فێركاریەكە كە پەیوەستە بە ئەزموونەوە بە تەواوەتی ئەستەمە بەبێ بوونی ئەو مامۆستایانە كە گەیشتوونەتە مەرتەبەی ئەزموون، وە خەڵكی دنیا لە بێبایەخترین شتدا هەڵە دەكەن. دەی ئەگەر لە ئیسلامدا پاش پێغەمبەر (ﷺ) كۆمەڵێك مامۆستا نەیەن كە سێبەر ئاسا نووری پێغەمبەرایەتیان تێدا بێت، ئەوا وەك ئەوە وایە خوا بە ئەنقەست قورئانی پیرۆز بەفیڕۆ بدات، چونكە بە خێرایی ئەو كەسانەی لە دنیادا نەهێشت كە لەڕاستیدا لێی تێدەگەیشتن. بەڵام ئەم بیرۆكەیە پێچەوانەی ئەم بەڵێنەی خۆیەتی كە دەفەرموێت: {إِنَّا نَحۡنُ نَزَّلۡنَا ٱلذِّكۡرَ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَٰفِظُونَ}. ئێستا، من تێناگەم مانای پاراستنی قورئان چیە ئەگەر ئەو كەسانەی لە قورئان تێگەیشتوون و ئەوانەی بەیەقینی و لەڕێگەی ئەزموونەوە باوەڕیان پێیەتی نەمابن؟ ئایا مەبەست لە پاراستن ئەوەیە كۆمەڵێك نوسخەی زۆری لێ بنووسرێتەوە بە خەتێكی جوان و بە پارێزراوی لە سندوقەكاندا بمێنێتەوە هەتا ڕۆژی قیامەت، وەك گەنجینە شاراوەكان كە لەژێر زەویدا بە پارێزراوی دەمێننەوە و هەرگیز بەكار ناهێنرێن؟ ئایا كەسێك هەیە تێبگات لەوەی كە ئەمە مەبەستی خوای گەورەیە لە ئایەتەكە؟ ئەگەر مەبەستی خوا ئەمە بێت، ئەوا ئەم جۆرە پاراستنە شتێكی گرنگ و مەزن نیە، بەڵكو مایەی پێكەنینە. وە وتنی ئەم جۆرە پاراستنە پێدانی دەرفەتە بە ناحەزان بۆ گاڵتەكردن، چونكە ئەگەر مەبەستی داواكراو لەكیس چوو، ئەوا پاراستنی ڕواڵەتی چ سودێكی هەیە؟ چونكە دەكرێت نوسخەیەك لە نوسخەكانی ئینجیل و تەوراتیش لە چاڵێكدا پارێزراو بێت. وە هەزارەها كتێب هەن لە دنیادا كە بە نووسراوی نووسەرێك ئەژمار دەكرێن، بەبێ ئەوەی هەرگیز كەم یان زیادی تێدا كرابێت. ئەمە كەی شتێكی سەرسوڕهێنەرە؟ وە ئوممەت بە تایبەتی چ سودێكی لێ بینیوە؟ گومانی تێدا نیە، نكوڵی لەوە ناكرێت كە قورئان زیاتر لە هەموو كتێبەكانی دنیا بە شێوەیەكی دەراسا پاراستنی ماددیشی بەدەست هێناوە، بەڵام خوای گەورە -كە سەیری كارووبارە ڕۆحیەكان دەكات- هەرگیز ناكرێت ئەو گومانەی پێ ببرێت كە مەبەستی تەنها پاراستنی وشە و پیتەكانی قورئان بووە، لەگەڵ ئەوەی وشەی “ذكر” زۆر بەڕوونی بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە قورئان بە پارێزراوی دەمێنێتەوە هەتا ڕۆژی قیامەت بە سیفەتی “ذكر”، وە یادكەرەوانی ڕاستەقینەی قورئان هەمیشە بوونیان دەبێت. وە ئایەتێكی تر هەیە بەڵگەیەكی بەهێزە لەسەر ئەم بابەتە كە بریتیە لە: {بَلۡ هُوَ ءَايَٰتُۢ بَيِّنَٰتٞ فِي صُدُورِ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَۚ}.
ئاشكرایە ئەم ئایەتە مانای ئەوەیە كە باوەڕداران زانستی قورئانیان پێ دراوە و یارمەتی دراون بۆ كاركردن پێی. بۆیە كاتێك سنگی باوەڕداران دەفر بێت بۆ قورئانی پیرۆز، ئەوا دەبێت مانای ئەم ئایەتە چی بێت: {إِنَّا نَحۡنُ نَزَّلۡنَا ٱلذِّكۡرَ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَٰفِظُونَ}، ئەگەر ئەوە نەبێت كە قورئان هەرگیز ناسڕێتەوە لە سنگەكاندا، وەك چۆن تەورات و ئینجیل سڕایەوە لە سنگی جوولەكە و مەسیحیەكاندا. لەگەڵ ئەوەی تەورات و ئینجیل هەردوكیان لە دەستی جوولەكە و مەسیحیەكاندا و لە سندوقەكانیاندا بوون، بەڵام سڕابوونەوە لەدڵیاندا، واتە دڵیان بە چەسپاوی نەمابووەوە لەسەریان، وە تەورات و ئینجیلیان لەدڵیاندا دانەمەزراندبوو.
كەواتە، ئەم ئایەتە بە دەنگێكی ئەوپەڕی بەرز ڕایدەگەیەنێت كە هیچ شتێك لە ڕێنماییەكانی قورئان هەرگیز ناسڕێتەوە و نافەوتێت، هەروەك چۆن لە یەكەم ڕۆژەوە نەمامەكەی لەدڵەكاندا چێنرا، ئەم زنجیرەیە بە بەردەوامی دەمێنێتەوە هەتا قیامەت.
دووەم: هەروەك عەقڵ پێویستی دەكات و دەیكات بە شتێكی حەتمی كە هەمیشە بۆ فێركردن و تێگەیاندنی كتێبە خواییەكان دەبێت كەسی ئیلهام بۆكراو و قسە لەگەڵكراو و خاوەنی زانستی خوایی ناوبەناو لە دونیادا بە بەردەوامی لەسەر شێوازی پێغەمبەران دەربكەون، بە هەمان شێوە كاتێك لەم ڕوانگەیەوە سەیری قورئانی پیرۆز دەكەین و لێی ڕادەمێنین، دەبینین بە دەنگێكی زۆر بەرز ڕایدەگەیەنێت كە هاتنی مامۆستا ڕۆحیەكان بە بەردەوامی هەر لە كۆنەوە لەلایەن خواوە بڕیاری لەسەر دراوە، ئەوەتا دەفەرموێت: {وَأَمَّا مَا يَنْفَعُ النَّاسَ فَيَمْكُثُ فِي الْأَرْضِ}. وە ڕوون و ئاشكرایە كە پێغەمبەران لە هەموو كەس زیاتر سودیان هەیە بۆ خەڵكی لە دنیادا، چونكە لەڕێگەی كاری دەراسا و موعجیزە و پێشبینی و ڕاستی و زانیاری و نموونەكانی ڕاستگۆییان باوەڕی خەڵكی بەهێز دەكەن و لەڕووی ئایینیەوە سود دەگەیەنن بە عەوداڵانی ڕێگای ڕاست. وە زانراویشە ئەوان لە دنیادا بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ ناژین، بەڵكو پاش بەسەربردنی ژیانێكی كورت لەم دنیایە دەردەچن. بەڵام هەرگیز ناكۆكی نیە لە ناوەڕۆكی ئایەتەكەدا، چونكە ناكرێت لە وتەی خوادا هیچ ناكۆكی و دژیەكیەك هەبێت. بۆیە مانای ئەم ئایەتە سەبارەت بە پێغەمبەران ئەوەیە كە ئەوان سێبەرئاسا دەهێڵرێنەوە، وە هەركاتێك پێویست بوو خوای گەورە بەندەیەك لە بەندەكانی دروست دەكات وەك هاوتا و هاوشێوە و سێبەری ئەوان. وە ئەم بەندەیە ڕەنگی ئەوان دەگرێت و دەبێت بە هۆكارێك بۆ ژیانی ئەوان بە بەبەردەوامی. وە بۆ مانەوەی ئەم بوونە سێبەر ئاسایە خوای گەورە ئەم دوعایەی فێری بەندەكانی كردووە: {ٱهۡدِنَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلۡمُسۡتَقِيمَ * صِرَٰطَ ٱلَّذِينَ أَنۡعَمۡتَ عَلَيۡهِمۡ}. وە ئاشكرایە ئەو نیعمەتانەی خوا كە بەخشراون بە پێغەمبەران و لەم دوعایەدا فەرمان كراوە بە ئێمە داوایان بكەین، درهەم و دینار نین، بەڵكو نیعمەتەكانی نوور و بەرەكەت و خۆشەویستی و یەقین و كارە دەراسا و پشتگیریە ئاسمانیەكان و قەبوڵبوون و زانستی گشتی و تەواو و وەحی و كەشفەكانە. وە خوای گەورە فەرمانی نەكردووە بەم ئوممەتە كە داوای ئەم نیعمەتانە بكات، مەگەر سەرەتا ویستوویەتی پێیان ببەخشێت. بۆیە زۆر بەڕوونی لەم ئایەتەوە چەسپاوە كە خوای گەورە سێبەر ئاسا ئەم ئوممەتەی كردووە بە میراتگری هەموو پێغەمبەران، بۆ ئەوەی سێبەر ئاسا پێغەمبەرەكان بمێننەوە، وە هەرگیز دنیا خاڵی نەبێت لە بوونیان. پاشان تەنها فەرمانی نەكردووە بەم دوعایە، بەڵكو لە ئایەتێكدا بەڵێنی گیرابوونیشی داوە و دەفەرموێت: {وَٱلَّذِينَ جَٰهَدُواْ فِينَا لَنَهۡدِيَنَّهُمۡ سُبُلَنَاۚ} (العنكبوت: 70). وە زانراوە كە ڕێگاكانی خوا ئەوانەن كە پێغەمبەران پیشانیان دەدەن.
پاشان كۆمەڵێك ئایەتی تر هەن كە لێیانەوە دەردەكەوێت خوای گەورە بەدڵنیاییەوە دەیەوێت هەمیشە مامۆستا ڕۆحیەكان هەبن كە میراتگری پێغەمبەرانن. ئایەتەكان ئەمانەن: {وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنكُمۡ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَيَسۡتَخۡلِفَنَّهُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ كَمَا ٱسۡتَخۡلَفَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ} (النور :56)، وە {وَلَا يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُوا تُصِيبُهُمْ بِمَا صَنَعُوا قَارِعَةٌ أَوْ تَحُلُّ قَرِيبًا مِنْ دَارِهِمْ حَتَّىٰ يَأْتِيَ وَعْدُ اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ لَا يُخْلِفُ الْمِيعَادَ} (الرعد: 32)، وە {وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبۡعَثَ رَسُولٗا} (الإسراء: 16).
چۆن دەتوانم باوەڕ بكەم كە كەسێك بە سەرنجدان و ڕامانەوە ئەم ئایەتانە بخوێنێتەوە و پەی بەوە نەبات كە خوای گەورە بە ڕاشكاوی بەڵێنی خیلافەتی هەمیشەیی داوە بەم ئوممەتە؟ ئەگەر خیلافەتەكە هەمیشەیی نەبێت، ئەوا چواندنی بە خەلیفەكانی شەریعەتی مووسایی چ مانایەكی هەیە؟ وە ئەگەر خیلافەتی ڕاشیدی تەنها بۆ ماوەی سی ساڵ مابووبێتەوە و پاشان بۆ هەتاهەتایە كۆتایی هاتبێت، ئەوا مانای وایە خوای گەورە نەیویستووە دەرگای بەختەوەری بۆ هەتاهەتایە كراوە بێت لەسەر ئەم ئوممەتە، ئەمەش چونكە مردنی زنجیرەی ڕۆحانی مردنی ئایین پێویست دەكات. وە هەرگیز ناكرێت ئەو ئایینە بە زیندوو ئەژمار بكرێت كە شوێنكەوتووانی بە زمانی خۆیان دان بەوەدا بنێن ماوەی 1300 ساڵە مردووە، وە خوا نەیویستووە لەم ئایینەدا كەسانی تر نووری ژیانی ڕاستەقینە كە پێشتر بوونی هەبووە لە سنگی پێغەمبەردا (ﷺ) بە میراتی وەربگرن.
بەداخەوە ئەو كەسانەی كە دەستیان گرتووە بەم بیرۆكەیەوە، سەرنجی ئەوە نادەن كە وشەی “الخلیفة” لە “الاستخلاف”ـەوە وەرگیراوە؛ چونكە خەلیفە ئەو كەسەیە كە جێگرەوەیە، وە خەلیفەی پێغەمبەر بە مانای ڕاستەقینە تەنها ئەو كەسەیە كە سێبەرئاسا سیفەتە كامڵەكانی پێغەمبەرەكە بەدەست دەهێنێت. لەبەر ئەوە پێغەمبەر (ﷺ) نەیویستووە وشەی “الخلیفة” بەكاربهێنێت بۆ پاشا ستەمكارەكان، چونكە خەلیفە لەڕاستیدا بریتیە لە سێبەری پێغەمبەر، وە لەبەر ئەوەی ژیانی هەتاهەتایی نەنووسراوە بۆ هیچ كەسێك، بۆیە خوای گەورە ویستوویەتی پێغەمبەران، كە ڕێزدارترین و باشترینی دروستكراوانن، سێبەر ئاسا هەتاهەتایە بمێننەوە، لەبەرئەوە خوا (سبحانه وتعالى) خیلافەتی بڕیارداوە بۆ ئەوەی لە هیچ كاتێكدا دنیا خاڵی نەبێت لە بەرەكەتەكانی پێغەمبەرایەتی. جا ئەو كەسەی تەنها تاكو سی ساڵ باوەڕی بە خیلافەت هەیە، بەهۆی ئەو گەوجێتیەی كە هەیەتی پشت هەڵدەكات لە ئامانجی داواكراوی خیلافەت، وە نازانێت كە خوای گەورە هەرگیز نەیویستووە تەنها بۆ ماوەی سی ساڵ بەرەكەتەكانی پێغەمبەرایەتی لە پۆشاكی خیلافەتدا بهێڵێتەوە دوای وەفاتی پێغەمبەری خوا (ﷺ) و ئیتر دوای ئەوە كێشە نیە دنیا كاول بێت! بەڵكو لەڕاستیدا لە ڕۆژگاری سەرەتادا بوونی خەلیفەكان زۆر پێویست نەبووە مەگەر بۆ بڵاوكردنەوەی شكۆی ئیسلام؛ چونكە نوورەكانی پەیام و سیفەتە كامڵەكانی پێغەمبەرایەتی لە بڵاوبوونەوەیەكی بەردەوامدا بوون بە شێوەی نوێبوونەوە، وە هەزارەها موعجیزە وەك بارانی بەخوڕ تازە دابەزیبوون. دەی ئەگەر خوا بیویستایە ئەوا دوور نەبوو لە یاسا و سوننەتەكەیەوە،كە تەمەنی پێغەمبەر (ﷺ) زیاد بكات بۆ سی ساڵی تر لەجیاتی بوونی چوار خەلیفەكە. وە بەگوێرەی ئەم حیسابە تەمەنی پێغەمبەر (ﷺ) دەگەیشتە 93 ساڵ، وە ئەم تەمەنە زۆر درێژ نیە بە ڕەچاوكردنی تەمەن لەو سەردەمەدا، وە زیاتر نیە لە یاسای سروشتی باو لای ئێمە سەبارەت بە تەمەنی خەڵكی.
كەواتە، ئایا ژیری ساغ ئەم بیرۆكە پووچە دەداتەپاڵ خوای گەورە، بەوەی تەنها سی ساڵ بایەخی داوە بەم ئوممەتە، پاشان وازیلێهێناوە بۆ هەتاهەتایە لە تاریكی و گومڕاییدا سەرگەردان بێت، وە ئەو نوورەی كە لە كۆنەوە بەردەوام پیشانی داوە لە ئاوێنەی خیلافەتدا لە ئوممەتەكانی پێغەمبەرانی پێشوودا، نەیویستووە لەم ئوممەتەدا پیشانی بدات؟ ئایا كەسی ژیر ئەم شتانە دەداتەپاڵ خوای دلۆڤان و بەخشندە؟ نەخێر.
پاشان ئەم ئایەتە پیرۆزە: {وَلَقَدۡ كَتَبۡنَا فِي ٱلزَّبُورِ مِنۢ بَعۡدِ ٱلذِّكۡرِ أَنَّ ٱلۡأَرۡضَ يَرِثُهَا عِبَادِيَ ٱلصَّٰلِحُونَ} (الأنبیاء: 106) زۆر بەڕوونی بەڵگەیە لەسەر خیلافەتی پێشەواكان. ئەوەتا بە دەنگێكی بەرز ڕادەگەیەنێت كە خیلافەتی ئیسلامی هەمیشەییە، چونكە وشەی “يَرِثُهَا” بەردەوامی دەخوازێت. هۆكارەكە ئەوەیە كە ئەگەر ڕۆڵی كۆتایی بۆ خراپەكاران بوایە، ئەوا ئەو كەسانە بە میراتگری زەوی لە قەڵەم دەدران نەك چاكەكاران. وە زانراوە ئەوەی دوای هەموو كەس دێت، كەسێكە كە میرات لە هەمووان دەبات.
پاشان پێویستە لەوەش ڕابمێنین كە مادام خوای گەورە بۆ تێگەیاندن نموونەی ئەوەی هێناوەتەوە كە لەم ئوممەتەدا خیلافەت دادەمەزرێنێت، وەك چۆن دوای مووسا دایمەزراند، بۆیە دەبێت لێكۆڵینەوە بكرێت لەوەی كە خوای گەورە دوای مووسا چی كردووە؟ ئایا تەنها تا سی ساڵ خەلیفەكانی ڕەوانە كردووە، یان زنجیرەی خەلیفەكانی درێژ كردووەتەوە تا 1400 ساڵ؟ وە لەبەر ئەوەی فەزڵ و چاكەی خوای گەورە بۆ پێغەمبەری ئازیزمان (ﷺ) زۆر گەورەترە لە فەزڵ و چاكەی بۆ مووسا، وەك دەفەرموێت: {وَكَانَ فَضۡلُ ٱللَّهِ عَلَيۡكَ عَظِيمٗا} (النساء: 114)، هەروەها سەبارەت بەم ئوممەتە دەفەرموێت: {كُنتُمۡ خَيۡرَ أُمَّةٍ أُخۡرِجَتۡ لِلنَّاسِ} (آل عمران: 111)؛ ئیتر چۆن دەكرێت زنجیرەی خەلیفەكانی مووسا تا 1400 ساڵ درێژە بكێشێت و لەم ئوممەتەدا تەنها سی ساڵ بێت؟ دەی ئەگەر ئەم ئوممەتە خاڵی بێت لە نوورەكانی خیلافەتی ڕۆحی، ئەوا ئەم ئایەتە: {أُخۡرِجَتۡ لِلنَّاسِ} چ مانایەكی هەیە؟ با كەسێك بۆم ڕوون بكاتەوە. پەندێكی فارسی هەیە كە ئەمە ماناكەیەتی: كەسێك خۆی گومڕا بێت چۆن ڕێنموونی كەسانی تر دەكات؟ ئەگەر مەبەست ئەوە بێت كە ئەم ئوممەتە بۆ هەتاهەتایە بە كوێری بمێنێتەوە، وە ئەم ئایینە بە مردوویی بمێنێتەوە، ئەوا ئەوەی كە ئێوە چاكترین ئوممەتن و دەركەوتوون بۆ خێرو بەرژەوەندی و هیدایەتدانی خەڵكی چ مانایەكی هەیە؟ ئایا كوێر دەتوانێت ڕێنموونی كوێر بكات؟
ئەی ئەوانەی خۆتان ناوناوە موسوڵمان، توخوا ڕابمێنن، ئەم ئایەتە تەنها مانای ئەوە دەبەخشێت كە ژیان و بینایی ڕۆحی هەتا ڕۆژی قیامەت دەمێنێتەوە لەناوتاندا، وە شوێنكەوتووانی ئایینەكانی تر ڕووناكی لە ئێوەوە وەردەگرن، وە ژیان و بینایی ڕۆحی كە هێزێكیان تێدایە بۆ بانگەوازكردنی خەڵكانی تر بۆ ڕێگای ڕاست، ئەوەیە كە بە دەربڕینێكی تر پێی دەوترێت خیلافەت. كەواتە چۆن دەڵێن خیلافەت تا سی ساڵ ماوەتەوە، پاشان ون بووە و نەماوە؟ لە خوا بترسن! لە خوا بترسن!! لە خوا بترسن!!!
پێویستە بزانرێت لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەكی زۆر ئایەت هەن لە قورئانی پیرۆزدا كە مژدە دەدەن بە خیلافەتی هەمیشەیی لەم ئوممەتەدا، وە كۆمەڵێك فەرموودەی زۆریش هەن لەم بارەیەوە، بەڵام وای دەبینم كە ئەم ئەندازەیە لە ڕوونكردنەوە سەبارەت بەم بابەتە بەس بێت بۆ ئەو كەسانەی ڕاستیە جێگیرەكان بە سامانێكی گەورە دەزانن و وەریان دەگرن. هیچ گومانێكی خراپ نیە بەرامبەر بە ئیسلام لەوە خراپتر بێت كە وا دابنرێت ئەم ئایینە مردووە و بەرەكەتەكانی تەنها لە سەدەی یەكەمدا هەبوون. ئایا كتێبێك دەرگای بەختەوەری هەمیشەیی بكاتەوە، دەكرێت وورە ڕووخاندن یەكێك بێت لە فێركاریەكانی و بڵێت هیچ بەرەكەتێك یان هیچ خیلافەتێك درێژ نابێتەوە بۆ داهاتوو، بەڵكو هەموو شتێك لە ڕابردوودا كۆتایی پێ هاتووە؟ دەی ئەگەر لەم ئوممەتەدا خەلیفەكانی پێغەمبەران نەهاتنایە -وازبهێنە لە هاتنی پێغەمبەران- وە ناو بەناو درەوشانەوەی ژیانی ڕۆحییان پیشان نەدایە، ئەوا بە یەكجاری ڕۆحانیەتی ئیسلام لەناو دەچوو. كەواتە، لە چ ڕوویەكەوە بەراوردی شكۆی ئەم ئایینە دەكرێت لەگەڵ شكۆی ڕۆحی ئایینی مووساییدا، كە هەزارەها خەلیفەی ڕۆحی تێدا هاتووە لە ماوەی 1400 ساڵدا؟
زۆر بەداخەوە ئەوانەی ڕەخنەمان لێ دەگرن بیر لەوە ناكەنەوە كە ئیسلام لەم دۆخەدا لەڕووی ڕۆحانیەتەكەیەوە دەچێتە پلەیەكی هەرە نزم، وە گەورەیی پێغەمبەرە ڕابەرەكەمان (ﷺ) ناچەسپێت وەك پێغەمبەرێكی خاوەن شكۆ، پەنا بەخوا، وە ناچەسپێت قورئان وەك كتێبێك كاریگەریەكی بەهێزی هەبێت لەو ڕوەوە كە نوورانیە. پاشان لەم دۆخەدا، ئەگەر بوترێت ئەم ئوممەتە باشترین ئوممەتە و سودێكی ڕۆحی هەمیشەیی دەگەیەنێت بە ئوممەتەكانی تر، وە قورئان كامڵترین و گشتگیرترین كتێبە لەناو هەموو كتێبە خواییەكاندا لەڕووی سیفەتە كامڵەكانی و كاریگەریەكەیەوە، وە ئەم پێغەمبەرە (ﷺ) كامڵترین و باشترین پێغەمبەرە لەناو هەموو پێغەمبەراندا لەڕووی هێزە پیرۆزەكەی و تەواوكردنی ڕەوشتەوە، ئەوا ئەم بانگەشەیە بانگەشەیەكی پووچ و بێ بەڵگە و بێ مانا دەردەچێت. پاشان ئەمە فەسادێكی تریش پێویست دەكات كە بریتیە لەوەی بەشێك لە فێركاریەكانی قورئان كە ئامانج لێیان ئەوەیە مرۆڤ بكەن بە هاوشێوەی پێغەمبەران لە ڕووناكی و سیفەتە كامڵە ڕۆحیەكاندا، بە لەكارخراو ئەژمار بكرێن بۆ هەتاهەتایە؛ چونكە ئەگەر لە تاكەكانی ئوممەتدا توانای ئەوە نەمابێت كە لە خۆیاندا سیفەتە ڕۆحیە كامڵەكانی خیلافەت دروست بكەن، ئەوا ئەو ڕێنمایی و فێركاریەی كە جەخت دەكاتەوە لەسەر بەدەستهێنانی ئەو پلە و پایە، دەبێت بە فێركاریەكی تەواو بێسوود. لەڕاستیدا جەستەكان بەتەواوەتی دەكەونە لەرزین تەنها بە وێناكردنی ئەم پرسیارە: ئایا ئێستا ئیسلام بووە بە ئایینێكی مردوو بۆ هەتاهەتایە، بە جۆرێك كەسانێكی تێدا نیە كە كەراماتەكانیان جێگای موعجیزەكان بگرنەوە، یان ئیلهامەكانیان ببنە نوێنەری وەحی، چ جای ئەوەی موسوڵمانێك باوەڕی بەمە هەبێت؟ خوا هیدایەتی ئەوانە بدات كە دیلی ئەم بیرۆكە ئیلحادییانەن.
ئێستا، كاتێك لە قورئانی پیرۆزەوە چەسپا كە زنجیرەی خیلافەت دامەزراوە بۆ هەتاهەتایە لەم ئوممەتە ڕەحم پێكراوەدا، وەك چۆن دامەزرابوو لە شەریعەتی مووسادا (عليه السلام)، وە هیچ جیاوازیەك نیە مەگەر تەنها جیاوازی لە وشەدا؛ واتە لەو كاتەدا پێغەمبەران هاتن بۆ پشتگیری ئایینی مووسا، بەڵام ئێستا موحەددەسەكان (واتە ئەو كەسانەی خوای گەورە ئاخاوتنیان لەگەڵدا دەكات) دێن، ئەگەر ئەمە چەسپاوە ئەوا پێویستە ئەوە پەسەند بكرێت كە هەروەك لە كۆتایی شەریعەتی مووسادا پێغەمبەرێك هات ناوی عیسا بوو كاتێك بارودۆخی ڕەوشتی جوولەكە بە تەواوەتی تێكچوو بوو، وە ئەوپەڕی دوور بوون لە تەقوا و ئەمانەتی ڕاستەقینە و دڵسۆزی و هاوخەمی نەتەوەیی و یەكگرتوویی و ترسانی ڕاستەقینە لە خوا، وە تەواوی زانست و بیریان كورت كردبووەوە لەسەر وشە ڕواڵەتیەكان و دەستگرتن پێیانەوە، وە زۆر لاواز و زەبوون بوون لەڕووی دۆخی ئایینییانەوە؛ بە هەمان شێوە پێویستە لەم سەردەمەدا موحەددەسێك ڕەوانە بكرێت -كە ڕەنگ كرابێت بە ڕەنگی ئەو پێغەمبەرە و هاوشێوەی ئەو بێت- لەم ئوممەتەشدا كاتێك ئەم ئوممەتە تووشی فەساد بووە، وەك چۆن جوولەكە لەكاتی عیسادا (عليه السلام) تووشی فەساد بووبوون.
كاتێك ڕادەمێنین لەم بابەتە و بە چاوی لێكۆڵینەوە و توێژینەوەوە بۆی دەڕوانین، بەڕوونی بۆمان دەردەكەوێت كە ئەو سەردەمەی پێویستە هاوشێوەی مەسیح (عليه السلام) تێیدا ڕەوانە بكرێت لەم ئوممەتەدا، بەگوێرەی لێكچوونی تەواوەتی لەنێوان خەلیفەكانی مووسا و خەلیفەكانی موحەممەددا (ﷺ)، ئەم سەردەمەیە كە ئێمەی تێداین، چونكە ماوەی نێوان مووسا و مەسیح (علیهما السلام) نزیكەی 1400 ساڵ بوو، ئێستا ئێمەش لە سەدەی چواردە داین لە پاش سەردەمی پێغەمبەر (ﷺ). بێگومان ئوممەتی مووسا (عليه السلام) كاتی گەیشتنی بە سەدەی چواردە بەڕادەیەك تووشی فەساد و خراپەكاری بوو كە بە تەواوەتی تەقوا و ئەمانەتی تێدا نەما، وە زاناكانی جوولەكە بە ناحەق نوقم بوون لە ناكۆكی و دووبەرەكیە دەروونیەكاندا، وە خراپە و تاوان تا ڕادەیەكی زۆر تەشەنەی كردبوو تێیاندا، وە بارودۆخی دنیاییشیان زۆر تێكچووبوو. وە لەم سەردەمەی ئێستادا هەمان بارودۆخ باڵی كێشاوە بەسەر ئەم ئوممەتەدا.
ئەو ڕووداوانەی كە بە چاو دەبینرێن زۆر بەڕوونی بەڵگەن لەسەر ئەوەی كە ئەم ئوممەتە و زاناكانی شوێنپێی ئەو جوولەكانەیان هەڵگرتووە كە لە سەردەمی مەسیحدا (عليه السلام) هەبوون، ئەمانەت و تەقوا و ڕۆحانیەت و مەعریفەی ڕاستەقینەیان تێدا نەماوە، وە داڕووخانی دنیاییش یەخەی گرتوون وەك چۆن لەو سەردەمەدا وا بوو. هەروەك چۆن پاشاكانی ڕۆم میرنشینە جووەكانیان كاول كرد و جوولەكە بوون بە سەلمێنەری ڕاستی ئەم ئایەتە: {وَضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ الذِّلَّةُ وَالْمَسْكَنَةُ} (البقرة: 62)، وە بە ڕەچاوكردنی لاوازیی و داماوییان، چاوەڕوانی مەسیحێكیان دەكرد كە وەك پاشایەك بێت و بە زەبری شمشێر ڕۆمەكان تەفروتوونا بكات، چونكە لە كۆتاییەكانی تەوراتدا بەڵێنی ئەمە دراوە؛ بە هەمان شێوە گەلی موسوڵمانیش دەبینین لە هەلومەرجی داڕووخان و هەڕەسهێناندان لە زۆربەی زۆری بارودۆخەكاندا. ئەگەر میرنشینێك مابێتەوە، ئەوا دووڕوویی ناوخۆیی و خیانەتی وەزیر و فەرمانبەرەكان، وە تەمبەڵی پاشاكان و نەفامی و بێ ئاگاییان و تێركردنی ئارەزووەكانیان و سستی و لاوازییان وەك ئەوەی لە گیانەڵادا بن، لاوازییان كردووە. ئەم گەلەیش وەكو جوولەكە چاوەڕوانی مەسیحێكیان دەكرد كە بە شكۆیەكی مەزنەوە لە پۆشاكی پاشاكاندا دابەزێت بۆ یارمەتیدانیان.
كەواتە ئێستا با ئەو چاوانە سەیر بكەن كە دەبینن، با ئەو دڵانە بڕیار بدەن كە دەتوانن دادپەروەر بن، وە با ئەو ژیریانە بیربكەنەوە كە توانای بیركردنەوەیان هەیە و با بەباشی پشكنین بكەن، ئایا ئەم گرفتە و ئەویتر وەك یەك نین؟ ساتێك واز لە پێشبینیەكان بهێنن و تەنها بە عەقڵ بیربكەنەوە وەك كەسانی لێكۆڵەر، پاشان بڕوانن، ئایا بارودۆخی موسوڵمانان لەم سەردەمەدا لە بارودۆخی جوولەكە ناچێت لە سەردەمی مەسیحدا (عليه السلام) وەك چۆن جۆتێك پێڵاو لەیەك دەچن؟ بە تێڕامانەوە ئینجیلەكان بخوێننەوە، پاشان بڕیار بدەن؛ ئایا هەموو ئەو شتانەی كە مەسیح باسی كردوون دەربارەی بارودۆخی مامۆستایانی تەورات و فەریسیەكان و خیانەتە جۆراوجۆرەكانیان، لەناو پیاوانی ئایینی موسوڵمانی هاوچەرخدا هەن یان نا؟ ئایا ڕاست نیە كە زاناكانی ئێمەیش وەك زانایانی جوولەكە و مامۆستاكانیان شەو و ڕۆژ ڕۆچوون لە ناكۆكیە بێ سوودەكاندا؟ وە بەتەواوەتی وازیان هێناوە لەلایەنی ڕۆحی، وە هەوڵ دەدەن بۆ تەفكیركردنی كەسانی تر، لەگەڵ ئەوەی خۆیان نازانن ئیسلام چیە؟ ئامۆژگاری خەڵكی بەو شتانەی دەكەن كە خۆیان كاریان پێ ناكەن. وە پۆستی ئامۆژگارییان كردووە بە پیشەیەك بۆ پەیداكردنی نان و لەپێناوی ئەم ئامانجەدا دوور دەڕۆن، وە بە قسەی پووچ و بێ بەڵگە خەڵكی دڵخۆش دەكەن و ماڵی حەرام دەخۆن، وە لە جوولەكە كەمتر نین لە فێڵ و تەڵەكە و فریوداندا. بەهەمان شێوە ئەمە بریتیە لە دۆخی خەڵكی ماددیگەرا بەجۆرێك زۆربەی زۆریان پێیان وایە هەموو جۆرە خیانەت و درۆ و بوختانێك بۆ پەیداكردنی ماڵی دنیا حەڵاڵە وەك شیری دایك. وە ئەو كەسانەی بە سەركردە و سەرۆك ئەژمار دەكرێن و ویلایەتە شڕ و شیتاڵەكانیان بەدەستەوەیە، گاڵتە و گەپ لەناوی بردوون. زۆربەیان وەك ئاو مەی و بادە دەخۆنەوە، وە بە هیچ شێوەیەك سڵ ناكەنەوە لە زینا. لە بەشێكی شەو یان ڕۆژدا ترسی خوا نزیك نابێتەوە لێیان. مێژووی جوولەكە بخوێننەوە، دەبینن موسوڵمانان -لەڕووی فەسادی ئایین و دنیاوە- چەندە لەو جوولەكانە دەچن كە لە سەردەمی مەسیحدا (عليه السلام) هەبوون. لە تەوراتدا پێشبینیەك هەیە دەربارەی جوولەكە كە دەسەڵات و فەرمانڕەواییان هەرگیز كۆتایی نایەت هەتا “شیلون” نەیەت، وە مەبەست لە “شیلون” مەسیحە (عليه السلام). لە واقیعدا ئەمە ڕوویدا، وە دەسەڵاتدارێتی ڕۆمەكان ماوەیەكی كەم پێش لە دایكبوونی مەسیح هێرشی كردە سەر ویلایەتە پەڕاگەندەكانی جوولەكە و لەناوی بردن. وە لەبەر ئەوەی جوولەكە وەكو موسوڵمانەكانی ئەم سەردەمە بەهۆی دووڕوویی ناوخۆیی و ناكۆكیەكانی ڕۆژانەیان و تەمبەڵی و بڵاوبوونەوەی نەزانی بارودۆخی ناوخۆییان مایەی نائومێدی بوو، بۆیە جوولەكە كەمێك پێش سەردەمی مەسیح خۆیان ڕادەستی دەسەڵاتدارێتی ڕۆمانی كرد. لەبەرئەوە زۆر پێویست بوو بۆ چەسپاندنی لێكچوونەكە “شیلۆن” لەم ئوممەتەشدا بێت، لەكاتێكدا بە تەواوەتی تووشی وێرانبوونی ئایینی و دنیایی دەبن.
لەڕاستیدا قورئانی پیرۆزیش پێشبینیەكی لەم شێوەیەی كردووە سەبارەت بە سەردەمی ئێستای موسوڵمانان و لێكچوونی لە سەردەمی مەسیح (عليه السلام) لەڕووی ماوە و پێداویستیەكانی ترەوە، وەك خوا (عز وجل) دەفەرموێت: {مِنْ كُلِّ حَدَبٍ يَنْسِلُونَ} (الأنبیاء: 97)، واتە لە هەموو بەرزاییەكەوە دادەگەڕێن بۆ پەلاماردانی ئیسلام و خراپەكاری ئەنجام دەدەن لە خاكەكەیدا، وە ناوچەكانی داگیر دەكەن و كەسە سەربەرزەكانی زەبوون دەكەن. ئەم ئایەتە مانای ئەوەیە گەلی مەسیحیەكان كە بریتین لە گرووپی یەئجووج و مەئجووج لە هەموو بەرزاییەكەوە بە خێرایی دادەگەڕێن بەرەو وڵاتانی ئیسلام، وە قۆناغ بە قۆناغ سەركەوتن بەدەست دەهێنن بەسەر وڵاتە ئیسلامیەكاندا، هەتا ئەو كاتەی تەنها بەناو دەسەڵاتدارێتی ئیسلامی دەمێنێتەوە، وەك چۆن لەم ڕۆژگارەدا وایە.
بڕوانن بۆ لێكچوونی ڕووداوەكان چۆن سەردەمی نەهامەتیەكانی ئیسلام و داڕووخانی ئایینی و دنیایی موسوڵمانان لە بارودۆخی جوولەكە دەچێت لە سەردەمی مەسیحدا (عليه السلام). پاشان بڕوانن چۆن پێشبینیەكەی قورئان دەربارەی لاوازیی دەسەڵاتدارێتی ئیسلامی و زاڵبوونی نەیارەكان لەگەڵ ئەو پێشبینیەی كە لە تەوراتدا هاتووە دەربارەی داڕووخانی دەسەڵاتدارێتی ئیسڕائیلی لەیەك دەچن. بەڵام جیاوازیەكی سادە هەیە لەڕووی شێوازی ڕاگەیاندنەوە لە پێشبینیەكەی تەورات و پێشبینیەكەی قورئان سەبارەت بە نوێكارەكان، بەو مانایەی لە تەوراتدا مژدەی هاتنی “شیلون” دراوە لەكاتی كۆتاییهاتنی دەسەڵاتی ئیسڕائیلی و نەمانی گۆچانەكە كە مەبەست پێی نەمانی فەرمانڕەوایەتی بووە، بەڵام لە قورئاندا مژدە دراوە بە فووكردن بە كەڵەشاخدا لەكاتی لاوازی هێزی ئیسلام و شەپۆلدانی ئاژاوەدا كە مەبەست پێی چەواشەكاریی واعیزە مەسیحیەكانە.
مەبەست لە فووكردن بە كەڵەشاخدا بەرپا بوونی قیامەت نیە، چونكە زیاتر لە سەد ساڵ تێپەڕیوە بەسەر شەپۆلدانی ئاژاوەیمەسیحیەكاندا و قیامەت بەرپا نەبووە. بەڵكو مەبەست لەمە بریتیە لە فووكردن بە كەڵەشاخی هیدایەتدا لەڕێگەی ڕەوانەكردنی مەهدیەك یان نوێكارێكەوە، وە سەرلەنوێ كردنەوەی ڕۆحی ژیان بە بەری مرووەكانی گومڕاییدا، چونكە فووكردن بە كەڵەشاخدا تەنها بۆ زیندووكردنەوە و مراندنی جەستەكان نیە، بەڵكو هەمیشە زیندووكردنەوە و مراندنی ڕۆحیش بەهۆی فووكردن بە كەڵەشاخدا ڕوودەدەن. هەروەك مەبەست لە فووكردن بە كەڵەشاخدا لە قورئانی پیرۆزدا بریتیە لە ڕەوانەكردنی نوێكارێك بۆ شكاندنی شكۆی ئایینی مەسیحی، هەروەها مەبەست لە شەپۆلەكانی ئاژاوە ئەو چەواشەكاریەیە كە لە فەرموودەكاندا باسكراوە بەناوی دەججالی پەیمانپێدراو. خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا وشەی دەججالی پەیمانپێدراو و مەسیحی بەڵێندراوی باس نەكردووە وەك لە فەرموودەكاندا هاتوون، بەڵكو لە جیاتی دەججال باسی هەوڵ و كۆششی مەسیحیەكانی كردووە كە پڕە لە ئاژاوە. بۆیە لەم ئایەتەشدا: {مِّن كُلِّ حَدَبٖ يَنسِلُونَ} ئاماژە بۆ ئەوە كراوە. بە هەمان شێوە لە قورئانی پیرۆزدا باسی نوێكاری داهاتوو نەكراوە بە بەكارهێنانی دەستەواژەی “مەسیحی بەڵێندراو”، بەڵكو بە فووكردن بە كەڵەشاخدا ئاماژەی پێ كراوە، بۆ ئەوەی بزانرێت كە مەسیحی بەڵێندراو بە چەكی زەمینی و ماددیەوە دەرناكەوێت، بەڵكو بڵندبوونەوە و پێشكەوتنەكەی بەندە بە نەفخكردن لە ئاسمانەوە، وە بەهۆی هێزی وشە پڕ حیكمەتەكان و ئایەتە ئاسمانیەكانەوە خەڵكی ڕادەكێشێت بۆ لای ڕاستی، چونكە لە سەردەمی ئاژاوە عەقڵیەكاندا دێت، نەك لە سەردەمی ئاژاوەكانی شمشێردا.
لەڕاستیدا خوای گەورە بەگوێرەی داخوازیەكانی هەر ئاژاوەیەك پێغەمبەر و نوێكار دەنێرێت، بۆیە هەروەك لە سەردەمی مەسیحدا (عليه السلام) هەموو هێزەكانی جوولەكە زەوت كرابوون و هیچ شتێكیان لە دەستدا نەمابوو جگە لە فێڵ و ساختەچێتی و قسەی بۆش، وە كەوتبوونە ژێر دەسەڵاتدارێتی ڕۆمەكانەوە لە ئەنجامی ڕفتاریی دزێو و بەڕێوەبردنی خراپیانەوە، وە لەمەدا ڕۆمەكان هیچ هەڵەیەكیان نەبوو لەڕووی فراوانكردنی خاكی فەرمانڕەوایەتیەكەیانەوە. هەروەها لە قورئانی پیرۆزدا باسكراوە كە هەمان بارودۆخ باڵادەست دەبێت لە سەردەمی مەسیحی بەڵێندراودا. بۆ نموونە، بارودۆخی موسوڵمانان لە هیندستاندا بە ڕادەیەك خراپە كە ناتوانن بە زەبری شمشێر یاخی بن لە موسڵیحێك كاتی دەركەوتنی، چونكە لە بنچینەدا هێزی شمشێریان نیە. وە ئینگلیز دەستی گرتووە بەسەر تەختی دەلهیدا، وەك چۆن دەسەڵاتدارێتی ڕۆمەكان دەستیان گرتبوو بەسەر عەرشی جوولەكەدا، واتە بەهۆی خراپی هەڵسوكەوتی پاشاكان و نەمانی شایستەیی تێیاندا، لەمەدا ئینگلیز هیچ هەڵەیەكی نیە -لەو ڕوەوە كە سوورن لەسەر فراوانكردنی خاكی شانشینەكەیان- هەتا شمشێر لە دژیان بەرز بكرێتەوە، بەڵكو لێرەدا پەندێكی فارسی پیادە دەبێت كە ماناكەی ئەمەیە: ئەو ئازارانەی بەدەستیەوە دەناڵێنین تەنها سەرەنجامی كردەوەكانی خۆمانە. لەبەر ئەم هۆكارە نوێكاری ئەم سەدەیە بە ڕەنگی مەسیحەوە هات، وە ناوی نرا مەسیحی بەڵێندراو بەهۆی ئەوەی زۆر لە مەسیح دەچێت. وە ئەم ناوە ناوێكی دروستكراو نیە، بەڵكو بە ڕەچاوكردنی لەیەكچوون لەنێوان هەلومەرجە باڵادەستەكاندا ناوێكی زۆر پێویستە.
شایانی باسە لە قورئانی پیرۆزیشدا لە ئایەتێكدا بە وشەی “رسل” ئاماژە كراوە بە مەسیحی بەڵێندراو، بەڵام ئەگەر پرسیار بكرێت: بۆچی لە قورئانی پیرۆزدا بە هەمان ئەو وشانەی لە فەرموودەكاندا هاتووە باس نەكراوە؟ وەڵامەكە ئەوەیە: بۆ ئەوەی خوێنەران بە هەڵە تێنەگەن و پێیان وانەبێت كە مەبەست لە مەسیحی بەڵێندراو لەڕاستیدا خودی ئەو عیسایەیە (عليه السلام) كە ئینجیلی بۆ دابەزیوە، وە بەهەمان شێوە پێیان وانەبێت مەبەست لە دەججال كەسێكی خراپەكاری دیاریكراوە. لەبەر ئەوە، خوای گەورە هەموو گومانێكی لەم شێوەیەی لابردووە لە قورئانی پیرۆزدا، بە جۆرێك سەرەتا بەوپەڕی ڕوونی و ڕاشكاویەوە ڕایگەیاندووە كە عیسا (عليه السلام) وەفاتی كردووە، وەك لەم ئایەتەدا بە ڕوونی دیارە: {فَلَمَّا تَوَفَّيۡتَنِي كُنتَ أَنتَ ٱلرَّقِيبَ عَلَيۡهِمۡۚ} (المائدة: 118). پاشان ڕایگەیاندووە كە پێغەمبەرە بەخشندەكەمان (ﷺ) خاتەمی پێغەمبەرانە و دەفەرموێت: {وَلَٰكِنْ رَسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ} (الأحزاب: 41). پاشان زیاد لە جارێك باسی یاخیبوون و سەرپێچی جوولەكەی كردووە، وە بە بەردەوامی و بێ پچڕان ئاماژەی كردووە بۆ ئەوەی كە لە كۆتا سەردەمدا ئەم بارودۆخە دێت بەسەر موسوڵمانانی گشتی و زاناكانیاندا. پاشان ڕوونی كردووەتەوە كە لە كۆتا سەردەمدا مەسیحیەكان سەركەوتن و زاڵبوون بەدەست دەهێنن، وە لەسەر دەستیاندا خراپە و تاوانی زۆر تەشەنە دەكات و بڵاودەبێتەوە، وە لە هەموو لایەكەوە ئاژاوە و فیتنە بەرپا دەبێت، وە لە هەموو بەرزاییەكەوە بە خێرایی دادەگەڕێن، واتە هێز و توانا و پێشكەوتن و باڵادەستبوونی خۆیان پیشان دەدەن، وە لەڕووی هێز و دەسەڵاتی ماددیشەوە پێشكەوتن بەدەست دەهێنن، وە حكومەت و ویلایەتەكانی تر لاواز دەبن لە بەرامبەریاندا. وە لە زانست و هونەرەكانیشدا پێشكەوتن و بڵندی بەدەست دەهێنن بە جۆرێك چەندین زانست و هونەری جۆراوجۆر ئاشكرا دەكەن و شتی زۆر سەیر و دەگمەن دادەهێنن. وە دەگەنە چڵەپۆپە لە فێڵ و پیلانگێڕان و جوان بەڕێوەبردندا، وە هیمەتیان بەرز دەبێت لە جێبەجێكردنی ئەركە دنیاییەكاندا. وە دەكەونە سەرووی هەموو كەسێكەوە لە بڵاوكردنەوەی ئایینەكەیان و هەوڵدان بۆ برەو پێدانی. هەروەها دەكەونە پێش هەموو ئوممەتەكانەوە لەڕووی چۆنێتی بەڕێوەبردن و مامەڵە و بازرگانی و پێشكەوتن لە كشتوكاڵدا. بە كورتی، دەكەونە پێش هەموو كەسێك لە هەموو شتێكدا. ئەمەیە مانای: {مِّن كُلِّ حَدَبٖ يَنسِلُونَ}، چونكە “الحدب” واتە زەوی بەرز، وە “النسل” واتە: پێشكەوتن و ڕۆیشتنی خێرا. واتە دەكەونە پێش هەموو ئوممەتەكان لە هەموو ئەو شتانەدا كە مەبەست لێیان شكۆمەندی و پایەبەرزیە. وە ئەمە نیشانەیەكی ڕوونە بۆ ناسینی گەلێكی تر كە پێی دەوترێت یەئجووج و مەئجووج، وە ئەمە نیشانەی گروپی قەشەكانە كە ئاژاوەگێڕن و ناویان دەججالی پەیمانپێدراوە، چونكە الحدب بریتیە لە زەوی بەرز، كەواتە لەمەدا ئاماژە هەیە بۆ ئەوەی كە ئەوان هەموو جۆرە بڵندیەكی زەمینی بەدەست دەهێنن، بەڵام بێبەش دەبن لە بڵندی ئاسمانی. كەواتە، لێرەوە دەچەسپێت كە ئەو گەلە بە ڕەچاوكردنی پێشكەوتن و بڵندی دەوڵەتەكەیان ناویان نراوە یەئجووج و مەئجووج. وە خەڵكانێكیان تێدایە ئەو پەڕی هەوڵ دەدەن بۆ بڵاوكردنەوەی گومڕایی و ناویان نراوە دەججالی هەرە گەورە. بۆیە خوای گەورە لەكاتی باسكردنی تەشەنەكردنی گومڕاییدا دەفەرموێت ئا لەو كاتەدا فوو دەكرێت بە كەڵەشاخدا و هەموو گرووپەكان لە شوێنێكدا كۆ دەكرێنەوە. بەڵام باسی دۆزەخ كە دوای ئەم ئایەتانە هاتووە، ئەوە ڕوونكردنەوەیەكی جیایە بەگوێرەی شێوازی قورئانی پیرۆز؛ چونكە شێوازی باو لە قورئاندا ئەوەیە كە هەندێ جار باسی ڕووداوێكی دنیایی دەكات و لەگەڵیدا باسی دواڕۆژیش دەكات بەهۆی بوونی جۆرێك پەیوەندی، هەروەك ئەوانەی ڕادەمێنن لە قورئانی پیرۆز ئەم شێوازە كارپێكراوە دەزانن.
بەشی سێیەم لە توێژینەوەكەمان بریتیە لەوەی: بەڵگە چیە لەسەر ئەوەی من ئەو مەسیحە بەڵێندراوەم كە لە قورئانی پیرۆز و فەرموودەكاندا بە شێوازی جۆراوجۆر باسكراوە؟ پێم وانیە پێویست بكات درێژە بدرێت بە نووسینی بەڵگە لەسەر ئەم بەشە، چونكە لەم نامیلكەیەدا سەلماندوومە كە هاتنی كەسێك لەم ئوممەتەدا بە ناوی مەسیحەوە (عليه السلام) پێویستە، لەبەر سێ هۆكار:
یەكەم: چونكە لێكچوونی تەواوەتی لەنێوان پێغەمبەرە بەخشندەكەمان (ﷺ) و مووسادا (عليه السلام) كە لەم ئایەتەدا خراوەتەڕوو: {كَمَآ أَرۡسَلۡنَآ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ رَسُولٗا} (المزمل: 16) ئەوە دەخوازێت، چونكە ئایەتی: {إِنَّآ أَرۡسَلۡنَآ إِلَيۡكُمۡ رَسُولٗا شَٰهِدًا عَلَيۡكُمۡ كَمَآ أَرۡسَلۡنَآ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ رَسُولٗا} زۆر بە ئاشكرا ڕایدەگەیەنێت هەروەك چۆن مووسا شاهید بووە لەسەر چاكە و خراپەی هۆزەكەی بە هەمان شێوە پێغەمبەریش (ﷺ) شاهیدە. بەڵام ئەم شایەتیدانە بەردەوامە نەڕەخسابوو بۆ مووسا (عليه السلام) بە شێوەیەكی هەمیشەیی بەبێ جێنشینی، واتە خوای گەورە -بۆ چەسپاندنی بەڵگە لەم لایەنەوە- زنجیرەی خەلیفەكانی بۆ دامەزراند كە لەڕاستیدا وەك كۆمەڵێك خزمەتكاری تەورات و پشتیوانی شەریعەتی مووسا (عليه السلام) هاتن تا 1400 ساڵ، بۆ ئەوەی خوا زنجیرەی شایەتیدانەكەی تەواو بكات بەهۆی ئەو خەلیفانەوە، وە بۆ ئەوەی شایستە بێت كە لە ڕۆژی قیامەتدا لەبەردەم خوای گەورەدا شایەتی بدات لەسەر هەموو نەوەی ئیسڕائیل.
بە هەمان شێوە خوای گەورە پێغەمبەرە بەڕێزەكەی ئێمەی (ﷺ) كردووە بە شاهید بەسەر هەموو تاكەكانی ئوممەتی موسوڵمانەوە و فەرموویەتی: {إِنَّآ أَرۡسَلۡنَآ إِلَيۡكُمۡ رَسُولٗا شَٰهِدًا عَلَيۡكُمۡ}، وە دەفەرموێت: {وَجِئْنَا بِكَ عَلَىٰ هَٰؤُلَاءِ شَهِيدًا} (النساء: 42). وە زانراوە كە پێغەمبەر (ﷺ) بە شێوەیەكی ڕواڵەتی تەنها 23 ساڵ لەناو ئوممەتەكەیدا ژیا، كەواتە لەم دۆخەدا هیچ وەڵامێك نیە بۆ چۆنێتی شایەتیدانەكەی لەسەر قەومەكەی بۆ هەتاهەتایە، مەگەر بوترێت ئەم شایەتیدانە بە شێوەی جێنشینیە. واتە خوای گەورە لەسەر شێوازی مووسا (عليه السلام) بۆ پێغەمبەریش (ﷺ) كۆمەڵێك خەلیفەی داناوە هەتا ڕۆژی قیامەت، وە شایەتیدانی خەلیفەكان بە تەواوەتی بە شایەتیدانی پێغەمبەر (ﷺ) ئەژماركراوە، بەمەش ناوەڕۆكی ئایەتی: {إِنَّآ أَرۡسَلۡنَآ إِلَيۡكُمۡ رَسُولٗا شَٰهِدًا عَلَيۡكُمۡ} هاتووەتە دی لە هەموو ڕوویەكەوە.
بەكورتی، باوەڕی شایەتیدانی هەمیشەیی كە بە بەبەردوامی و بێ پچڕان لە دەقی قورئانەوە دەچەسپێت و لای هەموو موسوڵمانان دانی پێدانراوە، لەڕووی لێكۆڵینەوە و عەقڵەوە ناسەلمێنرێت، مەگەر دانبنێین بە بەردەوامی خیلافەتدا. وە ئەمە ئامانجەكەمان دێنێتە دی، كەواتە ڕابمێنە.
دووەم: لێكچوونی تەواوەتی خیلافەتی موحەممەدی لەگەڵ خیلافەتی مووسادا هاتنی مەسیحی بەڵێندراو پێویست دەكات، وەك لەم ئایەتەوە دەردەكەوێت: {وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنكُمۡ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَيَسۡتَخۡلِفَنَّهُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ كَمَا ٱسۡتَخۡلَفَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ}، واتە ئەم ئایەتە زۆر بەڕوونی ڕایدەگەیەنێت كە دەبێت نوێكارێك بە ناوی مەسیحەوە (عليه السلام) لە سەدەی چواردەدا دەربكەوێت، چونكە لێكچوون لەنێوان خیلافەتی موحەممەدی و خیلافەتی مووساییدا بە تەواوەتی نایەتە دی، مەگەر لێكچوونی تەواوەتی هەبێت لە سەردەمی سەرەتا و سەردەمی كۆتایی هەردوكیاندا. وە لێكچوونی سەردەمی كۆتایی لە دوو خاڵدا دەبێت: یەكەم: تێكچوونی بارودۆخی ئوممەت و لاوازی لە پێشكەوتنی دنیایی و فەساد لە ئەمانەتی ئایینی و دڵسۆزی و تەقوادا. دووەم: لەو سەردەمەدا نوێكارێك ڕەوانە بكرێت بە ناوی مەسیحی بەڵێندراوەوە و سەرلەنوێ باوەڕ بگێڕێتەوە. وە نیشانەی یەكەم برا موسوڵمانەكانمان تەنها قەبوڵی ناكەن، بەڵكو بە چاوی خۆیان دەیبینن كە چۆن موسوڵمانان داڕووخاون و گەلەكانی تر پێشكەوتوون، بەجۆرێك وایدادەنێن ئایینی موسوڵمانان ئایینێكی سووك و ڕسوایە، وەك چۆن پێشتر ئاگرپەرستەكان لە سەردەمی مەسیحدا جوولەكەیان بە سووك و ڕسوا دەزانی پاش زاڵبوون بەسەریاندا. وە موسوڵمانانیش وای دەبینن كە دۆخی ناوخۆیی زانا موسوڵمانەكان و خەڵكی گشتی كەمتر خراپ نیە لە دۆخی جوولەكە، بەڵكو لە بەدبەختییدا وا دەردەكەوێت كە دە هێندەی ئەوان خراپتر بێت. كاتێك لە جوزئی یەكەمی قورئانی پیرۆزدا كۆمەڵێك ئایەت دەخوێنینەوە سەبارەت بە زانایانی جوولەكە و دەفەرموێت: فەرمان دەكەن بە خەڵكی كە چاكە بكەن كەچی خۆتان لەبیر دەكەن، وە كەمتەرخەمی ناكەن لە ئازاردانی براكانتان و نوقم بوون لە جۆرەها تەماع و خراپە و داوێن پیسی و فێڵ و پیلانگێڕیدا بۆ دەسكەوتنی دنیا؛ لەدڵەوە بە شێوەی خۆڕسك دەنگێك بەرز دەبێتەوە كە دەڵێت ئەم هەموو ئایەتانە پیادە دەبن دەبن بەسەر زۆربەی مەلاكانی ئێمەدا.
بۆیە كاتێك براكانمان دانیان نا بە بوونی یەكێك لەم دوو نیشانەیە، كە پەیوەستن بە یەكەوە، لەم سەردەمەدا، ئەوا ڕەخنەگرتن لە نیشانەی دووەم وەك ئەوە وایە كەسێك بڵێت: بێ گومان خۆر هەڵهاتووە بەڵام هێشتا ڕۆژ نەبووەتەوە.
بەهەرحاڵ، كەسی ژیر ناتوانێت ئەوە قەبوڵ نەكات كە بەدڵنیاییەوە سەرنجدان لە قورئان دەیسەلمێنێت پێویستە زنجیرەی خیلافەتی موحەممەدی و خیلافەتی مووسایی بە تەواوەتی وەك یەك وابن، هەروەك وشەی “كما” لە ئایەتەكەدا ئەم مانایەی لێ دەفامرێتەوە. ئەگەر لێكچوونی تەواوەتی هاتەدی، ئەوا دەبێت لەم ئوممەتەشدا لە كۆتا سەردەمیدا كە سەردەمێكە نزیكە لە قیامەتەوە، خەلیفەیەك وەكو عیسا (عليه السلام) دەربكەوێت بۆ ئەوەی لەڕێگەی فێركردنی ڕۆحی و بەرەكەتەكانەوە بەڵگە بچەسپێنێت نەك لەڕێگەی شمشێرەوە. وە لەبەر ئەوەی مەسیح هەزار و چوار سەد ساڵ دوای مووسا (سڵاوی خوایان لێ بێت) هاتووە، ناكرێت ئەوەش قەبوڵ نەكرێت كە پێویستە مەسیحی بەڵێندراو لەم سەردەمەدا دەربكەوێت، وە خوا پەیمانی خۆی ناشكێنێت. ئێستا، پێویستە بڕوانین چەند كەس لەم سەردەمەدا بانگەشەی ئەوەی كردووە كە مەسیحی بەڵێندراوە؟ گریمان لەم سەردەمەدا دە كەس لە موسوڵمانان بانگەشەی ئەوەیان كردووە، ئەوا پێویستە بەدڵنیاییەوە یەكێك لەو دە كەسە ڕاست بكات و مەسیحی بەڵێندراو بێت، چونكە ئەو ئایەتانەی كە خوا (سبحانه وتعالى) دەستنیشانی كردوون یەك كەسی ڕاستگۆ دەخوازن. بەڵام مادام، لەم سەردەمەدا كە بەگوێرەی كتێبی خوا و فەرموودەكان سەردەمی دەركەوتنی مەسیحی بەڵێندراوە، تەنها یەك كەس لەناو دوو سەد ملیۆن موسوڵماندا كە نیشتەجێن لە هیندستان و شام و وڵاتە عەرەبیەكانی وەك عێراق و میسر و ئەوانی تریشدا بانگەشەی ئەوەی كردووە كە خۆی مەسیحی بەڵێندراوە؛ ئەوا بەدرۆزانینی ئەم بانگەشەكارە و باوەڕنەكردن پێی كە لەكاتی خۆیدا دەركەوتووە، بەدرۆزانین و باوەڕنەكردن بە پێشبینیەكە پێویست دەكات.
بێگومان ڕەوانەكردنی مەسیحی بەڵێندراو لە سەرەتای سەدەی چواردەدا لە فەرموودەكان و قورئانی پیرۆز و كەشفی ئەولیاكانەوە سەلمێنراوە و چەسپاوە بە جۆرێك پێویست بە ڕوونكردنەوە ناكات. پاشان بەدرۆزانینی ئەو بانگەشەیەی كە بە تەواوەتی لە كات و شوێنی خۆیدا كراوە، دڵی كەسی بە تەقوا دەلەرزێنێت.
كەواتە بەڵگەی یەكەم لەسەر ڕاستگۆییەكەم ئەوەیە لەكاتێكدا بانگەشەی خۆم ڕاگەیاندووە كە سەرداری پێغەمبەران (ﷺ) و قورئانی پیرۆز و كەشفی وەلیەكان دەستنیشانیان كردووە بۆ دەركەوتنی مەسیحی بەڵێندراو. دەی مادام پێغەمبەرە ئازیزەكەمان (ﷺ) خۆی پێغەمبەری ئاخر زەمانە و 1300 ساڵیش تێپەڕیوە دوای پێغەمبەری ئاخر زەمان، بۆیە بیربكەنەوە لەو فەرموودەیەی باسی حەوت پلەی میمبەرێكی تێدا كراوە كە لە خەوندا پێغەمبەری (ﷺ) تێدا پیشاندراوە و ئەویش بە هەزارەی حەوتەمی دنیا لێكدانەوەی بۆ كردووە، پاشان بە جوانی بیربكەنەوە ئایا بە گوێرەی ئەو فەرموودەیە ئەم سەردەمە دەركەوتنی مەسیحی بەڵێندراو دەخوازێت یان نا؟
پاشان ڕابمێنن لە فەرموودەی: “نیشانەكان لەدوای دووسەدەكەوە”، زاناكان ئەوەیان لێ هەڵێنجاوە كە نیشانە هەرە گەورەكانی قیامەت لە سەدەی سیازدەوە دەردەكەون، چونكە ئەگەر مەبەست لە نیشانەكان نیشانە بچوكەكان بووایە، ئەوا مەرجی “لە دوای دووسەدەكە” هەوانتە دەبوو. بێگومان بوونی پێغەمبەری ئازیزمان (ﷺ) لە خودی خۆیدا یەكێكە لە نیشانەكانی قیامەت. بۆیە ئەگەر لە فەرموودەكە ئەو مانایە وەربگیرێت كە نیشانە هەرە گەورەكان پاش دووسەد ساڵ دەردەكەون، ئەوا شتێكی بەڵگە نەویستە كە ئەمە ڕاست نیە، چونكە هیچ نیشانەیەك دوای دوو سەد ساڵ دەرنەكەوتووە. لەبەر ئەوە، زاناكان ئەوەیان لێ هەڵێنجاوە كە لێرەدا مەبەست لە دووسەدەكە، دووسەد ساڵ پاش هەزارە، واتە هەزار و دووسەد ساڵ. وە زاناكان لە هەڵێنجانی ئەم مانایەدا پێكاویانە، چونكە گومانی تێدا نیە ئاژاوە هەرە گەورەكان لە سەدەی سیازدەدا بە ئاشكرا دەركەوتن، وە لافاوی چەواشەكاری لەم سەدەیەدا تەشەنەی كرد، وە دیمەنی: {مِّن كُلِّ حَدَبٖ يَنسِلُونَ}، ئەویش لە خودی ئەم سەدەیەدا بینرا، وە سەدەها حكومەتی ئیسلامی تەخت كران لەگەڵ زەویدا، وە مەسیحیەكان سەركەوتن و بڵندیەكی گەورەیان بەدەست هێنا.
بەشی سێیەمی توێژینەوەكەمان ئەوەیە كە ئەگەر مەسیحێكی بەڵێندراو لەم ئوممەتەدا دێت، ئەوا بەڵگە چیە كە ئەو مەسیحە ئەم بەندە لاوازەیە؟ بێگومان كەمێك پێش ئێستا هەندێ بەڵگەی بەهێزم نووسی دەربارەی ئەم بابەتە، وو بەلامەوە پێویست نیە دووبارەیان بكەمەوە. بەڵام ئەگەر مەبەستی داواكراو بریتیە لە جۆرێكی تایبەت لە بەڵگە، ئەوا پێویستە بە كەمێك هێمنی و لەسەرخۆیی دەكات، هەتا خوای گەورە خۆی دایاندەبەزێنێت وەك پشتگیریەك بۆ بەندەكەی. لەڕاستیدا بانگەشەیەكی لەم شێوەیە تەنها لەڕێگەی بەڵگەی عەقڵی یان نەقڵییەوە بەتەواوەتی ناسەلمێت ئەگەر بەرەكەتەكانی كەسی بانگەشەكار لەڕێگەی پشتگیریە ئاسمانیەكانەوە نەسەلمێنرا بێت. ئەمە هەر لە كۆنەوە سوننەتی بەردەوامی خوایە لەگەڵ پێغەمبەراندا (عليهم السلام). لەگەڵ ئەوەی لە كتێبەكانی پێشوودا پێشبینی هاتنی سەردار و سەروەرمان پێغەمبەری ئازیز (ﷺ) كراوە، پاشان لە سەردەمێكدا ئەو (ﷺ) هات كە پێویست بوو پێغەمبەرێكی مەزن ڕەوانە بكرێت، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەدا، خوای گەورە بۆ چەسپاندنی ڕاستگۆیی پێغەمبەرە ڕاستگۆكەی تەنها بە پێشبینی و هەواڵەكانی پێشوو و بەڵگەكانی تر وازی نەهێنا، بەڵكو لە ئاسمانەوە كۆمەڵێك نیشانەی زۆری دابەزاند بۆ سەلماندنی ڕاستگۆیی پێغەمبەرە پیرۆزەكەی، هەتا ڕاستی و ڕاستگۆییەكەی (ﷺ) بە ئاشكرا دەركەوت و نووری ڕاستگۆییەكەی وەك خۆر درەوشایەوە.
دەی با بزانرێت لەسەر هەمان ئەم شێوازە، ئەگەر ئەم بەندە لاوازە لەلایەن خوای گەورەوە ڕەوانە كرابێت و ڕاستگۆ بێت لە بانگەشەكەیدا، ئەوا خوای گەورە لە داهاتوودا لەڕێگەی جۆرەها یارمەتی تایبەتی خۆیەوە ڕاستگۆییەكەی دەردەخات، وە لەڕێگەی نیشانە تایبەتیەكانیەوە ئاشكرای دەكات بۆ دنیا كە من لەلایەن خواوە ڕەوانە كراوم و دروستكراوی فڕوفێڵی خۆم نیم. وە كاتێك ڕاستگۆییەكەم لەڕێگەی نیشانە ئاسمانیەكانەوە چەسپا، ئەوا هۆكارێك نامێنێتەوە بۆ نكوڵی كردن، چونكە لەڕێگەی نیشانە ئاسمانیەكانەوە كۆمەڵێك پێشبینی مەزن و پەیامی گەورە چەسپاون، وە بە هۆیانەوە سەلمێنراوە كە كتێبە پیرۆزەكان كەلامی خودان، ئیتر چۆن بە هۆیانەوە ناسەلمێنرێت من هاوشێوەی مەسیحم؟
هەروەك چۆن بەردەوام خوا (سبحانه وتعالى) ڕاستی بەندە ڕاستگۆكانی دەسەلمێنێت، بە هەمان شێوە ڕاستگۆیی منیش دەسەلمێنێت. پێویستە ئاگاداری ئەوە بین كە تا چ ڕادەیەك جوولەكە تووشی ئاستەنگی قورس بوون لە قەبوڵكردنی پێغەمبەرایەتی مەسیحدا (عليه السلام). لە كتێبەكانی پێشوودا هاتووە كە عیسا وەك پاشایەك دێت، بەڵام بە هەژاری و نەداری لە دایك بوو. تێیاندا نووسراوە كە بە هاتنی ئەو (عليه السلام) ڕۆژگارەكانی پێشكەوتن و دەسەڵاتی جوولەكە دەگەڕێنەوە، وە بەردەوام جوولەكە باوەڕیان وابوو كە مەسیح جەنگ دەكات لەگەڵ ڕۆمەكاندا و شانشینی ئیسڕائیل سەرلەنوێ دادەمەزرێنێتەوە، بەڵام پێچەوانەكەی ڕوویدا، وە زیاتر لە جاران جوولەكە تووشی موسیبەت و زەبوونی بوون. هەروەها لە كتێبەكانی پێشوودا هاتووە كە هەرگیز مەسیح نایەت ئەگەر جارێكی تر ئیلییا نەگەڕێتەوە بۆ دنیا، بۆیە بەردەوام جوولەكە چاوەڕوانی دابەزینی ئیلییایان دەكرد لە ئاسمانەوە، بەڵام ئەو هەر دانەبەزی، وە مەسیح (عليه السلام) بانگەشەی ئەوەی كرد كە خۆی مەسیحی بەڵێندراوە، وە گوتیشی پێغەمبەر یەحیا بریتیە لە ئیلییا. بەڵام جوولەكە ئەم تەئویلەیان پەسەند نەكرد و پێی سەرسام نەبوون، بەڵكو بەردەوام چاوەڕێی دابەزینی ئیلییایان دەكرد، وەك چۆن موسوڵمانان لەم ڕۆژگارەدا چاوەڕێی دابەزینی عیسا دەكەن. بەڵام لەگەڵ هەموو ئەم ئاستەنگانەدا كە لەڕاستیدا كۆمەڵێك ئاستەنگی قورس و گران بوون، خوای گەورە دەستی لە پێغەمبەرە ڕاستگۆكەی خۆی بەرنەدا، وە لەڕێگەی كۆمەڵێك نیشانەی زۆرەوە سەلماندی كە ڕاستگۆیە، وە وەكو پێویست لەو نیشانانەوە ئەو مانایە وەرگیرا كە ئەو خۆی مەسیحە بەڵێندراوەكەیە، بۆیە لە كۆتاییدا بە ڕاستگۆ دانرا.
كەواتە ئەی بەڕێزان، بەدڵنیاییەوە بزانن لە كۆنەوە لە یاسای خوادا تەنها یەك ڕێگە هەیە بۆ سەلماندنی ڕاستگۆیی كەسی ڕاستگۆ، ئەویش ئەوەیە كە خوا (سبحانه وتعالى) لەڕێگەی نیشانە ئاسمانیەكانەوە بیسەلمێنێت خوای گەورە لەگەڵیدایە، وە لای خۆی (عز وجل) كەسێكی پەسەند راوە. دەی ئێستا بیربكەنەوە، ڕاگەیاندنی من كە مەسیحی بەڵێندراوم گەورەتر نیە لە ڕاگەیاندنی مووسا و عیسا (علیهما السلام). پاشان جارێكی تر بیربكەنەوە چۆن هەموو ئەو پێغەمبەرە مەزنانە قەبوڵ كران لە دنیادا؟ ئایا بەهۆی بەرەكەت و پشتگیریە ئاسمانیەكانەوە بووە یان لەڕێگەیەكی ترەوە بووە؟ دەی بزانن سوننەتە كۆنەكەی خوا جێگۆڕكێ و گۆڕانی بۆ نیە. ئەگەر من لەلایەن خواوە ڕەوانە نەكرابم و تەنها كەسێكی درۆزن و ساختەچی بم، ئەوا هەرگیز سەرەنجامم باش نابێت، بەڵكو خوا بە سووكی و ڕسواییەوە لەناوم دەبات، وە بۆ هەتاهەتایە تووشی نەفرەت و تانە و تەشەرم دەكات، چونكە هیچ تاوانێك لەوە گەورەتر نیە كە كەسێك بڵێت لەلایەن خواوە نێردراوم لەگەڵ ئەوەی لەڕاستیدا لەلایەن خواوە ڕەوانە نەكرا بێت، وە بڵێت شكۆدار كراوم بە ئاخاوتنی خودایی و كەلامەكەی دادەبەزێتە سەر دڵم و لە زمانمەوە ڕەوان دەبێت، لەكاتێكدا هەرگیز ئاخاوتن ڕووی نەدابێت لەنێوان ئەو و خوای گەورەدا، وە كەلامەكەی دانەبەزیبێت بۆ سەر دڵی و هەرگیز لەسەر زمانیەوە ڕەوان نەبووبێت. جا كەواتە نەفرەتی خوا لەو كەسە درۆزنانە بێت كە درۆ بە دەم خواوە دەكەن، وە ئەو كەسانە لە دنیا و دواڕۆژدا سەرشۆڕ و ڕسوا دەبن.
بەڵام ئەگەر من لەلایەن خواوە ڕەوانە كرابم، وە ئەو منی ناردبێت و ئەو وتەیەی كە بە وەحی ڕاگەیەنراوە پێم لەلایەن ئەوەوە (سبحانه وتعالى) بێت، ئەوا هەرگیز لەناوناچم، بەڵكو خوا ئەو كەسە لەناودەبات كە بەرەنگارم دەبێتەوە و بەرهەڵستیم دەكات. پێم سەیرە بۆچی خەڵكی سەریان سوڕدەمێنێت لە وشەی “مەسیحی بەڵێندراو”، وە بۆچی داوای بەڵگەم لێ دەكەن لەسەر ئەوە، لەگەڵ ئەوەی لەڕووی ژیریەوە ئەستەم نیە كەسێك لەسەر شێوەی مەسیح ڕەوانە بكرێت لەم ئوممەتەدا كە هاوشێوەی ئوممەتی مووسایە. شتێكی دانپێدانراوە لای فەیلەسووفەكانیش كە بوونی نەوەی ئادەم بە شێوەی خولە، وە یەكێك لە سوننەت و ڕێساكانی خوایش ئەوەیە كە لەم دنیایەدا هەندێ كەس لە دایك دەبن لە كەسانی تر دەچن، بۆیە هاوشێوەی كەسە چاكەكان و هاوشێوەی كەسە خراپەكانیش لە دایك دەبن. كەواتە، پێویستە داوای سەلماندنی ئەوە بكرێت كە من لەلایەن خواوە ڕەوانە كراوم، هەموو سەلماندنەكانی تر دەچنە ئەم چوارچێوەیەوە.
كاتێك پێغەمبەری ئازیزمان (ﷺ) ڕایگەیاند بە خەڵكی كە خۆی هاوشێوەی مووسایە و پێغەمبەری خوایە، ئەو كەسانەی پێغەمبەرایەتیەكەی ئەویان (ﷺ) بۆ ساغ بوویەوە، هیچ گومانێكیان نەما لەوەشدا كە هاوشێوەی مووسایە، بۆیە هەروەك چۆن وەك پێغەمبەرێك باوەڕیان پێ هێنا، بە هەمان شێوە وەك هاوشێوەیەكیش باوەڕیان پێ هێنا. كەواتە، سەلماندنی ئەوەی كەسێك لەلایەن خواوە ڕەوانە كراوە و ئیلهامبۆكراوێكی ڕاستگۆیە، بریتیە لە بنچینەی هەموو سەلماندنەكان. بۆ نموونە، هیچ كەسێك داوای بەڵگە ناكات لەسەر هەموو وشەیەكی ئەو كتێبەی كە دابەزیوە بۆ سەر پێغەمبەرێك، بەڵكو بە سەلماندنی پێغەمبەرایەتیەكە، هەموو شتەكان ئۆتۆماتیكی دەسەلمێن.
بەڕێزان، ئەوە ڕاست نیە كە خوای گەورە لەبەر من یاسایەكی نوێ دابنێت، سەیری یاسا دێرینەكەی خوا بكەن، پاشان بە گوێرەی ئەو یاسایە پرسیارم لێ بكەن.
سەرەڕای ئەوە، هەتا ئەمڕۆ كە ڕۆژی هەینیە و 11ی ڕەبیعی یەكەمی ساڵی 1311ی كۆچیە، بەرامبەر بە 22/9/1893ز و 8ی ئەسوجی 1950یە بە حیسابی ساڵنامەی هیندی، زیاتر لە سێ هەزار نیشانە لەسەر دەستی مندا دەركەوتووە كە سەدەها كەس شایەتی دەدەن لەسەریان. بگرە هەزارەها هیندۆس و مەسیحی و غەیری ئەوانیش لە شوێنكەوتووانی ئایینە نەیارەكان شایەتی دەدەن لەسەر بەدیهاتنی هەندێ لە پێشبینیەكان. پاشان ئەگەر بە چاوی توێژینەوەوە سەیر بكەن، ئەوا دەبینن هەندێ نیشانە سەدان هەزار كەس لە دوژمنانی ئیسلام بە چاوی خۆیان بینیویانن. وە هێشتا خەڵكانێك لە ژیاندا ماون كۆمەڵێك نیشانەی زۆریان بینیوە كە لە سەرووی توانای مرۆڤەوەن. سەدەها كەس هەن لەوانەی كە پێش وەختە هەواڵیان پێدرا دەربارەی گیرابوونی دوعاكانم، پاشان وەك چۆن باسكرابوو شتەكە ڕوویدا و هاتەدی. وە نزیكەی شازدە هەزار كەس لە هیندستان و ئینگلتەرا و ئەڵمانیا و فەرەنسا و ڕووسیا و ڕۆما، لە باندێتەكان و زاناكانی جوولەكە و ڕابەرە ئاگرپەرستەكان و قەشە مەسیحیەكان و ئوسقوفەكان، نامەی تۆماركراویان بۆ نێردراوە كە ئایینی ڕاست لە دنیادا تەنها ئیسلامە، وە ئایینەكانی تر دوور كەوتوونەتەوە لە ڕاستی و ڕاستگۆیی، وە ئەگەر یەكێك لە نەیارەكان گومانێكی هەیە لەم بانگەشەیەدا، ئەوا با بێتە پێش بۆ مەیدانی ڕووبەڕووبوونەوە و لەلایەن منەوە كۆمەڵێك نیشانە ببینێت لەسەر ڕاستی ئیسلام، وە بۆ ئەم مەبەستە ساڵێك لە لام بمێنێتەوە. ئەگەر چەسپا من لەسەر هەڵەم، ئەوا بۆ ساڵێكی تەواو با لە بەرامبەر هەر مانگێكدا دوو سەد ڕوپیە وەك سزا لە من وەربگرێت، ئەگینا لە بەرامبەر ئەمەدا داوای هیچی لێ ناكەین، تەنها ئەوە نەبێت كە باوەڕبهێنێت بە ئیسلام. وە ئەگەر دەیەوێت ئەوا ئەو بڕە پارەیە لە هەر بانكێكدا دادەنێین كە خۆی بیەوێت بۆ ئەوەی دڵنیا بێت؛ بەڵام هیچ كەسێك ئاوڕی لەمە نەداوەتەوە.
ئێستاش، هەموو كەسێكی ژیر دەتوانێت پەی بەوە ببات ئەگەر بە تەواوەتی دڵنیا نەبم لە یارمەتی و سەركەوتنی خوایی، كە پاش بینینە موتەواتیرەكان و ئەزموونە كەسیەكان پەیدا دەبێت، ئەوا چۆن دەتوانم بە تەنها خۆم ڕابووەستم لە بەرامبەر هەموو نەیارەكانی ئیسلامدا لە هەر شوێنێكی سەر زەویدا بن، واتە بەرامبەر ئەو كەسانەی كە بە دوژمنی ناسراوی ئایین ئەژمار دەكرێن كە بریتین لە سەركردە و ڕابەرانی گەلەكانیان؟ ئاشكرایە مرۆڤی لاواز هەرگیز ئەو توانایە لە خۆیدا نابینێت كە ڕووبەڕووی هەموو جیهان بێتەوە. كەواتە چ شتێك من هاندەدات و غیرەتم پێ دەدات بۆ ئەم چوونەپێشەوەیە، جگە لە یەقینی تەواوەتیم و ئەزموونە تایبەتیەكانم؟ وە كارەكە تەنها لە ڕووبەڕووبوونەوەی زارەكیدا كورت نەبووەتەوە، بەڵكو نزیكەی دوو هەزار ڕوپیەم خەرج كردووە بۆ چاپكردنی ڕاگەیاندنەكان كە بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و ئوردوی بڵاوم كردوونەتەوە، هەروەها بۆ ناردنیان بە بەریدی تۆماركراودا لە ناوخۆی هیندستان و بۆ وڵاتە ئەوروپیەكان، بەڵام هیچ كەسێك نەیوێراوە بێتە مەیدانی كێبڕكێوە. كەواتە ئەو ترسەی لەدڵی ناحەزان دایە لە خودی خۆیدا نیشانەیەكە. لە ئێستادا تەنها بۆ تاقیكردنەوە پرسیار بكەن لە قەشەیەك یان كەسێكی تر؛ ئایا پەیامێكی تۆماركراویان پێ نەگەیشتووە كە بانگەوازیان بكات بۆ ئیسلام؟ پاشان بیربكەنەوە ئایا ڕێی تێدەچێت كەسێكی درۆزن و بوختانچی هەزارەها ڕوپیە خەرج بكات بۆ چاپكردنی ڕاگەیاندنەكان و ناردنیان، وە بڕێكی زۆر پارە دیاری بكات وەكو خەڵات بۆ نەیارەكان ئەگەر سەركەوتن؟ ئایا كەسێك لە كتێبەكاندا خوێندوویەتیەوە یان بیستوویەتی یان درۆزنێكی لەم شێوەیەی بینیوە هەتا ئەمڕۆ؟ كەواتە ئەگەر هەیە ئەوا نموونەكەی بهێنن!
بەڕێزان، بەدڵنیاییەوە بزانن ئەم ڕاوەستاوی و ئازایەتی و ماڵ خەرجكردنە ناڕەخسێت بۆ مرۆڤ ئەگەر خوا پشتیوانی نەبێت. ئایا لەم سەردەمەدا كەسێك بینیویەتی یان بیستوویەتی شێخێك نامەیەكی ناردبێت، ئەگەرچی بۆ جێگری دەسەڵاتدارێكی ئینگلیزیش بووبێت كە بانگەوازی بكات بۆ ئیسلام؟ بەڵام من تەنها بەمە وازم نەهێناوە، بەڵكو چەندین نامە و بڵاوكراوەم ناردووە لەپێناوی بانگەوازكردن بۆ ئیسلام بۆ پەرلەمان لە لەندەن و بۆ شازادە وەلی عەهدی شاژنە مەزنەكە و شازادە “پسمارك”یش، وە وەسڵەكانیان هەتا ئێستاش لە لام ماون. لەو بڵاوكراوانەشدا كە دە ساڵ تێپەڕیوە بەسەر بڵاوكردنەوەیاندا نووسیومە: من لە عیسای كوڕی مەریەم (عليه السلام) دەچم لە سیفەتە تەواوەكانیدا، ئەمەش بەڵگەیەكی ترە لەسەر ڕاستگۆییم بۆ ئەو كەسانەی بیر دەكەنەوە، چونكە ئەگەر ئەو ڕاگەیاندنەم كە تێیدا گوتوومە من هاوشێوەی مەسیحم فێڵی مرۆڤ بوایە و ئیلهام نەبووایە لەلایەن خوای گەورەوە، ئەوا دە ساڵ بگرە دوازدە ساڵ پێش ڕاگەیاندنەكەم كە من مەسیحی بەڵێندراوم نەمدەتوانی یەك لە دوای یەك كۆمەڵێك ئیلهام بڵاوبكەمەوە لەلایەن خۆمەوە بۆ خستنە ڕووی ڕاستیی ئەو ڕاگەیاندنە، چونكە هەموو كەسێك دەتوانێت لەوە تێبگات كە بەگشتی مرۆڤ ناتوانێت پیلان دابنێت تا ئاستێك پێشتر بناغە دابنێت بۆ كارێك یان بانگەشەیەك كە پاش دوازدە ساڵ بە ئاشكرا دەربكەوێت. پاشان سەیرترین شت ئەوەیە كە خوای گەورە مۆڵەتی درۆزنێكی ستەمكاری لەم شێوەیە بدات بۆ ماوەیەكی درێژ هەتا لەو ڕۆژەوە دوازدە ساڵ تێپەڕێت بەسەر درۆكەیدا، لەگەڵ ئەوەی كابرای درۆزن بێشەرم و چاو قایم بێت لە درۆكەیدا، وە پێشتر بڕیاری دابێت كە پاش دوازدە ساڵ بانگەشەی ئەمە و ئەوە بكات، وە پێشتر بناغەیەكی دانابێت بۆ بانگەشەكەی كە بەدڵنیاییەوە خۆی هاوشێوەی مەسیحە! بەهەڕەمەكی و بێ بەڵگە ئەم قسەیە نەكات، بەڵكو بە پشتبەستن بە ئیلهام خۆی بە هاوشێوەی مەسیح لەقەڵەم بدات لە سیفەتە تەواوەكاندا، وە خۆی بە بە بەشێك لە گەوهەرە تایبەتیەكەی ئەو ئەژمار بكات. پاشان تەنھا بەوەندە واز نەهێنێت، بەڵكو 12 ساڵ پێش بانگەشەكەی بڵاوی بكاتەوە كە ئەو مەسیحە، وە بە ئاشكرا بە بەرچاوی خەڵكەوە زۆر بە ڕوونی لە كتێبەكەی خۆی “البراهین الأحمدیة”دا ڕایبگەیەنێت كە خوا ناوی ناوە عیسا، وە بەڵێنی پێداوە كە بە شێوەیەكی سروشتی دەیمرێنێت و بەرزی دەكاتەوە بۆ لای خۆی، وە پاكی دەكاتەوە لە هەموو تۆمەتەكانی نكوڵیكاران، وە شوێنكەوتووانی سەر دەخات بەسەر بێباوەڕاندا هەتا ڕۆژی قیامەت. پاشان خوا تەنها مۆڵەتی پێ نەدات، بەڵكو یارمەتیشی بدات و سەری بخات بەهۆی نیشانەكانەوە لەڕێگەی ئیلهامەوە و كۆمەڵێكی بۆ دروستبكات، لەگەڵ ئەوەی خوا (سبحانه وتعالى) لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت كەسی درۆزن سەر ناخات، بەڵكو بە خێرایی لەناوی دەبات و كۆمەڵەكەی تەفروتونا دەكات، تەنانەت خوا (عز وجل) بە سەرداری پێغەمبەران دەفەرموێت: ئەگەر بەناوی منەوە درۆت هەڵبەستایە ئەوا شادەماری دڵت دەپچڕێنرا.
بۆیە ئەگەر ڕاست نەبوایە كە خوا بە خێرایی پەلاماری ئەو درۆزنە دەدات كە بەهۆی ئەوەی بە درۆ بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەكات هەوڵ دەدات خەڵكی گومڕا بكات، ئەوا بەڵگە هێنانەوەكە دەربارەی پێغەمبەریش (ﷺ) ڕاست نیە كە ئەگەر درۆزن بووایە – پەنا بەخوا – خوا پەلاماری دەدا. وە لەگەڵ ئەم ماوە درێژە و سەدەها پشتگیری خوایی و سەدەها نیشانەدا، نەیارەكانیش هەزارەها دوعایان لێ كردووم كە سزای خوا دابەزێتە سەرم، وە لە موباهەلەكانیشیاندا بە چاوی پڕ لە فرمێسكەوە پاڕاونەتەوە لە خوا و داوای ئەوەیان كردووە كە سزای خوایی دابەزێتە سەرم، بەڵام تەنها سووكی و ڕسواییان بۆ ماوەتەوە. وە خوای گەورە دەزانێت كە من داوای دابەزاندنی سزام نەكرد بۆ سەر هیچ دوژمنێك لە هیچ موباهەلەیەكدا، وە دوعای مردنم نەكرد لە عەبدوڵڵا گەزنەیی كە لە ئەمریستەر موباهەلەی لەگەڵدا كردم، بەڵام ئەو زۆر دوعای كرد و پاڕایەوە. پێشتر و بەردەوام ئامانجم لە موباهەلە ئەوەیە كە بە شێوەیەكی گشتی نیشانە ئاسمانیەكان دەربكەون بۆ پشتگیركردنم، وە بۆ ڕسوایی و زەبوونی ئەو نەیارەی موباهەلە دەكات، ئەوە بەس بێت كە خوای گەورە لە هەموو جێگایەكدا سەركەوتنی من ئاشكرا بكات. كەواتە ئەمانە هەمووی نیشانەی ڕاستگۆیی منن، بەڵام بۆ كەسێك كە ڕادەمێنێت.
بەداخەوە جار لە دوای جار پرسیارم لێ دەكرێت: بەڵگە چیە لەسەر ڕاستی ئەو بانگەشەیەت كە تۆ خۆت مەسیحی بەڵێندراویت؟ بێگومان ئەو كەسانە نازانن بەڵگە چی بووە لەسەر ئەوەی عیسا (عليه السلام) كەسە بەڵێندراوەكە بووە، وە لەسەر ئەوەی پێغەمبەری ئازیزمان خاتەمی پێغەمبەرانی بەڵێندراو بووە؟ ئایا بەڵگەكە ئەوە نەبووە كە خوای گەورە ڕاستگۆیی ئەوانی سەلماندووە لەڕێگەی كۆمەڵێك نیشانەی زۆرەوە؟ وە لەگەڵ ئەوەی جوولەكە مەسیحیان (عليه السلام) قەبوڵ نەكرد بەڵكو بەردەوام هەتا ئەمڕۆ دەڵێن ئەو مەسیحی بەڵێندراو نەبووە، بەڵام لەڕێگەی موعجیزە و نیشانەكانیەوە چەسپا كە ئەو لەلایەن خواوە ڕەوانەكراوە. [پەراوێز: كەسێك بە ناوی “هیدایەتوڵڵا” تۆمەتباری كردم بەوەی من نكوڵی دەكەم لە موعجیزەكانی عیسا (عليه السلام)، وە نامیلكەیەكی بڵاوكردەوە و لە هەندێ دەستەواژەی كتێبەكەمەوە “لابردنی وەهمەكان” بە گوێرەی خەیاڵی خۆی ئەوەی هەڵێنجاوە كە من بە تەواوەتی نكوڵیم كردووە لە موعجیزەكانی مەسیح (عليه السلام)، پەنا بەخوا. بەڵام پێویستە ڕوون بێت ئەوە بریتیە لە كورت بینی و كەم تێگەیشتنیان. بێگومان من نكوڵی لەوە ناكەم كە مەسیح (عليه السلام) خاوەنی موعجیزە بووە، وە گومانی تێدا نیە ئەویش هەندێ موعجیزەی لێوە دەركەوتووە، لەگەڵ ئەوەی بە ڕەچاوكردنی ئەوەی لە ئینجیلدا هاتووە ڕەخنەی توند دەگیرێت لە موعجیزەكانی، وەكو چیرۆكی گۆمە ئاوەكە، وە نكوڵیكردنی بەردەوامی خۆی لەوەی كە خاوەنی موعجیزە بێت، بەڵام ئێمە لە كوێ و ئینجیل لە كوێ، چونكە لە قورئانی پیرۆزەوە ساغ دەبێتەوە كە ئەو هەندێ موعجیزەی پێ دراوە. بەڵام یەكێك لە هەڵەكانی زانا بێ ئاگاكانمان ئەوەیە كە باوەڕیان وایە ئەو وەك بەدیهێنەری جیهانەكان جەستەی ئاژەڵێكی دروست كردووە و پاشان فووی پێدا كردووە و بە زیندوویی فڕیوە، وە دەستی خستووەتە سەر مردوو ئینجا مردووەكە زیندوو بووەتەوە و ڕۆیشتووە. وە توانای زانینی غەیبیشی هەبووە، وە تا ئەمڕۆ نەمردووە، بەڵكو بە جەستە ماددیەكەیەوە لە ئاسماندایە. دەی ئەگەر هەموو ئەم شتانە كە دراونەتە پاڵی ڕاست بن، ئەوا چ گومانێك دەمێنێتەوە لەوەدا كە مەسیح بەدیهێنەری جیهان و زانای پەنهانیەكان و زیندووكەرەوەی مردووەكانە؟ وە ئەگەر، لەم دۆخەدا، یەكێك لە مەسیحیەكان بەڵگە بهێنێتەوە لەسەر خوایەتی مەسیح بە گوێرەی بنەمای: بوونی پێداویستیەكانی شتێك بوونی ئەو شتە پێویست دەكات، ئەوا برا موسوڵمانەكانمان وەڵامیان چی دەبێت؟ ئەگەر وتیان موعجیزەی لەم شێوەیە لە ئەنجامی دوعاوە ڕوودەدات، ئەوا ئەمە زیادەیەكە بۆ كەلامی خوا، چونكە لە قورئانی پیرۆزەوە ئەوە دەفامرێتەوە كە ئەو شتەی وەك شێوەی باڵندە دروست كرابوو، بەهۆی فووپێداكردنیەوە دەفڕی، وە لە قورئانی پیرۆزدا هەرگیز باسی دوعا نەكراوە، وە ئەوەش باس نەكراوە كە ئەو شتەی لەسەر شێوەی باڵندە دروست كراوە ژیانی تێدا بووە. بۆیە ڕەوا نیە لەلایەن خۆمانەوە شتێك زیاد بكەین بۆ كەلامی خوا، چونكە ئەمە دەستكاریكردنە و بە هۆیەوە نەفرەت كراوە لە جوولەكە. كاتێك ئەوە نەچەسپا كە ژیانی تێدا بووبێت، بەڵكو لە تەفسیری معالم التنزيل و تەفسیرە زۆرەكانی تریشەوە ئەوە چەسپاوە كە ئەو شێوەی باڵندەیە بۆ ماوەیەكی كەم فڕیوە پاشان وەك خۆڵ كەوتووەتە سەر زەوی، كەواتە دەكرێت چی لەمەوە حاڵی بین، جگە لەوەی كە ئەو شێوە باڵندەیە خودی خۆڵ بووە نەك زیاتر. هەروەك یاریە قوڕینەكان بە هۆی كۆمەڵێك ئامرازەوە دەجووڵێن كە مرۆڤ دروستی كردوون، بە هەمان شێوە ئەو یارییانە جوڵاون لە ئەنجامی چوونە ناوەوەی ڕۆحێكی پێغەمبەر بۆ ناویان. ئەگینا ئەگەر خالقیەتی ڕاستەقینەت پەسەند بكرێت، ئەوا ئەمە شیرك و فەسادێكی گەورە پێویست دەكات. مەبەستە ڕاستەقینەكە بریتیە لە موعجیزە، وە فڕینی شتێكی مردوو لەگەڵ نەبوونی ژیان تێیدا موعجیزەیەكی گەورەیە. بەڵام ئەگەر لە یەكێك لە خوێندنەوەكانی قورئاندا بۆ ئەم ئایەتە: “فَيَكُونُ حَيًّا” بینرا، یان لەڕووی مێژووییەوە ساغ بوویەوە كە ئەو باڵندانە لەڕاستیدا ژیاون و هێلكەشیان كردووە، وە بەردەوام باڵندەگەلێكی زۆر لە نەوەی ئەوان بوونیان هەیە هەتا ئێستا، ئەوا پێویستە ئەمە بسەلمێنرێت. خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: ئەگەر هەموو دنیا كۆببنەوە بۆ ئەوەی مێشێك دروست بكەن، ناتوانن دروستی بكەن، چونكە ئەمە لێكچوون و گومان پێویست دەكات لە دروستكردنی خوادا. بەڵام ئەو بۆچوونەی كە خوای گەورە ئیزنی داوە مەسیح بەدیهێنەر بێت، ئەوە درۆیە بە دەم خواوە، چونكە دژیەكی لە كەلامی خوادا نیە. وە خوای گەورە ئیزنی كەسێك نادات بە كردنی ئەم جۆرە كارانە، چونكە خوا (عز وجل) ئیزنی نەدا بە سەرداری پێغەمبەران (ﷺ) كە یەك مێش دروست بكات، ئیتر چۆن ئیزنی داوە بە كوڕەكەی مەریەم ئەو كارە بكات؟ لە خوا بترسن مەجاز بە حەقیقەت وەرمەگرن. نووسەر.] گرنگترین داواكاری پێویستە ئەوە بێت كە ئایا مرۆڤە ڕاستگۆیە و لەلایەن خواوە ڕەوانە كراوە یان نا، بەڵام بەڵگە لەسەر ئەوەی كە هاوشێوەیە، ئەوا ئەمە لە خۆوە دەچێتە ناو چوارچێوەی ئەوەی كە ڕاستگۆیە و لەلایەن خواوەیە. لەگەڵ هەموو ئەمانەدا، هەموو ئەو پێداویستیانەی كە بوونیان هەیە، بە دەنگی بەرز ڕایدەگەیەنن كە دەبێت نوێكاری ئەم سەدەیە بریتی بێت لە مەسیحی بەڵێندراو، چونكە نیشانەكانی سەردەمی مەسیحی بەڵێندراو كە وتەی پیرۆزی خوا دەستنیشانی كردوون، هەموویان لەم سەردەمەدا هاتوونەتەدی. ئایا نابینن شانشینی مەسیحیەت هەموو وڵاتانی جیهانی لووشداوە، وە هەموو جۆرە بڵندیەكی بەدەست هێناوە، وە ئەم ئایەتە: {مِّن كُلِّ حَدَبٖ يَنسِلُونَ} بەسەریاندا پیادە دەبێت؟ وە بارودۆخی ئیسلام لەڕووی ئایین و دنیاوە تێكچووە و داڕوخاوە وەك تێكچوونی بارودۆخی جوولەكە لە سەردەمی مەسیحدا (عز وجل). هەروەك چۆن مەسیح لەكاتێكدا هات كە هەڵكێشانی شمشێر لەپێناوی ئاییندا بەهەموو شێوەك نەگونجاو بوو، چونكە جوولەكە دەسەڵاتیان لە دەستدا نەمابوو بە هۆی خراپی هەڵسوكەوتیانەوە، وە شانشینی ڕۆم لەمەدا هەڵە نەبوو – لەڕووی فراوانكردنی خاكی شانشینەكەیەوە – هەتا لە دژی شمشێر بەرز بكرێتەوە؛ هەمان بارودۆخیش پیادە دەبێت بەسەر موسوڵماناندا، بە جۆرێك پاشا موسوڵمانەكان بە هۆی كردەوە نەشیاوەكانیان و نوقم بوونیان لە ڕابواردن و گاڵتە و گەپدا، قەڵەمڕەوەكەیان لەكیس چوو، بەهرەی بەڕێوەبردن و پارێزگاری وڵاتیان تێدا نەمابوو، بۆیە خوا قەڵەمڕەوەكەی ڕادەستی ئینگلیز كرد، ئەوان بە وەرگرتنی قەڵەمڕەوەكە هیچ ستەمێكیان نەكرد و هیچ كەسێكیان قەدەغە نەكرد لە نوێژ یان ڕۆژوو یان حەج، بەڵكو ئازادی و ئاسایشی گشتییان دابین كرد. ئیتر چۆن خوای بەخشندە و میهرەبان فەرمان دەكات بە هەڵكێشانی شمشێر لە دژیان، لەگەڵ ئەوەی ئەوان چاكەكارن؟ ئایا لای خوا (عز وجل) شمشێری ماددی تاكە ئامراز بوو بۆ بڵاوكردنەوەی ئایین بەبێ شمشێری ڕۆحی؟ سەرەڕای ئەوە، ئەو باوەڕەی بە شمشێر پەیدا دەبێت لەم كاتانەدا شایستەی متمانە پێكردن نیە. ئینگلیز بە زەبری شمشێر هیچ كەسێكی نەخستووەتە ناو ئایینەكەی خۆیەوە، هەتا بەرەنگاربوونەوەی شمشێر بە شمشێر بكرێت. بەڵكو خەڵكی بە هۆی فەلسەفەی نوێ و مەزهەبی سروشتگەرا و وەسوەسەی قەشەكانەوە لەناو چوون و گومڕا بوون، وە وەڵامی ئەمانە بریتیە لە سەلماندنی ڕاستیی ئیسلام نەك هەڵكێشانی شمشێر لە دژی خەڵكی. بێگومان خوای گەورە لە ناو موسوڵماناندا بە گوێرەی داخوازیی بارودۆخیان موسڵیحێكی ڕەوانە كردووە هاوشێوەی مەسیح، بەبێ شمشێر و ڕم، وە تەنها حەربەیەكی ئاسمانی پێداوە بۆ لە ناوبردنی درۆ و چەواشەكاری. وە لە سەرەتای سەدەی چواردەدا مەسیحی بەڵێندراو هات، هەروەك ژمارە 1400 لە دەستەواژەی: “عیسی عند منارة دمشق” وە هەڵدەهێنجرێت بە گوێرەی نرخی ژمارەیی پیتەكان. وە لەبەر ئەوەی نرخی ژمارەیی پیتەكان لە ئایەتی: {وَءَاخَرِينَ مِنۡهُمۡ لَمَّا يَلۡحَقُواْ بِهِمۡۚ} بریتیە لە 1275، بۆیە ئەو موسڵیحە لە هەمان سەردەمدا ئامادە كراوە بۆ ئیسڵاحی خەڵكی. هەروەك قورئانی پیرۆز مژدەی داوە كە لەكاتی شەپۆلدانی ئاژاوەی مەسیحیەكاندا فوو دەكرێت بە كەڵەشاخدا، بۆیە بەگوێرەی ئەمە ئەو موسڵیحە دەركەوت. پێش وەخت زۆرێك لە بەندەكانی خوا لەڕێگەی ئیلهامەوە لەلایەن خوای گەورەوە پێشبینی دەركەوتنی ئەویان كردووە، بگرە هەندێكیان 32 ساڵ پێش دەركەوتنی ناوەكەشیان ڕاگەیاند و گوتیان ئەو خۆی مەسیحی بەڵێندراوە و عیسای ڕاستەقینە مردووە. وە زۆرێك لەو كەسانەی خاوەنی كەشف بوون، دیارییان كردووە كە كاتی هاتنەكەی سەدەی چواردەیە و ئیلهامەكانی خۆشیان تۆمار كردووە. كەواتە -دوای هەموو ئەمانە- چ بەڵگەیەك گەورەترە بۆ سەلماندنی كۆمەڵێك بابەت كە پێویستە تێیاندا هەندێ بوار بەجێبهێڵرێت بۆ باوەڕبوون بە غەیبیش؟
سەرباری ئەمە، كۆمەڵێك نیشانەی ترم هەیە كە نیشانەگەلێكی مەزنن و هێشتا لە دۆخی تاقیكردنەوە و ئەزمووندان، لەوانە پێشبینیەكەم سەبارەت بە مونشی عەبدوڵڵا ئاتهەمی ئەمریتسەری، كە ماوەی هاتنەدیەكەی پانزە مانگە لە 5ی حوزەیرانی ساڵی 1893زوە دەستی پێ كردووە، وە پێشبینیەكەم دەربارەی باندێت لیخهرامی پیشاوەری، كە ماوەی هاتنەدیەكەی شەش ساڵە و لە ساڵی 1893ز وە دەست پێ دەكات، وە پێشبینیەكەم سەبارەت بە مردنی زاواكەی میرزا ئەحمەد بەگی هۆشیاربپوری -كە لە دانیشتوانی گوندی “بەتتی” پارێزگای لاهۆرە- وە ماوەكەی لە بەرواری ئەمڕۆوە، واتە لە 21/9/1893ز وە 11 مانگی ماوە. هەموو ئەم شتانە كە لە سەرووی توانای مرۆڤەوەن بەسن بۆ جیاكردنەوەی ڕاستگۆ لە درۆزن، چونكە زیندووهێشتنەوە و مراندن لە دەستی خوادایە. ئەگەر كەسێك تا ڕادەیەكی زۆر لای خوا پەسەند نەبێت، ئەوا خوا بە هۆی دوعاكەیەوە و لەپێناویدا یەكێك لە دوژمنەكانی لەناو نابات، بە تایبەتی كاتێك ئەو كەسە خۆی بە نێردراوی خوای گەورە ئەژمار بكات، وە ئەو كەرامەتەی خۆی بە بەڵگەیەك لە قەڵەم بدات لەسەر ڕاستگۆییەكەی.
كەواتە، پێشبینیەكان شتانێكی سادە و ئاسان نین، وە شتانێك نین لە دەستی مرۆڤدا بن، بەڵكو تەنها لە دەستی خوای گەورەدان. كەواتە ئەگەر كەسێك هەیە بۆ ڕاستی بگەڕێت، ئەوا با چاوەڕێی كاتی هاتنەدی ئەو پێشبینیانە بكات. ئەم سێ پێشبینیەی كە ئێستا باسكران، سێ ئایینی گەورە دەگرنەوە لە هیندستان و پەنجابدا، واتە یەكێكیان پەیوەستە بە موسوڵمانانەوە، و ئەویتریان بە هیندۆسەكانەوە، و سێهەمیشیان بە مەسیحیەكانەوە.
ئەو پێشبینیەی كە پەیوەستە بە موسوڵمانانەوە، زۆر مەزنە و بەشەكانی ئەمانەی خوارەوەن:
(1) میرزا ئەحمەد بەگی هۆشیارپوری لە ماوەی سێ ساڵدا دەمرێت.
(2) وە زاواكەی كە بریتیە لە مێردی كچە گەورەكەی، لە ماوەی دوو ساڵ و نیودا دەمرێت.
(3) وە میرزا ئەحمەد بەگ نامرێت هەتا ڕۆژی هاوسەرگیری كچە گەورەكەی.
(4) وە ئەو كچەش نامرێت هەتا ئەو هاوسەرگیریە نەكات و نەبێت بە بێوەژن و دووبارە مارە نەكرێتەوە.
(5) وە منیش نامرم هەتا هەموو ئەم ڕووداوانە ڕوو نەدەن.
(6) وە مارە دەكرێت لە من. وە ئاشكرایە كە هەموو ئەم شتانە لە توانای مرۆڤدا نین.
ئەگەر هەموو ئەم سەلماندنانە بەس نین بۆ “میان عەتا موحەممەد”، ئەوا ڕێگا زۆر ئاسانەكە ئەوەیە كە بە وردی ئەم كتێبە بخوێنێتەوە، پاشان لەڕێگەی بڵاوكراوەیەكەوە ڕایبگەیەنێت و ئاگادارم بكات كە قەناعەتی نەكردووە بەوەی تێیدا هاتووە، وە بەردەوام بە درۆی دەزانێت، وە دەیەوێت دەرحەق بە خۆی نیشانەیەك دەربكەوێت. منیش بە ئیزنی خوا هەڵوەستە دەكەم لەسەر كارەكەی، وە من تەواو دڵنیام خوا (سبحانه وتعالى) تووشی شكستم ناكات لە بەرامبەر هیچ نەیارێكدا، چونكە من لەلایەن خۆیەوە ڕەوانە كراوم، وە بە فەرمانی خۆی هاتووم بۆ نوێكردنەوەی ئایینەكەی. بەڵام پێویستە لەسەری بەشێوەیەكی گشتی ڕێگەم پێ بدات لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی ڕاگەیاندنێكەوە كە چۆن بمەوێت ئیلهامێك بڵاوبكەمەوە كە سەبارەت بەو پێم دەگات. من سەرم سوڕ دەمێنێت بۆچی ئەو تەنگەتاو بووە، لەكاتێكدا پێویستە لەسەر موسوڵمانان دڵخۆش بن بە دەركەوتنی نوێكارێك، وە بۆچی پێی ناخۆشە خوای گەورە كەسێكی ناردووە بۆ سەلماندنی ڕاستی ئایینەكەی؟ بەڵام من دەزانم دۆخی باوەڕی زۆربەی زۆری موسوڵمانان زۆر خراپە، وە ژەهری فەلسەفەی ئێستا بیروباوەڕەكانی ئەوانی لە ڕەگەوە هەڵكێشاوە. گومانی تێدا نیە ئەوان بە زمان ناوی ئیسلام دەڵێنەوە، بەڵام دڵیان زۆر دوورە لەم ئایینەوە، وە وتەی خوا و تواناكانی بووە بە مایەی پێكەنین لایان.
ئەمە دۆخی میان عەتا موحەممەدیشە.
لە بیرمە كاتێك پێشبینی مردنی بەڕێز عەبدوڵڵا ئاتهەمم ڕاگەیاند بە خۆی لە ئەمریتسەر، میان عەتا موحەممەد هات بۆ شوێنی مانەوەم و نموونەیەكی هێنایەوە و گوتی پزیشكێك پێشبینی مردنی ئەوی كردووە و گوتوویەتی عەتا موحەممەد لە ماوەی ئەوەندەدا دەمرێت، بەڵام ئەو ماوەیە بە سەلامەتی تێپەڕی، پاشان ڕۆشتووە بۆ لای ئەو پزیشكە و سڵاوی لێ كردووە و پزیشكەكە پێی گوتووە: تۆ كێیت؟ ئەویش گوتوویەتی: من عەتا موحەممەدم، ئەو كەسەی پێشبینی مردنیت كردبوو. مەبەستی لە گێڕانەوەی ئەم بەسەرهاتە ئەوە بوو كە هەموو ئەم شتانە درۆ و قسەی بێمانان. بەڵام با میان عەتا موحەممەد بزانێت كە نموونە هێنانەوەكەی بەو پزیشكە تەنها ئەوە دەسەلمێنێت كە بە تەواوەتی بێ ئاگایە لە نووری ئاسمانی. گومانی تێدا نیە زاتێك هەیە پێی دەوترێت “الله”، وە سنووردار نیە لە سەردەمێكدا لەڕووی پشتگیریكردنی ئایینە ڕاستەكەیەوە، بەڵكو هەمیشە لەكاتی پێویستدا نیشانە ئاسمانیەكان پیشان دەدات، وە سەرلەنوێ باوەڕی خەڵكی دنیا دادەمەزرێنێتەوە. لە هێنانەوەی نموونەی پزیشكەكەوە دەردەكەوێت كە تا چ ڕادەیەك باوەڕت بە خوای گەورە هەیە!! ئێستا بە لامەوە گونجاوە كە لێرەدا ئەم نامیلكەیە كۆتایی پێ بهێنم.
فالحمد لله أولا وآخرا وظاهرا وباطنا هو مولانا نعم المولی ونعم النصیر.
نووسەر
بەندەی لاواز میرزا غولام ئەحمەدی قادیانی
ڕۆژی هەینی، 22/9/1893ز، قادیان
*****
شایستەی سەرنجی حكومەت
منی بەندەی لاواز بە كورتی و ڕوونی دەڵێم، حكومەتی چاكەكاری ئینگلیز چاكە و خزمەتی هەبووە بەرامبەر ئەم خێزانە هەر لە سەردەمی باوكی خوا لێخۆشبوومەوە میرزا غولام مورتەزا، هەتا ئەمڕۆ. لەبەر ئەوە، هەستی سوپاسگوزاری بەرامبەر ئەم حكومەتە بەخشندەیە لە هەموو گەردیلەیەكی بوون و قەوارەمدا ڕەگی داكوتاوە بەبێ هیچ زۆرلەخۆكردنێك. ناكرێت ئەو خزمەتانەی كە بە دڵسۆزیەوە باوكی خوا لێخۆشبووم ئەنجامی داون لەپێناوی بەرژەوەندیی ئەم حكومەتە، لە ژیاننامەكەی جیابكرێنەوە. هەمیشە بە گوێرەی توانای خۆی ڕاستگۆیی و ئەمەكی پیشانداوە بۆ خزمەتكردنی حكومەت لە هەلومەرجە جۆراوجۆرەكاندا و كاتێك پێویست بووبێت، بە جۆرێك مرۆڤ ناتوانێت ئەو خزمەتانە ئەنجام بدات ئەگەر لە ناخی دڵیەوە دڵسۆز و وەفادار نەبێت بۆ كەسێك. لە ئاژاوەكەی ساڵی 1857زدا، كاتێك خەڵكانی بێ ئەدەب هەرایەكیان بەرپا كرد لە وڵاتدا و یاخی بوون لە حكومەتە چاكەكارەكەی خۆیان، باوكی بەڕێزم لە گیرفانی خۆی پەنجا ئەسپی كڕی و لەگەڵ سوارچاكدا پێشكەشی حكومەتی كردن. هەروەك لە بۆنەیەكی تردا بە پێشكەشكردنی 14 سوارچاك خزمەتی كرد. بۆیە بە هۆی ئەم خزمەتانەیەوە، كە بە دڵسۆزیەوە ئەنجامی دەدان، لای حكومەت بوو بە كەسێكی خۆشەویست، وە لە دیوەخانی حاكمی گشتیدا بەو پەڕی ڕێزەوە كورسیەكی پێ بەخشرا. وە دەسەڵاتدارانی ئینگلیز لە هەموو ئاستەكاندا بە ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرد. هەڵبەت براكەمی نارد بۆ ئەوەی بەشداری بكات لە هەندێ جەنگدا تەنها بۆ خزمەتكردنی حكومەت، وە لە هەموو لایەكەوە حكومەت دەستخۆشی لێ كرد، هەتا لەم دنیا فانیە كۆچی كرد پاش ئەوەی هەموو تەمەنی بە ناوبانگی چاكەوە بەسەر برد. وە پاش ئەوە برا گەورەكەم میرزا غولام قادر بە درێژایی ژیانی بە دڵسۆزیەوە بەردەوام بوو لە خزمەتكردنی حكومەت بە ڕۆح و بە گیان ، و لەمەدا شوێنپێی باوكی خوالێخۆشبوومی هەڵگرت، هەتا ئەویش لەم دنیا فانیە كۆچی كرد. پێم وایە زۆربەی ئەو دەسەڵاتدارانەی ئینگلیز كە لە سەردەمی باوكمدا بوون و بە چاوی خۆیان خزمەتەكانی ئەویان بینی، هەتا ئێستاش لە ژیاندا ماون. لەوانە “مستەر گریفن” كە كتێبێكی نووسیووە دەربارەی گەورە و پیاوماقووڵانی پەنجاب و تێیدا بە چاكە باسی باوكمی كردووە.
بەڵام پاش وەفاتی ئەو ئازیز و پیاو چاكانە خوای گەورە دڵی وەرچەرخاندم لە دنیا، وە پێم خۆش بوو كە پەیوەندیم لەگەڵ خوای گەورە لەسەر بناغەی ڕاستگۆیی و دڵسۆزی و خۆشەویستی تەواوەتی بنیاد بنرێت. بۆیە خوای گەورە دڵمی پڕ كرد لە خۆشەویستی خۆی، بەڵام نەك لە ئەنجامی هەوڵ و تێكۆشانی خۆم، بەڵكو تەنها بەهۆی فەزڵ و چاكەی خۆیەوە. بۆیە منیش پێم خۆش بوو بە پێی توانا لە خۆشەویستی و ناسینی خوای گەورەدا بەرەو پێش بچم، وە بە شێوەیەكی ڕاست و دروست بزانم خوا كێیە، وە ڕەزامەندیەكەی لە چیدایە، ئەوە بوو دڵی خۆمم بە جوانی پاك كردەوە لە هەموو دەمارگیریەك، وە بینایم پێ درا پاش ئەوەی بە چاكی چاوی خۆمم خاوێن كردەوە لە هەموو خەوشێك، وە هاوكاریم خواست لە خوا، ئینجا بۆم دەركەوت و لەڕێگەی ئیلهامی پیرۆزی خۆیەوە (عز وجل) ئاگاداری كردم كە زاتێكی كامڵ و بێ كەموكوڕیە لە هەموو سیفەتەكانیدا، لە ئەزەلەوە بەردەوام لە یەك دۆخدایە، وە دیاردەی ڕوودان نایەت بەسەریدا، كەسی لێ نابێت و نامرێت. وە ئەو كەسەی لە دایك دەبێت و دەمرێت هیچ پەیوەندیەكی بە خواوە (سبحانه وتعالى) نیە -جگە لە پەیوەندی بەندایەتی- هەتا بگوترێت هاوبەشیەتی لە خودایەتیەكەیدا. بەڵكو ئەم تێڕوانینە خراپترە لە نكوڵیكردن لە بوونی خوا (عز وجل)، وە ئەو پەڕی بیرۆكەیەكی قێزەونە و خراپترە لە هەموو خراپەكانی مرۆڤ.
لەڕاستیدا پایە بڵندترین كەس لەناو بەندە پەسەندەكانی خوادا پێغەمبەران و نێردراوانن. گومانی تێدا نیە ئەوان خۆشەویستی خوان و پەسەند كراون لەلای و ئەوپەڕی ڕێزلێگیراون. وە بە تەواوەتی خۆیان تەرخان كردووە بۆی و بە ڕەنگی ئەو (سبحانه وتعالى) ڕەنگكراون، وە بەهۆی ئەوانەوە شكۆی خوای گەورە دەركەوتووە، خوای گەورە لە ناو ئەواندایە و ئەوانیش لە ناو خوای گەورەدان. بەڵام ناكرێت بە مانای ڕاستەقینە یەكێك لەوان بە خوا یان بە كوڕی خوا لە قەڵەم بدەین. گومانی تێدا نیە لەم ناكۆكیەدا موسوڵمانان لەسەر حەقن و مەسیحیەكان هەڵەن. بەڵام لەوەناچێت لەم سەردەمەدا ئەم هەڵەیە لە ناو مەسیحیەكاندا بەردەوام بمێنێتەوە. ئینگلیز نەتەوەیەكن، خوای گەورە دەیەوێت ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕایانبكێشێت بەرەو پێشكەوتن و دەوڵەمەندی و ژیری و تێگەیشتن، وە ڕۆژ بە ڕۆژ لە ڕاستگۆیی و حەق و دادپەروەریدا بەرەوپێش دەچن. وا دەردەكەوێت وەك ئەوەی سەرچاوەی زانستە كۆن و نوێیەكان بن. لەبەر ئەوە هیوایەكی بەهێز هەیە كە خوای گەورە ئەم سەروەت و سامانەش ببەخشێت پێیان، بگرە بە ڕای من بەخشیویەتی بە دڵیان.
بەهەرحاڵ، مادام خوای گەورە بۆ بەڕێوەبردنی سیستەمی ماددی و كارووباری دنیایمان لەم نەتەوەیەدا حكومەتێكی بۆ دامەزراندووین، وە لەماوەی ژیانی خۆماندا كۆمەڵێك چاكەی گەورەمان لێ بینیون، كە بەجێهێنانی ئەركی سوپاسگوزاری لەسەریان ئاسان نیە، لەبەر ئەوە دووپاتی دەكەینەوە بۆ حكومەتە بەخشندەكەمان، كە ئێمە وەك پێشینەكانمان ئامۆگاریكارێكی دڵسۆزین بۆی. تەنها دەسەڵاتی دوعاكردمان هەیە، بۆیە لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە كە ئەم حكومەتە بپارێزێت لە هەموو شەڕ و خراپەیەك، وە دوژمنەكانی تووشی شكست و سووكی و ڕسوایی بكات. بێگومان خوای گەورە واجبی كردووە لەسەرمان سوپاسی حكومەتی چاكەكار بكەین، وەك چۆن سوپاسی خۆی (عز وجل) دەكەین. دەی ئەگەر سوپاسی ئەم حكومەتە چاكەكارە نەكەین یان لە نیازماندا خراپەیەكمان شاردەوە، ئەوا سوپاسی خوایشمان نەكردووە، چونكە سوپاسی خوا و سوپاسی حكومەتێكی چاكەكار كە خوا وەك نیعمەت بەخشیویەتی بە بەندەكانی یەك شتن و پەیوەستن بە یەكەوە، وازهێنان لە یەكێكیان وازهێنان لەوی تریشیان پێویست دەكات.
هەندێ كەسی گەمژە و كاڵفام پرسیار دەكەن: ئایا ڕەوایە جیهاد بكرێت دژی ئەم حكومەتە یان نا؟ پێویستە ڕوون ئاشكرا بێت ئەو كەسانە ئەم پرسیارەیان لەوپەڕی گەوجێتیەوە سەرچاوەی گرتووە، ئەگینا مانای جیهادكردن چیە دژی كەسێك كە سوپاسكردن لەسەر چاكەكانی فەرز و واجبە؟ بە ڕاستی دەڵێم كە ناپاكی كردن لە كەسی چاكەكار خووی مرۆڤی بێ شەرم و ناخ بۆگەنە. بۆیە ڕێبازی من، كە بەردەوام دووپاتی دەكەمەوە، ئەوەیە كە ئیسلام دوو بەشە: یەكەم: گوێڕایەڵی خوا، وە دووەم گوێڕایەڵی ئەو حكومەتەی كە ئاسایش بەرپا كردووە و لەژێر سێبەری خۆیدا پەناگایەكی دابین كردووە بۆمان و لە دەستی ستەمكاران دەمانپارێزێت، وە ئەو حكومەتە بریتیە لە حكومەتی بەریتانیا. ڕاستە ئێمە لە ئاییندا جیاوازین لەگەڵ گەلانی ئەورووپیدا، وە هەندێ شت بە ڕەوا نازانین سەبارەت بە خوا كە ئەوان بە ڕەوای دەزانن، بەڵام ئەو بابەتە ئایینیانە هیچ پەیوەندییان نیە بە پەیوەندی نێوان هاوڵاتی و حكومەتەوە. خوای گەورە زۆر بە ڕاشكاوی فێرمان دەكات كە سوپاسگوزار و گوێڕایەڵی پاشایەك بن كە بە ئاشتی و ئاسایش لە سێبەرەكەیدا دەژین. بۆیە ئەگەر یاخی بووین لە حكومەتی بەریتانیا، وەك ئەوە وایە لە ئیسلام و خوا و پێغەمبەر یاخی بووبین. كەواتە لەم دۆخەدا كێ لە ئێمە ناپاكترە، چونكە یاسا و شەریعەتی خوامان پشتگوێ خستووە. نكوڵی لەوە ناكرێت كە زۆرێك لە موسوڵمانان، ئەوانەی كەللەڕەقیەكەیان زاڵە بەسەر دادپەروەریەكەیاندا، تا ڕادەیەك بە هۆی ئەو نەزانیەی كە هەیانە چاوەڕوانی مەهدیەكی خوێنڕێژ دەكەن كە زەوی سوور بكات بە خوێنی نەیارەكان، نەك هەر ئەمە، بەڵكو بانگەشەی ئەوەش دەكەن كە مەسیحیش (عليه السلام) لە ئاسمانەوە دادەبەزێت بۆ هەمان مەبەست، بۆ ئەوەی لە خوێنی ئەو جوولەكە و مەسیحیانەی كە لە دەستی مەهدی ڕزگاریان دەبێت و لە ژیاندا دەمێننەوە ڕووبارێكی ڕەوان دروست بكات لەزەویدا. بەڵام ئەم بیرۆكانە كە هەندێ لە موسوڵمانان لەدڵی خۆیاندا دەیانشارنەوە، وەك شێخ موحەممەد حوسێن بەتاڵەیی و كۆمەڵەكەی، تەواو هەڵەن و بە ڕاشكاوی پێچەوانەی كتێبی خوان. ئەو نەفامانە تەنها خوێنڕشتنیان پێ خۆشە، بە ئەندازەی گەردیلەیەك خۆشەویستی و دڵسۆزی بۆ دروستكراوانی خوا لەدڵیاندا نیە. بەڵام ڕێبازی ڕاست و دروستی ئێمە كە بەهۆیەوە ئەو كەسانە تەفكیرمان دەكەن، ئەوەیە كە هیچ كەسێك بە ناوی مەهدیەوە نایەت، بەڵام مەسیحی بەڵێندراو هاتووە. بەڵام هەرگیز شمشێر بەكار ناهێنێت، بەڵكو لەڕێگەی ئاشتی و ڕاستگۆیی و خۆشەویستیەوە ڕۆژگار وەردەچەرخێنێت بۆ یەكتاپەرستی. كاتەكە بەڕێوەیە بگرە نزیكە، كە لەسەر زەویدا هەرگیز نە ڕام چندەر دەپەرسترێت، نە كرشنا، نە مەسیح (عليه السلام)، بەڵكو خواپەرستە ڕاستگۆكان ڕوو دەكەنە خوای ڕاستەقینە. وە با بزانرێت كە ڕەچاوكردنی مافەكانی پاشایەك كە لە سێبەرەكەیدا بە ئاشتی و ئاسایش دەژین، لەڕاستیدا بریتیە لە بەجێهێنانی مافەكانی خوا. كاتێك لە ناخی دڵەوە گوێڕایەڵی ئەم جۆرە پاشایە دەكەین، وەك ئەوە وایە خواپەرستی بكەین. ئایا دەكرێت ئیسلام فێرمان بكات خراپە بكەین بەرامبەر ئەو كەسەی چاكەی كردووە لەگەڵماندا؟ وە كەسێك فڕێ بدەینە ناو ئاگرەوە كە لە سێبەرێكی چڕدا پەناگایەكمان بۆ ئامادە دەكات؟ وە كەسێك بەرد باران بكەین كە نانمان پێ دەدات؟ كێ هەیە لەو كەسە بێ شەرم و بێ ئابڕووتر بێت كە ئەوە بێت بە دڵیدا خراپە بكات بەرامبەر كەسێك چاك بووە بۆی؟
ئامانج لەم ڕێخۆشكردن و ئامادەكاریە ئەوەیە كە دووپاتی بكەینەوە بۆ حكومەت ئێمە لە ناخی دڵمانەوە سوپاسی دەكەین، وە بە هەموو توانای خۆمان دڵسۆزی دەنوێنین بۆی. كەوتووەتە بەر گوێم كەسێك كە لە شاری بەتاڵە نیشتەجێیە لە پارێزگای گورداسبوور، وە خۆی ناساندووە بە شێخ ئەبو سەعید موحەممەد حوسێن -لەسەر بنەمای ئەوەی لە هەندێ بابەتی جوزئیدا بۆچوونی جیاوازە لەگەڵ مندا، وە بەگوێرەی ئەوەی دوژمنایەتیەكی توندی هەیە بۆ من، وە لەبەر نەبوونی دادپەروەری لەلای و بەهۆی گوڕوتینێكی دڕندانەوە- لەلای حكومەت لە پاشملە بە خراپە هەندێ شتی پێچەوانەی واقیعی باس كردووە دژی من، بۆ ئەوەی حكومەت گومانی خراپ بە من ببات. وە لای حكومەت درۆی كردووە سەبارەت بە پەیوەندی دڵسۆزانەی بنەماڵەكەم لەگەڵ حكومەتدا، وە هەوڵ دەدات لەژێر درۆ و قسە هەڵبەستراوەكانیدا ئەم پەیوەندیە دۆستانەیە بشارێتەوە و ئەسپەردەی بكات. وە تەنها بە هۆی هەڵچوونی دوژمنایەتیەكەی و حەسوودیە كەسیەكەیەوە جەخت لەوە دەكاتەوە كە من پاك و دڵسۆز نیم بۆ حكومەت، پەنا بەخوا.
ئەم گەمژەیە هەرگیز بیری لەوە ناكاتەوە كە لە فێڵ و ساختەچێتی و درۆ و دەلەسەوە ئەو هێزە دروست نابێت كە بە شێوەیەكی سروشتی لە ڕاستگۆییەوە دروست دەبێت. یەك درەوشانەوەی هێزی ڕاستی چیای درۆ ورد و خاش دەكات. وە بۆگەنی كەللەڕەقی و بێ باوەڕی كە لە درۆدا هەیە، ناكرێت بشارێتەوە لەو هەستی بۆنكردنەی كە خوای گەورە بەخشیویەتی بە كاربەدەستان. لەگەڵ ئەوەی هەموو ئەم جۆرە درۆودەلەسە و بێشەرمیانەی ئەو شایستەی ئەوەیە لەڕێگەی دادگاوە شوێنی بكەوین بە هۆی ئەوەی ڕێز و شكۆی ئێمەی لەكەدار كردووە، بەڵام بەگونجاوم زانی بەوەندە وازبهێنم كە ئەم حكومەتە بەخشندەیە ئاگادار بكەمەوە لە درۆ و دەلەسەكانی. وە من هیوام وایە ئەم حكومەتە دانایە بە باشی پەی دەبات بە حەقیقەتی ئەم تۆمەتانەی ئەو، وە بە سەرنجدانێكی سادە دەگاتە ناوەڕۆكەكانیان، وە دەبێت ئابڵۆقەی ئەم جۆرە خراپەكارە بدرێت، بۆ ئەوەی لەداهاتوودا یەكێك لە كەسە نەفس نزمەكان نەوێرێت هەڵسوكەوتی نەشیاوی لەم جۆرە ئەنجام بدات. حكومەتە دانا و دادپەروەرەكەمان دەزانێت پێویستە لەسەر هەموو هەواڵدەرێك سەرەتا بە شێوەیەكی گومانبڕ لێكۆڵینەوە بكات لەو شتەی كە دەیەوێت حكومەتی لێ ئاگادار بكاتەوە، پاشان بۆچوونی بێ گومانی خۆی لە بارەیەوە ئاشكرا بكات. ئێستا ئەم حكومەتە دادپەروەرە ئەگەر بیەوێت ئەوا دەتوانێت، لەپێناوی بنەماڵەیەك كە دڵسۆزە بۆی و پێشتر كۆمەڵێك بڕوانامەی باڵای پێ داوە كە شایەتی دەدەن لەسەر ڕازیبوونی لێی، ئەم درۆزنە بوختانچیە بانگ بكات كە بە هۆی گۆڤارەكەیەوە “إشاعة السنة” كۆمەڵێك شتی گوتووە بە حكومەت پێچەوانەی ڕاستین، وە داوای ئەو بەڵگە و هۆكارانەی لێ بكات كە بە گوێرەی ئەوانە منی بە خراپەكار و ئاژاوەچیەكی دژ بە حكومەتی ئینگلیزی لە قەڵەمداوە. وە ئەگەر نەیتوانی بەڵگەی قایلكەر بخاتە ڕوو، ئەوا با بە گوێرەی یاسا سزای بدات، چونكە حیكمەت بەتەواوەتی ئەمە دەخوازێت، وە ئەمە بە تەنگەوەهاتنی ئەو بنەماڵەیەی تێدایە كە دڵسۆزە بۆی. لەگەڵ ئەوەی ئەم جۆرە گوڕوتینە لە دەستەواژەكانی هەندێ لەو كەسانەشدا هەیە كە دژایەتیمان دەكەن لەڕووی ئایینیەوە، وەك قەشە عیمادەددین و كەسانی تر، بەڵام ئەوان لەمەدا تا ڕادەیەك چاوپۆشییان لێكراوە بە هۆی نەبوونی زانیاری و بوونی گوڕوتینی ئایینی و دەمارگیری كوێرانە كە چارەسەری نیە، بۆیە ناتوانن قسەی ڕاست بكەن، بەڵام ئەم شێخ بەتاڵەییە سنووری بەزاندووە. بۆیە پێویستە لەسەر ئەم حكومەتە دادپەروەرە سەرنج بدات لەو دەستەواژانەی ئەو كە لە ساڵی 1892 – 1893ز لە گۆڤارەكەییدا “إشاعة السنة” دەرحەق بە من گوتوویەتی، هەروەها ئەوەیش كە لە ساڵی 1884زدا گوتوویەتی، بۆ ئەوەی بزانرێت ئەم كەسە منافقە و حەق دەشارێتەوە و دووڕووە. لەگەڵ ئەوەی من دەزانم ئەم جۆرە فڕوفێڵانە تێناپەڕێت بەسەر حكومەتی زیرەك و دادپەروەردا، كە زانیاری فراوانی هەیە و تێگەیشتووە، وە ئەم حكومەتە كە بە قووڵی بیر دەكاتەوە بە ئاسانی هەست بە ڕاستی بابەتەكە دەكات و دەبینێت ئەم درۆ و باسكردنانە كە لە دەمارگیریەوە سەرچاوەیان گرتووە، بریتین لە حەسوودیەكی سووك و شەرمهێنەر، بەڵام هەرچی چۆنێك بێت وەحی دانابەزێت بۆ حكومەت، لەبەر ئەوە دەكرێت بە قسەی هەندێ كەسی شەڕانگێز فریو بخوات كاتێك یەك شت دەڵێن، هەروەك دەكرێت بە شێوەیەكی گشتی مرۆڤ فریو بخوات، بۆیە بە پێویستم زانی كەمێك ئەم بابەتە ڕوون بكەمەوە.
ئێستاش وەك تێبینیەك بۆ حكومەت بڕگەیەكی كورت دەگوازینەوە لە گۆڤارەكەی كە پێشتر باسكرا، واتە گۆڤاری “إشاعة السنة”ی ساڵی 1884ز ژمارە 6 بەرگی 7، ئەم بڕگەیە لێدوانێكە لەسەر كتێبەكەم “البراهین الأحمدیة”، بۆ ئەوەی حكومەتی ژیر و تێگەیشتوو ئاگادار بێت لەوەی كە ئەم كەسە پێشتر چی نووسیوە دەربارەی من و ئێستاش چی دەنووسێت. ئەو بڕگەیەش ئەمەیە:
وەڵامدانەوەی تانە و تەشەری سیاسی
لە ناو كەسانی هاوچەرخماندا كەس نیە لە ئێمە زاناتر بێت بە بارودۆخ و بیروباوەڕەكانی نووسەری كتێبی “البراهین الأحمدیة”. نیشتیمانمان یەكە، بەڵكو هەردووكمان هاوپیشە بووین لە خوێندن لە سەرەتای تەمەنەوە كاتێك بەیەكەوە “القطبي” و “شرح ملا”مان دەخوێند. لەو كاتەوە هەتا ئەمڕۆ بە بێ پچڕان نامەگۆڕینەوە و چاوپێكەوتن لەنێوانماندا بەردەوام بووە، بۆیە ئەو قسەیەی كە دەڵێین لە هەموو كەس زاناترین بە بارودۆخ و بیروباوەڕەكانی شایستەی ئەوەیە كە بە زیادەڕەوی دانەنرێت.
نووسەر هەرگیز نزیكی بیرۆكەی دژایەتی حكومەتی ئینگلیزی نەكەوتووەتەوە و ئەم بیرۆكەیە بە مێشكیدا نەهاتووە، نەك هەر ئەو بەڵكو لە هەموو بنەماڵەكەشیدا كەسێك نیە ئەم جۆرە بیرۆكانەی لەدڵیدا حەشار دابێت. بگرە باوكی بەڕێزی، میرزا غوڵام مورتەزا، بە كردەوەی خۆی و لەسەر زەمینەی واقیع لەكاتی گێژەڵوكەی یاخیبوونەكە، واتە ئاژاوەكەی ساڵی 1857ز، سەلماندی كە كەسێكی دڵسۆز و بەئەمەكە بۆ حكومەت. ئەو دەمەی ئاژاوەگێڕە شەڕانگێزەكان یاخی بوون لەكاتی ئەم ئاژاوەیەدا لە “نهر ترمون” كە پەیوەستە بە گورداسبوورەوە، باوكی بەڕێزی -لەگەڵ ئەوەی لەو كاتەدا سەركردەیەكی گەورە یان كەسێكی زۆر دەوڵەمەند نەبوو- لە گیرفانی تایبەتی خۆی پەنجا ئەسپی كڕی لەگەڵ هەموو تفاقێكی پێویست، وە پێشكەشی حكومەتی كرد وەك هاوكاریەك بۆی لەگەڵ كۆمەڵێك سوارچاكدا بە ڕابەرایەتی كوڕە ئازیزەكەی خوا لێخۆشبوو میرزا غوڵام قادر. بێگومان لەسەر ئەم كارەی حكومەت سوپاسی كرد و دیاریەكی پێ خەڵات كرد وەك دان پێدانانێك بەم خزمەتەدا. سەرەڕای ئەمە میرزای خوا لێخۆشبوو (باوكی نووسەر) هەمیشە جێگای لوتف و ڕێزی حكومەت بوو لەسەر بنەمای ئەم خزمەتانە. وەك ڕێزێك كورسیەكی پێ بەخشرابوو لە دیوەخانی فەرمانڕەوادا. وە دەسەڵاتداران و بەرپرسان لە پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتیدا (واتە فەرماندار و جێگرەكانیان) ناو بەناو كۆمەڵێك بڕوانامەیان پێ دەدا وەك ئاماژەیەك بۆ ڕازیبوونیان لێی، وە لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆر لەو بڕوانامانە لای من هەن. لەو بڕوانامانەوە دەردەكەوێت كە لە ناخی دڵەوە و بە گوڕوتینێكی زۆرەوە نووسراون، وە ناكرێت سەبارەت بە كەسێك بنووسرێن مەگەر كەسێك كە دڵسۆزێكی تایبەتی و وەفادارێكی ڕاستگۆ بێت. زۆربەی كاربەدەستان و جێگرەكانیان لەكاتی گەشت و گەڕانە فەرمیەكانیاندا بەهۆی ڕەوشتی جوان و خۆشەویستییان دەچوون بۆ ماڵی میرزای بەڕێز بۆ چاوپێكەوتنی وەك ڕێزلێنان و دڵنەوایی كردنی. كاتێك كۆچی دوایی كرد، بریكاری گشتی و بریكاری دارایی و دادوەر لەڕێگەی نامەكانیانەوە داخ و خەفەتی زۆری خۆیان دەربڕی، وە بەڵێنیاندا لە داهاتوودا ڕێز لەم بنەماڵەیە بگرن و موراعاتی بكەن و بایەخی پێ بدەن. وەك ڕێزێك بۆ ئەم بنەماڵەیە كە هەر لە كۆنەوە بنەماڵەیەكی دڵسۆز و دەستپاك بوون، بریكاری دارایی بە تایبەتی تكای كرد بۆ میرزا سوڵتان ئەحمەد (كوڕی نووسەر) كە لە پۆستی بەرپرسی باڵا دابمەزرێت لە بەڕێوەبەرایەتیەكەدا، وە ئەم تكانامەیەی نێردرا بۆ پارێزگا لەگەڵ فەرمانی جێبەجێ كردنەكەیدا.
بەكورتی، ئەم خانەوادەیە بەردەوام دڵسۆز بوون بۆ حكومەت و هەر لە كۆنەوە جێگای لوتف و میهرەبانی حكومەت بوون. بۆ سەلماندنی ڕاستی ئەم بابەتە، لە خوارەوە سێ نامە دەهێنینەوە لە كۆی ئەو نامانەی كە لامانە، بۆ ئەوەی حەسوودە بێ ئابڕووەكان بزانن ئەم خانەوادەیە چەندە بەڕێز و خاوەن پایە بوون لای حكومەتی ئینگلیزی، ئینجا سڵ بكەنەوە لە ویست و نیازە خراپەكانیان، وە بۆ ئەوەی موسوڵمانی ئاسایی نەخەڵەتێن پێیان و گومانی خراپ ببەن بەم كتێبە و نووسەرەكەی یان وەك دڕندە دژی بووەستن.
دەقی نامەكە:
وەرگێڕانی نامەكە: (ڕێزدار جی نیكۆڵسن) ژمارە 353
بۆ بەڕێز میرزا غوڵام مورتەزاخان، گەورەی قادیان، پارێزراو بن.
بەڕاستی ئاگاداربووم لە داواكاریەكەتان، كە تێیدا خزمەتەكانی خۆتان و خانەوادەكەتان لە ڕابردوودا و مافەكانتان بیر خستمەوە. من دەزانم لەو كاتەوەی حكومەتی بەریتانیا هاتووە ئێوە و خانەوادەكەتان بەدڵنیاییەوە بەردەوام دڵسۆز و جێی متمانە بوون لەناو هاوڵاتیانی دەوڵەتدا. لەڕاستیدا، مافەكانتان شایستەی ئەوەن بە ڕاستی ڕەچاو بكرێن. بەهەرحاڵ، دەتوانن دڵنیا بن و قەناعەتتان هەبێت كە حكومەتی بەریتانیا هەرگیز مافی خانەوادەكەتان و خزمەتەكانی لەبیر ناكات، وە لە دەرفەتێكی گونجاودا ڕێز و پێزانینی شایستەتان پێ دەبەخشێت. پێویستە لەسەرتان بەردەوام هاوڵاتیی دڵسۆز و متمانەپێكراو بن، چونكە ئەمە ڕەزامەندی حكومەت و بەرژەوەندی ئێوەی تێدایە.
لە 11/6/1849ز، ئەنار كەلی، لە لاهۆر.
دەقی نامەكە:
وەرگێڕانی نامەكە:
ڕۆبێرت كاست، بریكاری گشتی لە لاهۆر، بۆ میرزا غوڵام مورتەزا خان، گەورەی قادیان.
لەبەر ئەوەی ئێوە لە ڕابردوودا یارمەتیەكی گەورەتان پێشكەش كردووە، بەوەی كە كۆمەڵێك سوارچاكی پڕ چەك و كۆمەڵێك ئەسپتان دابین كردووە بۆ حكومەت لەكاتی ئاژاوەی ساڵی 1857ز دا، وە لە سەرەتاوە تا ئەم كاتە بە دڵسۆزی ماونەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی لای حكومەت ڕێز پەیدا بكەن. بۆیە، بەخششێكتان پێ دەبەخشرێت بە بڕی 200 ڕوپیە، وەك دان پێدانان بە خزمەتە چاكەكانتان و پاداشتێك بۆ دڵسۆزیتان. وە بە ویستی بریكاری باڵا كە ناوی براوە لە نامەی ژمارە 576 لە ڕێكەوتی 10/8/1858ز، ئەم بڕوانامەیە نووسرا و پێشكەشتان دەكرێت، وەك بەڵگەیەك لەسەر ڕەزامەندی حكومەت بۆ دڵسۆزی و ناوبانگی ئێوە.
نووسراوە لە: 20/9/1858ز.
دەقی نامەكە:
وەرگێڕانی نامەكە:
بریكاری دارایی پەنجاب.
هاوڕێی ئازیزم میرزا غوڵام قادر، گەورەی قادیان، پارێزراو بن.
هەڵبەت ئاگاداربووم لە نامەكەتان كە لە دووی ئەم مانگەدا نووسراوە. من زۆر خەفەتبارم بۆ وەفاتی باوكتان میرزا غوڵام مورتەزا، كە زۆر ئاواتەخواز بوو بۆ خێر و چاكە و سەركردەیەكی دڵسۆز بوو بۆ حكومەت. وەك ڕێزێك بۆ خزمەتەكانی خانەوادەكەتان، من هەمان ئەو ڕێزە لە تۆ دەگرم كە گیراوە لە باوكی دڵسۆزتان. وە لە داهاتوودا لە بیرم دەبێت و بایەخ دەدەم بە خۆشگوزەرانی ئێوە و گێڕانەوەی موڵك و ماڵتان كاتێك دەرفەت ڕەخسا.
نووسراوە لە: 29/6/1876ز.
سێر ڕۆبێرت ئیگرتن، بریكاری دارایی لە پەنجاب.
لەگەڵ ئەوەی نووسەر (بەڕێز میرزا غوڵام ئەحمەد) هیچ چالاكیەكی لەم شێوەیەی نەبووە بەهۆی سەرقاڵ بوونی لە بواری زانستدا و بەهۆی شێوازی ژیانی كە وەك ژیانی دەروێشەكان وایە، بەڵام ئەویش بەگوێرەی توانای خۆی و بە ئەندازەی ئەوەی كە شیاوە بە پێگەی زانا و دەروێشەكان كەمتەرخەمی نەكردووە لەدڵسۆزی و هاوخەمی بۆ حكومەت. بێگومان، شمشێری زاناكان قەڵەمە، وە چەكی دەروێشەكان دوعا و پاڕانەوەیە. وە نووسەر بەم دوو چەكە كەمتەرخەمی نەكردووە لەدڵسۆزی و هاوخەمی بۆ حكومەت و یارمەتیدانی.
بێگومان چەندین جار بە قەڵەمەكەی نووسیویەتی [پەراوێز: لە خوارەوە بە كورتی قسەی ئەسڵی نووسەر دەخەینەڕوو لە بەرگی سێیەم و چوارەمی ئەم كتێبەدا. نووسەر لە لاپەڕەكانی سەرەتای بەرگی سێیەمدا دەڵێت: “ئەو كاروبارانەی كە پێویستە لەسەر موسوڵمانان بە هەوڵ و تێكۆشانی خۆیان جێبەجێیان بكەن بە ئامانجی چاككردنی بارودۆخیان، لەكاتی ڕامان و سەرنجدان ئۆتۆماتیكی بۆیان دەردەكەوێت و پێویست بە ڕوونكردنەوە و شیكردنەوەیان ناكات. بەڵام لەو كاروبارانە كارێك هەیە كە بە تایبەتی شایەنی باسكردنە، ئەویش ئەوەیە كە سۆز و گرنگیپێدانی حكومەتی ئینگلیزی بەندە پێوەی، واتە پێویستە حكومەت متمانەی تەواوی بەوە هەبێت كە موسوڵمانانی هیندستان هاوڵاتیەكی وەفاداری ئەو حكومەتەن. چونكە هەندێك لەو ئینگلیزانەی كە زانیارییان نیە، بەتایبەتی دكتۆر “هەنتەر”، سەرۆكی ئێستای لیژنەی فێركردن، لە یەكێك لە نووسراوە بەناوبانگەكانی خۆیدا پێداگری دەكات لەسەر بانگەشەكەی خۆی، كە گوایە موسوڵمانان كەسانێكی دڵسۆز و بەوەفا نین بۆ حكومەتی ئینگلیز و پێیان وایە جیهادكردن دژی ئەم حكومەتە ئەركی سەرشانیانە. لەگەڵ ئەوەی بە سەرنجدان لە شەریعەتی ئیسلام بۆ هەموو كەس دەچەسپێت كە ئەم بیرۆكەیەی ئەو باتڵە و تەواو پێچەوانەی ڕاستیە، بەڵام جێگای داخە كە ڕەفتاری هەندێك لە دانیشتوانی ناوچەی “كۆهستان” و كەسانێكی گەمژە و بێ ئەدەب پشتگیری ئەم بیرۆكەیە دەكات. ڕەنگە ئەم دیمەنانە، كە بە ڕێكەوت ڕوو دەدەن، هۆكار بووبن بۆ جێگیركردنی ئەم بانگەشەیە لای دكتۆری ناوبراو، چونكە ئەم جۆرە ڕەفتارانە ناوبەناو لەلایەن نەفامەكانەوە ئەنجام دەدرێن. بەڵام شاراوە نیە لە كەسی توێژەر كە ئەم جۆرە خەڵكانە بە تەواوەتی دوورن لە فێركاریەكانی ئیسلامەوە، بەڵكو ئیسلامەتیەكەیان لە مەسیحیەتی “مەكلین” دەچێت. بۆیە ئاشكرایە ئەم ڕەفتارانەیان كۆمەڵە ڕەفتارێكی كەسیە و لە ئەنجامی پابەندبوونیان بە ئیسلامەوە بەرهەم نەهاتووە. لە بەرامبەردا، پێویستە سەیری هەزارەها كەس لە موسوڵمانان بكرێت كە هەمیشە ئەوپەڕی دڵسۆز و ئەمین بوون بەرامبەر حكومەتی ئینگلیزی و بەردەوامیش بەو شێوەیەن. وە هیچ موسوڵمانێكی بە ئەدەب و شارستانی و بەختەوەر بەشداری نەكرد لەو ئاژاوە و پشێویەدا كە لە ساڵی 1857ز ڕوویدا، جگە لە هەندێ كەسی نەفام و ڕەفتار ناشیرین. بگرە موسوڵمانە هەژارەكانیش زیاتر لە توانای خۆیان هاوكاری حكومەتی ئینگلیزییان كرد. ئەوە بوو باوكی خوا لێخۆشبووم لە گیرفانی خۆی – لەگەڵ ئەوەی كەسێكی كەمدەست بوو – لە ئەنجامی دڵسۆزی و گوڕوتین و هاوخەمییەوە پەنجا ئەسپی كڕی و لەگەڵ پەنجا سوارچاكی بەهێز و شارەزادا وەك هاوكاریەك پێشكەشی حكومەتی كردن، وە زیاتر لە توانای خۆی هاوخەمی و دڵسۆزی نواند. بەڵام ئەو موسوڵمانانەی كە ماڵ و سامانی زۆریان هەبوو كۆمەڵێك خزمەتی گەورە و دیاریان ئەنجامدا لەم بوارەدا.
ئێستا دەگەڕێمەوە بۆ خستنەڕووی ئەوەی كە موسوڵمانان نموونەیەكی باڵایان پیشاندا لەدڵسۆزی و ئەمەك، بەڵام لە بەدبەختی موسوڵمانان دكتۆری ناوبراو چاوی نوقاند لە هەموو نموونەكانی وەفاداری ئەوان، وە بەهیچ شێوەیەك ئەو خزمەتانەی لەبەرچاو نەگرت كە بەدڵسۆزیەوە ئەنجامدرابوون. بەهەرحاڵ، پێویستە لەسەر برا موسوڵمانەكانمان سەرلەنوێ دووپاتی بكەنەوە بۆ حكومەت كە ئەوان دڵسۆزن بۆی، پێش ئەوەی كاریگەر بێت بە فریودانەكانی ئەو. مادام بابەتەكە ڕوونە لە شەریعەتی ئیسلامیدا، وە هەموو موسوڵمانان هاوڕان لەسەر ئەوەی كە كوشتار یان جیهادی چەكداری بە هەموو شێوەیەك حەرامە دژی ئەو دەسەڵاتەی بە ئاسایش و خۆشگوزەرانی و ئازادی لەژێر سێبەرەكەیدا دەژین و سوودیان وەرگرتووە لە چاكە و بەخششەكانی، وە لەڕاستیدا حكومەتە پیرۆزەكەی بەتەواوەتی هاوكارییان دەكات بۆ بڵاوكردنەوەی چاكە و هیدایەت. بۆیە زۆر بە داخەوە زانایانی ئیسلام بەیەكەوە لە بازنەیەكی فراواندا ئەم بابەتە بڵاو ناكەنەوە، بەمەش دەرفەتێك دەڕەخسێنن بۆ كەسانی نەزان كە زمان و قەڵەمەكانیان بخەنە كار بۆ ئەوەی كۆمەڵێك ڕەخنەیان ئاراستە بكەن، كە دەكرێت ئەم ڕەخنانە بە ناهەق دینەكەیان لەكەدار بكەن و زیان بگەیەنن بە دنیاكەشیان. بۆیە بە ڕای من كارێكی پڕ لە حیكمەتە ئەگەر ڕێكخراوی “ئەنجومەنی ئیسلامی” لە لاهۆر و كەلكوتا و مومبای و شوێنەكانی تریش هەندێ پیاوی ئایینی ناسراو هەڵبژێرێت، كە خەڵكی شایەتی دەدەن لەسەر زانست و تەقوا و فەزڵ و دنیا نەویستییان. وە پاشان ئەهلی زانست، ئەوانەی كە تا ڕادەیەك ناسراون لە ناوچەكانی دراوسێ، بەگوێرەی ئەو بڕیارەی ئێستا باسكرا دەستەواژەكانیان -كە پێكهاتوون لە قەدەغەكردنی ڕاشكاوانەی جیهاد بە گوێرەی شەریعەتی ئیسلامی دژی حكومەتی ئینگلیزی كە پەروەردەكاری موسوڵمانانی هیندستانە و چاكە بۆیان- بەدەستنووس و بەمۆركراوی بنێرن بۆ ئەو پیاوە ئایینیە هەڵبژێردراوانە. وە كاتێك هەموو ئەم نامانە كۆكرانەوە كە دەكرێت ناوی بنرێت “نامەكانی زانایانی هیندستان”، ئینجا با لەچاپخانەیەكدا بە خەتێكی جوان چاپ بكرێت لەگەڵ ئەوەی بەجوانی بایەخ بدرێت بە ڕاستی نووسینەكە، پاشان دە یان بیست نوسخەی بنێردرێت بۆ حكومەت و نوسخەكانی تر دابەش بكرێن بەسەر خەڵكدا لە ناوچە جیاوازەكانی پەنجاب و هیندستاندا، بەتایبەتی ناوچەكانی هەرێمی “سەرحەد”. ڕاستە هەندێك موسوڵمانی دڵسۆز و خەمخۆر وەڵامیان نووسیوە بۆ بیروبۆچوونەكانی دكتۆر “هەنتەر”، بەڵام وەڵامدانەوە لەلایەن هەندێ موسوڵمانی كەمەوە هەرگیز جێگای وەڵامی بەكۆمەڵ ناگرێتەوە. گومانی تێدا نیە وەڵامی بەكۆمەڵ بەهێز و كاریگەر دەبێت، بە جۆرێك دەبێتە هۆی سڕینەوەی یەكجاری دەستەواژە هەڵەكانی دكتۆر “هەنتەر”، وە هەندێ موسوڵمانی نەشارەزایش بەباشی ئاگادار دەبن لە بیروباوەڕە ڕاست و دروستەكانی خۆیان، هەروەك دڵپاكی موسوڵمانان و دڵسۆزی جەماوەر وەكو پێویست ئاشكرا دەبێت بۆ حكومەتی ئینگلیزی. وە بەهۆی ئەو ئامۆژگاریەی كە لەو كتێبەدا دێت بیروبۆچوونەكانی هەندێ كەسی كاڵفام لە دانیشتوانی “كۆهستان” ڕاست دەبنەوە.”
لەكۆتاییدا بە ئەركی سەرشانی خۆمی دەزانم ئەمەی خوارەوە ڕابگەیەنم: لەگەڵ ئەوەی پێویستە لەسەر هەموو خەڵكی هیندستان ئەم حكومەتە بە نیعمەتێكی خوا بزانن، بە ڕەچاوكردنی خزمەت و یارمەتیەكانی دەسەڵاتدارێتی ئینگلیزی، كە خەڵكی بەگشتی سوودمەند بوون لێیان بەهۆی ئەم حكومەتە و حیكمەتە ئاسوودەبەخشەكەیەوە، وە سوپاسی خوا (عز وجل) بكەن لەسەری، وەك چۆن سوپاسی دەكەن لەسەر نیعمەتەكانی تری، بەڵام ئەگەر موسوڵمانانی پەنجاب باوەڕیان بەوەی نەبێت ئەم حكومەتە -كە ڕەحمەتێكی مەزنە لەلایەن خواوە بۆ ئەوان- نیعمەتێكی هەرە مەزنە، ئەوا ئەوپەڕی نەزان و سپڵەن. پێویستە لەسەریان بیربكەنەوە پێش ئەم حكومەتە لە چ دۆخێكی ئازاراوی و نالەباردا دەژیان، پاشان چۆن شادبوون بە ئاشتی و ئاسایش. لەڕاستیدا ئەم حكومەتە وەك بەرەكەتێكی ئاسمانی وایە بۆ ئەوان، كە بە هاتنی هەموو ئێش و ئازارەكانیان نەما و ڕزگاریان بوو لە هەموو جۆرە ستەم و چەوسانەوەیەك، وە ڕزگاریان بوو لە هەموو ئەو شتانەی كە بە ناهەق ئاستەنگ و ڕێگر بوون لە ڕێگایاندا. ئێستا هیچ شتێك قەدەغەمان ناكات لە ئەنجامدانی كردەوەی چاك یان حەوانەوەمان تێك بدات. بۆیە لەڕاستیدا خوای بەخشندە و دلۆڤان وەك بارانی ڕەحمەت ئەم حكومەتەی نارد بۆ موسوڵمانان كە بەهۆیەوە بە بەردەوامی نەمامی ئیسلام لە هەموو پەنجابدا سەوز و جوان دەبێت. وە داننان بە چاكەكانیدا لەڕاستیدا بریتیە لە داننان بە چاكەكانی خوادا. ئەو ئازادیەی كە ئەم حكومەتە دابینی كردووە شتێكی بەڵگە نەویستە، بەجۆرێك لە ناخی دڵەوە موسوڵمانە ستەملێكراوەكان لە هەندێ وڵاتی تریشدا پێیان خۆشە كۆچ بكەن بۆ ئەم وڵاتە. بەگوێرەی زانیاری من، لەم ڕۆژگارەدا لە هیچ وڵاتێكدا نموونەی ئەم ئازادیە نیە، كە بەهۆیەوە دەتوانین ئامۆژگاری پێشكەش بكەین لە سێبەری پاراستنی ئەم حكومەتەدا بۆ چاكسازی موسوڵمانان و لابردنی بیدعەكانیان، وە دەتوانین بۆنە ئایینیەكان ئەنجام بدەین كە بە هۆیانەوە گوڕوتین دروست دەبێت لای زانایانی موسوڵمان بۆ برەودان بە ئایینەكەیان لە سایەی ئەم حكومەتەدا، وە بۆ بەكارهێنانی بیر و سەرنجدان لە سێبەرەكەیدا لە ئاستێكی هەرە بەرزدا، وە دەتوانین پاش توێژینەوە قووڵەكان كتێبەكان بنووسین بۆ پشتگیری ئیسلام و سەلماندنی ڕاستی بۆ نەیارەكان. وە بەهۆی پارێزگاری دادپەروەرانەی ئەم شانشینەوە زاناكان پاش ماوەیەكی دوور و درێژ -وەك ئەوەی سەدان ساڵ بێت- دەرفەتێكیان دەستكەوت كە بەوپەڕی ئازادیەوە خەڵكانی كاڵفام ئاگاداربكەنەوە لە خەوشی بیدعەكان و خراپیەكانی شیرك و نەنگی و شوورەییەكانی پەرستنی مەخلوق، وە بۆیان ڕوون بكەنەوە كە ڕێگای ڕاستی پێغەمبەرەكەیان (ﷺ) كامەیە. دەی ئایا ڕەوایە كەسێك ڕقی لەم حكومەتە بێت، كە لە سێبەرەكەیدا هەموو موسوڵمانان بە ئاسایش و ئازادی دەژین، وە وەك پێویست هەموو فەرزەكانی دینی خۆیان ئەنجام دەدەن و سەرقاڵن بە بڵاوكردنەوەی ئایینەكەیان زیاتر لە هەر وڵاتێكی تر؟ هەرگیز نەخێر، ڕەوا نیە، ئەم جۆرە بیرۆكە پیسە هەرگیز نایەت بە مێشكی كەسێكی پابەند و چاكەكاردا.
بەڕاستی و دروستی دەڵێم ئەم دەسەڵاتە لە هەموو جیهاندا تاكە دەسەڵاتە لەمڕۆدا لە سێبەری سۆز و بەزەییەكەیدا هەندێ لە ئامانجە ئیسلامیەكان هاتوونەتەدی، كە هەرگیز ناكرێت لە وڵاتەكانی تر بێنەدی. ئەگەر سەفەر بكەن بۆ وڵاتی شیعە، دەبینن پەست و توڕەن لە ئامۆژگاریەكانی ئەهلی سوننە، وە لە وڵاتی سوننەدا شیعە دەترسن لە ئاشكراكردنی ڕای خۆیان. بە هەمان شێوە موقەلیدەكان ناوێرن هیچ بڵێن لە وڵاتی مووەحیدەكاندا و بە پێچەوانەشەوە. ئەگەر بە چاوی خۆیان ببینن بیدعەیەك پەیڕەو دەكرێت، ناتوانن وشەیەك بڵێن دەربارەی. بۆیە ئەم دەسەڵاتە تاكە دەسەڵاتە كە لەژێر سێبەرەكەیدا هەموو گروپێك بە ئاسایش و ئاسوودەییەوە بۆچوونی خۆی دەردەبڕێت. وە ئەم بابەتە زۆر بە سوودە بۆ ئەهلی حەق و ڕاستی، چونكە ئەو وڵاتەی بواری قسەكردن و پێشكەشكردنی ئامۆژگاری تێدا نەبێت، چۆن تێیدا حەق بڵاو دەبێتەوە؟ گونجاوترین وڵات بۆ بڵاوكردنەوەی حەق ئەو وڵاتەیە كە ئەهلی حەق تێیدا دەتوانن بە ئازادی بانگەواز و تەبلیغ بكەن.
وە پێویستە بزانرێت كە ئامانجی ڕاستەقینە لە پشت بەرپاكردنی جیهادی ئایینیەوە ئەوەیە كە ئازادی دابین بكرێت و ستەم نەمێنێت. وە جیهادی ئایینی بەرپا نەكراوە مەگەر دژی وڵاتێك كە تێیدا ژیانی بانگخوازان و ئامۆژگاران لە مەترسیدا بوو بێت كاتی بانگەواز و پێشكەشكردنی ئامۆژگاری، یان وڵاتێك ئەستەم بووبێت بە ئاشتی و ئاسایش ئامۆژگاری تێدا پێشكەش بكرێت، وە كەس سەلامەت نەبووبێت لە ستەمی خەڵكەكەی كاتی هەڵبژاردنی ڕێگای ڕاست. بەڵام ئەو ئازادیەی كە باڵی كێشاوە بەسەر وڵاتدا لە سایەی دەسەڵاتی ئینگلیزەوە، نەك لەم خراپیانە خاڵیە، بگرە ئەوپەڕی پشتگیری پێشكەوتنی ئیسلام دەكات، بۆیە پێویستە لەسەر موسوڵمانان ڕێز لەم نیعمەتە خواییە بگرن، وە لە سێبەرەكەیدا گەشە بكەن و پێش بكەون لەڕووی ئایینیەوە.
پاشان لە لاپەڕەكانی سەرەتای بەشی چوارەمی ئەم كتێبەدا دەڵێت: ماوەیەكی كەم لەمەوپێش هەندێ لە موسوڵمانان ڕەخنەیان گرت لە وتارێك لە بەرگی سێهەم دەربارەی سوپاسكردنی حكومەتی ئینگلیزی، وە كۆمەڵێك نامەش نێردران، وە هەندێكیان لەو نامانەدا كۆمەڵێك قسەی ڕەقیان نووسیوە و گوتوویانە: بۆچی فەزڵی حكومەتی ئینگلیزی دەدەیت بەسەر حكومەتەكانی تردا؟ لەڕاستیدا ئەگەر حكومەتێك هەبێت فەزڵی هەبێت بەسەر ئەوانی تردا لەڕووی شارستانیەت و باشی سیستەمەوە، لە كوێ كەسێك بۆی هەیە بیشارێتەوە؟ خاسیەتی چاك -لە هەر حكومەتێكدا بێت- لەخودی خۆیدا بە چاكی دەمێنێتەوە، وە حیكمەت ونبووی باوەڕدارە… هتد. وە با ئەوەش بزانرێت كە ئیسلام هەرگیز ئەو بیروباوەڕە بە هی خۆی نازانێت، كە موسوڵمانان لە سایەی حكومەتێكدا بە خۆشی بژین و سوود وەربگرن لە یارمەتی و خزمەتە چاكەكانی، وە لە سێبەرەكەیدا بە پارێزراوی و سەلامەتی ڕزق و ڕۆزی خۆیان بخۆن كە بۆیان بەشكراوە، وە لەسەر نیعمەتە بەردەوامە نەپچڕاوەكانی پەروەردە بن، پاشان وەك دووپشك هەمان حكومەت بگەزن و پێوەی بدەن، وە هیچ سوپاسێكی نەكەن لەسەر مامەڵە جوان و چاكەكانی. بەڵكو خوای گەورە لەڕێگەی پێغەمبەر بەڕێزەكەیەوە (ﷺ) فێرمان دەكات كە وەڵامی چاكە بە چاكەیەكی گەورەتر بدەینەوە و سوپاسی ئەو كەسە بكەین كە نیعمەتی خۆی دەبەخشێت پێمان، وە مامەڵە بكەین لەگەڵ ئەم جۆرە حكومەتەدا بەوپەڕی سۆز و خۆشەویستیەوە و بە دڵێكی پاك هەركاتێك دەرفەتمان بۆ هەڵكەوت، وە بە ڕەزامەندی خۆمان بەباشی گوێڕایەڵی بكەین، وە بە واجبی بزانین. بۆیە هەر جارێك سوپاسی حكومەتی ئینگلیزیم كردبێت لە وتارەكەدا كە تۆماركراوە لە بەرگی سێیەمدا، لە ئەنجامی بیر و ڕای خۆمەوە سوپاسم نەكردووە، بەڵكو ئەو جەختكردنەوە گەورانەی لە قورئانی پیرۆز و فەرموودەكاندا هاتوون و لەبەرچاومدان، پابەندی كردووم بەم كارەوە. بێگومان ئەمە توندڕەویی هەندێ برای كاڵفامی خۆمانە كە بەهۆی كەموكورتی لە بیركردنەوە و چرووكی لە سروشتیاندا پێیان وایە بەشێكە لە ئیسلام.
وەرگێڕانی دێڕە شیعرێكی فارسی: ئەی ستەمكار، بێگومان بیانوو هێنانەوە خووی عاشقان نیە، ئەوەتا تۆ بە هەوانتە هەوڵ دەدەیت ناوبانگی چاكەكاران بشێوێنیت. (البراهین الأحمدیة) لە “چاپخانەی پەنجاب” لە سیالكۆت چاپكراوە.]
وە لە%D