دەربارەی کتێبەکە:
وتەی ڕاشکاو دەربارەی دەرکەوتنی مەهدی و مەسیح کتێبێکە تێیدا بە تێروتەسەلی بەڵگە هێنراوەتەوە لەسەر مردنی مەسیح (سڵاوی خوای لەسەر بێت)، پاشان تێیدا شەرحی ئەو فەرموودانە کراون کە پەیوەستن بە دەرکەوتنی مەسیحی بەڵێندراوەوە (سڵاوی خوای لەسەر بێت)، وە نیشانەکانی دەرکەوتنی شرۆڤە کراوە، وە بەدرێژی لەم کتێبەدا باسی بابەتی دەججال کراوە، پاشان دەربارەی بەردەوامی وەحی لەناو ئوممەتی ئیسلامیدا قسە کراوە، وە نووسەر کتێبەکەی کۆتایی هێناوە بە باسکردنی بەڵگە گرنگەکان لەسەر ڕاستگۆیی مەسیحی بەڵێندراو (سڵاوی خوای لەسەر بێت). وە زۆر کەس ئەم کتێبە بە باشترین و بەسوودترین کتێب دادەنێن لەمبارەيەوە، وە بەهۆیەوە باوەڕیان هێناوە بە مەسیحی بەڵێندراو (سڵاوی خوای لەسەر بێت).
وتەی ڕاشكاو دەربارەی دەركەوتنی مەهدی و مەسیح
بە پێنووسی: نەزیر ئەحمەد موبەششیری سیاڵكۆتی
موبەششیری ئیسلامی ئەحمەدی و ئەمیری پێشووی كۆمەڵی ئەحمەدی لە گانا (ئەفریقای خۆرئاوا)
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
پێشەكی كتێبەكە
سوپاس بۆ ئەو خوایەی كە شایستەی ستايشه و خاوەنی چاكەكانە، وە درود و سڵاو لەسەر خاوەنی مەقامی مەحموود، گەورەی مرۆڤایەتی و خاتەمی پێغەمبەران، پێغەمبەر و پێشەوامان موحەممەدی هەڵبژاردە و ماڵبات و هاوەڵان و خێزانەكانی و خەلیفەكەی ئەحمەد مەسیحی بەڵێندراو، وە درود لەسەر هەموو ئەو كەسانەی كە باوەڕیان هێناوە و دەستیان گرتووە بە ئيسلامەوە و پارێزكارن و ڕێگای ئاشتی دەگرن و لە ڕێگای ڕاست لایان نەداوە، وە درود لەسەر هەموو بەندە چاكەكارەكانی خوا. لەپاشاندا، بێگومان هەستم بەوە كرد كە زۆر پێویستە كتێبێك هەبێت ئەو بابەتانە لەخۆبگرێت كە پەیوەستن بە دەركەوتنی ئیمامی مەهدی و مەسیحەوە (علیه السلام)، بۆیە ئەم كتێبەم نووسی و هەوڵێكی هەژارانەم تێدا خەرج كردووە و ناومنا: (بۆچوونی ڕاشكاو دەربارەی دەركەوتنی مەهدی و مەسیح).
وە دابەشم كردووە بۆ هەشت توێژینەوە. هەڵبەت من ناتوانم هیچ شتێك بنووسم بە بێ ئەوەی یارمەتی وەربگرم لە كتێبەكانی مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) و ئەوەی كە زانا بەڕێزەكانی كۆمەڵی ئەحمەدی نووسیویانە لەمبارەيەوە. بۆیە منیش بەپێی توانای خۆم، یارمەتیم وەرگرت لە نووسین و وتەكانی ئەوان و ڕێبازی ئەوانم گرتەبەر و پەیڕەوی بارنامەكەی ئەوانم كرد كە لە قورئانی پیرۆز و فەرموودە ڕاستەكانەوە هەڵقوڵاوە، وە داواكارم لە خوا كە بیكات بە مایەی سوود و كەڵك بۆ ئەو كەسانەی كە بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێن، و بیكاتە ڕێپیشاندەر بۆ ئەو كەسانەی داوای هیدایەت دەكەن. وآخر دعوانا أن الحمد للە رب العالمین.
نەزیر ئەحمەد سياڵكوتی
بانگخوازی ئیسلامی و ئەمیری كۆمەڵی ئەحمەدی لە گانا
(ئەفریقای خۆرئاوا) ساڵت باند: گانا
شەعبانی ساڵی 1380ك/ شوباتی ساڵی 1961ز
پێڕستی بابەتەكانی كتێبەكە
1- توێژینەوەی یەكەم: مردنی مەسیحی كوڕی مەریەم (علیه السلام)
حەوت بەڵگە لەسەر مردنی مەسیحی كوڕی مەریەم (علیه السلام)
2- توێژینەوەی دووەم: وەڵامدانەوەی ئەو بەڵگانەی كە هەندێ كەس دەیكەن بە پاساو لەسەر ژیانی مەسیحی كوڕی مەریەم (علیه السلام)
3- توێژینەوەی سێيەم: بۆچی لە فەرموودەكاندا مەسیحی بەڵێندراو ناونراوە بە “كوڕی مەریەم”
4- توێژینەوەی چوارەم: مەسیحی بەڵێندراو و مەهدی پەیماندراو پیاوێكە لە ڕۆڵەكانی نەتەوەی فارس
5- توێژینەوەی پێنجەم: نیشانەكانی دەركەوتنی مەسیحی بەڵێندراو و مەهدی پەیماندراو
نیشانەی یەكەم: شكاندنی خاچ
نیشانەی دووەم: هەڵگرتنی سەرانە
نیشانەی سێيەم: كوشتنی بەراز
نیشانەی چوارەم: بەلێشاو ماڵ دەبەخشێتەوە هەتاكو كەس نایەوێت
نیشانەی پێنجەم: لەناوچوونی ئایینەكان
نیشانەی شەشەم: دەرچوونی ئاگرەكە
نیشانەی حەوتەم: ئاگرێك لە زەوی حیجاز
نیشانەی هەشتەم: هەڵهاتنی خۆر لە خۆرئاواوە
نیشانەی نۆيەم: دووكەڵ (الدخان)
نیشانەی دەيەم: دەرچوونی دەعبای زەوی
نیشانەی یانزەيەم: لە نێوان دوو بەرگی زەرددا
نیشانەی دوانزەيەم: وازهێنان لە وشتری تازە ساڵ
نیشانەی سیانزەيەم: نەمانی ڕق و كینە
نیشانەی چواردەيەم: كوشتنی دەججال
نیشانەی پانزەيەم: دەرچوونی یەئجووج و مەئجووج
نیشانەی شانزەيەم: مانگگيـران و خۆرگیـران
نیشانەی حەڤدەيەم: ڕەوانەكردنی مەسیح و دابەزینی لای منارە سپیەكەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق
6- توێژینەوەی شەشەم: دەربارەی نەپچڕانی وەحی
7- توێژینەوەی حەوتەم: هاتنی مەسیحی بەڵێندراو وەك پێغەمبەرێك لە ئوممەتی موحەممەدیدا
فەرموودەكانی پچڕانی پێغەمبەرایەتی
ڕاڤەی خاتەمی پێغەمبەران و “دوای من پێغەمبەر نیە” لەڕوانگەی وتەی زانایانی پێشینەوە
سەلماندنی مانەوەی پێغەمبەرایەتی لە قورئانی پیرۆزدا
سەلماندنی بەردەوامی پێغەمبەرایەتی لە فەرموودەكانەوە
8- توێژینەوەی هەشتەم: بەڵگەكانی ڕاستگۆیی ئەحمەد مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام)
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
سوپاس بۆ خوای گەورە و درود بۆ سەر گیانی پێغەمبەرە بەڕێزەكەی
توێژینەوەی یەكەم
مردنی مەسیحی كوڕی مەریەم (علیه السلام)
بێگومان بابەتی مردنی مەسیح عیسای كوڕی مەریەم (علیه السلام) بابەتێكی بنچینەییە لە نێوان ئێمە -كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی- و ئەو موسوڵمانانەی كە باوەڕیان بە مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) نیە. ئێمە باوەڕمان وایە كە مەسيحيش وەكو پێغەمبەرەكانی تر كۆچی دوایی كردووە و مردووە، وە خوا لە قورئانی پیرۆزدا زیاتر لە پێغەمبەرانی تر بە ئاشكرا مردنی مەسیحی ڕاگەیاندووە؛ چونكە خوای گەورە دەیزانی كە ژمارەیەكی زۆر لە موسوڵمانان لە كاتێك لەكاتەكاندا بانگەشەی ژیانی ئەو (علیه السلام) دەكەن و داكۆكی لە مەسيحيەكان دەكەن لەو باوەڕەیاندا كە گوایە مەسیح خوایە و وەكو هەموو پێغەمبەرانی تر مرۆڤ نیە. ئەوەتا ئێمە لێرەدا كۆمەڵیك ئایەت باس دەكەین لە قورئانی پیرۆزدا كە بەڵگەن لەسەر مردنی مەسیح بۆ ئەوەی كەسانی ژیر سەرنج بدەن و ڕاستی ئاشكرا بناسن.
ئایەتی یەكەم:
﴿وَكُنتُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًا ما دُمْتُ فِيهِمْ فَلَما تَوَفيْتَنِي كُنتَ أَنتَ الرقِيبَ عَلَيْهِمْ وَأَنتَ عَلَى كُل شَيْءٍ شَهِيدٌ﴾ واتە: “تا لەناویاندا بووم شایەت بووم بەسەریانەوە و ئاگاداریان بووم، لەو كاتەشەوە كە تۆ منت مراند خۆت ئاگاداریان بوویت، دیارە خۆت لەهەموو شت ئاگاداریت..” (سورة المائدة: 118).
بێگومان ئەم ئایەتە بە شێوەیەكی ڕۆشن بەڵگەیە لەسەر مردنی مەسیحی كوڕی مەریەم (علیه السلام). چونكە ئەگەر دانماننا بەوەدا، وەك هەندێ لە ڕاڤەكاران دەڵێن، كە ئەو پرسیارەی لەسەرەتای ئایەتەكەی سەرەوەدا كراوە ﴿وَإِذْ قَالَ اللَّهُ يَاعِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ أَأَنْتَ قُلْتَ لِلنَّاسِ اتَّخِذُونِي وَأُمِّيَ إِلَهَيْنِ مِنْ دُونِ اللَّهِ﴾؟ واتە: “ئەو كاتە كە خودا گوتی: ئەی عیسای كوڕی مەریەم تۆ بەو خەڵكەت گوتووە كە جگە لە خوا دەبێت ئێوە من و دایكم وەكو دوو خوا بپەرستن.” تەنھا لەڕۆژی قیامەتدایە بە بەڵگەی ئەم فەرمایشتەی خوای گەورە لەپاش ئەم ئایەتە: ﴿هَذَا يَوْمُ يَنْفَعُ الصَّادِقِينَ صِدْقُهُمْ﴾ واتە: “ئەمڕۆ ڕۆژێكە ڕاستگۆكان ڕاستیەكەیان قازانجیان پێدەگەیەنێت.”، وە بە بەڵگەی وتەی مەسیح (علیه السلام): ﴿إِنْ تُعَذِّبْهُمْ فَإِنَّهُمْ عِبَادُكَ﴾ واتە: “ئەگەر بتەوێت سزایان بدەیت ئەوا بەندەی خۆتن.” ئەوا بێگومان عیسا (علیه السلام) لە وەڵامی خوای گەورەدا دەڵێت كە ئەو چاودێر و شاهید بووە بەسەر گەلەكەیەوە، وە لەگەلەكەی جیانەبووەتەوە مەگەر بەمردن بە بەڵگەی ئەم فەرمايشتەی خۆی: ﴿وَكُنْتُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًا مَا دُمْتُ فِيهِمْ﴾، وە تەنھا بە مردن (وەفاتكردن) لێیان جیابووەتەوە وەك خۆی دەفەرموێت: ﴿فَلَمَّا تَوَفَّيْتَنِي كُنْتَ أَنْتَ الرَّقِيبَ عَلَيْهِمْ﴾ وە مەسیح پاش ئەوەی لە مەسيحييەكان جیابووەتەوە هەرگیز نەیزانیوە كە ئەوان كافر و گومڕا بوون و ئەویان كردووە بە خوای خۆیان، دیارە ئەگەر گەڕانەوەی ئەو لە ئاسمانەوە بۆ سەر زەوی كارێكی گونجاو بێت ئەوا ئەو كاتە دەزانێت كە ئەوان كافر و گومڕا بوون و ئەویان كردووە بە خوا. وە ئاشكرایە كە مەسيحييەكان پێش دابەزینی قورئانی پیرۆز مەسیحیان كردووە بە خوای خۆیان وەك خوای گەورە لەم ئایەتەدا ئاماژەی پێ كردووە: ﴿لَقَدْ كَفَرَ الذِينَ قَالُواْ إِن اللهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ﴾ واتە: “دیارە ئەوانه كافر بوون كە وتیان خودا عیسای كوڕی مەریەمە.” (سورة المائدة). وە هەتا ئێستایش ئەو بەخوای خۆیان دەزانن. وە كۆدەنگی هەیە لەسەر ئەوەی كە مەسيح بەتایبەتی دێت بۆ پووچكردنەوەی ئایینی مەسيحيەكان، ئیتر چۆن وەڵامەكەی ڕاست دەردەچێت كە گوایە هیچ شتێك دەربارەی كاروباریان نازانێت، دیارە ئایەتی باسكراو بەڵگەیەكی ئاشكرایە لەسەر مردنی ئەو، وە پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) ئەم ئایەتەی كردووە بە بەڵگە لە فەرموودەكەی خۆی كە لە بوخاریدا هاتووە، وە مەبەستی لە واژەی (التوفّي) كە لە ئایەتەكەدا هاتووە تەنها مردن بووە هەروەك لە فەرموودەكەی ئیبن عەبباسدا هاتووە: “وتی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت… پیاوانێك لە هاوەڵانی من دێنن بەرەو لای چەپ و ڕاست كێشیان دەكەن, منیش بەسەرسامیەوە دەڵێم هاوەڵەكانم؟ دەوترێت: ئەوانە لەو كاتەوە تۆ لێیان جیابوویتەوە پاشگەزبوونەوە لە ئايینەكەیان. منیش دەڵێم وەك چۆن بەندەی پیاوچاك عیسای كوڕی مەریەم وتی: “تا لەناویاندا بووم شایەت بووم بەسەریانەوە و ئاگاداریان بووم, كاتێكیش كە تۆ منت مراند خۆت چاودێر بووی بەسەریانەوە, وە تۆ ئاگاداری بەسەر هەموو شتێكدا. هەتا فەرمایشتی خوای گەورە: بەدەسەڵاتی كارزان.” لە قەبیصەوە دەڵێت: ئەوانە هەڵگەڕاوەكانن كە لەسەردەمی ئەبوبەكردا هەڵگەڕانەوە و ئەبوبەكریش (رضي الله عنه) جەنگی لەگەڵدا كردن.” دەقی فەرموودەكە: “قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلی الله علیه وسلم: “…يُؤْخَذُ بِرِجَالٍ مِنْ أَصْحَابِي ذَاتَ اليَمِينِ وَذَاتَ الشِّمَالِ، فَأَقُولُ: أَصْحَابِي، فَيُقَالُ: إِنَّهُمْ لَمْ يَزَالُوا مُرْتَدِّينَ عَلَى أَعْقَابِهِمْ مُنْذُ فَارَقْتَهُمْ، فَأَقُولُ كَمَا قَالَ العَبْدُ الصَّالِحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ: ﴿وَكُنْتُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًا مَا دُمْتُ فِيهِمْ، فَلَمَّا تَوَفَّيْتَنِي كُنْتَ أَنْتَ الرَّقِيبَ عَلَيْهِمْ، وَأَنْتَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ، إِنْ تُعَذِّبْهُمْ فَإِنَّهُمْ عِبَادُكَ، وَإِنْ تَغْفِرْ لَهُمْ فَإِنَّكَ أَنْتَ العَزِيزُ الحَكِيمُ﴾ (المائدة: 118)… عَنْ قَبِيصَةَ، قَالَ: “هُمُ المُرْتَدُّونَ الَّذِينَ ارْتَدُّوا عَلَى عَهْدِ أَبِي بَكْرٍ فَقَاتَلَهُمْ أَبُو بَكرٍ رضي الله عنه.” (صحيح البخاري، كتاب بدء الخلق، باب واذكر في الكتاب مريم).
هەروەك لەناو هاوەڵەكاندا دوای كۆچی دوایی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) هەڵگەڕانەوە ڕوویدا بەهەمان شێوە هەڵگەڕانەوە لەناو مەسيحييەكانیشدا دوای كۆچی دوایی عیسا (علیه السلام) ڕوویداوە. ئەگەر دانمان بەوەدانا كە مەسیح (علیه السلام) زیندووە لە ئاسماندا بەجەستە ماددیەكەیەوە و پاشان دێتەخوارەوە و بەچاوی خۆی دەبینێت كە مەسيحييەكان كردوویانە بە خوا؛ ئەوا گومانی تێدا نیە ئەو وەڵامەی كە لە ئایەتەكەدا باسكراوە لە ڕۆژی قیامەتدا درۆ دەردەچێت و پێچەوانەی ڕاستی دەبێت. وە ناكرێت پێغەمبەرێك لە پێغەمبەران لەڕۆژی قیامەتدا درۆ بكات لەبەرامبەر خوای گەورەدا.
ئایەتی دووەم:
﴿إِذْ قَالَ اللهُ يَا عِيسَى إِني مُتَوَفيكَ وَرَافِعُكَ إِلَي وَمُطَهرُكَ مِنَ الذِينَ كَفَرُواْ وَجَاعِلُ الذِينَ اتبَعُوكَ فَوْقَ الذِينَ كَفَرُواْ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ﴾ واتە: “ئەوسا خودا گوتی: ئەی عیسا من دەتمرێنم و بەرزت دەكەمەوە بۆ لای خۆم و لەو كەسانەت پاك دەكەمەوە كە باوەڕیان نەهێناوە و ئەوانەیش كە شوێنكەوتەی تۆن هەتا قیامەت زاڵیان دەكەم بەسەر بێ باوەڕەكاندا.” (سورة آل عمران: 55).
ئەگەر وشەی (التوفّي) لە بابی (التَّفَعُّل) بوو، وە (المتوفّي) واتە بكەرەكە بریتی بوو لە خوا یان یەكێك لە فریشتەكانی، وە المتوفّی (المفعول بە) واتە بەركارەكە یەكێك بوو لەوانەی ڕۆحیان هەیە، وە قەرینەیەك نەبوو كە لای بدات لەو مانایەی بۆی دانراوە- بۆ نموونە وەك خەوتن یان شەو- ئەوا (التوفّي) تەنها مانای مردن و گیان كێشان دەگەیەنێت. وە لە قورئانی پیرۆز و فەرموودەكان و زمانی عەرەبی و دیوانی شاعیرەكان و كتێبی هۆزانڤانە هەڵكەوتووەكانی عەرەبدا تەنها یەك نموونەش نیە كە مانای جگە لە مردن بگەیەنێت لەم جۆرە پێكهاتەیە. لەمبارەيەوە هەندێ نموونەت بەسە لە فەرهەنگەكان و قورئانی پیرۆزدا.
توفّى الله فلانًا. واتە گیانی كێشا. (أقرب الموارد).
توفاه الله أي قبض روحه. واتە گیانی كێشا. (القاموس المحيط).
توفاه الله: إذا قبض نفسه. ئەگەر گیانی كێشا. (لسان العرب).
توفاه الله أماته. مراندی. توفي فلان: قبضت روحه ومات. گیانی كێشرا و مرد. (المنجد).
خوای پەروەردگار دەفەرموێت:
﴿وَالذِينَ يُتَوَفوْنَ مِنكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَاجًا﴾ واتە: “ئەو پیاوانەتان كە دەمرن و هاوسەران بەجێدەهێڵن.” (سورة البقرة).
﴿وَتَوَفَّنَا مَعَ الأبْرَارِ﴾ واتە: “لەگەڵ چاكەكاراندا بمانمرێنە.” (سورة آل عمران).
﴿تَوَفّنِي مُسْلِمًا وَأَلْحِقْنِي بِالصالِحِينَ﴾ واتە: “بە موسوڵمانی بممرێنە و بمگەیەنە بە پیاوچاكان.” (سورة يوسف).
لە فەرموودەكاندا هاتووە:
“عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا، قَالَتْ: تُوُفِّيَ النَّبِيُّ صلی الله علیه وسلم فِي بَيْتِي.” (البخاري، المغازي، باب مرض النبي صلی الله علیه وسلم ووفاته) واتە: لە عائیشەوە (رضي الله عنها) فەرموویەتی: پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەماڵەكەی مندا مرد.
“فلما توفي رسول الله صلی الله علیه وسلم ودفن في بيتها.” (تنوير الحوالك شرح موطأ الإمام مالك، بەرگی 1، لا 231). واتە: “كاتێك پێغەمبەری خوا كۆچی دوایی كرد و لەماڵەكەی ئەودا ئەسپەردە كرا.
“پەروەردگارا هەریەكێك لە ئێمە دەمرێنیت لەسەر ئیمان بمانمرێنە.”
“مَنْ تَوَفَّيْتَهُ مِنَّا فَتَوَفَّهُ عَلَى الْإِيمَانِ.” (مصنف ابن أبي شيبة).
وە لە صەحیحی بوخاریدا هاتووە: وَقَالَ ابْنُ عَبَّاسٍ: ﴿مُتَوَفِّيكَ﴾ “مُمِيتُكَ.” واتە: “ئیبن عەبباس دەڵێت ﴿مُتَوَفِّيكَ﴾ واتە دەتمرێنم.” (بەرگی 3، كتاب التفسير: تفسير سورة المائدة).
لەو نموونانەی پێشەوەدا واژەی (التوفّي) تەنها بەمانای گیانكێشان بەكارهاتووە، وە ئەم واژەیە هەرگیـز بەمانای بەرزكردنەوەی جەستەی ماددی بۆ ئاسمان بەكار نەهاتووە.
بەڵام قسەی هەندێ كەس كە گوایە پیتی (واو) لەم ئایەتەدا بۆ ڕیزبەندی نیە و دەستەواژەی ﴿وَرَافِعُكَ﴾ پێشخراوە و دەستەواژەی ﴿مُتَوَفِّيكَ﴾ دواخراوە؛ ئەمە قسەیەكی پووچە و بريتیە لە دەستكاری كردنی وشەكانی خوا، وەكو جوولەكە كە دەستكاری وتەكانى خوایان دەكرد و جێگۆڕكێیان بە وشەكانی دەكرد، كێ هەیە بوێرێت و زاتی ئەوە بكات كە ئایەتێك پاشوپێش بخات و ئەو ڕیزبەندی و ڕێكوپێكیە تێكبدات كە خوا دایناوە لە كاتێكدا خوای گەورە خۆی قورئانی ڕێكخستووە وەك دەفەرموێت: ﴿وَلَقَدْ وَصَّلْنَا لَهُمُ الْقَوْلَ لَعَلهُمْ يَتَذَكَّرُونَ﴾ واتە: “سوێند بەخوا وتەكانمان (ئایەتەكانمان) بەشوێن یەكدا بۆ ناردن تا پەند وەرگرن و بیربكەنەوە.” (سورة القصص).
زانای پایەبەرز ئەبولقاسم ڕاغیبی ئەسفەهانی لە مانای ئەم ئایەتادا دەڵێت (وتەی خوای گەورە: ﴿وَلَقَدْ وَصَّلْنَا لَهُمُ الْقَوْلَ﴾ واتە بەزۆری ئەم وتارەمان بۆ ناردن كە هەمووی بەیەكەوە گرێدرابوون. (المفردات، لا 546).
لە فەرموودەدا هاتووە: پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە هەردوو ڕكاتەكەدا ﴿قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ﴾ و ﴿قُلْ يَاأَيُّهَا الْكَافِرُونَ﴾ی خوێند پاشان گەڕایەوە بۆ ڕوكن و دەستی لێدا پاشان لە دەرگاكەوە دەرچوو بەرەو سەفا، كاتێك نزیك بوویەوە لە سەفا ئەم ئایەتەی خوێندەوە: ﴿إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِنْ شَعَائِرِ اللَّهِ﴾… فەرمووی: “دەست پێ دەكەم بەوەی كە خوا دەستی پێ كردووە.” ئینجا چووە سەر سەفا. (صحيح مسلم، بەرگی 1، باب حجة النبي صلی الله علیه وسلم. وفي جامع الترمذي “نبدأ بما بدأ الله به: كتاب الحج، باب ما جاء أنه يبدأ بالصفا قبل المروة، وكتاب التفسير: تفسير سورة البقرة). وە لە جامعی (الترمذي) دا هاتووە: دەست پێ دەكەین بەوەی كە خوا دەستی پێ كردووە. (كتاب الحج، باب ما جاء أنه يبدأ بالصفا قبل المروة، وكتاب التفسير: تفسير سورة البقرة).
ببینن چۆن پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێچەوانەی ريزبەندی خوای گەورە نەجووڵاوەتەوە، كەواتە ڕەوا نیە بۆ هيچ ڕاڤەكارێك یان كەسێكی تر ئەم ڕیزبەندیە تێكبدات، بێگومان ڕیزبەندی خوا شایستەتر و لەپێشترە بۆ پەیڕەوكردن.
بەڵام واژەی (الرفع) لە ئایەتی ﴿وَرَافِعُكَ إِلَي﴾ و ﴿بَل رفَعَهُ اللهُ إِلَيْهِ﴾ دا ماناكەی بریتی نیە لە سەركەوتنی مەسیح بە جەستە ماددیەكەیەوە بۆ ئاسمان بەزیندوویی؛ چونكە خەڵكی بانگەشەى سێ شت دەكەن كە لە كتێبی خوای گەورەدا بوونیان نیە كە بریتین لە: ژیان و ئاسمان و جەستە. ئیتر چۆن بانگەشەكەیان دەچەسپێت؟ دیارە بەرزبوونەوە (الرفع) لێرەدا بریتیە لە بڵندی پلەوپایە و ڕێزلێنان و نزیكبوونەوەی ڕۆحی لە خوای گەورە نەك جەستەیی؛ چونكە خوای گەورە لە شوێنێكدا نیە تاكو جەستە ماددیەكان بەرزببنەوە بۆ لای. بەڵكو خوای گەورە لە زەویدا بوونی هەیە هەروەك چۆن لە ئاسمان و غەیری ئاسمانیشدا بوونی هەیە وەك دەفەرموێت: ﴿وَهُوَ اللهُ فِي السمَاوَاتِ وَفِي الأَرْضِ﴾ (سورة الأنعام). كەواتە خودا جێگە و لای نیە، وە ئەگەر خودا بەرزكەرەوە بێت و مرۆڤیش بەرزكراوە بێت ئەوا مانای بەرزكردنەوە جگە لەو مانایەی باسمان كرد هیچ مانایەكی تر نابەخشێت هەروەك لە كتێبی (النهایة)ی ئیبن ئەسیر دا هاتووە: “یەكێك لەناوەكانی خودا بریتیە لە (الرافع)، واتە بەرزكەرەوە، ئەو كەسەیە باوەڕداران بەرزدەكاتەوە بەوەی كە بەختەوەریان دەكات و ئەولیاكانیش بەرزدەكاتەوە بەوەی كە نزیكیان دەكاتەوە لەخۆی.” هەروەها خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَلَوْ شِئْنَا لَرَفَعْنَاهُ بِهَا وَلَكِنّهُ أَخْلَدَ إِلَى الأَرْضِ﴾ واتە: “ئەگەر بمانووستایە بەهۆی ئەو نیشانانەوە بەرزمان دەكردەوە، بەڵام ئەو هەر خۆی بە زەوييەوە چەسپاند.” (سورة الأعراف)، ﴿فِي بُيُوتٍ أَذِنَ اللهُ أَن تُرْفَعَ﴾ واتە: “لە ماڵانێكدا خوای گەورە ڕێگەی داوە بڵند بكرێتەوە.” (سورة النور)، ﴿يَرْفَعِ اللهُ الذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ﴾ واتە: خودا ئەو كەسانە لە ئێوە بەرزدەكاتەوە كە باوەڕدارن. (سورة المجادلة).
وە لە فەرموودەكاندا هاتووە: پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم بە سەعدی كوڕی ئەبی وەققاص دەفەرموێت: “بەڵكو خودا بەرزت بكاتەوە، كە خەڵكانێ بەهۆی تۆوە كەڵك وەربگرن كەسانێكی تریش زیانیان پێ بگات.” “عَسَى اللَّهُ أَنْ يَرْفَعَكَ، فَيَنْتَفِعَ بِكَ نَاسٌ وَيُضَرَّ بِكَ آخَرُونَ.” (صحيح البخاري، كتاب الوصايا، باب أن يترك ورثته أغنياء).
وە لە شوێنێكی تردا هاتووە: “﴿كُلَّ يَوْمٍ هُوَ فِي شَأْنٍ﴾ واتە هەموو ڕۆژێك بەكارێكەوە خەریكە: لە تاوانێك خۆش دەبێت نەهامەتیەك لادەبات و كەسانێك بەرزدەكاتەوە و كەسانێكی تریش نزم دەكاتەوە.” “﴿كُلَّ يَوْمٍ هُوَ فِي شَأْنٍ﴾ يَغْفِرُ ذَنْبًا، وَيَكْشِفُ كَرْبًا، وَيَرْفَعُ قَوْمًا، وَيَضَعُ آخَرِينَ.” (صحيح البخاري، تفسير سورة الرحمن).
وە لە سەحیحی موسلیمدا هاتووە: قَالَ عُمَرُ: أَمَا إِنَّ نَبِيَّكُمْ صلی الله علیه وسلم قَدْ قَالَ: “إِنَّ اللهَ يَرْفَعُ بِهَذَا الْكِتَابِ أَقْوَامًا، وَيَضَعُ بِهِ آخَرِينَ.” (باب فضل من يقوم بالقرآن). واتە: “عومەر وتی پێغەمبەرەكەتان صلی الله علیه وسلم دەفەرموێت: بێگومان خوای گەورە بەهۆی ئەم كتێبەوە كەسانێك بەرزدەكاتەوە و كەسانێكی تریش ڕسوا دەكات.”
وە “مَا تَوَاضَعَ أَحَدٌ لِلَّهِ إِلَّا رَفَعَهُ اللهُ.” (باب استحباب العفو والتواضع) واتە: “هیچ كەسێك خۆی بەكەم نەگرتووە مەگەر خوا بەرزیكردووەتەوە.”
وە پاڕانەوەی نێوان دوو كڕنووشەكە لە نوێژدا بریتیە لە: “پەروەردگار لێم خۆش بە و ڕەحمم پێ بكە و كاروبارم چاك بكە و بڵندم بكەرەوە.” “رَبِّ اغْفِرْ لِي، وَارْحَمْنِي، وَاجْبُرْنِي، وَارْزُقْنِي، وَارْفَعْنِي.” (سنن ابن ماجة).
دەی ئایا ئەم هەموو خەڵكە بە جەستە ماددیەكەیانەوە بەرزدەكرێنەوە بۆ ئاسمان؟
وە هیچ كەسێك ئەو گومانە نەبات كە ئیدریس (علیه السلام) بە زیندوویی بە جەستە ماددیەكەیەوە بەرزكراوەتەوە بۆ ئاسمان بەگوێرەی ئەم فەرمایشتەی خوای گەورە: ﴿وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ إِدْرِيسَ إِنهُ كَانَ صِديقًا نبِيًّا، وَرَفَعْنَاهُ مَكَانًا عَلِيا﴾ واتە: “لەم كتێبەدا باسی ئیدریسیش بكە، كە ئەو پێغەمبەرێكی فرە ڕاستگۆ بوو، بە پایەی بەرزیشمان گەیاند.” (سورة مريم). چونكە ئەگەر گوتمان ئیدریس (علیه السلام) زیندووە لە ئاسماندا بەجەستە ماددیەكەیەوە ئەوا لە دوو حاڵەت بەدەر نیە: یان ئەوەتا لە ئاسمانەوە دادەبەزێت بۆسەر زەوی و پاشان دەمرێت، یان بۆ هەتاهەتایە لە ئاسماندا دەمێنێتەوە. بەڵام دابەزینەكەی هیچ بنەمایەكی نیە و كەس باوەڕی پێی نیە. وە مانەوەكەیشی لە ئاسمان بەجەستە ماددیەكەیەوە بۆ هەتاهەتایە بەبێ مردنی جەستە پێچەوانەی ئەم ئایەتە پیرۆزەیە: ﴿كُل نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ﴾ واتە: “هەموو كەسێك مردن دەچێژێت.” (سورة الأنبياء). وە ئەگەر گوتمان لە ئاسماندا دەمرێت ئەوا پێچەوانەی ئەم فەرمایشتەی خوای گەورەیە: ﴿قَالَ فِيهَا تَحْيَوْنَ وَفِيهَا تَمُوتُونَ وَمِنْهَا تُخْرَجُونَ﴾ واتە: “لەم زەویەدا دەژین و لەوێشدا دەمرن و هەر لەوێش زیندوو دەكرێنەوە.” (سورة الأعراف). لەڕاستیدا خوای گەورە بەشێوەی ڕۆحيی بەرزی كردەوە نەك بەشێوەى جەستەيى هەروەك چۆن سەرجەم پێغەمبەرانی بەرزكردووەتەوە بۆ لای خۆی.
هەروەها وشەی (إلی) و (إلیه) مانای بەرزبوونەوەی جەستەیی لەخۆناگرن. ئەوەتا ئیبراهیم (علیه السلام) دەفەرموێت: ﴿إِني مُهَاجِرٌ إِلَى رَبِّي﴾ واتە: “بێگومان من كۆچ دەكەم بۆلای پەروەردگارم.” (العنكبوت: 27). وە دەفەرموێت: ﴿إِني ذَاهِبٌ إِلَى رَبِّي سَيَهْدِينِ﴾ (الصافات: 100)، هەرچی چۆنێك بێت ئەو بەرزنەكرایەوە بۆ ئاسمان، بەڵكو ڕۆیشت بۆ شام هەروەك لە تەفسیری جەلالەیندا لە ڕاڤەی ئەم ئایەتەدا باسكراوە: ﴿وَقَالَ إِنِّي ذَاهِبٌ إِلَى رَبِّي﴾ كۆچ دەكەم لە خانەی كوفرەوە ﴿سَيَهْدِينِ﴾ بۆ ئەو شوێنەی پەروەردگارم فەرمانم پێ دەكات بۆی بچم كە وڵاتی شامە.
وە كەسانى ئارامگر لەكاتی دابەزینی بەڵا و نەهامەتیدا دەڵێن: ﴿إِنا لِلهِ وَإِنا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ﴾ (البقرة: 157). هەروەها فەرمایشتی خوای گەورە ﴿فَفِرُّوا إِلَى اللهِ﴾ (الذاريات: 51). وە لە فەرموودەدا هاتووە: ئەگەر بەندە خۆی بەكەم بگرێت خوای گەورە بەرزی دەكاتەوە بۆ ئاسمانی حەوتەم.” (الفتح الكبير، بەرگی 1، لا 95. وكنز العمال، بەرگی 2 لا 25). كەوابوو ئەگەر كەسی بەرزكەرەوە خوای گەورە بێت كە دوورە لە شوێن و لا و ئاراستەكان، وە بەرزكراوە مرۆڤ بێت ئەوا مانای بەرزكردنەوە بەرزكردنەوەی جەستەیی نیە، ئەگینا ئەو كەسەی كە نكوڵی دەكات با تەنها نموونەیەكمان بۆ بـهێنێت پێچەوانەی ئەمە بێت.
بەڵام ئەو قسەیەی كە خوای گەورە عیسای كوڕی مەریەمی (علیه السلام) سێ كاتژمێر لە ڕۆژێكدا یان سێ ڕۆژ مراند پاشان زیندووی كردەوە و بەرزی كردەوە بۆ ئاسمان، لە قورئانى پیرۆز و فەرموودە ڕاستەكاندا نەچەسپاوە، بەڵكو خەیاڵێكی پووچە و لە مەسيحييەكانەوە ڕیوایەت كراوە، خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنَ الْقُرُونِ أَنهُمْ إِلَيْهِمْ لا يَرْجِعُونَ﴾ واتە: “ئایا نابینن چەند بەرە و نەوەمان پێش ئەوان لەناوبرد كە هەرگيـز ناگەڕێنەوە بۆلایان.” (يس: 32)، ﴿فَيُمْسِكُ التِي قَضَى عَلَيْهَا الْمَوْتَ وَيُرْسِلُ الأُخْرَى﴾ (الزمر 43). واتە ئەو نەفسە دەگرێت كە مردووە و ئەوی تریان بەردەدات. وە لە فەرموودەكاندا هاتووە: “يَا عَبْدِي تَمَنَّ عَلَيَّ أُعْطِكَ قَالَ يَا رَبِّ تُحْيِينِي فَأُقْتَلَ فِيكَ ثَانِيَةً قَالَ الرَّبُّ عَزَّ وَجَلَّ إِنَّهُ قَدْ سَبَقَ مِنِّي أَنَّهُمْ إِلَيْهَا لا يُرْجَعُونَ، فنزلت الآيَةُ ﴿وَلا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا﴾ واتە: “ئەی بەندەكەم داخوازی لە من بكە منیش پێت دەبەخشم. دەڵێت پەروەردگارەكەم زیندووم بكەرەوە با دووبارە خۆم بە كوشت بدەم لە پێناوی تۆدا. پەروەردگاری خاوەن شكۆ و بەتوانا دەفەرموێت: دیارە من پێشتر ئەو بڕیارەم داوە كە هەرگیز ناگەڕێنەوە بۆ دنیا، ئینجا ئەم ئایەتە دابەزی (ئەو كەسانە بە مردوو ئەژمار مەكەن كە لە ڕێگەی خوادا كوژران). (سنن الترمذي، جامع المناقب، وابن ماجة، باب فضل الشهادة في سبيل الله).
هەروەها لە فەرموودەكاندا دەربارەی پیاوێكی مردوو هاتووە: “هاتین بۆ لای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ئەمەمان باسكرد و وتمان داوا بكە لە خوا كە زیندووی بكاتەوە بۆمان، ئەویش فەرمووی: داوای لێخۆشبوون بكەن بۆ هاوڕێكەتان.. وە پێی وتن بڕۆن هاورێكەتان ئەسپەردە بكەن.” (مشكوة المصابيح عن مسلم: باب ما يحل أكله وما يحرم).
لە ڕاستیدا قسەی ناوبراو لە بیروباوەڕی مەسيحييەكانەوە وەرگیراوە؛ چونكە باوەڕیان بەوە هەیە كە مەسیح (علیه السلام) لەسەر خاچەكە مردووە و پاشان دوای سێ ڕۆژ لە گۆڕەكەی هەستاوەتەوە و پاشان بە زیندوویی بەرزكراوەتەوە بۆ ئاسمان و لەلای ڕاستی خوداوە دانیشتووە و لە سەردەمی كۆتاییدا بەوپەڕی شكۆ و هێزەوە لەگەڵ فریشتەكاندا دێتە خوارەوە و زاڵ دەبێت بەسەر هەموو خەڵكیدا، بەڵام ئێمە -وەك لە ئایەتە قورئانیەكەوە بەوپەڕی ڕوونی دەردەكەوێت- دەڵێین كە مەسیح (علیه السلام) هەڵواسرا لەسەر خاچ، بەڵام لەسەر خاچەكە نەمرد، وە ئازاردرا هەروەك چۆن هەموو پێغەمبەران ئازاردران، وەكو چۆن ئیبراهیم (علیه السلام) هەڵدرایە ناو ئاگرەوە بەڵام خودا ڕزگاری كرد لە ئاگر، هەروەك چۆن سەرداری پێغەمبەران موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) زۆر بە توندی ئازاری چەشت لە ڕۆژی جەنگی ئوحوددا، تەنانەت بورایەوە بەهۆی ئەوەی بەتوندی توشی پێكان بوو بەدەستی كافرەكان، بەهەمان شێوەش مەسیحی كوڕی مەریەم (علیه السلام) هەڵواسرا لەسەر خاچ و بۆ چەند كاتژمێرێك بەرگەی ئازاری گرت، كاتێك دایانگرت لە خاچەكە لە هۆشی خۆی چووبوو، وە خوای گەورە بە گوێرەی ئەو بەڵێنەی خۆی كە بە مەسیحی دابوو پاراستی لە نەفرەتی مردنی سەر خاچ و نزیكی كردەوە لە خۆی، وە جوولەكە ڕایانگەیاند كە كوشتوویانە لەگەڵ ئەوەی لە ڕاستیدا نەمردبوو، بەڵكو لە كەسێك دەچوو كە كوژرابێت و لەخاچدرابێت، وە مەسیح ڕۆيشت بۆ وڵاتانی تر و لەوێ ژیا.
هەروەك پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ڕایگەیاندووە كە: “عیسای كوڕی مەریەم سەد و بیست ساڵ ژیا، وە وایدەبینم كە لە سەرەتای شەستەكانی تەمەنمدا منیش كۆچ دەكەم.” (كنز العمال: بەرگی 6، لا 120). وە هەروەها پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: “ئەگەر مووسا و عیسا زیندووبوونایە ئەوا هیچ چاریان نەبوو جگە لە شوێنكەوتنی من.” (اليواقيت والجواهر، بەرگی 2، لا 24). بەهەمان شێوە دەفەرموێت: “لَوْ كَانَ عِيسَى حَيًّا لَـمَا وَسِعَهُ إلاّ اتِّبَاعِي.” (شرح الفقه الأكبر، ص101). واتە” ئەگەر عیسا زیندوو بوایە هیچ چارێكی نەدەبوو جگە لە شوێنكەوتنی من.” وە ئەویش وەكو سەرجەم پێغەمبەران بە مردنێكی سروشتی مرد و ئەسپەردە كرا تەنانەت پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە شەوی میعراجدا لەگەڵ یەحیادا (علیه السلام) لەناو مردووەكاندا ئەوی بینی: “پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) قسەی بۆ دەكردن: پاشان بەرزكرامەوە هەتا ئاسمانی دووەم…. كاتێك تەواو بووم یەحیا و عیسا كە پورزای یەكترن دەركەوتن وتی: ئەمە یەحیا و عیسایە.” (صحيح البخاري، باب حديث الإسراء، بەرگی 2).
ئایەتی سێيەم
﴿وَالذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ اللهِ لا يَخْلُقُونَ شَيْئًا وَهُمْ يُخْلَقُونَ، أَمْواتٌ غَيْرُ أَحْيَاء وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ يُبْعَثُونَ﴾ واتە: “وە ئەوانەی جگە لە خوا هاواریان لێ دەكەن هیچ شتێك دروست ناكەن، بەڵكو خۆیان دروستكراون, ئەوانە مردووی نازیندوون ناشزانن كەی زیندوو دەكرێنەوە.” (سورة النحل: 20).
بێگومان عیسا (علیه السلام) گەورەترين كەسێكە كە جگە لە خوا هاواری لێ دەكرێت، وە هەموو ئەو كەسانەی كە جگە لە خوا هاواریان لێ دەكرێت و دروستكردن دەدرێتە پاڵیان، خوای گەورە لەم ئایەتەدا ڕایگەیاندووە كە هەموو ئەوانە لەڕيزی مردووەكاندان و زیندوو نین و ناشزانن كەی زیندوو دەكرێنەوە.
ئایەتی چوارەم
﴿وَمَا مُحَمدٌ إِلا رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ الرسُلُ أَفَإِن ماتَ أَوْ قُتِلَ انقَلَبْتُمْ عَلَى أَعْقَابِكُمْ﴾ واتە: “موحەممەد تەنها پێغەمبەرێكە پێغەمبەرانی تر لە پێشیەوە تێپەڕین، ئایا ئەگەر مرد یان كوژرا ئێوە هەڵدەگەڕێنەوە.” (سورة آل عمران: 144).
لێرەدا (الخلو) جگە لە مردن هیچ مانایەكی تر ناگەیەنێت، بێگومان واژەی (الخلو) زۆر بەكارهاتووە بە مانای مردن لە قورئانی پیرۆز و زمانی عەرەبیدا، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿تِلْكَ أُمَّةٌ قَدْ خَلَتْ﴾ واتە: “ئەوانە كۆمەڵانێك بوون ئێستا نەماون.” (سورة البقرة: 141).
﴿قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهَا أُمَمٌ﴾ واتە: “بەرلەوان زۆرگەلی تر لەبەینچوون.” (سورة الرعد: 30).
﴿الَّذِينَ خَلَوْا مِنْ قَبْلِهِمْ﴾ واتە: “ئەوانەی پێش ئەمان بوون و نەمان.” (سورة يونس: 102).
وخلا الرجل: أي مات واتە مرد. (أقرب الموارد).
سەموئيلی كوڕی عادیا دەڵێت:
إذا سيد منا خلا قام سيد قؤول لما قال الكرام فعول (الحماسة). ومعناه: إذا مات منا سيد قام مقامه سيد. ماناكەی ئەوەیە: ئەگەر كەڵەپیاوێك لە ئێمە مرد كەڵەپیاوێك جێگەی دەگرێتەوە.
كەواتە ئایەتی ناوبراو بەڕاشكاوی ئەوە ڕادەگەیەنێت كە هەموو ئەو پێغەمبەرانەی پێش پێغەمبەری خۆمان (صلی الله علیه وسلم) هاتن و چوون، سەرجەمیان مردوون لە ناویشیاندا عیسا (علیه السلام)، وە ئەبوبەكر (رضي الله عنه) ئەم ئایەتەی كرد بە بەڵگە لەسەر مردنی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بەوەی كە هەموو ئەو پێغەمبەرانەی لە پێش پێغەمبەری خۆمانەوە هاتوون سەرجەمیان مردوون. وە لە وتارەكەیدا پاش وەفاتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەڵێت:
“لە پاشاندا، هەركەسێك لە ئێوە موحەممەدی دەپەرسێت ئەوەتا موحەممەد مرد، وە هەركەسێك لە ئێوە خوا دەپەرستێت ئەوا خوا زیندووە و نامرێت، خوا دەفەرموێت: ﴿وَمَا مُحَمدٌ إِلا رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ الرسُلُ… إلى قوله الشاكِرِينَ﴾. ڕاویەكە دەڵێت: سوێند بە خوا دەتوت خەڵكی نەیانزانیبوو كە خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاندووە هەتا ئەبوبەكر خوێندیەوە، هەموو خەڵكی ئایەتەكەیان لێ وەرگرت، نەمبیست كەسێك لەو خەڵكە ئەم ئایەتە نەخوێنێتەوە. سەعیدی كوڕی موسەییب پێی وتم عومەر وتی: هەر ئەوەندەی بیستم ئەبوبەكر ئایەتەكەی خوێندەوە سڕبووم تەنانەت قاچەكانم توانایان نەما كە هەڵمبگرن، وە كەوتمەسەر زەوی كاتێك بیستم ئایەتەكەی خوێندەوە، زانیم كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) مردووە.” قَالَ أَبُو بَكْرٍ: “أَمَّا بَعْدُ فَمَنْ كَانَ مِنْكُمْ يَعْبُدُ مُحَمَّدًا صلی الله علیه وسلم، فَإِنَّ مُحَمَّدًا قَدْ مَاتَ، وَمَنْ كَانَ مِنْكُمْ يَعْبُدُ اللَّهَ فَإِنَّ اللَّهَ حَيٌّ لاَ يَمُوتُ، قَالَ اللَّهُ: ﴿وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهِ الرُّسُلُ﴾ إِلَى قَوْلِهِ ﴿الشَّاكِرِينَ﴾، وَقَالَ: وَاللَّهِ لَكَأَنَّ النَّاسَ لَمْ يَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ أَنْزَلَ هَذِهِ الآيَةَ حَتَّى تَلاَهَا أَبُو بَكْرٍ، فَتَلَقَّاهَا مِنْهُ النَّاسُ كُلُّهُمْ، فَمَا أَسْمَعُ بَشَرًا مِنَ النَّاسِ إِلَّا يَتْلُوهَا ” فَأَخْبَرَنِي سَعِيدُ بْنُ المُسَيِّبِ، أَنَّ عُمَرَ قَالَ: “وَاللَّهِ مَا هُوَ إِلَّا أَنْ سَمِعْتُ أَبَا بَكْرٍ تَلاَهَا فَعَقِرْتُ، حَتَّى مَا تُقِلُّنِي رِجْلاَيَ، وَحَتَّى أَهْوَيْتُ إِلَى الأَرْضِ حِينَ سَمِعْتُهُ تَلاَهَا، عَلِمْتُ أَنَّ النَّبِيَّ صلی الله علیه وسلم قَدْ مَاتَ.” (صحيح البخاري، بەرگی 3، كتاب النبي صلی الله علیه وسلم إلى كسرى وقيصر).
كاتێك هاوەڵان بیستیان كە ئەبوبەكر (رضي الله عنه) بەم ئایەتە پيرۆزە بەڵگەی هێنایەوە لەسەرئەوەی كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) مردووە هەروەك چۆن پێغەمبەرانی پێش خۆی مردوون، بێ دەنگ بوون و هیچ كەسێكیان وەڵامی ئەبوبەكرى نەدایەوە كە بڵێت بەڵگەهێنانەوەكەت ڕاست نیە؛ چونكە عیسا (علیه السلام) نەمردووە و زیندووە و لە ئاسماندایه و جارێكی تر دەگەڕێتەوە بۆ سەرزەوی. دیارە ئەم بێدەنگیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە هاوەڵان (ڕەزای خوایان لێ بێت) كۆدەنگ بوون لەسەر مردنی سەرجەم ئەو پێغەمبەرانەی كە لە پێش پێغەمبەری خۆمانەوە (صلی الله علیه وسلم) تێپەڕیون. وە هەتا ئێستا كۆدەنگی لەوجۆرە لە ئوممەتی موحممەدیدا نەبووە.
ئایەتی پێنجەم
﴿وَالسَّلَامُ عَلَيَّ يَوْمَ وُلِدْتُ وَيَوْمَ أَمُوتُ وَيَوْمَ أُبْعَثُ حَيًّا﴾ واتە: “سڵاوم لێ بێت ڕۆژێك كە لەدایكبووم و ئەو ڕۆژەی كە دەمرم و ئەو ڕۆژەی كە زیندوودەكرێمەوە.” (سورة مريم: 33) ئەگەر باوەڕمان بەوەكرد _وەك هەندێ كەس دەڵێن_ كە مەسیح (علیه السلام) بەرزبووەتەوە بۆ ئاسمان بە جەستە ماددیەكەوە ئەوا گومانی تێدا نیە كە ئەو ڕۆژە ڕۆژێكی ئاشتی بووە بۆ ئەو بەتایبەتی، بێ ئەوەی هیچ یەكێك لە پێغەمبەران تێیدا بەشدار بێت لەگەڵیدا، وە دەبوایە باس بكرایە، بەڵام ڕاستیەكە ئەوەیە كە چیرۆكی بەرزبوونەوەی بۆ ئاسمان چیرۆكێكی هەڵبەستراوه و ئەویش وەكو یەحیا (علیه السلام) مردووە؛ چونكە خوای گەورە دەربارەی یەحیایش دەفەرموێت: ﴿وَسَلامٌ عَلَيْهِ يَوْمَ وُلِدَ وَيَوْمَ يَمُوتُ وَيَوْمَ يُبْعَثُ حَيًّا﴾ واتە: “سڵاوی لەسەر بێت ڕۆژێك لەدایكبووە و ڕۆژێك دەمرێت و ڕۆژێك زیندوودەكرێتەوە.” (سورة مريم: 15)
ئایەتی شەشەم
﴿ما الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ إِلا رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ الرسُلُ وَأُمهُ صِديقَةٌ كَانَا يَأْكُلاَنِ الطعَامَ﴾ واتە: “مەسیحی كوڕی مەریەم تەنها پێغەمبەرێكە و پێش ئەویش پێغەمبەرانێكی تر هاتن و تێپەڕین، دایكیشی ئافرەتێكی ڕاستگۆ بوو، هەردووكیان خۆراكیان دەخوارد.” (سورة المائدة: 75)
مەسیح بەگوێرەی ڕێوشوێنی پێغەمبەران هات بۆ ئەم دنیایە و هەروەكو ئەوان مردن و تێپەڕین ئەویش مرد و تێپەڕی، وە ئێستا ئەو خۆراك ناخوات، وە لەڕابردوودا خۆراكی دەخوارد _هەروەك نەخواردنی خۆراك لەلایەن مەریەمەوە (علیه السلام) بەڵگەیە لەسەر مردنی، بەهەمان شێوە نەخواردنی خۆراك لەلایەن عیساوە (علیه السلام) بەڵگەیە لەسەر مردنی_ وە ناكرێ مرۆڤ لەڕووی جەستەییەوە بەبێ خۆراك ژیان بەسەرببات هەروەك بەتایبەتی دەقی ئەم ئایەتەی خوارەوە هاتووە دەرحەق بە پێغەمبەران كە دەفەرموێت: ﴿وَمَا جَعَلْنَاهُمْ جَسَدًا لا يَأْكُلُونَ الطعَامَ وَمَا كَانُوا خَالِدِينَ﴾ واتە: “جەستەیەكی وەهامان پێ نەدان كە خۆراك نەخۆن و نەمر بن.” (سورة الأنبياء: 8).
ئایەتی حەوتەم
﴿قَالَ فِيهَا تَحْيَوْنَ وَفِيهَا تَمُوتُونَ وَمِنْهَا تُخْرَجُونَ﴾ واتە: “گوتی لەوێدا دەژین و لەوێیش دەمرن و هەر لەوێیش زیندوو دەكرێنەوە.” (سورة الأعراف 25).
وە پێش خستنی ئاوەڵفرمانی ﴿فِیها﴾ لە فرمانی ﴿تَحْيَوْنَ﴾ مانای (حصر) دەگەیەنێت، وە یاساكە گشتیيە و هەموو نەوەكانی ئادەم دەگرێتەوە، ئیتر چۆن عیسا (علیه السلام) لەم یاسایە و لەڕیزی ئادەمیزادەكان دەرچووە و بەزیندوویی بەرزكراوەتەوە بۆ ئاسمان بە جەستە ماددیەكەیەوە، وە ماوەی دوو هەزار ساڵە لە ئاسماندا بەبێ خواردن و خواردنەوە ژیان بەسەردەبات بە پێچەوانەی ئەم فەرمایشتەی خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا: ﴿أَلَمْ نَجْعَلِ الْأَرْضَ كِفَاتًا (*) أَحْيَاءً وَأَمْوَاتًا (*)﴾واتە: “ئایا ئێمە زەویمان نەكردە جێگای كۆبوونەوە بۆ زیندووان و مردووان.” (سورة المرسلات: 25)، ﴿وَلَكُمْ فِي الْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتَاعٌ إِلَى حِينٍ﴾ واتە: “تاماوەیەكی دیاریكراو لە زەویدا ڕایدەبوێرن.” (سورة البقرة: 36).
چەندین ئایەت و فەرموودەی تر هەن كە بەشێوەكی گومانبڕ بەڵگەن لەسەرئەوەى عیسا (علیه السلام) مردووە و هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ دنیا، ئەگەر بكرایە كە یەكێك لە پێغەمبەران بگەڕایەتەوە بۆ دنیا ئەوا پێغەمبەری خۆمان موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) شیاوتر و لەپێشتر بوو بۆ ئەوەی جارێكی تر ڕەوانە بكرێتەوە لەو ڕووەوە كە كامڵترین و چاكترین پێغەمبەر بووە و بە جوانترین شێواز ڕێنمایی خەڵكی كردووە بۆ رێگای ڕاست، وە مادام خوای گەورە نەیویستووە بیگێڕێتەوە ئیتر چۆن مەسیحی كۆچكردوو دەگێڕێتەوە؟ حەسسانی كوڕی سابت لە ڕۆژی كۆچی دوایی پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) دێڕە شیعرێكی زۆر جوان دەهۆنێتەوە و دەڵێت:
كنتَ السوادَ لناظري … فعَمِي عليك الناظرُ
من شاء بعدك فليمتْ … فعليك كنتُ أُحاذِرُ
توێژینەوەی دووەم
وەڵامدانەوەی ئەو بەڵگانەی كە هەندێ كەس دەیكەن بە پاساو لەسەر ژیانی مەسیحی كوڕی مەریەم (علیه السلام)
بەڵگەی یەكەم:
﴿وَقَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا الْمَسِيحَ عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ رَسُولَ اللَّهِ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَكِنْ شُبِّهَ لَهُمْ وَإِنَّ الَّذِينَ اخْتَلَفُوا فِيهِ لَفِي شَكٍّ مِنْهُ مَا لَهُمْ بِهِ مِنْ عِلْمٍ إِلا اتِّبَاعَ الظَّنِّ وَمَا قَتَلُوهُ يَقِينًا * بَلْ رَفَعَهُ اللَّهُ إِلَيْهِ وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا﴾ واتە: “ئەو قسەیەيان كە دەیانوت بێگومان ئێمە پێغەمبەری خوا عیسای كوڕی مەریەممان كوشت, وە نەتوانییان بیكوژن و نەلەخاچیاندا، بەڵكو لێیان گۆڕا, وە دیارە ئەوانەی كە جیاوازییان هەیە لەم كێشەیەدا خۆیشیان گومانیان هەیە تێیدا و لەم بارەيەوە زانیاری ڕاست و دروستیان نیە جگە لە شوێنكەوتنی گومان و بەدڵنیاییەوە نەیانكوشتووە, بەڵكو خوا بەرزی كردەوە بۆلای خۆی, وە خوا باڵادەست و دانایە.” (النساء: 158_159)
ئەو كەسەی نەكوژرابێت و لەخاچ نەدرابێت ئەوە نەمردووە.
وەڵام: بێگومان خوای گەورە دەفەرموێت: جوولەكە مەسیحیان نەكوشت و لەسەر خاچەكەیش نەیانمراند، بەڵكو بوورایەوە و لە كەسێكی كوژراو و لەخاچدراو دەچوو، وە جوولەكە ڕایانگەیاند كە مەسيح لەسەر خاچ مردووە بۆ ئەوەی بیسەلمێنن كە كەسێكی درۆزن بووە و لای خوا پایەی بەرزنەبووە، خوای گەورەیش بەرپەرچیان دەداتەوە و كە نەیانكوشتووە، بەڵكو خوای گەورە لای خۆی پایەی بەرزكردەوە، واتە ڕێزی لێ گرت و نزیكی كردەوە لە خۆی، زانراوە كە جوولەكە تەنها نكوڵیان لە بەرزبوونەوەى مەسیح دەكرد لەڕووی ڕۆحیەوە، وە پێیانوابوو كە ئەو بە مردنی لەسەر خاچ بووە بە كەسێكی نەفرەت لێكراو بەگوێرەی تەورات، بۆیە خوای گەورە بەرپەرچی دانەوە بەفەرمایشتی ﴿بَلْ رَفَعَهُ اللَّهُ إِلَيْهِ﴾ كە مەسيح (علیه السلام) كەسێكی نەفرەت لێ كراو نەبووە، بەڵكو یەكێكە لە كەسە نزیكەكان، بێگومان پێشتر بەتێروتەسەلی باسی (الرفع) كرا.
یەكێك لە شتە سەیر و سەمەرەكان ئەوەیە كە بە كەسێك بوترێت نەمردووە؛ چونكە نەكوژراوە و لەخاچيش نەدراوە؛ چونكە هۆكارەكانی مردن تەنها بریتی نيە لە كوشتن و لەخاچدان، بەڵكو چەندەها هۆكاری تریش هەیە بۆ مردن وەك نەخۆشیە جۆراوجۆرەكان و هۆكاری تریش.
بەڵام ئەو بۆچوونەی ڕاڤەوانان كە گوایە كەسێكی تر لەمەسیح چووە و شێوەكەی گۆڕاوە بۆ شێوەی ئەو (واتە بۆشێوەی مەسیح)، وە جوولەكە ئەو كەسەیان كوشت لەسەر خاچ، بۆچوونێكی پەسەند نیە؛ چونكە پێچەوانەی مێژووە و كۆمەڵێك ڕەخنەی جۆراوجۆر بەرپەرچی دەداتەوە:
(یەكەم) ڕووداوی خاچەكە نزیكەی شەش سەد ساڵ پێش ئیسلام ڕوویداوە و جگە لە جوولەكە و مەسيحييەكان هیچ كەسێكی تر بەچاوی خۆی ئەم ڕووداوەی نەبینیوە، وە ئەوان هاودەنگن لەسەر ئەوەی كە ئەو كەسەی لەسەر خاچەكە هەڵواسرا خودی مەسیحی كوڕی مەریەم بووە نەك كەسێكی تر، ئیتر چۆن دەكرێت مەسيحييەكان قسەیەك قەبوڵ بكەن پێچەوانەی كتێبە پیرۆزەكانیان و ئەو هەواڵە بێت كە دەماودەم پێیان گەيشتووە؟ ئایا دەكرێت قسەی دەماودەمی دوو نەتەوە ڕەت بكەینەوە بەبێ بەڵگەیەكی بەهێز؟
(دووەم) كێ هەواڵیدا بە ڕاڤەكاران كە ئەو كەسەی لەسەر خاچەكە هەڵواسرا مەسیح نەبووە و كەسێكی تر بووە؟ ئایا جوولەكە و مەسيحييەكان هەواڵیان پێدان یان پێغەمبەری خۆمان (صلی الله علیه وسلم)؟ نەخێر، ئەوان لەلایەن خۆیانەوە ئەم باوەڕەیان داهێناوە.
(سێيەم) بێگومان ڕاڤەكاران جیاوازی زۆر لە نێوانیاندایە دەربارەی ئەوەی كە شێوەی عیسا چووەتەسەر چ كەسێك. هەندێكیان دەڵێن خوای گەورە شێوەی عیسای (علیه السلام) خستووەتەسەر جوولەكەیەك، هەندێكی تر دەڵێن شێوەكەی چووەتەسەر یەكێك لە هاوەڵەكانی، هەشیانە دەڵێت شێوەكەی چووەتەسەر پاسەوانەكە. (بگەڕێوە بۆ الجلالین و ابن جریر و روح المعاني و جگە لەوانیش). ئایا چ قسەیەكیان لە ڕاستیەوە نزیكە وبۆچی؟
(چوارەم) بەباوەڕی ئێوە ئایا خوای گەورە لە جوولەكە ترسا كە سەربكەون بۆ ئاسمان و مەسیح دەستگیر بكەن؟ لەبەرئەوە پاش ئەوەی بەزیندوویی بەرزی كردەوە بۆ ئاسمان شێوەكەی خستەسەر پیاوێكی تر؟
(پێنجەم) بۆچی خوای گەورە بە كێشانی وێنەی خۆشەویستەكەی لەسەر دوژمنەكەی سووكایەتی بە وێنەی خۆشەویستەكەی دەكات؟ ئەگەر خوای گەورە دەیویست سزای ئەم دوژمنە بدات؛ ئەوا شیاوتر بوو كە وێنەكەی بگۆڕێت و بیكات بە مەیموون یان بەراز.
(شەشەم) ئەگەر باوەڕمان بەوە كرد كە جوولەكە ئەو پیاوەیان لەسەر خاچ كوشت كە شێوەی مەسیحی چووبووە سەر و نەتوانرا نكوڵیكردنەكەی لەوەى كە مەسیح بێت بسەلمێنرێت، ئەوا بەبێ گومان لای خوا جوولەكە لەسەر حەقن لە بەدرۆزانینی مەسیح؛ چونكە ئەوان نەیانبینیوە كە سەركەوێت بۆ ئاسمان، وە ئەو كەسەی كە لەخاچیانداوە خودی مەسیح بووە بەگوێرەی بانگەشەی خۆیان و باوەڕیان وابووە كە ئەو كەسێكی نەفرەت لێكراو بووە بەگوێرەی ئەوەی كە لە كتێبە پیرۆزەكانیاندا باسكراوە: “ئەگەر كەسێك تاوانێكی لەسەر بوو كە سزاكەی مردنە، جا كە كوژرا و لەسەر دار هەڵتانواسی، شەو تەرمەكەی لەسەر دارەكە مەهێڵنەوە، بەڵكو لە هەمان ڕۆژدا دەینێژن؛ چونكە هەڵواسراو لەسەر دار لەلایەن خوداوە نەفرەت لێكراوە، جا خاكەكەتان گڵاو مەكەن كە یەزدانی پەروەردگارتان بە میرات دەتانداتێ.” (دواوتار: 21: 22_23)
(حەوتەم) پێشەوا ئەبو حەییانی ئەندەلوسی لە (المحیط)دا دەربارەی خستنەسەری شێوەی مەسیح بۆ سەر كەسێكی تر دەڵێت: “بەڵام ئەو قسەیە كە شێوەی مەسیح چووەتەسەر كەسێك لەڕاستیدا ئەم قسەیە لە پێغەمبەرەوە (صلی الله علیه وسلم) نەبیستراوە، پێشەوا ڕازی لە (التفسیر الكبیر)دا هەمان قسە دەكات”.
ڕاستیەكەی ئەوەیە كە مەسیح (علیه السلام) بە جەستە ماددیەكەیەوە بەرزنەكرایەوە بۆ ئاسمان، وە شێوەكەیشی نەچووەسەر هیچ كەسێك، بەڵكو لەسەر خاچەكە هەڵواسرا و بەرگەی ئەشكەنجە و ئازارەكانی خاچی گرت و زۆر بە توندی سزا درا، وە كاتێك لە خاچەكە هێنرایە خوارەوە لە دۆخی بوورانەوەدا بوو بەڕادەیەك هەندێك كەس ئەوە هات بەخەیاڵیاندا كە مردووە! وە پاش ئەوەی كە چاك بوويەوە لەو شوێنە دەرچوو كە تێیدا دانرابوو، بە پەنهانی لەو وڵاتەدا مایەوە تا ئەوكـاتەی لێیەوە كۆچی كرد بۆ هيندستان و لە خاكی كشمیردا گیرسایەوه، هەرلەوێ مرد و ئەسپەردەكرا و خەڵكی هەتا ئێستایش سەردانی گۆڕەكەی دەكەن.
بەڵگەی دووەم:
بێگومان مەسیح نزیكی قیامەت لە ئاسمانەوە دادەبەزێت هەروەك خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وإِنَّهُ لَعِلْمٌ لِلسَّاعَةِ فَلا تَمْتَرُنَّ بِهَا وَاتَّبِعُونِ هَذَا صِرَاطٌ مُسْتَقِيمٌ﴾ واتە: “بێگومان ئەو نیشانەیەكە بۆ قیامەت، دەی گومانتان لێی نەبێت و شوێن من بكەون ئەمە ڕێگەی ڕاستە.” (سورة الزخرف: 62).
وەڵام:
1. ئەم ئایەتە هەرگیز نابێتە بەڵگە لەسەر ژیان و دابەزینەوەی مەسیح لە ئاسمانەوە؛ چونكە خوای گەورە دەفەرموێت: “ئەو نیشانەیەكە بۆ قیامەت” و نافەرموێت “ئەو لە داهاتوودا دەبێت بە نیشانەیەك بۆ قیامەت”، كەواتە ئایەتەكە ئەوە دەگەیەنێت كە ئەو نیشانەیەك بووە بۆ قیامەت لەو ڕووەوە كە ڕوویداوە لە كاتی خۆیدا نەك ئەوەی كە لە داهاتوودا ڕوودەدات، ئەگینا ئەو وتەیە “گومانتان لێی نەبێت و شوێنی من بكەون ئەمە ڕێگای ڕاستە.” بۆ كافرەكان ڕاست دەرناچێت؛ چونكە كارێك هێشتا ڕووینەدابێت چۆن دەبێت بە بەڵگە بۆ ئەو كەسانەی كە گومانیان هەیە؟ بەڵام ئەوەی كە ئەو نیشانەیە بۆ قیامەت لەو ڕووەوە كە ڕوویداوە ئەوەیە كە بەبێ باوك لەدایكبووە. درێژەی بابەتەكەیش ئەوەیە كە گروپێكی جوولەكە- واتە صەدوقیيەكان وەك لە ئینجیلی مەرقۆس دا هاتووە بەشی 12- باوەڕیان نەبووە بە قیامەت، خوای گەورە دەمكوتی كردن و لەدایكبوونی مەسیحی بەبێ باوك كرد بە نیشانەیەك بۆیان لەسەر بوونی قیامەت و لەم ئایەتەدا خوای گەورە ئاماژەی بەمە داوە: “بێگومان ئەو نیشانەیەكە بۆ قیامەت.” هەروەها لەم ئایەتەشدا: ﴿وَلِنَجْعَلَهُ آيَةً لِلنَّاسِ﴾ واتە: “بۆ ئەوەی بیكات بە نیشانەیەك بۆ خەڵكی.”
2. هەڵبەت مەسیح (علیه السلام) نیشانەیەك بووە بۆ بنەبڕبوونی پێغەمبەرایەتی لەناو نەوەی ئیسڕائیلدا؛ چونكە خوای گەورە پێغەمبەرایەتی لەوان داڕنی و ئەم نیعمەتەی بەخشی بە نەوەی ئیسماعیل، بۆیە مەسیح (علیه السلام) پێی وتن: “لەبەرئەوە پێتان دەڵێم: شانشینی خوا لێتان دەسەنرێتەوە و دەدرێتە نەتەوەیەك كە بەرهەم دەدات. ئەوەی بەسەر ئەم بەردەدا بكەوێت تێكدەشكێت، ئەوەش كە بەردەكە بەسەریدا بكەوێت وردوخاشی دەكات.” (مەتتا 21: 43_44) كەوابوو لەم ئایەتەدا باسی دووبارە دابەزینەوەی مەسیح نەكراوە.
3. حەسەنى بەسڕی و كۆمەڵێك لە زاناكان دەڵێن: و ﴿إنَّهُ﴾ واتە قورئان نیشانەیەكە بۆ قیامەت (بگەڕێرەوە بۆ معالم التنزیل و مجمع البیان و روح المعاني) لەمەوە دەردەكەوێت كە ڕاڤەكاران زەینیان بۆ ئەوە چووە كە ڕاناو لە ﴿وَإِنَّهُ لَعِلْمٌ لِلسَّاعَةِ﴾ دا دەگەڕێتەوە بۆ قورئان. گومانی تێدا نیە كە ئەم مانایەش ڕاستە: دیارە قورئان لەڕووی ڕۆحیەوە كەسانێكی زۆری ژیاندەوە و لە گۆڕەكانیان زیندووی كردنەوە. دەی ئەم ژیاندنەوە ڕۆحانیە بەڵگەیە لەسەر ژیاندنەوەی جەستەیی واتە لەسەر قیامەت، كەواتە ئەم ئایەتە ﴿وَإِنَّهُ لَعِلْمٌ لِلسَّاعَةِ﴾ هەرگیز بەڵگە نیە لەسەر دابەزینی مەسیح لە ئاسمانەوە، بەڵكو نكوڵیكاران دەمكوت دەكات به بوونی بەڵگەیەكی چەسپاو، لەبەرئەوە دەڵێت: ﴿فَلَا تَمْتَرُنَّ بِهَا وَاتَّبِعُونِ هَذَا صِرَاطٌ مُسْتَقِيمٌ﴾.
بەڵگەی سێـيەم:
﴿وَيُكَلِّمُ النَّاسَ فِي الْمَهْدِ وَكَهْلاً وَمِنَ الصَّالِحِينَ﴾ (آل عمران: 47). واتە: لە قۆناغی ئامادەیی و كامڵیدا قسەی لەگەڵ خەڵكیدا دەكرد و یەكێك بوو لە چاكەكاران. ڕاڤەكاران ئەم ئایەتەیان كردووە بە بەڵگە لەسەر دابەزینی مەسیح (علیه السلام) لە ئاسمانەوە، لەمەشدا پشتیان بەوە بەستووە كە مەسیح لە تەمەنی 33 ساڵیدا بەرزكراوەتەوە و نەگەيشتووە بە تەمەنی كامڵی، دوای ئەوەی لە ئاسمان هاتەخوارەوە دەبێت بە كەسێكی كامڵ.
وەڵام: لەدوو ڕووەوە ئەم بەڵگەهێنانەوەیە ڕاست نيە:
(یەكەم) ئەو قسەیەی كە گوایە ڕەوا نیە واژەی (الكهل) بەكاربهێنرێت بۆ كەسێكی تەمەن 33 ساڵە قسەیەكی پووچە لەڕووی زمانەوانیەوە؛ چونكە لە زماندا (الكهل) بریتیە لە كەسێك بە نزیكەیی تەمەنی لە نێوان 30 بۆ 50 ساڵیدا بێت. (المنجد)
دیارە مەسیح (علیه السلام) گەیشتە قۆناغی كامڵی لەم دنیایەدا؛ چونكه بەگوێرەی قسەی ڕاڤەكاران زیاتر لە سی ساڵ مایەوە تێیدا، لەبەرئەوە جارێكی تر ناگەڕێتەوە بۆ دنیا، پاشان لە فەرموودەی پیرۆزدا هاتووە “لە عائیشەوە (رضي الله عنها) كە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) لەو نەخۆشیەیدا كە بەهۆیەوە كۆچی دوایی كرد بە فاطیمە دەفەرموێت: “بێگومان عیسای كوڕی مەریەم 120 ساڵ ژیا، وە من خۆم وانابینم مەگەر لەسەرەتای 60 ساڵیدا كۆچ دەكەم.” (كنز العمال، بەرگی 6، لا 120. وتفسير ابن كثير بەرگی 2، لا 242. وأخرجه الطبراني والحاكم أيضًا بسند رجال ثقات).
وە هەندێ كەس كۆمەڵێك ڕاڤەی پووچ دەدەنە پاڵ هاوەڵەكان (رەزای خوایان لێ بێت)، هەروەك پێشەوا جەلالەددینی سیوطی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەڵێت:
“ئەم ڕاڤە دوورو درێژانە كە دراونەتە پاڵ ئیبن عەبباس پەسەند نین و ئەوانەی گێڕاویانەتەوە كەسانی نەناسراون.” (الإتقان: بەرگی 2، لا 188).
دووەم حافظ ئیبن قەیم (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) لە كتێبی (زاد المعاد)دا دەڵێت:
“بەڵام ئەوەی كە باس دەكرێت دەربارەی عیسا كە لە تەمەنی سی و سێ ساڵیدا بەرزكراوەتەوە بۆ ئاسمان، بۆ ئەم قسەیە هیچ وتە و نووسراوێكی نەپچڕاوی پێشینان نەزانراوە كە پێویست بكات بۆی بگەڕێینەوە.” (بەرگی 1 لا 27).
بەڵگەی چوارەم:
خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَإِنْ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ إِلا لَيُؤْمِنَنَّ بِهِ قَبْلَ مَوْتِهِ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكُونُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًا﴾ واتە: “هیچ كەسێك نیە لە ئەهلی كتێب ئیللا باوەڕی پێ دەكات پێش مردنی، وە لەڕۆژی قیامەتدا دەبێت بە شایەت بەسەریانەوە.” (النساء: 160).
وە لە فەرموودەدا هاتووە: “لە ئەبو هورەیرەوە (رضي الله عنه) وتی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: بەو كەسەی گیانی منی بەدەستە نزیكە كە كوڕی مەریەم لەناوتاندا دابەزێت وەكو ناوبژیوانێكی دادگەر كە خاچ دەشكێنیت و بەراز دەكوژێت و سەرانە هەڵدەگرێت و ماڵ و سامان بە لێشاو دابەش دەكات تەنانەت كەس ئەو ماڵ و سامانەی ناوێت، تەنانەت یەك سوژدە چاكترە لە دنیا و ئەوەیشی كە لەناو دنیادایە. پاشان ئەبو هورەیرە (رضي الله عنه) دەڵێت ئەگەر دەتانەوێت ئەم ئایەتە بخوێننەوە: ﴿وَإِنْ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ إِلا لَيُؤْمِنَنَّ بِهِ قَبْلَ مَوْتِهِ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكُونُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًا﴾.” (صحيح البخاري، بەرگی 2، باب نزول عيسى ابن مريم)
وەڵام:
بێگومان ئەم ئایەتە نابێتە بەڵگە لەسەر ژیانی مەسیح (علیه السلام) لەم ڕووانەوە:
(1) ڕاڤەكاران جیاوازن لە ڕاناوی (مَوْتِهِ) دا. لە تەفسیری جەلالەیندا هاتووە: “قَبْلَ مَوْتِهِ (واتە پێش مردنی كابرای ئەهلی كتێب) كاتێك فریشتەی گیانكێشان دەبینێت ئیمانەكەی هیچ سوودێكی پێناگەیەنێت، یان پێش مردنی عیسا كاتێك پێش قیامەت دادەبەزێت.” كەوابوو ئەو ڕاناوەی لە وشەی (مَوْتِهِ) دا هەیە تایبەت نیە بە عیسا (علیه السلام).
(2) لە شێوە خوێندنەوەی “ئوبەی كوڕی كەعب”دا هاتووە (قبل موتِـهم) هەروەك لە تەفسیری كەششافی زەمەخشریدا هاتووە: “ئەم خوێندنەوەيەی ئوبەی: (إلا لَیُؤمِنَنَّ بِە قَبْلَ مَوتِـهم) مانای ئەوە دەگەیەنێت كە هەریەكێك لەوان نیە مەگەر باوەڕی پێدەكەن پێش مردنیان.” لەم خوێندنەوەيە ئەوە جێگیر دەبێت كە ڕاناوی (مَوتِەِ) ناگەڕێتەوە بۆ عیسا (علیه السلام)، بەڵكو دەگەڕێتەوە بە ئەهلی كتێب.
ئوبەی كوڕی كەعب (رضي الله عنه) یەكێك بووە لەو چوار كەسەی كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمانی كردووە بە هاوەڵان كە قورئانیان لێ وەربگرن هەروەك لە صەحیحی بوخاریدا هاتووە: “ئەبو وەلید قسەی بۆ كردین كە شوعبەی كوڕی عەمری كوڕی موڕرە قسەی كرد بۆمان…. وتی گوێم لە پێغەمبەر بوو (صلی الله علیه وسلم) دەیفەرموو لە چوار كەسەوە قورئان وەربگرن: لە عەبدوڵڵای كوڕی مەسعود (بە ئەو دەستی پێ كرد) و سالمی بەخێوكراوی ئەبو حوزەیفە و مەعازی كوڕی جەبەل و ئوبەی كوڕی كەعب.” (بەرگی 2، مناقب أبي بن كعب رضي الله عنه).
(3) دیسان ڕاڤەكاران لەوەشدا جیاوازن كە ڕاناوی (ە) لە (بِەِ) دا بۆ كێ دەگەڕێتەوە، هەندێكیان دەڵێن ئەم ڕاناوە بۆ سەروەرمان مەحەممەدی هەڵبژاردە (صلی الله علیه وسلم) دەگەڕێتەوە، هەندێكیان دەڵێن دەگەڕێتەوە بۆ خوای گەورە و هەندێكی تریشیان دەڵین دەگەڕێتەوە بۆ عیسا (علیه السلام) بۆ نموونە لە تەفسيری جەلالەیندا هاتووە: “هیچ كەسێك نیە لە ئەهلی كتێب (مەگەر باوەڕی پێ دەكات) بە عیسا (پێش مردنی) واتە پێش مردنی كابرای ئەهلی كتێب.” وە لە معالم التنزیل دا هاتووە: “لە عيكريمەوە ڕیوایەت كراوە كە ڕاناوی (ه) لە فەرمایشتی خوای گەورەدا ﴿لَيُؤْمِنَنَّ بِهِ﴾ دەگەڕێتەوە بۆ موحەممەد (صلی الله علیه وسلم)، دەڵێت هیچ كەسێكی ئەهلی كتێب نامرێت هەتا باوەڕ دەكات بە موحەممەد (صلی الله علیه وسلم). وە دەوترێت دەگەڕێتەوە بۆ خوای گەورە، ئایەتەكە دەفەرموێت: هیچ كەسێكی ئەهلی كتێب نیە مەگەر باوەڕ دەكات بە خوای گەورە پێش مردن لە كاتی گیانەڵڵادا ئەو كاتە ئیتر باوەڕەكەی كەڵكی پێناگەیەنێت.” وە لە (روح المعاني)دا هاتووە: دەوترێت ڕاناوی یەكەم دەگەڕێتەوە بۆ خوا بۆ موحەمەدیش (صلی الله علیه وسلم).
بێگومان ئەم جیاوازیانە لەسەر دیاری كردنی سەرچاوەی ڕاناوەكە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە ژیانی مەسیح (علیه السلام) بەم ئایەتە ناسەلمێنرێت، گریمان ئەو مانایە ڕاستە كە هەموو جوولەكە پێش مردنی باوەڕ دەكەن بە عیسا (علیه السلام) ئەوا پێویست دەكات كە هەموو جوولەكە تا كاتی دابەزینی عیسا (علیه السلام) بە زیندوویی بمێنن؛ چونكە بابەتی باوەڕهێنانی هەموو جوولەكە تەنها بە ژیانی مەسیح (علیه السلام) جێبەجێ نابێت، بەڵكو دەبێت هەموو كافرەكانی نەوەی ئیسڕائیلیش لە سەرەتاوە هەتا ڕۆژی قیامەت لەژیاندا بمێنن. وە زانراوە كە زۆرێك لە جوولەكەكان مردن و ئەسپەردە كران پێش ئەوەی باوەڕبهێنن بە عیسا (علیه السلام) ئیتر چۆن ئەو قسەیە ڕاست دەردەچێت كە گوایە هەموو جووەكان پێش مردنیان باوەڕدەكەن بە عیسا (علیه السلام)؟ گومانی تێدا نیە كە ئەم مانایە بە ئاشكرا پووچە.
(4) گەڕانەوەی ڕاناو لە وشەی ﴿مَوتِەِ﴾ بۆ عیسا (علیه السلام) ناكۆكی دروست دەكات لە قورئانی پیرۆزدا؛ چونكە خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَجَاعِلُ الذِينَ اتبَعُوكَ فَوْقَ الذِينَ كَفَرُوا إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ﴾ واتە: “كارێك دەكەم كە ئەوانەی شوێنكەوتەی تۆن لەسەرووی ئەو كەسانەوە بن كە باوەڕیان بە تۆ نیە هەتا ڕۆژی قیامەت.” (آل عمران: 56). واتە شوێنكەوتووانی عیسا (علیه السلام) و جوولەكە هەتا ڕۆژی قیامەت دەمێنن، وە شوێنكەوتووانی عیسا (علیه السلام) هەتا ڕۆژی قیامەت زاڵ دەبن بەسەر ئەو كەسانەی نەوەی ئیسڕائیلدا كە كافرن بە مەسیح (علیه السلام). دیارە ژێردەستەیی جوولەكە هەتا ڕۆژی قیامەت داخوازی بوون و مانەوە و كافربوونیان دەكات هەتا ڕۆژی دوایی، ئیتر چۆن هەموو ئەهلی كتێب باوەڕ دەكەن بە عیسا (علیه السلام) كاتێك كە دادەبەزێتەوە؟ وە ئەم بەڵگەهێنانەوەیە بە هەندێ ئایەتی تریش ڕەتدەكرێتەوە، لەوانە: ﴿وَلا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ (*) إِلا مَنْ رَحِمَ رَبكَ﴾ واتە: “وە بەردەوام ناكۆكی لە نێوانیاندا دەبێت مەگەر پەروەردگارت ڕەحم بكات..” (هود: 119_120). وە خوای گەورە بەتایبەتی دەرحەق بە ئەهلی كتێب دەفەرموێت: ﴿وَأَلْقَيْنَا بَيْنَهُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ﴾ واتە: “هەتا ڕۆژی قیامەت ڕق و دوژمنایەتیمان خستە نێوانیانەوە.” (المائدة: 65) وە ئەم بابەتە بابەتێكی بەڵگەنەويستە كە باوەڕهێنانی هەموو ئەهلی كتێب بە مەسیح (علیه السلام) ناكۆكی لە قورئانی پیرۆزا پێویست دەكات، وە دیارە قورئانی پیرۆزیش پاك و خاوێنە لە ناكۆكی و دژیەك هەروەك خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَلَوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَيْرِ اللهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلافًا كَثِيرًا﴾ واتە: “ئەگەر لەلایەن غەیری خواوە بهاتبایە ئەوا مانای زۆری دژبەیەكی تێدا بەدیدەكرا.” (النساء: 83)، كەواتە سەلمێنرا كە گێڕانەوەی ڕاناو لە وشەی ﴿موتِەِ﴾ بۆ عیسا (علیه السلام) كارێكی پووچە.
وە ڕاڤەی دروست بۆ ئەم ئایەتە كە عەقڵ نكوڵی لێ ناكات ئەوەیە: هيچ كەسێك نیە لە ئەهلی كتێب ئیللا دەبێت باوەڕ بكات بە كوشتن و لەخاچدانی مەسیح پێش مردنی (واتە پێش مردنیان) وەك لەڕاستیدا وەهایە. دیارە هەموو جوولەكە و مەسيحيێك بەهۆی ئارەزووە خراپ و مەبەستە پووچەكانیانەوە باوەڕێكی پتەویان هەیە بە مردنی مەسیح لەسەر خاچ. هەرچی جوولەكەیە باوەڕیان بە كوژرانی هەیە بۆئەوەی بیسەلمێنن كە درۆزن و نەفرەت لێكراو بووە -پەنا بەخوا- و پەیوەندی بەخواوە نەبووە.
وە مەسیحیەكانیش باوەڕیان وایە كە مەسيح مردووە لەسەر خاچ بۆئەوەی بیسەلمێنن كە بووە بە قوربانی بۆ ئەوان و بووە بە كەسێكی نەفرەت لێكراو لە پێناوی سەرپێچیەكانی ئەواندا بۆئەوەی لە نەفرەتی شەریعەت ڕزگاریان بكات. وە هیچ كەسێكی ئەهلی كتێب بە ئەهلی كتێب ئەژمار ناكرێت ئەگەر باوەڕی بەم عەقیدە خراپ و لادەرە نەبێت. وە مەسیح (علیه السلام) بەدرۆیان دەخاتەوە و دەبێت بە شایەت بەسەریانەوە نەك ببێت بەشایەت بۆیان؛ چونكە ئەم باوەڕەیان پێچەوانەی ڕاستیە و لەسەر گومان بنیاتنراوە نەك یەقین، لەبەرئەوە خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَكِنْ شُبِّهَ لَهُمْ وَإِن الذِينَ اخْتَلَفُوا فِيهِ لَفِي شَك مِنْهُ﴾ واتە: “نەیانكوشت و نەشیانتوانی لە خاچی بدەن، بەڵكو لێیان تێكچوو، بێگومان ئەوانەی دەربارەی ئەم بابەتە جیاوازن لەم بارەوە گومانیان هەیه.” (النساء: 158) بەمەش خوای گەورە درۆزنی و نەفرەتی دوورخستەوە لە مەسیح (علیه السلام) و خاوێنی كردەوە لە لاف و گەزافەكانی جوولەكە و مەسيحييەكان و پاكیكردەوە.
بەڵام ئەو بڕگەیەی كە لە فەرموودەكەدا هاتووە: “فاقرؤوا إن شئتم ﴿وَإِنْ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ إِلَّا لَيُؤْمِنَنَّ بِهِ قَبْلَ مَوْتِهِ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكُونُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًا﴾” ئەم وشانە قسەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) نین، بەڵكو بریتیە لە ئیجتیهادی ئەبو هورەیرە (رضي الله عنه) دەربارەی ئایەتەكە. وە پێشتر باسكرا ئەم ئیجتیهادە پێچەوانەی قورئانی پیرۆزە ئیتر چۆن وەریبگرین؟ وە پێشەوا ئوصوڵیەكان دەربارەی ئەبو هورەیرە (رضي الله عنه) دەڵێن: “وە بەشی دووەمی ڕاویەكان بەوە ناسراون كە دادگەر بوون و شتەكانیان بەباشی لەبەركردبوو بەبێ وەرگرتنی ئیجتیهاد و فەتوا لێیان وەك ئەبو هورەیرە و مالیكی كوڕی ئەنەس. جا ئەگەر ڕیوایەتێكی لەم جۆرە بە ڕاست ئەژمار كرا و هەواڵەكە پێچەوانەی قیاس نەبوو ئەوا پێويستە كاری پێ بكرێت، بەڵام ئەگەر پێچەوانەی بوو ئەوا قیاسەكە لە پێشترە بۆ كارپێكردن.” (أصول الشاشي، چاپی دەلهی، لا 82) لەبەرئەوە خاوەنی تەفسیری (المظهري) لە تەفسیری ئەم ئایەتە و تەئویلی بەڵگەهێنانەوەكەی ئەبو هورەیرەدا دەڵێت: “تەئویلی ئەو ئایەتە بەگەڕانەوەی ڕاناوی دووەم بۆ عیسا (علیه السلام) قەدەغەیە. ئەمە تەنها بانگەشەی ئەبوهورەیرەیە و بەشێك نیە لە فەرموودە مەرفوعەكان. چۆن ئەم تەئویلە ڕاست دەردەچێت لەكاتێكدا وشەی هیچ كەسێك نیە لە ئەهلی كتێب بەڕەهایی هەموو ئەوانە دەگرێتەوە كە لە زەمانی پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) هەبوون، هیچ بەڵگەیەك نیە كە مەبەست لە ئەهلی كتێب ئەوانە بن كە لەكاتی دابەزینی عیسادا (علیه السلام) ئامادەن و بوونیان هەیە.
بەڵگەی پێنجەم:
ئەم ڕیوایەتانەی خوارەوە بەڵگەن لەسەر ئەوەی كە مەسیح (علیه السلام) دەگەڕێتەوە بۆ دنیا و لە گۆڕەكەی پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) ئەسپەردە دەكرێت:
(1) لەعەبدوڵڵای كوڕی سەلامەوە، دەڵێت عیسای كوڕی مەریەم لەگەڵ پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) ئەسپەردە دەكرێت و گۆڕەكەی دەبێتە چوارەم گۆڕ.
(2) لە عائیشەوە (رضي الله عنها) وتی: ئەی پێغەمبەری خوا وایدەبینم پاش تۆ بژیم ئایا ڕێگەم پێ دەدەیت كە لە تەنیشت تۆدا ئەسپەردە بكرێم؟ فەرمووی: ئەو شوێنە كەی بۆ تۆ دەست دەدات، لەو جێگایەدا تەنها شوێنی گۆڕی من و گۆڕی ئەبوبەكر و عومەر و عیسای كوڕی مەریەم هەیە. (منتخب كنز العمال)
(3) لە عەبدوڵڵای كوڕی عومەرەوە دەڵێت پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: عیسای كوڕی مەریەم دادەبەزێت بۆ سەر زەوی و هاوسەرگیری دەكات و مناڵی دەبێت و چل و پێنج ساڵ دەمێنێتەوە پاشان دەمرێت و لەگەڵ مندا لە گۆڕەكەمدا ئەسپەردە دەكرێت، من و عیسای كوڕی مەریەم لە یەك گۆڕدا دەبین لە نێوان ئەبوبەكر و عومەردا.
وەڵام:
بەڵام وتەی عەبدوڵڵای كوڕی سەلام: “عیسای كوڕی مەریەم لەگەڵ پێغەمبەری خوادا ئەسپەردە دەكرێت.. هتد” باوەڕی پێناكرێت هەروەك لە كتێبی “كوثر النبي” دا هاتووە كە كتێبێكە دەربارەی زانستی بنەماكانی فەرموودە: وە ئەوەش بەمەرج وەردەگیرێت كە نابێت هاوەڵی پێغەمبەر فەرموودەی وەرگرتبێت لە كەسێكی ئەهلی كتێب وەك عەبدوڵلای كوڕی سەلام و سەلمانی فارسی و عەبدوڵڵای كوڕی عەمری كوڕی عاص؛ چونكە لە جەنگی یەرمووكدا كۆمەڵیك كتێبی كۆنی دەستكەوت كە باسی شتە سەرسوڕهێنەرەكانی ناو ئەو كتێبانەی دەكرد، ڕەنگە هاوەڵەكانی وتبێتیان لە پێغەمبەری خواوە قسەمان بۆ بگێڕەوە و دەربارەی پەڕاوەكە قسەمان بۆ مەكە.
بەڵام فەرموودەكەی عائیشە (رضي الله عنها) دیارە درۆی بەدەمەوە كراوە و درۆزنەكان هەڵیان بەستووە و بە درۆ و بوختان ئەوەیان داوەتە پاڵی؛ چونكە ئەم فەرموودەیە خاوەنی (كنز العمال) ڕیوایەتی كردووە و بە لاوازی ئەژماركردووە و پێچەوانەی ئەم ڕیوایەتەی بوخاریە كە ئەمە دەقەكەیەتی: “لە عەمروی كوڕی مەیموونەوە وتی بینیم عومەری كوڕی خەطاب (رضي الله عنه) وتی ئەی عبدوڵڵای كوڕی عومەر بچۆ بۆلای دایكی باوەڕداران عائیشە (رضي الله عنها) بڵێ عومەری كوڕی خەطاب سەلامت لێ دەكات پاشان داوای ئەوەی لێ بكە كە لەگەڵ هاوڕێكەمدا ئەسپەردە بكرێم، ئەویش وتی: پێشتر من بۆ خۆمم دانابوو، بەڵام ئەمڕۆ خواستی ئەو سەردەخەم بەسەر خواستی خۆمدا. كاتێك گەڕایەوە وتی چیت كرد؟ وتی: ئەی ئەمیری باوەڕداران مۆڵەتم بۆ وەرگرتیت. وتی: هیچ شتێك هێندەی ئەو شوێنە گرنگ نەبوو بەلامەوە، ئەگەر گیانم كێشرا تەرمەكەم هەڵبگرن و پاشان سڵاو بكەن پاشان بڵێ عومەری كوڕی خەطاب مۆڵەت دەخوازێت. ئەگەر مۆڵەتی پێدام ئەوا ئەسپەردەم بكەن، ئەگینا بمگێڕنەوە بۆ گۆڕستانی موسوڵمانان.” (صحيح البخاري، بەرگی 1، باب ما جاء في قبر النبي صلی الله علیه وسلم وأبي بكر وعمر رضي الله عنهما).
ئایا ئەم وتەيەی حەزرەتی عائیشە (رضي الله عنها): “پێشتر من بۆ خۆمم دانابوو، بەڵام ئەمڕۆ خواستی ئەو سەردەخەم بەسەر خواستی خۆمدا.” وە وتەی عومەر (رضي الله عنه): “ئەگەر مۆڵەتی پێدام ئەوا ئەسپەردەم بكەن ئەگینا بمگێڕنەوە بۆ گۆڕستانی موسوڵمانان.” بەڵگە نیە لەسەر ئەوەی كە ئەوەی ڕاویەكان گێڕاویانەتەوە كە گوایە عومەر و عیسای كوڕی مەریەم لە ژوورەكەی عائیشەدا ئەسپەردە دەكرێن لە زەینی عائیشە و هاوەڵەكاندا بوونى نەبووە ڕەزای خوایان لێ بێت؟
بەڵام ئەگەر فەرموودەی سێـيەم بەگوێرەی مانای ڕووكەشی لێكبدەینەوە ئەوا پێچەوانەی ئەو فەرموودانە دەردەچێت كە لە بوخاریدا هاتوون وەك پێشتر باسكرا؛ چونكە فەرموودەی “لەگەڵ مندا لە گۆڕەكەمدا ئەسپەردە دەكرێيت و ئەوسا من و عيسای كوڕی مەریەم لەیەك گۆڕدا دەبین لەنێوان ئەبوبەكر و عومەردا.” لە عەبدوڵڵای كوڕی عومەرەوە ڕیوایەت كراوە (رضي الله عنه) وە ئاشكرایە كە عومەر (رضي الله عنه) عەبدوڵڵای كوڕی عومەری نارد بۆلای عائیشە (رضي الله عنها) تاكو مۆڵەتی لێ بخوازێت كە لەگەڵ پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) ئەسپەردە بكرێت لە ژوورەكەیدا، وە ئەگەر عەبدوڵڵای كوڕی عومەر بیزانیبایە كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: “ئەوسا من و عیسای كوڕی مەریەم لەیەك گۆڕدا دەبین لەنێوان ئەبوبەكر و عومەردا.” ئەوا عەبدوڵڵا بێ دەنگ نەدەبوو، بەڵكو وەڵامی باوكی خۆی عومەری (رضي الله عنه) دەدایەوە كە بۆچی دەمنێریت بۆلای عائیشە (رضي الله عنها) لە كاتێكدا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بەڕاشكاوی ئەوەی ڕایگەیاندووە كە لەگەڵ ئەودا ئەسپەردە دەكرێت؟ وە عومەریش (رضي الله عنه) ئەوەی نەدەگوت كە “ئەگەر مۆڵەتی پێدام ئەوا ئەسپەردەم بكەن ئەگینا بمگێڕنەوە بۆ گۆڕستانی موسوڵمانان.” سەڕای ئەوە له ژوورەكەدا جێگەی گۆڕێكی تری تێدا نیە وەك پێشەوا مالیك (رضي الله عنه) ڕیوایەتی كردووە: عَنْ مَالِكٍ، عَنْ يَحْيَى بْنِ سَعِيدٍ، أَنَّ عَائِشَةَ زَوْجَ النَّبِيِّ صلی الله علیه وسلم قَالَتْ: “رَأَيْتُ ثَلَاثَةَ أَقْمَارٍ سَقَطْنَ فِي حُجْرَتِي.” فَقَصَصْتُ رُؤْيَايَ عَلَى أَبِي بَكْرٍ الصِّدِّيقِ، قَالَتْ: “فَلَمَّا تُوُفِّيَ رَسُولُ اللَّهِ صلی الله علیه وسلم، وَدُفِنَ فِي بَيْتِهَا، قَالَ لَهَا أَبُو بَكْرٍ: “هَذَا أَحَدُ أَقْمَارِكِ وَهُوَ خَيْرُهَا.” (تنوير الحوالك شرح موطأ الإمام مالك: كتاب الجنائز باب ما جاء في دفن الميت، بەرگی 1، لا 231) واتە: “لە مالیكەوە لە یەحیای كوڕی سەعیدەوە دەگێڕنەوە كە عائیشەی خێزانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) وتی لە خەونمدا بینیم سێ مانگ كەوتە ناو ژوورەكەمەوە، خەونەكەم گێڕایەوە بۆ ئەبوبەكر ئەویش بێ دەنگ بوو، كاتێك پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) كۆچی دوایی كرد لە ماڵەكەی مندا ئەسپەردە كرا، ئەبوبەكر گوتی ئەمە یەكێك لە مانگەكانت كە بریتیە لە چاكترینیان.”
(دووەم) لە فەرموودەیەكی تردا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: “من یەكەم كەسم كە زیندوو دەكرێمەوە پاشان ئەبوبەكر پاشان عومەر، پاشان خەڵكی گۆڕستانی بەقیع دەهێنن ئەوانیش لەگەڵ مندا كۆدەكرێنەوە، پاشان چاوەڕێی خەڵكی مەككە دەكەم تاكو لە نێوان مەككە و مەدینەدا حەشر دەكرێن.” “أَنَا أَوَّلُ مَنْ تَنْشَقُّ عَنْهُ الأَرْضُ ثُمَّ أَبُو بَكْرٍ ثُمَّ عُمَرُ، ثُمَّ آتِي أَهْلَ البَقِيعِ فَيُحْشَرُونَ مَعِي، ثُمَّ أَنْتَظِرُ أَهْلَ مَكَّةَ حَتَّى أُحْشَرَ بَيْنَ الحَرَمَيْنِ.” (سنن الترمذي، أَبْوَابُ الْمَنَاقِبِ. والفتح الكبير، بەرگی 1، لا 271). دەی كوا باسی عیسا (علیه السلام)؟ ئایا لەمەوە ناسەلمێنرێت كە ئەو جارێكی تر ناگەڕێتەوە بۆ ئەم دنیایە؟
بەڵگەی شەشەم:
له فەرموودەكاندا وشەی دابەزین (نزول) بۆ مەسیح (علیه السلام) بەكارهاتووە لەبەرئەوە له داهاتوودا ئەو له ئاسمانەوە دادەبەزێت.
وەڵام:
یەكەم: كاتێك به بەڵگە قورئانی و فەرموودەییەكان سەلمێنرا كه مەسیح (علیه السلام) مردووە و مردووەكانیش هەرگیز ناگەڕێنەوە بۆ ئەم دونیایه، ئیتر دروست نیه ڕاڤەی واژەی (نزول) بكرێت به مانای دابەزین له ئاسمانەوە به جەستەی ماددی.
دووەم: واژەی (نزول) بۆ دەججالیش بەكارهاتووە هەروەك له بوخاریدا هاتووە: “يَأْتِي الدَّجَّالُ، وَهُوَ مُحَرَّمٌ عَلَيْهِ أَنْ يَدْخُلَ نِقَابَ المَدِينَةِ، فَيَنْزِلُ بَعْضَ السِّبَاخِ الَّتِي تَلِي المَدِينَةَ.” (صحيح البخاري، كتاب الفتن، باب لا يدخل الدجال المدينة) واتە: “دەججال دێت و حەرامە لەسەری بچێتە ئەو رێگەوبانەی كە دەچێت بۆ مەدینە لای هەندێ خاكی شۆرەكاتی لەو لای مەدینەوە دادەبەزێت.” دەی ئاخۆ دەججال له ئاسمانەوە دادەبەزێت؟
سێيەم: بێگومان واژەی (النزول، دابەزین) لە فەرموودەكاندا بۆ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و هاوەڵەكانيش بەكارهاتووە “لە عائیشەوە (رضي الله عنها) وتی لەگەڵ پێغەمبەری خوادا (صلی الله علیه وسلم) دەرچووین لە مانگەكان و شەوەكانی حەجدا پاشان لە سەريف (سَرِف) دابەزین، وتی هاوەڵەكان چوون بۆ لای.” عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا، قَالَتْ: “خَرَجْنَا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صلی الله علیه وسلم فِي أَشْهُرِ الحَجِّ، وَلَيَالِي الحَجِّ، وَحُرُمِ الحَجِّ، فَنَزَلْنَا بِسَرِفَ، قَالَتْ: فَخَرَجَ إِلَى أَصْحَابِهِ.” (صحيح البخاري، كتاب الحج). “هەركاتێك سەعد بە مەككەدا گوزەری بكردایە لای ئومەیە دادەبەزی.” “وَكَانَ سَعْدٌ إِذَا مَرَّ بِمَكَّةَ نَزَلَ عَلَى أُمَيَّةَ.” (صحيح البخاري، كتاب المغازي).
چوارەم: هەروەها واژەی دابەزین (نزول) بەكارهاتووە بۆ مەهدی (علیه السلام)، ئایا ئەو له ئاسمانەوە دادەبەزێت؟
هەرچی چۆنێك بێت موسوڵمانان باوەڕیانوایه: كه ئەو له دایك و باوكێك له دایك دەبێت وە لەم بارەیەوە هاتووە: له فەرموودەكەی ئەبو هورەیرەوە “مەهدی دادەبەزێت و چل دەمێنێتەوە.” وَفِي حَدِيثِ أَبِي هُرَيْرَةَ: “يَنْزِلُ المَهْدِي فَيَبْقَى فِي الْأَرْضِ أَرْبَعِينَ.” (النهاية، لابن الأثير، بەرگی 1، لا 14).
پێنجەم: هەڵبەت واژەی (النزول، دابەزین) لە قورئانی پیرۆزدا بۆ شتانێكی جۆراوجۆر بەكارهاتووە، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَأَنْزَلَ لَكُمْ مِنَ الْأَنْعَامِ ثَمَانِيَةَ أَزْوَاجٍ﴾ واتە: “هەشت جووتی لە ئاژەڵ بۆ دابەزاندن.” (الزمر: 7) ﴿يَا بَنِي آَدَمَ قَدْ أَنْزَلْنَا عَلَيْكُمْ لِبَاسًا يُوَارِي سَوْآتِكُمْ وَرِيشًا﴾ واتە: “ئەی فەرزەندەكانی ئادەم پۆشاكی وەهامان بۆ دابەزاندوون كە عەیب و عارتان داپۆشێت و جوانیشتان بكات.” (الأعراف: 27). وە هەموو كەسێك دەزانێت كە مانگا و گوێدریژ و گامێش و مەڕ و بزن لە ئاسمانەوە دانابەزێت، هەروەها پۆشاك لە خوری و لۆكە و حەریر و شتی تر دروست دەكرێت، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَإِنْ مِنْ شَيْءٍ إِلا عِنْدَنَا خَزَائِنُهُ وَمَا نُنَزّلُهُ إِلا بِقَدَرٍ مَعْلُومٍ﴾ واتە: “گەنجینەی هەموو شتێك لای ئێمەیەو ئەوەشمان بەئەندازەی دیاريكراو ناردووەتە خوارەوە.” (الحِجر: 22). پاشان خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿هُوَ الذِي يُرِيكُمْ آيَاتِهِ وَيُنَزلُ لَكُمْ مِنَ السمَاءِ رِزْقًا﴾ واتە: “ئەو نیشانەكانی خۆیتان پیشان دەدات و لە ئاسمانەوە بژێویتان بۆ دادەبەزێنێت.” (غافر: 14). سەیركە چۆن لەم ئایەتەیشدا واژەی (نزول) لەگەڵ واژەی ئاسماندا بەكارهاتووە، ئایا كەسێك بینیویەتی بژێوی لە ئاسمانەوە دابەزێت؟ بیگومان نەخێر، بەڵكو بژێوی لە گەنم و برنج و جۆ و ڕووەكەكانی تر پەیدا دەبێت، هەروەك چۆن ئەم شتانە لە ئاسمانەوە دێنەخوارەوە لەڕێگەی هۆكارە زەمینیەكانەوە، وە لە زەویدا ڕوودەدەن و دروست دەبن، بەهەمان شێوە مەسیحی بەڵێندراویش (علیه السلام) لەم زەویەدا لەدایك دەبێت لەڕێگەی دایك و باوكیەوە بەهۆی توانای ڕۆحانی خوداوە نەك بەگوێرەی ڕووكەش لە ئاسمانەوە دابەزێت وەك بانگەشەكارانی ئەم باوەڕە دەڵێن، لەبەرئەوەیە كە بە واژەی دابەزین (النزول) گوزارشت كراوە لە هاتنەكەی، بێگومان خوای گەورە دەرحەق بە موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: ﴿قَدْ أَنْزَلَ اللهُ إِلَيْكُمْ ذِكْرًا * رَسُولا يَتْلُو عَلَيْكُمْ آيَاتِ اللهِ﴾ واتە: “ئەوەتا خودا زیكرێكی بۆ دابەزاندوون كە پێغەمبەرێكە نیشانەكانی خوداتان بۆ دەخوێنێت.” (الطلاق: 11_12). وە ئاشكرایە كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە ئاسمانەوە دانەبەزیوە، بەڵكو دایك و باوكێكی هەبووە لە جۆری مرۆڤ.
شەشەم: بێگومان لە فەرموودەكاندا واژەی (البعث، ڕەوانەكردن)یش بەكارهاتووە بۆ مەسیح (علیه السلام) ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە لە ئاسمانەوە دانابەزێت: “كَذَلِكَ إِذْ بَعَثَ اللهُ الْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ.” (مسلم، بەرگی 2). واتە: “بەهەمان شێوە ئەو كاتەی خودا مەسیحی كوڕی مەریەم ڕەوانە دەكات.”، “فَيَبْعَثُ اللهُ عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ.” (مسلم، بەرگی 2، باب في خروج الدجال ولبثه في الأرض) واتە: “پاشان خوای گەورە عیسای كوڕی مەریەم ڕەوانە دەكات.” وە هەمان وشە [البعث] بۆ پێغەمبەری خۆیشمان (صلی الله علیه وسلم) بەكارهاتووە ﴿هُوَ الذِي بَعَثَ فِي الأُمِّيّينَ رَسُولا مِنْهُمْ﴾ واتە: “ئەو كەسێكە كە لەناو نەخوێندەوارەكاندا پێغەمبەرێكی هەر لەخۆیان ڕەوانەكرد.” (الجمعة: 3). كەواتە ئەی موسوڵـمانان بە واژەی (النزول) فریومەخۆن هەروەك چۆن پێش ئێوە جوولەكە فریویان خوارد. بێگومان ئەوانیش بانگەشەی ئەوەیان دەكرد كە ئیليیا بەرزبووەتەوە بۆ ئاسمان و جارێكی تر بەجەستە ماددیەكەیەوە دێتە خوارەوە، بەهەمان شێوە ئێوەیش باوەڕتان وایە كە مەسیحی كوڕی مەریەم بە جەستە ماددیەكەیەوە بەرزبووەتەوە بۆ ئاسمان و جارێكی تر دادەبەزێتەوە، بیرناكەنەوە و هەمان ڕێچكەی جوولەكەتان گرتووە، خەڵەتاون بە فەرموودە لاوازەكان و وتەی ڕاڤەكاران كە پێچەوانەی قورئانی پیرۆزن، وە كەوتوونەتە ناو چاڵی گومڕایی هەروەك پێش ئێوە جوولەكەی تێكەوت و ئاكامی تاڵی كردەوەی خۆیان چەشت، دەی پەند وەربگرن ئەی ئەو كەسانەی كە خاوەنی بینایین، دیارە كەسی ژیر و بە سەلیقە لە هەڵەی كەسانی ترەوە ئامۆژگاری وەردەگرێت، وە دەست مەگرن بە ڕووكەشی ڕیوایەتەكانەوە، هەڵبەت جوولەكە كۆمەڵێك دەقیان لابوو كە لەوانەی ئێوە بەهێزتر و قایمتر بوون دەربارەی دابەزینی ئیليیا (إلیاس) علیه السلام بەڵام مەسیحی ناصری خۆی ئەم دەقانەی تەئویل كرد تەنانەت واژەی ئاسمان لە كتێبە دابەزێنراوە پیرۆزەكانیاندا هەیە، وە واژەی ئاسمان لە قورئانی پیرۆز و فەرموودە ڕاستەكاندا نیە دەرحەق بە مەسیح (علیه السلام). لە كتێبەكانی جوولەكەدا ئەم دەقە هاتووە: “فَصَعِدَ إِيلِيَّا فِي الْعَاصِفَةِ إِلَى السَّمَاءِ.” (دووهم پاشایان 2: 11) واتە: “لە گەردەلوولێكدا ئیلیيا سەركەوت بۆ ئاسمان.”، “هأَنَذَا أُرْسِلُ إِلَيْكُمْ إِيلِيَّا النَّبِيَّ قَبْلَ مَجِيءِ يَوْمِ الرَّبِّ.” (مهلاخی 4: 5) واتە: “گوێبگرن، بەرلەوەی ڕۆژی گەورە و ترسناكی پەروەردگار بێت، من ئيلیيای پێغەمبەرتان بۆ دەنێرم.” وە بەو پێیەی كە جوولەكە باوەڕیان بەوە هەبوو كە خودی ئیليیا پێش دەركەوتنی مەسیح لەناو نەوەی ئیسڕائیلدا لە ئاسمانەوە دادەبەزێت، ئەوەبوو كاتێك مەسیحی ناصری هات باوەڕیان پێ نەكرد و وتیان كە ئیليیا هێشتا دانەبەزیوە ئیتر چۆن باوەڕ بكەین بە مەسیح؟ بەڵام مەسیح هەواڵی هاتنی ئیلیيای تەئویل كرد بۆیان كە مەبەست لێی لەدایكبوونی پیاوچاكێكە كە سیفەت و خاسیەتیەكانی ئەوی هەبێت نەك هاتنی خودی خۆی، وە ئاماژەی كرد بۆ یەحیای لەئاوهەڵكێش (علیه السلام) و پێی گوتن: “وَإِنْ أَرَدْتُمْ أَنْ تَقْبَلُوا، فَهذَا هُوَ إِيلِيَّا الْمُزْمِعُ أَنْ يَأْتِيَ. مَنْ لَهُ أُذُنَانِ لِلسَّمْعِ فَلْيَسْمَعْ.” (مەتتا 11: 14_15) واتە: “ئەگەر دەتانەوێت قەبوڵی بكەن كە ئەمە ئەو ئیلیيایه یە كە بڕیارە بێت! كێ دوو گوێچكەی هەیە بۆ بیستن با ببیستێت.” وە جارێكیان وتی: “وَلَيْسَ أَحَدٌ صَعِدَ إِلَى السَّمَاءِ إِلاَّ الَّذِي نَزَلَ مِنَ السَّمَاءِ.” (يۆحەننا 3: 13) واتە: “هیچ كەسێك سەرناكەوێت بۆ ئاسمان مەگەر كەسێك لە ئاسمانەوە دابەزێت.” بەڵام جوولەكەكان تەئویلەكەی مەسیحیان قەبوڵ نەكرد و باوەڕیان پێنەكرد و بەدرۆزنیان زانی و هەتا ئێستایش چاوەڕێن ئیلیا بەجەستە مادیەكەیەوە لە ئاسمانەوە دابەزێت.
ئەوەش بزانن كە قورئان ڕێگە نادات بە هیچ كەسێك كە بڵندبێتەوە بۆ ئاسمانەكان بە جەستەی ماددیەوە پاشان لێیەوە دابەزێت، ئایا نازانن كە كافرەكان داوایان كرد لە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) كە هەرگیز باوەڕی پێناكەن مەگەر كاتێك سەركەوێت بۆ ئاسمان و كتیبێكیان بۆ دابەزێنێت كە بیخوێننەوە وەك بەڵگەیەك لەسەر ڕۆشتنی بۆ ئاسمان، خوای گەورەیش بەرپەرچیان دەداتەوە: ﴿قُلْ سُبْحَانَ رَبي هَلْ كُنْتُ إِلا بَشَرًا رَسُولا﴾ واتە: “بڵێ پاكی بۆ پەروەردگارم، من چیم جگە لە مرۆڤێكی پێغەمبەر.” (الإسراء: 94) ئەگەر ڕۆيشتن بۆ ئاسمان بەجەستەی ماددیەوە گونجاو بوایە بۆ مرۆڤ ئەوا پێغەمبەری خۆمان (صلی الله علیه وسلم) لە پێشتر بوو بۆ سەركەوتن بۆ ئاسمان لەبەر چاوی كافرەكاندا بۆ ئەوەی باوەڕی پێ بكەن، دەی كارێك ڕێگەی پێنەدرێت بۆ موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) كە چاكترینی پێغەمبەرانە (صلی الله علیه وسلم) ئیتر چۆن ڕێگەی پێدەدرێت بۆ مەسیحی ناصری (علیه السلام)؟ چونكە ئەویش مرۆڤە و پێغەمبەرە، گریمان عیسا بەرزكراوەتەوە بۆ ئاسمان بە جەستەكەیەوە ئەوا پێویست دەكات كە مرۆڤ نەبێت.ئەمەش نەشیاوە!
ڕەنگە كەسێك بڵێت پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەو شەوەدا كە شەوڕەوی پێكرا بە جەستە ماددیەكەیەوە چوو بۆ ئاسمان، وەڵامەكە ئەوەیە كە ئەو (صلی الله علیه وسلم) بە جەستەی ماددیەوە بەرزنەكرایەوە، بەڵكو تەنها بەڕۆح بەرزكرایەوە و بەشێوەی خەون یان كەشف بووە. خوای گەورە لە هەمان سورەتدا دەربارەی شەوڕەوی دەفەرموێت: ﴿وَمَا جَعَلْنَا الرؤْيَا التِي أَرَيْنَاكَ إِلا فِتْنَةً لِلناسِ﴾ واتە: “ئەو خەونەیش كە پێمان دیتی هەر بۆ تاقیكردنەوەی مەردم بوو.” (الإسراء: 61).
وە لە فەرموودەدا هاتووە: “واستيقظ وهو في المسجد الحرام.” (البخاري، كتاب التوحيد، باب كلم الله موسى تكليمًا) واتە “كە بەئاگا هاتەوە لە مزگەوتی حەرامدا بوو.” هەروەها لە كتێبی (زاد المعاد)ی (ابن القیم)دا هاتووە: “عن عائشة ومعاوية أنهما قالا إنما كان الإسراء بروحه ولم يفقد جسده.” (بەرگى 2، لا 68) واتە: “لە عائیشە و موعاویەوە دەگێڕنەوە كە هەردووكیان دەڵێن شەوڕەوی تەنها بە ڕۆحەكەی كراوە و جەستەكەی لە جێگای خۆیدا بووە”. پوختەی قسان، شەوڕەوی بە ڕۆح بووە لە حاڵەتی كەشف و خەوندا، دەرەنجام، ناكرێت مەسیح (علیه السلام) بە زیندووی و بەجەستەی ماددیەوە بچێت بۆ ئاسمان و دووبارە خودی خۆی بگەڕێتەوە؛ چونكە هەرگیزاو هەرگیز هیچ كەسێك لە ئاسمانەوە دانەبەزیوە و داشنابەزیت. وە مەبەست لە دابەزینی عیسا (علیه السلام) هاتنی پیاوێكی ترە لە ئوممەتی موحەممەدی كە لە سیفات و بارودۆخەكانیدا لە عیسای كوڕی مەریەم دەچێت، وە ئەو پیاوەیش لە گوندی قادیانی ویلایەتی پەنجابی هیندستان دەركەوت بەناوی ئەحمەد مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام).
توێژینەوەی سێيەم
بۆچی لە فەرموودەكاندا مەسیحی بەڵێندراو ناونراوە “كوڕی مەریەم”
وەڵامی یەكەم:
كاتێك قورئانی پیرۆز و فەرموودە ڕاستەكان بەڕاشكاوی ڕایانگەیاند كە مەسیحی كوڕی مەریەم مردووە و هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ ئەم دنیایە؛ ئەوا ئەو ڕاستیە دەسەلمێت كە مەسیحی بەڵێندراوی چاوەڕوانكراو بریتیە لە كەسێكی تر لە ئوممەتی موحەممەدی، وە ناونانیشی بە مەسیحی كوڕی مەریەم بەهۆی بوونی لێكچوونە لە سیفات و خاسیەتەكاندا، وە ئەم جۆرە ناونانە ناونانێكی ناسراو و باوە لای كەسانی زمانزان و ڕەوانبێژ، زۆرجار لێچوو (المشبە) باس دەكرێت و پیتی لێكچوواندن و لەوچوو (المشبە بە) دەقرتێنرێت بۆ دەرخستنی تەواوەتی لێكچوون لە نێوان دوو شتدا، وە ناوی لەوچووەكە دەنرێت لە لێچووەكە هەروەك زانای پایەبەرز عەبدولقادری جورجانی دەڵێت: “بێگومان لێكچوون دابەش دەكرێت بۆ دوو بەش: ئاشكرا و نائاشكرا. ئاشكرا وەك ئەوەی بوترێت: (كأن زيدًا الأسد) واتە زەید دەڵێی شێرە، لێرەدا هەریەك لە لێچوو و لێ چوێنراو باسكراون بەناوی خۆیانەوە، وە جۆری نائاشكرا ئەوەیە كە لێچوێنراو (لەوچوو) باس نەكرێت و لێ چواوەكە باس بكرێت، وەك ئەوەی بڵێیت (رأيت أسدًا) واتە شێرێكم بینی، كە لێرەدا مەبەستت پیاوێكە لەشێر دەچێت، بەڵام ناوەكەیت گۆڕی وەك زیادە وەسفێك و خەیاڵكردنی ئەوەی كە جیاوازیەك نیە لە نێوان شێر و ئەودا، وە ئەو لە دۆخی مرۆییەوە گۆڕاوە بۆ دۆخی شێر. وە ئەگەر كەسێكت تەشبیهكرد بە كەسێكی تر، وە ئەگەر كردارێكت چوواند بە كردارێكی تر ئەم حوكمەی هەیە، جارێك تۆ دەڵێیت: جوان كردنی قسەكانی لە هۆنینەوەی مرواری دەچێت، لێرەدا لێچوو لەگەڵ لەوچوو بەڕاشكای وتراوە، كەسێكی تر دەڵێت: ئەو هەر مرواری دەهۆنێتەوە، وەهای لێ دەكات وەك ئەوەی لە حەقیقەتدا مرواری بهۆنێتەوە.” (أسرار البلاغة، لا 330) وە پێشەوا ڕازی لە ڕاڤەكەیدا (بەرگى 2، لا 689) دەڵیت: “ناونانی شتێك لە شتێكی تر كە لە زۆربەی سیفەت و خاسیتەكاندا لەو بچێت جوان و ڕێگە پێدراوە.” وە بەوپێیەی كە مەسیحی بەڵێندراو لە زۆر ڕووەوە لە عیسای كوڕی مەریەم دەچێت (عليهما السلام) لەبەرئەوە ناوی كوڕی مەریەم نراوە لە ئەحمەد مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام)، ئەمەش هەندێ لە لێكچوونەكان:
(لێكچوونی یەكەم) مەسیحی كوڕی مەریەم لە سەرەتای سەدەی چواردەی پاش مووسا (علیه السلام) هات، بەهەمان شێوە مەسیحی بەڵێندراویش لە سەرەتای سەدەی چواردەی پاش موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) هات.
(دووەم) بێگومان مەسیحی ئیسڕائیلی (علیه السلام) خزمەتكار و سەلمێنەری ڕاستی شەریعەتی مووسایی بووە و شەریعەتێكی نوێی سەربەخۆی نەبووە كە شەریعەتی پێش خۆی نەسخ بكاتەوە، بەهەمان شێوە ئەحمەد مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) ڕەوانەكراوە وەك سەلمێنەری ڕاستی قورئانی پیرۆز و شەریعەتی بێوێنەی مەحەممەدی و شەریعەتێكی تازە و سەربەرخۆی نەهێناوە كە شەریعەتەكەی پێش خۆی نەسخ بكاتەوە.
(سێيەم) مەسیحی ئیسڕائیلی (علیه السلام) لە كاتی لاوازی و لەناوچوونی جوولەكەدا دەركەوت، بەهەمان شێوە مەسیحی موحەممەدی لەكاتی لاوازی ئوممەتی ئیسلامیدا دەركەوت.
(چوارەم) هەروەك چۆن مەسیحی ئیسڕائیلی لە ڕۆژگارەكانی حكومەتی ڕۆمیدا ڕەوانەكرا بەهەمان شێوە مەسیحی مەحەممەدیش لە ڕۆژگارەكانی حكومەتێكی مەسیحیدا ڕەوانەكرا، وە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) خۆی مەسیحیەكانی بە ڕۆم ناوزەد كردووە وەك دەفەرموێت: “تَقُومُ السَّاعَةُ وَالرُّومُ أَكْثَرُ النَّاسِ.” (صحيح مسلم، بَابُ تَقُومُ السَّاعَةُ وَالرُّومُ أَكْثَرُ النَّاسِ) واتە: “كاتێك قیامەت بەرپادەبێت ڕۆمەكان زۆرینەی خەڵكن.”
(پێنجەم) مەسیحی ئیسڕائیلی بە پێچەوانەی بانگەشەی جوولەكەوە لە پۆشاكی جوانیدا ڕەوانەكرا و دەسەڵاتی دنیایی بەدەست نەهێنا، بەهەمان شێوە مەسیحی بەڵیندراویش لە پۆشاكی جوانیدا ڕەوانەكرا و لەم دنیایەدا هیچ دەسەڵاتێكی دیار و ئاشكرای پێنەدرا، وە بە پێچەوانەی ئارەزووی موسوڵمانانە ڕواڵەتبینەكانەوە هات.
(شەشەم) مەسیحی ئیسڕائیلی لەڕووی باوكەوە لە نەوەی ئیسڕائيلی نەبوو؛ چونكە بەبێ باوك لەدایكبووە بەڵام لەڕووی دایكەوە ئیسڕائیلی بوو، بەهەمان شێوە مەسیحی موحەممەدی لەڕووی باب و باپیرانەوە لە تیرەی قوڕەیش نەبوو؛ چونكە باب و باپیری لە نەوەی فارس بوون، بەڵام ئەو لەڕووی دایكەوە قوڕەیشی بوو؛ چونكە هەندێ لە دایكانی لەنەوەی فاطیمە و ماڵباتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بوون.
(حەوتەم) بێگومان جوولەكە باوەڕیان نەكرد بە عیسا (علیه السلام) و بەدرۆزنیان زانی و ویستیان بیكوژن، وە تۆمەتیان بۆ دروست كرد و ڕاپێچیان كرد بۆ لای كاربەدەستان، بەهەمان شێوە هەندێ زانای ئیسلام هەمان كاریان ئەنجامدا بەرامبەر مەسیحی بەڵێندراو، ئەوەبوو بەكافر و درۆزنیان زانی و لە دادگا حكومیەكاندا كۆمەڵێك داوایان لەدژی بەرزكردەوە و هەموو هەوڵێكیاندا بۆ كوشتنی، بەڵام خوای گەورە پاراستی لە فێڵ و نەخشە گڵاوەكانی ئەوان بەگوێرەی ئەو بەڵینەی كە پێی دابوو (يعصمكَ اللهُ مِن عنده وإنْ لَّم يَعصمْكَ الناسُ) واتە: “خوا لەلایەن خۆیەوە دەتپارێزێت ئەگەرچی خەڵكی نەتپارێزن).
وە ئاشكرایە كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) زمانپاراوترینی كەسەكانە، بۆیە بەشێوەی خوازە (استعارة) دەربارەی مەسیحی بەڵیندراو دەفەرموێت: “كَيْفَ أَنْتُمْ إِذَا نَزَلَ ابْنُ مَرْيَمَ فِيكُمْ، وَإِمَامُكُمْ مِنْكُمْ.” (صحيح البخاري باب نزول عيسى ابن مريم) واتە: “حاڵتان چۆنە ئەو كاتەی كە كوڕی مەریەم لەناوتاندا دادەبەزێت و پێشەواتان لە خۆتانە.” وە هەروەها دەفەرموێت: “كَيْفَ أَنْتُمْ إِذَا نَزَلَ فِيكُمْ ابْنُ مَرْيَمَ فَأَمَّكُمْ.” (صحيح مسلم، بَابُ نُزُولِ عِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ حَاكِمًا بِشَرِيعَةِ نَبِيِّنَا مُحَمَّدٍ صلى الله عليه السلام) واتە: “حاڵتان چۆنە كاتێك كوڕی مەریەم لەناوتاندا دادەبەزێت و پێشەوايەتيتان دەكات.” وەك ئاماژەیەك كە ئەو تاكێك دەبێت لە تاكەكانی ئوممەتی موحەممەدی.
وەڵامی دووەم:
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە فەرموودەیەكی تردا بە هەندێ لە خێزانەكانی دەفەرموێت: “إِنَّكُنَّ لَأَنْتُنَّ صَوَاحِبُ يُوسُفَ، مُرُوا أَبَا بَكْرٍ فَلْيُصَلِّ لِلنَّاسِ.” (صحيح البخاري، كتاب الأذان) واتە: “ئێوە دەڵێی ژنەكانی لای یوسفن، فەرمان بكەن بە ئەبوبەكر با نوێژ بۆ ئەو خەڵكە بكات.” ببینە چۆن پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بەشێوەی خوازە بە خێزانەكانی خۆی دەڵیت ژنەكانی لای یوسف تەنها لەبەرئەوەی لەیەك شتدا لەیەك دەچن.
وەڵامی سێيەم:
كۆمەڵێك لە موسوڵمانە یەكەمینەكان كە دەستێكی باڵایان هەبووە لە هەڵێنجانی مانا وردەكان لە قورئان و فەرموودەكانی پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) و لە كەسە ڕووكەشبینەكان نەبوون، زەینیان بۆ ئەوە چووە كە مەبەست لە دابەزینی كوڕی مەریەم هاتنی پیاوێكە كە هاوشێوەی عیسای كوڕی مەریەم بێت لە ڕێز و مەزنیدا، هەروەك زانای گەورە سیراجەددین ئەبو حەفص عومەر ئيبن وەردی لە كتێبەكەیدا (خریدة العجائب وفریدة الغرائب، لا 205) دەڵیت: “قالتْ فِرقةٌ: نزول عيسى خروجُ رجُلٍ يُشبِهُ عيسى في الفضل، كما يُقال للرجل الخيّر مَلَكٌ وللشرّير شيطان تشبيهًا بهما ولا يراد بهما الأعيان.” واتە: “كۆمەڵێك دەڵێن: دابەزینی عیسا واتە سەرهەڵدانی پیاوێك كە لە فەزڵ گەورەییدا لە عیسا دەچێت، هەروەك چۆن بە كەسێكی چاك دەوترێت فریشتە و بە كەسێكی خراپیش دەوترێت شەیتان وەك تەشبیهكردن كە مەبەست پێی خودی فریشتە و شەیتان نیە.”
وەڵامی چوارەم:
لە ڕيوایەتێكی بوخاریدا هاتووە: “قَالَ أَبُو هُرَيْرَةَ رضي الله عنه: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صلی الله علیه وسلم، يَقُولُ: «مَا مِنْ بَنِي آدَمَ مَوْلُودٌ إِلَّا يَمَسُّهُ الشَّيْطَانُ حِينَ يُولَدُ، فَيَسْتَهِلُّ صَارِخًا مِنْ مَسِّ الشَّيْطَانِ، غَيْرَ مَرْيَمَ وَابْنِهَا» ثُمَّ يَقُولُ أَبُو هُرَيْرَةَ: ﴿وَإِنِّي أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ﴾. [آل عمران: 36]” (كتاب بدء الخلق، باب واذكر في الكتاب مريم) واتە: “ئەبو هورەیرە (رضي الله عنه) دەڵێت لە پێغەمبەرم بیست (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی هەر ئادەمیزادێك كە لەدایك دەبێت ئیللا لە كاتی لەدایكبووندا شەیتان بەخراپە دەستی لێ دەوەشێنێت بۆیە بەهۆی ئەو دەستلێوەشاندنەوە بە ئاسانی دەستدەكات بە گریان و هاوار جگە لە مەریەم و كوڕەكەی، پاشان ئەبو هورەیرە دەڵیت: “من داوادەكەم كە خۆی و نەوەكانی پەنا بدەیت لە شەیتانی تڕۆكراو.”
گەورە زانا زەمەخشری لە شرۆڤەی ئەم فەرموودەيەدا دەڵێت: “خوا زاناترە بە ڕاستی (صەحیحی) فەرموودەكە. ئەگەر ڕاست بێت ئەوا ماناكەی ئەوەیە كە هەموو كەسێك كە لەدایك دەبێت شەیتان تەماعی ئەوەی هەیە كە لە ڕێگەی ڕاست لای بدات جگە لە مریەم و كوڕەكەی؛ چونكە هەردووكیان پارێزاون، هەروەها هەموو ئەو كەسانەیش كە هەمان سیفەتی ئەوانیان هەیە وەك خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿لأُغْوِيَنهُمْ أَجْمَعِينَ (*) إِلا عِبَادَكَ مِنْهُمُ الْمُخْلَصِينَ﴾.” (تفسير الكشاف، بەرگی 1، لا 186) واتە: “هەموویان گومڕا دەكەم جگە لە بەندە دڵسۆزەكان.”
وە فەرموودەیەكی تر پشتگیری ئەم وتەی زەمەخشری دەكات “پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: ئەگەر كەسێكتان چووە لای خێزانی خۆی و گوتی: پەروەردگارا شەیتانم لێ دوور بخەرەوە، وە شەیتان دوور بخەرەوە لەوەی پێمدەبەخشی، ئەگەر مناڵێكیان ببێت ئەوا شەیتان زیانی پێ ناگەیەنێت و زاڵ نابێت بەسەریدا.” (صحيح البخاري، كتاب بدء الخلق، باب صفة إبليس)
وەڵامی پێنجەم:
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ڕوونی كردووەتەوە كە سیفەتی ڕواڵەتیی مەسیحی بەڵێندراو جیاوازە لە سیفەتی ڕواڵەتیی مەسیحی ناصری، بێگومان ئەو لەو شەوەدا كە شەوڕەوی پێكرا عیسا و مووسا و ئیبراهیمی بینی (عليهم السلام)، دەربارەی عیسا (علیه السلام) دەفەرموێت: “فَأَمَّا عِيسَى فَأَحْمَرُ جَعْدٌ عَرِيضُ الصَّدْرِ.” (صحيح البخاري) واتە: “بەڵام عیسا كەسێكی سوور و قژلوول و سینگ پان بوو.” وە بەم فەرمایشتەی خۆی وەسفی مەسیحی بەڵێندراوی كردووە: “أَرَانِي اللَّيْلَةَ عِنْدَ الْكَعْبَةِ فِي الْمَنَامِ فَإِذَا رَجُلٌ آدَمُ كَأَحْسَنِ مَا يُرَى مِنْ أُدْمِ الرِّجَالِ تَضْرِبُ لِمَّتُهُ بَيْنَ مَنْكِبَيْهِ رَجِلُ الشَّعَرِ يَقْطُرُ رَأْسُهُ مَاءً وَاضِعًا يَدَيْهِ عَلَى مَنْكِبَيْ رَجُلَيْنِ وَهُوَ يَطُوفُ بِالْبَيْتِ فَقُلْتُ مَنْ هَذَا فَقَالُوا هَذَا الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ.” (صحيح البخاري: كتاب بدء الخلق، باب واذكر في الكتاب مريم) واتە: “لە خەوندا لەلای كەعبە پیاوێكی گەنم ڕەنگم پیشاندرا كە لە پیاواندا گەنم ڕەنگی وەها جوان نەبوو، قژی خاو بوو دەیدا لەناوشانی ئاو لەسەری دەتكا دەستی خستبووە سەر شانی دوو پیاو، وە تەوافی ماڵی خوای دەكرد، وتم ئەمە كێیە، وتیان ئەمە عیسای كوڕی مەریەمە.”
كەواتە جیاوازی دوو سیفەتەكە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەو مەسیحەی بەڵیندراوە بە ئوممەتی موحەممەدی مەسیحی ناصری عیسای كوڕی مەریەم نیە (علیه السلام).
وەڵامی شەشەم:
خوای گەورە دەربارەی مەسیحی ناصری (علیه السلام) دەفەرموێت: ﴿وَرَسُولاً إِلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ﴾ واتە: “دەشیكات بە پێغەمبەرێك بۆسەر نەوەی ئیسڕائیل.” (آل عمران: 50) پاشان مەسیح خۆیشی دەڵێت: ﴿يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ إِني رَسُولُ اللهِ إِلَيْكُمْ﴾ واتە: “ئەی نەوەی ئیسڕائیل من پێغەمبەری خوام بۆلای ئێوە ڕەوانەكراوم.” (الصف: 7) واتە مەسیحی ناصری تەنها بۆسەر نەوەی ئیسڕائیل ڕەوانەكراوە. گریمان وەكو خەلیفەیەكی گەورەمان موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) دەگەڕێتەوە كە ڕەوانەكراوە بۆسەر هەموو خەڵكی وەك خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿قُلْ يَا أَيهَا الناسُ إِني رَسُولُ اللهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا﴾ واتە: “بڵێ ئەی خەڵكینە بێگومان من پێغەمبەری خوام كە ڕەوانە كراوم بۆلای ئێوە هەرهەمووتان.” (الأعراف: 159)، ئەوا دەبێت مەسیحی ناصری بە خەڵكی بڵێت كە من پێغەمبەری خوام بۆلای ئێوە هەرهەمووتان، وە ئەم قسەیەش بە ئاشكرا پێچەوانەی ئەم فەرمایشتەی خوای گەورەیە: ﴿وَرَسُولا إِلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ﴾ (آل عمران: 50) وە ڕەوانەكردنی بۆسەر نەتەوەیەكی جگە لە نەوەی ئیسڕائیل پێچەوانەی پەیامەكەی خۆیەتی، كەواتە پێویستە مەسیحی بەڵێندراو كەسێك بێت جگە لە مەسیحی ناصری (علیه السلام) وە دەبێت تەنها لە ئوممەتی موحەممەدی بێت.
وەڵامی حەوتەم:
خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنا أَرْسَلْنَا إِلَيْكُمْ رَسُولاً شَاهِدًا عَلَيْكُمْ كَمَا أَرْسَلْنَا إِلَى فِرْعَوْنَ رَسُولاً﴾ واتە: “بێگومان ئێمە فروستادەیەكمان ڕەوانەكرد بۆ لای ئێوە كە شایەت بێت بەسەرتانەوە هەروەك چۆن پێغەمبەرێكمان ڕەوانەكرد بۆلای فیرعەون.” (المزمل: 16) لەم ئایەتەدا خوای گەورە پێغەمبەری خۆمانی (صلی الله علیه وسلم) چوواندووە بە مووسا (علیه السلام) بەهەمان شێوە ئوممەتی موحەممەدی چوواندووە بە ئوممەتی مووسایی و دەفەرموێت: ﴿وَعَدَ اللهُ الذِينَ آَمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا الصالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ﴾ واتە: “خوا بەڵێنیداوە بەو كەسانەتان كە باوەڕیان هێناوە و كردەوەی چاك ئەنجام دەدەن كە بیانكات بە جێنشێن لەسەر زەوی هەروەك چۆن نەتەوەكانی پێش ئەوانی كرد بە جێنشین.” (النور: 56) وە بەڵێندراوە بە باوەڕداران كە كەسانێك لەناویاندا بكرێن بە جێنشین (خەلیفە) هەروەك چۆن كەسانێك لە گەلی مووسا كران بە خەلیفە، واتە خەلیفەكان لە ئوممەتی موحەممەدی وەكو ئەو خەلیفانە دەبن كە لە ئوممەتی ئیسڕائیلیدا هەبوون، وە هەروەك چۆن خوای گەورە مەسیحێكی ئیسڕائیلی ڕەوانەكرد بۆ ئیسڵاح كردنی ئوممەتی ئیسڕائیلی، بەهەمان شێوە زۆر پێویستە كە مەسیحێكی موحەممەدی خەڵات بكرێت بە ئوممەتی موحەممەدی بۆئەوەی هاوشێوە بوون لەنێوان هەردوو زنجیرەكەدا دروست بێت؛ زنجیرەی مووسا و زنجیرەی سەرداری پێغەمبەران. وە ئاشكرایە كە تەشبیهكراو و تەشبیهپێكراو نابن بەیەك شت؛ كەواتە خەلیفە و نوێكاری هەرەمەزن لە ئوممەتی مووساییدا عیسای كوڕی مەریەمە و لە ئوممەتی موحەممەدیدا مەسیحی موحەممەدی ئەحمەد قادیانیە (علیه السلام).
وە خوای گەورە خراپەكاریەكانی سەردەمی كۆتایی و خراپەی قەشە و فەیلەسوفە مەسيحييەكانی بینی كە چۆن بەڕادەیەكی بێ سنور كوڕی مەریەم هەڵدەنێن و لە هەموو پێغەمبەران به چاكتر و مەزنتری دەزانن، چجای ئەوەی كە لە گەورە و سەردارمان خاتەمی پێغەمبەران موحەممەدی هەڵبژاردە (صلی الله علیه وسلم) بە گەورەتر و چاكتری دەزانن، وە بەهۆی ستەم و دوژمنایەتیەوە جوێن دەدەن بە چاكترینی مرۆڤەكان و بە چەقۆی زمانیان دڵی موسوڵمانان بریندار دەكەن و كتێب دادەنێن بۆ بەرپەرچدانەوەی ئیسلام بەشێوازی درۆهەڵبەستن، لەبەرئەوە تووڕەیی و غیرەتی خوا تاویسەند و ڕەحمەتەكەی ئەوەی خواست، وە ویستی ڕەحم بكات بە بەندەكانی و پارێزگاری بكات لە باڵادەستی پێغەمبەری سەربەرزی خۆی (صلی الله علیه وسلم)، وە بە بەڵگە ڕاستی ئیسلام بسەلمێنێت بۆ مەسيحييەكان و لافوگەزافەكانیان پووچ بكاتەوە، بۆیە لە خزمەتكارانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پیاوێكی ڕەوانەكرد پلەوپایەی مەسیحی پێ بەخشی و ناوی نا “كوڕی مەریەم” بۆئەوەی چاكی و گەورەیی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەربخات و مەقامی موحەممەدی بدرەوشێتەوە و مەحەممەد (صلى الله عليه وسلم) گەورەكە بێت و مەسیحیش تەنها خزمەتكارێك بێت، دەی مژدە بێت لەو كەسەی كە دژایەتی بڕیاری خوا ناكات.
توێژینەوەی چوارەم
مەسیحی بەڵێندراو و مەهدی پەیماندراو پیاوێكە لە ڕۆڵەكانی نەتەوەی فارس
موسوڵمانان بەگشتی چاوەڕوانی دەركەوتنی مەهدی و مەسیحی بەڵێندراو دەكەن لە دوو كەسایەتیدا، هەرچی چۆنێك بێت فەرموودەكانی دەركەوتنی مەهدی خاڵی نین لە تانە و لاوازی چجای ئەو فەرموودانەی كە دەرحەق بە پیاوێكی فاطیمی هاتوون هەموویان لاواز و تانەلێدراون. (راجع مقدمة ابن خلدون: الفصل 52) لەبەرئەوە ئیمامی بوخاری لە صەحیحەكەیدا هیچ فەرموودەیەكی نەهێناوە دەربارەی مەهدی پەیماندراو. وە ڕاستیەكی ئاشكرایە كە مەسیحی بەڵێندراو و مەهدی پەیماندراو یەك كەسایەتیە، پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) ئاماژەی كردووە بۆ ئەم ڕاستیە و دەفەرموێت: “وَلَا الْمَهْدِيُّ إِلَّا عِيسَى” (ابن ماجة، بەرگی 2، باب شدة الزمان) واتە: “مەهدی كەسێك نیە جگە لە عیسا.”
وە حافظ ابن كەسیر دەربارەی ئەم فەرموودەيە دەڵێت: “ئەم فەرموودەيە بەناوبانگە بە “محمد بن خالد الجَنَدي الصنعاني المؤذن شيخ الشافعية” زیاد لە كەسێكیش فەرموودەی لێیەوە گێڕاوەتەوە و نەناسراو نیە وەك الحاكم بانگەشە دەكات، بەڵكو لە ئیبن مەعینەوە ڕیوایەت كراوە كە [محمد بن خالد الجَنَدي] خاوەنی متمانەیە.” (هامش على ابن ماجة: باب شدة الزمان)
لە فەرموودەیەكی تردا هاتووە: “يُوشِكُ مَنْ عَاشَ مِنْكُمْ أَنْ يَلْقَى عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ إِمَامًا مَهْدِيًّا وَحَكَمًا عَدْلًا.” (مسند أحمد بن حنبل، بەرگی 2، لا 411). واتە: “نزیكە كەسێك لە ئێوە بمێنێت لە ژیاندا كە بگات بە عیسای كوڕی مەریەم كە ئیمامی مەهدی و ناوبژیوانی دادگەرە.”
كەواتە مەسیحی بەڵێندراو و مەهدی پەیماندراو دوو كەسایەتی جیاواز نین، بەڵكو یەك كەسایەتیە كە خاوەنی هەردوو سیفەتی مەهدەویەت و مەسیحیەتیە، وە لەڕووی جۆر و گرنگیەوە دوو ئەركی لە خۆیدا كۆكردووەتەوە، لەو ڕووەوە كە ئەركی ئیسڵاح كردنی موسوڵمانانی لەسەر شانه و ناوبژیوانێكە جیاوازیەكان لە نێوانیاندا لادەبات بە قورئان و سوننەتی پێغەمبەر، وە دەركەوتەیەكە بۆ پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) ناونراوە مەهدی، وە لەو ڕووەوە كە بەرەنگاری ئاژاوەی دەججال دەكات و خاچ دەشكێنێت، واتە پووچكردنەوەی ئايينی مەسیحی، بە بەڵگە گومانبڕ و درەوشاوەكان، وە ڕێنمایی مەسیحییەكان دەكات بۆ ئیسلام، وە بە هۆی لەیەكچوونی لەگەڵ مەسیحی ئیسڕائیلیدا لەڕووی سەردەم و ئەرك و سیفات و بارودۆخەوە ناونراوە مەسیح، كاتێك سەلمێنرا ئەو فەرموودانەی دەرحەق بە پیاوێكی فاطیمی هاتوون هەموویان لاواز و تانەلێدراون، وە مەسیحی بەڵێندراو و مەهدی پەیماندراو یەك كەسە و تاكێكە لە ئوممەتی موحەممەدی ئەوا دەبێت پشكنین بكەین بۆ مەسیحی بەڵێندراو و مەهدی پەیماندراوی داهاتوو كە دێت، وە پاش پشكنین و وردبینی دەگەینە ئەو ئەنجامە كە مەسیحی بەڵیندراو و مەهدی پەیماندراو (علیه السلام) لە هیچ نەتەوەیەك نیە مەگەر نەتەوەی فارس وەك لە صەحیحی بوخاریدا هاتووە: عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: كُنَّا جُلُوسًا عِنْدَ النَّبِيِّ صلی الله علیه وسلم، فَأُنْزِلَتْ عَلَيْهِ سُورَةُ الجُمُعَةِ: ﴿وَآخَرِينَ مِنْهُمْ لَمَّا يَلْحَقُوا بِهِمْ﴾ (الجمعة) قَالَ: قُلْتُ: مَنْ هُمْ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ فَلَمْ يُرَاجِعْهُ حَتَّى سَأَلَ ثَلاَثًا، وَفِينَا سَلْمَانُ الفَارِسِيُّ، وَضَعَ رَسُولُ اللَّهِ صلی الله علیه وسلم يَدَهُ عَلَى سَلْمَانَ، ثُمَّ قَالَ: “لَوْ كَانَ الإِيمَانُ عِنْدَ الثُّرَيَّا، لَنَالَهُ رِجَالٌ – أَوْ رَجُلٌ – مِنْ هَؤُلاَءِ.” (صحيح البخاري، كتاب التفسير، تفسير سورة الجمعة) واتە: لە ئەبو هورەیرەوە (رضي الله عنه) وتی: ئێمە دانیشتبووین لای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) سورەتی (الجمعة)ى بۆ دابەزی: ﴿وَآَخَرِينَ مِنْهُمْ لَما يَلْحَقُوا بِهِمْ﴾ واتە: “وە بۆ كۆمەڵێكی تر لەوان كە پێيان نەگەيشتوون.” دەڵێت وتم: ئەی پێغەمبەری خوا ئەوانە كێن؟ هەتا سێ جار وەڵامى نەدایەوە، وە سەلمانی فارسی لەناوماندا بوو، پاشان پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دەستی خستە سەرشانی سەلمان و پاشان فەرمووی: ئەگەر ئیمان بەرزبێتەوە بۆ ئەستێرەی سورەیا (الثريا) ئەوا پیاوێك یان پیاوانێك لەمان بەدەستی دەهێنن.” وە لە فەرموودەی موسلیمدا هاتووە: “لَوْ كَانَ الدِّينُ عِنْدَ الثُّرَيَّا، لَذَهَبَ بِهِ رَجُلٌ مِنْ فَارِسَ – أَوْ قَالَ – مِنْ أَبْنَاءِ فَارِسَ حَتَّى يَتَنَاوَلَهُ.” (باب فضل فارس). واتە: “ئەگەر ئایین لەسەر ئەستێرەی سورەیا بێت ئەوا پیاوێك لە نەتەوەی فارس یان فەرمووی لە ڕۆڵەكانی فارس بۆی دەچێت هەتا بەدەستی دەهێنێت.”
ئەم دوو ڕیوایەتە بە ئاشكرا ڕایدەگەیەنن كە مەسیحی بەڵیندراو (علیه السلام) یەكێك دەبێت لە ڕۆڵەكانی نەتەوەی فارس، وە ئەم ڕاستیەش لە كەسایەتی ئەحمەد مەسیحی بەڵێندراودا (علیه السلام) بەدیـهاتووە؛ چونكە بنەچە و ڕەچەڵەكی فارسيە، تەنها كەسێكە كە ئەم پێشبینیەی پێغەمبەری (صلی الله علیه وسلم) بەڕاستگێراوە.
ڕەنگە ڕەخنەگرێك ڕەخنە بگرێت كە مەبەست لە ڕۆڵەكانی فارس پێشەوا ئەبو حەنیفە نوعمانی كوڕی ثابتە یان پێشەوا بوخاری ئەبو عبد اللە موحەممەد كوڕی ئیسماعیلە (ڕەحمەتی خوایان لێ بێت) بەڵام ئەم ڕەخنەیە پووچە و پێچەوانەی ئەو ڕاستیانەیە كە لە فەرموودەكاندا هاتوون. ئەوەتا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: “خَيْرُ النَّاسِ قَرْنِي، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ، ثُمَّ يَجِيءُ قَوْمٌ تَسْبِقُ شَهَادَةُ أَحَدِهِمْ يَمِينَهُ، وَيَمِينُهُ شَهَادَتَهُ.” (صحيح البخاري، بەرگی 2، باب فضائل أصحاب النبي صلی الله علیه وسلم) واتە: “باشترینی خەڵك خەڵكی سەردەمی منە، پاشان ئەوانەی كە بەدوایاندا دێن، پاشان ئەوانەی كەبەدوایاندا دێن، پاشان گەلێك دێن كە شایەتیدانی یەكێكیان پێش سوێندەكەی دەكەوێت و سوێندەكەی پێش شایەتیدانەكەی.” وە لە فەرموودەیەكدا كە لە عائیشەوە (رضي الله عنها) ڕیوایەت كراوە دەڵیت: سَأَلَ رَجُلٌ النَّبِيَّ صلی الله علیه وسلم أَيُّ النَّاسِ خَيْرٌ؟ قَالَ: “الْقَرْنُ الَّذِي أَنَا فِيهِ، ثُمَّ الثَّانِي، ثُمَّ الثَّالِثُ.” (صحيح مسلم، بەرگی 2، بَابُ فَضْلِ الصَّحَابَةِ ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ). واتە: كابرایەك پرسیاری كرد لە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) كام خەڵكە باشترین خەڵكە؟ ئەویش فەرمووی: “خەڵكی ئەم سەردەمەی كە منی تێدام پاشان دووەم پاشان سێيەم”.
بێگومان ئەم ڕیوایەتانەی كە باسكران بەڕاشكاوی ئەوە ڕادەگەیەنن كە موسوڵمانان دووچاری خراپەكاری و بەدفەڕی نابن مەگەر پاش تێپەڕینی سێ سەدە، وە زانراوە كە پێشەوا ئەبو حەنیفە (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) لە ساڵی هەشتای كۆچیدا لەدایك بووە و لە ساڵی 150 ى كۆچیشدا وەفاتی كردووە. (أحسن القصص، بەرگی 4) وە پێشەوا بوخاری (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) لە ساڵی 194 كۆچی لەدایك بووە و لە ساڵی 252 كۆچیشدا وەفاتی كردووە، وە لای هەندێ لە ساڵى 256ی كۆچی وەفاتی كردووە. دیارە هەردووكیان پێش تەواوبوونی سەدەی سێهەم وەفاتیان كردووە، بۆیە ڕەوا نیە كە بوترێت فەرموودەی: “لَوْ كَانَ الدِّينُ عِنْدَ الثُّرَيَّا، لَذَهَبَ بِهِ رَجُلٌ مِنْ فَارِسَ.” پیادە دەبێت بەسەر پێشەوا ئەبو حەنیفە یان پێشەوا بوخاریدا (ڕەحمەتی خوایان لێ بێت) ئەگینا واپێویست دەكات كە ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) “خَيْرُ النَّاسِ قَرْنِي، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ.” بەدرۆ بزانێن.
لەڕاستیدا مەبەست لەم هەواڵەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم): “لَوْ كَانَ الإِيمَانُ عِنْدَ الثُّرَيَّا، لَنَالَهُ رِجَالٌ – أَوْ رَجُلٌ – مِنْ هَؤُلاَءِ.” واتە لە ڕۆڵەكانی فارس بریتیە لە گەورەمان میرزا غوڵام ئەحمەدی قادیانی مەسیحی بەڵیندراو (علیه السلام)، بێگومان ئەو لە سەردەمێكدا هات كە موسوڵمانان دووچاری خراپەكاری و بەدفەڕی بوون لە ئەخلاق و سیفەتەكانیاندا و بوون بە هاوشێوەی جوولەكە و مەسيحييەكان، وە دووبەرەكیان تێكەوتووە و دابەشبوون بۆ چەندەها تاقم و گروپ، وە مەی و قومار و مۆسیقا و سەما و گۆرانی زۆر بووە لە ناویاندا، وە بڕیارەكانی شەریعەتی بێوێنەی پێغەمبەرەكەی خۆیان لەیاد كردووە، وە چەندەها خراپە و كردەوەی ناپەسەندی تر تێیاندا دروست بووە كە لە ژماردن نایەن، وە كار بە قورئان ناكەن، كتێبی خوا –كە فورقانە- دەخوێننەوە وەكو سەرخۆش بەلایدا تێپەڕ دەبن، وە لەو ئایەتانە تێناگەن كە لە پەڕاوی خوای میهرەباندا هەیە، وە ئیمان لە دڵیاندا هەڵفڕیوە وەك چۆن كۆتر لە هێلانەی خۆی هەڵدەفڕێت، وازیان لە نوێژ و ڕۆژوو هێناوە، تەنانەت مەلا و پیاوانی ئایینی پشتیان هەڵكردووە لە فەرمایشتی خوای دلۆڤان، وە فەرمایشتی پێغەمبەری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) ڕاست دەرچوو دەربارەیان، پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: “يُوشِكُ أَنْ يَأْتِيَ عَلَى النَّاسِ زَمَانٌ لَا يَبْقَى مِنَ الْإِسْلَامِ إِلَّا اسْمُهُ، وَلَا يَبْقَى مِنَ الْقُرْآنِ إِلَّا رَسْمُهُ؛ مَسَاجِدُهُمْ عَامِرَةٌ وَهِيَ خَرَابٌ مِنَ الْهُدَى، عُلَمَاؤُهُمْ شَرُّ مَنْ تَحْتَ أَدِيمِ السَّمَاءِ، مِنْ عِنْدِهِمْ تَخْرُجُ الْفِتْنَةُ وَفِيهِمْ تَعُودُ.” (مشكاة المصابيح: كتاب العلم) واتە: “نزیكە سەردەمێك بێت بەسەر خەڵكیدا كە لە ئیسلام نامێنێتەوە جگە لە ناوەكەی، وە لە قورئان نامێنێتەوە جگە لە وێنەكەی، مزگەوتەكانیان جوان و ئاوەدانە بەڵام لەڕووی هیدایەتەوە وێرانە، زاناكانیان خراپترین خەڵكی سەر زەوین، لەوانەوە ئاژاوە دەردەچێت و بۆ ئەوانیش دەگەڕێتەوە.” وە لە هەموو لایەكەوە مەسيحييەكان پەلاماری موسوڵمانانیان داوە، لەڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا باوەڕە پووچەكانی خۆیان بڵاوكردەوە تەنانەت زۆرێك لە موسوڵمانان بوون بە مەسيحى، وە زانا و مەلاكان نەیانتوانی بەرگری بكەن لە ئیسلام، بەڵكو لە گۆشەی ماڵەكانیان دەمیان داخست و بێدەنگ بوون و سەرقاڵبوون بەكاروباری دنیاكەیانەوە، پیاوچاكان كەم بوون و ستەمكاران زیادیان كردووە، بەكورتی موسوڵمانان بەناو سەربەدینی ئیسلامن، بەڵام دڵیان دوورە و ويژدانیان نكوڵی لەم ئایینە دەكات، هەروەك ڕۆژنامە ئیسلامیەكان دەڵین:
“بێگومان موسوڵمانان لە بەرامبەر مەترسی یەك لەدوای یەكدان، وە بەخێرایی تووشی كارەسات دەبن، ئەم مەترسی و كارەساتە لە خودى خۆیانەوە بۆیان دێت بەهۆی ئەو كەمتەرخەمییەی كە هەیانە، وە لەو كەسانەوه تووشیان دەبێت كە بانگەشەی موسوڵمانبوون دەكەن، وە ئەو خراپەكارانەى ناو موسوڵمانان بڵاوبوونەتەوە لەناویاندا، قسەدەكەن و نایكەن بەكردەوە و بانگەواز بۆ خراپە دەكەن و خەڵكی هاندەدەن بۆ تاوان، داوادەكەن كە ئایین و ڕێنماییەكانی پشتگوێ بخرێت و وازبـهێنرێت لە ئیسلام و یاساكانی، ژەهری خۆیان دەڕێژن، وە لە هەموو مەجلیس و یانە و پەیمانگا و خوێندنگا و ڕۆژنامە و گۆڤار و شوێنی گاڵتە و ڕابواردن و جێگای فەساد و نمایشتگایەكدا بە نهێنی پیلانەكانی خۆیان پیادە دەكەن، وە یەكێك لە شتە سەیرەكان ئەوەیە كە ڕۆژنامە و گۆڤارە میسریەكان بەجۆرەها شێوەی وروژێنەر وێنەی ڕووت و فریودەری كچە هەرزەكارەكان بڵاودەكەنەوە بە پۆشاكی ناودەریا، دیارە ئەمانە خراپەكار و بەدفەڕن بەڵام هەستی پێ ناكەن، كارێكی زۆر ناشیرین و قێزەون دەكەن كە خوا لە خۆیان تووڕە دەكەن، هەڵبەت خۆیان دۆراندووە بەڵام تێناگەن. بێگومان فەرمایشتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەربارەمان ڕاست دەرچوو كە دەفەرموێت: “بێگومان شوێن سوننەتی گەلەكانى پێش خۆتان دەكەون بست بە بست و باڵ بەباڵ تەنانەت ئەگەر خۆیان بكەن بە كونی بزنمژەدا ئێوەیش خۆتانی پێدا دەكەن.” مەبەستی جوولەكە و مەسيحييەكانە؛ ئەوەتا ئێمە لە نەریتە سووك و پیسەكانیاندا شوێنیان كەوتووین و لەكارە قێزەونەكانیاندا پەیڕەویان دەكەین وە لە هەموو كردەوەیەكی چەپەڵ و ناشیریندا شوێنپێی ئەوان هەڵدەگرین.” (جريدة الإسلام، ژمارە 13 لا 23، ساڵی 1936م) وە لە كاتی پەیدابوونی ئەم هەموو كێشە و گرفتەدا و لە كاتی دەركەوتنی ئاژاوە و خراپەكاریدا، غیرەتی خوای گەورە ئەوەی خواست كە ئایینە پاكەكەی خۆی بپارێزێت، بۆیە لە ئوممەتی موحەممەدیدا پیاوێكی هەڵبژارد بەم فەرمايشتەی خۆی دواندی: (إنَّا جَعَلنَاكَ المسيحَ ابنَ مَريَمَ لِأتِمَّ حجتي على قوم مُتنصِّرين.) واتە: “ئێمە تۆمان گێڕا بە مەسیحی كوڕی مەریەم بۆئەوەی بەتەواوەتی ڕاستی بسەلمێنم بۆ ئەو گەلەی بووە بە مەسيحى و بیانوویان نەهێڵم.” وە لەلایەن خۆیەوە زانیاری پێ بەخشی و زانستەكانی قورئانی فێركرد و وەحی بۆكرد: (الرحمن علم القرآن. الخير كله في القرآن.) واتە: “خوای میهرەبان قورئانی فێركرد. هەموو خێرێك لە قورئاندایە.” تەنانەت ئەو ئایینەی بەدەست هێنا كە باریكردبوو بۆ ئەستێرەی سورەیا و گەڕاندیەوە بۆسەر زەوی و مەسیحييەكان و شوێنكەوتەی ئایینەكانی تری دەمكوت و بێدەنگ كرد بە بەڵگەی بەهێز و تێكشكێنەر، وە بۆ هەموو ئايينەكان كتێبێك یان چەند كتێبێكی نووسی و تەحەددای كردن كە هاوشێوەی ئەو كتێبەی ئەو بنووسن و لە بەرامبەردا كۆمەڵێك خەڵاتی ماڵییان پێشكەش بكات بە سەدەها و هەزارەها، هیچ كەسێكیان نەیانتوانی ئەم تەحەددایە بشكێنن، بەڵكو سەرسام بوون و واقیان وڕما و نەیانتوانی بێنە ئەم گۆڕەپانەوە. بەڵام مەلا و زاناكان، گەورەمان ئەحمەد مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) تەحەددای كردن و بانگی كردن بۆ نووسینی ڕاڤەی قورئانی پیرۆز بە زمانی عەرەبی پاراو، هیچ یەكێك لە زانا ئایینیەكان نەیتوانی ڕووبەڕووی بوەستێتەوە و بێتە مەیدانی نووسینی ڕاڤەی قورئان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم تەحەددایە، لەكوێ دەیانتوانی ئەم تەحەددایە بشكێنن با هەندێكیان پاڵپشت بوونایە بۆ هەندێكی تریان، ئەوەبوو گەورەمان مەسیحی بەڵێندراو بڵاوكراوەیەكی بڵاوكردەوە لە ساڵی 1318 كۆچیدا كە تێیدا هەموو زاناكانی بانگ كردبوو، وە بەتایبەتی بەڕێز میهر عەلی شاهـ -كە خۆی بە یەكێك لە سۆفی و زانا گەورەكان دەزانی- بۆ نووسینی تەفسیری سورەتی فاتیحە وە ڕێگەی پێدا كە داوای یارمەتی بكات لە زاناكان، بەڵكو هەندێ لە هۆزانڤانە عەرەبەكانیش بانگ بكات بۆ یارمەتیدانی خۆی كە بەهەموویانەوە ڕاڤەی ئەم سورەتە بنوسن بە عەرەبیەكی پاراو، وە لەماوەی حەفتا ڕۆژدا ئەم تەفسیرە بڵاوبكەنەوە، بەڕێزیشی (علیه السلام) تەفسیری سورەتی فاتیحە بنووسێت بە عەرەبیەكی پاراو، وە لەو ماوەیەدا بڵاوی بكاتەوە. وە بەڕێزی (علیه السلام) خەڵاتێكی دانا بۆ سەركردەی نەیارەكانی واتە میهر عەلی شاه كە بریتی بوو لە بڕی پێنج سەد ڕوپیە بەو مەرجەی كە لەماوەی حەفتا ڕۆژدا تەفسیری سورەتی (الفاتحة) بنووسێت بە زمانی عەرەبی بۆئەوەی دەربكەوێت بۆ خەڵكی كە كێ لەلایەن خواوە پشتگیری دەكرێت و چ كەسێك لای خواوە زانستی قورئانی پێدراوە كە (جگە لە پاكەكان كەس ماناكەی نازانێت)، ڕۆژەكان تەواو بوون و ماوەكەیش تێپەڕی، بەڵام هیچ یەكێك لە زاناكان نەیانتوانی بەزمانی عەرەبی تەفسیری سورەتی فاتیحە بڵاوبكەنەوە و بەتەواوەتی دەستەوسان بوون، بەڵام گەورەمان ئەحمەد مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) پێنج ڕۆژ پێش تەواوبوونی ماوەكە تەفسیری سورەتی (الفاتحة)ی بڵاوكردەوە بە زمانی پاراوی عەرەبی و ناوینا (إعجاز المسيح)، تێیدا دەفەرموێت: “بزانن ئەم نامەیەی من نیشانەیەكە لە نیشانەكانی پەروەردگاری جیهانیان، بەرچاوڕوونیەكە بۆ ئەوانەی كە بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێن، وە بەڵگەیەكی گومانبڕ و سەلماندنێكی ئاشكرایە، هەروەها بۆئەوەی بوختانچيیەكان كەمێك لە سزای تاوانەكانی خۆیان بچێژن، وە خەڵك ئەو زوخاوە ببینێت كە لە تاوانەكانیان دەچۆڕێت وە بە موعجیزەیەكی كەمەرشكێن لێیان بدات و دووریان بخاتەوە، وە وەرس و هەراسانیان بكات و بۆن و بەرامەی درۆیینە لەدڵیاندا ڕیشەكێش بكات، بەڕاستی پێتان دەڵێم ئەم وتارە وەكو شمشێرێك وایە و هەموو ناكۆكیەكی كۆتایی پێ هێنا و لەپاش ئەمە هیچ بیانوویەك بۆ كێشە و مشتومڕ نەمایەوە، هەركەسیك پێی وایە زمانی پاراوە و وتەیەكی لایە وەكو مانگی چواردە پرشنگدارە، با هاوشێوەی ئەم نامەیە بـهێنێت و بێدەنگی بۆ ئەو حەرامە، هەڵبەت ئەگەر باب و باپیر و نەوەكانیان و كەسە بەتواناكان و زانا و دانا و زیرەكەكانیان كۆببنەوە بۆئەوەی تەفسیرێك بهێنن هاوشێوەی ئەم تەفسیرە لەم ماوە كەمەدا، ئەوا ناتوانن هاوشێوەكەی بهێنن ئەگەرچی هەندێكیشیان یارمەتی هەندێكی تریان بدەن، بێگومان من بۆ ئەمە دۆعام كردووە و دڵنیام دۆعاكەم گیرا بووە، هەرگیزاو هەرگیز هیچ نووسەرێك ناتوانێت وەڵامی ئەم نامەیە بداتەوە، نە پیرەكان و نە لاوەكان.” (لا 18) “ئەمە كتێبێكە، هیچ وەڵامێكی نیە، وە ئەوەی تووڕە بێت و هەڵسێت بۆ وەڵامدانەوە، ئەوا تووشى پەشیمانى و سەرزەنشت دەبێت.” (بەرگی كتێبەكە) كاتێك بە بەڵگەی تەواوەتی ڕاستی داواكەی سەلماند بۆ مەلا و زاناكانی هيندستان، گەورەمان ئەحمەد مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) كتێبەكەی خۆی (إعجاز المسیح)ى نارد بۆ بەناوبانگترین زاناكانی میصر، لەوانە شێخ ڕەشید ڕەزا خاوەنی گۆڤاری (المنار)، ئەوەبوو شێخ ڕەشید ڕەزا لە گۆڤارەكەی خۆیدا گاڵتەی كرد بە كتێبەكە و بە نووسەرەكەی، بەڵام نەیتوانی هاوشێوەی ئەو تەفسیرە بنووسێت، وە كاتێك هەواڵی ئەو بەسووكزانین و بێ ڕێزیە گەيشتەوە بە گەورەمان ئەحمەد مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) و بینی كە خاوەنی (المنار) لە قسە و بەدرۆزانین و گاڵتەكردندا لە سنور دەرچووە، لە خوای خۆی پاڕایەوە كە یارمەتی بدات بۆ دانانی كتێبێكی تر كە بەتایبەتی تەحەددای خاوەنی (المنار)ی پێ بكات، ئەوەبوو پارانەوەكەی گیرا بوو، وە خوا یارمەتیدا و كتێبێكی دانا بە ناوی (الهدى والتبصرة لمن يرى)، بەڕێزی ئەم كتێبەی نارد بۆ خاوەنی (المنار) تێیدا فەرمووی: “ئەگەر وەڵامێكی جوانی هێنا و بەجوانترین شێوە بەرپەرچی دایەوە ئەوا هەموو كتێبەكانم دەسووتێنم و پێیەكانی ماچ دەكەم و خۆم هەڵدەواسم بە دامێنیەوە، وە خەڵكی بە پێوانەكەی ئەو دەپێوم.” (لاپەڕە 20)
“پێویستە لەسەری كتێبێك بنووسێت وەكو ئەم كتێبەی من و بەو شێوازەی كە ئەو كتێبەی پێ نووسراوە بۆئەوەی دوای بڵاوبوونەوەی نهێنیەكان و ئاشكرابوونی هەواڵەكان خوا بڕیار بدات لە نێوانماندا. وە تكاكارم لە خوا كە هەندێ لە خاوەن هۆش و پیاوماقووڵانی ئەم وڵاتە بنێرێت تاوەكو بە گوێرەی حەق و ڕاستی ناوبژیوانی بكەن لە نێوان من ئەو كەسەی كە لەسەر (المنار) سەما دەكات.” (لاپەڕە 23)
“بێگومان كڕنوش بردن شتێكی مەزنە، ئەبێ حاڵی ئەو كەسە چۆن بێت كە بە (المنار) بایهەوا بووە؟ گومڕایی كڕیوە و ڕێگەی ڕاستی نەگرتووە؟ ئایا لە سەلیقەدا دەستێكی باڵای هەیە؟ بەمزوانە دەدۆڕێت و بەخۆی نازانێت، هەواڵێكە لەلایەن خواوە كە نهێنی و شاراوەكان دەزانێت، وە بێگومان ئەو لەگەڵ ئەو كەسانەدایە كە لێ دەترسن و چاكترین كردەوە ئەنجام دەدەن، وە لە هەموو ڕووبەڕووبوونەوەیەكدا سەریان دەخات و هەمیشە قسەیان بڵند دەبێت.” (لاپەڕە 9)
خاوەنی المنار نەیتوانی وەڵامێك بۆ ئەم كتێبە بنووسێت یان تەفسیری سورەتی فاتیحە بهێنێت بە زمانی پاراوی عەرەبی وەكو كتێبی (إعجاز المسیح) هيچ یەكێك لە مەلاكانی تریش نەیانتوانی ئەم كارە بكەن.
هەروەها مەسیحی بەڵیندراو (علیه السلام) نووسراوێكی نووسی بۆ زاناكانی عەرەب و شام و عێراق و خۆراسان و ناوینا (لجة النور) تێیدا دەفەرموێت: “بێگومان چەندەها جار پێم ڕاگەیاندوون كە من خۆم داهێنەری تاقانەم لە ناو نووسەرەكانی ئەم ڕۆژگارەدا، وە تاكە كەسم كە زانستەكانی قورئان بزانم، وە من زاڵ و سەركەوتووم بەسەر پاشین و پێشینەكاندا ئەگەرچی سەحبان وائل بێت بۆلام وەك پرسیاركەرێك، ئەگەر داوای زۆرانبازییان لێ بكرێت لەم گۆڕەپانەدا ئەوا هیچ كەسێك زۆرانبازیم لەگەڵدا ناكات و وەكو ئافرەت خۆیان دەشارنەوە.” (لاپەڕە 122)
وە بەڕێزی (علیه السلام) لە پەراوێزی ئەم كتێبەدا (لجة النور) دەفەرموێت:
“هەموو ئەوەی كە گوتم لە كەماڵی ڕەوانبێژیم لە دەربڕیندا، لەدوای كتێبی خواوەیە كە قورئانە….. وە بێگومان بەدەربڕینی جوان و مانای بڵند سەركەوتووە بەسەر هەموو نوسینەكاندا.” (لاپەڕە 122)
ئەی خوێنەری بەڕێز! ئایا ئەم جۆرە تەحەددایەت بینیوە لە كەسێكی درۆزنەوە؟ وە هیچ كەسێك نەهات بۆ شكاندنی ئەم تەحەددایە لەگەڵ ئەوەی كە خاوەنی المنار پاش ئەوەی كە مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) تەحەددای كرد پتر لە سێیەكی سەدەیەك ژیا، ئایا دەكرێت مرۆڤێك نكوڵی بكات لەم موعجیزە هەرەمەزنە و لە خوای هەرەبڵندی خۆی نەترسێت؟
پوختەی قسان ئێمە باوەرمان هێناوە بەو بەڵێندراوە هەرەمەزنەی كە چەندەها سەدەیە خەڵكی چاوەڕوانی دەكات و باوەڕمان پێكردووە و دەڵێین: ﴿رَبَّنَا إِنَّنَا سَمِعْنَا مُنَادِيًا يُنَادِي لِلْإِيمَانِ أَنْ آمِنُوا بِرَبِّكُمْ فَآمَنَّا رَبَّنَا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَكَفِّرْ عَنَّا سَيِّئَاتِنَا وَتَوَفَّنَا مَعَ الْأَبْرَارِ﴾ واتە: “پەروەردگارمان، ئێمە بیستمان بانگ ڕایەڵێك بانگەواز دەكات بۆ باوەڕ كە باوەڕبهێنن بە پەروەردگارتان، ئێمەیش باوەڕمان هێنا، سا ئەی پەروەردگارمان چاوپۆشی بكە لە هەڵەكانمان و خراپەكانمان بكوژێنەرەوە و لە ڕيزی چاكەكاراندا بمانمرێنە.” (آل عمران: 194). كۆبووینەوە و یەكمان گرت و بەتوندی دەستمان گرت بە شەریعەتەوە و بووین بەو كۆمەڵەی كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەم فەرمایشتەی خۆیدا ئاماژەی پێداوە: “تَفْتَرِقُ أُمَّتِي عَلَى ثَلَاثٍ وَسَبْعِينَ مِلَّةً كُلُّهُمْ فِي النَّارِ إِلَّا مِلَّةً وَاحِدَةً، قَالُوا وَمَنْ هِيَ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ مَا أَنَا عَلَيْهِ وَأَصْحَابِي.” (مشكاة المصابيح، كتاب الإيمان) واتە: “ئوممەتی من دابەش دەبن بۆ 73 گروپە هەموویان لە ئاگردان تەنها یەكێكیان نەبێت، وتمان ئەو گروپە كامەیە ئەی پێغەمبەری خوا؟ فەرمووی ئەوەیە كە من و هاوەڵەكان لەسەری دەڕۆین.” كە بریتیە لە كۆمەڵ و جەماعەت. وە زانستی قورئانمان پێگەیشت لەو پیاوە فارسیەوە كە قورئانی لە ئەستێرەی سورەیاوە هێنایە خوارەوە و زانست و حەقیقەتەكانی ڕوونكردەوە، وە بە هەناسە ڕۆحانیە پیرۆزە مەسیحئاساكەی ئێسقانی پواوی زیندووكردەوە، هەتاكو بووین بە كەسانێكی زیندوو! وە خوای گەورە یارمەتیداین بۆ بڵندكردنەوەی وشە پیرۆزەكەی خۆی و بۆ خزمەتكردنی ئایینە ڕاست و ڕێكەكەی و بەرزكردنەوەی ئاڵاكەی بۆ سەرووی هەموو ئاڵاكانی تر، وە هەروەها هاوكاری كردین بۆ گەیاندنی ئیسلامی ڕاستەقینە بۆ هەموو ناوچە دوورو نزیكەكان و گوند و هەرێمەكان، تەنانەت بووین بە كۆمەڵێكی وەها كە خەڵكی نموونە بە ئێمە بهێنێتەوە بۆ پشتگیری كردنی ئیسلام، ئەمەش وەرگێڕانی دەقی ئەو وتارەی گۆڤاری (الفتح)ی میسریە كە لەمبارەيەوە نووسیویەتی: “سەیرم كرد كە بزوتنەوەكەیان بزوتنەوەیەكی سەرسوڕهێنەرە، بێگومان ئەوان بە زمانە جیاوازەكان دەنگیان بەرزدەكەنەوە و پێنووسەكانیان دەخەنەگەڕ، وە لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات و لە هەموو ناوچە جیاوازەكان و لەناو هەموو نەتەوەكاندا بە خەرجكردنی پارە پشتگیری بانگەوازەكەی خۆیان دەكەن، كۆمەڵەكانیان ڕێكدەخەن و بەڕاستی و دڵسۆزیەوە هەڵمەتەكانی تەبلیغ ئەنجام دەدەن تەنانەت كارەكەیان بەشێوەیەك گەورە و فراوان بووە كە چەندەها ناوەندی بانگەواز و تەبلیغیان هەیە لە ئاسیا و ئەوروپا و ئەفریقا كە لەڕووی زانست و كردارەوە تێكۆشانی ئەوان بارتەقای تێكۆشانی كۆمەڵە مەسیحیەكانە، دیارە قادیانیەكان مەزنترین سەركەوتنیان بەدەستهێناوە لەو ڕووەوە كە حەقیقەت و دانستەكانی ئایینی ئیسلامیان پێیە…”
“ئەو كەسەی كە كارە سەرسوڕهێنەرەكانیان دەبینێت و بەتەواوەتی كاروبارەكان هەڵدەسەنگێنێت، خۆی پێناگیرێت و سەرسامی دەردەبڕێت بە تێكۆشانی ئەم گروپە كەمە كە كارێك دەكەن سەدەها ملیۆن موسوڵمان ناتوانن ئەو كارە بكەن…”
“كە ئەمە بارودۆخەكە بێت، ئایا پێویست نیە لەسەر موسوڵمانان كە ئەو باوەڕە خواروخێچانە لە مێشكی خەڵكی ئەوروپا و ئەمریكادا بسڕنەوە كە دەربارەی ئایین و پێغەمبەری خۆیان هەیانه….”.
“ئەمە فەرزێكە دیسان لەسەر كاربەدەستان و زانا و دەوڵەمەند و هەژارەكانی ئیسلام. دەی كێ هەیە لەم ڕۆژگارەدا هەڵسێت بە ڕەواندنەوەی ئەو گومانانە؟ كەس نیە تەنها قادیانیەكان نەبێت! ئەوانن كە لەم پێناوەدا گیان و ماڵیان خەرج دەكەن! ئەگەر موسڵیحەكان هاوار بكەن هەتا دەنگیان دەنووسێت و ئەوەندە بنووسن هەتا پێنووسەكانیان دەشكێت ئەوا لەهەموو ناوچە ئیسلامیەكاندا هێندەی دەیەكی ئەوەی كە ئەم كۆمەڵە بچوكە پێشكەشی دەكەن پارە و كەسی لێهاتوویان بۆ كۆناكرێتەوه.”
وە ئاشكرایە كە گۆڤاری (الفتح) یەكێك نیە لە دۆستەكانی كۆمەڵی ئەحمەدی، بەڵكو یەكێكە لە دوژمنە سەرسەختەكانی. باشترین شایەتیش بریتیە لە شایەتی دوژمنەكان! ئێستایش ئەم باسە كۆتایی پێدەهێنین بە كورتەیەك لە قەسیدەیەكی درێژی گەورەمان ئەحمەد مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) كە تێیدا خراپەكاریەكانی ئەم سەردەمەی باس كردووە و هەروەها باسی پێویستی هاتنی كەسێكی كردووە كە ڕێنمایی خەڵكی بكات بۆ ڕێگەی خوای میهرەبان.
دموعي تفيض بذكرِ فتنٍ أنظُرُ … وإني أرى فتنًا كقطرٍ يمطُرُ
تهبّ رياح عاصفات مبيدةٌ … وقَلَّ صلاحُ الناس والغيُّ يكثرُ
وقد زُلزلت أرضُ الهدى زلزالها … وقد كُدّرتْ عين التقى وتُكدَّرُ
وما كان صَرْخٌ يَصْعَدَنّ إلى العُلى … وما مِن دعاء يُسمَعنَّ و يُنصَرُ
فلمّا طغى الفِسقُ المبيدُ بسيله … تمنّيتُ لو كان الوباءُ المُتَبِّرُ
فإنّ هلاك الناس عند أولي النهى … أحبُّ وأولى من ضلال يُخسِّرُ
على أَجْدُرِ الإسلام نزلتْ حوادثٌ … وذاك بسيئات تُذاع وتُنشرُ
وفي كل طرف نارُ فتن تأجّجت … وفي كل ذنب قد تراءى التقعُّرُ
وعينُ هدايات الكتاب تكدرتْ … بها العِيْنُ والآرام يمشي ويعبُرُ
تراءتْ غواياتٌ كريح عاصفٍ … وأرخى سدولَ الغيِّ ليلٌ مُكدِّرُ
وللدِّين أطلالٌ أراها كَلاهِف … ودمعي بذكر قصورِه يتحدّرُ
أرى العصر من نوم البطالة نائما … وكل جَهول في الهوى يتبخترُ
نسوا نَهْجَ دين الله خبثًا وغفلةً … وأفعالهم بغيٌ وفسق ومَيسِرُ
وما همُّهم إلا لحظِّ نفوسهم … وما جهدهم إلا لعيشٍ يوفَّرُ
وقد ضيّعوا بالجهل لبنًا سائغا … ولم يبق في الأقداح إلا ماضِرُ
تصيدُهم الدنيا بعظمة مكرها … فيا عجبًا منها ومما تمكُرُ
تُذكِّر إفلاسا وجوعا وفاقة … فتدعو إلى الآثام مما تُذكِّرُ
تريد لتُهلِك في التغافل أهلها … وقد عقرتْ هممَ اللئام وتعقِرُ
وألهتْ عن الدين القويم قلوبَهم … فمالوا إلى لمعاتها وتخيّروا
تقود إلى نار اللظى وجناتُها … ولمعاتُها تصبي القلوب وتختِرُ
تميس كبِكْرٍ في نقاب المكائدِ … وتُبدي وميضًا كاذبا وتزوِّرُ
على كل قلب قد أحاط ظلامها … سوى قلب مسعودٍ حماه الميسِّرُ
إذا ما رأيتُ المسلمين كلابَها … ففاضتْ دموع العين والقلبُ يضجَرُ
على فسقِهم لما اطّلعتُ وكسلِهم … بكيتُ ولم أصبِرْ ولا أتصبّرُ
أكبّوا على الدنيا ومالوا إلى الهوى … وقد حلَّ بيتَ الدين ذئبٌ مدمِّرُ
أرى ظلماتٍ ليتَني مِتُّ قبلها … وذقتُ كؤوس الموت لولا أُنوَّرُ
فأنقضَ ظهري ضعفُهم ووبالهم … ومِن دون ربي مَن يداوي وينصرُ؟
فيا ربِّ أَصْلِحْ حالَ أُمّةَ سيدي … وعندك هَيِّنٌ عندنا متعسِّرُ
قد اندرستْ آثارُ دينِ محمدٍ … فأشكو إليك وأنتَ تبني وتَعمُرُ
أرى كلَّ محجوب لدنياه باكيا … فمن ذا الذي يبكي لدينٍ يُحقَّرُ
فيا ناصِرَ الإسلام يا ربَّ أحمدا … أَغِثْني بتأييد فإني مُدْخَرُ
ويعلم ربي سرَّ قلبي وسرَّهم … وكلّ خفيّ عنده متحضِّرُ
ولو كنتُ مردودَ المليك لضَرَّني … عداوةُ قومٍ كذّبوني وكفّروا
وهمّوا بتكفيري وقاموا للعنتي … ولم يعلموا أن المهيمن ينظُرُ
إذا قيل إنك مرسَلٌ خلتُ أنني … دُعِيتُ إلى أمر على الخَلْق يَعسِرُ
وكنتُ على نور فزاغوا من العَمى … وهل يستوي الأعمى ورجلٌ يَبصُرُ
ووالله إني قد تبِعتُ محمدًا … وفي كل آن مِن سناه أُنوَّرُ
وكيف وللإسلام قمتُ صبابةً … وأبكي له ليلا نهارا وأضجَرُ
وعندي دموع قد طلَعْنَ المآقِيا … وعندي صراخٌ مثلُ نارٍ مُسَعَّرُ
سنا برقِ إلهامي ينير لياليا … وكشفي كصبح ليس فيه تكدُّرُ
وإن كلامي مثلُ سيفٍ قاطعٌ … وإن بياني في الصخور يؤثِّرُ
وأَدْعِيَتي عند الوَغى تقتُل العدا … فطوبى لقلبٍ يتّقيها ويحذَرُ
وآذاني قومي بسبٍّ ولعنةٍ … وكم من لسان لا يضاهيه خنجرُ
إذا ما تحامتْني مشاهير ملتي … فقلتُ اخْسَأوا إن الخفايا ستَظهَرُ
فريق من الإخوان لا ينكرونني … وحزب يكذّب كل قولي ويزجُرُ
فأقسمتُ بالله الذي جلَّ شأنهُ … على أنه يُخزي عدوي ويَشزِرُ
فهذا على الإسلام يوم المصائبِ … يُكفَّرُ مثلي والرياضُ حَبَوكَرُ
فمن ذا يعاديني وربي يحبّني … ومن ذا يُراديني وربي مُعزِّرُ
لنا كل يوم نصرةٌ بعد نصرة … ويأتي الحبيب مقامَنا ويبشِّرُ
وعلّمني ربي علومَ كتابه … وأُعطِيتُ مما كان يُخفى ويُستَرُ
وأسرار قرآنٍ مجيدٍ تبيّنتْ … عليّ ويسّرَ لي عليمٌ مُيسِّرُ
ألا إن الأيام رجعتْ إلى الهدى … هنيًّا لكم بعثي فبَشُّوا وأَبْشِروا
وقد اصطفاني خالقي وأعزَّني … وأيَّدني … واختارني … فتدبَّروا
توێژینەوەی پێنجەم
نیشانەكانی دەركەوتنی مەسیحی بەڵێندراو و مەهدی پەیماندراو
پێش ئەوەی باسی نیشانەكانی دەركەوتنی مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) بكەم پێـم خۆشە بیروباوەڕی خۆمان بخەمەڕوو دەربارەی فەرموودە. گەورەمان ئەحمەد مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) لە كتێبی (التعلیم)دا دەفەرموێت:
“بێگومان فەرموودە هۆكاری سێيەمە بۆ هیدایەتی مرۆڤەكان؛ چونكە فەرموودەكان بە تێروتەسەلی شتانێكی زۆر لە بابەته ئەخلاقی و فیقهی و مێژووییە ئیسلامیەكان باس دەكەن بۆمان، سەرەڕای ئەمە گەورەترین كەڵك و سوودی فەرموودە لەوەدایە كە خزمەتكاری قورئان و خزمەتكاری سوننەتە، ئێمە هاوڕا نین لەگەڵ ئەو كەسانەدا كە پشكێكی كەمیان پێ نەدراوە لەڕێز و ئەدەبی قورئان كەچی فەرموودە بە ناوبژیوان لەقەڵەم دەدەن بەسەر قورئانەوە وەك چۆن جوولەكە فەرموودەكانیان بە ناوبژیوان لەقەڵەم دەدەن بەسەر تەوراتەوە، ئێمە پێمانوایە كە فەرموودە تەنها خزمەتكارێكە بۆ قورئان و سوننەت و نكوڵی لەوە ناكرێت كە گەورەیی ئاغا بەبوونی خزمەتكار پتر دەبێت؛ هەڵبەت قورئان وتەی خوایە و سوننەت كردەوەی پێغەمبەرە و فەرموودەیش شایەتێكی سەلمێنەرە بۆ سوننەت. بەڕاستى (سوێند بە مانەوەی خوای گەورە) ئەو قسەیەی خەڵكی هەڵەیە كە دەڵێن فەرموودە ناوبژیوانە؛ فەرموودە چیە تاكو ببێتە ناوبژیوان بەسەر قورئانەوە لەكاتێكدا هەرچیەك بێت لەپلەی گوماندایە و ناگاتە پلەی دڵنیایی! فەرموودە تەنها شایەتێكی سەلمێنەرە نەك شتێكی تر… وە فەرموودە ئەگەرچی زۆربەی لە پلەی گوماندایە شیاوی ئەوەیە كە دەستی پێوە بگیرێت و كاری پێبكرێت بەمەرجێك پێچەوانەی قورئان و سوننەت نەبێت. گومانی تێدا نیە كە فەرموودە پێكهاتووە لە كۆگایەك لە بابەتە ئیسلامیەكان، ڕەچاونەكردنی واتە قرتاندنی ئەندامێك لە ئەندامەكانی ئیسلام. بەڵام ئەگەر فەرموودەیەك هەبێت پێچەوانەی صەحیحی بوخاری بێت ئەوا ڕەوا نیە كە ئەم جۆرە فەرموودەیە وەربگیرێت؛ چونكە وەرگرتنەكەی ئەوە پێویست دەكات كە قورئان و هەموو ئەو فەرموودانە ڕەتبكرێنەوە كە ڕێك و تەبان لەگەڵ قورئاندا. بزانە هیچ كەسێك لە پاریزكاران ناوێرێت ئەم جۆرە كارە بكات كە باوەڕی بە فەرموودەیەك هەبێت پێچەوانەی قورئان و سوننەت و ئەو فەرموودانە بێت كە ڕێك و تەبان لەگەڵ قورئاندا..
بەڵام ئەگەر فەرموودەیەك هەبێت بە ئاشكرا بەركەوتن بكات لەگەڵ بەڵگە ڕوونەكانی قورئاندا ئەوا پێویستە لەسەرتان كە بیری لێ بكەنەوە و هەوڵی گونجاندنی بدەن لەگەڵ قورئاندا؛ چونكە ڕەنگە بەركەوتن و نەگونجانەكە بەهۆی هەڵەی ئێوەوە بێت، وە ئەگەر هاتوو بەكەوتن و نەگونجانەكە لانەچوو ئەوا دەستبەرداری ئەو جۆرە فەرموودە بن؛ بێگومان ئەوە فەرموودەی پێغەمبەری خودا نیە (صلی الله علیه وسلم). وە ئەگەر فەرموودەیەك، با لاوازیش بێت، تەبا بوو لەگەڵ قورئاندا ئەوا وەریبگرن؛ چونكە قورئان سەلمێنەری ڕاستی ئەو فەرموودەیە. وە ئەگەر فەرموودەیەك هەبوو هەواڵە غەیبیەكانی تێدا بوو وە لەو فەرموودانە بوو كە فەرموودەناسان بەلاوازیان دانابوو بەڵام لە سەردەمی ئێوە یان پێشتر ئەو هەواڵە وەك خۆی بەدی هاتبوو ئەوا ئەو فەرموودەیە بە فەرموودەیەكی ڕاست و دروست دابنێن و ئەو فەرموودەناس و قسەگێڕەوانە بەهەڵە دابنێن كە ئەم فەرموودەیان بە لاواز داناوە و پێیان وابووە دروستكراوە.. ئایا بۆ ئارایشتی ئیمان ئەو هەڵوێستە جوانترە كە یەكێك لە ڕاویەكان هەڵە بێت لە لاوازكردنی فەرموودەكەدا یان باوەڕتان وابێت كە جوانترە بوترێت خوا هەڵەی كردووە لەوەدا كە ڕاستی فەرموودەیەكی دروستكراوی سەلماندووە؟ لەبەرئەوە ڕاسپێری من بۆ ئێوە ئەوەیە كە كاربكەن بە فەرموودە ئەگەرچی لە توێژی فەرموودە لاوازەكانیش بێت بەو مەرجەی ڕێك و تەبا بێت لەگەڵ قورئان و سوننەت و ئەو فەرموودانەی كە ڕێك و تەبان لەگەڵ قورئاندا، وە زۆر ئاگاداری ئەو كارانە بن كە لەم ڕووەوە ئەنجامی دەدەن؛ چونكە لە نێوان فەرموودەكاندا شتگەلێكی زۆر لە دروستكراوەكان هەیە كە ئاژاوەیەكی گەورەی لە خانەی ئیسلامدا هەڵگیرساندووە بەجۆرێك هەموو گروپێك فەرموودەی هەیە بۆ پشتگیری كردن لە بیروباوەڕی خۆی… ئەگەر ئەوان قورئانیان بكردایە بە ناوبژیوان لە نێوان خۆیاندا ئەوا دەكرا ڕێگەی ڕاستیان بۆ ڕووناك بێتەوە.” (التعليم، ص79_81، تعريب السيد زين العابدين ولي الله شاه.)
ئەمە بیروباوەڕی ئێمەیە دەربارەی فەرموودەكان، وە ئەمە بریتیە لە ڕاسپێری پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) بۆ ئوممەتەكەی كە دەفەرموێت: “يَكْثُرُ لَكُمْ الْأَحَادِيثُ مِنْ بَعْدِي فَإِذَا رُوِيَ لَكُمْ عَنِّي حَدِيثٌ فَاعْرِضُوهُ عَلَى كِتَابِ اللَّهِ تَعَالَى فَمَا وَافَقَ كِتَابَ اللَّهِ فَاقْبَلُوهُ، وَمَا خَالَفَ فَرُدُّوهُ.” (التلويح والتوضيح، بەرگی 2، لا 9) واتە: “دوای من فەرموودەی زۆر دەبیستن، ئەگەر لە منەوە فەرموودەیەكیان بۆ گێڕانەوە ئەوا ڕووبەڕووی كتێبی خوای بكەنەوە، ئەوەی ڕێك و تەبا بوو لەگەڵیدا ئەوا وەریبگرن، وە ئەوەیشی پێچەوانە و ناكۆك بوو لەگەڵیدا ڕەتیبكەنەوە.”
وە لە فەرموودەیەكی تردا دەفەرموێت: “أَعْرِضُوا حَدِيثِي على كِتابِ اللَّهِ فإِنْ وَافَقَهُ فَهُوَ مِنِّي وَأَنا قُلْتُهُ.” (الفتح الكبير، بەرگی 1، لا198) واتە: “فەرموودەی من ڕووبەڕووی كتێبی خوا بكەنەوە، ئەگەر ڕێك و تەبا بوو لەگەڵیدا ئەوا لە منەوە گواستراوەتەوە و من وتوومە.”
ئەم دوو فەرموودەیە بەڵگەن لەسەر ئەوەی كە هەر فەرموودەیەك پێچەوانەی كتێبی خوا بوو ئەوا فەرمايشتی پێغەمبەر نیە (صلی الله علیه وسلم).
ئەوەش بزانە كە زۆربەی ئەو فەرموودانەی كە سەبارەت بە دەججال و دابەزینی مەسیح و نیشانەكانی دەركەوتنی هاتوون بریتین لە كەشف و خەونی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و مانا ڕووكەشیەكانیان وەرناگیرێت، وە لەناو ئەو فەرموودانەدا كۆمەڵێك ڕیوایەتی لاواز هەیە بەڵكو هەندێكیان هەڵبەستراون، بەڵێ لەڕووی تەئویلەوە زۆربەیان بەدیهاتوون و لەداهاتوویشدا هەندێكی تریان بەدیدێن بەگوێرەی سوننەتی بەردەوامی خودا دەربارەی هەواڵە غەیبیەكان، وە یەكێك لە سوننەتەكانی خوای گەورە ئەوەیە كە هەواڵدەدات بە ڕوودانی شتێك لەسەر دەستی پیاوێكی تایبەت بەڵام مەبەست پێی شوێنكەوتەكانیەتی، هەروەك پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: بەسەرجەم وتە نەستەق و جوانەكانەوە ڕەوانەكراوم، سەركەوتنم پێبەخشراوە بە ترس خستنە دڵی دوژمنەوە، لەكاتێكدا من خەوتبووم كلیلی گەنجینەكانی زەویم پێدرا و خرایەناو دەستمەوە. ئەبو هورەیرە دەڵێت بێگومان پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ڕۆیشت و ئێوە كلیلەكەتان لەدەستدایە و ئەو گەنجینانە دەردەهێنن.” (صحيح البخاري كتاب الجهاد باب قول النبي صلی الله علیه وسلم نصرت بالرعب) بڕوانە چۆن مەبەست لەدەستی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دەستی شوێنكەوتەكانیەتی (ڕەزای خوایان لێ بێت)
ئێستایش با دەستبكەین بە باسكردنی نیشانەكانی دەركەوتنی مەسیحی بەڵێندراو و مەهدی پەیماندراو (علیه السلام):
نیشانەی یەكەم: شكاندنی خاچ
موسوڵمانان بەگشتی باوەڕیان بەوە هەیە كە كاتێك مەسیح لە ئاسمانەوە دادەبەزێت شمشێر دەگرێت بەدەستیەوە و به شار و دێھاتەكاندا دەگەڕێت و خەڵكی دەكوژێت. وە ئەو خاچانە دەشكێنێت كە لە ئاسن و دار دروستكراون و كڵێسا و ڕەبەنگەكان دەڕوخێنێت و قەشەكان لەناو دەبات و مەسیحیەكان و شوێنكەوتەی ئایینەكانی تر و كاهینەكان بەزۆرەملێ و ناچاركردن دەخاتە ناو ئايینی ئیسلامەوە، تەنانەت سەرانە لە كەسیان قەبوڵ ناكات.
بزانە ئەم بیروباوەڕە مایەی شەرمەزاریە بۆ ئیسلام و پێچەوانەی قورئانی پیرۆز و ئامۆژگاریەكانی ئیسلامە، وە گەورەترین ڕەخنە كە دەگیرێت لە ئیسلام لەلایەن ڕەخنەگرانەوە لە ئەوروپا و ئەمریكا و وڵاتانی تریش ئەوەیە كە ئیسلام بەهێزە پیرۆزەكەی بڵاونەبووەتەوە بەڵكو بە زەبری شمشێر و زۆرەملێ و ناچاركردن بڵاوبووەتەوە، وە موسوڵمانان هیچ بەڵگەیەكی گومانبڕ و درەوشاوەیان نیە بۆ سەلماندنی ڕاستی ئیسلام، بەڵام لەڕاستیدا ئیسلام خاوێنە لەم نەنگی و ڕێنماییە دڕندانەیە، وە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ڕەحمەتە بۆ جیهانیان و لە دنیادا ئەو ستەم و خوێنڕشتن و چەوسانەوەیەی هەڵگرت كە بەهۆی جیاوازی بیروباوەڕەوە دژی مرۆڤەكان ئەنجام دەدرا، وە ئازادی ئایینی ڕاگەیاند بۆ هەموو خەڵكی. خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: ﴿وَقُلِ الْحَق مِنْ رَبكُمْ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ﴾ واتە: “بڵێ حەق (ئەم قورئانە) لەلایەن پەروەردگارتانەوە هاتووە جا هەركەسێ دەیەوێت با باوەڕبێنێ و هەركەسیش دەیەوێت با كافر بێت.” (الكهف: 30)، ﴿وَلَوْ شَاءَ رَبكَ لآمَنَ مَنْ فِي الأَرْضِ كُلهُمْ جَمِيعًا أَفَأَنْتَ تُكْرِهُ الناسَ حَتى يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ﴾ واتە: “وە ئەگەر پەروەردگارت بیویستایە بڕوای دەهێنا ئەو (خەڵكەی) وا لە زەوی دا هەموو تێكڕا دەی ئایا تۆ (ئەی موحەممەد صلی الله علیه وسلم) زۆر لە خەڵكی دەكەیت هەتا ببنە بڕوادار.” (يونس: 100)، ﴿قُلْ يَا أَيهَا الناسُ قَدْ جَاءَكُمُ الْحَقُّ مِنْ رَبكُمْ فَمَنِ اهْتَدَى فَإِنمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ وَمَنْ ضَل فَإِنمَا يَضِل عَلَيْهَا وَمَا أَنَا عَلَيْكُمْ بِوَكِيلٍ﴾ واتە: “(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئەی خەڵكینە بەڕاستی حەق و ڕاستیتان لەلایەن پەروەردگارتانەوە بۆ هاتووە، ئەوەی ڕێبازی هیدایەتی وەرگرتبێت ئەوە سوودی بۆ خۆیەتی، ئەوەش گومڕا بووبێت و ڕێی ون كردبێت، ئەوە گومڕاییەكەی لەسەر خۆی دەكەوێت و من لێپرسراو و چاودێر نیم بەسەر كار و كردەوەی ئێوەوە.” (يونس: 109)، ﴿لا إِكْرَاهَ فِي الدينِ قَدْ تَبَينَ الرشْدُ مِنَ الْغَي فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لا انْفِصَامَ لَهَا وَاللهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ﴾ واتە: “بە هیچ جۆرێك زۆر لێكردن لە ئايیندا نیە؛ چونكە بەڕاستی لە یەك جیابووەتەوە ڕێنموونی و شارەزایی لە گومڕایی و سەر لێ شێواویی، ئینجا هەر كەس لە ڕێی بێ بڕوایی بگەڕێتەوەو بڕوا بهێنێ بە خوا ئەوا بێگومان بە توندی دەستی گرتووە بە دەستەگییرەیەكی قایمی بەهێزی وا كە پچڕان و بەربوونی بۆ نیە وە خوا بیسەری زانایە.” (البقرة: 257).
ئەم ئایەتە دوای ڕەوابوونی جیهادی چەكداری دابەزیوە، وە دەربارەی دابەزینى ئەم ئایەتە لە فەرموودەدا هاتووە: “كاتێك بەنى نەضیر شوێنەكەیان پێچۆڵكرا، هەندێك لە یاریدەدەران لەناویاندا بوون، یاریدەدەران وتیان: ڕێگە نادەین مناڵەكانمان لەگەڵتاندا بڕۆن، خوای گەورەیش ئەم ئایەتەی دابەزاند: بە هیچ جۆرێك زۆرلێكردن لە ئايیندا نیە؛ چونكە بەڕاستی لە یەك جیابووەتەوە ڕێنموونی و شارەزایی لە گومڕایی و سەر لێ شێواویی.” (سنن أبي داود، كتاب الجهاد) وە خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وقُلْ لِلذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَالأُميّينَ أَأَسْلَمْتُمْ فَإِنْ أَسْلَمُوا فَقَدِ اهْتَدَوْا وَإِنْ تَوَلوْا فَإِنمَا عَلَيْكَ الْبَلاغُ وَاللهُ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ﴾ واتە: “ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) تۆش بڵێ: من و ئەوانەی كە شوێنم كەوتوون ڕوومانكردووەتە خوا و تەنها ملكەچی ئەوین، بەوانەی كە كتێبیان پێدراوە و ئەوانەش نەخوێندەوارن لە (موشریكانی عەرەب) بڵێ: ئایا ئێوە تەسلیم بوون به خوا و موسوڵمان بوون؟ خۆ ئەگەر تەسلیم بوون، ئەوە مانای وایە بەڕاستی هیدایەتیان وەرگرتووە، خۆ ئەگەر پشت هەڵكەن و باوەڕنەهێنن، ئەوە تەنها گەیاندنی پەیامەكه لەسەر تۆیە، خوای گەورەش بینایە بە بەندەكانی.” وە سورەتی آل عمران دوای سورەتی ئەنفال دابەزیوە لە ساڵی نۆی كۆچیدا كاتێك موسوڵمانەكان مەككە و طائیف و شوێنەكانی تریان ڕزگار كردبوو، وە ئاشكرایە كە تا ئەو كاتە چەند ساڵێك تێپەڕی بوو بەسەر ڕەوایەتی جەنگی چەكداریدا. بۆیە لەم ئایەتانەوە دەردەكەوێت كە مرۆڤ ئازادە لە هەڵبژاردنی ئەو ئایینەی كە خۆی دەیەوێت، وە زۆركردن لە ئیسلامدا ڕەوا نیە، بەڵكو پێچەوانەی ڕێنماییەكانی ئیسلامە ئیتر چۆن حەڵاڵە بۆ مەسیح كە هەموو ئەو كەسانە بكوژێت كە باوەڕی پێ ناكەن؟ وە خەڵك ناچار بكات بۆ چوونەناو ئیسلام؟ وە كڵێساكان بڕوخێنێت و خاچەكان بشكێنێت و قەشەكان قەڵاچۆ بكات بە پێچەوانەی شەریعەتەوە؟ ئايا ئەمە پێچەوانەی ئەو ڕاسپاردە و ئامۆژگاریانە نیە كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی بە تێكۆشەرانی ڕێگای خوا؟”
عَنْ أَنَسٍ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صلی الله علیه وسلم قَالَ: “انْطَلِقُوا بِاسْمِ اللَّهِ وَبِاللَّهِ وعَلى ملِّة رسولِ الله لَا تقْتُلوا شَيْخًا فَانِيًا وَلَا طِفْلًا صَغِيرًا وَلَا امْرَأَةً وَلَا تَغُلُّوا وَضُمُّوا غَنَائِمَكُمْ وَأَصْلِحُوا وَأَحْسِنُوا فَإِنَّ اللَّهَ يحبُّ المحسنينَ.” (مشكاة المصابيح كتاب الجهاد عن أبي داود) واتە: لە ئەنەسەوە، پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی بەناوی خوا و لەسەر ڕێبازی پێغەمبەری خوا دەرچن بۆ جیهاد؛ پیرەمێرد و مناڵ و ئافرەت مەكوژن و بەفێڵ هیچ شتێك لە دەستكەوتی جەنگ مەخەنه لاوە بۆ خۆتان و دەستكەوتەكانی جەنگ كۆبكەنەوە و سوڵح بكەن و چاكەكاربن؛ چونكە خوا چاكەكارانی خۆش دەوێت.” وە هەروەها دەفەرموێت: “لَا تَقْتُلُوا أَصْحَابَ الصَّوَامِعِ.” (مسند أبي يعلى. وشرح معاني الآثار، للطحاوي). واتە: “ئەهلی دێر و كڵێساكان مەكوژن.”
وە لە ئەبو بەكرەوە (رضي الله عنه) یاداشتكراوە كە هەركاتێك سوپایەكی دەنارد وەسیەتی دەكرد بۆ سەرۆكی سوپاكە: “من دە ڕاسپاردەت پێدەڵێم: ئافرەت و مناڵ و پیری پەككەوتە مەكوژن، داری بەردار مەبڕنەوە، شوێنی ئاوەدان كاول مەكەن، بزن و وشتر پەل پەل مەكەن.” (موطأ الإمام مالك، كتاب الجهاد)
لە ڕاستیدا مەبەست لە شكاندنی خاچ بریتیە لە تێكشكاندنی تەواوەتی بیروباوەڕی خاچپەرستان و پووچكردنەوەی ئەو باوەڕە بە بەڵگەی ڕاست و دروست و گومانبڕ نەك شكاندنی خاچی دروستكراو لە ئاسن و زێڕ و تەختە و زیو، وە تێیدا ئاماژە هەیە بۆ ئەوەی كە مەسیحی بەڵیندراو (علیه السلام) لە كاتی زاڵبوونی مەسيحييەكان و بڵاوبوونەوەی ئایینی مەسیحى لە هەموو گۆشەكانی جیهاندا دەردەكەوێت، وە لەكاتی ڕوودانی ئەم وەیشومەیەدا مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) لووتیان دەشكێنێت و بە بەڵگەی ڕۆشن و شمشێرە تیژە قورئانیەكان و ڕمەكانی پێنووس خاچەكەیان ورد و خاش دەكات. نەك بە شمشێر و ڕم و تیری ماددی. وە ئەم مانایەی كە باسكرا لای زاناكانی پێشوويش پەسەندكراوە. ئەوەتا باسكراوە: “خاچ دەشكێنێت، لە (شرح السنة) و جگە لەویشدا دەڵێت واتە ئايينى نەصرانیەت پووچ دەكاتەوە و بە ئایینی ڕاست فەرمانڕەوایەتی دەكات.” (المرقاة شرح المشكاة، بەرگی 5، لا 221)
وە “خاچ دەشكێنێت، دەوترێت مانای خاچ دەشكێنێت ئەوەیە كە مەبەستەكانی خاچ پووچدەكاتەوە و بەڵگەكانی تێكدەشكێنێت.” (شرح مسلم للسنوسي، بەرگی 1، لا 266). بێگومان ئەم نیشانەیە بەوپەڕی ڕوونی و ئاشكرایی هاتەدی؛ چونكە مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) بە بەڵگەی گومانبڕ سەلماندی كە مەسیحی ناصری (علیه السلام) ڕزگاری بووە لە مردنی سەرخاچ و پاش ڕووداوی خاچەكە تەمەنی گەیشتە 120 ساڵ، هەتا ئەوكاتەی كە بە مردنی سروشتی كۆچی دوایی كرد، وە بەرزنەبوویەوە بۆ ئاسمان بە جەستە ماددیەكەیەوە و نەبوو بە فیدیە بۆ تاوانەكانی خەڵك، دیارە بەمەش ئەو پایە مەزنە ڕووخا كە ئايينى فەڵایەتی لەسەر دامەزرابوو. پۆڵس پێغەمبەری فەڵەكان دەڵێت:
“دەزانین مرۆڤ بە كاركردن بە شەریعەت بێتاوان ناكرێ، بەڵكو بە باوەڕ بە عیسای مەسیح. جا ئێمە باوەڕمان بە عیسای مەسیح هێنا تاكو بە باوەڕ بە مەسیح بێتاوان بكرێین، ئەمەش نەك بە كاركردن بە شەریعەت، چونكە لە ڕێی كاركردن بە شەریعەت كەس بێتاوان ناكرێت.” (گەلاتیا 2: 16)
“10 هەموو ئەوانەی پشت بە كرداری شەریعەت دەبەستن، لەژێر نەفرەتن؛ چونكە نووسراوە: {هەركەسێك لە هەموو نووسراوی پەرتووكەكانی تەورات نەچەسپێت بۆ پەیڕەوكردن، نەفرەت لێكراوە.} 11 ئاشكرایە لە بەرامبەر خودا كەس بە شەریعەت بێتاوان ناكرێت، چونكە: {ئەوەی ڕاست و دروستە بە باوەڕ دەژیێت. 12 بەڵام شەریعەت پشت بە باوەڕ نابەستێت، بەڵكو: {ئەو كەسەی پەیڕەویان بكات، بە هۆیانەوە دەژیێت.}” (گەلاتیا 3: 10-12)
“مەسیح ئازادی كردین تاكو بە ئازادی بژین. بۆیە چەسپاو بن و جارێكی دیكە ملكەچی نیری كۆیلایەتی مەبن.” (گەلاتیا 5: 1)
“24 بەخۆڕایی بە نیعمەتی ئەو بێتاوان كران، بەو كڕینەوەیەی كە لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە هەیە. 25 خودا مەسیحی وەك كەفارەت پێشكەشی كرد، ئەگەر باوەڕ بە خوێنی ئەو بهێنین. ئەمەی بۆ دەرخستنی دادپەروەرییەكەی خۆی كرد، بۆ چاوپۆشی كردن لە گوناهەكانی ڕابردوو، بە پشوودرێژیی خودا…. 30 چونكە تەنها یەك خودا هەیە كە خەتەنەكراو بە باوەڕ بێتاوان دەكات و خەتەنە نەكراویش بەهۆی هەمان باوەڕەوە بێتاوان دەكات.” (ڕۆما 3: 24، 25، 30)
“ئێستاش كە بە خوێنی ئەو بێتاوان كراوین، لە ڕێگەی ئەوەوە چەندە زیاتر لە تووڕەیی خودا ڕزگار دەبین!.” (ڕۆما 5: 9)
ئا ئەمەیە بناغەی ئایینی مەسیحی، كاتێك مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) سەلماندی كە مەسیحی ناصری لەسەر خاچەكە نەمردووە، بەڵكو كۆچی كردووە بۆ شوێنی تر و پاش ئەوە تەمەنێكی درێژ ژیاوە و بە مردنی ئاسایی مردووە و بە زیندوویی بەرزنەكراوەتەوە بۆ ئاسمان، بیروباوەڕی كەفارەت پووچ بوویەوە و خاچیش شكا، هەروەك پۆڵس خۆی دانیپێداناوە و دەڵێت: “چۆن هەندێكتان دەڵێن… تەنانەت مەسیحیش هەڵنەستێنراوەتەوە. ئەگەر مەسیح هەڵنەستێنرابێتەوە، ئەوسا مزگێنیدانمان بێ سوود دەبێت، باوەڕی ئێوەش هیچ سوودی نابێت.” (یەكەم كۆرنسۆس 15: 12-14)
پوختەی قسان، مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) كۆشكی مەسیحیەتی ڕوخاند؛ چونكە مردنی خوای ئەوانی سەلماند و خاچەكەی شكاندن و كەفارەتەكەی پووچكردنەوە. بێگومان وای لێ هاتووە كە موبەششیرە مەسیحیەكان لە كۆمەڵی ئيسلامى ئەحمەدی دەترسن تەنانەت قەشە زویمر كە بە یەكێك لە پایە گەورەكانی گروپی مژدەدەری مەسیحیەت ئەژمار دەكرا لە گۆڤارەكەی خۆیدا بەناوی (العالم الإسلامي) دەڵێت: “ئیندڵ دەڵێت كە كاری سەنووسیەت بەرەو لاوازی دەچێت لە ئەفریقای خۆرئاوا بە پێچەوانەی كۆمەڵی ئەحمەدیەت كە بەورەیەكی پۆڵایینەوە كار دەكات و لە تەواوی ئەو ناوچەیەدا ماندووبوون نازانێت… وە ناوەندەكەی لاگۆسە. وە چاوەڕوان دەكرێت مەترسیەكی گەورە بێت كە هەڕەشە لە بوونی مەسیحیەت دەكات بەو جووڵانەوە مەزنەی كە موسوڵمانانی هيندستان پێی هەستاون.” (The Muslim World)
پاشان دوای سەردانی قادیان (ناوەندی سەرەكی كۆمەڵی ئەحمەدی) لە گۆڤارێكی تردا كە لە لەندەن دەردەچێت نووسیویەتی: “سەردانی قادیانمان كرد و ئەوەی شایستەی بینین بوو ئێمە بینیمان: چاپخانە و نووسینگەی پۆست و زانكۆی تەبشیری و قوتابخانەی كچان و قوتابخانەی كوڕان، وە نزیكترین وەسف كە لە قادیانەوە نزیك بێت ئەوەیە كە بریتیە لە شانەی هەنگ و هەموو ئەوانەی كە لەوێدان بە تەواوەتی سەرقاڵن بە بانگەواز و بڵاوكردنەوەی ئایینی ئیسلام. تەنها گۆڤاری (نقد الأدیان)ی تێدا دەرناچێت، بەڵكو جگە لەوە كۆمەڵێك ڕۆژنامەی تریشی تێدا دەردەچێت. بەڵام نامەگۆڕینەوە لە نێوان قادیان و لەندەن و پاریس و بەرلین و شیكاگۆ و سەنگافورە و ڕۆژهەڵاتی نزیك بەردەوام لە گەڕدایە، وە بێ ئاگا نەبین لە باسكردنی ڕەفەی كتێب و پەڕاوەكان كە بەدڵنیایەوە ئەم ڕەفانە سەبارەت بە داهاتوویەكی مەزن پێشبینی دەدەن، وە كۆمەڵێك كۆگای تر هەن كە پڕن لە كتێبی ئایینی و بانكی زانیاری و ئینسایكلۆپیدیا و فەرهەنگ و كتێبی پێچەوانەی ئایینی مەسیحی، كە ڕاستتـرین وەسف ئەوەیە كە وسف بكرێت بە جبەخانەیەكی چەك كە ئامادەكراوە بۆ ئەنجامدانی كارە ئەستەم و دژوارەكان، وە ئەگەر سەیری باوەڕی ڕەگداكوتاو بكەن لە ناخیاندا ئەوا كۆمەڵێك ورە و گوڕوتین دەبینن كە بە تەواوەتی شاخەكان تێكدەشكێنن و بە هاڕین دەیانهاڕن.” (The church Missionary Review، London)
وە ئەوەی مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) فەرموو بووی هاتەدی:
ووالله إني أَكسِرَنَّ صليبكم … ولو مُزِّقتْ ذراتُ جسمي وأُكسَرُ
ووالله يأتي وقتُ فتحي ونصرتي … ووالله إني فائز ومُعزَّرُ
ووالله يُثنَى في البلاد إمامُنا … إمامُ الأنام المصطفى المتخيَّرُ
(كرامات الصادقين)
پرسی جیهاد
ڕەنگە كەسێكی ڕەخنەگر ئەو ڕەخنەیە بگرێت كە مەسیحی بەڵیندراو (علیه السلام) جیهادی نەسخ كردووەتەوە، بەڵام ئەم ڕەخنەیە پووچە؛ چونكە مەسیحی بەڵیندراو (علیه السلام) هیچ فەرمانێكی شەریعەتی نەسخ نەكردووەتەوە، بەڵكو هەرشتێكی فەرموو بێت یان فەرمانی پێ كردبێت هاوجووتی فەرمانەكانی شەریعەتی بێوێنەی ئیسلام بووە، وە بێگومان وتەی ئەو وتەی یەكلاكەرەوەیە كە هاوجووتی ڕۆحی ئایینی ئیسلامە؛ بێگومان پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) وەسفی كردووە بە ناوبژیوانی دادگەر، هەڵبەت دەستگرتنی خۆی و كۆمەڵەكەی بە فەرمانەكانی شەریعەتەوە لەڕووی كردار و گوفتارەوە گەورەترین بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە هیچ فەرمانێكی شەریعەتی لەكار نەخستووە.
ئەحمەد مەسیحی بەڵیندراو (علیه السلام) دەفەرموێت: “وە یاسا و بەرنامەیەك لە دوای یاسا و بەرنامەكەی ئەو نیە، وە كتێب و ڕاسپێریەكەی ئەو بە هیچ كەسێك لەكارناخرێت، وە وشەكەی بە هیچ كەسێك ناگۆڕدرێت، وە دڵۆپێك نیە كە هاوشێوەی بارانەكەی ئەو بێت، وە ئەوەی بە ئەندازەی كێشی گەردیلەیەك لە قورئان دەرچێت ئەوە لە ئیمان دەرچووە، وە هیچ كەسێك سەرناكەوێت هەتا شوێن هەموو ئەو ڕێنماییانە نەكەوێت كە لە پێغەمبەری هەڵبژاردەمانەوە سەلمێنراوە، وە ئەو كەسەی بە ئەندازەی گەردیلەیەك واز لە ڕاسپێریەكانی بهێنێت ئەوا هەڵدێراوە.” (مواهب الرحمن، لا 68 لە چاپی یەكەم) ئیتر دوای ئەمە چۆن دەوترێت كە مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) جیھادی نەسخ كردووەتەوە؟
گومانی تێدا نیە ئەو جیھادەی نەسخ نەكردووەتەوە كە قورئانی پیرۆز فەرمانی پێكردووە، بەڵكو لەوەش زیاتر ئەو (علیه السلام) بەڕەهایی باوەڕی بە نەسخ نیە لە قورئاندا، دیارە قورئان كتێبێكە پڕوپووچ ڕووی تێناكات نە لە پێشیەوە نە لە دوایەوە.
بەڵام دەربارەی جیھاد بە مانای جەنگی ئایینی، دەفەرموێت: ئەم جیهادە ڕەوا نیە لەم سەردەمەدا لەبەر بوونی ئازادی ئایینی یان لەبەر نەبوونی ئەو مەرجانەی كە جەنگ پێویست دەكەن لەسەر باوەڕداران، وە واژەی جیھاد لە الجھد وەرگیراوە واتە هێز و توانین و ماندووبوون، دەوترێت: “جهد في الأمر جد وتعب. وجهد به امتحنه، وأجهد الدابة: حملها فوق طاقتها وتجاهد واجتهد في الأمر: جد وبذل وسعه.” (المنجد) واتە “لەو كارەدا هەوڵیدا خەباتی كرد و ماندوو بوو. هەوڵیدا لەگەڵیدا: تاقیكردەوە، أجھد الدابة، وڵاخەكەی ماندوو كرد: واتە لە توانای خۆی زیاتری داوە بەكۆڵیدا، تجاهد واجتهد في الأمر: هەوڵیدا و توانای خۆی خەرج كرد لەو كارەدا.”
پێشەوا ڕاغیبی ئەصفەهانی دەڵێت: “الجهاد و المجاهدة: خاڵیكردنەوەی توانا لە بەرەنگاریكردنی دوژمن. وە جیهاد سێ جۆری هەیە: تێكۆشان دژی دوژمنی ئاشكرا و تێكۆشان دژی شەیـتان و تێكۆشان دژی دەروونی بەدخواز.” وە تێكۆشان دژی دوژمنی ئاشكرا دەچێتە چوارچێوەی ئەم فەرمایشتانەی خوای گەورەوە:
﴿وَجَاهِدُوا فِي اللهِ حَق جِهَادِهِ﴾ واتە: “لە پێناوی خوادا وەك پێویست تێبكۆشن.” (الحج: 79)، ﴿وَجَاهِدُوا بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنْفُسِكُمْ فِي سَبِيلِ اللهِ﴾ واتە: “بەماڵ و گیانتان تێبكۆشن لە ڕێگەی خوادا.” (التوبة: 41)، ﴿إِن الذِينَ آَمَنُوا وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ فِي سَبِيلِ اللهِ﴾ واتە: “بێگومان ئەوانەی باوەڕیان هێنا و كۆچیان كرد و تێكۆشان لە پێناو ئایینی خوادا بە ماڵ و گیانیان.” (الأنفال: 73). وە پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: دژی هەوا و ئارەزووتان تێبكۆشن هەروەك چۆن دژی دوژمنەكانتان تێدەكۆشن. وە تێكۆشان بە دەست و زوبان دەبێت. پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: دژی كافرەكان تێبكۆشن بەدەست و زوبانتان. (المفردات في غريب القرآن، ص100)
بەشەكانی جیهاد
لە قورئانی پیرۆز و فەرموودەكانی پێغەمبەرەوە دەردەكەوێت كە جیھاد سێ بەشی هەیه (أ) جیهادی هەرە گەورە. (ب) جیهادی گەورە. (ج) جیهادی هەرە بچوك. پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: باشترین جیهاد ئەوەیە كە كەسێك وشەی حەق بڵێت لە بەرامبەر دەسەڵاتدارێكی ستەمكاردا.” (مشكاة المصابيح، لاپەڕە 322) و”أفضل الجهاد كلمة عدل عند سلطان جائر.” واتە: “باشترین جیهاد ئەوەیە كە لای دەسەڵاتدارێكی ستەمكاردا قسەیەكی دادگەرانە بكرێت.” (ابن ماجة، باب الأمر بالمعروف) وە لە تەفسیری (روح البیان)دا هاتووە: “پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: باشترین جیھاد بریتیە لە وتنی وشەیەكی حەق لە بەرامبەر كاربەدەستێكی ستەمكاردا، تەنھا ئەم جیھادە باشترینە؛ چونكە جیھاد بە بەڵگە و دەلیلەكان جیھادی هەرەگەورەیە بە پێچەوانەی جیھادكردن بە شمشیر و ڕم كە بریتیە لە جیھادی هەرە بچوك.” (بەرگی 1 لاپەڕە 190) وە لە فەرموودەدا هاتووە: “لە عەبدوڵـڵای كوڕی عومەرەوە، وتی: پیاوێك هات بۆلای پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) داوای مۆڵەتی لێكرد بۆ جیھادكردن، ئەویش فەرمووی ئایا دایك و باوكت زیندوون؟ وتی بەڵێ. فەرمووی دەی تێبكۆشە بۆ خزمەتكردنی ئەوان.” (صحيح مسلم، كتاب البر والصلة. وصحيح البخاري كتاب الجهاد) لە فەرموودەیەكی تردا هاتووە: “باشترین جیھاد ئەوەیە كە مرۆڤ دژی هەوا و ئارەزووی خۆی بجەنگێت.” (الفتح الكبير، بەرگی یەكەم، لاپەڕە 208) وە “گەڕان بە شوێن بژێوی حەڵاڵدا جیھادە.” وە هەروەها: “جیھاد تەنھا ئەوە نیە كە پیاو شمشێر بوەشێنێت لە پێناوی خوادا، بەڵكو كەسێك بە باشی دایك و باوك و مناڵەكانی بەخێو بكات ئەوەیش بریتیە لە جیھاد، وە هەركەسێكیش خۆی بەخێوبكات و بەجۆرێك بێنیاز بێت لە خەڵكی ئەوە بریتیە لە جیھاد.”
خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: ﴿وَلَوْ شِئْنَا لَبَعَثْنَا فِي كُل قَرْيَةٍ نَذِيرًا (*) فَلا تُطِعِ الْكَافِرِينَ وَجَاهِدْهُمْ بِهِ جِهَادًا كَبِيرًا﴾ واتە: “خۆ ئەگەر بمانویستایە بۆ هەر شارو شارۆچكەیەك پێغەمبەرێك و یادخەرەوەیەكمان ڕەوانە دەكرد (*) كەواتە تۆ بە گوێی بێ باوەڕان مەكە بە (بەڵگەكانی) ئەم قورئانە بەربەرەكانیەكی گەورەیان لەگەڵدا بكە.” (الفرقان: 52_53) ئەم دوو ئایەتە دوو ئایەتی مەككین كە تێیاندا خوای گەورە فەرمانی كردووە بە قورئانی پیرۆز تێكۆشان بكرێت دژی كافرەكان، وە لێرەدا مەبەست لە جیھاد بریتیە لە تەبلیغ و بانگەوازكردن بۆ ڕێگای خوا و ڕێنمایی و ئامۆژگاری كردن، ئەمەیە جیھادی گەورە. وە قورئانی پیرۆز و فەرموودەكانی پێغەمبەر ڕوونیان كردووەتەوە كە تێكۆشان بە زوبان و خەرجكردنی ماڵ و سامان لە ڕێگەی خوادا و كوشتنی ئارەزووەكانی دەروون و چاكەكردن لەگەڵ دایك و باوك و شوێنكەوتنی فەرمانەكانی شەریعتی بێوێنە پێی دەوترێت جیھادی هەرەگەورە، بەڵام تێكۆشان بە شمشێر ناونراوە بە جیھادی هەرە بچوك. بەڵام جیھادی هەرە گەورە و جیھادی گەورە لە هەموو كات و سەردەمێكدا بوونیان هەیە، بەڵام جیھادی هەرەبچوك كۆمەڵێك مەرجی هەیە، ئەگەر ئەو مەرجانە بەدیھاتن ئەوا ئەو جیھادە واجب دەبێت لەسەر موسوڵمانان ئەگینا واجب نابێت.
چ كاتێك جیهادكردن بە شمشێر پێویست دەبێت؟
ئەگەر سەیری سەردەمی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و ژیاننامەكەی بكەین دەبینین پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و هاوەڵەكانی شمشێریان هەڵنەكێشا و جەنگیان نەكرد لەگەڵ دوژمنانی ئاييندا مەگەر پاش ئەوەی كە بە توندترین شێوە بەدەستی كافرەكان ئازاردران، تەنانەت هەموو هۆزێك زۆر بە توندوتیژی دەستيكرد بە سزادانی هەموو ئەو ئەندامانەی خۆی كە باوەڕیان دەهێنا بە ئیسلام. پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بینی كە چی دەكرێت بە هاوەڵەكانی و ئەمیش ناتوانێت پارێزگاریان لێ بكات، بۆیە فەرمووى بەشكوم دەربچن بۆ حەبەشە لەوێ پاشایەكی لێیە هیچ كەسێك لای ئەو ستەمی لێ ناكرێت هەتا خوا دەروویەكتان لێدەكاتەوە و لەم چەوسانەوەيە ڕزگارتان دەبێت، كەوابوو بڕۆن بۆ لای خوا.” كاتێك موسوڵمانان كۆچیان كرد بۆ ئەم حكومەتە مەسیحیە ئازادی ئایینی پێبەخشین هەروەك دایكی سەلەمە (رضي الله عنها) دەڵێت: “كاتێك گەیشتینە زەوی حەبەشە، نەجاشی بە باشترین شێوە میوانداری لێكردین، بەبێ ترس ئایینی خۆمان پیادە دەكرد و بەندایەتی خوای گەورەمان دەكرد و ئازار نەدەدراین و هیچ قسەیەكمان نەدەبیست كە پێمان ناخۆش بێت.” كاتێك قوڕەیش بەمەیانزانی وازیان نەهێنا لەم كۆمەڵە خەڵكە كە لێیان جیا ببوونەوە و شارەكەی ئەوانیان بەجێھێشتبوو، بەڵكو شوێنیانكەوتن و دوو پیاویان نارد بۆ لای نەجاشی بۆئەوەی داوای لێ بكەن كە بیانگێڕێتەوە بۆ مەككە، جەعفەریش (رضي الله عنه) لەبەردەم نەجاشیدا دەربارەی قوڕەیش وتی: “كاتێك ستەمیان لێكردین و ئێمەیان چەوساندەوە و تەنگیان پێھەڵچنین و ڕێگەیان نەدا پەیڕەوی ئایینی خۆمان بكەین، دەرچووین بۆ وڵاتەكەت و تۆمان هەڵبژارد بەسەر كەسانی تردا و حەزمانكرد ببینە میوانت و ئەی پاشا ئومێدەوار بووین كە لای تۆ ستەممان لێ نەكرێت.” (ميزة النبي صلی الله علیه وسلم، لابن هشام بەرگی 1، لا 206. ومحاضرات تاريخ الأمم الإسلامية، بەرگی 1، لا 108). وە سەرگەورەكانی قوڕەیش لە (دار الندوة) كۆبوونەوە دەربارەی دۆزی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، هەندێكیان وتیان لە قەفەسی ئاسنیندا بەندی بكەن و دەرگای لەسەر دابخەن هەتا دەمرێت، هەندێكی تریان وتیان: لەناوخۆتاندا دەری بكەن. لە كۆتاییدا هەموویان لەسەر ڕای ئەبوجەهل ڕێككەوتن كە “لە هەموو تیرەیەك گەنجێكی جوانچاك و خاوەن بنەماڵە لەناوماندا هەڵبژێرن و هەریەك لەو گەنجانە شمشێرێكی تیژی پێبدرێت، پاشان بۆی بچن و بەهەموویانەوە بەیەكجار لێی بدەن و بیكوژن و ڕزگارمان بێت لەدەستی، ئەگەر ئەم گەنجانە ئەو كارە بكەن ئەوا خوێنەكەی پەرشوبڵاودەبێتەوە لەناو تیرەكاندا و نەوەكانی مەناف ناتوانن جەنگی هەموو گەلەكەى خۆیان بكەن، ئینجا ڕازی دەبن بە خوێنبایی ئێمەیش پێیاندەدەین، ئەوەبوو ئەم ڕایەی ئەبوجەهل لای هەموویان پەسەند بوو، وە ڕێككەوتن لەسەری و گەنجەكان و ئەو شەوەیشیان دیاریكرد بۆ ئەو كارەی كە دەیانەوێت تێیدا ڕایپەڕێنن.” كاتێك پیلانی خۆیان داڕشت و ویستیان پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بكوژن خوای گەورە هەواڵی فێڵەكەیانیدا بە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، وە پاراستی كاتێك دەوری ماڵەكایان گرتبوو، پاشان فەرمانی پێكرد كە كۆچ بكات بۆ مەدینە ئەوەبوو ئەویش كۆچی كرد، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا كافرەكان دەستیان هەڵنەگرت لە ستەم و چەوسانەوەی موسوڵمانان و پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، بەڵكو لە مەدینەشدا هێرشیان بۆ برد، وە پاش كۆچ دەستدرێژیەكانیان پتر بوو، دەیانویست بە زەبری شمشێر ئایینی ئیسلام ڕیشەكێش بكەن، بۆیە توڕەبوونی خوای گەورە لەسەر كافرەكان تاویسەند و بینی كە دڵڕەقیەكەیان چەند قێزەونە و دەستدرێژیەكانیان چەند توندە، ئەوە بوو وەحی نازڵ بوو بۆسەر پێغەمبەر و بەم فەرمایشتە مۆڵەتی بەرەنگاربوونەوەی پێدا: ﴿أُذِنَ لِلذِينَ يُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا وَإِنَّ اللهَ عَلَى نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ (*) الذِينَ أُخْرِجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ بِغَيْرِ حَقٍّ إِلا أَنْ يَقُولُوا رَبنَا اللهُ وَلَوْلا دَفْعُ اللهِ الناسَ بَعْضَهُمْ بِبَعْضٍ لَهُدّمَتْ صَوَامِعُ وَبِيَعٌ وَصَلَوَاتٌ وَمَسَاجِدُ يُذْكَرُ فِيهَا اسْمُ اللهِ كَثِيرًا وَلَيَنْصُرَنّ اللهُ مَنْ يَنْصُرُهُ إِن اللهَ لَقَوِي عَزِيزٌ (*) الذِينَ إِنْ مَكّنّاهُمْ فِي الأَرْضِ أَقَامُوا الصلاةَ وَآتَوُا الزكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنْكَرِ وَلِلهِ عَاقِبَةُ الأُمُورِ(*)﴾واتە: “مۆڵەتدراوە بەو ئیماندارانەی شەڕیان پێدەگێرن، كە بجەنگن و بەرهەڵستی بكەن؛ چونكە بەڕاستی ستەملێكراون، بێگومان خوا دەسەڵاتی هەیە كە سەریانبخات و سەركەوتنیان پێببەخشێت (*) ئەوانەی كە بەناحەق لە وڵاتیان دەربەدەركران (تەنها تاوانیان ئەوەبوو) كە دەیانوت: پەروەردگارمان (الله)یه، خۆ ئەگەر خوا خەڵكی نەدا بەیەكدا و حەق دژی بەتاڵ نەوەستێت، هەرچی شوێنی خواپەرستی جوولەكە و مەسيحى هەیە لە خەڵوەتگە و كڵێسا و كەنیسە، هەروەها مزگەوتانیش كەناوی خوای زۆر تێدا دەبرێت، هەمووی كاول دەكرێت، سوێند بێت بێگومان خوا ئەو كەسە سەردەخات كە پشتگیری ئایين و بەرنامەكەی دەكات و هەوڵی سەرخستنی دەدات، بەڕاستی خوا زۆر بەهێز و باڵادەستە (*) ئەوانەی كە ئەگەر پایەدارمان كردن لە زەویدا نوێژ و دروشمەكانی بەچاكی ڕادەگرن، زەكاتیش بەتەواوی دەدەن، فەرمان بەچاكە دەكەن، قەدەغە لە خراپە دەكەن، سەرئەنجامی هەموو كارێكیش هەر بۆ لای خوا دەگەرێتەوە (*).” (الحج: 40_42)
دیارە شەڕكردنی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەگەڵ كافرەكان لە پێناوی ئەوەدا نەبووە كە باوەڕبـھێنن بە ئايینی ئیسلام، بەڵكو بۆ بەرەنگاری كردن و كۆتایی هێنان بووە بەو شەڕ و چەوسانەوەيەی كە دژی باوەڕداران ئەنجامیاندەدا، وە ئەم ئایەتە یەكەم ئایەتە كە دابەزیوە سەبارەت بە مۆڵەتی جەنگ كردن هەروەك لە (سيرة ابن هشام)دا هاتووە: “خوای گەورە مۆڵەتی جەنگ و بەرهەڵستی كردن و بەرەنگاربوونەوەیدا بە پێغەمبەرەكەی (صلی الله علیه وسلم) لەدژی ئەوانەی ستەمیان لێ كردبوون و دەستدرێژیان كردبووە سەریان، ئەمە یەكەم ئایەتە كە دابەزیوە و مۆڵەتی جەنگكردنی پێداوە و خوێنڕشتن و كوشتاری ئەوانەی بۆ حەڵاڵ كردووە كە دەستدرێژی دەكەنە سەریان، لەوەی پێمگەيشتووە لە عوڕوەی كوڕی زوبەیر و زاناكانی ترەوە دەربارەی فەرمایشتی خوای گەورە: ﴿أُذِنَ لِلذِينَ يُقَاتَلُونَ بِأَنهُمْ ظُلِمُوا وَإِن اللهَ عَلَى نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ﴾. وە (الخضري) لە مێژووەكەیدا هۆكارەكانی ڕەوابوونی جیھادی چەكداری ڕوونكردووەتەوە و دەڵێت: “ئەم كتێبە لە بابەتەكانی ناویدا ئەو هۆكارەی ڕوونكردووەتەوە كە لە پێناویدا مۆڵەتدراوە بە باوەڕداران جەنگی چەكداری بكەن؛ ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دوو مەبەست: (یەكەم) بەرگری لەخۆكردن كاتی دەستدرێژی. (دووەم) بەرگریكردن لە بانگەواز كاتێك كەسێك ڕێگری دەكات لە بڵاوبوونەوەی بە چەوسانەوەی ئەو كەسەی باوەڕى هێناوە؛ واتە بە تاقیكردنەوەی ئەو كەسە بە جۆرەها سزا هەتا پاشگەز دەبێتەوە لەو ئایینەی كە خۆی هەڵێبژاردووە یان بە بەرهەڵستی كردنی ئەو كەسەی كە دەیەوێت بچێتە ناو ئايینی ئیسلامەوە یاخود بەوەی كە نەهێڵێت كەسی بانگخواز بەنگەوازەكەی خۆی ڕابگەیەنێت.” (محاضرات تاريخ الأمم الإسلامية، بەرگی 1، لا 133). وە لە شوێنێكی تردا خوای گەورە لە سورەتی (البقرة)دا (كە سورەتێكی مەدەنیە) دەفەرمووێت: ﴿وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللهِ الذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ وَلا تَعْتَدُوا إِن اللهَ لا يُحِب الْمُعْتَدِينَ (*) وَاقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ وَأَخْرِجُوهُمْ مِنْ حَيْثُ أَخْرَجُوكُمْ وَالْفِتْنَةُ أَشَدُّ مِنَ الْقَتْلِ وَلا تُقَاتِلُوهُمْ عِنْدَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ حَتى يُقَاتِلُوكُمْ فِيهِ فَإِنْ قَاتَلُوكُمْ فَاقْتُلُوهُمْ كَذَلِكَ جَزَاءُ الْكَافِرِينَ (*) فَإِنِ انْتَهَوْا فَإِن اللهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (*) وَقَاتِلُوهُمْ حَتى لا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدينُ لِلهِ فَإِنِ انْتَهَوْا فَلا عُدْوَانَ إِلا عَلَى الظالِمِينَ(*)﴾ واتە: “بجەنگن لە پێناوی ڕێبازی خوادا دژی ئەوانەی كە دژتان دەجەنگن، نەكەن دەستدرێژی بكەن؛ چونكە بەڕاستی خوا ئەو دەستدرێژكەرانەی خۆش ناوێت (*) (دەستدرێژكەران) بكوژن لەهەركوێدا دەستانكەوتن و دەستان بەسەریاندا ڕۆیشت و دەریانبكەن لەو شوێنەی كە دەریانكردوون (كە شاری مەككە بوو)، بێگومان هاوەڵگەری و زۆركردن لە ئیماندار تا پاشگەزببێتەوە لە ئاینەكەی لە كوشتن خراپترە، مەجەنگن دژی كافران لە سنوری مزگەوتی حەرام و (كەعبە)دا هەتا ئەوان شەڕتان پێنەفرۆشن و نەجەنگن دژتان، خۆ ئەگەر شەڕیان پێفرۆشتن و جەنگان دژتان ئێوەش بجەنگن دژیان؛ چونكە هەر ئاوایە پاداشتی ئەو بێباوەڕانە (*) خۆ ئەگەر ئەوانە كۆڵیاندا و شەڕیان وەستان، ئەوە خوا زۆر لێبوردە و میهرەبانە (*) (خۆ ئەگەر كافران كۆڵیاننەدا و هەر جەنگان و پیلانیان گێڕا) ئێوەش بجەنگن دژیان تاوەكو هاوەڵگەری و ئاشووب و ناخۆشی نەمێنێت، هەروەها تا ئايین و فەرمانڕەوایی هەر بۆ خوای گەورە بێت، خۆ ئەگەر كۆڵیاندا و وازیان هێنا، ئەوا هیچ جۆرە دژایەتیەكیان نامێنێت تەنها دژ بە ستەمكارەكانیان نەبێت.” (البقرة: 191_194). ئەم ئایەتە بە ئاشكرا ئەوە ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە فەرمانی كردووە بە باوەڕداران شەڕ بكەن لەگەڵ ئەوانەدا كە شەڕیان لەگەڵدا دەكەن و لە زێدی خۆیان دەریاندەكەن و بەهۆی ئایینەكەیانەوە دەیانچەوسێننەوە و ستەمیان لێدەكەن، وە ئامانجی ئەم جەنگە تەنھا ئەوەیە كە چەوسانەوەی ئایینی نەمێنێت و ئایین تایبەت بێت بە خواوە و كەس دەستوەرنەداتە ئایینی كەسێكی تر. وە مرۆڤ ئازاد بێت لە پەیڕەوكردنی ئایینەكەی و تەنھا لەبەر خوا دینداری بكات نەك لەترسا یان لەبرسا، وە دەستدرێژی نەكرێتە سەر هیچ كەسێك بەهۆی باوەڕهێنان بەو ئایینەی كە خۆی دەیەوێت؛ چونكە زۆرلێكردن و دەستدرێژی كردن بۆسەر باوەڕ و ئازادی بیروڕا قێزەونترین كردەوەیە لە جیھاندا، وە ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) ئاماژەی كردووە بۆ ئەم مەبەستە -بەڵام هەندێ كەس تێنەگەيشتوون لەم فەرموودەیە- پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرمووێت: “فەرمانم پێكراوە جەنگ بكەم لەگەڵ ئەو خەڵكەدا هەتا دەڵێن هیچ هیچ پەرستراوێك بە حەق نیە جگە لە الله.” (صحيح مسلم، باب الأمر بقتال الناس حتى يقولوا لا إله إلا الله محمد رسول الله، ج 1 ص 29). ماناكەی ئەوەیە كە خوای گەورە فەرمانی پێكردووم جەنگ بكەم لەگەڵ ئەو كەسانەی كە لەسەر ئایین جەنگم لەگەڵدا دەكەن و ستەم لەو كەسانە دەكەن كە دێنە ناو ئایینی ئیسلامەوە هەتا ئەوكاتەی ئازادی ئایینی دەستەبەر دەبێت و ڕێگری دەكرێت لەوەی مرۆڤەكان یەكتری بكوژن بەهۆی جیاوازی ئایینیەوە، وە ئەگەر خەڵكی ویستیان بڵێن هیچ پەرستراوێك بە حەق نیە جگە لە الله ئەوا هیچ ئاستەنگێك ڕێگری ئەم كارەیان لێ نەكات، وە مەبەست لە (الناس) ئەو عەرەبانەن كە شایستەی كوشتن بوون بەهۆی دەستدرێژی یەك لەدوای یەك و پەیمان شكاندنیان، دیارە ئەم جۆرە كەسانە شەڕیان لەگەڵدا ناكرێت ئەگەر باوەڕیان هێنا بە ئیسلام و وتیان هیچ پەرستراوێك بە حەق نیە جگە لە الله، ئەمەی كە لە جابرەوە (رضي الله عنه) ڕیوایەتكراوە پشتگیری ئەم مانایە دەكات: وتی پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت: فەرمانم پێكراوە كە بجەنگم لەگەڵ ئەو خەڵكەدا هەتا دەڵێن هیچ پەرستراوێك بە حەق نیە جگە لە اللە، ئەگەر ئەمەیان وت ئەوا ماڵ و خوێنیان لەلایەن منەوە پارێزراوە مەگەر بە حەققی خۆی، وە حیسابیان لای خوایە پاشان ئەم ئایەتەی خوێندەوە: تۆ تەنھا ترسێنەرێكی و دەسەڵاتت نیە بەسەریاندا.” (صحيح مسلم، بەرگی 1 لا 30).
وە ئەو ئایەتەی كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) كردوویەتی بە بەڵگە پشتگیری ئەو مانایە دەكات كە ئێمە كردوومانە بۆ فەرموودەی یەكەم. وە بەم مانایە فەرموودەكە پێچەوانەی قورئان نیە، وە خوای گەورە لە سورەتی ئەنفال و سورەتی (البقرة)دا ئاماژەی بەمە داوە، دەفەرموێت: ﴿وَقَاتِلُوهُمْ حَتى لا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدينُ كُلُّهُ للهِ﴾ واتە: “وە جەنگیان لەگەڵدا بكەن هەتا چەوسانەوەی ئایینی نامێنێت و هەموو ئایین بۆ خوا دەبێت.” (الأنفال: 40)، ﴿وَقَاتِلُوهُمْ حَتى لا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدينُ للهِ﴾ واته: “وە جەنگیان لەگەڵدا بكەن هەتا ئەوكاتەی چەوسانەوەی ئایینی نامێنێت و ئایین بۆ خوا دەبێت.” (البقرة: 194) ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە ئامانج لەشەڕكردن بریتیە لە هێنانەدی ئازادی بیروباوەڕی ئایینی؛ هەروەك پێشەوا بوخاری لە تەفسیری ئەم دوو ئایەتەدا ئەمەی خوارەوەی ڕیوایەت كردووە: “پیاوێك هات بۆلای ئیبن عومەر و وتی ئەی باوكی عبدالرحمن چ شتێك وەهای لێ كردوویت كە ساڵێك حەج بكەیت و ساڵێك عومرە بكەیت و واز لە جیھادكردن بھێنیت لە پێناوی خوای گەورەدا، دیارە ئەو كردەوە دەزانیت كە خوای گەورە حەزی لێیەتی؟ ئەویش وتی: ئەی برازاكەم ئیسلام لەسەر پێنج پایە بنیاتنراوە: باوەڕ بە خوا و پێغەمبەرەكەی و پێنج نوێژە فەرزەكە و ڕۆژووی ڕەمەزان و دانی زەكات و حەجكردن. وتی ئەی باوكی عبدالرحمن ئایا نەتبیستووە كە خوا لە كتێبەكەیدا چی دەفەرموێت: ﴿وَإِنْ طَائِفَتَانِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ اقْتَتَلُوا فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا فَإِنْ بَغَتْ إِحْدَاهُمَا عَلَى الأُخْرَى فَقَاتِلُوا التِي تَبْغِي حَتى تَفِيءَ إِلَى أَمْرِ اللهِ﴾ واتە: “ئەگەر دوو كۆمەڵ لە باوەڕداران شەڕیان كرد ئەوا ئێوە هەوڵی ڕێككەوتن بدەن لە نێوانیاندا ئەگەر یەكێكیان ستەمی كرد لەوی تریان ئەوا شەڕبكەن لەگەڵ ئەوەیاندا كە ستەم دەكات هەتا دەگەڕێتەوە بۆ فەرمانی خوا.” (الحجرات: 10)، ﴿وَقَاتِلُوهُمْ حَتى لا تَكُونَ فِتْنَةٌ﴾ واتە: “وە بجەنگن لەگەڵیاندا هەتا چەوسانەوەی ئایینی نامێنێت.” (الأنفال: 40). ئەویش وتی: لەسەردەمی پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) ئێمە ئەو كارەمان دەكرد، ئەوكاتەى ئیسلام كەم بوو، پیاو لەسەر ئایینەكەی دەچەوسێنرایەوە یان دەكوژرا یان سزایان دەدا، هەتا ئەوكاتەی ئیسلام پەرەیسەند ئیتر چەوسانەوەی ئایینی نەما.” (صحيح البخاري، كتاب التفسير، تفسير سورة البقرة والأنفال).
وە پاشماوەی ئایەتەكەی (البقرة)يش بەڵگەیە لەسەر ئەم مانایە كە بریتیە لەوەی: ﴿فَإِنِ انْتَهَوْا فَلا عُدْوَانَ إِلا عَلَى الظالِمِينَ﴾ واتە: “خۆ ئەگەر كۆڵیانداو وازیانـھێنا، ئەوا هیچ جۆرە دژایەتیەكیان نامێنێت تەنھا دژ بە ستەمكارەكانیان نەبێت.” (البقرة: 194). وە خوای گەورە لە سورەتی (النساء)دا كە سورەتێكی مەدەنیە دەفەرموێت: ﴿وَمَا لَكُمْ لا تُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللهِ وَالْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرجَالِ وَالنسَاءِ وَالْوِلْدَانِ الذِينَ يَقُولُونَ رَبنَا أَخْرِجْنَا مِنْ هَذِهِ الْقَرْيَةِ الظالِمِ أَهْلُهَا وَاجْعَل لَنَا مِنْ لَدُنْكَ وَلِيًّا وَاجْعَل لَنَا مِنْ لَدُنْكَ نَصِيرًا﴾ واتە: “ئەوە چیتانە جەنگ ناكەن لە پێناوی خوادا و لە پێناوی چەوساوەكان لە پیاوان و ئافرەتان و منداڵان ئەوانەی كە دەڵێن ئەی پەروەردگارا ڕزگارمان بكە لەم شارە كە خەڵكەكەی ستەمكارن وە لەلایەن خۆتەوە دڵسۆزێكمان بۆبەديبهێنە وە لەلایەن خۆتەوە بەديبهێنە بۆمان یارمەتیدەرێك.” (النساء: 76). ئەم ئایەتە دوو هۆكاری ڕوونكردووەتەوە بۆ هاندان لەسەر جەنگكردن، (یەكەم) بەدیھێنانی ئازادی ئایینی و كوژاندنەوەی ئاگری چەوساندنەوەی ئایینی. (دووەم) پاراستنی هێزلێگیراوە موسوڵمانەكان كە لە مەككەدا بوون و نەیانتوانیبوو كۆچ بكەن، قوڕەیش سزای دەدان و دەیچەوساندنەوە تەنھا لەبەرئەوەی باوەڕیان هێنابوو بە ئایینی ئیسلام هەتا لای خوا نزایان كردو داوای ڕزگاربوونیان لێ كرد، بۆیە جەنگ زۆر پێویست بوو بۆ هەڵگرتنی دەستی ستەمكاران لەسەریان و ڕزگاركردنیان لەدەستی ناحەقیكاران كە ئازادی ئایینیان پێنەدابوون، وە خوای گەورە دەربارەی كۆمەڵێك كە نایانەوێت شەڕ بكەن لەگەڵ موسوڵماناندا و خۆیان بەدوور دەگرن لە چەوساندنەوەی ئایینی، دەفەرموێت: ﴿فَإِنِ اعْتَزَلُوكُمْ فَلَمْ يُقَاتِلُوكُمْ وَأَلْقَوْا إِلَيْكُمُ السلَمَ فَمَا جَعَلَ اللهُ لَكُمْ عَلَيْهِمْ سَبِيلا﴾ واتە: “جا ئەگەر ئەوان كەنارگیـربوون لە ئێوە و جەنگیان لە دژتان نەدەكرد و پێشنیاری ئاشتیان كرد بۆتان ئەوە خوا ڕێگەی نەداون كە دەستیان بۆ بەرن و نابێ شەڕیان لە دژ بكەن.” (النساء: 91). وە دەربارەی ئەوانەیش كە خۆیان بەدوور ناگرن لە ئاژاوە و دەستی سوڵح و ئاشتی درێژناكەن بۆ موسوڵمانان و دەستھەڵناگرن لە ئازاردانی باوەرداران، دەفەرموێت: ﴿سَتَجِدُونَ آَخَرِينَ يُرِيدُونَ أَنْ يَأْمَنُوكُمْ وَيَأْمَنُوا قَوْمَهُمْ كُلَّمَا رُدوا إِلَى الْفِتْنَةِ أُرْكِسُوا فِيهَا فَإِنْ لَمْ يَعْتَزِلُوكُمْ وَيُلْقُوا إِلَيْكُمُ السلَمَ وَيَكُفّوا أَيْدِيَهُمْ فَخُذُوهُمْ وَاقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ وَأُولَئِكُمْ جَعَلْنَا لَكُمْ عَلَيْهِمْ سُلْطَانًا مُبِينًا﴾ واتە: “لەمەولا كەسانێكی تر دەبینن دەیانەوێت لە ئێوە ئەمین بن وە لە هۆزەكەی خۆشیان ئەمین بن هەر كاتێك بانگ كرابن بۆ بێباوەڕی و بتپەرستی گەڕاونەتەوە بۆی جا ئەگەر كەنارگیرنەبوون لێتان وە جڵەوی ئاشتیان نەدایە دەستتان وە دەستیان نەكێشایەوە (لە جەنگ كردن) ئەوە بە دیل بیانگرن و بیانكوژن لە هەر شوێنێك كە بەردەستتانكەوتن ئەوانەی (باسمان كرد) داومانە بە ئێوە لە دژیان دەسەڵاتی ئاشكرا.” (النساء: 92). ئەم ئایەتە ئەوە دەگەيەنێت كە نابێت باوەڕداران دەستبەرن بۆ ئەو كەسانەی كە خۆیان بەدووردەگرن لە ئاژاوەو چەوساندنەوەی ئایینی و وازدەهێنن لە جەنگ و كوشتار، بەڵكو دەبێت پێشنیاری ئاشتی و سوڵحیان بۆ بكرێت، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَإِنْ جَنَحُوا لِلسلْمِ فَاجْنَحْ لَهَا وَتَوَكَّلْ عَلَى اللهِ إِنهُ هُوَ السمِيعُ الْعَلِيمُ﴾ واتە: “ئەگەر داوای ئاشتیان كرد ئەوا قەبوڵی بكە و خۆت بەخوا بسپێرە هەر خۆی بیسەر و زانایە.” (الأنفال: 62). وە ئەگەر كافرەكان دەستیان هەڵگرت لە دوژمنایەتی و داوای وەستانی جەنگیان كرد ئەوا پێويستە باوەڕداران جەنگیان لەگەڵدا نەكەن. هەروەها خوای گەورە لە سورەتی (التوبة)دا كە سورەتێكی مەدەنیە دەفەرموێت: ﴿وَإِنْ نَكَثُوا أَيْمَانَهُمْ مِنْ بَعْدِ عَهْدِهِمْ وَطَعَنُوا فِي دِينِكُمْ فَقَاتِلُوا أَئِمةَ الْكُفْرِ إِنهُمْ لا أَيْمَانَ لَهُمْ لَعَلهُمْ يَنْتَهُونَ، أَلا تُقَاتِلُونَ قَوْمًا نَكَثُوا أَيْمَانَهُمْ وَهَمُّوا بِإِخْرَاجِ الرسُولِ وَهُمْ بَدَءُوكُمْ أَولَ مَرةٍ أَتَخْشَوْنَهُمْ فَالله أَحَق أَنْ تَخْشَوْهُ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ﴾ واتە: “خۆ ئەگەر ئەوانە پەیمانەكانیان بشكێنن لەدوای بەستنی و گاڵتە و تانەوتەشەریان لە ئایين و بەرنامەكەتان دەدا؛ ئەوا بجەنگن دژی سەرانی كوفر، بەڕاستی ئەوان هیچ پەیمانێكیان نیە، بۆ ئەوەی كۆڵبدەن و واز لە بێباوەڕی خۆیان بھێنن.” (التوبة: 12_13).
بێگومان ئەم ئایەتە ئەوە ڕووندەكاتەوە كە خوای گەورە فەرمانی كردووە بە موسوڵمانان كە بجەنگن لەگەڵ ئەو دەستدرێژكارانەی كە یەكەمجار بۆ شەڕكردن ئەوان دەستپێشكەر بوون و دیسان پەیمان شكینیان كردووە، بەڵام ئەم ئایەتە: ﴿فَإِذَا انْسَلَخَ الأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُوا الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدْتُمُوهُمْ﴾ واتە: “جا كاتێك مانگە حەرامەكان بەسەرچوون؛ ئەوا هاوەڵگەرانی پەیمانشكێن بكوژن لەهەر كوێ دەستتان لێیان گیـربوو.” (التوبة: 5). لێرەدا مەبەست لە بتپەرستەكان بریتیە لەو عەرەبە بتپەرستانەى كە پەیمانشكێنیان دەكرد و بەڵێننامەكانیان هەڵدەوەشاندەوە كە لە ئایەتی پێش ئەم ئایەتەدا باسی پەیمان شكاندنەكەیان كراوە، هەروەها ئایەتەكەی دوای ئەم ئایەتەش پشتگیری ئەم تێگەيشتنە دەكات كە دەفەرموێت: ﴿وَإِنْ أَحَدٌ مِنَ الْمُشْرِكِينَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتى يَسْمَعَ كَلامَ اللهِ ثُم أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُ ذَلِكَ بِأَنهُمْ قَوْمٌ لا يَعْلَمُونَ، كَيْفَ يَكُونُ لِلْمُشْرِكِينَ عَهْدٌ عِنْدَ اللهِ وَعِنْدَ رَسُولِهِ إِلا الذِينَ عَاهَدْتُمْ عِنْدَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ فَمَا اسْتَقَامُوا لَكُمْ فَاسْتَقِيمُوا لَهُمْ إِن اللهَ يُحِب الْمُتقِينَ﴾ واتە: “خۆ ئەگەر كەسێك لە هاوەڵگەران داوای پەنای لێ كردیت (ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، ئەی ئیماندار)، ئەوە تۆیش پەنای بدە هەتا گوێی لە فەرموودەكەی خوا (قورئان) دەبێت، پاشان بیگەیەنە بەو شوێنەی كە دەیەوێت و (ماڵ و گیان و ژیانی) تیایدا پارێزراوە، ئەم میـهرەبانيیە لەبەرئەوەیە ئەوانە كەسانێكن نازانن.” بەڵام ئەم ئایەتە: ﴿قَاتِلُوا الذِينَ لا يُؤْمِنُونَ بِاللهِ وَلا بِالْيَوْمِ الآَخِرِ لَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ اللهُ وَرَسُولُهُ وَلا يَدِينُونَ دِينَ الْحَقِّ مِنَ الذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حَتى يُعْطُوا الْجِزْيَةَ عَنْ يَدٍ وَهُمْ صَاغِرُونَ﴾ واتە: “لەگەڵ ئەوانەدا بجەنگن كە باوەڕیان بە خوا و ڕۆژی دوایی نیە و هەرچی خوا و پێغەمبەرەكەی بە ناڕەوایان زانیوە ئەمان بەڕەوای دەزانن و پەیڕەوی ئايينى ڕاستیش ناكەن، لەوانەی كە خاوەن كتێبن، تا ئەوكاتەی بەدەستی خۆیان بە زەبوونی سەرانە بە ئێوە دەدەن.” (التوبة: 29). لێرەدا مەبەست لەو كەسانەیە كه خوێنڕشتنی ناحەق و خواردنی ماڵی خەڵكی بەناڕەوا و دزی و تاڵانی حەڵاڵ دەكەن و بەناوی ئایینەوە هەموو كارێكی خراپە دەكەن، وە لە چەندەها ئایەتدا باسی بارودۆخی ئەم كەسانە كراوە هەروەك خوای گەورە دەربارەیان دەفەرموێت: ﴿وَمِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ مَنْ إِنْ تَأْمَنْهُ بِقِنْطَارٍ يُؤَدهِ إِلَيْكَ وَمِنْهُمْ مَنْ إِنْ تَأْمَنْهُ بِدِينَارٍ لا يُؤَدهِ إِلَيْكَ إِلا مَا دُمْتَ عَلَيْهِ قَائِمًا ذَلِكَ بِأَنهُمْ قَالُوا لَيْسَ عَلَيْنَا فِي الْأُمّيّينَ سَبِيلٌ وَيَقُولُونَ عَلَى اللهِ الْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ﴾ واتە: “وە لە ناو خاوەن نامەكان كەسی وا هەیە ئەگەر خەزنەیەك بە سپاردە لەلای دابنێی دەتداتەوە، وه كەسی واشیان تیایە ئەگەر دینارێكی لا دابنێیت ناتداتەوە مەگەر بەسەریەوە بوەستیت، ئەم ناپاكییە بەهۆی ئەوەوە بوو كە دەیانوت: گوناهمان ناگات لە خواردنی ماڵی ئەم نەخوێندەوارانە (واتە عەرەبەكان) وە درۆ بەدەم خواوە دەكەن وە خۆیان دەزانن كە درۆ دەكەن.” (آل عمران: 76). وە خوای گەورە هۆكارە سەرەكیەكەی باسكردووە بۆ حەڵاڵكردنی هەموو تاوانەكانیان كە سەرچاوەكەی ئایینە، دەفەرموێت: ﴿ذَلِكَ بِأَنهُمْ قَالُوا لَنْ تَمَسَّنَا النارُ إِلا أَيامًا مَعْدُودَاتٍ وَغَرَّهُمْ فِي دِينِهِمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ﴾ واتە: “بۆیەش (وادەكەن) چونكە بەڕاستی ئەوان دەیانوت: هەرگیز ئاگری دۆزەخ بەر لەشمان ناكەوێت مەگەر چەند ڕۆژێكی كەم نەبێت، وە ئەوەی لە ئایینەكانیاندا بۆ خۆیان هەڵیانبەستبوو، سەری لێ شێواندن و فريویانخوارد.” (آل عمران: 25). وە هۆكاری دووەم ئەوەیە كە ئەوان لەجیاتی خوا مەلا و ڕەبەنەكانی خۆیان كردووە بە خوا، لە هەرشتێكدا ئەوان فەرمانیان پێبكەن كە ئەنجامی بدەن بەگوێیان دەكەن، ئەوانیش حەڵاڵیان بۆ حەرام دەكەن و حەرامیشیان بۆ حەڵاڵ دەكەن؛ چونكە دۆخی ئەم كەسانەی ئەهلی كتێب بەم شێوەیەیە كە خوا لەم فەرمایشتەی خۆیدا باسی كردووە: ﴿يَا أَيهَا الذِينَ آَمَنُوا إِنَّ كَثِيرًا مِنَ الأَحْبَارِ وَالرهْبَانِ لَيَأْكُلُونَ أَمْوَالَ الناسِ بِالْبَاطِلِ وَيَصُدّونَ عَنْ سَبِيلِ اللهِ وَالذِينَ يَكنزونَ الذهَبَ وَالْفِضةَ وَلا يُنْفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ اللهِ فَبَشرْهُمْ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ﴾ واتە: “ئەی ئەوانەی كە بڕواتان هێناوە بەڕاستی زۆر لە زانا و عابیدەكان (ی خاوەن كتێبەكان) سامان و ماڵی خەڵكی دەخۆن بەناهەق و بەرگری (خەڵك) دەكەن لە ڕێگەی خوا وە ئەوانەی زێڕ و زیو سەریەك دەنێن و كۆدەكەنەوە و بەختی ناكەن لە ڕێی خوادا؛ ئەوا موژدەیان پێبدە بە سزایەكی ئازاردەر.” (التوبة: 34).
وە ئەو كەسانە وەكو كۆمەڵێك چەتە وابوون كه ئاسایشی وڵاتیان تێكدەدا ملكەچ نەدەبوون بۆ هیچ كەسێك و گوێڕایەڵی حكومەت نەدەبوون وە ئەو سەرانەیان نەدەدا كە سەپێنرابوو بەسەریاندا تاوەكو حكومەت خەرجی بكات بۆ خۆیان و ماڵ و شەرەف و بەرژەوەندیەكانیان، كوشتاریان واجبێك بووە لەسەر حكومەت بۆ دامركاندنەوەی ئاژاوەكەیان، وە جەنگ كردن لەگەڵیاندا لەسەر سەرانە وەك ئەو جەنگە وایە كە دژی موسوڵمانان بەرپا دەكرێت لەسەر نەدانی زەكات پاش دەرچوونیان لە گوێڕایەڵی حكومەت نەك لەبەرئەوەی كە باوەڕیان نەهێناوە بە ئایینی ئیسلام، لە درێژەی ئەم باسەدا دەردەكەوێت كە قورئانی پیـرۆز ڕێگری دەكات لە زۆرەملێ و ناچاركردن لەكاروباری ئاییندا و ڕایدەگەیەنێت كە جەنگ بەرپا دەكرێت تەنھا بۆ بەرگریكردن لە موسوڵمانان خۆیان و دروستكردنی كەشێكی ئارام بۆ بانگەوازكردن بۆئەوەی چەوسانەوەی ئایینی نەبێتە ئاستەنگ لە ڕێگەیدا، وە ئیسلام دەست درێژ دەكات بۆ سوڵح لەگەڵ كەسێك كە بیەوێت بە ئاشتی لەگەڵیدا بژی، وە ڕێگری دەكات لە ستەم و چەوسانەوە و دەستدرێژی و فەرمان دەكات بە دادگەری و چاكە لەگەڵ ئەو كەسانەی كە دەستدرێژی ناكەن، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿لا يَنْهَاكُمُ اللهُ عَنِ الذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ أَنْ تَبَرّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ إِنّ اللهَ يُحِبّ الْمُقْسِطِينَ، إِنمَا يَنْهَاكُمُ اللهُ عَنِ الذِينَ قَاتَلُوكُمْ فِي الدينِ وَأَخْرَجُوكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ وَظَاهَرُوا عَلَى إِخْرَاجِكُمْ أَنْ تَوَلوْهُمْ وَمَنْ يَتَوَلهُمْ فَأُولَئِكَ هُمُ الظالِمُونَ﴾ واتە: “خوا ڕێتان لێ ناگرێ لەگەڵ ئەوانەی كە جەنگیان لەگەڵ نەكردوون لەسەر ئەم ئایینە وە دەریان نەكردوون لە جێگە و شوێنەكانتان كە چاكەیان لەگەڵدا بكەن وە دادیان لەگەڵ بنوێنن بەڕاستی خوا ئەوانەی خۆشدەوێ كە دادگەرن (*) بێگومان خوا ڕێگریتان لێ دەكات تەنها لەوانەی كە جەنگیان لەگەڵ كردوون لەسەر ئایین وە دەریانكردوون لە جێگە و شوێنەوارتاندا وە یارمەتییانداوە لەسەر دەركردنتان (بەرگریتان دەكات) لەوەی كە دۆستایەتییان لەگەڵدا بكەن و بەدۆستیان دابنێن وە هەر كەسێك دۆستایەتیان بكات ئا ئەوانە خۆیان ستەمكارن.” (الممتحنة: 9_10).
پوختەی قسان، جیھاد تەنھا ئەو كاتە دەبێتە فەرز كە كەسێك زۆری لێبكرێت بۆ باوەڕهێنان بە ئایینێك یان بۆ وازهێنان لە ئایینێك، لەم دۆخەدا پێویستە لەسەر ئەو كەسەی كە تووشی ئەم ئاژاوەو چەوسانەوەیە بووە شەڕ بكات لەگەڵ دوژمنانی خوا و دوژمنانی ئایینەكەی یاخود لەو شوێنەوە كۆچ بكات بۆ زەویەكی تر كە ئازادی ئایین و بیروڕای تێدا بێت بە گوێرەی ئەم فەرمایشتەی خوای گەورە: ﴿أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ اللهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُوا فِيهَا﴾ واتە: “ئایا زەوی خوا فراوان نەبوو كە لە زێدی خۆتان كۆچ بكەن و بڕۆنە جێگایەكی تر؟.” (النساء: 98).
ڕێبازی مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) دەربارەی جیهادكردن بە شمشێر
بێگومان مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) جارێكیان وەڵامی ڕەخنەی یەكێك لە قەشەكانی دایەوە لەسەر ئیسلام كە گوایە ئیسلام فەرمان دەكات بە شوێنكەوتووانی كافرەكان بكوژن و هێزی شمشێر بەكاربـھێنن بۆئەوەی خەڵكی باوەڕ بە ئیسلام بھێنن، لەم بارەیەوە دەفەرموێت: “بەڵام ئەوەی ئەو بوختانچیە باسی دەكات دەرباری جیھادی ئیسلامی و پێیوایە كە قورئان بەبێ هیچ مەرجێك لە مەرجەكان و بەڕەهایی هانی جیھاد دەدات، چ درۆ و دەلەسەیەك لەمە گەورەترە ئەگەر كەسێك سەرنج بدات؟ با بزانێت كە قورئان فەرمان ناكات بە جەنگ كردن لەگەڵ هیچ كەسێكدا مەگەر لەگەڵ ئەو كەسانەی كە ناهێڵن بەندەكانی خوا باوەڕ بە خوا بھێنن و بچنە ناو ئايینەكەی و گوێڕایەڵی بن لە هەموو بڕیارەكانیدا و بیپەرستن وەك فەرمانیان پێ كراوە. بەڵام ئەوانەی كە بە ناڕەوا كوشتار دەكەن و ئیمانداران لە ماڵ و زێدی خۆیان دەردەكەن، وە بە تۆپزی و زۆرداری خەڵكی دەخەنە ناو ئايینەكەی خۆیانەوە و دەیانەوێت كە نووری ئیسلام خامۆش بكەن و ڕێگە نادەن كە خەڵكی موسوڵمان بن، ئەوانە خوا غەزەبی لێ گرتوون و پێویستی كردووە لەسەر ئیمانداران كە بجەنگن لە گەڵیاندا ئەگەر دەست هەڵنەگرن.” (نور الحق، بەرگی 1 لا46) هەروەها بەڕێزی (علیه السلام) لە كتێبى (سفینة نوح) دەفەرموێت: “هەندێك نەفام ڕەخنەم لێدەگرن هەروەك خاوەنی (المنار)یش ڕەخنەم لێدەگرێت، و دەڵێن لە شانشینی بەریتانیا نیشتەجێم بۆیە ڕێگری دەكەم لە جیهاد، ئایا ئەو نەفامانە بیرناكەنەوە كە ئەگەر من مەبەستم ڕازیكردنی ئەم حكومەتە بوایە بۆچی جار لەدوای جار دەڵێم كە عیسای كوڕی مەریەم لە مردنی سەرخاچ ڕزگاری بووە و لە وڵاتی كشمیر بە مردنی ئاسایی مردووە؟ وە ئەو نە خوایە و نە كوڕی خوا، ئایا بەهۆی ئەم قسەیەم ئینگلیزە دەمارگیرەكان لێم تووڕەنین و ڕقیان لێم نیە؟ دەی گوێ بگرن ئەی نەفامەكان! من مەرايی ناكەم بۆ حكومەتی بەریتانیا، بەڵكو ڕاستيیەكە ئەوەیە كە ئەو حكومەتەی هیچ دەستوەرنەدات لە ئایینی ئیسلام و دروشمە ئایینیەكان و شمشێر هەڵنەكێشێت بۆ بڵاوكردنەوەی ئایینەكەی خۆی، ئەوا لە شەریعەتی قورئانی پیرۆزدا حەرامە لەگەڵ ئەم جۆرە حكومەتەدا جەنگی ئایینی بەرپا بكرێت؛ چونكە ئەویش پەنا نابات بۆ جەنگی ئایینی.” (التعليم، لا95)
لەم ڕاگەیاندنەوە ئەوە دەسەلمێنرێت كە مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) جیھادی نەسخ نەكردووتەوە، بەڵكو بە پێچەوانەوە بەڕێزی ئەو كەسەیە كە حەقیقەتی جیھادی ڕوونكردووتەوە و مانای ئەو ئایەتانەی تێگەیاندین كە باسی جیھاد دەكەن، وە بە ڕاشكاوی ڕایگەیاندووە كە بەناوی ئایینەوە شەڕ ناكەین لەگەڵ كەسێكدا كە ئەویش بەناوی ئایینەوە شەڕمان لەگەڵدا ناكات. وە ئاشكرایە كە ئەمڕۆ لە جیهاندا ئازادی ڕادەربڕین بوونی هەیە. هەڵبەت خوای گەورە فەرزێكی لە شەڕكردن گەورەتری سەپاندووە بەسەر موسوڵماناندا، وە لە پێناویدا شەریعەت دابەزیوە كە جیهادی گەورە و هەرەگەورەیە كە بریتین لە چاككردنی خۆمان و تەبشیری ئایینی و بانگەوازكردن بۆ ڕێگای خوای گەورە لە هەموو لایەكی جیھاندا، بەڵام ئەمڕۆ موسوڵمانان ئەم دوو جیھادەیان فەرامۆش كردووە جگە لە ئەحمەدیەكان، ئەمەش فەزڵێكە خوای گەورە دەیدات بەهەركەسێك كە خۆی بیەوێت، خوا خاوەنی چاكەی مەزنە.
نیشانەی دووەم: هەڵگرتنی سەرانە
بزانە مەلا و زاناكان باوەڕیانوایە كە مەسیح سەرانە قەبوڵ ناكات لە كافرەكان، بەڵكو كاتێك لە ئاسمانەوە دادەبەزێت بە حەربەكەى ملی هەموو ئەو كەسانە دەپەڕێنێت كە باوەڕ ناهێنن بە ئایینی ئیسلام. بەڵام بێگومان ئەم باوەڕە باوەڕێكی پووچە و پێچەوانەی ئەو ڕاستیانەیە كە لە قورئانی پیرۆز و فەرموودەكاندا هاتووە، هەروەك پێشتر باسكرا زۆرلێكردن ڕەوا نیە لە شەریعەتی ئیسلامیدا، وە هەروەها ئەم باوەڕە پووچە ئەوە دەگەیەنێت كە مەسیح ناوبژیوانێكی دادگەر نیە، بەڵكو دێت بۆ نەسخكردنەوەی بەشێك لە قورئانی پیرۆز، واتە ئەو ئایەتانەی كە بڕیاری لێخۆشبوون و چاوپۆشی كردنيان تێدا هاتووە بەرامبەر كافرەكان كە زياترن لە سەد ئایەت، هەروەها ئەم فەرمایشتەی خوای گەورەیش نەسخ دەكاتەوە كە دەفەدرموێت: ﴿حَتَّى يُعْطُوا الْجِزْيَةَ عَنْ يَدٍ وَهُمْ صَاغِرُونَ﴾ واتە: “هەتا بەدەستی خۆیان بە زەلیلی سەرانە دەدەن.” (التوبة: 29) ئەمەش لە كاتێكدا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) شوێن هەموو ئەو ڕێنماییانە كەوتووە كە لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە، وە بێگومان لە فەرموودەكاندا دەربارەی بابەتی جزیە هاتووە: “ئەگەر گەیشتی بەو بتپەرستانەی كە دوژمنتن ئەوا سێ پێشنیاریان بۆ بكە وەڵامی هەر كامێكیان دایەوە لێیان وەربگرە و دەستیان لێ هەڵبگرە، بانگیان بكە بۆ ئیسلام ئەگەر بە ئەرێنی وەڵامیان دایتەوە ئەوا لێیان وەربگرە و وازیان لێبھێنە، پاشان بانگیان بكە بۆ جێگۆڕكێ لە خانەی خۆیانەوە بۆ خانەی كۆچكەران، وە پێیان بڵێ ئەگەر ئەو كارە بكەن ئەوا چی بۆ كۆچكەران هەیە بۆ ئەوانیش هەیە…، ئەگەر ڕەتیان كردەوە ئەوا داوای سەرانەیان لێ بكە، ئەگەر ئەمەشیان ڕەتكردەوە ئەوا پشت بەخوا ببەستە و شەڕیان لەگەڵدا بكە.” (صحيح مسلم، كتاب الجهاد)
وە “لە ئەبو وائیلەوە دەگێڕنەوە دەڵێت خالیدی كوڕی وەلید نامەی نووسی بۆ خەڵكی وڵاتی فارس. بەناوی خوای دەهەندە و دلۆڤان. لە خالیدی كوڕی وەلیدەوە بۆ ڕۆستەم و میھران لە سەرگەورەكانی وڵاتی فارس. سڵاو لەو كەسە بێت كە شوێن ڕێگای ڕاست دەكەوێت.. لەپاشاندا ئێمە بانگتان دەكەین بۆ ئیسلام، ئەگەر نەتانویست ئەوا بەدەستی خۆتان بەزەلیلی سەرانە بدەن، ئەگەر بەمەش قایل نین ئەوا كەسانێكم لەگەڵدایە كە پێیان خۆشە لە پێناوی خوادا بكوژرێن.” (مشكوة المصابيح، لا322)
كەواتە مانای ڕاستەقینە بۆ دەستەواژەی هەڵگرتنی سەرانە ئەوەیە كە مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) نابێت بە پاشا و دەسەڵاتدارێكی دنیایی، بەڵكو بە حكومەتێكی ئاسمانی و حەربەیەكی ڕۆحانیەوە دێت، لەبەرئەوە سەرانە لە كەس قەبوڵ ناكات، بەڵكو تەنھا ئیمان و ئیسلام قەبوڵ دەكات، وە نایەت بۆ خوێنـڕشتن و ملپەڕاندن. وە لە هەندێ نوسخەی صەحیحی بوخاریدا دەستەواژەی: “یَضَعُ الحَرْبَ.” واتە: “جەنگ هەڵدەگرێت” (صحيح البخاري، المشكول المحشى برموز الرواة المطبوع بمطبعة مصطفى البابي الحلبي وأولاده بمصر، بەرگی 4، باب نزول عيسى ابن مريم عليهما السلام، وصحيح البخاري المطبوع بالمطبع المجتبائي دهلي، بەرگی 1، كتاب الأنبياء باب نزول ابن مريم) هاتووە كە پشتگیری قسەكەی ئێمە دەكات… واتە مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) ئاگری جەنگەكان دەكوژێنێتەوە و بە ڕم و شمشێرەكان شەڕ و پاڵەوانبازی ناكات، بەڵكو بە سوڵح و ئاشتەوایی خەڵكی دەهێنێتە ناو ئیسلامەوە، وە لە سەردەمی حكومەتێكدا سەرهەڵدەدات كە ئازادی ئایینی دابيـن دەكات بۆ هاوڵاتیان لەبەرئەوە پێویست بە دەمەقاڵێ و جەنگی ئایینی ناكات، وە ئەو حكومەتە بەشێوەیەكە كە ئاسایش دابین دەكات بۆ خەڵكەكەی و تۆڵە دەسێنێت لە ستەمكاران، لەبەرئەوە لە فەرموودەدا هاتووە: “چزووی هەموو چزوودارێك لا دەبرێت تەنانەت مناڵ دەستی دەخاتەناو دەمی مارەوە زیانی پێناگەیەنێت و بێچووە شێر ڕاودەنێت و زیانی پێناگەیەنێت، وە گورگ لەناو ڕانەمەڕدا دەبێت وەكو ئەوەى سەگەكەى بێت كە پاسی دەكات.” (سنن ابن ماجة، بەرگی دوو، لا15) هەموو ئەمانە ئاماژەیە بۆ سەردەمی سوڵح و ئاشتەوایی. ئەگینا چ پەیوەندیەك هەیە لەنێوان مەسیحی بەڵێندراو و ئاژەڵاندا؟ وە ئاشكرایە هاتنەكەی بۆ مرۆڤە نەك بۆ ئاژەڵ، وە هەروەها ئاماژەی تێدایە بۆ ئەوەی كە لە سەردەمی مەسیحی بەڵێندراودا (علیه السلام) شێر و گورگ لەگەڵ مەڕو ماڵاتدا پێكەوە لە یەك دەفردا ئاو دەخۆنەوە و بەشێوەیەكی ڕاستەقینە مرۆڤ یاری دەكات بە شێـر و گورگ و مار. هەروەك لەم ڕۆژگارەدا ئێوە دەیبینن لە یاریگا و هۆڵەكانی سێـركدا. بەڵام ئەوەی كە لە فەرموودەكاندا هاتووە دەربارەی مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) كە “ناوبژیوانی دادگەرە” ماناكەی ئەوەیە كە مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) بەگوێرەی ئایینی پاك (ئيسلام) بڕیار دەدات و ئەو بیدعە و خورافیاتانەی تر لادەبات كە خەڵكی لەلایەن خۆیانەوە تێكەڵی ئیسلامیان كردووە و حەق و باتڵ لەیەك جیادەكاتەوەو بە بەڵگەی بەهێـزو پرشنگدار ئایینی ئیسلام سەردەخات بەسەر هەموو ئایینەكانی تردا و هەموو نەیارەكانی بێدەنگ دەكات و هیچ كەسێك ناتوانێت بەرەنگاری بوەستێتەوە.
دەربارەی وشەی (الحكم) لە زماندا هاتووە: خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿فَابْعَثُوا حَكَمًا مِنْ أَهْلِهِ وَحَكَمًا مِنْ أَهْلِهَا﴾ واتە: “ناوبژیوانێك لە خزمی پیاوەكە و ناوبژیوانێك لە خزمی ژنەكە.” فەرموویەتی حەكەم نەیفەرمووە حاكم تەنھا لەبەرئەوەی هۆشداری بدات كە یەكێك لە مەرجی دوو ناوبژیوانەكە ئەوەیە كە لە دژ و لە بەرژەوەندی ئەوان بڕیار بدەن بەگوێرەی ئەوەی كە بەلایانەوە ڕاست و دروستە بەبێ ئەوەی لە درێژەی ئەم بڕیارەدا بگەڕێنەوە بۆ ڕای ژن و پیاوەكە.” (المفردات في غريب القرآن للأصفهاني، لا126)
“دادگەر” واتە بڕیارەكەی یەكلاكەرەوە بێت و هەڵەی تێدا نەكات. وە “الحُكم: واتە زانست و فیقهـ و دادپەروەری، وە چاوگی وشەی حَكَمَ یَحْكُمُ وە. وە دەگێڕنەوە “إنّ مِن الشعر لحكمة.” واتە: بێگومان شیعر حیكمەتی تێدایە. كە بەمانای بڕیارە، لەمبارەيەوە فەرموودەیەك هەیە: “الصمتُ حُكمٌ وقليلٌ فاعلُه.” واتە: بێدەنگی بڕیارە بەڵام كەم كەس دەیكات. وە فەرموودەی: خیلافەت لە قوڕەیشە و بڕیاردان لەناو یاریدەدەراندایە. تایبەتكراون بە ناوبژیوانی و بڕیاردان؛ چونكە زۆربەی هاوەڵە زاناكان لەناو ئەواندا بوون، لەوانە مەعاذی كوڕی جەبەل و ئوبەی كوڕی كەعب و زەیدی كوڕی ثابت و كەسانی تریش.” (النهاية لابن الأثيـر، بەرگی یەكەم، لا246)
لەمەی پێشوو ئەوە سەلمێنرا كە مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) كەسێكە بەشێوەیەكی تەواوەتی زانایە بە قورئان و فەرموودەكان، وە بڕیاردان و ناوبژیوانیەكەی هاوجووتی شەریعەتی بێوێنەی ئیسلامە.
نیشانەی سێيەم: كوشتنی بەراز
“بەراز دەكوژێت.” وە لە ڕیوایەتێكی تردا “بەراز سەردەبڕێت.” (سنن ابن ماجة)
یەكێك لە شتە زۆر سەیرو سەمەرەكان بریتیە لە قسەی ئەهلی ڕووكەش لە ڕاڤەی ئەم وشانەدا كە گوایە مەسیحی كوڕی مەریەم لە بيابان و دارستانەكاندا شوێن بەرازەكان دەكەوێت و ڕاوەدوویان دەنێت و ڕاویان دەكات و بە توندترین شێواز دەیان كوژێت هەتاكو لە دنیادا یەك بەراز نامێنێت تا كەسێك بیخوات. ئاشكرایە كە وەرگرتنی مانای ڕووكەشی وشەكان گاڵتەكردنە بە پایەی پێغەمبەر و بە سووك تەماشاكردنیەتی، ئاخر كەی ڕەوایە پێغەمبەرێك كاتی خۆی بەفیڕۆ بدات و ئەم ئاژەڵە پۆخڵە بكوژێت و جەنگەڵ و چۆڵەوانیەكان تەی بكات بۆ سەربڕینی بەرازەكان؟
بەڵام مانای دروست ئەوەیە كە مەبەست لە بەراز بریتیە لە پیاوێكی پیس و نزم كە لە كردار و ئەخلاق و سیفەتەكانیدا لە بەراز دەچێت هەروەك لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە: ﴿قُلْ هَلْ أُنَبِّئُكُمْ بِشَرٍّ مِنْ ذَلِكَ مَثُوبَةً عِنْدَ اللَّهِ مَنْ لَعَنَهُ اللَّهُ وَغَضِبَ عَلَيْهِ وَجَعَلَ مِنْهُمُ الْقِرَدَةَ وَالْخَنَازِيرَ﴾ واتە: “بڵێ ئایا دەتانەوێ كە ئاگادارتان بكەم لەو كەسانەی كە سزایان لەلای خوا لە سزای ئەوان خراپترە؟ كەسانێكن بەر نەفرەتی خوا كەوتوون و خوا غەزەبی لێگرتن هەندێكیانی كرد بە مەیموون و هەندێكیانی كردە بەراز.” (المائدة: 61) بێگومان كۆمەڵیك زەینیان بۆ ئەو مانایە چووە كە ئێمە زەینمان بۆی چووە هەروەك لە موفرەداتی ڕاغیبی ئەصفەهانیدا هاتووە: “فەرمایشتی خوا ﴿وَجَعَلَ مِنْهُمُ الْقِرَدَةَ وَالْخَنَازِيرَ﴾ دەوترێت مەبەست پێی ئەو ئاژەڵە تایبەتەیە، دەوترێت: مەبەست پێی ئەو كەسەیە كە كردار و ڕەفتاری لە ئەخلاق و ڕەفتاری بەراز دەچێت، نەك ئەو كەسەی كە شكڵ و شێوەكەی شكڵ و شێوەی بەراز بێت، هەردوو بابەتەكە مەبەستی ئایەتەكەن…. هەروەها لەناو خەڵكدا كەسانی وا هەن دەبینی لە ئەخلاق و هەڵسوكەوتیاندا وەكو مەیموون و بەراز ڕەفتار دەكەن ئەگەرچی وێنەیان وێنەی مرۆڤە.”
“گوێدرێژ ئەو ئاژەڵە ناسراوەیە، جەمعەكەی بریتیە لە حَمِیـر و أَحْمِرَة و حُمُر، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَالْخَيْلَ وَالْبِغَالَ وَالْحَمِيرَ﴾ واتە: وە ئەسپ و بارگیر و گوێدرێژ. وە بە گوێدرێژ گوزارشت لە مرۆڤی نەزان دەكرێت وەك ئەم فەرمایشتانەی خوای گەورە: ﴿كمَثَلِ الْحِمَارِ يَحْمِلُ أَسْفَارًا﴾ واتە: “وەك گوێدرێژ كە بارێك پەڕاوی هەڵگرتبێت.” و ﴿كَأَنَّهُمْ حُمُرٌ مُسْتَنْفِرَةٌ﴾ واتە: “دەڵێی گەلە گوێدرێژی كێوین و دەسڵەمێنەوە.” (المفردات)
وە لە كتێبی خەونامەدا هاتووە: “كەسێك لە خەودا بینی لەگەڵ بەرازێكدا شەڕ دەكات مانای ئەوەیە لەگەڵ پیاوێكی نامەرددا دەكەوێتە ناكۆكیيەوە كە هیچ خێرێكی تێدا نیە.” (كتاب الإشارات على هامش تعطير الأنام، بەرگی دووەم، لا298)
بەهەمان شێوە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە خەودا بینیویەتی كە مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) بەرازی كوشتووە كە ماناكەی ئەوەیە مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) مشتومڕ دەكات لەگەڵ پیاوێكدا كە خێر بە ناوچەوانیەوە نیە.
وە هەروەها “بەراز پیاوێكی دەوڵەمەندی بێدینە و كەسب و كاری پیسە و بە دەسەڵاتە و كافرە یان مەسيحييە و نامەرد و توندوتیژە.” (منتخب الكلام في تفسير الأحلام على هامش تعطير الأنام، بەرگی يەكەم، لا143)، “لە خەودا بەراز دوژمنێكی نەفرەتلێكراوە، بەهێز و تۆكمە و دڵڕەقە لەكاتی بەڵا و موسیبەتەكاندا بە ئەمەك نیە بۆ قسەی خۆی.” (تعطير الأنام، بەرگی يەكەم، لا198)، “بەرازی دەشتەكی بۆ كەسی گەشتيار یان كەسێك گەشتی ناو دەریا دەكات مانای باران و سەرمای بەهێز دەگەیەنێت؛ وە بۆ كەسێك ناكۆكیەكی هەبێت مانای ئەوەیە دوژمنەكەی پیاوێكی بەهێز و سەخت و نەفام و زمان پیسە.” (تعطير الأنام، بەرگی يەكەم، لا198)، وە ڕەنگە بەراز گوزارشت بێت لە پیاوێكی جوولەكە یان مەسيحى. وە هەركەسێك لە خەودا بینی لەگەڵ بەرازێكدا شەڕ دەكات ئەوا سەردەكەوێت بەسەر دوژمنێكی ستەمكاردا.” (تعطير الأنام، بەرگی يەكەم، لا199) لەمەوە دەردەكەوێت كە مەبەست لە كوشتنی بەراز ئەوەیە كە مەسیحی بەڵێندراو دانوستان دەكات لەگەڵ دوژمنانی ئیسلامدا و موباهەلەیان لەگەڵدا دەكات و دۆعایان لێ دەكات و بە دۆعاكەی لەناویان دەبات.
نیشانەی چوارەم: بەلێشاو ماڵ دەبەخشێتەوە هەتاكو كەس نایەوێت
ئەگەر مانای ڕووكەشی ئەم وشانەمان وەرگرت و وتمان مەسیحی بەڵێندراو ماڵ و سامان دابەش دەكات بەسەر خەڵكیدا هەتا وایلێدێت كەس ماڵ و سامانی ناوێت، وەك مەلا و زاناكان زەینیان بۆی چووە، وە وتمان كاتێك مەسیحی بەڵێندراو و مەهدی پەیماندراو سەرهەڵدەدات ماڵەكانمان پڕ دەكات لە پارە و قاڵبی گەورەی زێڕ و زیو، وە دەوڵەمەندمان دەكات، تەنانەت ئەوەندە ماڵ و سەروەتمان زیاد دەبێت ئیتر ناچار نابین كار بكەین بۆئەوەی ئاڵتون و زیوی پتر پەیدا بكەین، ئەوا ئەم مانا ڕووكەشیە بە ئاشكرا پێچەوانەی ئەو ڕاستیانەیە كە لە قورئانی پیرۆز و فەرموودەكانی پێغەمبەردا هاتووە. خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَلَوْ بَسَطَ اللهُ الرزْقَ لِعِبَادِهِ لَبَغَوْا فِي الأَرْضِ وَلَكِنْ يُنَزِّلُ بِقَدَرٍ مَا يَشَاءُ إِنهُ بِعِبَادِهِ خَبِيرٌ بَصِيرٌ﴾ واتە: “خۆ ئەگەر خوا ڕزق و ڕۆزی فراوان بكردایە بۆ بەندەكانی لە زەویدا ستەمیان دەكرد، بەڵام خوا ڕزق و ڕۆزی بەو ئەندازە دەنێرێتە خوارەوە كە خۆی بیەوێت، بەڕاستی خوا بە ئاگا و بینایە بە بەندەكانی.” (الشورى: 28)، ﴿نَحْنُ قَسَمْنَا بَيْنَهُمْ مَعِيشَتَهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَرَفَعْنَا بَعْضَهُمْ فَوْقَ بَعْضٍ دَرَجَاتٍ لِيَتخِذَ بَعْضُهُمْ بَعْضًا سُخْرِيا﴾ واتە: “ئێمە لە نێوانیاندا دابەشمان كردووە هۆی گوزەرانیان لە ژیانی ئەم دونیایەدا وە هەندێكیانمان چەند پلە بەرزكردۆتەوە بەسەر هەندێكی تریاندا تاوەكو هەندێكیان ئیش بە هەندێكی تریان بكەن.” (الزخرف: 33) ئەگەر مەسيح هات و بەبێ ژماردن سامانی دابەش كرد بەسەر خەڵكیدا هەتا پێویستیان پێی نەمێنێت، ئیتر سیستەمی جیهان چۆن بەڕێوە دەچێت؟ چونكە ئەو كاتە كەس پێویستی بە كەس نابێت، وە ئاشكرایە كە هەموو خەڵكی پێویستیان بە یەكتری دەبێت، دەوڵەمەند پێویستی بە هەژارە، هەژار پێویستی بە دەوڵەمەندە، پیشەوەر پێویستی بە جووتیارە و جووتیاریش پێویستی بە پیشەوەرە، ئاسنگەر پێویستی بە كشتیارە و كشتیاریش پێویستی بە ئاسنگەرە، وە هەروەها. لەسەر ئەم بناغەیە سیستەمی جیهان دامەزراوە و خوای گەورەیش لەم ئایەتانەی سەرەوەدا ئاماژەی بۆ ئەم مەبەستە كردووە.
وە هەروەها لە فەرموودەی پیرۆزدا هاتووە: “پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: ئەگەر ئادەمیزاد پڕ دوو شیو (دۆڵ) ماڵ و سامانی هەبێت ئەوا شیوی سێھەمیشی دەوێت تەنھا خۆڵ زاری مرۆڤ پڕ دەكات [واتە چاوی تێر دەكات].” وە هەروەها پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: “ئەگەر ئادەمیزاد پڕ دۆڵێك ئاڵتونی هەبێت ئەوا پێی خۆشە دۆڵێكی تریشى هەبێت، تەنھا خۆڵ زاری مرۆڤ پڕ دەكات.” (صحيح مسلم، بەرگی 1، بَابُ لَوْ أَنَّ لِابْنِ آدَمَ وَادِيَيْنِ لَابْتَغَى ثَالِثًا)
لەم دوو فەرموودەیەوە ئەوە جێگیر بوو كە بەڵگەهێنانەوەی ئەو زانایانەی كەوا پێچەوانەی ئێمەن لە ڕاڤەی دەستەواژەی “بەلێشاو ماڵ و سامان دابەش دەكات بەسەر خەڵكیدا (بەڕادەیەكی وەها) هەتاكو كەس ماڵ و سامانی ناوێت.” پێچەوانەی وتەكانی پێغەمبەريشە (صلی الله علیه وسلم)، لەبەرئەوە مانای ڕووكەشی ئەم وشە و دەستەواژانە وەرناگیرێت.
بەڵام مانای ڕاستەقينە ئەوەیە كە مەسیحی بەڵێندراو بە گەنجینەكانی زانست و حەقیقەتەكانی قورئانەوە دێت و ماڵی باوەڕداران پڕ دەكات لە زانیاری و ژیری و هیدایەت و ئەو دەوڵەمەندیە دەگێڕێتەوە بۆیان كە لێیان ون بووە. بەڵام خەڵكی لەو كاتەدا سەرقاڵن بە دنیاوە و حەزیان لە چێژ و خۆشیەكانیەتی و خۆیان خەریك كردووە بە لەزەتەكانیەوە، بۆیە ئەو ماڵ و سامانە قەبوڵ ناكەن كە مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) هێناویەتی، لەبەرئەوە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: “سوژدەیەك چاكترە لە دنیا و ئەوەی لە ناو دنیادا هەیە.” (صحيح البخاري، بەرگی 2، باب نزول عيسى بن مريم)
ئایا ئەم وتەیەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەسەر ئەم سەردەمەی ئێستا بەڕاست نەگەڕاوە؟ چەند كەس لە موسوڵمانان حەزیان لە دینداریيە و نوێژ دەكەن و ڕۆژوو دەگرن و ڕەچاوی سنورەكانی خوای گەورە دەكەن؟ كێ هەیە شین بكات بۆ ئەم ئایینە پاكە؟ مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) جوانی فەرمووە:
أرى كلَّ محجوبٍ لِدنياه باكيًا .. فمَن ذا الذي يَبكي لدِينٍ يُحَقَّرُ؟
دەبینم هەموو ئەو كەسانەی كە پەردە بەسەر دڵ و چاویاندا دراوە بۆ دنیاكەیان دەگرین.. كێ هەیە بگری بۆ ئایینێك كە بە سووكی تەماشای دەكرێت؟
ولِلدِّين أطلالٌ أراها كلاهِفٍ … ودمعي بِذِكرِ قُصورِه يَتحدَّرُ
وعندي دُموعٌ قد طَلَعْنَ المَآقيا … وعندي صُراخٌ لا يراهُ الْمُكَفِّرُ
(الخطبة الإلهامية)
وە لە فەرموودەیەكی (مسلم)دا هاتووە: “بانگەواز دەكات بۆ ماڵ و سامان بەڵام كەس قەبوڵی ناكات.” (باب بيان نزول عيسى حاكما بشريعة محمد صلی الله علیه وسلم) ماناكەی ئەوەیە كە مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) خەڵكی بانگ دەكات بۆ وەرگرتنی ماڵ و سامان بەڵام كەس ناتوانێت ئەو ماڵ و سامانە وەربگرێت، واتە خەڵاتی ماڵی دەدات بە خەڵك و دەمكوتیان دەكات بە بەڵگەی بەهێز و تەحەددایان دەكات بەوەی بەرپەرچی بەڵگە و نووسینەكانی بدەنەوە، بەڵام هیچ كەسێك ناتوانێت تەحەدداكەی بشكێنێت و ئەو خەڵاتە ماڵیە وەربگرێت. بێگومان گەورەمان مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) تەحەددای هەموو ئایین و گروپەكانی كردو بە بەڵگەی بەهێز و درەوشاوە ئايينى ئیسلامی سەرخست بەسەر هەموو ئايينەكانی تردا، وە بەڕێزی (علیه السلام) كتێبێكی نووسى بەناوی “البراهين الأحمدية على حقّيّة كتاب الله القرآن والنبوة المحمدية” خەڵاتێكی دیاریكرد بەبڕی دە هەزار ڕوپیە بۆ كەسێك كە بتوانێت هاوشێوەی ئەو كتێبە بنووسێت و تەحەددای هەموو ئايينەكانی كرد، كەسێك نەبوو ئەم تەحەددایە بشكێنێت و ئەو خەڵاتە ماڵیە وەربگرێت، بەهەمان شێوە لە زۆربەی كتێبەكاندا تەحەددای مەلا و زاناكانی كرد و خەڵاتی ماڵی ڕاگەیاند بۆیان كە بە سەدەها و هەزارەها مەزەندە دەكرا و بانگیكردن بۆ وەرگرتنی ماڵ و سامانی زۆر بەڵام كەس نەیتوانی وەریبگرێت. لەمبارەيەوە مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) چەند جوانی فەرمووە:
تعالوا جميعًا وانْحِتوا أقلامَكم … وأَمْلُوا كمِثلي أو ذَرُوني وخَيِّرُوا
وإني أخذتُ العلمَ مِن منبع الهدى … وأجرَى عيوني فضلُه المتكثّرُ
وأُعطيت مِن ربي علومًا صحيحة … وأعلَمُ ما لا تعلمون وأُعثَرُ
(القصيدة الإعجازية، إعجاز أحمدي (ضميمة كتاب “نزول المسيح”)، الخزائن الروحانية المجلد 19)
نیشانەی پێنجەم: لەناوچوونی ئایینەكان
“يُهْلِكُ اللَّهُ فِي زَمَانِهِ الْمِلَلَ كُلَّهَا إِلَّا الْإِسْلَامَ” واتە: “لەسەردەمی ئەودا خوا سەرجەم ئایینەكان لەناو دەبات جگە لە ئیسلام.” (سنن أبي داود)
ناگونجێت مانای ڕووكەشی ئەم فەرموودەیەش وەربگرین؛ چونكە پێچەوانەی ئەم ئایەتانەی قورئانی پیرۆز دەردەچێت: ﴿وَجَاعِلُ الذِينَ اتبَعُوكَ فَوْقَ الذِينَ كَفَرُوا إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ﴾ واتە: “كارێك دەكەین ئەوانەی شوێنكەوتەی تۆن هەتا قیامەت زاڵ بن بەسەر ئەوانەدا كە باوەڕیان بە تۆ نەكردووە.” (آل عمران: 56). وە ئایەتی: ﴿ولا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ إِلا مَنْ رَحِمَ رَبكَ﴾ واتە: “وە بەردەوام جیاوازن مەگەر ئەوەی پەروەردگارت ڕەحمی پێ بكات.” (هود: 119_120). ئیتر چۆن هەموو خەڵكی دەچنە ناو ئیسلامەوە و سەرجەم ئایینەكان لەناودەچن، بەهەرحاڵ، ئەم دوو ئایەتە ئەوە دەگەیەنن كە كافر و باوەڕداران هەتا ڕۆژی قیامەت دەمێنن. كەواتە لەناوچوونی هەموو ئایینەكان واتە لەناوچوونیان بە بەڵگەی ڕوون، وە گومانی تێدا نیە ئەوەی بە بەڵگە لەناوبچێت ئەوە لەناوچووە، وە ئەوەی بە بەڵگە ڕاستی بسەلمێنێت بۆ كەسێكی تر ئەوە دیارە ئەو كەسەی لەناوبردووە، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿لِيَهْلِكَ مَنْ هَلَكَ عَنْ بَيِّنَةٍ وَيَحْيَا مَنْ حَيَّ عَنْ بَينَةٍ﴾ واتە: “بۆئەوەی لەناو بچێت و بەهانەی نەمێنێت ئەوەی كە لە زانستی خوادا لەناوچووە و بۆ ئەوەی بژی لەسەر بەرچاو ڕوونی و بەڵگە، ئەوەی لە زانستی خوادا دەژی لەسەر بەرچاو ڕوونی.” (الأنفال: 43)
ئایا نازانن كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: “من كەسێكم خوا بەهۆی منەوە كوفر دەسڕێتەوە.” (صحيح البخاري، تفسير سورة الصف) وە لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە: ﴿قُلْ جَاءَ الْحَق وَزَهَقَ الْبَاطِلُ إِنَّ الْبَاطِلَ كَانَ زَهُوقًا﴾ واتە: “وە بڵێ ئاینی ڕاست هات، وە ئایينی ناحەق و بەتاڵ نەماو ڕۆیشت بەڕاستی بەتاڵ هەمیشە لەناوچووە.” (الإسراء: 82). لە ڕووكەشدا هەموو ئایینە پووچەكان لە سەردەمی پێغەمبەریشدا (صلی الله علیه وسلم) لەناونەچوون، بەڵكو ماناكەی ئەوەیە كە لەڕووی بەڵگەوە لەناوچوون لە بەرامبەر ڕێنماییەكانی قورئانی پیرۆزدا و لە ڕیزی مردووەكان ئەژمار دەكران. وە لە سەردەمی مەسیحی بەڵێندراودا هەمان شت ڕوودەدات.
نیشانەی شەشەم: دەرچوونی ئاگرەكە
“پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: یەكەم نیشانەی قیامەت ئاگرێكە لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا خەڵكی (ڕاپیێچ دەكات) كۆدەكاتەوە.” (صحيح البخاري، كتاب الفتن)
بزانە مەبەست لە ئاگر ئاگری ئەو ئاژاوەیەیە كە لە ڕۆژئاواوە هاتووەو پۆشاكی پارێزكاری سووتاندووە، بڕوانن بۆ ئاژاوەی زانستە ڕۆژئاواییەكان چۆن ڕووداوەكان كۆدەكەنەوە بەرەو ڕۆژئاوا. ئەوانەی خۆیان ناوناوە موسوڵمان زۆربەیان لە بەرامبەر پەروەردگاریاندا خراپە دەكەن، مەی دەخۆنەوە و داوێنپیسی دەكەن، ستەم لە خەڵكی دەكەن و لە شایەتیداندا درۆ دەكەن. لە خواپەرستیەكان دەسڵەمێنەوەو دەستی بەخشین درێژ ناكەن، دەستیان واڵایە بۆ تاوان و خراپە، وازیان هێناوە لە دروشمەكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، شوێنەواری سوننەتی پێغەمبەریان سڕیوەتەوە. ڕیش دەتاشن و سمێڵ درێژ دەكەن، دروشم و شێوەى ژیانی مەسیحییەكانیان خۆشدەوێت و حەزیان لێیەتی. دەیانبینی ئارەزوویان لە پۆشاك و پاڵتۆ و شەپقە و شێوازی ژیان و هەموو خەسڵەتەكانی ئەوانە، بە كەسێك پێدەكەنن كە بە پێچەوانەی ئەوانەوە ڕەفتار بكات. عاشقی ئافرەتانی نەتەوەی ئەوان دەبن و مارەیان دەكەن. كۆمەڵێكیان تێدایە كە ئارەزوویان لە فەلسەفەیە و بڵاویدەكەنەوە و بەچاوی سووك سەیری كاروبارە ئایینیەكان دەكەن. چەندەها وشەی نەشیاو لە زاریان دێتەدەر و سووكایەتی بە ئايینی خوا دەكەن و گوێی پێنادەن. تووشی هەموو ئەم نەخۆشیانە بوون پاش ئەوەی زانستەكانی ڕۆژئاوا چووەناو دڵیانەوەو بە ئازادی هەڵمەتی بە بەمەسیحیكردن لە وڵاتیاندا دەستی پێكرد، وە بەرەو لای ئەوان ڕاپێچدەكرێن و كۆدەكرێنەوە. ئەمە ئەو هەواڵەیە كە مەبەستەكەی ئاشكرایە و ڕوو وەرمەگێڕن لەوەی بەچاوی خۆتان دەیبینن. وە بزانن كە وشەكانی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) بەرزترین و بڵندترین پلەیان هەیە و تەنھا ئەو كەسانە لێی تێدەگەن كە خوای گەورە بەشێكى باشی پێداون لە زانستەكان و لەلایەن پەروەرێنیانەوە بیناییان پێ خەڵات كراوە هەر بەهۆى ئەو بیناییەوە شتەكان بە نیشانە دەناسنەوە. ئەم خێرەیش تەنھا تووشی ئەو كەسانە دەبێت كە فرەبەختەوەرن.
نیشانەی حەوتەم: ئاگرێك لە زەوی حیجاز
“ئەبو هورەیرە پێیـڕاگەیاندم كە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی قیامەت بەرپا نابێت هەتا ئاگرێك لە زەوی حیجاز هەڵدەگیرسێت.” (صحيح البخاري كتاب الفتن)
هەڵبەت پاش شەش سەد ساڵ ئەم هەواڵە هاتەدی، هەروەك لە پەراوێزی مشكاة المصابیح باب ی الملاحم دا هاتووە: “بەشێوەی تەواتور هاتووە كە ساڵی شەش سەد و پەنجا و چوار ئاگرێك لە وڵاتی حیجاز لە نزیكی مەدینە بەرپا بوو.”
نیشانەی هەشتەم: هەڵهاتنی خۆر لە خۆرئاواوە
“پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: قیامەت بەرپا نابێت هەتا خۆر لە خۆرئاواوە هەڵنەیەت. ئەگەر لە خۆرئاواوە دەركەوت ئەوسا هەموو خەڵكی باوەڕدەهێنن. ئیتر ئەو ڕۆژە ئیمانی هیچ كەسێك سوودی نابێت مەگەر پێشتر باوەڕی هێنابێت یان خێرێكی دەستكەوتبێت لە باوەڕەكەیەوە.” (صحيح مسلم، بەرگی 1، باب بيان الزمن الذي لا يُقبل فيه الإيمان)
هیچ كەسێك بەم فەرموودەیە فریو نەخوات كە لە واقیعدا ڕۆژ لە ڕۆژئاواوە هەڵدێت؛ چونكە ئەم بۆچوونه بە ئاشكرا دژ و پێچەوانەی قورئانی پیرۆزە، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿فَإِن اللهَ يَأْتِي بِالشمْسِ مِنَ الْمَشْرِقِ﴾ واتە: “بێگومان خوا خۆر لە ڕۆژهەڵاتەوە هەڵدەهێنێ.” (البقرة: 259) وە دەفەرموێت: ﴿لا الشمْسُ يَنْبَغِي لَهَا أَنْ تُدْرِكَ الْقَمَرَ ولا الليْلُ سَابِقُ النَّهَارِ﴾ واتە: “نە خۆر بۆی هەیە بگات بە مانگ، نە شەویش پێش ڕۆژ دەكەوێت.” (يس: 41) دە ئایا جووڵەی زەوی دەگۆڕێت یان ڕۆژهەڵات دەگوازرێتەوە بۆ ڕۆژئاوا و ڕۆژئاوایش بۆ ڕۆژهەڵات بە پێچەوانەی سوننەتی بەردەوامی خواوە؟ خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿فَلَنْ تَجِدَ لِسُنةِ اللهِ تَبْدِيلا وَلَنْ تَجِدَ لِسُنةِ اللهِ تَحْوِيلا﴾ واتە: “هەرگیز نابینیت یاسا و بەرنامەكانی خوا لە نەخشەی خۆیان لابدەن.” (فاطر: 44). كەواتە مانای ڕاست و دروستی فەرموودەكە كە دژ و پێچەوانەی قورئان نەبێت ئەوەیە كە خوای گەورە وڵاتانی خۆرئاوا ڕۆشن دەكاتەوە بە خۆری ڕاستی و خوا هیدایەتی ئەوانە دەدات بۆ ئیسلام كە ماوەیەكی دوور و درێژە نوقم بوون لە كوفر و گومڕایی و تاریكیدا وەك ئەوەی خۆری ئیسلام لە خۆرئاواوە هەڵبێت.
بەڵام ئەو دەستەواژەیە كە: “ئەو ڕۆژە ئیمانی هیچ كەسێك سوودی نابێت ئەگەر پێشتر باوەڕی نەهێنابێت یان مەگەر خێرێكی دەستكەوتبێت لە باوەڕەكەی.” مانای ئەوەیە كە ئەگەر خەڵكی ڕۆژئاوا پۆل پۆل هاتنە ناو ئیسلامەوە و بەتەواوەتی خۆر لە وڵاتانی خۆرئاواوە هەڵھات ئەوا ئەو كەسانەی سروشتیان پێچەوانەی ئايینی ئیسلامە و نایانەوێت بێنەناو ئەم ئايینەوە دەرگای تۆبەیان لێ دادەخرێت و تۆبەكەیان قەبوڵ ناكرێت. مانای ئەوە نیە كە ئەوان بە ملكەچی و لەخواترسانەوە تۆبە دەكەن، بەڵام خوا لێیان قەبوڵ ناكات؛ چونكە ئەمە زۆر دوورە له ڕەحمی خوای گەورەوە، بێگومان ئەو میھرەبان و دلۆڤانە و تۆبە قەبوڵ دەكات لە بەندەكانی و چاوپۆشی دەكات لە تاوانەكان.
لەڕاستیدا ئەو جۆرە كەسانە بەڕادەیەك دڵیان ڕەق دەبێت كە بۆیان ناڕەخسێت كە تۆبە بكەن، وە ئەو كەسانە خراپترین كەسن كە قیامەت لەسەریان بەرپا دەبێت، ئەوەتا بە هاتنی مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) خۆری ڕاستی و هیدایەت لە خۆرئاواكەیەوە هەڵهات؛ چونكە زۆرێك لە ئەوروپیەكان هاتنە ناو ئیسلامەوە بەهۆی كۆمەڵی ئەحمەديیەوە و لەلایەن كۆمەڵی ئەحمەدیيەوە زۆرێك لە بانگخوازان ڕەوانەكران بۆ وڵاتانی خۆرئاوا كە بانگیان دەكەن بۆ ئیسلامی ڕاستەقینە، تەنانەت گۆڤاری میسری (نور الإسلام) كە شێخەكانی ئەزهەر دەریدەكەن باسی كردووە كە:
“لە لەندەن گۆڤاری نقد الأديان The Review of religions كە زمانحاڵی قادیانيیەتە لە لندرة و مامۆستا ع،ر درد بانگخوازی ئەحمەدی بەزمانی ئینگلیزی دەريدەكات لە ساڵی 1902ز.” (المجلد 2 الجزء 6)
وە “وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا مزگەوتێكی ئەحمەدی تێدایە لە میشیگان.”
وە ئێستا كۆمەلێك ناوەندی زۆرمان هەیە بۆ بانگەوازی ئیسلامی لە وڵاتانی خۆرئاوا، وەكو ئەمریكا و ئینگلتەرا و ئەڵمانیا و ئیسپانیا و سویسڕا و فەڕەنسا و بەلجیكا و هۆڵەندا و وڵاتانی ئەسكەندەنافیا و ئەفریقای خۆئاوا و خۆرهەڵات و ناوەند و باشوور و وڵاتانی تریش. وە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خەڵكی دێنە ناو ئیسلامەوە و سڵاوات دەدەن لەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و خوای تاك و تەنھا دەپەرستن پاش ئەوەی كە مەسیحیان دەپەرست و لەجیاتی خوا كردبوویان بە پەرستـراو.
نیشانەی نۆيەم: دووكەڵ (الدخان)
مەبەست لە دووكەڵ بریتیە لە وشكەساڵی و قاتوقڕیيەكی زۆر سەخت، كە لە سەردەمی پێغەمبەریشدا (صلی الله علیه وسلم) ڕوودیدا و حەوت ساڵ درێژەی كێشا، وە لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژەی بۆ كراوە: ﴿فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السمَاءُ بِدُخَانٍ مُبِينٍ (*) يَغْشَى النّاسَ هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ﴾ واتە: “چاوەڕێی ڕۆژێك بكە كە دووكەڵێكی ئاشكرا بەری ئاسمان دەگرێت (*) هەموو خەڵكی دادەگرێتەوە، دەڵێن: ئەمە سزا و ئازارێكی بە ئێشە.” (الدخان: 11_12). وە لە فەرموودەدا هاتووە: “عەبدوڵـڵا وتی ئەم قاتوقڕیە ڕوویدا؛ چونكە قوڕەیش لە دژی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) كۆبوونەوە، ئەویش دۆعای لێ كردن كە خوای گەورە وەكو وشكەساڵیەكەی سەردەمی یوسف ئەمانیش تووشی وشكەساڵی بكات، ئەوەبوو تووشى قاتوقڕی بوون تەنانەت ئێسقانیان دەخوارد، لەتاو ماندوویەتی پیاو سەیری ئاسمانی دەكرد و لەو نێوانەدا تەمێكی دووكەڵ ئاسای دەبینی، پاشان خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: ﴿فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السمَاءُ بِدُخَانٍ مُبِينٍ (*) يَغْشَى الناسَ هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ﴾.” (صحيح البخاري: كتاب التفسير، سورة حم الدخان)
هەروەك چۆن ئەم وشكەساڵیە لە سەردەمی پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) دەركەوت بەهەمان شێوە پێشبینی كردووە كە لە سەردەمی كۆتایيشدا كاتی ڕەوانەكردنی مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) دیسانەوە ڕوودەدات. دیارە لەم سەردەمەی ئێمەدا وشكەساڵی لە دوو ڕووەوە بەوپەڕی ڕوونی دەركەوتووە لەڕووی جەستەیی و ڕۆحی بەیەكەوە، وشكەساڵی جستەیی بە توندی دەركەوتووە بەڕادەیەك ئەگەر مرۆڤ سەیری نەوەد ساڵ لەمەو پێش بكات بۆی دەردەكەوێت كە خۆراكەكان وەكو ئێستا نرخیان بەرز نەبووە چجای ئەو قاتوقڕیەی كە لەكاتی جەنگە گەورەكاندا ڕوودەدات. بەڵام قاتوقڕی ڕۆحانی ئەوە ڕوون و ئاشكرایە، بڕوانن چۆن قاتوقڕی ڕاستگۆیی و ئەمانەت دەركەوتووە و ترسی خوای گەورە لە دڵی خەڵكیدا دەرچووە و سامی خوا لە گۆشەیەك لە گۆشەكانی دڵدا نەماوە. بێگومان لەم سەردەمەدا تاوان و داوێنپیسی و شیرك و دەستدرێژی گەيشتووەتە لوتكە و تاوانێكی بچوك و گەورە نەماوە كە خەڵكی ئەنجامی نەدەن، ئیتر دەبێ لەناو ئاگردا چۆن ئارام بگرن! چاكە بە خراپە دەزانن و حەرامیان حەڵاڵ كردووە و ژەهری تاوان دەخۆن، وە خەڵكی هەرچی و پەرچی زۆر بووەو پیاوماقووڵان لە ئەهلی باوەڕو پارێزكاری كەم بوونەتەوە و وەكو دووكەڵ زانستە گومڕاكەرەكان و هونەرە تاریكەكان بەهەموو لایەكدا بڵاوبوونەتەوە، وە فەلسەفەی پووچ عەقڵی خەڵكی داپۆشیوەو بەری خۆری ڕاستی گرتووە، لەم كاتەدا خوای گەورە ویستی ڕاستی بچەسپێنێت و چرووك لەناوببات و فەلسەفەی بۆگەن بە فەلسەفەی دروستی ئاسمانی قورئانی بسڕێتەوە بۆیە مەسیحی بەڵێندراوی ڕەوانەكرد (علیه السلام) بۆ لەناوبردنی ئەم ئاژاوە كەڕە و قەڵاچۆكردنی ئەم سەرچاوە لیخنەی خراپەكاریى.
نیشانەی دەيەم: دەرچوونی دەعبای زەوی
ئەم قسەیەش لە جۆری خوازەیە (ئیستیعارەیە) مانا ڕووكەشیەكەی مەبەست نیە. وە هەڵبەت كەلەپووری[*] ئیسلامی جیاوازی تێدایە لە ڕوونكردنەوە و دیاریكردنی ئەم دەعبایەدا و لەسەر یەك شت هاودەنگ نیه،
[*] باسكردنی هەندێ كەلەپوور و فەرموودەی پەیوەست بە دەعبای زەوی لەم پەراوێزەدا:
1- خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَإِذَا وَقَعَ الْقَوْلُ عَلَيْهِمْ أَخْرَجْنَا لَهُمْ دَابةً منَ الأَرْضِ تُكَلِّمُهُمْ﴾. واتە: “كاتێك بڕیاری بەرپابوونی درا، دەعبایەك لە زەوی دەردەهێنین بۆیان كە قسەیان بۆ دەكات.” زۆرێك لە هەواڵزانەكان دەڵێن كە ئەم دەعبایە كوڵكن و موودارە و پەڕی هەیە، لە هەموو ڕەنگێك، وە چوار قاچی هەیە و سەری سەری گایە و گوێچكەیشی گوێچكەی فیلە، وە شاخەكانی شاخی ئاسكەكێویە، ملی ملی نەعامەیە، سنگیشی سنگی شێرە، وە قاچەكانی قاچی وشترە و گۆچانەكەی مووسا و مستیلەكەی سڵێمانی لەگەڵدایە، ناوەكان بەرزدەكاتەوە و هیچ كەسێك بەناوەكەی ناناسرێتەوە، وە بە گۆچانەكەى ڕوخساری باوەڕدار پاك دەكاتەوە و سپی دەبێتەوە، وە بە مستیلەكە سەر لووتی كافر مۆر دەكات و هەموو لووتی ڕەش دەبێتەوە و دەوترێت ئەی باوەڕدار ئەی بێ باوەڕ.
2- لە عەبدوڵـڵای كوڕی عومەرەوە (ڕەزای خوایان لێ بێت) وتی: دەعباكە بریتیە لەو دەعبایەی كە تەمیمیداری باسى كردووە. وە لە حەسەنەوە وتی: مووسا داوای لە خوای خۆی كرد كە ئەو دەعبایەی پیشان بدات، ئەوەبوو سێ ڕۆژ لە زەویدا دەركەوت، نەزانرا لە چ لایەكەوە دەركەوتووە، پاشان مووسا فەرمووی ئەی پەروەردگار ئەم كاڵا گرانبەهایە بگێڕەوە بۆ شوێنی خۆی و هیچ پێویستمان پێی نیە.
وە دەوترێت لە (ئەجنادین) لە (عقب الحاج)ەوە دەردەكەوێت، لەڕۆژدا دەڕوات و بەشەویش دەوەستێت، هەموو كەسێك بەپێوە بێت یان بەدانیشتنەوە دەیبینێت، وە دەچێتەناو مزگەوتی حەڕامەوە و دووڕووەكان پەنای بۆ دەبەن ئەویش دەڵێت ئایا پێتان وایە ئەم مزگەوتە ڕزگارتان دەكات لە من، دەی بڕۆن ئەوە ڕۆژانی پێشوو بوو؟ خوا باشتر دەزانێت. (خريدة العجائب، ص205)
3- دەڵێن دەعبایەكە درێژیەكەی شەست باڵە قاچی هەیە و كوڵكنە، وە دەڵێن دروستكردنەكەی جۆراوجۆرە و له كۆمەڵێك ئاژەڵ دەچێت و لە شەوی كۆبوونەوە شاخی صەفا قڵیش دەبات و لێیەوە دەردەچێت و خەڵكی لەوكاتەدا بەرەو مینا دەڕۆن. وە دەڵێن لە زەوی طائیفەوە دەردەكەوێت و گۆچانی مووسا و مستیلەی سڵێمانی پێیە (عليهما السلام) كەس پێیناگات و كەسیش لەدەستی دەرناچێت، بە گۆچانەكە دەدا لە باوەڕدار و لە ناوچەوانی دەنووسرێت باوەڕدار، وە بە مستیلەكە كافر مۆر دەكات و لە نێوچەوانی دەنووسرێت كافر. (النهاية لابن الأثير)
“خراپترین دۆڵ دۆڵی جیادە [جیاد: شاخێكە لە مەككە. لسان العرب] (دەعباكە لێیەوە دەردەكەوێت و هاوار دەكات كە ئەوەی لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادایە دەی بیسێت.)” (كنز العمال، بەرگی حەوتەم، لا204)
4- عەبدوڵـڵای كوڕی بریدە لە باوكیەوە بۆی گێڕاینەوە و وتی: پێغەمبەری خوا بردمی بۆ شوێنێك لە “النادیة” نزیكی مەككە كە زەویەكی وشك و ڕووتەن بوو دەوروبەرەكەی هەمووی لم بوو، پێغەمبەری خوا فەرمووی: دەعباكە لەم شوێنەوە دەردەچێت. (سنن ابن ماجة، بەرگی دووەم، لا504)
5- دەعبایەك لە زەوی دەردەهێنین بۆیان كە قسەیان بۆ دەكات.. واتە بە عەرەبی قسە دەكات لەگەڵ ئەو كەسانەدا كە كاتی دەركەوتنەكەی لەوێدا ئامادەن، لە قسەكانيدا دەربارەی ئێمە قسەیان بۆ دەكات. (تفسير الجلالين، تفسير سورة النمل)
تەنانەت هەندێ لە هاوەڵان بانگەشەی ئەوەیان كردووە كە دەعبای زەوی حەزرەتی عەلیە (رضي الله عنه)، هەرچی چۆنێك بێت حەزرەتی عەلی (رضي الله عنه) ڕەتیكردووتەوە كە ئەو دەعبای زەوی بێت و لەو پیاوە تووڕە بووە كە پێیگوتووە دەعبای زەوی، هەروەك هاتووە: “لە عاصمی كوڕی حەبیبی كوڕی ئەصبەهانەوە، وتی گوێم لە عەلی بوو لەسەر میمبەر دەیگوت: بێگومان دەعبای زەوی لەدەمەوە خواردن دەخوات و لە پاشوويەوە قسە دەكات، كابرایەك وتی شایەتی دەدەم كە تۆ ئەو دەعبایەی، حەزرەتی عەلیش وەڵامێكی توندی كابرای دایەوە.” (كنز العمال، بەرگی شەشەم، لا269) هەندێ لە هاوەڵان دەڵێن دەعبای زەوی ئاژەڵێكە كە ملێكی درێژی هەیە هەموو كەسێك لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواوە دەیبینێت. وە لە هەموو ڕەنگێك كوڵك و پەڕو مووی پێوەیە و چوار قاچی هەیە و لە كۆمەڵێك ئاژەڵ دەچێت: سەری سەری گایە، گوێچكەكانی گوێچكەی فیلە، شاخەكانی شاخی ئاسكە كێویە، ملی ملی نەعامەیە، سنگی سنگی شێرە و قاچەكانی قاچی وشترە، وە دەڵێن ئاژەڵێكی باڵا درێژە و سەری گیردەبێت لە ئاسمان و قاچەكانی لە زەوی نابڕێت. وە لە هەندێ فەرموودەدا هاتووە بێگومان دەردەكەوێت و گۆچانی مووسا و مستیلەی سڵێمانی كوڕی داوودی پێیە و به بەرزترین دەنگ هاوار دەكات كە خەڵكی لە نیشانەكانمان بێ ئاگان، نیشانه و مۆر دەدات لە باوەڕدار و بێ باوەڕ، بەڵام باوەڕدار پاش مۆرلێدانەكە ڕوخساری وەكو ئەستێرەی درەوشەدار شەوق دەداتەوە و دەعباكە لەنێوان هەردوو چاویدا وشەی باوەڕدار دەنووسێت. بەڵام بێ باوەڕ لەنێوان هەردوو چاویدا وشەی كافر دەنووسێت وەك خاڵێكی ڕەش. وە لە ڕیوایەتێكدا هاتووە كە دەنگێكی هێندە بەرزی هەیە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواوە دەبیسترێت.
وە دەوترێت لە زەوی تائیفەوە سەرهەڵدەدات، وە لە هەندێ فەرموودەدا هاتووە كە لە مەككەوە سەرهەڵدەدات. هەندێ كەس دەڵێن لە سەردەمی مووساوە (علیه السلام) دەرچووە. وە هەندێ فەرموودە ئەوە دەگەیەنێت كە دەعباكە ئافرەتێكی كافرە كە خزمەتكاری شەیتانە و جەساسەی دەججالە كە تەمیمیداری باس و خواسى كردووە، وە هەندێك دەڵێن بە زمانێكی عەرەبی پاراو قسە دەكات لەگەڵ خەڵكیدا.
لە كتێبەكانی فەرموودەدا ئەم باسانە هاتووە دەربارەی دەعبای زەوی كە بریتین لە كۆمەڵێك بابەتی جیاواز و دژیەك بۆیە ناتوانرێت ئەو فەرموودانە بەیەكەوە بگونجێنرێن، لەڕاستیدا مەبەست لە دەعبای زەوی بریتیە لە زانا خراپەكان[*]
[*] ڕەخنەگرێك دەڵێت: ئەگەر ئەمە ڕاست بێت و دەعبای زەوی بریتی بێت لە كۆمەڵێك زانای ئەم سەردەمە ئە وا تەكفیركردنیان كارێكی ڕاست و دروستە، دیارە یەكێك لە كارەكانی دەعبای زەوی ئەوەیە كە باوەڕدار و بێ باوەڕ نیشانە و مۆر دەكات، لەبەرئەوە هەركەسێك دەعباكە كافری بكات (ڕەخنەگرەكە ئاماژەی بە ئێمە داوە) ئەوا پێویستە لەسەرتان ئێوەیش دانبنێن بە كافربوونی ئەو كەسەدا، كە بێگومان كافركردن لە جیاتی مۆركردنە لەلایەن دەعباكەوە.
لە وەڵامی ئەم ڕەخنەگرەدا دەڵێین: مەبەست لە نیشانە و مۆركردن دەرخستنی كوفری كافر و ئیمانی ئیماندارە، ئەم دەرخستنەیش دوو جۆرە، ڕەنگە بە گوفتار بێت و ڕەنگە بە كردار و دەرەنجامەكانی بێت. بێگومان سوننەتی خوای گەورە بەو شێوەیە هاتووە كە كافر و تاوانكاران دەبن بە هۆكارێكی پێویست بۆ دەرخستنی نوورەكانی ئیمانی پێغەمبەران و دۆستەكانی خۆی. ئایا سەیری پێغەمبەر و سەروەرمان موحەممەدی هەڵبژاردە (صلی الله علیه وسلم) ناكەیت كە چۆن دوژمنایەتی ئەبو جەهل و هاوشێوەكانی پێویست بووە بۆ درەوشانەوەی ڕاستگۆیی و پرشنگدانەوەی ئیمانی؟ ئەگەر ئەبو جەهل و هاوەڵەكانی نەبوونایە و دوژمنایەتی پێغەمبەریان نەكردبایە ئەوا زۆرێك لە نوورە مەحەممەدیيە ڕاستەقینەكان بە شاراوەیی دەمانەوە، ئەگەر خوا بیەوێت كە ڕاستگۆیی پێغەمبەرەكەی (صلی الله علیه وسلم) دەربخات لەناو خەڵكیدا ئەوا كۆمەڵێك دوژمنی حەسوودی لەسەر زەوی بۆ دروست دەكات وەك ئەبو جەهل و شەیتانەكانی تر، كە بەهەموو شێوەیەك پیلان دەگێرن و ئازاری باوەرداران دەدەن و هەوڵی تەواوەتی دەدەن بۆ كوژانەوەی ئەو نوورانەی كە لە ئاسمانەوە دادەبەزێت، پاشان شكست دەهێنن لە هەوڵەكانیاندا و حەق دێت و باتڵ لەناودەچێت و فەرمانی خوا سەردەكەوێت ئەگەرچی زۆریشیان پێ ناخۆش بێت. بۆیە ڕەوایە بوترێت كە ئەبو جەهل و هاوشێوەكانی هۆكارێك بوون بۆ دەركەوتنی ڕاستگۆیی و ئیمانی پاك و نوورە بڵندەكانی مەحەممەدی هەڵبژاردە، بەهەمان شێوە دەڵێین دەعبای زەوی، كە خزمەتكاری شەیتانە مەبەستم ئەوەیە كە لە پاشووەوە قسان دەكات نەك بە دەم وەكو پیاوچاكان، باوەڕداران نیشانە دەكات و مۆریان لێ دەدات بەو مانایەی كە نوورەكانی ئیمانی باوەڕدار دەردەخات وەك چۆن ئەبو جەهل نوورەكانی ئیمانی خاتەمی پێغەمبەرانی دەرخست. ئینجا بیربكەرەوە و وەكو كەسانی گەمژە و شێت ڕەفتار مەكە. (لە وتەكانی مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) لە كتێبی “حمامة البشرى إلى أهل مكة وصلحاء أم القرى” گواستراوەتەوە).
ئەوانەی كە بە گوفتاریان شایەتی دەدەن كە پێغەمبەر و قورئان حەقە پاشان كرداری قێزەون و ناپەسەند دەكەن و حەرام حەڵاڵ دەكەن و شوێن دەججال دەكەون، ئەم كەسانە بوونیان لە دووبەش پێكهاتووە: بەشێك لە ئیسلام و بەشێكیشیان لە كوفر، گوفتاریان وەكو گوفتاری باوەڕدارانە و كرداریشیان هاوشێوەی كرداری بێ بڕواكانە. پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێشبینی كردووە كە ئەم جۆرە كەسانە لە ئاخرزەماندا زۆر دەبن، وە پێیاندەوترێت دەعبای زەوی؛ چونكە خۆیان نووساندووە بە زەویەوە و نایانەوێت بەرزبكرێنەوە بۆ ئاسمان و دڵیان ئۆقرەی گرتووە بە دنیا و خۆشیەكانی و دڵێكیان نەماوە هاوشێوەی دڵی مرۆڤ، وە خووڕەوشتەكانی كەمتیار و بەراز و سەگ تێیاندا كۆبووەتەوە. دەیانبینی لووتیان بەرزە و كەشوفش دەكەن وەك ئەوەی گەيشتبنە پلەباڵاكانی ئاسمان، وە قاچەكانیان لە زەوی دەرنەچووە لەتاو گەڕانەوەیان بەرەو دنیا، ئەوان وەك بەندكراوان و كەسانێكن كە بەتوندی دیل كرابن. لە پاشووەوە قسەدەكەن لەگەڵ خەڵكیدا نەك لە زارەوە، مانای ئەوەیە كە لە وشەكانیاندا خاوێنی و بەرەكەت و سەقامگیری و نوورانیەت بەدیناكرێت وەكو وشەی پیاوچاكان.
وە هەروەها لە (المفردات)دا هاتووە: “وە فەرمایشتی ﴿وَإِذَا وَقَعَ الْقَوْلُ عَلَيْهِمْ أَخْرَجْنَا لَهُمْ دَابّةً منَ الأَرْضِ تُكَلِّمُهُمْ﴾ دەوترێ ئەم “الدابة”يە ئاژەڵێكە پێچەوانەی ئەوەی دەیزانین و لە نزیكی قیامەت سەرهەڵدەدات، وە دەوترێت مەبەست پێی كەسانی شەڕانگێز و خراپەكارە كە لە نەزانیدا هاوشێوەی ئاژەڵن. وە “الدابة” دەبێتە ناوێكی كۆ بۆ هەموو شتێك كە بە خشۆكی بەسەر زەويدا بڕوات.”
هەروەها خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿إِن شَر الدوَابّ عِندَ اللهِ الصمّ الْبُكْمُ الذِينَ لاَ يَعْقِلُونَ﴾ واتە: “بەڕاستی خراپترین دەعبا لە لای خوا ئەو كەڕو لاڵانەن كە بیـرناكەنەوە و ژیر نابن.” (سورة الأنفال)، وە ﴿إِن شَر الدوَابّ عِندَ اللهِ الذِينَ كَفَرُواْ فَهُمْ لا يُؤْمِنُونَ﴾ واتە: “خراپترین دەعبا لای خوا ئەو كەسانەن كە كافرن و ئەوانە باوەڕناهێنن.” (سورة الأنفال)
مانای دووەم: خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَإِذَا وَقَعَ الْقَوْلُ عَلَيْهِمْ أَخْرَجْنَا لَهُمْ دَابةً منَ الأَرْضِ تُكَلِّمُهُمْ أَن الناس كَانُوا بِآيَاتِنَا لا يُوقِنُونَ﴾ (سورة النمل) واتە ئەو كاتەی كە بە بەڵگە ڕاستیەكان دەسەلمێنرێت بۆ نكوڵیكاران بە ڕەوانەكردنی نێردراوێك لەلایەن خواوە و گەیشتنی بانگەوازەكەی پێیان و باوەڕنەكردن و بەدرۆخستنەوەی ئەو نێردراوە، ئینجا خوا سزایان دەدات بە دەعبای زەوی كە برینداریان دەكات (تُكلِّمُهم: تُجرِّحُهم) چونكە خەڵكی باوەڕناهێنن بە ئایەتەكانی خوا. وە ئەم دەعبایە كە لە قورئانی پیرۆزدا باسكراوە دەركەوت؛ چونكە خەڵكی باوەڕیان نەكرد بە ئەحمەد مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) و بەدرۆزنیانزانی و باوەڕیان نەكرد بە ئایەتەكانی خوا، بۆیە پەتای طاعون لەناویاندا بڵاوبوویەوە وەك سزایەك لەلایەن خواوە بەگوێرەی ئەو پێشبینیەی كە بەڕێزی ڕایگەیاندبوو:
“لێرەدا مەبەستێكی مەزنی تر هەیە، ئەو هەستی دلۆڤانیەی كە لە سینگمدا قوڵپ دەدات وەهام لێ دەكات باسی بكەم، وە من دڵنیام كە ئەو كەسەی هیچ پشكێكی لە ڕۆحانیەت نیە گاڵتە و لاقرتی پێ دەكات، بەڵام پێویستیەكەی فەرمان دەكات بەسەرمدا كە ڕایبگەیەنم وەك میهرەبانیەك بەرامبەر مرۆڤەكان، ئەویش ئەوەیە كە من ئەمڕۆ- ڕۆژی یەك شەممە بەرامبەر 6 ی مانگی شوبات ی ساڵی 1898ی عیسایی- لە خەوندا بینیم كە فریشتەكانی خوا لە زۆربەی ناوچەكانی پەنجاپدا نەمامگەلێكی ڕەشی شێوە ناشيرین و گولیان دەناشت، دیمەنیان ئەوپەڕی تۆقێنەر و خەمھێنەر بوو. پرسیارم كرد لە هەندێ لەو كەسانەی نەمامەكانیان دەناشت كە ئەم درەختانە چ درەختێكن؟ وترا ئەمانە درەختی طاعونن كە بەم نزیكانە لەم وڵاتەدا بڵاودەبێتەوە، وە پێش ئەم خەونە دەربارەی طاعون وەحیم بۆ كرا و پێم وترا: خوا بارودۆخی هیچ گەلێك ناگۆڕێت هەتا ئەوان خۆیان نەگۆڕن.” (تعريب النشرة المطبوعة في 6 فبراير 1898) وە ئەمەیش ئایەتێك بوو لە ئایەتەكانی خوا كە ئەو كەسانەی شارەزاییان هەیە لە زانستی پزیشكی و توێژینەوەی نەخۆشیيەكان دەزانن كە هۆكاری نەخۆشی طاعون میكرۆبێكە بەهۆی گەستنی مێشوولە و شتی ترەوە دەگواسترێتەوە بۆ خوێن و دەبێتە هۆی مردن.
وە پێشبینی ڕوودانی طاعوون لە سەردەمی مەسیحی مەهدیدا لە ڕیوایەتێكی ئەبو هورەیرەدا هاتووە كە لە مشكاة المصابیح دا یاداشت كراوە و دەڵێت: “پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی لە ڕێگەكانی مەدینەدا فریشتەكان دەوەستن، طاعوون و دەججال ناچنە ناویەوە.” (متفق عليه) شرۆڤەكار دەڵێت: وادیارە كە لە ئاخرزەماندا ڕوودەدات.
وە خاوەنی (مشكاة المصابيح)یش ڕیوایەتێكی تری باس كردووە بەهەمان مانا لە “باب”ی نیشانەكانی قیامەتدا و دەڵێت: “پاشان پێغەمبەری خوا عیسا و هاوەڵەكانی دەستدەكەن بە پاڕانەوە هەتاكو خوای گەورە كرمۆكەی ناو پۆزی وشتر و مەڕوماڵاتیان بۆ دەنێرێت هەموویان بەجارێ دەمرن وەك مردنی یەك كەس.” (مشكاة المصابيح، لا484، وصحيح مسلم، باب ذكر الدجال)
ڕەنگە هەندێ لە كەسانی ساویلكە ئەم تەفسیرەی ئێمەیان بەلاوە سەیر بێت دەربارەی دەعبای زەوی، پێیان دەڵێین كە سەرنووسەری پێشووی گۆڤاری نووری ئیسلام (زمانحاڵی ئەزهەر) بە كەمێك تەئویل ئەم تەفسیرەی قەبوڵ كردووە. زانای پایەبەرز موحەممەد فەرید وەجدی پاش بەدرۆخستنەوەی ئەو ڕيوایەتانەی كە دەربارەی دەعبای زەوی هاتوون، دەڵێت: “جوانرین ڕاڤە كە بینیبێتمان بۆ ئەم ئایەتە ئەوەیە كە مانای ﴿تُكَلِّمهم﴾ واتە (تجرحهم) برینداریان دەكات؛ چونكە (الكلم) بە مانای برینداركردن دێت، مانای ئایەتەكە بەم شێوەیە دەبێت: كاتێك بەڵێن دەربارەی خەڵكی بێباوەڕ هاتەجێ ئاژەڵێكیان لە زەویەوە بۆ دەردەكەین كە برینداریان بكات، هیچ ڕێگرێك نیە كە ئەم ئاژەڵە لە جۆری ئەو مێرووانە بێت كە لە ئێسادا هەن و لەبەر هۆكارێك لە هۆكارەكان لەداهاتوودا زۆرببێت و تەشەنە بكات، لەگەڵ لاوازی و بچوكی لە قەبارەكەشیدا پەلاماری بۆ مرۆڤەكان و گەیاندنی ئازارێكی زۆر پێیان و بێ دەسەڵاتی مرۆڤەكانيش لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم مێرووە لەگەڵ ئەوەی كە ڕێگەچارە و زانستی فراوانيان پێدراوە ئایەتێك بێت لە ئایەتەكانی خوا، ئەمە ئەو ڕاڤەیەیە كە دڵ فێنك دەكاتەوە، خوا باشتر دەزانێت.” (دائرة المعارف للقرن العشرين، بەرگی چوارەم، لا14)
نیشانەی یانزەيەم: لە نێوان دوو بەرگی زەرددا
“لەكاتێكدا كە لەو حاڵەدایە خوای باڵادەست مەسیحی كوری مەریەم دەنێرێت و لای منارە سپیەكەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق دادەبەزیت… لە دوو بەرگی زەرددا هەردوو دەستی خستووەتەسەر باڵی دوو فریشتە، كاتێك سەری دادەخات ئاو لەسەری دەتكێت و كاتێكیش سەربەرز دەكاتەوە دانەی مرواری لەسەری دەچۆڕێت، هیچ كافرێك نیە كە هەست بەبۆنی هەناسەی بكات و نەمرێت، هەناسەیشی هێندەی چاوی بڕ دەكات.” (صحيح مسلم، باب ذكر الدجال وصفته)
بزانە! ئێمە بە بەڵگەی گومانبڕ سەلماندمان كە مەسیحی ناصری مردووە و بە جەستەی ماددیەوە بەرزنەكراوەتەوە بۆ ئاسمان، وە مەبەست لە “نزول” هاتنی پیاوێكی ترە لە ئوممەتی مەحەممەدی كە هەمان پلەوپایەی مەسیحی هەیە و هاوشێوەی ئەوە لە دەركەوتنەكەیدا لەكاتێكی زۆر پێویستدا، وە هەرگیزاو هەرگیز خودی مەسیحی ناصری نایەت. مەبەست لەم فەرموودەیە ئەوەیە كە مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) لە زەویەوە هیچ شتێك ناهێنێت لە شمشێر و ڕم و تیر، بەڵكو بە چەكێكی ئاسمانیيەوە دێت كە مرۆڤ هیچ دەستێكی تێیدا نیە، وە بە بێ تەگبیر و ڕاوێژی ڕاوێژكاران لە ئاسمانەوه فەرمان دادەبەزێنێت، وە بە نیشانە و بەرەكەتە ئاسمانیيەكان پشتگیری دەكرێت وەك ئەوەی لە ئاسمانەوە دابەزێت و دەستی خستبێتە سەر باڵی فریشتەكان نەك باڵی ڕێگەچارە دنیایی و تەگبیرە مرۆییەكان، وە كەسێك دەبێت كە لەلایەن خوای باڵادەستەوە سەردەخرێت و بە كۆمەڵێك ئایەتی تریفەدار ڕاستیەكان دەسەلمێنێت بۆ كەسانی كەلـلەڕەق و بەڵگەكانیان پووچ دەكاتەوە. لە خەونامەی (تعطیر الأنام)دا هاتووە: “ئەگەر بینی فریشتەكان لە ئاسمانەوە دابەزین بۆ سەر زەوی ئەوە لاوازیيە بۆ ئەوانەی لەسەر پروپووچن و سەركەوتنە بۆ ئەوانەی لەسەر حەقن.” (بەرگی دووەم، لا222) مەبەست لێی ئەوە نیە كە خەڵكی چاوەڕوانی مەسیح دەكەن كە بە بەرچاویانەوە لە ئاسمان دابەزێت؛ چونكە لە بوخاریدا واژەی (رَجُلَین، دوو پیاو) هاتووە لەجیاتی دوو فریشتە. (صحيح البخاري، كتاب بدء الخلق، باب واذكر في الكتاب مريم).
وە لە فەرموودەیەكی تردا هاتووە: “بێگومان فریشتەكان باڵیان دەكەن بە سایەبان بۆ كەسی فێرخواز، وەك ڕەزامەندیی بەرامبەر كارەكەی.” (سنن ابن ماجة: باب فضل العلماء والحث على طلب العلم). دەی ئایا لە واقیعدا هیچ كەسێك ئەوەی بینیوە كە فریشتەكان بە باڵیان سێبەر بكەن بۆ فێرخوازان؟
بەڵام ئەو خەياڵاتەی مەلاكان كە گوایە مەسیح لە ئاسمانەوە دادەبەزێت و دەستەكانی لەسەر باڵەكانی دوو فریشتە داناوە لەگەڵ قورئانی پیرۆزدا ناگونجێت، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَقَالُوا مَالِ هَذَا الرسُولِ يَأْكُلُ الطعَامَ وَيَمْشِي فِي الأَسْوَاقِ لَوْلا أُنزِلَ إِلَيْهِ مَلَكٌ فَيَكُونَ مَعَهُ نَذِيرًا﴾ واتە: “بێ بڕوایان دەیانوت ئەمە چۆن پێغەمبەرێكە خواردن دەخوات وە بە بازاڕدا دەڕوات بۆچی فریشتەیەك نەنێردراوەتە خوارەوە بۆ لای بۆ ئەوەی لەگەڵیدا ترسێنەر بێ.” (سورة الفرقان). وە دەفەرموێت: ﴿فَقَالَ الْمَلأُ الذِينَ كَفَرُوا مِن قَوْمِهِ مَا هَذَا إِلا بَشَرٌ مثْلُكُمْ يُرِيدُ أَن يَتَفَضَّلَ عَلَيْكُمْ وَلَوْ شَاء اللهُ لَأَنزَلَ مَلائِكَةً ما سَمِعْنَا بِهَذَا فِي آبَائِنَا الأَوّلِينَ﴾ واتە: “جا ئەو پیاوماقووڵانەی كە بێ باوەڕ بوون لە هۆزەكەی (نووح) وتیان: ئەم (نووح)ە تەنها كەسێكە وەك ئێوە دەیەوێت خۆی بكاتە گەورە بەسەرتانەوە، ئەگەر خوا بیویستایە (پێغەمبەرێك بنێرێت) فریشتەی دەناردە خوارەوە ئێمە شتی واماننەبیستووە لە باووباپیرە پێشووەكانمانەوە.” (سورة المؤمنون). هەروەها خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿فَلَعَلكَ تَارِكٌ بَعْضَ مَا يُوحَى إِلَيْكَ وَضَآئِقٌ بِهِ صَدْرُكَ أَن يَقُولُواْ لَوْلا أُنزِلَ عَلَيْهِ كنز أَوْ جَاء مَعَهُ مَلَكٌ إِنمَا أَنتَ نَذِيرٌ وَاللهُ عَلَى كُلُّ شَيْءٍ وَكِيلٌ﴾ واتە: “ئایا تۆ وازهێنەری لە (ڕاگەیاندنی) هەندێ لەوەی نیگا كراوە بۆت و دڵ تەنگ دەبێ پێی لەبەرئەوەی كە دەڵێن بۆچی خەزێنەی بۆ نانێردرێتە خوارەوە یان بۆچی فریشتەیەكی لەگەڵدا نەهاتووە بێگومان تۆ تەنها ئاگاداركەرەوەی و خوا بۆ هەموو شتێك سەرپەرشتی كارو چاودێره.” (سورة هود)، خوای باڵادەست دەفەرموێت: ﴿وَقَالُواْ لَوْلا أُنزِلَ عَلَيْهِ مَلَكٌ وَلَوْ أَنزَلْنَا مَلَكًا لقُضِيَ الأمْرُ ثُم لاَ يُنظَرُونَ (*) وَلَوْ جَعَلْنَاهُ مَلَكًا لجَعَلْنَاهُ رَجُلاً وَلَلَبَسْنَا عَلَيْهِم ما يَلْبِسُونَ﴾ واتە: “هەروەها دەیانوت: چی دەبوو ئەگەر فریشتەیەك بۆ لای (محمد صلی الله علیه وسلم) دابەزییایە و بەچاوی خۆمان بمانبینیایە! جا ئەگەر فریشتەمان بناردایە ئەوە كۆتایی بەهەموو شتێك دەهات و پاشان مۆڵەت نادرێن تا تەوبە بكەن (*) خۆ ئەگەر فریشتەمان بكردایە بە فرستادە، ئەوە لە شێوەی پیاوێكدا دەماننارد و هەمان گومان كە ئێستا هەیانە بۆیان دروست دەبوو.” (سورة الأنعام)، وە دەفەرموێت: ﴿يَوْمَ يَرَوْنَ الْمَلائِكَةَ لا بُشْرَى يَوْمَئِذٍ للْمُجْرِمِينَ وَيَقُولُونَ حِجْرًا محْجُورًا﴾ واتە: “ئەو ڕۆژەی كە فریشتەكان دەبینن هیچ جۆره مژدەیەك بۆ تاوانباران نیە، دەڵێن: خۆزگه بۆ پەنایەك، یان شوێنێكی داڵدەدارو پارێزراو!!.” (سورة الفرقان)
لەم ئایەتانەوە دەردەكەوێت كە لە واقیعدا دابەزینی مەسیح كە دەستەكانی لەسەر باڵی فریشتە دانابێت پێچەوانەی فەرمایشتی خوای گەورەیە، بۆیە دەبێت ئەم فەرموودەیە تەئویل بكرێت، تەئویلەكەیشی تەنھا بریتیە لە دابەزینی فریشتەكان بەبێ ئەوەی كەس بیانبینێت بۆ پشتگیری مەسیح و جێگیركردنی دڵی باوەڕداران، هەروەها لە سەردەمی پێغەمبەريشدا (صلی الله علیه وسلم) بەم شێوازە فریشتە دابەزیوە هەروەك قورئانی پیرۆز فەرموويەتى. بەڵام فەرمایشتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) “لە نێوان دوو پۆشاكی زەرددا.” واتە دوو پۆشاكی لەبەردایە كە بە وەرس یان زەعفەران ڕەنگ كراوە… ناگونجێت كە مانای ڕووكەشی ئەم وشانە وەربگرین؛ چونكە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ڕێگری كردووە لە پیاوان كە پۆشاكی زەرد بپۆشن هەروەك لە ڕيوایەتدا هاتووە كە عەبدوڵـڵای كوڕی عەمری كوڕی عاص دەڵیت: پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) بینی كە دوو پۆشاكم لەبەردایە كە بەڕنگی زەرد ڕەنگ كرابوون، فەرمووی: “ئەمە پۆشاكی كافرەكانە لەبەری مەكە.” (صحيح مسلم، باب النهي عن لبس الرجل الثوب المعصفر)
كەواتە چۆن مەسیح دادەبەزێت و ئەم پۆشاكەی لەبەردایە؟ وە تەئویلی ڕاستەقینەی ئەم دەستەواژەیە ئەوەیە كە مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) دووچاری دوو نەخۆشی دەبێت، وە لەمبارەيەوە لە كتێبى (تعطیر الأنام)دا هاتووە:
پۆشاكی زەرد هەمووی نەخۆشی و لاوازیيە بۆ خاوەنی ئەو پۆشاكە.” (بەرگی 1، لا 96)
بێگومان مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) لەو كاتەوەی بانگەشەی ئەوەی كردبوو كە مەسیحی بەڵێندراوە دوو نەخۆشی پێ گەيشتبوو؛ نەخۆشی سەر سووڕان و نەخۆشی زۆر میزكردن، دانەیەكیان لەبەشی خوارەوەی جەستەیدا بووەو ئەوی تریشیان لە بەشی سەرەوە، ئەمەش وەك سەلماندنێك بۆ ڕاستی هەواڵەكەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بەڵام خودا لە سەرەنجامی خراپی ئەم دوو نەخۆشييە پاراستی و تەندروستی تێكنەچوو تەنانەت بەڕێزی (علیه السلام) پاش بانگەشەكەی نزیكەی هەشتا كتێبی نووسی بە زمانی ئوردویی و عەرەبی و فارسی، دیارە ئەمەش نیشانەیەكە بۆ كەسانی خاوەن هۆش. بەڵام ئەوەی كە لە فەرموودەكەدا هاتووە ئەگەر سەری دابخات ئاو لەسەری دەتكێت و ئەگەر بەرزیشی بكاتەوە دەنكە مرواری لێ دەچۆڕێت ئەمەش كەشفێكە لە كەشفەكانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لێكدانەوەكەیشی ئەوەیە كە مەسیحی بەڵێندراو هەموو كاتێك بە تۆبە و نزا و پاڕانەوە پەیوەندی خۆی بە خوای گەورەوە نوێ دەكاتەوە وەك ئەوەی هەموو كات و ساتێك خۆی بشوات و بەم خۆشۆردنە پاكە دڵۆپە مرواری ئاساكان لەسەری بتكێت. لە كتێبی (تعطیر الأنام)دا هاتووە لەخەوندا خۆشۆردن بە ئاوی خاوێن بۆ لەشگرانی یان جومعە مانای تۆبەكردن لە تاوان و جێبەجێ كردنی واجبەكان دەگەیەنێت وەك چاكە لەگەڵ دایك و باوك و هاوەڵەكان. (بەرگی دووەم، لا105)
لەمبارەيەوە مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) جوانی فەرمووە:
ندعوه في وقت الكروب تضرّعًا … نرضى به في شدّة ورخاء
إنا غُمسنا مِن عناية ربّنا … في النور بعد تمزُّق الأهواء
إنّ المحبّة خُمِّرتْ في مُهْجتي … وأرى الودادَ يلوح في أهبائي
إني شربت كؤوس موت للهدى … فوجدتُ بعد الموت عينَ بقاء
إني أُذِبتُ من الوداد ونارهِ … فأرى الغروبَ يسيل من إهرائي
الدمع يجري كالسيول صبابةً … والقلب يُشوَى من خيال لقاء
وأرى الوداد أنارَ باطنَ باطني … وأرى التعشق لاحَ في سِيمائي
الخَلقُ يبغُون اللذاذةَ في الهوى … ووجدتُها في حُرقةٍ وصَلاء
الله مقصد مُهْجَتي وأريده … في كل رشحِ القلم والإملاء
يا أيّها الناس اشربوا من قِربتي … قد مُلئ من نور المفيض سِقائي
إنا نطيع محمّدًا خيرَ الورى … نورُ المُهَيمن دَافِع الظَّلماء
بەڵام ئەو فەرمایشتەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) كە دەفەرموێت: “هیچ كافرێك نیە كە بۆنی هەناسەی ئەو بكات و نەمرێت، وە هەناسەكەیشی بە ئەندازی چاوی بڕ دەكات.” مەبەست لەم فەرمایشتە ئەوە نیە كە هەناسەی عیسا (علیه السلام) پێكهاتووە لە غازە ژەهراویيەكان بەجۆرێك كافر بە بۆنی هەناسەكەی بمرێت و ئیتر پێویست نەكات بە جەنگ و ڕشتنی خوێن بە شمشێر و تیر؛ چونكە هەناسەكەی كاری ڕەشاش و تۆپ هاوێژەكان و چەكە جەگیەكانی تر دەكات، بەڵكو مەبەست لێی ئەوەیە كە خوای گەورە بە پشتگیریيەكانی خۆی یارمەتی مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) دەدات، وە ڕێزی دەگرێت و بە موعجیزەكان سەری دەخات، وە كۆمەڵێك بەرەكەتى تایبەتی دەڕێژێت بەسەریدا و لە هەموو ڕووبەڕووبوونەوەیەكدا زاڵی دەكات بەسەر دوژمنەكانیدا و دژایەتی هەركەسێك دەكات كە دژایەتی ئەو بكات و دۆستایەتی هەركەسێك دەكات كە دۆستایەتی ئەو بكات و هەركەسێك ململانێی لەگەڵدا بكات شكستی پێدەهێنێت، وە كەسێك لەدژی بوەستێت خوای گەورە ورەی دەڕوخینێت، وە ئەو كەسەی موباهەلەی لەگەڵدا بكات بە تووڕەبوونی خۆی لەناوی دەبات و ڕسوای دەكات، وە لەجیاتی ئەو شیربازی دەكات لەگەڵ دوژمنەكەیدا و بە شمشێری ئاسمانی دەیكوژێت، وە بە دۆعای مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) ئەو كافرانە لەناو دەبات كە دێن بۆ زۆرانبازی كردن لەگەڵیدا و بە بۆنی هەناسەكەی دەمرن. مەسیحی بەڵێندراو لەم فەرمایشتەیدا ئەماژەی بۆ ئەم بابەتە كردووە:
وأَدْعِيتي عند الوغى تقتُل العدا … فطُوبى لقلبٍ يتّقيها ويحذَرُ
لە شوێنێكی تردا دەفەرموێت:
دُعائي حُسامٌ لا يؤخَّرُ وقعُهُ … وصَولي على أعداء ربي مُفَقِّرُ
وە چەندەها كەس هاتنە مەیدانی موباهەلەوە و زۆربەیان مردن، وە هەندێكتان بە نائومێدی و خەسارەتمەندی دۆڕان، وە مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) لە كتێبی (الاستفتاء)دا ناوی هەندێكیانی هێناوەو دەفەرموێت:
“ئەوانەی كە موباهەلەیان كرد و دوای موباهەلەكە مردن: لەوانە پیاوێك بەناوی مەولەوی غولام دەستگێڕی قسوری، لەوانە: پیاوێك بەناوی مەولەوی چراگوددینی چەمونی، لەوانە پیاوێك بەناوی مەولەوی عەبدوڕڕەحمان محێدینی لەكوكی، لەوانە پیاوێك بەناوی مەولەوی ئیسماعیلی عەلی كەرهی، لەوانە پیاوێك بەناوی فەقیر میرزا دەوالـمیالی، لەوانە پیاوێك بەناوی لیخرامی فیشاوەری. بەهەمان شێوە كۆمەڵێك پیاوی تر زۆربەیان مردن و هەندێكیان گەڕێنرانەوە بۆ ژیانی ڕسوایی و وەجاخكوێری. كە لە كتێبەكەماندا (حقیقة الوحي) بەدرێژی باسمان كردوون. وە ئەمە كورتە باسێكە بۆ كەسانێك كە بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێن.”
نیشانەی دوانزەيەم: وازهێنان لە وشتری تازە ساڵ
لە فەرموودەدا هاتووە: “وازدەهێنرێت لە وشتری تازە ساڵ و كەس تاوی لەسەر نادات.” “وَلَتُتْرَكَنَّ الْقِلَاصُ فَلَا يُسْعَى عَلَيْهَا.” (صحيح مسلم، بەرگی 1، باب نزول عيسى بن مريم). واتە وشترەكان لەكاردەخرێن و بێ خاوەن دەكرێن و بەكارناهێنرێن بۆ سواربوون و بازرگانی كردن وەك پێشتر بەكاردەهاتن، كە لەمەشدا ئاماژە هەیە بۆ ئەوەی كە خوای گەورە گالیسكەی تر دروست دەكات كە مرۆڤ بێ نیاز دەكەن لە وشر و وڵاغەكانی تر، ئەو گالیسكانەیش بریتین لە ئۆتۆمۆبیل و شەمەندەفەر و فڕۆكە، وە ئێستا لە وڵاتی سعوديە ئۆتۆمۆبیلەكان بەكاردەهێنرێن بۆ گواستنەوەی كەلوپەل و هەڵگرتنی خەڵكی و سواربوونی سەرنشینەكان و لەماوەی چەند خولەكێكدا دووری چەندەها میل دەبڕن، وە خوای گەورە لە قورئاندا لەگەڵ چەند نیشانەیەكی تردا ئەم نیشانەی ڕوون كردووەتەوە كە پەیوەستن بەم سەردەمەوە، لەمبارەيەوە مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) لە كتێبی (التبلیغ)دا دەفەرموێت: “لەو نیشانانەی تر كە لە قورئاندا خوای گەورە باسیكردووە كۆمەڵێك ڕوداوی دەگمەن و نائاساییە كە لەم سەردەمەدا بەچاوی خۆتان دەیانبینن و پەیدایان دەكەن. بێگومان نیشانەكانی ئەم سەردەمەی بۆ ڕوونكردووینەتەوە و دەفەرموێت: “كاتێك چیاكان لە شوێنی خۆیان خزێنران”، “هەر كاتێكیش دەریاكان تەقین و لێكدران”، “كاتێك وشترەكان بێ خاوەن كران”، “كاتێك گیانەكان جووتكران”، “كاتێك پەڕاوەكان بڵاوكرانەوە”، “وە كاتێك زەوی لەرزی”، “وە كاتێك زەوی ڕاخرا”، “هەرچیەكی لەناودا بوو فڕێی داو هیچی لەناودا نەما”، “كاتێكیش ئەستێرەكان وەرین”، “وە كاتێك گیانەوەرە كێویەكان لە ئاقارێكدا كۆكرانەوە”. هەموو ئەم هەواڵانە هەواڵی ئاخرزەمانن بۆ ئەو كەسانەی بیـردەكەنەوە.
بەڵام بزواندنی شاخەكان ئەوە بەچاوی خۆتان دەبینن كە چۆن جووڵێنراون و لە شوێنی خۆیان لا براون، وە بناغەكانیان هەڵوەشێنـراون و لوتكەكانیان لەگەڵ زەویدا تەخت كران و بەرزاییەكانیان ڕووخا، لەم شان بۆ ئەو شان پێیاندا دەگەڕێن و كەڵكیان لێ وەردەگرن.
بەڵام تەقینی دەریاكان، ئەوەتا دەبینن كە خوا گەلێكی ناردووە دەریاكان دەتەقێنن و ئاوی ڕووبار و چەمەكان ڕایی دەكەن و لە شوێنێكەوە دەیگوێزنەوە بۆ شوێنێكی تر و بەردەوامن لە تەقینی دەریاكان. وە ئاگادارن بە زانستی هەڵقوڵاندن و دەرپەڕاندنی ئاو و گەیاندنی لێشاوی ئەم ئاوە بە هەموو دۆڵ و شیوە وشك و بێ ئاوەكان بۆئەوەی زەوی ئاوەدان بكەنەوە و بەڵای قاتوقڕی دووربخەنەوە لە خەڵكەكەی و ئەو كارەیش دەكەن، وە بۆئەوەی وەكو پێویست كەڵك وەربگرن لەم زەویانە و دیارە كەڵكیش وەردەگرن.
بەڵام لەكارخستنی وشتر ئاماژەیە بۆ پەیدابوونی شەمەندەفەر كە وشترەكانی لەكارخست و كەس هەوڵی دەستخستنیان نادات، وە خەڵكی لەسەر شەمەندەفەر سوار دەبن كۆڵ و قورساییەكانیان لەسەری باردەكەن، وە لە قەڵەمڕەوێكەوە دەگەنە قەڵەمڕەوێكی تر وەك ئەوەی زەوی بپێچرێتەوە. ئەمەش چاكەی خوایە لەسەر ئێمە و لەسەر خەڵكی، بەڵام زۆربەی خەڵكی سوپاسگوزار نین. خوا پەردەیەكی داوە بەسەر دڵیاندا كە تێنەگەن لە نـھێنیەكانی خۆی، وە گوێكانیشی كپ كردوون و هیچ نابیستن. ئەگەر دروستكراوێكی دەستی خەڵكیان بینی، ئەگەرچی كافریش بێت، قەبوڵی دەكەن بۆئەوەی كەڵكی لێ وەربگرن، وە ئەگەر بینییان لە ڕەحمەتی خواوە شتێك دروست كراوە ڕەتیدەكەنەوە.
بەڵام هاوجووتكرانی گیانەكان بریتیە لە هاوجووتكرانی مرۆڤەكان لەسەر ئاستی هەموو ناوچەكان.. لەوانە ئاماژەیە بۆ تەلەگراف كە لە هەموو كاتێكی سەختدا یارمەتی خەڵكی دەدات و بەهۆیەوە دەنگوباسی كەسە نزیك و خۆشەویستەكان دەزانرێت لە ئەوپەڕی دنیاوە و هەواڵیان دەگەیەنێت بە كەسی هەواڵپـرس پێش ئەوەی لە جێگاكەی خۆی هەستێت، وە پرسیار و وەڵام لە نێوان كەسی ڕۆژهەڵاتی و كەسی ڕۆژئاوایی بەڕێوەدەچێت وەك ئەوەی لەپاڵ یەكدا بن، وە بەزووترین كات هەواڵدەدات بە كەسانی ئومێدبڕاو دەربارەی دۆخی ئەو كەسانەی كە بۆیان نیگەرانن. گومانی تێدا نیە ئەم تەلەگرافە دوو كەس هاوجووت دەكات لە دوو شوێنی دوورەوە و لەگەڵ یەكتـردا ئاخاوتن دەكەن وەك ئەوەی هیچ پەردەیەك لە نێوانیاندا نەبێت و زۆر لەیەك نزیك بن.
وە تێیدا ئاماژە هەیە بۆ ئاسایشی ڕێگەی دەریا و وشكانی و نەمانی بەربەستەكان، ئەوەتا خەڵكی لەم وڵات بۆ ئەو وڵات دەڕۆن و ناترسن. وە گومانی تێدا نیە لەم سەردەمەدا پەیوەندی وڵاتەكان بەیەكترەوه و یەكتر ناسینی خەڵكی پتـر بووە، هەموو ڕۆژێك هاوجووتی یەكتری دەبن. خوای گەورە بازرگانی هاوجووت كردووە لەگەڵ بازرگاندا و خەڵكی بەندەرەكان لەگەڵ یەكتر و هەروەها پیشەوەرەكانیشی لەگەڵ یەكدا هاوجووت كردووە، هەموویان لە قازانجكردن و دوورخستنەوەی زیاندا هاوبەشن. وە لە هەموو نیعمەت و خۆشیيەكدا و لە پۆشاك و خواردەمەنی و كامەرانیدا هاوكاری یەكتری دەكەن. وە هەموو شتێك لە شوێنێكەوە كێش دەكەن بۆ شوێنێكی تر، بڕوانە چۆن خەڵكی ولفی یەكتر بوون وەك ئەوەی لەیەك بەلەمى بچكۆلەدا دانیشتبن.
وە یەكێكی تر لە هۆكارەكانی هاوجووت بوونی مرۆڤەكان بریتیە لە گەڕانی خەڵكی بە شەمەندەفەر و پاپۆڕ، وە لەم گەشتانەدا یەكتری دەناسن. وە یەكێكی تر لە هۆكارەكان بریتیە لە نووسراوەكان كە زۆر بەجوانی ڕەوانە دەكرێن، ئەوەتا دەبینی نامەكان ڕەوانەدەكرێن بۆ شوێن و ناوچە دوورەكانی زەوی، ئەگەر سەرنجی لێ بدەیت ئەوا زۆری نامە ناردنەكان سەرسامت دەكات كە هاوشێوەی نیە لە سەردەمەكانی پێشوودا، بەهەمان شێوە زۆری گەشتیار و بازرگانەكان سەرسامت دەكات. دیارە ئەمانە هۆكارگەلێكن بۆ تێكەڵاوبوون و یەكترناسینی مرۆڤەكان كە پێشتر هیچ شوێنەوارێكیان نەبووە. سوێندتان دەدەم بە خوا… ئایا پێشتر هاوشێوەی ئەمانەتان بینیوە یان لە كتێبەكاندا ئەم شتانەتان خوێندووەتەوە؟
بەڵام بڵاوبوونەوەی پەڕاوەكان ئاماژەیە بۆ هۆكارەكانی ئەو بڵاوبوونەوەیە كە بریتین له چاپخانەكان، وەك دەبینن خوای گەورە گەلێكی ناردووە كە دەزگاكانی چاپكردنیان دۆزیوەتەوە، لەزۆربەی شوێنەكانی هيندستان و وڵاتانی تریشدا چاپخانە هەیە. ئەمەش كاری خوای گەورەیە بۆئەوەی لە كارەكەماندا سەرمان بخات و ئایین و كتێبمان پەخش بكاتەوە و زانستەكانمان بگەیەنێت بە هەموو نەتەوەكان بەشكوم گوێبیستی بن و ڕێگای ڕاست بگرن.
بەڵام بوومەلەرزە و ڕاتڵەكانی زەوی و فڕێدانی ئەوەی لە هەناویدایە ئاماژەیە بۆ ئەو گۆڕانە ڕیشەییە مەزنەی كە بەچاوی خۆتان دەیبینن، هەروەها ئاماژەیشە بۆ سەرهەڵدانی زانستەكانی زەوی و داهێنان و پیشەسازیيەكانی، وە شتە تازەبابەت و خراپەكانی، فڕوفێڵەكانى، وە هەموو ئەو شتانەی كە دروست دەكرێن.
بەڵام پرشوبڵاوبوونەوەی ئەستێرەكان ئاماژەیە بۆ تووش بوونی زاناكان بە فیتنە و ئاژاوە و نەمانی پارێزكارەكانیان، وەك ئێوە دەبینن كە شوێنەواری زانست چۆن كوژاوەتەوە و سڕاوەتەوە. ئەوانەی كە خاوەن زانست بوون هەندێكیان مردن و هەندێكی تریان كوێر و كەڕ بوون، پاشان خوا لێیان خۆشبوو، دیسان ئەوان كوێر و كەڕ بوونەوە، وە زۆرێكیان تووشی خراپەكاری بوون و خوایش بەچاكی ئاگادارە لە كردەوەیان.
بەڵام كۆكردنەوەی گیانەوەرە كێویيەكان ئاماژەیە بۆ زۆربوونی نەفام و خراپەكارەكان و نەمانی ئايين و پارێزكاری، ئەوەتا ئێوە بەچاوی خۆتان دەبینن كە چۆن كانیاوی چاكە و پیاوەتی لیخن بووە و ئاوەكەی چووە بەناخی زەویدا و دیارنەماوە، وە زۆربەی خەڵكی هەوڵدەدەن بۆ ئەنجامدانی تاوان و خراپە و لەكاروباری ئاییندا شلگیری دەكەن. ئەگەر خراپەیەكیان بینی بەرەوڕووی دەڕۆن و وەریدەگرن و كەچی ئەگەر خێرێكیان بینی پشت هەڵدەكەن و دەڕۆن….
ئەی برایان! كتێبی خوا بگرن بەدەستانەوە و لێی ڕابمێنن… ئایا كاتی سەردەمی كۆتایی هاتووە یان چەندین سەدە و ڕۆژگاری درێژی ماوە؟ دیارە ئێوە دەزانن كە مەسیح لە سەردەمی كۆتاییدا دێت، ئەوەتا بە چاوی خۆتان نیشانەكانیتان بینی، وە ڕووداوە دەگمەن و دانسقە زەمینیەكانتان بینی كە قورئانی پیرۆز لە ڕیزی شوێنەوارەكانی سەردەمی دوایی ئەژماری كردوون و ئێوە سوود و كەڵكیان لێ وەردەگرن. ئیتر بۆچی باوەڕ ناكەن بە دانسقە ئاسمانیيەكان كە ئەم ئایەتە پیرۆزە بەڵگەیە لەسەریان.. مەبەستم ئەم فەرمایشتەی خوای گەورەیە: ﴿إذا السَّماءُ كُشِطَتْ﴾ واتە: “كاتێك ئاسمان گۆڕا و لابرا”، وە خۆتان نووساندووە بە زەویەوە و لە نیعمەتەكانی ئاسمان دووردەكەونەوە؟
بێگومان لەمبارەيەوە پەروەدگاری میـهرەبان مژدەیەكی تری داوە و دەفەرموێت: ﴿وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ﴾ واتە: “ئێمە خۆمان دەیپارێزین.” بەڵام ئێوە مژدەكانی پەروەردگاری خۆتان لەیاد كردووە و باوەڕتان بە ئایاتەكانی نیە.
بەڕێزان ئەوە بزانن… هەڵبەت ئاسمانەكان و زەمین پارچەیەكی پێكەوەلكاو بوون و خوا لێكی كردنەوە و بە فەرمانی ئەو ئاسمان وەلابرا و قڵیشی تێكەوت و فەرمانە دانسقەكان لەو ئاسمانەوە دەرچوون و دابەزین بۆسەر زەوی، بۆئەوەی خوا بەندەكانی خۆی تاقیبكاتەوە كە ئارەزوویان بۆ چ لایەك هەیە. وە ڕووداوە دانسقەكانی زەوی پێش ڕووداوە دانسقەكانی ئاسمان كەوتن و خەڵكی بە پیشەسازيیەكانی و زانست و هونەرە سەیر و سەمەرەكانی فریویان خوارد و لەخۆبايى بوون، خەریك بوو لەناو بچن. ئەوە بوو خوای میـھرەبان سەیری زەوی كرد و بینی پڕ بووە لە هۆكارەكانی مردن و لەناوچوون و لێوانلێو بووە لە هۆكارەكانی خراپەكاری و تەماشای كرد مرۆڤەكان بەهۆی شتە دەگمەن و دانسقەكانی ناویەوە تووشی ئاژاوە بووە، وە سەیری كرد بانگەشەكارانى مەسيحيەت خۆیان گومڕا بوون و خەڵكیش گومڕا دەكەن، وە بینی فەیلەسوفەكانیان بە زانست و هونەرە دەگمەنەكانیان خەڵكیان لەخشتە بردووە، ئەم زانستانە كاریگەریەكی مەزنیان لە دڵی مرۆڤەكاندا دروست كرد، وەك ئەوەی جادوویان لێ كرابێت بەرەو تێركردنی هەوا و ئارەزووەكانیان كێشكران و لەگەڵ ئاژەڵ و مێرووەكاندا یەكیان گرت و سەرپێچیان كرد لە فەرمانەكانی پەروەردگاری خۆیان و دایك و باوك و گەورەكانیان، وە خۆشەویستی ئازادی و بەرەڵایی چەقیە ناخی دڵیانەوە و ئارەزووی بێ ئابڕوویی و بەرەڵایی زاڵ بوو بەسەریاندا. بۆیە خوای گەورە ویستی كە سەربەرزی كتێبەكەی و ئايينى شاگردەكانی بپارێزێت لە ئاژاوەی ئەو ڕووداوە دەگمەنانە وەك لەم فەرمایشتەی خۆیدا ئاماژەی پێكردووە: ﴿إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ﴾. واتە: “ئێمە خۆمان ئەم قورئانەمان ناردووەتە خوارەوە و خۆشمان دەیپارێزین.” ئەوەتا لەسایەی فەزڵ و ڕەحمەتی خۆیەوە بەڵێنەكەی بەجێـھێنا و یارمەتی بەندەكەی خۆیدا و وەحی بۆ كردم كە هەستم بە ئاگاداركردنەوەی خەڵكی و لەگەڵ مندا كۆمەڵێك قسەی نەستەق و زانست و یارمەتی لە ئاسمانەوە دابەزاند بۆ ئەوەی قسەی نەستەقی بانگەشەكارانى مەسيحيەت و خاچەكەیان تێكبشكێنێت و ئەدەب و ئەدیبەكانیان ڕسوا بكات و بەڵگەكانیان بەدرۆبخاتەوە و دوور و نزیكیان دەمكوت بكات. دیارە دەركەوتەی ئاژاوەكان و ڕووداوە دەگمەنەكانی زەوی پێی دەوترێت دەججالی پەیماندراو، وە دەركەوتەی كاروبارە دەگمەن و دانسقەكانی ئاسمان پێی دەوترێت مەسیحی بەڵیندراو. دوو دوژمن لە یەك سەردەمدا بەرامبەر یەك وەستاون دەی با گوێگران گوێبیستی ئەم هەواڵە بن.
یەكەمین نیشانە لە نیشانەكانی ڕاستگۆییم ئەوەیە كە من لە كاتی ئەم ئاژاوەیەدا ڕەوانەكراوم كە خوا لە كتێبەكەیدا ئاماژەی پێداوە. وە پەروەردگارم لە ئاسمانەوە منی دابەزاند هەروەك لە زەویەوە ئاژاوەكانی دەرپەڕاند، وە لە پۆشاكی ئیستیعارەدا قسەی كرد، وەكچۆن یارمەتی كەسانی ڕاستگۆیدا یارمەتی منیشی دا. سەیری ڕۆژانی پێش خۆتان بكەن لەو ڕۆژەوەی خوا مرۆڤی ئافراندووە… ئایا ئاژاوەی وەها گەورە هیچ كاتێك لەسەر زەویدا زاڵ و بڵاوبووە؟ یاخود هاوشێوەی ئەم ئاژاوانە و هاوشێوەی ڕووداوە دەگمەنەكانی لە سەردەمەكانی پێشوودا هەبووە؟ چیتانە بۆ بیرناكەنەوە؟” (التبليغ)
نیشانەی سیانزەيەم: نەمانی ڕق و كینە
“ڕق و كینە و حەسوودی لادەبات.” “وَلَتَذْهَبَنَّ الشَّحْنَاءُ وَالتَّبَاغُضُ وَالتَّحَاسُدُ.” (صحيح مسلم، بەرگی 1، باب نزول عيسى ابن مريم حاكمًا بشريعة نبينا). مانای ئەوەیە كە خوای گەورە هۆگری دەخاتە نێوان دڵی ئەو باوەڕدارانەی كە باوەڕیان هێناوە بە مەسیحی بەڵیندراو (علیه السلام)، وە لەسەر دەستی یەك كەس كۆیاندەكاتەوە و دەیانپارێزێت لە دووبەرەكی و پەرتەوازەیی و ڕقوكینە، وە ئێرەیی لەناویاندا هەڵدەگرێت وەك چۆن هەڵگیرا لەناو هاوەڵاندا (ڕەزای خوایان لێ بێت) و بە هاتنی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و هەموویان بوون بە برا، خوای گەورە لەم ئایەتەدا ئاماژە دەكات بۆ ئەم خاڵە و دەفەرموێت: ﴿وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا وَاذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنْتُمْ أَعْدَاءً فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُمْ بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانًا وَكُنْتُمْ عَلَى شَفَا حُفْرَةٍ مِنَ النَّارِ فَأَنْقَذَكُمْ مِنْهَا كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ﴾ واتە: “هەر هەمووتان بە توندی دەست بگرن بە ئایينی خواوەو پەرت و بڵاو مەبن، یادی نازو نیعمەتی خوا بكەنەوە لەسەرتان، (چونكە) كاتی خۆی دوژمنی یەكتر بوون، ئەوە بوو دڵەكانتانی بەهۆی نیعمەتی (ئیسلامەوە) پەیوەست كرد بەیەكەوە و هەموو بوونە برای یەكتر (هەروەها ئەو كاتە) ئێوە لەسەر لێواری چاڵێكی ئاگر وەستا بوون و (خەریك بوو بكەونە ناوی)، بەڵام خوا (بەڕەحم و میهرەبانی خۆی) لەو ئاگرە ڕزگاری كردن، ئا بەو شێوەیە خوا ئایەتەكانی خۆیتان بۆ ڕووندەكاتەوە، بۆ ئەوەی هیدایەت وەربگرن.” (سورة آل عمران)
نیشانەی چواردەيەم: كوشتنی دەججال
بزانە ئاژاوەیەكی زۆر گەورە هەیە كە لە هەموو ئاژاوەكانی تر گەورەترە تەنانەت سەرجەم پێغەمبەران گەلی خۆیان لێ ئاگاداركردووەتەوە ئەویش بریتیە لە ئاژاوەی دەججال، پێش ئەوەی توێژینەوە بكەین لەو فەرموودانەی كە باسی دەججال هاتووە تێیاندا، پێمان باشە لێرەدا مانای واژەی دەججال لە كتێبەكانی زماندا بسەلـمێنین:
لێكۆڵینەوە لە وشەی دەججال
(1) الداجل، كەسێكە ڕاستی بگۆڕێت و درۆزن بێت، بەهۆی ئەمەوە پێیدەوترێت دەججال.
(2) دەججال لەسەردەمی كۆتایی ئەم ئوممەتەدا سەرهەڵدەدات بۆیە وا ناونراوە؛ چونكە حەق بە باتڵ دادەپۆشێت. دەوترێت بۆیە وەها ناونراوە چونكە زەوی دادەپۆشێت بەهۆی زۆری خەڵكەكەیەوە.
(3) ئیبن خالەوەیهى دەڵێت: هیچ كەسێك وەكو باوكی عومەر بەجوانی تەفسیری دەججالی نەكردووە؛ دەڵێت دەججال كەسێك كە ڕاستی و درۆ تێكەڵ و پێكەڵ بكات، وە پێكهاتەی (فَعَّال) بۆ ڕۆچوون و زیادەڕەویيە واتە كەسێك زۆر درۆزن و دەستبڕ بێت. دەوترێت وەها ناونراوە؛ چونكە بە درۆكانی ڕاستی دادەپۆشێت.
(4) الدجّال والدجّالة: كۆمەڵێكی گەورەیە كە بەزۆری خەڵكەكەی زەوی دادەپۆشێت. وە دەوترێت بریتیە لە كۆمەڵێك كەلوپەل هەڵدەگرن بۆ بازرگانی.
(5) ئەبو عەبباس دەڵێت: دەججال بەو ناوەوە ناونراوە؛ چونكه بە زەویدا دەگەڕێت و بەزۆربەی ناوچەكانیدا گوزەر دەكات، وە جارێكی تر دەڵێت ناونراوە بە دەججال؛ چونكە ڕاستی دەگۆڕێت بە درۆ و درۆ دەگۆڕێت بەڕاستی و دەستبڕ و نەگریسە و پڕوپووچ دەڕازێنێتەوە.
(6) “دەججال بەواتای درۆزنیش، وە لەوانە مەسیحی دەججالی درۆزن كە لە سەردەمی كۆتاییدا دەردەكەوێت، الدجالة واتە كۆمەڵێكی گەورە كە زەوی دادەپۆشێت.” (المنجد).
(7) “الدجال: كۆمەڵێكی گەورە.” (أقرب الموارد)
(8) ئەبوبەكر خوازبێنی فاتيمەی كرد لە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ئەویش فەرمووی: بەڵێنم داوە بە عەلی، من دەججال نیم.. واتە كەسێكی فێڵباز نیم و ڕاستیەكەت لێ ناگۆڕم.
بنچینەی وشەی (الدجل) بریتیە لە تێكەڵ و پێكەڵ كردن، دەوترێت (دجل) ئەگەر سەریلێتێكدا و چەواشەكاری ئەنجامدا… وە باسی دەججال لە فەرموودەدا چەندجار دووبارە بووەتەوە، ئەوەیە كە لە سەردەمی كۆتاییدا سەرهەڵدەدات و بانگەشەی خوایەتی دەكات، وە پێكهاتەی (فَعَّال) بۆ ڕۆچوونە واتە: درۆ و چەواشەكاری زۆر دەكات. (النهاية، لابن الأثير).
ئەگەرچی واژەی دەججال بەگشتی بە هەموو درۆزن و ساختەچیەك دەوترێت، بەڵام ئەو بەتایبەتی ناونراوە دەججال؛ چونكە دەركەوتەی تەواوەتیە بۆ سیفەتە دەججالیەكان و لە هەموو ڕوویەكەوە ماناكانی چەواشەكردن و سەرلێتێكدان دەگرێتە خۆی، لەبەرئەوە شایستەی ئەوەیە كە پێی بوترێت دەججالی هەرەگەورە لەبەر ئەو فەرمایشتەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) كە دەفەرموێت: “لەنێوان دروستكردنی ئادەم تا بەرپابوونی قیامەت ئاژاوەیەك نیە لە ئاژاوەی دەججال گەورەتر بێت.” (صحيح مسلم، بەرگی 2، باب في بقية أحاديث الدجال)
ئەو فەرموودانەی كە پەیوەستن بە دەججالەوە
(1) “لەنێوان دروستبوونی ئادەم تا بەرپابوونی قیامەت هیچ ئاژاوەیەك نیە لە ئاژاوەی دەججال گەورەتر بێت.” (صحيح مسلم)
(2) “لە ئیبن عومەرەوە، پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) باسی دەججالی دەكرد و فەرمووی: خوای گەورە یەك چاو نیە، بزانن كە مەسیحی دەججال یەك چاوی هەیە و چاوی ڕاستی كوێرە لە ترێ ڕەشە دەچێت و دەرتۆقیوه.” (صحيح مسلم. وصحيح البخاري باب وَاذْكُرْ فِي الكِتَابِ مَرْيَمَ)
(3) “پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: “هیچ پێغەمبەرێك نەبووە مەگەر ئوممەتەكەی خۆی ئاگاداركردووەتەوە لە دەججالە كوێرەی درۆزنی یەك چاو. بزانن كە ئەو یەك چاوی هەیە، بێگومان پەروەردگارتان یەك چاو نیە. لە نێوچاوانیدا نووسراوە ك ف ر.” (صحيح مسلم. وصحيح البخاري باب ذكر الدجال)
(4) “بێگومان دەججال یەك چاوە و پێستێكی ئەستوور لەسەر چاویەتی، لە نێوچاوانیدا نووسراوە كافر هەموو بڕوادارێكی خوێندەوار و نەخوێندەوار دەیخوێنێتەوە.” (صحيح مسلم، باب ذكر الدجال)
(5) “دەججال چاوی چەپی كوێرە، بەهەشت و دۆزەخی لەگەڵدایە.” (صحيح مسلم، باب ذكر الدجال)
(6) “شاخێك نان و ڕووبارێك ئاوی لەگەڵدایە.” (صحيح البخاري، باب ذكر الدجال)
(7) “دەججال بەسەر گوێدرێژێكی بەڵەكەوە دەردەچێت، نێوانی هەردوو گوێچكەی هێندەی درێژی حەفتا باڵە.” (مشكاة المصابيح، ص469)
(8) “بێگومان مەسیحی دەججال كوڵەبنە و گەڵبڵاوە و قژ ئاڵۆسكاوە و یەك چاوە و چاوی نیشتووە نە بەتەواوی كراوەتەوە نە تەواو داخراوە.” (مشكاة المصابيح عن أبي داود، باب العلامات بين يدي الساعة)
(9) “دەججال لەناو ئوممەتەكەمدا دەردەچێت و چل دەمێنێتەوە، نازانم چل ڕۆژە یان چل مانگە یان چل ساڵە.” (صحيح مسلم، باب في خروج الدجال ومكثه)
(10) “ئەو لە شوێنێكی بەردەڵانی سەختدا دەردەچێت لەنێوان شام و عێراقدا، بەڕاست و چەپدا مل لە بەدفەڕی دەنێت. ئەی بەندەكانی خوا دامەزراوبن. وتمان ئەی پێغەمبەری خوا چەند لەزەویدا دەمێنێتەوە؟ فەرموی چل ڕۆژ؛ ڕۆژێكی وەك ساڵێكە، ڕۆژێكی وەك مانگێكە، وە ڕۆژێكی وەك هەفتەیەكە، وە باقی ڕۆژەكانی وەك ڕۆژەكانی دیكەتان وایە. وتمان ئەی پێغەمبەری خوا خێراییەكەی چۆنە لە زەویدا؟ فەرمووی وەك بارانێكە بای لە پشتەوە بێت… فەرمان دەكات ئاسمان دەبارێنێت و زەویش دەڕوێنێت، تێپەڕ دەبێت بەلای وێرانەدا دەڵێت گەنجینەكانی خۆت بخەدەرەوە، گەنجینەكانی شوێنی دەكەون وەك چۆن شای هەنگ هەنگەكانی تر شوێنی دەكەون، پاشان پیاوێك بانگ دەكات كە لاشەیەكی پڕی هەیە و لە تافی لاوێتیدایە بەشمشێر لێی دەدات و دەیكات بە دووكەرتەوە.” (صحيح مسلم، باب ذكر الدجال)
(11) “پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: دەججال دێت.. پیاوێكی لێ ڕادەپەڕێت… دەججالیش دەڵێت ئایا ئەگەر ئەمەم كوشت و پاشان زیندووم كردەوە هێشتا گومان لە كارەكە دەكەن؟ دەڵێن نەخێر، ئەویش دەیكوژێت و پاشان زیندووی دەكاتەوە.”
(12) “بێگومان ئەو گەنجێكی قژلوولە.” (مشكاة المصابيح، ص465)
(13) “مەسیحی دەججال لە ڕۆژهەڵاتەوە دێت و ئامانجی مەدینەیە، هەتا لەپشتی كەسێكەوە دادەبەزێت پاشان فریشتەكان ڕووی وەردەگێڕن بەرەو شام و لەوێدا لەناو دەچێت.” (متفق عليه، عن مشكاة المصابيح، باب العلامات بين يدي الساعة)
(14) “چونكە تەمیمی داری كە پياوێكی مەسيحى بوو هات و بەیعەتیدا و موسوڵمان بوو، وە خەونێكی بۆ گێڕاومەتەوە هاوشێوەی ئەوەیە كە من بۆم باس كردوون دەربارەی دەججال، بۆی گێڕامەوە كە لەگەڵ سی پیاوی هۆزی لەخم و جەذام سواری كەشتیيەكی دەریایی بووە و ماوەی مانگێك شەپۆلی دەریا گێژی داون پاشان پەنایان بردووەتە دوورگەیەك لە دەریاكەدا تا خۆرئاوابوون، لە نزیكی كەشتیيەكەوە دادەنیشن و ئینجا دەچنەناو دوورگەكەوە، دەعبایەكی تیسكنی تووكنیان پێ دەگات كە لەبەر زۆری تووكەكەى نازانن پاش و پێشی كامەیە. پێی دەڵێن: ماڵوێران تۆ كێیت؟! ئەویش دەڵێت من (جەساسە)م. دەڵێن جەساسە چیە؟ ئەی خەڵكینە بچن بۆلای ئەو پیاوە كە لە كڵێساكەدایە؛ چونكە زۆر تامەزرۆی دەنگوباسی ئێوەیە. دەڵێت كاتێك ناوی پیاوێكی برد ترساین لێی كە جۆرە شەیتانێك بێت. دەڵێت بەپەلە دەرچووین هەتا چووینە ناو كڵێساكەوە، كاتێك سەیر دەكەین مرۆڤێكی تێدایە كە هەرگیز زەلامی وەهامان نەدیبوو، لە هەموو كەس كەتە و زلەتر بوو، بە توندترین شێوە كۆت و بەند كرابوو، هەردوو دەستی تا گەردنی و هەردوو ئەژنۆی تا قولەپێی بە ئاسن شەتەك درابوو. وتمان ماڵوێران تۆ كێیت؟ وتی ئێوە توانیتان بە دەنگوباسی من ئاشنا بن، باشە پێم بڵێن ئێوە كێن؟ وتیان ئێمە خەڵكانێكین لە نەتەوەی عەرەب، سواری كەشتیيەكی دەریایی بووین و لەكاتی هەڵچوونیدا گیرۆدەی دەریاكە بووین، ماوەی مانگێك شەپۆلی دەریاكە گێژی داین، پاشان لەم دوورگەیەی تۆدا لەنگەرمان گرت و لە نزیكیەوە دانیشتین و پاشان هاتینە ناویەوە و دەعبایەكی تیسكنی توكنمان پێگەیشت كە لەبەر تووك زۆری پاش و پێشی لەیەك جیانەدەكرایەوە. وتمان ماڵوێران تۆ كێیت؟ وتی من جەساسەم. وتمان جەساسە چیە؟ وتی بچن بۆلای ئەو پیاوەی كە لە كڵێساكەدایە؛ چونكە تامەزرۆی دەنگوباسی ئێوەیە. ئێمەیش بەخێرایی بەرەو ڕووی تۆ هاتین و زۆر لێی ترساین و ترساین لەوەی كە جۆرە شەیتانێك بێت. كابرای ناو كڵێساكە وتی هەواڵم پێ بدەن دەربارەی دارخورماكانی “بێسان” وتمان دەربارەی چ شتێكی هەواڵت پێ بدەین؟ وتی دەربارەی دارخورماكانی پرسیارتان لێ دەكەم، ئایا بەر دەگرن؟ پێمان وت: بەڵێ، وتی: بەڵام نزیكە ئیتر بەر نەگرێت. وتی: هەواڵم پێ بدەن دەربارەی دەریاچەی طەبەریيە؟ وتمان دەربارەی چ شتێكی هەواڵت پێ بدەین؟ وتی: ئایا ئاوی تێدایە؟ وتیان: بەڵێ ئاوی زۆرە. وتی: بەڵام نزیكە ئاوی تێدا نەمێنێت. وتی: هەواڵم پێ بدەن دەربارەی كانیاوی (زوغەڕ)، وتیان دەربارەی چ شتێكی هەواڵت پێ بدەین؟ وتی ئایا ئەو كانیاوە ئاوی تێدایە؟ وە ئایا خەڵكەكەی كشتوكاڵی پێ دەكەن؟ وتمان: بەڵێ ئاوی زۆرە و خەڵكەكەیشی كشتوكاڵی لەبەرا دەكەن. وتی: هەواڵم پێ بدەن دەربارەی پێغەمبەری ئوممیەكان، چی كرد؟ وتیان لە مەككە دەرچووە و لە مەدینە نیشتەجێیە. وتی: ئایا عەرەب جەنگی لەگەڵدا دەكەن؟ وتمان: بەڵێ، وتی چی پێ كردن؟ پێمان وت: سەركەوت بەسەر ئەو عەرەبانەی كە لێیەوە نزیكن و ئەوانيش گوێڕایەڵی بوون. پێی وتن جا وابوو؟ وتمان: بەڵێ. وتی بزانن چاكترە بۆیان كە گوێڕایەڵی بن، وە منیش پێتان دەڵێم كە من كێم. من مەسیحی دەججالم، وە نزیكە كە مۆڵەتی دەرچوونم پێ بدرێت و دەرچم و بە زەویدا بگەڕێم و لە ماوەی چل شەودا هیچ ئاوەدانیيەك نەمێنێتەوە كە پێیدا نەگەڕێم جگە لە مەككە و مەدینە، ئەو دوو باژێڕە لە من قەدەغەن، هەركاتێك بمەوێت بچمە یەكێكیان یان هەردانەیەكیان فریشتەیەك بە شمشێرێكی ڕووتەوە ڕووبەڕووم دەبێتەوە و بەرهەڵستم دەوەستێت، وە لە هەموو سەرە ڕێگایەكیدا فریشتە وەستاون و پاسەوانی دەكەن.” (صحيح مسلم، بەرگی 2، باب في خروج الدجال ومكثه في الأرض)
ئەمە ئەو فەرموودانە بوو كە سەبارەت بە دەججال هاتوون لەگەڵ بوونی جیاوازی و دژیەك تێیاندا، زۆربەی زانایان باوەڕیان وابووە كە ئەم دەنگوباس و قسانەی پێشینان مانا ڕووكەشیيەكانیان وەردەگیرێت. لەڕاستیدا لەمەدا نەیانپێكاوە، بەڵكو ئەمانە تەنھا كۆمەڵێك مەجاز و ئیستیعارە و تەمسیلن و هەندێكیان دروستكراون بەو بەڵگەیەی كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و هاوەڵەكان ئیبن صەيیادیان بە دەججالی پەیماندراو ئەژمار دەكرد، لەمبارەيەوە ئەم ڕیوایەتانەی خوارەوە هاتوون:
(1) كاتێك كاروباری ئیبن صەیياد سەریـھەڵدا، عومەر (رضي الله عنه) وتی: ئەی پێغەمبەری خوا وازم لێ بھێنە با بدەم لە گەردنی. ئەویش (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: “ئەگەر دەججال بێت ئەوا زاڵ نابیت بەسەریدا، وە ئەگەر ئەویش نەبێت ئەوا كوشتنی هیچ خێرێكی تێدا نیە بۆ تۆ.” (صحيح البخاري، بەرگی 1، وصحيح مسلم، بەرگی 2، باب ذكر ابن صياد)
(2) لە جابرەوە، ئافرەتێكی جوولەكە لە مەدینە كوڕێكی بوو كە یەك چاوی هەبوو، وە كەڵبەكانی دەرهاتبوو، پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ترسا كە ئەم مناڵە دەججال بێت… بەردەوام پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دەترسا كە ئەو مناڵە دەججال بێت.” (مشكاة المصابيح عن شرح السنة)
(3) لە موحەممەدی كوڕی مونكەديرەوە وتی جابرم بینی سوێندی دەخوارد بە خوا كە ئیبن صەیياد دەججالە، منیش پێم وت: ئایا سوێند بە خوا دەخۆیت؟ وتی من عومەرم بینی لای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەسەر ئەمە سوێندی دەخوارد و پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) نكوڵی لێ نەدەكرد.” (صحيح مسلم)
(4) لە نافعەوە وتی ئیبن عومەر لە ڕێگەی مەدینە گەیشت بە ئیبن صەیياد قسەیەكی پێ وت تووڕەبوو، پیشی خواردەوە هەتا بەتەواوەتی قڕوقەپ بوو. ئینجا ئیبن عومەر چوو بۆلای حەفصە و ئەم هەواڵەی پێگەیاند، ئەویش وتی: ڕەحمەتی خوات لێ بێت چیت دەوێت لە ئیبن صەیياد؟ ئایا نازانیت كە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: “دەججال بەهۆی ئەوەی كە زۆر بەتوندی تووڕە دەبێت ئەو زنجیرانە دەپسێنێ كە پێی بەستراوەتەوە و دەردەچێت.” (صحيح مسلم، باب ذكر ابن صياد)
(5) لە نافعەوە وتی ئیبن عومەر دەیگوت: “سوێند بە خوا گومانم نیە كە مەسیحی دەججال ئیبن صەیيادە.” (مشكاة المصابيح، ص479)
(6) لە ئەبو سەعیدی خودریيەوە وتی: بە ياوەرى ئیبن صەیياد چووم بۆ مەككە، پێی وتم هەندێ خەڵكم پێ گەیی دەیانگوت گوایە من دەججالم، ئایا تۆ نەتبیستووە لە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دەیفەرموو: دەججال ناچێتە ناو مەدینە و مەككەوە؟ وتم: با بیستوومە. وتی: ئەوەتا من لە مەدینە لەدایكبووم و ئێستایش دەمبینی بەرەو مەككە دەچم.
ئێستا ئێمە لەو كەسانە دەپرسین كە باوەڕیان بەوە هەیە كە دەبێت دەججال بە نیشانە ڕووكەشیيەكانیەوە دەربكەوێت، بۆچی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و هاوەڵەكان لە پرسی ئیبن صەیياددا گومانیان هەبوو تەنانەت هەندێكیان بەدڵنیاییەوە سوێندیان خوارد بە خوا كە ئەو دەججالە؟ ئایا ئەو سیفەتانەی دەججال كە باسكراون هەمووی لە ئیبن صەیياددا بوونیان هەبووە؟ ئایا مردووی زیندوو كردووەتەوە؟ وە لە ئاسمانەوە بارانی باراندووە و گەنجینەكانی زەوی شوێنی كەوتن، وە هەندێ كەسی خستەناو ئاگرەوە و هەندێكیش بۆ ناو بەهەشت، وە شاخێك لە نان و ڕووبارێك لە ئاوی لەگەڵدا بوو؟ وە ئایا پیتەكانی ك.ف.ر لە نێوچاوانیدا نووسرابوو؟ ئەگەر ئەم نیشانانەی تێدا نەبووە ئیتر چۆن هەندێ لە هاوەڵان دڵنیابوون كە ئەو دەججالی پەیماندراوە؟ لەمەوە دەسەلمێنرێت كە ئەم بابەتانە مانا ڕواڵەتیيەكانیان وەرناگیرێت، هەربۆیە هاوەڵەكان دوودڵ بوون لە كاروبارەكانی [ئیبن صەییاد]، بەڵكو ئەم بابەتانە تەنـھا بریتی بوون لە حاڵەتە كەشفیيەكان كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بەیانی كردووە بەو شێوەيەی كە بینیویەتی كە پێویستە ڕاڤە و لێكدانەوەیان بۆ بكرێت، وە بەوپێیەی كە ئیبن صەیياد لە ڕۆژگارەكانی سەرەتای ژیانیدا هەندێ كاروباری سەیری چەواشەكارانەی پیشانداوە بەهۆی هەندێ لە شەیتانەكانەوە و خەڵكی بەهۆیانەوە تووشی ئاژاوە بوون، بۆیە ناوینراوە دەججال، بەڵام پاش ئەوە موسوڵمان بووە و وازی لەو ڕێگە شەیتانیە هێناوە و لەسەر ئایینی ئیسلام كۆچی دوایی كردووە.
وە خەڵكانێك هەن كە ڕیوایەتەكانی پەیوەست بە دەججال بەیەكجاری ڕەتدەكەنەوە لەبەر بوونی ناكۆكی و دژواربوونی ڕێككەوتن لەنێوانیاندا، لەوانە زانای گەورە موحەممەد فەرید وەجدی (سەرنووسەری گۆڤاری “نور الإسلام” زمانحاڵی پێشووی ئەزهەر) پاش باسكردنی ئەو فەرموودانەی كە پەیوەستن بە دەركەوتنی دەججالەوە، دەڵێت:
“لەمبارەیەوە بۆچوونی ئێمە ئەوەیە كە ئەو كەسەی چاوێك بەم فەرموودانەدا بگێڕێت لەیەكەم ساتەوە پەی بەوە دەبات كە قسەگەلێكی هەڵبەستراون و بۆ مەبەست گەلێكی جۆراوجۆر كەسانی درۆهەڵبەست داویانەتە پاڵ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) یان بۆ تێكدانی بیروباوەڕی خەڵكی یاخود بۆ نزمكردنەوەی پایەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەبەرچاوی ئەهلی ڕەخنە و توێژینەوەدا، ئەم قسانە ئەگەر بدرێنە پاڵ هەركەسێك لە پایەی دادەبەزێنێت چجای بدرێتە پاڵ پێشەوا و خاتەمی پێغەمبەران؟ لە زۆر ڕووەوە ئەم قسانە سووك و بێ نرخن كە مشتومڕ هەڵناگرێت:
(یەكەمیان) ئەم قسانە لە ئەفسانەی پڕوپووچ دەچن، ئاخر پیاوێك لەسەر دووقاچ بڕوات بە ڕێگەدا و بە وڵاتاندا بگەڕێت و خەڵكی بانگ بكات بۆ پەرستنی خۆی، وە بەهەشت و دۆزەخی لەگەڵدا بێت بە ئارەزووی خۆی خەڵك بخاتە ناویانەوە، هەموو ئەم بابەتانە ناچنە عەقڵەوە؛ وە پێغەمبەر لەوە بەڕێز و مەزنترە شتانێك بڵێت كە بە ئاشكرا ژیری مرۆڤ هەڵیان دەوەشێنێتەوه، ئەگینا كامە بەهەشت و دۆزەخەكەیەتی كە بۆ هەركوێیەك بڕوات شوێنی دەكەون؟ ئایا هەردووكیان بەچاو دەبینرێن یان خەیاڵین؟ ئەگەر بەچاو دەبینرێن ئایا بەهەشتەكەی پێكھاتووە لە كۆشكی بڵند و باغاتی ڕازاوە و جوان وەك خەڵكی لە مانای وشەكەوە لێی تێدەگەن؟ ئەگەر بەو شێوەیەیە؛ ئەوا چۆن ئەو كۆشك و باغاتە لەگەڵیدا دەڕۆن بۆ هەركوێیەك بڕوات؟ ئایا ئاگرەكەی تەنوورێكی گەورەیە و بە خەڵك و بەرد تین و تاوی سەندووە بەگوێرەی تێگەيشتنی خەڵكی بۆ ئەم وشەیە؟ ئایا ڕاستە ئەم جۆرە بابەتانە لەو بابەتانەن كە عەقڵی مرۆیی وەریبگرێت لەكاتێكدا خوای گەورە جیاكردنەوەی شتی شیاو لە شتی ئەستەمی پەیوەست كردووە پێیەوە و كردوویەتی بە هۆكاری جیاكردنەوەی نێوان حەق و باتڵ؟ وە ئەگەر بوترێت بەهەشت و دۆزەخەكەی خەیاڵین، ئایا شوێنكەوتووی خۆی دەكوژێت بۆئەوەی ڕۆحەكەی ڕەوانەی بەهەشت بكات یان بەڵێنی بەهەشتەكەی پێ بدات پاش مردنی كە دەربارەی هاتووە؛ شوێنكەوتووی خۆی هەڵدەداتە بەهەشتەكەیەوە دەبینێت ئاگرە و ئاگرەكەیشی بەهەشتێكە پڕە لە سەوزایی و سێبەر، وە هەردووكیان لەگەڵیدا دەڕۆن بۆ هەركوێیەكك بڕوات؟ وەك بینیت بەگوێرەی ژیری مرۆڤ ئەمە نەگونجاوە.
(دووەمیان) چۆن دەچێتە عەقڵەوە كە كابرایەكی كوێری یەك چاو لەسەر ناوچەوانی نووسرابێت كافر و خوێنەوار و نەخوێندەوار وەكو یەك بیخوێننەوە، لەناو خەڵكدا ڕاست بێتەوە و بانگیان بكات بۆ پەرستنی خۆی و پاشان بانگەوازەكەی برەو پەیدا بكات و گوێی لێ بگیرێت؟ چ مرۆڤێك بەو ڕادەیە عەقڵی دواكەوتووە باوەڕی بە خوایەتی كابرایەكی دیمەن شێواو بكات كە لە نێوچاوانیدا بە پیتی گەورە نووسرا بێت كافر، لەناو چ نەوەیەك لە نەوەكانی خەڵك ئەم جۆرە بانگەوازە برەوی دەبێت؟ هەڵبەت عەرەب گومانیان هەبوو لە كاری پێغەمبەران و بەهۆی لووتبەرزیيەوە شوێنی پیاوێك نەدەكەوتن كە لەسەر دوو قاچ دەڕۆی بە ڕێگادا و پێیان خۆش بوو خوا لە ئاسمانەوە فریشتەیان بۆ ڕەوانە بكات وەك لەدەقی قورئاندا هاتووە، وە نەتەوەكانی تريش تەنانەت لە دێرینترین سەردەمەكانی مێژوودا لووتبەرزیيان نواندووە و شوێن كەسێكی وەكو خۆیان نەكەوتوون و پێیان خۆش بووە كە پێغەمبەر لە جیھانێكی ترەوە ڕەوانە بكرێت بۆ سەریان وەك دیسان لە دەقی قورئاندا هاتووە، دەی ئەو نەتەوانە كامانەن كە بۆیان نووسراوە بە پیاوێكی كوێری یەك چاو تاقیبكرێنەوە كە لە نێوچاوانیدا وشەی كافر نووسرا بێت و باوەڕ بكەن كە خوایە.
(سێيەم) بۆچی قورئان دەربارەی ئەم مەسیحی دەججالە هیچ شتێكی باس نەكردووە لەگەڵ مەترسی كارەكەی و گەورەیی ئاژاوەكەی وەك لەو فەرموودە هەڵبەستراوانەوە دەردەكەوێت، ئایا ڕێی تێدەچێت قورئان باسی دەركەوتنی دەعباكە بكات، بەڵام باسی دەركەوتنی ئەم دەججالە نەكات كە بەهەشت و دۆزەخی لەگەڵدایە و خەڵكی تاقیدەكاتەوە پێیان.
(چوارەمیان) بێگومان هەڵبەستراویی و درۆبوونی ئەم فەرموودانە بە وردبوونەوە لەو فەرموودە درێژە دەزانرێت كە دراوەتەپاڵ نەواسی كوڕی سەمعان كە بەرزی كردووەتەوە بۆ لاى پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) كە فەرموودەیەكە پێشبینی ئەوە دەكات كە دەججال لە زەویە بەردەڵانەكەی نێوان شام و عێراقەوە دەردەچێت و كارگەلێكی سەرسوڕهێنەر دەكات و پاشان عیسای پێ دەگات هتد… ئەگەر بەچاوێكی ڕەخنەگرانەوە تەماشای ئەم چیرۆكە بكەیت؛ ئەوا هیچ گومانێكت نامێنێت لەوەدا كە دروستكراوە و كەسێك هەڵیبەستووە جیاكاری ناكات لە نێوان شیاو و ئەستەمدا، وە لە نێوان سوننەتەكانی خوا لە دروستكراوانیدا و ئەو پڕوپووچانەی لە خەیاڵەوە لەدایك دەبن، بەڵام بەڵگەی هەستپێكراو لەسەر پووچی ئەم فەرموودەیە ئەوەیە كە ئەو كەسەی دروستی كردووە بەهۆی ئەو كورتبینیەی كە هەیبووە وای خەیاڵ كردووە كە چەكی شەڕكردنی خەڵكی هەتا بەرپابوونی قیامەت بریتی دەبێت لە تیـروكەوان و تیردان، وە نەیزانیوە كە حەوت سەدە بەسەر دروستكردنی ئەم فەرموودەیەدا تێناپەڕێت مەگەر بارووت و تفەنگ پەیدا دەبێت، وە شەش سەدەی تر تێناپەڕێت مەگەر تیـروكەوان ناویان نامێنێت، تۆپ و نارنجۆك و دووكەڵی ژەهراوی و گازی بڵێسەدار و تی ئێن تی و ئەو بۆمبانەی لە فڕۆكەوە دەخرێنە خوارەوە هتد پەیدا دەبن، هەموو ئەمانەی نەزانیوە، بەڵكو وایزانیوە كە چەكی شەڕكردن لە سەردەمی كۆتاییدا وەك ئەو چەكە وایە كە لە سەردەمی خۆیدا هەبووە، دوای ئەم بەڵگەيە هیچ بەڵگەیەكی دیار و ئاشكرا پێویست ناكات لەسەر ئەوەی كە ئەم فەرموودەيە هەڵبەستراوە، وە ئەو كەسەی وەحی بۆ دەكرێت لەوە گەورەترە كە بكەوێتە ئەم جۆرە هەڵە گەورانەوە…. خوێنەر لەوەی كە ڕابورد دەربارەی هەموو ئەو فەرموودانە ئەوە دەبینێت كە خاڵین لە ڕۆحی پێغەمبەرایەتی. هیچ شتێك نە لە قورئانەوە و نە لە ڕێگەی ئاماژەوە پشتگیری ئەم فەرموودانە ناكات. دروست نیە بۆ كەسی ژیر كە پشت ببەستێت بەم جۆرە فەرموودە هەڵبەستراوانە؛ چونكە وەرگرتنیان مانای دواكەوتوویی عەقڵە و ئايين بەرەو ڕێبازی خورافیات و گومڕایی دەبات، وە فەرمان كراوە بە موسوڵمانان كە لە هەموو شتێكدا پشكنین بكەن بۆ ڕاستی، وە هەموو قسەیەك وەرنەگرن ئەگینا ئايين و عەقڵ دەداڕوخێن.” (دائرة المعارف للقرن العشرين، بەرگی 8، لا 800)
ئەمە وتەی زانای مەزن موحەممەد فەرید وجدی بوو بەڵام ئێمە بە تەواوەتی تەبا نین لەگەڵیدا. وە ئێمە خوا یار بێت گونجان دەخەینە نێوان ئەم فەرموودانە و قورئانی پیرۆز بە ڕاڤەكردنی هەندێ وشە كە هەردەبێت ڕاڤە بكرێن؛ چونكە پێكهاتوون لە خەون و حاڵەتی كەشف كە پێویستیان بە لێكدانەوە هەیە و مانای ڕواڵەتی واژەكانیان وەرناگیرێت، بەڵام شتێكی بەڵگەنەویستە باوەڕیان بەوەی كە دەججال دەرناچێت باوەڕێكی پووچە؛ چونكە پێچەوانەی كۆمەڵێك فەرموودەی موتەواتیری ڕاستە كە هیچ ڕێگەیەك نیە بۆ ڕاكردن لێیان، دیارە باوەڕی دەركەوتنی دەججال و ئاژاوەكانی لە سەرەتاكانی ئیسلامەوە هەتا ئەم ڕۆژگارەی ئەمڕۆمان باوەڕێكی بەناوبانگە. تەنانەت پێشەوا بوخاری و فەرموودەناس و توێژەرە گەورە هاوشێوەكانی شایەتیان داوە لەسەر ئەمە، وە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) هۆشداری داوە بە موسوڵمانان لە ئاژاوەی دەججال تەنانەت كاتی باسكردنی كوڵمەكانی سوور هەڵگەڕاون و بە گەورەترین ئاژاوە ئەژماری كردووە بەجۆرێك دەفەرموێت: “لە نێوان دروستبوونی ئادەم تا بەرپابوونی قیامەت ئاژاوەیەك نیە گەورەتر بێت لە ئاژاوەی دەججال.” “مَا بَيْنَ خَلْقِ آدَمَ إِلَى قِيَامِ السَّاعَةِ خَلْقٌ أَكْبَرُ مِنَ الدَّجَّالِ.” (صحيح مسلم) بەهەمان شێوە هەموو پێغەمبەرێك هۆشداری داوە بە گەلەكەی خۆی دەربارەی ئاژاوەی دەججال وەك پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) باسی كردووە: “هیچ پێغەمبەرێك نیە مەگەر گەلەكەی خۆى ئاگادار كردووەتەوە لێی.” ئیتر ناكرێت ئێمە نكوڵی بكەین لە بوونی دەججال و ئاژاوە و خراپەكاریەكەی لەسەر زەویدا لەبەرئەوەی كۆمەڵێك فەرموودەی زۆر لە كتێبی سەحیحەكاندا لەمبارەيەوە هەيە. ﴿لِكُلِّ نَبَإٍ مُسْتَقَرٌّ﴾ واتە: “بۆ هەموو هەواڵێك كاتێكی دیاریكراو هەیە.”
وەرگرتنی مانای ڕواڵەتی ئەو فەرموودانەی كه پەیوەستن به دەججالەوە
بێگومان ئەگەر مانای ڕواڵەتی ئەو سیفەتانەمان وەرگرت كه تایبەتن به دەججال؛ ئەوا پەلكێشمان دەكەن بۆ هاوەڵدانان بۆ خوا و لەناوبردنی یەكتاپەرستی، ئایا دەگونجێت كه كافرێكی نەفرەت لێكراو بەشداری لەگەڵ خوادا بكات له سیفەتەكانیدا و بمرێنێت و زیندووبكاتەوە و دەستكاری مەلەكووتی ئاسمان و زەوی بكات به ئارەزووی خۆی، بەهەشت و دۆزەخی لەگەڵدا بێت و به توانایەكی تەواوەتی سەوزایی و وشكانی بەڕێوە ببات بۆ ماوەی چل ساڵ تەنانەت گەنجینەكانی زەوی شوێنی بكەون و هەوری ئاسمان و ئاوی دەریا گوێڕایەڵی فەرمانەكانی ئەو بن، وە به فەرمانی ئەو زەوی شۆرەكات سەوزایی لێ بڕوێت و ڕەونەقی خۆی پیشان بدات، وە خەڵكی كڕنووشی بۆ بەرن! پەنا ئەگرین به خوا لەم شته بێ مانایانه، وە پاكی و گەورەیی بۆ خوا لەوەی كه دەیكەن به هاوبەشی! نەخێر، بەڵكو ئەمانه بریتین له كەشف و خەون و خوازە كه مانا ڕواڵەتییەكانیان وەرناگیرێن.
وە ئاشكرا و بەڵگەنەویستە كە پێغەمبەران خۆیان غەیب نازانن مەگەر پاش ئەوەی خوای گەورە ئاگاداریان بكات لێی، وە بەو ئەندازەیەی كە هەواڵیان پێ دەدات، وەك لە دەقی ئەم ئایەتانەدا باس كراوە: خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: ﴿وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ﴾ واتە: “وە هیچ شتێك لە زانستی ئەو نازانن مەگەر خۆی ویستی لێی بێت.” (سورة البقرة)
﴿عَالِمُ الْغَيْبِ فَلَا يُظْهِرُ عَلَى غَيْبِهِ أَحَدًا (*) إِلَّا مَنِ ارْتَضَى مِنْ رَسُولٍ﴾ واتە: “لە نەدیار ئاگادارە و نهێنی خۆى بۆ كەسێك ئاشكرا ناكات مەگەر بۆ پێغەمبەرێك كە لێی رازی بێت.” (سورة الجن).
﴿قُلْ لَا أَقُولُ لَكُمْ عِنْدِي خَزَائِنُ اللَّهِ وَلَا أَعْلَمُ الْغَيْبَ وَلَا أَقُولُ لَكُمْ إِنِّي مَلَكٌ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَى إِلَيَّ﴾ واتە: “ئەی موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: من پێتان ناڵێم خەزێنەكانی خوا لای منە، وە شتی نـهێنیش نازانم وە پێتان ناڵێم من فریشتەم، شوێنی هیچ ناكەوم ئەوە نەبێ سرووش و نیگا كراوە بۆم.” (سورة الأنعام)
لەم ئایەتانەوە دەسەلمێنرێت كە زانینی غەیب تایبەتە بە خوای گەورە و پەیوەست نیە بە خودی پێغەمبەرێك لە پێغەمبەران مەگەر خوا ئاگاداری بكات لێی، وە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ئەو هەواڵە غەیبیانەی به خەڵكی ڕاگەیاندووە هەر بەو شێوەیەی كه له خواوە وەریگرتوون و بەو ئەندازەیەی كه فەرمانی پێكراوە، وە بەو پێیەی كه پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) زانیاری دراوەتێ دەربارەی دەججال بەشێوەی كەشف و خەون، بۆیە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) له بەرامبەر خەڵكیدا دیمەنه كەشفییەكانی بەڕوونی باسكردووە بەو شێوەیەی كه بینیویەتی، وە لەبەرئەوەی كه خوازە و دوونيازی (الاستعارة والكنایة) له كەشفەكاندا زاڵه، كاتێك لێكدانەوەیان بۆ دەكرێت، مانا ڕواڵەتییەكانیان وەرناگیرێت بۆیە ئێمەش ناچارین كه لێكدانەوە بكەین، وە كۆمەڵێ فەرموودەمان لایه كه بەڵگەن لەسەر ئەوەی هەواڵەكانی پەیوەست به دەججال بەشێكن له كەشفەكانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، لەوانه:
(1) ڕۆژێكیان پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەناو خەڵكیدا باسی مەسیحی دەججالی دەكرد… ئەمشەویش له خەونمدا لەلای كەعبەدا بووم كه تەماشام كرد پیاوێكی گەنم ڕەنگ لەلامدا بوو تا بڵێی گەنم ڕەنگێكی زۆر زۆر جوان بوو، له پیاواندا گەنم ڕەنگی وا جوان نەبینراوە، پرچێكی زۆر جوانی هەبوو دەیدا لە ناوشانی، بەجوانی پرچەكەی داهێنا بوو، سەری ئاوی لێ دەتكا وەك له گەرماو دەرچووبێت ئاوا پاك و خاوێن بوو، هەر دوو دەستی لەسەر شانی دوو پیاو دانابوو تەوافی ماڵی خوای دەكرد، پرسیم ئەمه كێیه؟ وتیان: ئەمه عیسای كوڕی مەریەمه، له پاشان پیاوێكم بینی قژ لوولی قژبژ و ئاڵۆسكاو بوو چاوی ڕاستی كوێر بوو، له هەموو كەسێ زیاتر شێوەی له كوڕی (قَطَن) دەچوو هەردوو دەستی لەسەر هەردوو شانی پیاوێ دانابوو، تەوافی ماڵی خوا (كەعبە)ی دەكرد، وتم: ئەمه كێیه؟ وتیان: مەسیحی دەججاله.”
(2) “جارێك نووستبووم كه تەماشام كرد تەوافی كەعبە دەكەم… پیاوێكی سوور لەوێیه.. وتم: ئەمه كێیه؟ وتیان: ئەمە دەججاله.” (صحيح البخاري، بەرگی 2، لا 150، كتاب بدء الخلق، باب واذكر في الكتاب مريم. ومسلم، بەرگی 1، لا 82، باب ذكر المسيح ابن مريم والمسيح الدجال)
(3) فەرموودەكەی نەواسی كوڕی سەمعان وەك ئەوەی بیچوێنم (بیشوبهێنم) به عەبدولعوززای كوڕی قطَن. (مسلم، بەرگی 2، باب ذكر الدجال وصفته، لا 515)
ئەوەی بیربكاتەوە له كۆمەڵەواژەی ئەم فەرموودانەی كه باسكران بانگەشەكەی ئێمه پەسەند دەكات؛ چونكه واژەكانی “وەك ئەوەی بیچوێنم به عەبدولعوززای كوڕی قطن”، “ئەمشەو له خەونمدا لای كەعبه بووم”، “جارێك نووستبووم” به ئاشكرا ئەوە ڕادەگەیەنن كه ئەمانه خەونی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بوون.
لەڕاستیدا ئەو سیفەتانەی دەججال كه له فەرموودەكاندا هاتوون هەموویان دیمەنه كەشفییەكانن كه بەشێوە فیزیكی و بەرجەستەییەكان نمایش كراون بۆ پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم)، وە زانای گەورە مەلا عەلی قاری زەینی بۆ ئەم مەبەسته چووە كه دەڵێت: “توریبيشی دەڵێت: گەڕانی دەججال به دەوری كەعبەدا لەگەڵ ئەوەی كه كافرە بەوە تەئویل دەكرێت كه ئەمه خەونی پێغەمبەرە (صلی الله علیه وسلم) یان له حاڵەته كەشفەكانییەتی و ڕاڤە دەكرێت بەوەی كه عیسا (علیه السلام) بەو شێوە جوانەی كه دادەبەزێت پێیەوە به دەوری ئاییندا دەگەڕێت بۆ ڕاگرتنی كاروبارەكانی و چاككردنی خراپەكاری و گەندەڵیەكانی، وە دەججالیش بەو شێوە بێزراو و ناشرینەی كه پێیەوە دەردەكەوێت به دەوری ئاییندا دەسووڕێتەوە. كه گەندەڵی و خراپەكاری و خواری و خێچی دەوێت بۆ ئەم ئايینه.” (المرقاة شرح المشكات، بەرگی 5، باب علامة بين يدي الساعة).
خەونەكەی تەمیمی داری
پێشتر ڕوونمان كردەوە هەموو ئەوەی كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێشبینی كردووە دەربارەی دەججال بەشێوازی كەشف بووە و، ئێستایش دەمانەوێت ناوەڕۆكی چیرۆكی تەمیمی داری ڕوون بكەینەوە.
بزانە ئەم چیرۆكە بە هيچ شێوەیەك ناگونجێت لەگەڵ ئەو فەرموودانەی سەحیحی موسلیم كە دەرحەق بە ئیبن صەیياد هاتوون كە دەڵێن ئەو دەججالی پەیماندراو بووە. كاتێك بە وردی سەرنج دەدەین لە چیرۆكەكەی تەمیمی داری بۆمان ڕوون دەبێتەوە كە خەونی خۆیەتی نەك فەرموودەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، چیرۆكەكە چەند بابەتێكی تێدایە كە بانگەشەكەی ئێمە دەسەلمێنێت:
(1) بێگومان كۆمەڵێك دەنگوباسی غەیبی تێدایە و ناكرێت دەججالی درۆزن توانای ڕاگەیاندنی هەواڵەكانی داهاتووی هەبێت لە كاتێكدا خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: ﴿وَمَا كَانَ اللهُ لِيُطْلِعَكُمْ عَلَى الْغَيْبِ وَلَكِن اللهَ يَجْتَبِي مِن رسُلِهِ مَن يَشَاء﴾ واتە: “خوا جیهانی شاراوەتان نیشان نادات، بەڵكو خوا لە پێغەمبەرەكانی كەسانێك هەڵدەبژێرێت كە بیەوێت.” (سورة آل عمران)
یەكێك لەو هەواڵانەی دەججال ئەوەیە كە دەردەچێت و هەموو سەرزەوی داگیر دەكات و زاڵ دەبێت بەسەر هەموو وڵاتاندا جگە لە مەككە و مەدینە، وە دارخورمای بێستان بەر ناگرێت و ئاوی دەریاچەی طەبەریە وشك دەكات و دەچێت بە ناخی زەویدا، هتد. بڕوانە چۆن دەججال كۆمەڵێك هەواڵی غەیبی ڕادەگەیەنێت كە ڕاست و ڕوونن و لەگەڵ واقیعدا یەكدەگرنەوە وەك ئەوەی خوای گەورە وەحی بۆ كردبێت لەكاتێكدا خوای گەورە تەنـھا پێغەمبەرەكانی خۆی ئاگادار دەكات لە غەیب.
(2) ئەستەمە دەججال فەرمان بكات بە خەڵك كە گوێڕایەڵی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بكەن وەك بەڕاشكاوی دەججال دەڵێت: “بزانن ئەوە خێری تێدایە بۆ ئەوان كە گوێڕایەڵی پێغەمبەر بكەن.” بێگومان دەججال كافرە و ئایین تێكدەدات و گوێڕایەڵی خوای گەورە ناكات. ئیتر چۆن دەججال دەڵێت بۆ خەڵكی ئەوە باشە كە گوێڕایەڵی ئەو پێغەمبەرە عەرەبیە ئوممیە بكەن.
(3) ئاخاوتنی ئاژەڵ لەگەڵ مرۆڤدا لە حاڵەتی بێداریدا كارێكی ئەستەمە، بەڵام ئەوەتا لەم ڕووداوەدا دەعبایەك قسە دەكات لەگەڵ خەڵكیدا.
(4) تەمیمی داری خۆی ئەوە دەڵێت كە سواری بەلەمێك بووە لەگەڵ سی پیاوی تردا، بەڵام باسی یەك كەسیانی نەكردووە لەم ڕووداوە سەیرەدا، بەڵكو ناو و نیشتیمانی ئەوانی نەزانیوە و وە نەشی زانیوە لە چ شوێنێكەوە هاتوون و بۆ كوێ دەڕۆن.
(5) گومانی تێدا نیە كە ئەوروپیەكان هەموو سەرزەوییان داپۆشیوە و لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا بڵاوەیان كردووە و هەموو دورگە و چۆڵەوانیەكانیان پشكنیوە تەنانەت نەخشەی هەموو زەوییان كێشاوە و هیچ پارچەیەكیان لە پارچەكانی بەجێنەهێشتووە، دەی ئەو دورگەیە لە كوێدایە كە تەمیمی داری و هاوڕێكانی پێیگەیشتن و ئەوروپیيەكان بە پاپۆڕی گەورەی هەڵم پێینەگەيشتوون؟
هەموو ئەم قەرینانە ئەو ڕاستیە دەسەلمێنن كە خەونەكەی تەمیمی داری كۆمەڵێك خوازە دەگرێتە خۆی، وە تەئویلی دەرچوونی دەججال ئەوەیە كە كۆمەڵێكی درۆزن لە مەسيحييەكان لە ئاخرە زەماندا پەیدا دەبن.
لەبەرئەوە تەمیمی داری لە سەردەمی پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) لە خەوندا لە جیھانی وێنە و نموونەدا دەججالی بینیوە بە زنجیری ئاسن قاچەكانی تاكو قولەپێی بەستراونەتەوە و دەستەكانیشی بە گەردنیەوە شەتەك دراون لە كڵێسایەكدا. بەهەمان شێوە مەسيحييەكان لە سەردەمی سەرەتاكانی ئیسلامدا بەزیو و دۆڕاو بوون، وە بەدەست بەستراوی لە كڵێساكاندا دانیشتبوون. ئینجا پاش هەزار و دوو سەد ساڵ دەرچوون و خوا كۆت و زنجیرەكانی لەسەریان هەڵگرت و پۆشاكی زانستی زەمینی كردە بەریان وەك تاقیكردنەوەیەك لەلایەن خۆیەوە، پاشان بەدەست كراوەییەوە هەموو ئاژاوەیەكیان لەسەر زەویدا بڵاوكردەوە وە فەرموودەی “نیشانەكان دوای دوو سەد.” ئاماژەیە بۆ دەرچوونیان، وە مەبەست لە دوو سەد بریتیە لە دوو سەد پاش هەزار لە سەردەمی پێغەمبەرەوە (صلی الله علیه وسلم).
زانای پایەبەرز مەلا عەلی قارى دەڵێت: دەگونجێت كە پیتی ئەلف و لام لە وشەی (المائتین) بۆ عەهد بێت واتە پاش دوو سەد پاش هەزار كە كاتی دەركەوتنی مەهدی و دەرچوونی دەججالە.”
دەججالی تەمیمی داری و ئیبن صەیاد هیچیان زیندوو نین
بێگومان زاناكانی پێشین بۆچوونی جیاوازیان هەبووە دەربارەی پرسی دەججال كە لە سەردەمی كۆتاییدا دەردەكەوێت: دەججال ئیبن صەیيادە یان ئەوەیە كە تەمیمی داری بینیویەتی، بەڵام ئێمە دەڵێین چيرۆكی تەمیمی داری تەنھا خەونێك بووە و پێویستی بە لێكدانەوە هەیە. وەلێ ئیبن صەیاد لە فەرموودەكانی موسلیمەوە دەردەكەوێت كە موسوڵمان بووە، تەنانەت دەوترێ حەجی ماڵی خوای كردووە و لە مەدینە مردووە و موسوڵمانان نوێژیان لەسەر كردووە. (راجع المرقاة، بەرگی 5، لا 213) بەڵێ لە تەمەنى مناڵیەوە كۆمەڵێك كاری لێ دەركەوت كە هەست بەوەدەكرا ئەم كەسە دەججال بێت، لەبەرئەوە هاوەڵەكان گومانیان وابوو كە ئەو دەججالی پەیماندراوە، گریمان ڕیوایەتەكەی تەمیمی داری خەونی خۆی نەبووە و بە ئاشكرا دەججالی بینیوە كە كۆت و زنجیركراوە، وە ئیبن صەیاد نەمردووە و بەڵكو لە شوێنێكی نادیاردا خۆی حەشار داوە، بەڵام ئەم فەرموودە ڕاستانەی خوارەوە ئەم تیۆرە پووچ دەكەنەوە و دەیسەلمێنن دەججالی جەسساسە و ئیبن صەیياد هەردووكیان مردوون پاش سەد ساڵ لە سەردەمی پێغەمبەرەوە (صلی الله علیه وسلم):
(1) عەبدوڵـڵا پێی وتم: شەوێكیان پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) نوێژی خەوتنانی بۆ كردین، پاشان ڕووی وەرگێڕا بەرەو لای ئێمە و فەرمووی: ئاخۆ زانیوتانە كە لەم شەوەی ئێوەوە تا سەری سەد ساڵی تر هیچ كەسێك نامێنێت لەوانەی كە ئێستا لەسەر زەوی دەژین.” (صحيح البخاري، بەرگی 1، كتاب مواقيت الصلاة)
(2) لە جابرەوە دەڵیت لە پێغەمبەرم بیست (صلی الله علیه وسلم)، مانگێك پێش ئەوەی كۆچی دوایی بكات دەيفەرموو پرسیارم لێ دەكەن دەربارەت قیامەت، كاتی ڕوودانەكەی تەنھا خوا دەیزانێت، سوێند بە خوا هیچ كەسێكی زیندوو نیە لەم سەر زەویەدا سەد ساڵی بەسەردا بێت و زيندوو بمێنێتەوە.” (صحيح مسلم، بەرگی 2)
(3) لە ئەبو سەعیدەوە وتی كاتێك پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە تەبووك گەڕایەوە پرسیاریان لێ كرد دەربارەی قیامەت، ئەویش فەرمووی (صلی الله علیه وسلم) سەد ساڵی تر تێناپەڕێت و ئەوانەی كە ئەمڕۆ لەسەر زەویدا زیندوون بمێننەوە.” (صحيح مسلم، بەرگی 2، كتاب فضائل الصحابة)
(4) “هیچ كەسێك نیە ئەمڕۆ هەناسە بدات و دوای سەدساڵی تر زیندوو بمێنێتەوە.” (صحيح مسلم، بەرگی 2، كتاب فضائل الصحابة، باب قوله – صلی الله علیه وسلم -: لا تأتي مائة سنة وعلى الأرض نفس منفوسة اليوم)
سەرنجدانێكی تێروتەسەل له نیشانەكانی دەججال
لەوەی پێشوو كە رابورد دەركەوت كە ئادەمیزاد توانای ئەوەی نیە كۆمەڵە سیفەتێكی هەبێت كە تایبەت بێت بە زاتی خوای گەورەوە، ئێستاش بە یارمەتی خوا دەمانەوێت شرۆڤەی ئەو نیشانانە بكەین كە پێشتر باسكران سەبارەت بە دەججال و چۆنێتی بەدیھاتنیان ڕوونبكەینەوە.
نیشانەی یەكەم: یەك چاو (چاوكوێر)
ئەم نیشانەیە نیشانەیەكی تایبەت و ڕوونى دەججالە تەنانەت پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: “ئەگەر سەرتان لێ تێكچوو ئەوا بزانن دەججال یەك چاوی هەیە و چاوەكەی تری كوێرە، و بێگومان پەروەردگارتان یەك چاو نیە.” (مشكاة المصابيح، ص468). لێرەدا ئەم دەستەواژەیە ناتەواو دێتە بەرچاو، وە كەسێك بۆی هەیە پرسیار بكات كە ئایا هەركەسێك چاوێكی كوێر بوو ئیتر ئەبێت ئەویش دەججال بێت؟ وە هەركەسێكیش چاوێكی كوێر نەبوو پێویستە خوایەكی ڕاستەقینە بێت! لەبەرئەوە فەرمایشتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) “بێگومان پەروەردگارتان یەك چاو نیە.” پێویستی بە تێڕامانە؛ چونكە خوای گەورە نابینرێ و هەستی پێ ناكرێت و بەرجەستە نابێت تا خەڵكی بیبینێت كە یەك چاو نیە. سەرباری ئەمەش لە فەرموودەكاندا جیاوازیەكی زۆر هەیە دەربارەی ئەم نیشانەیە: لە فەرموودەدا هاتووە “چاوی ڕاستی كوێرە.” (صحيح البخاري). وە لە فەرموودەیەكی تردا هاتووە “دەججال چاوی چەپی كوێرە.” (صحيح مسلم)
وە دەربارەی چاوە كوێرەكەی هاتووە: “كَأَنَّ عَيْنَهُ عِنَبَةٌ طَافِيَةٌ (بالهمزة أي ذاهب ضوءها) واتە: “چاوە كوێرەكەی دەڵێی ترێی ڕەشە (واتە ڕۆشناییەكەی نەماوە). وە بەبێ هەمزەیش ڕیوایەت كراوە (ناتية بارزة) واتە: “چاوە كوێرەكەی دەرتۆقیوە.” وە لە فەرموودەیەكی تردا هاتووە: “چاوە كوێرەكەی نیشتووە، نە تەواو داخراوە، نە تەواو كراوەتەوە.” (مشكاة المصابيح) وە لە ڕیوایەتێكدا هاتووە: “چاوی كوژاوەتەوە و قەپات بووە.” (مسلم) وە لە ڕیوایەتێكی تردا: “چاوی زەقە دەڵێی ئەستێرەیەكی درەوشەدارە.” دیارە گونجاندن لەنێوان ئەم ڕیوايەتانەدا كارێكی ئەستەمە. بێگومان شرۆڤەكارانی فەرموودە هەوڵی خۆیان خەرج كردووە بۆ گونجاندنی ئەم فەرموودانە، بەڵام سەركەوتوو نەبوون.
لە ڕاستیدا مەبەست لەوە كه دەججال یەك چاوە و خوا یەك چاو نیه، ئەوەیه كه دەججال لەڕووی ڕۆحانیەوه له كاروبارەكانی ئایينیدا كوێر دەبێت و بير له پاشەڕۆژی خۆی ناكاتەوە و له ڕاستی لادەدات، وە ئەو ئامۆژگارییەی مەسیح (علیه السلام) له بیردەكات كه فەرموویەتی پێیان: ﴿وَإِنّ اللهَ رَبي وَرَبّكُمْ فَاعْبُدُوهُ هَذَا صِرَاطٌ مسْتَقِيمٌ﴾ واتە: “بێگومان خوا پەروەردگاری من و ئێوەشە كەواتە هەر ئەو بپەرستن ئەمەیە ڕێگا و ڕێبازی ڕاست و دروست.” (سورة مريم: 27)، ﴿مَا قُلْتُ لَهُمْ إِلا مَا أَمَرْتَنِي بِهِ أَنِ اعْبُدُواْ اللهَ رَبي وَرَبكُمْ وَكُنتُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًا ما دُمْتُ فِيهِمْ فَلَما تَوَفيْتَنِي كُنتَ أَنتَ الرقِيبَ عَلَيْهِمْ وَأَنتَ عَلَى كُل شَيْءٍ شَهِيدٌ﴾ واتە: “تەنها هەر ئەوەم پێ وتن كە تۆ فەرمانت پێ كردم كە خوا بپەرستن، پەروەردگاری من و ئێوەیشە، تا لە ناویاندا بووم شایەت بووم بەسەریانەوە، بەڵام كاتێك منت مراند خۆت چاودێر بووی بەسەریانەوە و خۆت ئاگات لە هەموو شتێك هەیە.” (سورة المائدة)
بەڵام پەروەردگاری ئێمە زاتێكە لەسەر ڕێگەیەكی ڕاستە ﴿إِن رَبي عَلَى صِرَاطٍ مسْتَقِيمٍ﴾ واتە: “بێگومان پەروەردگارم لەسەر ڕێگەی ڕاستە.” (سورة هود) لەبەرئەوە دەرهەق بە باوەڕداران هاتووە: ﴿وَالذِينَ لا يَدْعُونَ مَعَ اللهِ إِلَهًا آخَرَ﴾ واتە: “كەسانێكن لەگەڵ خوادا هاوار لە هیچ پەرستراوێكی تر ناكەن.” (سورة الفرقان)، ﴿وَالَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ لَمْ يَخِرُّوا عَلَيْهَا صُمًّا وَعُمْيَانًا﴾ واتە: “ئەوانەن هەركاتێك نیشانەكانی پەروەردگاریان بەبیر دێننەوە بە كەڕی و كوێری ناكەون بەسەریدا وەك هیچ نەبینن و هیچ نەبیستن.” (سورة الفرقان)، ﴿أَفَمَنْ يَعْلَمُ أَنَّمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ الْحَقُّ كَمَنْ هُوَ أَعْمَى إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُولُو الْأَلْبَابِ﴾ واتە: “جا ئایا كەسێك كە بزانێ بەڕاستی ئەوەی نێردراوەتە خوار بۆ تۆ لەلایەن پەروەردگارتەوە حەق و ڕاستە، وەك ئەو كەسەیە كە كوێر بێت بێگومان هەر ئەوانه بیردەكەنەوە كە خاوەنی ژیرین.” (سورة الرعد) وە دەربارەی كافرەكان هاتووە: ﴿صُم بُكْمٌ عُمْيٌ فَهُمْ لاَ يَرْجِعُونَ﴾ “كەڕن لاڵن كوێرن، [لە گومڕایی خۆیان] ناگەڕێنەوە.” (سورة البقرة)، ﴿لَهُمْ قُلُوبٌ لا يَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْيُنٌ لا يُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْ آذَانٌ لا يَسْمَعُونَ بِهَا أُوْلَئِكَ كَالأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلّ أُوْلَئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ﴾ واته: “دڵیان هەیە و كەچی حەقی پێ تێناگەن، چاویشیان هەیە كەچی حەقی پێ نابینن، گوێیان هەیە كەچی حەقی پێ نابیستن، ئا ئەوانە وەكو ئاژەڵ وان (لە شوێنكەوتنی ئارەزوودا) بەڵكو ئەوانە وێڵ تریشن، ئا ئەوانە هەر غافڵ و بێ ئاگان لە حەق.” (سورة الأعراف)
وە لەڕاستیدا كوێربوونی ڕواڵەتی هیچ شتێك نیە، بڕوانە بۆ عەبدوڵـڵای كوڕی دایكی مەكتوم كە مرۆڤێكی كوێر بوو، بەڵام خوای گەورە لەبەر خاتری ئەو قورئانی دابەزاند: ﴿عَبَسَ وَتَوَلى أَن جَاءهُ الأَعْمَى﴾ واتە: “ڕووی گرژ كرد و پشتی هەڵكرد، كاتێك كوێرەكە هات بۆ لای.” (سورة عبس)
وە ئاشكرایه كه خوای گەورە ناڕوانێت بۆ ڕەنگ و ڕوو بەڵكو بۆ دڵەكان و كردەوە چاكەكان دەڕوانێت، هەروەها له فەرموودەدا هاتووە: “بێگومان خوای گەورە ناڕوانێت بۆ شێوە و ڕەنگ و ڕووتان” وە له قورئانی مەزنیشدا هاتووە: ﴿وَمَن كَانَ فِي هَذِهِ أَعْمَى فَهُوَ فِي الآخِرَةِ أَعْمَى﴾ واتە: “هەركەسێك لەم دنیایەدا كوێر بوو بێت ئەوە ئەو كەسە لە ڕۆژی دوایيشدا كوێرە.” (سورة الإسراء)
لێرەدا مەبەست له كوێريی جەستەیی نیه، بەڵكو مەبەست له كوێری ڕۆحانیه، وە مانای كوێری لێرەدا وێڵ بوون و گومڕابوون و نەمانی بینایی دڵەكانه نەك شتێكی تر، كه هەر ئەمەش مانای ویستراوە دەرهەق به دەججال، كەوابوو تێبگە و ڕابمێنه.
بەڵام ئەوەی كه چاوی ڕاستی كوێرە، بریتیه له گێڕانەوەی بوخاری كه ڕاستترین كتێبه دوای قورئان، لەبەرئەوە گێڕانەوەكەی سەردەخرێت و پەسەند دەكرێت بەسەرگێڕانەوەكانی تردا. وە لای ڕاست _به گشتی_ دەچوێندرێت به شتی به نرخ. لەبەرئەوە مەبەست له چاوی ڕاست چاوی ئايینی یان خودی ئايینه… واته: دەججال بینایی ئایینی پێنادرێت و بێ ئاگا دەبێت لە ئاكامی خراپی خۆی، وە خوای گەورە دەربارەی ئەو بێ ئاگایانه دەفەرموێت: ﴿لَقَدْ كُنتَ فِي غَفْلَةٍ منْ هَذَا فَكَشَفْنَا عَنكَ غِطَاءكَ فَبَصَرُكَ الْيَوْمَ حَدِيدٌ﴾ واته: “بەڕاستی تۆ لەم بەسەرهاتانە بێ ئاگابوویت و گوێی خۆتت لێ خەواندبوو، ئێستا ئێمە پەردەمان لەسەر چاوەكانت لاداوە و هەموو شتێك وەكو خۆی دەبینیت و ئەمڕۆ چاوەكانت تیژه.” (سورة ق)
بەڵام ئەوەی كه چاوی دووەمی وەك ئەستێرەیەكی پرشنگدار وایه، مانای ئەوەیه: دەججال له زانسته زەمینیەكاندا كارامەیە، وە شارەزا و لێزانه له هونەرە دنیاییەكاندا تەنانەت عەقڵ وهۆشی ئەو پێشی عەقڵی هەموو خاوەن عەقڵەكان دەكەوێت له كاروبارە دنیاییەكاندا. بەڵام ئەو فەرموودانەی كه تیایاندا هاتووە كه چاوی چەپی كوێرە پێدەچێت مەبەست لێی ئەوە بێت كه هۆكارەكانی دەستگیربوونی دنیاكەی خراپ و پیس دەبێت، وە كاركردن و بەدەستھێنانى لە ڕێگەى حەرامەوە دەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا لە زمانەوانيدا هاتووە كە مانای العور: نەنگی و ناتەواویيە. شاعیر الحماسي دەڵێت: “وأَرَى الغواني بعدما أَوْجَهْنَني … أَعْرَضْنَ ثَمَّتَ قُلْنَ شيخٌ أعورُ.” (ديوان الحماسة)
(أعورُ) واتە: هیچ خێرێكی تێدا نیە، بێ كەڵكە.
“العور، لە بنچینەدا بریتیە لە نەنگی و ناتەواوی.” (الحاشية على المشكاة ص465)
وە زانای گەورە ئیبن ئەثیر لە “النهایة”دا دەڵێت: “لە فەرموودەی زەكاتدا (لە زەكاتدا ئاژەڵی پەككەوتە و ناتەواو وەرناگیرێت) العَوار واتە نەنگی و ناتەواوی.”
نیشانەی دووەم: ك ف ر
“لەنێوان چاوەكانیدا وشەی كافر نووسراوە كە موسوڵمانی خوێندەوار و نەخوێندەوار دەیخوێنێتەوە.” (مسلم)
بزانە كە ئەم نیشانەیەش لەو نیشانانە نیە كە لە ڕواڵەتدا و بە ئاشكرا لە دەججالدا بوونی هەبێت؛ چونكە ئەم نیشانەیە لە ئیبن صەیياد دا بوونی نەبوو لەكاتێكدا هاوەڵان دەیانگوت ئەو دەججالە، وە لە ناوچەوانی دەججالەكەی تەمیمی داریشدا نەنووسرابوو.
كێ هەیە لە دەججالبوونی كەسێك دوو دڵ بێت لەگەڵ بوونی ئەم نیشانە ڕوون و تریفەدارەدا؟ بۆچی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) چەندەها جار هۆشداری داوە بە موسوڵمانان و لەمبارەوە ئاگاداری كردوونەتەوە؟ بەهەمان شێوە پێغەمبەرانی پێشوويش ئوممەتەكانی خۆیان لێ ئاگاداركردووەتەوە؟ وە ڕیوایەت كراوە كە وەسوەسە دەخاتە دەروونی خەڵكیەوە و دووچاری كوفر و گومڕایی و گومانیان دەكات، وە حەفتا هەزار كەس لە موسوڵمانان شوێنی دەكەون. (مشكاة المصابيح)
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: هەركەسێك هەواڵی دەرچوونی دەججالی بیست با دوور بكەوێتەوە لێی، سوێند بە خوا پیاو دێت بۆ لای و خۆی بە باوەڕدار داناوە كەچی بەهۆی ئەو گومانانەوە كە بۆی دروست دەكات شوێنی دەكەوێت.” (رواه أبو داود) وە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: لە ئوممەتی من حەفتا هەزار كەس شوێن دەججال دەكەون.” (مشكاة المصابيح، باب العلامات بين يدي الساعة) ئیتر چۆن موسوڵمان گومڕا دەبێت و ئیمانەكەی دەلەرزێت پاش بینینی ئەو نیشانە نووسراوە بە نێوچاوانیەوە كە باسكرا.
پاشان بۆچی كافری خوێندەوار ناتوانێت بیخوێنێتەوە ئەگەر وشەی (كافر) بە پیت نووسراوە؟ وە ئەو باوەڕدارەی كە خوێندەواری نیە چۆن دەیخوێنێتەوە؟ ئەمە پەسەندكردنێكە بە بێ هۆكار.
پوختەی قسان، نووسرانی پیتەكانی (ك ف ر) له ڕاستیدا كارێكی نادروستە و ژیری مرۆڤ ئەوە قبوڵ ناكات، بەڵكو خوازەیە و ئاماژەیه بۆ ئەوەی كه دەججال ڕەوا دەگۆڕێت بۆ ناڕەوا و له بەرچاوی خەڵكیدا قسەكان دەڕازێنێتەوە، وە كۆمەڵێك بیروباوەڕی خراپ و خەیاڵاتی پڕوپووچ لەگەڵ خۆی دەهێنێت كه ڕەگ و ڕیشەی ئیمان له ناخی دڵەكاندا هەڵدەكێشێت، وە به شێوەیەكی وەها خۆی پیشانی خەڵكی دەدات كه لەسەر حەقه كەچی لەهەمان كاتدا لەسەر حەق نیه، وە هیچ بەڵگەیەكی ڕاستەقینەی پێ نیه لەسەر ڕاستگۆیی خۆی، بەڵكو ڕوون و ئاشكرایه كە كافرە وەك ئەوەی شەقڵی كوفر له ناوچەوانیدا بدرەوشێتەوە و دەستبەجێ بزانرێت كه كافرە، وەك ئەوەی واژەی كافر له ناوچەوانیدا نووسرا بێت و هەموو باوەڕدارێكی خوێندەوار و نەخوێندەوار بیخوێنێتەوە؛ چونكه باوەڕداری ڕۆچوو له باوەڕەكەیدا دەتوانێت كه كوفر له ئیمان جیا بكاتەوە، وە به نووری دڵ شارەزایی و بەرچاوڕوونی پەیدا بكات له كاروبارە وردەكاندا، وە پارێزراو بێت له بیروباوەڕە گومڕاكان، ئەو كاتە ئیتر پێی ناخلیسكێ.
نیشانەی سێيەم: بەهەشت و دۆزەخی لەگەڵدایە
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: “دەججال چاوی چەپی كوێرە…. بەهەشت و دۆزەخی لەگەڵدایە.” (صحيح مسلم، باب ذكر الدجال، بەرگی 2، لا 513)
لەمبارەيەوە جیاوازیەكی زۆر لە ڕیوایەتەكاندا هەیە تەنانەت مرۆڤ سەری سوڕدەمێنیت هیچ دەروویەك نابینێت بۆ ڕزگاربوون لەم كوێرە ڕێگەيە، سەختە بۆی كە گونجان دروست بكات لەنێوان فەرموودەكاندا. لە ڕيوایەتێكدا هاتووە: “شاخێك لە نان و ڕووبارێك ئاوی لەگەڵدایە.” (البخاري) وە لە ڕیوایەتێكدا هاتووە كە دەججال دەردەچێت و ئاو و ئاگری لەگەڵدایە، ئەوەی خەڵك بە ئاو دەیبینێت ئاگرێكى سووتێنەرە، وە ئەوەی خەڵك بە ئاگر دەیبینێت ئاوێكی فێنكی شیرینە، ئەو كەسەی گەیشتە ئەو كاتە با خۆی بخاتە ناو ئەوەی كە بە ئاگر دەیبینێت؛ چونكە ئاوێكی شیرینە (مسلم)، لە ڕیوایەتێكی تردا هاتووە: “بێگومان خۆراك و ڕووباری لەگەڵدایە.” (مسلم) وە لە ڕيوایەتێكی تردا هاتووە: “چەندەها شاخ لە نان و گۆشت و ڕووباری ئاوی لەگەڵدایە، دەفەرموێت: لای خوا لەوە سووك و ڕسواترە.” وە لە ڕیوایەتدا هاتووە: “دوو ڕووباری لەگەڵدایە كە لەبەریان دەڕوات یەكێكیان بە دیار چاوەوە ئاوێكی سپیە و ئەوی تریان بەدیار چاوەوە ئاگرێكە بڵێسە دەدات.” (مسلم). لە ڕیوایەتێكدا هاتووە: “دوو شیوی لەگەڵدایە یەكێكیان بەهەشتە و ئەوی تریان دۆزەخ.” (أبو داود) لە ڕیوایەتێكی تردا” هاوشێوەی بەهەشت و دۆزەخ لەگەڵدایە.” (متفق علیه) لە ڕیوایەتێكی تردا: “بە شێوەی بەهەشت و دۆزەخ.” وە لە ڕيوایەتێكدا: “چیایەك لە گۆشتاو، وە چیایەك لە باغات و سەوزایی، وە چیایەك لە ئاگر و دووكەڵ.” وە لە ڕیوایەتێكدا: “هاوشێوەی بەهەشت و دۆزەخی لەگەڵدایە، وە ئەوەی وا بەهەشتە لە ڕاستیدا دۆزەخە.” (مسلم، باب ذكر الدجال وما معه) واتە هاوشێوەی بەهەشت و دۆزەخی لەگەڵدا دەبێت نەك بەهەشت و دۆزەخی ڕاستەقینە.
ماناكەی ئەوەیه كه دەججال به ڕێژەیەكی زۆر له جۆرەها ناز و نیعمەت و ڕابواردن و هۆكارەكانی سەروەت و سامان و خۆشحاڵی لەگەڵدایه، وەك ئەوەی له هەر كوێیەك بێت یان كۆچ بكات بۆى ئەوا گەنجینەكانی زەوی لەگەڵیدا بڕۆن. وە ئەمەیه كه پێی دەوترێت بەهەشت. وە ئەوەی باوەڕ به ئايینەكەی بكات و به فێڵەكانی فریوبخوات و ئارەزووی بەهەشتەكەی بكات؛ ئەوا به داوی فێڵەكەی ڕاودەكرێت و دەكەوێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە. بەڵام باوەڕداری موسوڵمان ئەو كەسەیه كه خۆی لێ دەپارێزێت و ئاوڕناداتەوە له بەهەشتەكەی دەججال، بەڵكو به ئارامییەوە تاڵی و سوێری بەڵا و ئازارەكان دەچێژێت بەهۆی دژایەتی كردنی دەججالەوە، وە ئاگرەكەی دەججال هەڵدەبژێرێت بەسەر بەهەشتەكەیدا و به بەڵێنه دڵڕفێنەكانی دەسخەڕۆ نابێت، بۆیه دەچێته ناو بەهەشتی ناز و نیعمەتەوە، ئەمە ڕاستی بابەتەكەیه ئەگینا لەڕووی شەرع و ئاوەزەوە (عەقڵ) ناگونجێت كه خوا بەهەشت و دۆزەخ بخاته دەست دەججالەوە چۆنی بوێت به ئارەزووی خۆی هەڵسوكەوتیان پێوە بكات. لەبەرئەوە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەم بارەیەوە دەفەرموێت: “دەججال لای خوا لەوە سووك و ڕسواترە.” (متفق عليه) وە ڕاڤەوان دەربارەی ئەمه دەڵێت: “وتەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەججال لای خوا لەوە سووك و ڕسواترە: واته: دەججال لای خوا لەوە ڕسواترە كه خوای گەورە ئەمەی بۆ جێبەجێ بكات، بەڵكو ئەمه هەر بریتییه له چەواشەكردن و سەرلێتێكدان بۆ تاقیكردنەوە، موسوڵمان جێگیر دەبێت و كافریش پێی دەخلیسكێ.” (المرقاة شرح المشكاة، باب العلامات بين يدي الساعة)
وە دەمانەوێت لێرەدا وتەی یەكێك له زاناكان باس بكەین بۆ ئەوەی بابەتەكه به تەواوی ڕوون ببێتەوە، حەزرەتی شێخ نوعمانی ئەعزەمی عێراقی دەفەرموێت: ئەمه دەقەكەیەتی به كوردی:
“داگیركاری ئیستیعمار بریتییه له دەججال، دێت بۆ لات بەهەشتی ناز و نیعمەتت پیشان دەدات، ئەگەر باوەڕت پێكرد و تۆی خستەناو بەهەشتەكەیەوە؛ ئەوا بەهەشتەكەی ئەو دەبێت به ئاگر و قڵپ دەبێتەوە بەسەرتا. بەڵام ئەگەر گوێڕایەڵیت نەكرد و تۆی خستەناو ئاگرەكەیەوە و بەسەربەخۆیی لەدەرەوەی دەسەڵاتی ئەو مایتەوە؛ ئەوا ئاگرەكەی بۆت دەگۆڕێت به بەهەشت. وە ئەمەش كارێكه به ئاشكرا دەردەكەوێت لەو كەسانەی كه دۆستایەتی دەكەن و داكۆكی لێ دەكەن، وە ئەوانەیشی دژایەتی دەكەن و جەنگی لەگەڵدا دەكەن.” (ڕۆژنامەی الهداية، بەغداد، ژمارە 146)
نیشانەی چوارەم: باراندنی باران
ئادەمیزادی لاواز ناتوانێت لە ئاسمانەوە باران ببارێنێت؛ چونكە ئەم كارە تایبەتە بە خوای گەورە و لە ئیسلامدا ڕەوا نیە كە ئەم جۆرە كارانە بدرێنە پاڵ غەیری خوا؛ چونكە ئەمە سووكایەتی كردنە بە یەكتاپەرستی خوا، ئیتر چۆن دەگونجێت بۆ دەججال كە ئەو كارە بكات؟ خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ نَزَّلَ مِنَ السمَاءِ مَاءً فَأَحْيَا بِهِ الأَرْضَ مِنْ بَعْدِ مَوْتِهَا لَيَقُولُنَّ اللهُ قُلِ الْحَمْدُ لِلهِ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لا يَعْقِلُونَ﴾ واته: “ئەگەر لێیان بپرسیت كێ لەو ئاسمانەوە باران دەبارێنێت و هەر بەو ئاوە زەوی زیندوودەكاتەوە پاش مردنی؟ بێگومان دەڵێن خوا. بڵێ سوپاس بۆ خوا بەڵام زۆربەیان تێناگەن.” (العنكبوت: 64)، ﴿هُوَ الذِي أَنْزَلَ مِنَ السمَاءِ مَاءً لَكُمْ مِنْهُ شَرَابٌ وَمِنْهُ شَجَرٌ فِيهِ تُسِيمُونَ﴾ واته: “ئەو كەسێكە لەو ئاسمانەوە ئاوێكی بۆ باراندن كە ئێوە لێی دەخۆنەوە و ڕووەكیشی پێ دەڕوێت و لەو ڕووەكە ئاژەڵەكان دەلەوەڕێن.” (النحل: 11)، ﴿إِنَّ اللهَ عِنْدَهُ عِلْمُ الساعَةِ وَيُنَزِّلُ الْغَيْثَ﴾ واته: “زانستی ڕۆژی قیامەت لای خوایە و ئەویش باران دەبارێنێت.” (لقمان: 35)
﴿أَمَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَأَنْزَلَ لَكُمْ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً﴾ واته: “(ئایا شەریك و هاوەڵ چاكترە بپەرسترێت) یان ئەو زاتەی كە ئاسمانەكان و زەوی دروست كردووە و لە ئاسمانەوە بارانی باراندووە.” (النمل: 61)
پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: پێنج شت هەیە تەنھا خوای گەورە دەیانزانێت، پاشان ئەم ئایەتەی خوێندەوە: ﴿إِن اللهَ عِنْدَهُ عِلْمُ الساعَةِ وَيُنَزِّلُ الْغَيْثَ وَيَعْلَمُ مَا فِي الأَرْحَامِ وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ مَاذَا تَكْسِبُ غَدًا وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ بِأَي أَرْضٍ تَمُوتُ﴾ واتە: “بێگومان زانستی ڕۆژی قیامەت لای خوایە، و بارانیش ئەو دەیبارێنێت، دەشزانێت مناڵانی سكپڕان چی تێدایە و كەس نازانێ كاری سبەی ڕۆژ چیە و كەس نازانێت لەسەر چ زەویەك دەمرێت.” (لقمان: 35). (صحيح مسلم، بَابٌ: الْإِيمَانُ مَا هُوَ وَبَيَانُ خِصَالِهِ، بەرگی یەكەم، لا24)
كەواتە ئەمەش مەجازێكه ئاماژەیه بۆ ئەوەی كه دەججال له دەریاكان جۆگەله هەڵدەبەستێت و ئاو دەگەیەنێتە شوێنه وشك و بێ ئاوەكان و زەویيه چۆڵەكان و ئاوەدانیان دەكاتەوە، وە كەڵكی زۆریان لێ وەردەگرێت و گەنجینەكانی دەردەهێنێت كه پێشتر لەناویدا شارابوونەوە. مانای دووەم لەمەڕ باران باراندنی دەججال ئەوەیه: دەججال كۆمەڵێك كەرەستە و ئامێر دادەهێنێت كه دەبنه هۆی باراندنی بارانی دەستكرد كه هەندێك جار له كاتی تاقیكردنەوە زانستییەكاندا دیمەنەكانی دەبینرێن له هەندێ وڵاتدا؛ چونكه بارانی ڕاستەقینه تەنھا خوا دەیبارێنێت وەك پێشتر باسمان كرد.
نیشانەی پێنجەم: زیندووكردنەوەی مردووەكان
لە ڕیوایەتێكدا هاتووە: “كاتێك باوەڕدارەكە دەیبینێت دەڵێت: ئەی خەڵكینە ئەمە دەججالە…. ئینجا دەججال فەرمان دەردەكات كە سەروچاوی بشكێنن و دەڵێت بیگرن و سەروچاوی بشكێنن پاشان پشت و سكی بە لێدان دادەگرنەوە. وتی: دەڵێت ئێستایش باوەڕت پێم نیە؟ وتی: كابرایش دەڵێت تۆ مەسیحە [دەججالە] درۆزنەكەیت. فەرمووی: ئەوجا فەرمانی بۆ دەردەكات و لە تەوقی سەریەوە بە شەقە مشار دادەهێنرێت هەتاكو نێوانی هەردوو قاچی لێكدەترازێت. دەڵێت: پاشان دەججال بە نێوان هەردوو پارچەكەدا دەڕوات و ئینجا دەڵێت هەستە ئەویش هەڵدەستێت و ڕاست دەبێتەوە…. دەڵیت: پاشان پێی دەڵیت ئایا باوەڕم پێ دەكەیت؟ ئەویش دەڵێت: هیچ شتێكم زیادی نەكرد دەربارەی تۆ بەرچاوڕوونی نەبێت.” (صحيح مسلم، بەرگی 2، باب في صفة الدجال وتحريم المدينة عليه)
وە لە ڕیوایەتێكی تردا هاتووە: “دەججال دێت… پیاوێك لێی ڕادەپەڕێت… دەججال دەڵێت: پێم بڵێن ئەگەر ئەم كابرایەم كوشت و پاشان زیندووم كردەوە ئایا گومان دەكەن لە كارەكە؟ دەڵێن نەخێر، ئەویش دەیكوژێت و پاشان زیندووی دەكاتەوە.” (صحيح البخاري، باب ذكر الدجال)
بزانه كه مراندن و زیندووكردنەوە تەنھا لە دەستی خوای گەورەدایه، جگه له خوا هیچ كەسێك توانای ئەوەی نیه كه بژیێنێت و بمرێنێت. وە ئەو كەسەیشی مرد دووبارە ناگەڕێتەوە بۆ ئەم دنیایه، ئیتر چۆن دەججال پیاوێكی گەنج دەمرێنێت و دووبارە زیندووی دەكاتەوە! خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿اللهُ الذِي خَلَقَكُمْ ثُم رَزَقَكُمْ ثُم يُمِيتُكُمْ ثُم يُحْيِيكُمْ هَلْ مِنْ شُرَكَائِكُمْ مَنْ يَفْعَلُ مِنْ ذَلِكُمْ مِنْ شَيْءٍ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَما يُشْرِكُونَ﴾ واتە: “خوا زاتێكه ئێوەی دروستكردووە پاشان ڕۆزی پێداون دواتر دەتانمرێنێت له پاشان زیندووتان دەكاتەوە ئایا هیچ یەكێك لەو هاوبەشانەی كه بۆ خواتان داناوە هەیه هیچ شتێك لەو كارانه بكات، پاكی و بەرزی بۆ خوا لەوەی ئەوان دەیكەنه هاوبەشی.” (الروم: 41)
﴿هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ﴾ واتە: “هەر خوا ژیان دەبەخشێت و مردن پێش دەهێنێت، هەر بۆ لای ئەویش دەبرێنەوە.” (يونس: 57)
﴿رَبيَ الذِي يُحْيِي وَيُمِيتُ﴾ واتە: “پەروەردگاری من ئەو زاتەیە كە ژیان دەبەخشێت و مردنیشی بەدەستە.” (البقرة: 259)
﴿فَيُمْسِكُ التِي قَضَى عَلَيْهَا الْمَوْتَ وَيُرْسِلُ الأُخْرَى﴾ واتە: “جا ئەو گیانانە كە مەرگی بۆ بڕیار داون ڕادەگرێت و ئەوانی تریش بەرەڵا دەكات.” (الزمر: 43)
﴿وَحَرَامٌ عَلَى قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَاهَا أَنهُمْ لا يَرْجِعُونَ﴾ واتە: “جارێكی تر حەرامە و ئەستەمە لە دانیشتوانی هەر شار و شارۆچكەیەك كە كاولمان كردووە، بێگومان ناگەڕێنەوە…” (الأنبياء: 96)
﴿ثُم إِنكُمْ بَعْدَ ذَلِكَ لَمَيتُونَ (*) ثُمَّ إِنكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ تُبْعَثُونَ﴾ واتە: “بێگومان سەرەنجام ئێوە هەر دەبێت بمرن (*) پاشان دەبێت لە ڕۆژى قیامەتدا زیندووبكرێنەوە.” (المؤمنون: 16_17)
وە لە فەرموودەیەكدا هاتووە: “لە جابری كوڕی عەبدوڵـڵاوە وتی: پێغەمبەری خوام پێ گەیشت (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: ئەی جابر چیە دەت بینم داڕوخاويت؟ وتم باوكم شەهید بووە خاوخێزان و قەرزێكی زۆری بەجێھێشتووە… فەرمووی ئایا مژدەت پێنەدەم بە چ شێوەیەك باوكت گەیشت بە خوا؟ وتم با ئەی پێغەمبەری خوا.. فەرمووی: هەرگیز خوا قسەی لەگەڵ هیچ كەسێكدا نەكردووە مەگەر لە پشتی پەردەوە، بەڵام باوكی تۆی زیندووكردەوە و بە بێ پەردە قسەی لەگەڵدا كرد. فەرمووی: ئەی بەندەكەم چ ئارەزوویەكت هەیە پێم بڵێ با بۆت جێبەجێ بكەم… وتی: پەروەردگارا زیندووم بكەرەوە با دووبارە لە پێناوی تۆدا خۆم بەخت بكەم… خوای گەورە دەفەرموێت: پێشتر من بڕیارم داوە ئەوانەی كە مردن دووبارە ناگەڕێنەوە بۆ دنیا.” (مشكاة المصابيح، باب جامع المناقب. وسنن ابن ماجة، بەرگی 2، باب فضل الشهادة)
بڕوانە چۆن لەم ڕوونكردنەوەيەی پێشوودا دەركەوت كە زیندووكردنەوە و مراندن تەنھا تایبەتە بە خوای ڕاستەقینە و ئەستەمە كەسێكی جگە لە خوا و ئەم كارانە ئەنجام بدات ئەگەرچی پێغەمبەریش بێت چجای كافر. وە ئەو كەسەی جاری یەكەم مردنی بەسەردا هات؛ ئەوا زیندووكردنەوەی لە جاری دووەمدا پێچەوانەی یاسای خوای گەورەیە. بۆیە ناكرێت كەسێك بە توانای خۆی كەسێك بمرێنێت و پاشان زیندووی بكاتەوە. وە لە (التفسیر الكبیر)ی پێشەوا فەخرەدینی ڕازیدا (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەربارەی تەفسیری ئەم ئایەته ﴿الَّذِي حَاجَّ إِبْرَاهِيمَ﴾ ئەمەی خوارەوە هاتووە:
“بابەتى دووەم: بەڵگەكەی ئيبراهيم (علیه السلام) لەوپەڕی ڕاستیدایە؛ چونكە هیچ ڕێگەیەك نیە بۆ ناسینی خوا مەگەر بەهۆی ئەو كردارانەيەوە كە هیچ خاوەن توانایەك لەو كردارانەدا بەشداری ناكات لەگەڵیدا. زیندووكردنەوە و مراندن لەو جۆرەن؛ چونكە دروستكراوان دەستەوسانن لەم دوو كارەدا… پاشان نموونە بۆ ئەو گوفتارەمان: ڕوودانى كۆمەڵێك شت دەبینین كە دروستكراوان لەتواناياندا نیە هاوشێوەی ئەو كارانە ئەنجام بدەن، نموونە: زیندووكردنەوە و مراندن.”
كەواته فەرمانی كوشتنی ئەو گەنجه لەلایەن دەججالەوە و پاشان زیندووكردنەوەی مانا ڕواڵەتیەكەی وەرناگیرێت، وە دروسته له لێكدانەوەی ماناكەیدا بوترێت كه دەججال لەبەرئەوەی كه دوژمنێكی سەرسەختی ئیسلامه، هەموو توانا و كۆششی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی (ئیسلام) لەسەر زەویدا نەهێڵێت و ئەم ئايينه پێگەیشتووە جوانه قەڵاچۆ بكات تەنانەت لەلای خۆیەوە وادەزانێت كه لەناوی بردووە، بەڵام خوای گەورە دەیپارێزێت وەك ئەوەی سەر لە نوێ زیندووی بكاتەوە. وە لێ گفتوگۆی ئەو كوژراوە دوای زیندووبوونەوەی لەگەڵ دەججالدا: “هیچ شتێكم دەربارەی تۆ زیادی نەكرد بەرچاوڕوونی نەبێت.” ئاماژەیه بۆ ئەوەی كه دەججال كاتێك خەريكە ئەم ئايینه تەفروتوونا بكات. خەڵكی وا گومان دەبەن كه ئەگەر ئیسلام حەق و ڕاستیه بۆچی بەم ڕادەیه بووە به دەردەدارێكی كەفت و پەككەوته، ئینجا پەرۆشى خوا جۆش دەخوات بەگوێرەی بەڵێنەكەی خۆی كه دەفەرموێت: ﴿إِنا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذكْرَ وَإِنا لَهُ لَحَافِظُونَ﴾ واتە: “ئێمه خۆمان ئەم قورئانەمان ناردووەته خوارەوە و هەر ئێمەش دەیپارێزین.” (الحِجر: 10). وە مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) ڕەوانە دەكات كه ئاژاوەی دەججال و فێڵەكانی لەناودەبات و ئیسلام سەردەخات بەسەر هەموو ئايینەكانی تردا بە بەڵگەی تەواو و دەلیلی درەوشاوە، پاش ئەمه خەڵكی لەوە دڵنیا دەبن كه ئیسلام ئايینێكی ڕاستەقینەی خواییه، هەربۆیه له كاتی زۆر پێویستدا سەریخست و دووبارە زیندووی كردەوە.
نیشانەی شەشەم: مانەوەی دەججال لە زەویدا
دەججال چل ساڵ لەسەر زەویدا دەمێنێتەوە. (مشكاة المصابيح، باب العلامات بين يدي الساعة)
لە فەرموودەكەی نەوواسی كوڕی سەمعان: “وتمان ئەی پێغەمبەری خوا چەندێك لە زەویدا دەمێنێتەوە؟ فەرمووی چل ڕۆژ.” (صحيح مسلم، بەرگی 2، لا 516)
لە فەرموودەكەی تەمیمی داریەوە دەربارەی بەسەرهاتی مەسیحی دەججال “چل شەو.” (صحيح مسلم)
وە لە ڕیوایەتێكدا هاتووه: “پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: دەججال لە ئوممەتەكەمدا دەردەچێت چل دەمێنێتەوە. نازانم چل ڕۆژە یان چل مانگە یاخود چل ساڵە.” (صحيح مسلم، باب في خروج الدجال ومكثه، بەرگی 2، لا 518)
لەم جیاوازیانەوە دەردەكەوێت كە ناتوانرێت لە فەرموودەكانەوە ئەندازەی دروستی مانەوەی دەججال بزانرێت لەسەر زەوی، ڕەنگە مەبەست لێی ئەوە بێت كە توانای مرۆیی بە گشتی تا چل ساڵی گەشە دەكات: ﴿بَلَغَ أَشُدَّهُ وَبَلَغَ أَرْبَعِينَ سَنَةً﴾ واتە: “كاتێ ئەگاتە هەرەبەهێزی و تەمەنی دەگاتە چل ساڵ.” (الأحقاف: 16) لەوانەیشە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) مەبەستی لەم وشانە ئەوە بێت كە لەم ماوەیەدا دەججال بە تەواوەتی دەگاتە ئەوپەڕی هێز، پاشان دەپووكێتەوە و بەرەو لاوازی و هەژاری دەچێت پاش زاڵی و بەهێزی هەتا ئەو كاتەی لەناودەچێت، وە فەرموودەكەی موسلیم ئاماژە بۆ ئەم مەبەستە دەكات: “دەججال دەتوێتەوە هەروەك چۆن خوێ لە ئاودا دەتوێتەوە.” (صحيح مسلم، باب في فتح قسطنطينية وخروج الدجال)
نیشانەی حەوتەم: درێژی و كورتی ڕۆژەكانی دەججال
“ڕۆژێكی وەك ساڵێكە، ڕۆژێكی وەك مانگێكە، ڕۆژێكی وەك هەفتەیەكە.” (صحيح مسلم، باب ذكر الدجال)
وە لە ڕیوایەتێكدا هاتووە: “ساڵ وەك مانگێكە.” (مشكاة المصابيح)
ئەگەر لەم وشانەوە ئەو مانایەمان هەڵێنجا كە كاتی دەرچوونی دەججال گۆڕان و جێگۆڕكێ ڕوودەدات لە ئەندازەی كات تەنانەت خۆر بەم خێراییە هاتووچۆ دەكات وەك ئەوەی ساڵێك لە یەك مانگدا تێپەڕ بێت یان بەڕادەیەك خاوبێتەوە وەك ئەوەی دوای یەك ساڵ یان یەك مانگ یان یەك هەفتە ئاوا بێت؛ ئەوا پێچەوانەی ژیری و یاسای خوای گەورە دەردەچێت، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿هُوَ الذِي جَعَلَ الشمْسَ ضِيَاءً وَالْقَمَرَ نُورًا وَقَدَّرَهُ مَنَازِلَ لِتَعْلَمُواْ عَدَدَ السنِينَ وَالْحِسَابَ﴾ (سورة يونس). واتە: “خوا زاتێكە كە خۆری گێڕاوە بە تیشك مانگیشی گێڕاوە بە ڕووناكی بۆ (گەڕانی) مانگ چەند قۆناغێكی دیاریكردووە بۆ ئەوەی ژمارەی ساڵەكان و حیسابی (مانگ و ڕۆژی) پێ بزانن.” ﴿وَالشمْسُ تَجْرِي لِمُسْتَقَر لهَا ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ (*) وَالْقَمَرَ قَدرْنَاهُ مَنَازِلَ حَتى عَادَ كَالْعُرْجُونِ الْقَدِيمِ، لا الشمْسُ يَنبَغِي لَهَا أَن تُدْرِكَ الْقَمَرَ وَلا الليْلُ سَابِقُ النهَارِ وَكُل فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ﴾ (سورة يس) واتە: “خۆریش بەرەو بنكەی خۆی (لە گەڕاندایە و) دەڕوات، ئەوە بڕیاردراوی خوای زاڵی زانایە(*). وە بۆ مانگیش چەند قۆناغێكمان داناوە (دوای تەواوكردنی قۆناغەكانی) هەتا وەكو لقی دارخورمای كۆنی (وشك بووی) لێ دێت(*) خۆر بۆی نیە (ناتوانێ) بگات بە مانگ و شەویش ناتوانێ پێشكەوێ لە ڕۆژ و هەریەكەیان لە خولگەیەكدا مەلە دەكەن و دەسووڕێنەوە(*)” ﴿وَلَن تَجِدَ لِسُنةِ اللهِ تَبْدِيلا﴾ (سورة الفتح) واتە: “هەرگیز نابینی سوننەتی خوا جێگۆڕكێ بكات.” شاراوە نیە كە گۆڕانی یاسا یان بەهۆی سەركەوتن و زاڵبوونەوە دروست دەبێت وەك ئەوەی بۆ نموونە حكومەتێك سەربكەوێت بەسەر حكومەتێكی تردا، حكومەتى دووەمیان یاسای یەكەمیان بگۆڕێت، یاخود بەهۆی نەزانینەوە كە حكومەتێك یاسایەك دادەنێت پاشان ناتەواویەك بەدیدەكات تێیدا و دەیگۆڕێت. بەڵام ئەو یاسایەی كە خوای گەورە دایناوە بۆ خۆر ناگۆڕێ و جێگۆڕكێ ناكات؛ چونكە خوا زاڵە بەسەر كاروباری خۆیدا و زانایە بەوەی كە لە داهاتوودا ڕوودەدات ئیتر چۆن لەكاتی دەججالدا ئەم یاسایە دەگۆڕێت، یان دەججالیش خۆر و مانگ بەڕێوە دەبات؟! كەواتە مەبەست لە درێژی ڕۆژەكان: زیادبوونی بەڵا و تەنگ و چەڵەمەكانە؛ چونكە بەشێوەیەك زەبری بەڵا و ناڕەحەتیەكان توند دەبێت لەسەر ئادەمیزاد وەك ئەوەی یەك ڕۆژی ئەو سەردەمە وەكو ساڵێك یان مانگێك یان هەفتەیەك وابێت، وە پاش ئارامگرتن وردە وردە ئەم ڕۆژگارە درێژانە كەم دەبنەوە هەتاكو وەكو ڕۆژانێكی ئاسایی دەبینرێن. بەهەمان شێوە زانای مەزن مەلا عەلی قاری دەڵێت: “عەرەب كورتی ڕۆژگار و شەوگاریان بەكارهێناوە بۆ خۆشی و شادمانی و درێژیەكەیشی بۆ ناخۆشی و دڵتەنگی.” (المرقاة، بەرگی پێنجەم، لا175)
لەسەر ئەم بنەمایە مانای فەرمایشتەكەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بەم شێوەیە دەبێت كە دەججال لە سەرەتای پێشكەوتن و گەشەسەندنیدا بەڵا و نەهامەتیە گەورەكان دەخاتە سەر شانی خەڵكی و بەربەست دەخاتە سەر ڕێگەی بەرەوپێشچوونیان، ئەوانیش لەتاو ناڕەحەتی و نەهامەتیەكان ڕۆژەكانی ژیان بەلایانەوە درێژە: ڕۆژی وا هەیە بە ساڵێك دەڕوات هەیە بە مانگێك هەشیانە بە هەفتەیەك یان ڕۆژێكی ئاسایی. وە ئەم فەرموودەیە ئاماژەیشی تێدایە بۆ ئاسانی گەشت و سەفەرەكان لەو ڕۆژگارەدا واتە ماوەی ساڵە ڕێیەك بە مانگێك دەبڕدرێت و ماوەی مانگێك بە هەفتەیەك، وە ئەوەی جاران بە هەفتەیەك ئەنجام دەدرا لەو ڕۆژگارەدا بەڕۆژێك ئەنجام دەدرێت وە هەروەها.
وە دەتوانرێت بوترێت كە مەبەست لە دەستەواژەی “ڕۆژێك وەك ساڵێكە.” ئەوە بێت كە خەڵكی لە سەردەمی دەججالدا بە تەواوەتی ڕێزی كات دەگرن و بەفیڕۆی نادەن و ڕۆژێك یەكسان دەبێت بە ساڵێك و ئەو كەسەی ڕۆژێكی لە كیس بچێت وەك ئەوە وایە ساڵێكی لە كیس چوو بێت. وە تەئویلی ساڵ كراوە بە مانگ وەك زانای پایە بەرز مەلا عەلی قارى دەڵێت: “فەرمایشتی ساڵێك وەك مانگێكی لێ دێت: مەبەستی كەمبوونەوەی بەرەكەتی كات و نەمانی كەڵك و سوودەكەیەتی یان ماناكەی ئەوە هەڵدەگرێت كە خەڵكی لەبەر گرنگی نەدانیان بەو بەڵا و نەهامەتیانەی تووشیان دەبێت و سەرقاڵبوونی دڵیان بە ئاژاوە گەورەكانەوە نایانپەرژێت بیر لە تێپەڕینی ڕۆژەكان بكەنەوە. وە ئەمە پێچەوانەی درێژبوونەوەی ڕۆژە ناخۆشەكان نیە؛ چونكە كەسی بە هەست و ژیر هەست بە درێژی ئەم ڕۆژانە دەكات، وە ئەوەی لێرەدا باسمان كرد تەنھا لەگەڵ سەرسامبوون و واقوڕماندا دەبێت.” (مشكاة المصابيح، باب أشراط الساعة، والمرقاة شرح المشكاة، المجلد 5)
بەڵام فەرمایشتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) “بە ئەندازەی ڕۆژێك ئەندازەی بگرن.” لە وەڵامی ئەو كەسەدا كە پرسیاری كرد: “ئەو ڕۆژەی كە وەك ساڵێكە ئایا بەسمانە نوێژی ڕۆژێك بكەین.” (صحيح مسلم، باب ذكر الدجال) ئەمە وەك ئەگەرێك باسكراوە واتە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) وەڵامی پرسیاری پرسیاركەرەكەی داوەتەوە بەگوێرەی ئامادەگی و تێگەيشتنی پرسیاركەرەكە، یان دەڵێین پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) كابرای پرسیاركەری بە هەڵە زانیوە و فەرموویەتی: “نەخێر، ئەندازەی ڕۆژێكی بۆ دابنێن.” واتە تۆ دەڵێیت ئەو ڕۆژانە درێژە دەكێشن بەڵام درێژە ناكێشن، ئەندازەی ئەو ڕۆژە بگرن وەك چۆن گرتووتانە؛ چونكە هەردوو ڕاناوە نێرەكە كە لە ڕستەكەدا هەن “اقْدُرُوا لَهُ قَدْرَهُ.” دەگەڕێنەوە بۆ ڕۆژەكە نەك بۆ وشەی نوێژەكه.
نیشانەی هەشتەم: گوێدرێژەكەی دەججال
“دەججال بەسەر گوێدرێژێكی بەڵەكەوە دەردەچێت، نێوانی هەردوو گوێچكەكەی حەفتا شاباڵه.” (مشكاة المصابیح). له گێڕانەوەیەكی تردا: “گوێدرێژێكی بەڵەكی لەژێردایه كه درێژی هەر گوێچكەیەك له گوێچكەكانی سی باڵە، نێوانی سمێكی گوێدرێژەكەی بۆ سمەكەی تری ماوەی ڕۆيشتنی شەو و ڕۆژێكه، یەك لەدوای یەك ئاوەدانیەكانی بۆ نزیك دەبێتەوە و دەست دەگرێت بەسەریاندا، به دەستەكانی هەور دەگرێت، پێشی خۆر دەكەوێت بۆ خۆرئاوا، دەچێتە ناو دەریا ئاوەكەی تا قوله پێی دێت، له پێشیەوە چیایەكی دووكەڵ هەیه له دوایشیەوە چیایەكی سەوز، به دەنگێك بانگ دەكات: -كه ئەوەی له نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوادایه دەیبیستێت- وەرن بۆ لای من دۆستەكانم وەرن بۆ لای من خۆشەویستەكانم.” (كنز العمال، بەرگى حەوت، لا266)
ئەمە سیفاتەكانی ئەو گوێدرێژەیە كە دەججال سواری دەبێت، ئەگەر بە شێوەیەكی ڕووكەشی دان بنێین بە بوونی گوێدرێژی دەججال و هەبوونى ئەو سیفەتانەی كە لە فەرموودەكاندا باسكراون ئەوا هیچ كەسێكی ژیر قبوڵى ناكات، چۆن دەگونجێت گوێدرێژێك لەدایك بێت درێژی یەكێك لە گوێچكەكانی 30 باڵ بێت و شەو و ڕۆژ بە ڕێگادا بڕوات و بێزار و ماندوو نەبێت بەدەنگی بەرز سەرنشینەكان بانگ بكات! بچێتە ناو دەریا و ئاو هەتا قولەپێكانی بێت! وە بەو خێراییە بڕوات تەنانەت پێش ئاواوبوونی خۆر بكەوێت. سەرباری هەموو ئەمانە: چ ماكەرێك لە دنیادا ئەو گوێدرێژە سەرسوڕهێنەی دەبێت؟
له ڕاستیدا ئەمە ئاماژەیەكه بۆ گالیسكەی نوێ كه له كۆتازەماندا دادەهێنرێت و گەشت ئاسان دەكات و خێرا دەڕوات و هاوار دەكات به دەنگێكی بەرز كه ئەوەی له نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوادایه دەیبیستێ، وە بەهۆی خێرا ڕۆيشتنی و به ئاسانی گەشت پێكردنی خەڵكی گوێ نادەن به گالیسكەكانی تر، تەنانەت وشترەكان كه له ڕۆژانی ڕابردوودا زۆربەی ڕێگاكانيان دەبڕی كەس پشتیان پێنابەستێت، وە خوای گەورە ئاماژەی بۆ ئەمه كردووە و دەفەرموێت: ﴿وَإِذَا الْعِشَارُ عُطِّلَتْ﴾ واتە: “كاتێك وشترە ئاوسەكان وازیان لێ هێنرا.” (سورة التكوير) هەروەها دەفەرموێت: ﴿وَالْخَيْلَ وَالْبِغَالَ وَالْحَمِيرَ لِتَرْكَبُوهَا وَزِينَةً وَيَخْلُقُ مَا لا تَعْلَمُونَ﴾ واتە: “وە ئەسپ و ماین و ئێستر و گوێدرێژ (ی بۆ دروست كردوون) لەبەرئەوەی سواریان بن و هۆی ڕازانەوەش بن بۆ ئێوە وە (خوا) شتی وا دروست دەكات كە (ئێستا) ئێوە نایزانن.” (سورة النحل). واته: خوای گەورە كۆمەڵه گالیسكەیەكی نوێ دروست دەكات كه ئێستا ئێوە ماهیەت و حەقیقەتەكەی نازانن، وە له فەرموودەدا هاتووە: “واز له وشترەكان دەهێنرێت و تاونادرێت لەسەریان.” “وَلَتُتْرَكَنَّ الْقِلَاصُ فَلَا يُسْعَى عَلَيْهَا.” (صحیح مسلم، باب نزول عیسی ابن مریم) خاوەنی (مرقات) دەڵێت: “واتاكەی ئەوەیه: كه كار به وشتر ناكرێت؛ چونكه خەڵكی پێویستیان پێی نامێنێت بەهۆی زۆربوونی هۆكاری (شتی) ترەوە.” (بەشی پێنجەم، لاپەڕە 221)
ئەوەتا خەڵكی لەم ڕۆژگارەدا بێنیاز بوون له وشتر بەهۆی بوونی كەشتی (پاپۆڕ) و ئۆتۆمۆبیل و شەمەندەفەر و فڕۆكه، كه به شەو و ڕۆژ به خێرایی دەڕۆن و شەكەت و ماندوو نابن و به دەنگی بەرز سەرنشینەكان بانگ دەكەن، وە دووكەڵیشی لەگەڵدایه وە له شوێنێكی تردا دەربارەی پرسی ئەم گالیسكه نەزانراوە هاتووە: “نزیكە ئاگرێك دەربچێت لە تەنگەبەرێكى بەربەستكراو، ڕۆيشتنێك دەڕوات وەك ڕۆيشتنی هێواشى وشتر.” (كنز العمال، بەرگی 7، لا 205)
ئەمە هاتووەتەدی له شەمەندەفەر و پاپۆڕ و گالیسكەكانی تردا، بەڵام نوقم بوونی لەناو ئاودا تا قوله پێی؛ ئەوا شاراوە نیه لەو كەسانەی كه پاپۆڕ و كەشتییەكانیان بینیوە كه چۆن له دەریادا هاتووچۆ دەكەن.
سەرنجێكی تر لە دەججال لە ڕوانگەی زانستی لێكدانەوەی خەونەوە
پێشتر باسی ئەوە كرا كە دۆخی دەججال و سیفەتەكانی لە ڕێگەی خەون و كەشفەوە دەركەوتووە بۆ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بۆیە بۆ ئێمە شیاوترە كە لە ڕوانگەی زانستی لێكدانەوەی خەونەوە بە وردی سەرنجی بدەین؛ چونكە هەندێ بابەتی خەون تەئویل وەردەگرێت.
بزانە كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەججالی بینیوە كە چاوێكی كوێر بووە، وە مەبەست لە چاو وەك لە كتێبی (تعطیر الأنام)دا هاتووە: “چاوی ئادەمیزاد لە خەوندا بینایی و ئایینی ئەو كەسەیە كە بەهۆیەوە ڕێگای ڕاست و گومڕایی دەبینێت.” (بەرگی 2، لا 82)
“چاوی ئادەمیزاد ئایینەكەیەتی. هەركەسێك لە خەوندا بینی چاوی خۆی تیمار دەكات؛ ئەوا كاروباری ئایینەكەی چاك دەكات.” (بەرگی 2، لا83)
یەك چاوی: “ئەگەر كەسێك لە خەودا بینی چاوێكی كوێرە؛ ئەوا دووچاری تاوانێكی گەورە و زەبەلاح دەبێت”. (بەرگی 2، لا 84)
كوێری: لە خەودا بریتیە لە گومڕایی لە ئاییندا. كوێری دەوڵەمەندیشە، هەركەسێك بینی كوێر بووە ئەوە دەوڵەمەند دەبێت”. (بەرگی 2، لا 84)
تەمیمی داری دەججالی بینی كە دەستی شەتەك دراوە بە ئاسن كە لێكدانەوەكەی ئەوەیە: “هەركەسێك بینی دەستی شەتەك دراوە بە گەردنیەوە ئەوا ماڵ و سامانێكی دەست دەكەوێت كە مافی خوای لێ نادات. وە شەتەكدان و كەلەپچەبوونی دەست كردەوەی خراپ و پەیداكردنی پارە و ماڵە بە حەرامی”. (بەرگی 2، لا 108)
بەڵام ئەوەی كە دەججال گەنجێكە، لێكدانەوەكەی ئەوەیە: “گەنج لە خەوندا دوژمنی ئەو كەسەیە، وە گەنج فڕوفێڵە یان دوژمنێكی نالەبارە.” (بەرگی 2، لا 13)
وە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەججالی بینیوە كە قژی لوول و ئاڵۆسكاو بووە، لێكدانەوەكەی ئەوەیە: “قژی سەر لە خەوندا ماڵ و سامان و تەمەن درێژیە، هەركەسێك بینی قژی لوول بووە ئەوە دەسەڵات و سەربەرزی بەدەست دەهێنێت”. (بەرگی 2، لا 8)
بەڵام سواربوونی گوێدرێژ لێكدانەوەكەی ئەوەیە: “گوێدرێژ، دانیاڵ دەڵیت بینینی گوێدرێژ چانس و پایەبەرزیە.” (الإشارات، بەرگی 2، لا 283)
وە “سواربوونی گوێدرێژ لە خەوندا مانای خۆڕازاندنەوەیە بە ماڵ و سەروەت. ئەگەر گوێدرێژەكە گەورە بێت ئەوا بریتیە لە پایەبڵندی، ئەگەر ڕەنگی سپی بێت ئەوا جوانی و قەشەنگی خاوەنەكەیەتی”. (تعطير الأنام، الجزء الأول، ص165)
وە “ئەگەر بە جوانی بەڕێدا بڕوات ئەوە بریتیە لە دنیا.” (منتخب الكلام: بەرگی 1، لا 134)
وە “هەركەسێك بینی بارێكی قورسی لەسەر پشتی گوێدرێژەكەی بار كرد و سوار بوو لەسەری مانای زیادبوونی ماڵ و سامان و دەوڵەمەندی بێ شومار دەگەیەنێت. ئەبو سەعیدی واعیز دەڵێت: گوێدرێژ چالاكی و گوڕوتینی ئادەمیزادە.” (الإشارات، بەرگی 2، لا 284)
جۆری ئاژاوەی دەججال
ئەگەر بەوردی سەرنجی پرسی دەججال بدەین ئەوا بە كۆمەڵێك بەڵگەی بەهێز بۆمان دەردەكەوێت كە ئەو بە دوودڵی و گومانەكان خەڵك گومڕا دەكات و وەسوەسە دەخاتە ناخی مرۆڤەكانەوە و بەداوی درۆ و فڕوفێڵەكانی ڕاویان دەكات، ئەمەش بەڵگەكانە:
(بەڵگەی یەكەم): پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: “ئەو كەسەی دە ئایەتی سەرەتای سورەتی (الكهف) لەبەر بكات پارێزراو دەبێت لە ئاژاوەی دەججال.” (صحيح مسلم، باب فضل سورة الكهف)
ئەگەر ئاژاوەی دەججال بە ناچاركردن و زۆرەملێیە ئەوا تەنھا خوێندنەوەی كۆمەڵێك ئایەت چ سوودێك دەگەیەنێت، وە چۆن دەكرێت بە خوێندنەوەیان ئادەمیزاد خۆی بپارێزێت لە ئاژاوەكەی، بەڵام بەو پێیەی كە ئاژاوەكەی بریتیە لە دروستكردنی گومان و وەسوەسەكان لە دڵی خەڵكیدا… وە گومانی تێدا نیە كە قورئانی پیرۆز لابەری ئەو جۆرە گومان و وەسوەسانەیە، لەبەرئەوە خوێندنەوەی قورئان باوەڕدار دەپارێزێت لە ئاژاوەكەی.
(بەڵگەی دووەم) پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: “ئەگەر دەججال سەریھەڵدا و خۆم لەناوتاندا بووم ئەوا من لە باتی ئێوە بە بەڵگە چاری دەكەم، وە ئەگەر دەرچێت و من لەناوتاندا نەبووم ئەوا با هەركەس بە بەڵگە چارەسازی خۆی بێت، وە خوا لە جێگەی من سەروكاری هەموو موسوڵمانێك دەكات.” (صحيح مسلم باب ذكر الدجال) واتە ئەگەر دەججال لە سەردەمی مندا دەربچێت و سەرهەڵبدات ئەوا خۆم بە بەڵگە جەنگی لەگەڵدا دەكەم، وە ئەگەر دوای من دەرچوو ئەوا هەموو كەسێك بە بەڵگە بەرگری لە خۆی بكات. وە وشەی (الحجیج) مانای كەسێكە كە بە بەڵگە جەنگ دەكات و سەركەوتوو دەبێت. وە لە پەراوێزی (مشكاة المصابیح)دا هاتووە: “وأنا حجیجە واتە من بە بەڵگە جەنگی لەگەڵدا دەكەم و زاڵ دەبم بەسەریدا، پێكھاتەی فعیل مانای بكەرە لە الحجة وە هاتووە كە بریتیە لە زاڵبوون.”
وە لە كتێبى (النهایة)ی (ابن الأثير)دا هاتووە: “لە فەرموودەی دەججالدا: “وە ئەگەر دەرچێت من لە ناوتاندا بم ئەوا من چاری دەكەم.” واتە زاڵدەبم بەسەریدا بە بەڵگە. وە الحجة بریتیە لە دەلیل و بورهان، دەوترێت: حاججته حجاجًا ومحاجة فأنا محاج وحجيج فعيل، بە واتاى مفاعل، وە لەمەشەوە فەرموودەی: فحج آدم موسى. واتە بە بەڵگە زاڵ بوو بەسەریدا.”
وە لە قورئانی پیرۆزیشدا الحجیج واتە دژایەتی كردن بە زانست و زمان، خوای گەورە دەفەرموێت:
﴿هَا أَنتُمْ هَؤُلاء حَاجَجْتُمْ فِيمَا لَكُم بِهِ عِلمٌ فَلِمَ تُحَآجونَ فِيمَا لَيْسَ لَكُم بِهِ عِلْمٌ﴾ واتە: “وامان دانا ئێوە دەتوانن لەسەر ئەو شتانە دەمەقاڵێ بكەن كە دەیزانن، دەسا بۆچی كێشە و دەمەدەمێ دەكەن لەسەر شتێ كە نایزانن.” (سورة آل عمران)
﴿أَوْ يُحَآجوكُمْ عِندَ رَبكُمْ﴾ واتە: “یان لای خوا بە بەڵگە دژتان دەوەستین.” (سورة آل عمران)
﴿أَلَمْ تَرَ إِلَى الذِي حَآجَّ إبراهيم فِي رَبهِ﴾ واتە: “ئەو كەسەت نەبینی كە دەربارەی پەروەردگارت مشتومڕی دەكرد لەگەڵ ئیبراهیم.” (سورة البقرة)
﴿وَحَآجَّهُ قَوْمُهُ قَالَ أَتُحَاجُّوني فِي اللهِ﴾ واتە: “وە گەلەكەی دەربارەی خوا مشتومڕیان لەگەڵ دەكرد، ئەویش فەرمووی ئایا دەربارەی خوا مشتومڕم لەگەڵدا دەكەن.” (سورة الأنعام)
(بەڵگەی سێيەم) “پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: هەركەسێك بیستی دەججال دەركەوتووە با خۆی بەدوور بگرێت لێی، سوێند بە خوا پیاو دێت بۆ لای و پێیوایە كە باوەڕدارە بەڵام بەهۆی ئەو گومان و دوودڵیانەوە كە بۆی دروست دەكات شوێنی دەكەوێت.”
(بەڵگەی چوارەم) “خوای گەورە باوەڕدار دەپارێزێت بەوەی كە فریشتەی پێ دەپارێزێت كە بریتیە لە تەسبیحات كردن.” (الطبراني)
وە ئاشكرایە كە تەسبیحات كردن تەنھا چارەسەری وەسوەسەیە، ئەگینا چۆن تەسبیحات بەكاردەهێنرێت لە بەرامبەر شمشێردا. لەمەوە دەردەكەوێت كە دەججال گومان دروست دەكات بۆ باوەڕدار، وە تەسبیحات و ستایشی خوای گەورە یارمەتییان دەدات بۆ كێش كردنی ڕەحمەتی خوای گەورە بۆ لایان و خوا دەیانپارێزێت.
(بەڵگەی پێنجەم) “بەڕاست و چەپدا مل دەنێت لە بەدفەڕی و خراپەكاری، ئەی بەندەكانی خوا دامەزراو بن.” (صحیح مسلم، باب ذكر الدجال) لەمەوە دەردەكەوێت كە ئاژاوەی دەججال لە شێوەی دروستكردنی گومان و دوودڵیە، وە ئەگەر ئەم ئاژاوە كەڕولاڵە گەیشتە ئەوپەڕی و بەشێوەیەكی ترسناك بڵاوەیكرد و چواردەوری هەموو دنیای گرت؛ ئەوا لەم كاتەدا خوای گەورە مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) ڕەوانە دەكات بۆ نەهێشتن و پاكتاوكردنی ئەم بەڵایە بە حەربەیەكی ئاسمانی؛ بۆئەوەی بەهۆیەوە دەججال بكوژێت و كوفر و تاوان و سەرپێچی لەسەر ڕووی زەوی نەهێڵێت و مرۆڤەكان بگەیەنێت بە خواى پەروەردگار. بەڵام كوشتنی مەسیحی دەججال بە حەربەی ئاسمانی كارێكی ڕۆحانیە واتە حەربەیەكی ڕۆحانی لە ئاسمانەوە دەهێنێت نەك لە زەویەوە، وە بە بەڵگەی بەهێز و درەوشاوە پشتگیری دەكرێت كە بەهۆیانەوە سیحری دەججال هەڵدەوەشێنێتەوە و پڕوپووچی درۆزن لەناو دەبات، نەك ئەوەی بە ڕم و شمشێری تیژ و بڕندەوە بێت بۆ پەڕاندنی گەردنی خراپەكاران و ڕشتنی خوێنی كافران، بەڵكو مەسيحى بەڵێندراو دێت بۆ نەهێشتنی جەنگ و كوشتار لەناو خەڵكیدا. جگە لەمە، شیر و تیر سوودی چیە لە بەرامبەر تۆپ و غازی ژەهراوی و ئەو بۆمبەی كە لە فڕۆكەكانەوە دەخرێتە خوارەوە و لە كاتێكی كەمدا خەڵكی لەناو دەبات و لە ساتێكدا ئاوەدانی كاول دەكات؟
وە لەمبارەيەوە مەسیحی بەڵیندراو (علیه السلام) جوانترین شیعری فەرمووە:
السيف أنفاسي ورُمحي كلمتي … ما جئتُكم كمحاربٍ بسِنانِ
لە شوێنێكی تردا دەفەرموێت:
يا ربّ أَرِني يومَ كسرِ صليبِهم … يا رب سلِّطْني على جدرانهمْ
فإذا تكلّمْنا فسيفٌ قولنا … رمحٌ مُبيد لا كمثل بيانهمْ
ولقد أُمرتُ من المهمين بعدما … هاجت دخانُ الفتن من نيرانهم
ما قلتُ بل قال المهيمن هكذا … ما جئتُهم بل جاء وقت هوانهم
إن الصليب سيُكْسَرنْ ويُدقَّقَنْ … جاء الجِيادُ وزهَق وقتُ أتانهم
وسيُرغمُ الله القديرُ أنوفَهم … ويُري المهيمنُ ذُلَّ داءِ خُنانهم
ئایا دەججال یەك كەسە؟
هەندێ كەس دەڵێن كە دەججال یەك كەسی دیاریكراوە، بەڵام لە ڕاستیدا دەججال گروپێكی گەورەیە و بە هەموو لایەكی زەویدا دەگەڕێن، بە باتڵ حەق دادەپۆشن و زەوی گڵاو دەكەن بە چەواشكاری و شاردنەوەی ڕاستیەكان هەروەك سەرەتا لە زمانی عەرەبیەوە سەلماندمان. بەڵام ئەوەی كە لە فەرموودەكاندا باسی كراوە بە شێوگی تاك مەبەست پێی یەكبوونی جۆرە نەك یەك بوونی كەسێتی. وە ئەم فەرموودانەى خوارەوە پشتگيری ئەم قسەیەمان دەكەن:
(1) پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: “ئەو كەسەی 10 ئایەتی یەكەمی سورەتی (الكهف) لەبەر بكات پارێزراو دەبێت لە ئاژاوەی دەججال.” (صحيح مسلم، باب فضل سورة الكهف) وە لە ڕیوایەتێكی تردا دەفەرموێت: “هەركەسێك 10 ئایەتی كۆتایی سورەتی (الكهف) بخوێنێت پارێزراو دەبێت لە ئاژاوەی دەججال.” (مسلم، والفتح الكبير، ج 3 ص225)
بێگومان فەرمانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بە خوێندنەوەی ئایەتەكانی سەرەتا و كۆتایی سورەتی (الكهف)لە كاتی دەركەوتنی دەججالدا تەنھا لەبەرئەوەیە كە لەو ئايەتانەدا باسی دەججال كراوە، ئاگاداربن ئەوانیش گەلێكن كە مەسیحی كوڕی مەریەمیان كردووە بە كوڕی خوا و پەرستراوێكی جگە لە الله، وە هەموو هەوڵدانێكیان چڕ كردووەتەوە بۆ ژیانی دنیا و پێیان وایە كە چاكترین كردەوە ئەنجام دەدەن. بێگومان گەورەترین ئاژاوە لە جیهاندا بریتیە لە باوەڕی بڕیاردانی كوڕ بۆ خوای گەورە، خوای گەوره لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: ﴿تَكَادُ السَّمَاوَاتُ يَتَفَطَّرْنَ مِنْهُ وَتَنْشَقُّ الْأَرْضُ وَتَخِرُّ الْجِبَالُ هَدًّا (*) أَنْ دَعَوْا لِلرَّحْمَنِ وَلَدًا﴾ واتە: “خەریكە ئاسمانەكان لە ناقۆڵایی ئەو گوفتارە نابەجێیە، لەت و پەت ببێت، زەوی خەریكە شەق بەرێت و ڕۆبچێت، كێوەكانیش خەریكە بكەون و ورد و خاش ببن (*) كاتێك كە بوونی ڕۆڵە و نەوەیان دایەپاڵ خوای میهرەبان.” (مريم: 91_92) لەبەرئەوە خوای گەورە لە سورەتی (الفاتحة)دا نزایەكی فێركردووین كە یەكێك نەبین لە ﴿الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ﴾ “ئەوانەی غەزەبیان لێ گیراوە” و ئەوانەیش كە ﴿الضَّالِّينَ﴾ “گومڕا بوون”، كە مەبەست لێیان جوولەكە و مەسيحييەكانە. بگەڕێوە بۆ تەفسیری (كەششاف و جەلالەین)
وە لە (الفتح الكبیر)دا هاتووە: جوولەكە بریتین لە ﴿الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ﴾، مەسيحييەكانیش بریتین لە ﴿الضَّالِّينَ﴾.” (بەرگی 3 لا 440)
وە لەم نزايەوە ئەوە ڕوون دەبێتەوە كە ئاژاوەیەكی گەورە هەیە لە سەردەمی كۆتاییدا و دەبێت ئەم ئاژاوەیە لە جوولەكە و مەسيحييەكانەوە پەیدا ببێت، وە دواخستنی باسی مەسيحييەكان ئەوە دەگەیەنێت كە ئاژاوەكەی ئەوان گەورەتر و ئەستەمتر و تاڵترە، ئەمە شاراوە نیە لەو كەسانەی كە خاوەنی بینایین.
(2) ﴿لَخَلْقُ السمَاوَاتِ وَالأَرْضِ أَكْبَرُ مِنْ خَلْقِ النَّاسِ﴾ واتە: “بەڕاستی بەدیھێنانی ئاسمانەكان و زەوی گەورەترە لە بەدیھێنانی خەڵك.” (سورة غافر)
لەمەوە دەردەكەوێت كە دەججال دروستكراوی سەیر و سەمەرە دادەهێنێت تەنانەت خەڵكی سەری سوڕدەمێنێت لێیان، وە لێرەدا مەبەست لە خەڵك ﴿النَّاسِ﴾ دەججالە هەروەك هەندێ لە ڕاڤەكاران ئاماژەیان پێداوە: “كۆمەڵێك دەڵێن: گەورەتر و مەزنتر لە دروستكراوی دەججال، بەڵام زۆربەی خەڵكی نازانن، واتە جوولەكە كە دەمەقاڵی دەكەن لە پرسی دەججالدا.” (تفسير معالم التنزيل، ولباب النقول في أسباب النزول لجلال الدين السيوطي)
(3) ئوم شەریك پێی وتم گوێم لە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بوو دەیفەرموو: “خەڵكی لە ترسی دەججال هەڵدێن بۆ شاخەكان. ئوم شەریك وتی: ئەی پێغەمبەری خوا، ئەو ڕۆژە عەرەب لە كوێن؟ فەرمووی ئەوان كەمن.” (صحيح مسلم، باب في بقية من أحاديث الدجال، ج 2 ص522) ئەم فەرموودەيە ئاماژەی تێدایە بۆ ئەوەی كە دەججال ناوە بۆ گروپێكی گەورە.
لەبەرئەوە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: ئەو ڕۆژە عەرەب كەمن، وە لە فەرموودەیەكی تردا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: “قیامەت بەرپا دەبێت، وە لەو كاتەدا ڕۆماكان زۆرینەی خەڵكن.” (صحيح مسلم، باب تقوم الساعة والروم أكثر الناس، ج 2 ص500) ڕۆمەكان بریتین لە مەسيحيەكان.
بێگومان لەم بەڵگانەوە سەلـمێنرا كە دەججال گروپێكی گەورە و گومڕا و گومڕاكەر و فێڵبازن، كە بریتین لە قەشەكان و فەیلەسوفەكانیان كە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای زەویدا بڵاوەیان كردووە و ڕوخساری یەكتاپەرستیان داپۆشیوە بە پەردەی سیانەك (التثليث)، پەنادەگرین بە خوا لە ئاژاوە و بیروباوەڕە پڕوپووچەكانیان، وە دەگەڕێینەوە بۆلای پەروەردگار كە باشترین گەورە و يارمەتیدەرە.
نیشانەی پانزەيەم: دەرچوونی یەئجووج و مەئجووج(*)
(*) لە كتێبی (حیاة المسیح و وفاتە) وەرگیراوە، كە مەولانا زین العابدین ولي اللە شاهـ نووسیویەتی كە پێشتر مامۆستای مێژووی ئایینەكان بووە لە كۆلێژی سەڵاحەددینی ئەیوبی لە بەیتولمەقدیس. دانەر.
“بەڵام ئەوەی دەوترێت دەربارەی دەرچوونی یەئجووج و مەئجووج لە سەردەمی مەسیح و ئەوەی پەیوەستە بە توێژینەوەی مێژوویی دەربارەیان، ناتوانم لەم كاتە كەمەدا بە تێروتەسەلی باسی بكەم، بەڵام زۆر بەكورتی وتەی كۆكراوەی پەسەند دەربارەیان باس دەكەم بۆتان بێ گوێدانە باسكردنی وتەی جیاوازی مێژوونووسان و بۆچوونی دژیەك و پەرش و بڵاویان.”
پێغەمبەر حزقیێل لە بەشی 39 دا دەڵێت: “ئێستاش ئەی كوڕی مرۆڤ، پێشبینی لەسەر گۆگ بكە و بڵێ: “پەروەردگاری باڵادەست ئاوهاى فەرموو: ئەی گۆگی سەرۆكی میرانی ڕووش و ماشك و توباڵ، من لە دژی تۆم. ئاراستەت وەردەگێڕم و دەتبەم. لەوپەڕی باكوورەوە سەرت دەخەم و دەتهێنمە چیاكانی ئیسڕائیل. ئینجا لە كەوانەكەت دەدەم كە لە دەستی چەپتە، تیرەكانت لە دەستی ڕاستت بەردەدەمەوە. خۆت و هەموو سوپاكەت و ئەو گەلانەی لەگەڵتدان لەسەر چیاكانی ئیسرائیل دەكوژرێن، دەتكەمە خۆراكی هەموو جۆرە باڵندەیەكی گۆشتخۆر و گیانلەبەرانی دەشتودەر. لەسەر ڕووی دەشتودەر دەكەویت؛ چونكە من قسەم كرد. ئەوە فەرمایشتی پەروەردگاری باڵادەستە. ئاگر دەنێرمە سەر ماگۆگ و سەر ئەوانەی بە ئاسوودەیی لە كەنارەكان نیشتەجێن، ئیتر ئەوان دەزانن كە من پەروەردگارم.” (حزقیێل 39: 1_6)
“سەرنجی خوێنەران ڕادەكێشم بۆ ئەو سێ ناوەی كە لەسەرەوە هاتوون كە بریتین لە ڕووش (ڕووسیا) و ماشك (ماسكۆ) و توبال (توباڵسك) وە هەروەها ئەم ڕستەیەش: “ئاگر دەنێرمە سەر ماگۆگ و سەر ئەوانەی بە ئاسوودەیی لە كەنارەكان نیشتەجێن.”
وە لە مۆزەخانەی گێڵد هاڵ (Guild Hall) لە شاری لەندەن دوو پەیكەری گەورەی یەئجووج و مەئجووج (Gog and Magog) هەیە كە بانكی زانیاری (ئینسایكلۆپیدیا)ى بەریتانی دەربارەیان دەڵێت: “لە لەندەن دوو پەیكەر هەبووە لە سەردەمی هێنری پێنجەم پاشای ئینگلتەرا وەك ئەم دوو پەیكەرەی ئەمڕۆ.”
بەگوێرەی بوونی ئەم شوێنەوارە مێژووییە و ئەوەی كە ئەفسانەی سەكسۆنی بۆمان دەگێڕێتەوە، وە بەگوێرەی كۆمەڵە بەڵگەیەكی تر بۆمان ساغ دەبێتەوە كە یەئجووج و مەئجووج دوو پیاوی گەورە بوون لە باوانی هەردوو گەلی ڕووس و ئینگلیز دانیشتوانی دوورگەكانی بەریتانیا و ئەوەی لێیان جیابووەتەوە لە گەلانی ئەوروپی و ئەمریكی.
مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) بە یەك بڕیار بڕیاریداوە كە “مەبەست لەم فەرمایشتەی خوای گەورە: ﴿حَتَّى إِذَا فُتِحَتْ يَأْجُوجُ وَمَأْجُوجُ وَهُمْ مِنْ كُلِّ حَدَبٍ يَنْسِلُونَ﴾ واتە: “هەتا ئەو كاتەی ڕێگا لە یەئجووج و مەئجووج دەكرێتەوە و لە هەموو بەرزاییەكەوە دادەگەڕێن.” (سورة الأنبياء) گەلانی ڕووسی و ئینگلیزین.. واتە ئەوان بەهۆی ئەو هێزەی كە پێیان بەخشراوە و ئەو ئامادەگیە سروشتیانەی كە هەیانە زاڵدەبن بەسەر هەموو گەلانی سەر زەوی وەك ئەوەی لە پێشكەوتن و گەشە و زاڵبوونیاندا هاوشێوەی لافاوێكی بەخوڕبن كە لەبەرزاییەكانەوە هاژە بكات بەرەو كەند و نزماییەكان. وە ئەم ئایەتەیش ئاماژە دەكات بە ناكۆكی و پێكدادانە توند و تیژەكانیان: ﴿وَتَرَكْنَا بَعْضَهُمْ يَوْمَئِذٍ يَمُوجُ فِي بَعْضٍ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَجَمَعْنَاهُمْ جَمْعًا(*) وَعَرَضْنَا جَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍ لِلْكَافِرِينَ عَرْضًا(*) الَّذِينَ كَانَتْ أَعْيُنُهُمْ فِي غِطَاءٍ﴾ واته: “ئەو كاتە لێیان دەگەڕێین دێن بەسەر یەكدا و لەناو یەكتردا شەپۆل دەدەن و فوو دەكرێت بە شەيپووردا (الصُّور) و هەموویان كۆدەكەینەوە.” (الكهف: 100_102) (الملخص من كتاب إزالة الأوهام، ص251_253.) ئایەتەكان لە كۆتایی سورەتەكەدان.
پوختەی قسان، هیچ ناكۆكیەك نیە لەنێوان ئەو هۆشداریەی قورئانی پیرۆز و ئەو وەسفانەی كە لە فەرموودەكانی پێغەمبەردا هاتووە، كەوابوو بەگوێرەی بیروباوەڕی ئێمە ئاژاوەی مەسیحیەت كە خەریكە بە هۆیەوە ئاسمانەكان هەڵتەكێن… هتد، وە ئاژاوەی دەججالە كوێری یەك چاو، وە ئاژاوەی یەئجووج و مەئجووج هەموویان بریتین لە تەنھا یەك ئاژاوە. وە ئەم ئاژاوە پەیماندراوە ناونراوە ئاژاوەی دەججال تەنھا لەبەرئەوەی كە ئەو كەسانەی هەڵدەستن بە بەرپاكردنی ئەم ئاژاوەیە پەنا دەبەن بۆ درۆ و فڕوفێڵ و چەواشەكردن لە هەموو كارەكانیاندا، وە ناونراوە بە ئاژاوەی یەئجووج و مەئجووج [پێشەوا ئەسفەهانی لە (المفردات)دا دەربارەی مانای یەئجووج و مەئجووج دەڵێت: “لە وتەكانیان: بڵێسەی ئاگر و كڵپەكەی، تاوسەندنی ڕۆژگار بەهۆی گەرماوە، وە یەئجووج و مەئجووج لەوەوە. چوێنراون بە ئاگری هەڵچوو و ئاوێك شەپۆلی هەبێت لەبەر زۆری ئاشوبیان.” داتاشینی ناوەكە ئەوە دەگەیەنێت كە ئەو خەڵكانە ئاگر و ئاو دەخەنە ژێر ڕكێفی خۆیان و بەكاریان دەهێنن لە كاروباری خۆیان و جێبەجێ كردنی بەرنامە تایبەتیەكانیان! وە ئەمە دەبینرێت لە هەڵسوكەوتەكانی گەلانی ئەوروپا. لەوەوە] بەڕەچاوكردنی ئەوەی كە سەربە چ گەل و نەتەوەیەكن، وە ناونراوە ئاژاوەی مەسیحیەت بە ڕەچاوكردنی ئایینەكەیان. بێگومان قورئانی مەزن بریتیە لە تەوەرەی مەزن و تەوەرەی یەكەمی هەموو بیروباوەڕه سەرەكیەكانمان، وە بە تەرازووی قورئان و پێوەرەكەی فەرموودەكان دەكێشین و دەپێوین و تەئویلیان دەكەین، هەر ڕیوایەتێك لەڕووی ناوەڕۆك و ڕواڵەتەوە پێچەوانەی قورئان بوو، وە هیچ تەئویلێكی هەڵنەگرت ئەوا گوێی پێ نادەین؛ چونكە قورئانی مەزن لە پێش هەموو شتێكەوەیە و پاشان فەرموودە پیرۆزەكان لە دوایەوە دێن.
نیشانەی شانزەيەم: مانگگيـران و خۆرگیـران
یەكێك لە شوێنەوارەكانی قیامەت و هەواڵەكانی سەردەمی كۆتایی و نیشانەكانی سەرهەڵدانی مەسیحی بەڵێندراو و مەهدی پەیماندراو گیرانی مانگ و خۆرە لە ڕەمەزاندا. بێگومان خوای گەورە لە قورئانی پڕ لە داناییدا ئەم هەواڵە مەزنەی ڕاگەیاندووە و دەفەرموێت: ﴿فَإِذَا بَرِقَ الْبَصَرُ(*) وَخَسَفَ الْقَمَرُ(*) وَجُمِعَ الشَّمْسُ وَالْقَمَرُ(*) يَقُولُ الْإِنْسَانُ يَوْمَئِذٍ أَيْنَ الْمَفَرُّ(*)﴾ واتە: “كاتێك چاو بە مۆلەق وەستا و مانگیش گیرا و مانگ و خۆریش كۆكرانەوە، مرۆڤ ئەو ڕۆژە دەڵێت ڕێگەی دەرەتان كوانێ.” (سورة القيامة) وە ئەو ڕيوایەتەی كە لە (سنن الدارقطني)دا هاتووە پشتگیری ئەم قسەيەی ئێمە دەكات: “بۆ مەهدیەكەمان دوو نیشانە هەیە كە ئەوەتەی ئاسمانەكان و زەوی دروست بوون ڕوویان نەداوە؛ یەكەم شەو لە ڕەمەزان مانگ [القَمَر] دەگیرێت و لە ناوەڕاستەكەیشیدا خۆر دەگیرێت.” (سنن الدارقطني، ص 188)
ئەم هەواڵە هەواڵێكی نادیار و پەنھان بوو هەتا دەركەوتنی مەهدی بەڵێندراو (علیه السلام) وە ئایەتی مانگگیران و خۆرگیران درەوشایەوە لە ساڵی 1311 كۆچی وەك سەلماندنی ڕاستى بانگەوازەكەی.
با بزانرێت كە ڕیوایەتەكەی (الدارقطني) چوار ڕاستی لەخۆگرتووە:
(یەكەم) مانگگیران ڕوودەدات لە مانگی ڕەمەزاندا لە یەكەم شەو لە شەوەكانی مانگگیران كە بریتین لە 15، 14، 13.
(دووەم) خۆرگیران ڕوودەدات لە مانگی ڕەمەزاندا لە ڕۆژی ناوەڕاست لە ڕۆژەكانی خۆرگیران كە بریتین لە 29 ،28 ،27.
(سێيەم) مانگگیران و خۆرگیران لەیەك مانگدا واتە مانگی ڕەمەزان ڕوودەدەن.
(چوارەم) دەركەوتنی مەهدی پێش ڕوودانی ئەم نیشانەیە تاوەكو ببێتە بەڵگەیەك لەسەر ڕاستی بانگەوازەكەی.
لە ڕاستیدا ئەم نیشانەیە دەركەوت بە گوێرەی ئەو مەرجانەی كە باسكران، وە ئەم نیشانەیە تایبەتە بە سەردەمی مەسیحی بەڵێندراو و مەهدی پەیماندراو (علیه السلام) وە بێگومان ئەوەتەی ئاسمانەكان و زەوی دروستكراون وەكو ئایەتێك دەرنەكەوتووە بۆ هیچ یەكێك لە مەهدیەكان، وە هەرگیز دەریشناكەوێت جارێكی تر هەتا ئاسمانەكان و زەوی مابێت، بێگومان ڕوودانەكەی بریتیە لە پشتگیری بۆ مەهدی (علیه السلام) و دەركەوتنی ڕاستگۆیی چاكترینی پێغەمبەران (صلی الله علیه وسلم).
نیشانەی حەڤدەيەم: ڕەوانەكردنی مەسیح و دابەزینی لای منارە سپیەكەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق
شاراوە نیە لاتان كە زاناكانی پێشوو ناكۆكن لە دیاریكردنی شوێنی سەرهەڵدانی مەسیحی بەڵێندراو بە گوێرەی ئەو ڕیوایەتانەی كە لە كتێبەكانی فەرموودەدا نووسراون؛ لە ریوایەتێكدا هاتووە: لای منارە سپیەكە دادەبەزێت لە ڕۆژهەڵاتی دیمەشق (باب ذكر الدجال)، وە لە ڕیوایەتێكی تردا هاتووە: بەیتولمەقدیس ڕۆژهەڵاتی دیمەشق، وە لە ڕیوایەتێكی تردا: لە سەربازگەی موسوڵمانان.
پێشەوا جەلالەددینی سیوطی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) هەموو ئەم ڕیوایەتانەی ڕێكخستووە و دەڵێت: “فەرموودەی دابەزینی عیسا لە بەیتولمەقدس لای دانەر (نووسەر) لە هەمووی پەسەندترە و سەردەخرێت بەسەر هەموو ڕیوایەتەكاندا و هیچ یەكێك لە ڕیوایەتەكان پێچەوانەی نیە؛ چونكە بەیتولمەقدس لە ڕۆژهەڵاتی دیمەشقدایە و لەو كاتەدا سەربازگەی موسوڵمانانە.” (هامش على سنن ابن ماجة، بەرگی 2، لا 510)
بەهەمان شێوە پێشەوا مەلا عەلی قاری پاش باسكردنی وتەكەی سیوطی دەڵێت: “دەڵێم فەرموودەی دابەزینی مەسيح لە بەیتولمەقدس لای ئیبن ماجە لە هەموویان پەسەندترە لای من وە پێچەوانەی سەرجەم ڕیوایەتەكان نیە؛ چونكە بەیتولمەقدس ڕۆژهەڵاتی دیمەشقە (مرقاة شرح مشكاة المصابيح).” بڕوانە چۆن زانا هەرە پێشینەكان هەندێ جار هەڵەیان كردووە و بەبێ بیركردنەوە و لێكۆلینەوە باوەڕیان بە وتەی كەسانی پێش خۆیان كردووە، ئایا كەسێكی ژیر هەیە ئەو قسەيەی ئەوان قەبوڵ بكات كە بەیتولمەقدس لە ڕۆژهەڵاتی دیمەشقە.
بەڵام حافظ ئیبن كەثیر دەربارەی ڕیوایەتی دابەزینی مەسیح لای منارەكەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق دەڵێت: ئەمە بەناوبانگترینە لە بارەی شوێنی دابەزینەكەی.
كەواتە لە وتەی پێشەوا گەورەكانەوە دەركەوت كە پێویست ناكات لە وشەكانی ئەو فەرموودەی كە تێیدا هاتووە لای منارە سپیەكەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق ئەوە وەربگیرێت كە مەسیحی بەڵێندراو لە دیمەشق دادەبەزێت، بەڵكو مەبەست لێی ئەوەیە كە لە جێگەیەك دەردەكەوێت لە ڕۆژهەڵاتی دیمەشقدا دەبێت.
بەڵام چاوەڕوانی مەلاكان و ئەو قسەيەیان گوایە مەسیح لەسەر منارەیەك دادەبەزێت لە مزگەوتی ئومەویدایە، ئەفسانەيەكە و لە مەسيحييەكانەوە هاتووەتە ناو ئیسلامەوە؛ چونكە یەكەمجار لەو شوێنەدا كڵێسایەك هەبووە و هیچ شوێنەوارێكی مزگەوتی ئومەوی نەبووە لە سەردەمی پێغەمبەری خوادا (صلی الله علیه وسلم) وە هیچ ڕیوایەتێك نیە بەم مانایە. ئەوەتا مەسیحی بەڵێندراو دەركەوت لە گوندی قادیان سەربە ویلایەتی پەنجاپ كە بە تەواوەتی دەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی دیمەشقەوە، بەڵام بەیتولمەقدس لە ڕۆژهەڵاتی دیمەشقدا نیە، بەڵكو لە باشووری ڕۆژئاوایدایە، هەروەها لە هەندێ فەرموودەی ترەوە ئەوە سەلمێنراوە كە دەركەوتنی مەسیحی بەڵێندراو لە وڵاتی هيندستان دەبێت؛ چونكە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دەربارەی شوێنی دەججال دەفەرموێت: “بەڵكو لەڕووی خۆرهەڵاتەوەیە، لە ڕووی خۆرهەڵاتەوەیە، بەدەستی ئاماژەی كرد بەرەو خۆرهەڵات.” (صحيح مسلم، بەرگی 2، لا 52، باب في خروج الدجال) كاتێ سەلمێنرا كە دەججال لەو وڵاتانەوە دەردەچێت كە دەكەونە خۆرهەڵاتی حیجازەوە ئەوەیش ئاشكرا دەبێت كە دەركەوتنی مەسیحی بەڵێندراو كە فەرمانی پێ كراوە بە بەڵگەی بەهێز دەججال بكوژێت و ئیسڵاحی ئەو خراپەكاریانە بكات كە دەججال ئەنجامی داوە لە بیروباوەڕی موسوڵمانان ئەويش لە وڵاتانی خۆرهەڵاتەوە دەبێت كە بریتیە لە وڵاتی هيندستان. لە واقیعدا دیمەشق لە خۆرهەڵاتی حیجازدا نیە، بەڵكو لە باكووریدایە بەڵام قادیان كە سەر بە ویلایەتی پەنجاپە دەكەوێتە خۆرهەڵاتی حیجازەوە هەروەك دەكەوێتە خۆرهەڵاتی دیمەشقیشەوە، وە شاراوە نیە كە خراپیەكانی ئاژاوەی موبەششیرە مەسیحیەكان كاتی دەركەوتنی لە وڵاتی هيندستان گەيشتە ئەوپەڕی، پێنج سەد هەزار مرۆڤ لە گروپە هيندیەكان بوون بە مەسيحى هەروەك قەشە هیكەر بە شانازیەوە لە كتێبەكەیدا نووسیویەتی. وە گروپى موبەششیرە مەسیحیەكان كتێبگەلێكیان بڵاوكردەوە كە پڕی بوو لە ڕەخنە دژی ئایینی ئیسلام. وە ئاژاوەكەیان لە هەموو ئەو ئاژاوانە گەورەتر بوو كە ئوممەتی ئیسلام گرفتار بووە پێیانەوە لەوەتەی دروست بووە، وە بەهۆیەوە مەسیحی بەڵێندراو ئەوەی باس كردووە لە وتارێكی عەرەبیدا كە لە بەیانی جەژنی قوربانی ساڵی 1317 كۆچی خوێندیەوە و تێیدا دەربارەی موسوڵمانان دەڵێت:
“لەواندا كۆمەڵێك هەن ئارەزوویان لەو فەلسەفەيە هەیە كە بڵاویان كردووەتەوە، وە كاروباری ئایینیان بە سووكی گرتووە. وە چەندەها وشە لە زاریان دەردەچێت و سووكایەتی بە ئايینی خوا دەكەن و گوێی پێ نادەن. وە لەواندا كۆمەڵێك هەیە كە بەتەواوەتی گومڕا بوون و لە ئیسلام هەڵگەڕانەوە و بە نەفامی دژایەتی ئەم ئايینە دەكەن و كتێبگەلێكیان نووسیوە بۆ بەرپەرچدانەوەی و جوێن دەدەن بە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) و پەلاماری ئابڕووی دەدەن، ئەمانە كۆمەڵێك گروپن لەم وڵاتەدا، إنا للە وإنا إلیە راجعون.” (لا 108)
لەبەرئەوە دانستی خوا ئەوەی خواست كە مەسیحی بەڵیندراو كە وەكو مانگی چواردە وایە بۆ خۆری جیھانی ڕۆحانی واتە موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) لە خۆرهەڵاتەوە دەربكەوێت، هەروەك لە واقیعدا مانگی چواردەی ماددی لە خۆرهەڵاتەوە هەڵدێت، بەڵام سەرهەڵدانی لە خۆرهەڵاتی دیمەشقەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە ئەو وەسوەسانە لەناودەبات كە یەكەمجار تۆوەكەی بەدەستی پۆڵس چێنرا هەروەك لە (كتێبی پیرۆز، كردار، بەشی نۆ)دا باسكراوە. وە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) مژدەی ئەوەی داوە بە ئوممەتەكەی كە ئاژاوەی خوایەتی مەسیح كە دیمەشق سەرەتا و سەرچاوەكەی بووە لە هەموو ناوچەكانی ڕووی زەوی بەتەواوەتی ڕادەماڵرێت و نامێنێت بەهۆی بەڵگە گەشاوەكان و نوورە ئاسمانیەكان كە لەگەڵ مەسیحی بەڵێندراودان كاتێك لە خۆرهەڵاتی زەویەوه دەردەكەوێت.
(دووەم) بەو پێیەى كە ئامانجی ڕەوانەكردنی مەسیحی بەڵێندراو بریتیە لە سەرخستنی ئایینی ئیسلام بەسەر هەموو ئایینەكانی تردا بە بەڵگەكان لەبەرئەوە پێویست بوو لە هيندستاندا دەربكەوێت؛ چونكە ئەم ئامانجە بەدی نایەت مەگەر مەسیحی بەڵێندراو ڕەوانە بكرێت لەو جێگەیەدا كە موسوڵمانان تێیدا ڕێژەیان زۆرە و سەرجەم ئایینەكانی تر بوونیان هەبێت و بەمانای وشە ئازادی ئایینی دەستەبەر بێت. وە شاراوە نیە كە ئەم سێ مەرجە بەیەكەوە لە هیچ وڵاتێك لە وڵاتەكان بوونی نەبووە جگە لە وڵاتی هيندستان لەبەرئەوە سەرهەڵدانی مەسیح لەو وڵاتەوە بوو.” (لە كتێبی “جوهر الكلام”ى دانراوی مامۆستاى بەڕێز جەلالەددین شەمس وەرگیراوە، لاپەڕە 26_28).
پێشتر وتمان كە ئەو فەرموودانەی دەربارەی دەرچوونی دەججال و دابەزینی مەسیحی كوڕی مەریەم و نیشانەكانی دەركەوتنی هەموویان كەشف و خەونی پێغەمبەری خوا بوون (صلی الله علیه وسلم) كه كۆمەڵێك ئیستیعارات و هەواڵی غەیبی لەخۆیان دەگرن كە مانا ڕواڵەتیەكانیان وەرناگیرێت، هەڵبەت لە ڕوانگەی لێكدانەوەی خەونەوە زۆربەیان ڕوویانداوە وەك ڕوونمان كردەوە، وە حەقیقەتی هەواڵە غەیبیەكان نازانرێت مەگەر دوای ڕوودانیان. ڕەنگە كەسێك بڵێت كە تەئویلی ئەو هەواڵانەی كە پەیوەستن بە دەججال و دابەزینی مەسیح و نیشانەكانیانیەوە پێچەوانەی كۆدەنگی ئوممەتی ئیسلامە.
وەڵامەكەی ئەوەیە كە كۆدەنگی لە هەواڵە غەیبیەكاندا هیچ سوودێكی نیە؛ چونكە كاروبارێك لە شێوەی نادیار بێت و هێشتا بارمتەی داهاتوو بێت مرۆڤ ناتوانێت چۆنێتی ڕوودانەكەی بزانێت پێش دەركەوتنی ئیتر چۆن كۆدەنگی ڕاست دەردەچێت دەربارەی؟ (وە زانراوە كە هەندێجار خوای گەورە وەحی دەكات بۆ پێغەمبەرەكانی لە پۆشاكی خوازە و مەجاز و نموونەدا، وە هاوشێوەكانی زۆرە لە وەحی چاكترینی پێغەمبەراندا (صلی الله علیه وسلم) لەوانە: لە فەرموودەی ئەنەسی كوڕی مالیكدا (رضي الله عنه) هاتووە كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: “ئەمشەو لە خەوندا بینیم وەك ئەوەی لە ماڵی عەقەبەی كوڕی نافیعدا بین، خورمای تەڕ و تازەیان بۆ هێناین لە جۆری (ابن طاب) بە بەرزبوونەوەمان لە دنیادا و ئاكامی باش لە دواڕۆژدا لێكمدایەوە، وە بێگومان ئایینەكەشمان كامڵ و دامەزراو بووە.” (صحيح مسلم باب تأويل الرؤيا) وە لە فەرموودەی ئەبو مووسای ئەشعەریدا هاتووە كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: “لە خەوندا بینیم كە لە مەككەوە كۆچ دەكەم بۆ خاكێك كە دارخورمای تێدایە، زەینم بۆ ئەوە چوو كە ئەو خاكە (یەمامە) بێت یان خاكی (هەجەر) كەچی شاری (یەثريب) بوو. وە لە خەونمدا بینیم شمشیرێكم ڕاوەشاند سەرەكەی قرتا، ئەویش ئەوەبوو كە تووشی باوەڕداران هات لە ڕۆژی جەنگی ئوحود، پاشان جارێكی تر ڕاموەشاند چاكتر لە جاری پێشووی لێ هاتەوە ئەویش ئەوە بوو كە خوای گەورە پێیداین لە فەتحی مەككە و كۆبوونەوەی باوەڕداران.” (صحيح مسلم، باب تأويل الرؤيا. وصحيح البخاري، بەرگی 3. كتاب المغازي باب من قتل من المسلمين يوم أحد)
یەكێكی تر لەو فەرموودانە ئەوەیە كە ئیمامی بوخاری ڕیوایەتی كردووە لە عائیشەوە (رضي الله عنها) كە هەندێك لە خێزانەكانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) وتیان: كاممان زووتر پێت دەگەینەوە؟ پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: ئەوەتان كە لە هەمووتان دەستی درێژترە. ئەوانیش چیلكە دارێكیان هێنا و دەستی خۆیان پێوا سەیریان كرد (سەودە) دەستی لە هەموویان درێژترە. دوایی بە وەفاتی (زەینەب) زانیمان تەنھا مەبەستی دەستی درێژ بووە لە خێركردندا، وە زەینەب لە هەموومان خێراتر پێی گەیشتەوە؛ چونكە زۆر حەزی لە ماڵبەخشین بوو.” (صحيح البخاري، باب الرؤيا في الصدقة) تەماشا بكەن چۆن هەڵەیان كردووە؛ چونكە بە ڕووكەشی مانای دەستی درێژیان كردووە؟ بەڵام كاتێك زەینەب (خوا لێى ڕازی بێت) یەكەمجار وەفاتی كرد ئینجا زانیان كە مەبەست لە دەستی درێژ بریتیە لە بەخشندەیی و بەرچاوفراوانی نە درێژی ڕواڵەتی. (راجع فتح الباري، بەرگی 3، باب صدقة السر)
یەكێكی تر لەو فەرموودانە: “پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: لە كاتێكدا من خەوتبووم جامێك شيریان هێنا منیش لێم خواردەوە هەتا تەواو پاراو بووم و لە پەلەكانمەوە سەرڕێژی كرد، پاشان جامە ماستەكەم دا بە عومەری كوڕی خەتتاب، ئەوانەی دەوروبەری وتیان ئەی پێغەمبەری خوا ئەمەت بەچی لێكدایەوە؟” فەرمووی: “بە زانست.” (صحيح البخاري، كتاب الحيل، باب التعبير)
یەكێكی تر لەو فەرموودانە: “لەكاتێكدا من لەخەودا بووم دوو بازنەی زێڕم بینی لە دەستمدا، پێم ناخۆش بوو كە ئەو بازنە زێڕانە لە دەستمدان. لە خەونەكەمدا وەحیم بۆ كرا كە فوویان لێ بكەم! منیش فووم لێ كردن، هەردووكیان با بردنی. بە دوو درۆزن لێكمدایەوە كە دوای من دەردەچن یەكەمیان ئەسوەدی عەنەسی و ئەوی تریان موسەیلەمەيە.” (البخاري، بەرگی 3، لا 49، كتاب المغازي، باب وفد بني حنيفة)
وە خەونەكەی ئیبراهیمیش (علیه السلام) لەم جۆرەیە كە لە قورئانی پیرۆزدا باسكراوە: ﴿فَلَما بَلَغَ مَعَهُ السعْيَ قَالَ يَا بُنَي إِني أَرَى فِي الْمَنَامِ أَني أَذْبَحُكَ فَانظُرْ مَاذَا تَرَى قَالَ يَا أَبَتِ افْعَلْ مَا تُؤْمَرُ سَتَجِدُنِي إِن شَاء اللهُ مِنَ الصابِرِينَ (*) فَلَما أَسْلَمَا وَتَلهُ لِلْجَبِينِ (*) وَنَادَيْنَاهُ أَنْ يَا إبراهيم قَدْ صَدقْتَ الرؤْيَا إِنا كَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ﴾ (سورة الصافات) واتە كاتێك خوای گەورە ویستی لێی خۆش بێت و پتر نزیكی بكاتەوە لە خۆی و بیكات بە هاوەڵی هەڵبژێراوی خۆی، لە خەوندا بەشێوەی نواندن پیشانیدا وەك ئەوەی كوڕی خۆشەویستی خۆی سەردەبڕێت وەك قوربانیەك بۆ خوای گەورە. لێكدانەوەكەی تەنھا سەربڕینی بەرانێك بوو نەك سەربڕینی كوڕەكە! بڕوانە چۆن خەوەكەی خۆی لێكدایەوە؟ بێگومان سەرەتا ئيبراهيم (علیه السلام) ئەم ڕووداوەی بەشێوەی ڕووكەشی لێكدایەوە و ویستی كوڕەكەی خۆی سەرببڕێت، بەڵام خوای گەورە كاتێك تەئویلی خەونەكەی تێگەیاند ئيتر وازی لە كورەكەی هێنا. سەربڕینی كوڕ لە خەونەكەى ئیبراهیمدا (علیه السلام) تەنھا بەشێوەی مەجاز و خوازە بوو بۆئەوەی لە سایەی ڕەحمەتی خۆیەوە هەڵیبژێرێت و دڵسۆزی و گوێرایەڵیەكەی بۆ گەورەكەی خۆی پیشانی خەڵكی بدات و تاقیبكاتەوە لە ڕاستگۆیی و ئەمەك و ملكەچبوونی بۆ پەروەردگاری خۆی، ئەوە بوو ئیبراهیمیش دەستبەجێ و بێ وەستان كوڕە خۆشەویستەكەی خۆی بەسەر زەویدا درێژ كرد بۆئەوەی سەری ببڕێت. هەروەها خەونەكەی یوسف (علیه السلام) ﴿إِذْ قَالَ يُوسُفُ لِأَبِيهِ يَا أَبتِ إِني رَأَيْتُ أَحَدَ عَشَرَ كَوْكَبًا وَالشمْسَ وَالْقَمَرَ رَأَيْتُهُمْ لِي سَاجِدِينَ﴾ واتە: “كاتێك یوسف بە باوكی وت: باوكی بەڕێزم بێگومان من لە خەومدا یازدە ئەستێرە و خۆر و مانگم بینی كڕنووشیان بۆ دەبردم.” (سورة يوسف) وە تەئویلی خەونەكەی نەزانی تا ئەو كاتەی دایك و باوك و براكانی دەمەوڕوو كڕنوشیان بۆ برد! لەو كاتەدا وتی ﴿يَا أَبَتِ هَذَا تَأْوِيلُ رُؤْيَايَ مِنْ قَبْلُ قَدْ جَعَلَهَا رَبِّي حَقًّا﴾ واتە: “ئەی باوكی خۆشەویستم ئەمە تەئویلی خەونەكەی پێشوومە كە پەروەردگارم بەڕاستی گێڕا.” (سورة يوسف) لەمەوە دەردەكەوێت كە پێدەچێت وەحی پێغەمبەران لە جۆری مەجاز ئیستیعارە بێت.
ئەمە ڕێ و شوێنی خوایە و بەسەر ئەوانەی پێشودا تێپەڕ بووە كە بەهۆیەوە بەندەكانی خۆی تاقیدەكاتەوە! ئەمەش شێوازێك نیە لە ستەم، بەڵكو یەكێكە لە جوانترین چاكەكانی خوای گەورە لەسەر بەندە ساڵحەكانی؛ چونكە كاتێ هەواڵێكی تیۆری وردیان پێدەگات تاقیدەكرێنەوە بە تاقیكردنەوەیەكی ورد لەلایەن پەروەردگاریانەوە پاشان بە نووری عەقڵ و فیراسەتى وردیان ڕێگەی ڕاستی دەناسنەوە، بۆیە لای پەروەرێنیان پاداشتیان بۆ مسۆگەر دەبێت و خوای گەورە پلەیان بەرز دەكاتەوە و لە كەسانی تر جیایان دەكاتەوە و دەیانخاتە ڕیزی ئەو كەسانەی كە گەیشتوون بە دیداری خوا. ئەگەر هەواڵەكە پێكھاتبێت لە هەواڵێكی تەواو ڕوون و كۆمەڵێك نیشانەی بەڵگەنەویست؛ ئەوا كارەكە لە سنوری ئیمان دەردەچێت و خراپەكارێكی كەلـلەڕەق باوەڕی پێ دەكات هەروەك چۆن ئیماندارێكی ملكەچیش باوەڕی پێ دەكات، ئیتر ئەو كاتە لەسەر زەویدا كەسێكی نكوڵیكار نامێنێت. ئەوسا پاداشت بەفیڕۆ دەچێت و كردەوە پووچ دەبێتەوە! بۆیە بیربكەرەوە خوای گەورە هیدایەتی ئەو كەسانە دەدات كە بیردەكەنەوە. هیچ زانایەكی ساڵح نیە كە بە شوێن حەقدا بگەڕێت مەگەر خوای گەورە دڵی ڕووناك دەكاتەوە و ڕێگەی خۆی پیشان دەدات و بینایی و فیراسەتی پێ دەبەخشێت لەلایەن خۆیەوە، وە دیارە خوای گەورەیش پاداشتی چاكەكاران ون ناكات.
توێژینەوەی شەشەم
دەربارەی نەپچڕانی وەحی
هەندێ كەس بانگەشەی ئەوە دەكەن كە گوایە دوای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) وەحی پچڕاوە، وە خوای گەورە لەگەڵ هیچ كەسێكدا قسە ناكات، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەم خەیاڵە خەیاڵێكی پووچە؛ چونكە وەحی تاكە شتێكە كە شك و گومانەكان لادەبات و زانیاری و یەقینی مرۆڤ زیاتر دەكات دەربارەی زاتی خوای گەورە، وە بەهۆی وەحیەوە دڵی پەشێو و نائارام ئۆقرە دەگرێت و تینوێتی كەسانی تینوو دەشكێت و زامەكان ساڕێژ دەبن و تەمی نائومێدی دەڕەوێتەوە و پەرستراوی بیسەر و بینەر و ڕاستەقینەی وەڵامدەر جیادەكرێتەوە لە پەرستراوی پووچ و درۆیینە؛ چونكە پەرستراوی پووچ نەدەبیستێت نە قسەدەكات نە وەڵامی كەس دەداتەوە، خوای گەورە دەفەرموێت:
﴿وَمَنْ أَضَل مِمنْ يَدْعُو مِنْ دُونِ اللهِ مَنْ لا يَسْتَجِيبُ لَهُ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ وَهُمْ عَنْ دُعَائِهِمْ غَافِلُونَ﴾ واتە: “كێ گومڕاترە لەو كەسەی كە هاوار لە غەیری خوا بكات كە وەڵامی ناداتەوە تا ڕۆژی دوایی وە ئەو هاوار لێكراوانە لە هاواری ئەوان بێ ئاگان.” (الأحقاف: 6)
﴿فَأَخْرَجَ لَهُمْ عِجْلا جَسَدًا لَهُ خُوَارٌ فَقَالُوا هَذَا إِلَهُكُمْ وَإِلَهُ مُوسَى فَنَسِيَ (*) أَفَلا يَرَوْنَ أَلا يَرْجِعُ إِلَيْهِمْ قَوْلا وَلا يَمْلِكُ لَهُمْ ضَرًّا وَلا نَفْعًا﴾ واتە: “ئیتر (سامیری لەو خشڵە تواوانە) پەیكەری گوێرەكەیەكی بۆ دروست كردن بۆڕەیەكی هەبوو (وەك بۆڕەی گوێرەكە) ئینجا وتیان ئەمەیە خوای ئێوە و خوای مووساشە ئەوە (مووسا) لە بیری چووە (دەگەڕێ بەشوێن خوا)دا (*) ئایا ئەوان نابینن (ئەو گوێرەكەیە) وەڵامی هیچ وتەیەكیان ناداتەوە وە خاوەنی هیچ زیان و قازانجێكی نییە بۆیان.” (طه: 89_90).
﴿وَاتخَذَ قَوْمُ مُوسَى مِنْ بَعْدِهِ مِنْ حُلِيهِمْ عِجْلاً جَسَدًا لَهُ خُوَارٌ أَلَمْ يَرَوْا أَنّهُ لا يُكَلِّمُهُمْ وَلا يَهْدِيهِمْ سَبِيلا اتخَذُوهُ وَكَانُوا ظَالِمِينَ﴾ واتە: “جا لەدوای چوونی مووسا (بۆ كێوی طور) قەومەكەی پەیكەری گوێرەكەیەكیان لە خشڵەكانیان دروست كرد، كە بۆڕەیەكی هەبوو!! ئایا ئەوان نەیانزانی كە ئەوە بەڕاستی قسەیان لەگەڵدا ناكات و ڕێنمووییان ناكات بۆ هیچ ڕێیەك، (لەگەڵ ئەو هەموو كەم و كووڕیانەشدا) كردیان بە خوای خۆیان، ئەوانە ستەمكار بوون.” (الأعراف 149)
خۆ ئەگەر خوا نزای خەڵكی نەبیستێت و وەڵامیان نەداتەوە و قسەیان لەگەڵ نەكات ئیتر جیاوازی خوای ڕاستەقینە و بتەكان چیە؟ پاشان پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە وەحی دەكات بۆ عیسا كاتێك ڕەوانەی دەكات: “كَذَلِكَ إِذْ أَوْحَى اللهُ إِلَى عِيسَى.” (صحيح مسلم، باب ذكر الدجال وصفته) واتە: “بەهەمان شێوە كاتێك خوا وەحی دەكات بۆ عیسا.” بەم شێوەیە پێشەوا گەورەكان و زانا پایەبەرزەكان لەسەر ئەوە هاودەنگن كە كاتێك مەسیحی بەڵێندراو دێت خوای گەورە وەحی بۆ دەكات. وە ئەو وەحیەی دوای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پچڕاوە وەحی تەشریعیە نەك وەحی بە ڕەهایی، زانای پایەبەرز ئالوسی بەغدادی دەڵێت: “هەندێكیان بانگەشەی ئەوە دەكەن كە وەحی دەكرێت بۆ عیسا… لەمبارەيەوە پرسیار كرا لە ئیبن حەجەری هەیتەمی ئەویش وتی: بەڵێ وەحی بۆ دەكرێت وەك لە فەرموودەكەی موسلیمدا هاتووە… فَبَيْنَمَا هُوَ كَذَلِكَ إِذْ أَوْحَى اللهُ إِلَى عِيسَى.. لەكاتێكدا لەم حاڵەدایە خوای گەورە وەحی دەكات، ئەی عیسا… وە ئەم وەحیە لەسەر زوبانی جوبرەئیلەوەیە. وە ئەو هەواڵەی: (لا وحيَ بعدي) “لەدوای من وەحی نیە.” هەواڵێكی پووچە، وە ئەو قسەیەش كە بەناوبانگە گوایە دوای مردنی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) جوبرەئیل دانابەزێت هیچ بنەمایەكی نیە، ڕەنگە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) نەفی وەحی كرد بێت دوای دابەزینی [مەسيح]، وە مەبەست پێی وەحی تەشریعیە.” (راجع روح المعاني، بەرگی 7، لا 65)
وە وەحی تەنھا تایبەتمەند نیە بە پێغەمبەران؛ خوای گەورە هەندێ جار قسە دەكات لەگەڵ كەسانێكدا كە پێغەمبەر نین، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَنْ يُكَلِّمَهُ اللهُ إِلا وَحْيًا أَوْ مِنْ وَرَاءِ حِجَابٍ أَوْ يُرْسِلَ رَسُولا فَيُوحِيَ بِإِذْنِهِ مَا يَشَاءُ﴾ واتە: “بۆ هیچ كەس نەبووە كە خوا قسەی لەگەڵدا بكات مەگەر بە وەحى یان لە پشت پەردەوە یان نێردراوێك بنێرێت و بە فەرمانی خۆی ئەوەی كە بیەوێ وەحى دەكات…” (الشورى: 52). لەم ئایەتەوە دەردەكەوێت كە خوای گەورە وەحی دەكات بۆ كەسانێك كە پێغەمبەر نین بەو ڕێگایانەی كە وەحی دەكات بۆ پێغەمبەران؛ چونكە خوای گەورە لەم ئایەتەدا نەیفەرمووە بۆ هیچ پێغەمبەرێك نەبووە كە خودا قسەی لەگەڵدا بكات، بەڵكو فەرموویەتی بۆ هیچ مرۆڤێك نەبووە؛ پێغەمبەر بێت یان غەیری پێغەمبەر، لەبەرئەوە دەبینین خوای گەورە وەحی كردووە بۆ دایكی مووسا، وەك لە سورەتی (طە)دا دەفەرموێت: ﴿إِذْ أَوْحَيْنَا إِلَى أُمِّكَ مَا يُوحَى﴾ واتە: “كاتێ ئێمە وەحیمان كرد بۆ دايكت ئەوەی كە پێویست بوو وەحی بۆ بكرێت.” (طه: 39)، وە بۆ حەواریيەكان: ﴿وَإِذْ أَوْحَيْتُ إِلَى الْحَوَارِيينَ أَنْ آَمِنُوا بِي وَبِرَسُولِي﴾ واتە: “هەروەها كاتێك نیگام نارد بۆ هاوەڵە دڵسۆز و تایبەتیەكانی عیسا (حەواریەكان) كە باوەڕبھێنن بە من و بە پێغەمبەرەكەم.” (المائدة: 112) وە بۆ مەریەم: ﴿إِذْ قَالَتِ الْمَلَائِكَةُ يَامَرْيَمُ إِنَّ اللَّهَ يُبَشِّرُكِ بِكَلِمَةٍ مِنْهُ اسْمُهُ الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ﴾ واتە: “كاتێك كە فریشتەكە وتی: ئەی مەریەم بێگومان خوا مژدەت دەداتێ بە وتەیەك لەوەوە كە ناوی مەسیح عیسای كوڕی مەریەمە.” (آل عمران: 46)
زۆر بەداخەوە خوای گەورە وەحی كردووە بۆ زۆرێك لە پیاوان و ژنانی نەوەی ئیسڕائیلی، بەڵام ئەم دەرگایەی داخستووە لە ئوممەتی موحەممەدی بەگوێرەی بانگەشەی هەندێ زانا.ئیتر چۆن ئەم ئوممەتە بە چاكترین و باشترین ئوممەت دابنێین؟ بەڵام ڕاستیەكە ئەوەیە كە قورئانی پیرۆز ڕایگەیاندووە لە مانەوەی وەحی تەنانەت دابەزینی فریشتە بۆسەر باوەڕدارانی چاكەكار. خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّ الذِينَ قَالُوا رَبنَا اللهُ ثُم اسْتَقَامُوا تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلائِكَةُ أَلا تَخَافُوا وَلا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنةِ التِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ (*) نَحْنُ أَوْلِيَاؤُكُمْ فِي الْحَيَاةِ الدنْيَا وَفِي الآَخِرَةِ﴾ واتە: “ئەوانەی بەڕاستی وتیان: پەروەردگارمان (الله)یە، لەوەودوا بەردەوام پابەندی ئەو ڕێبازە ڕاستە بوون، ئەوە فریشتە دادەبەزن بۆلایان، پێیان دەڵێن: هیچ ترس و بیمێكتان نەبێت، هیچ غەم و پەژارەیەكتان نەبێت، مژدەتان لێ بێت بەو بەهەشتەی كە بەڵێنتان پێدراوە (*) ئێمە لە ژیانی دنیا و دواڕۆژدا دۆستی ئێوەین.” (فصِّلت: 31_32) وە هەروەها خوای گەورە (سبحانه وتعالى) ڕایگەیاندووە كە وەڵامی نزا و پاڕانەوەكانمان دەداتەوە بە مەرجێك ئێمەیش گوێڕایەڵی ئەو بین و باوەڕمان پێی هەبێت، هەروەك دەفەرموێت: ﴿وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَني فَإِني قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الداعِ إِذَا دَعَانِ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلهُمْ يَرْشُدُونَ﴾ واتە: “(ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئەگەر بەندەكانم پرسیارت لێ بكەن دەربارەم، ئەوە من نزیكم لێیانەوە، بە هانا و هاواری دۆعا گۆیانەوە دەچم هەر كاتێك لێم بپاڕێنەوە و نزا بكەن، دەبا ئەوانیش بەدەم بانگەوازی منەوە بێن و باوەڕی دامەزراو بە من بهێنن، بۆ ئەوەی ڕێگای هۆشیاری و ئاگایی بگرنەبەر.” (البقرة: 187)
توێژینەوەی حەوتەم
هاتنی مەسیحی بەڵێندراو وەك پێغەمبەرێك لە ئوممەتی موحەممەدیدا
هەندێ لە خەڵكی باوەڕی وایە كە دەرگای پێغەمبەرایەتی داخراوە و زنجیرەی پێغەمبەران بەتەواوەتی پچڕاوە، وە هیچ كەسێك ناتوانێت لەداهاتوودا پایەی پێغەمبەرایەتی بەدەست بھێنێت ئەگەرچی بەدەست هێنانی ئەم پایەيە بە شوێنكەوتنی باشترینی پێغەمبەرانیش موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) بێت، لەبەرئەوە نكوڵی دەكەن لە بانگەوازی مەسیحی بەڵیندراو (علیه السلام)، بەڵام ئەم خەیاڵە خەیاڵێكی تازە نیە، بەڵكو لە ڕابردوودا نەتەوە جۆربەجۆرەكان تێوەی گلاون كاتێك تووشی هەڵەبوون لە تێگەيشتنی پەیامی ئەو پێغەمبەرانەی كە ڕەوانەكران بۆلایان؛ هەڵبەت لە ڕابردوودا نەتەوە هەبووە كە بانگەشەی ئەوەیان كردووە هەرگیز خوا كەسێك ڕەوانەناكات، بەڵام پاش تێپەڕینی سەردەمێك لەناكاو گوێبیستی دەنگی حەق و بانگەوازی بانگ ڕایەڵێك بوون كە بانگی دەكردن بۆلای پەروەردگاریان، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَلَقَدْ جَاءَكُمْ يُوسُفُ مِنْ قَبْلُ بِالْبَينَاتِ فَمَا زِلْتُمْ فِي شَك مِما جَاءَكُمْ بِهِ حَتى إِذَا هَلَكَ قُلْتُمْ لَنْ يَبْعَثَ اللهُ مِنْ بَعْدِهِ رَسُولا كَذَلِكَ يُضِل اللهُ مَنْ هُوَ مُسْرِفٌ مُرْتَابٌ (*) الذِينَ يُجَادِلُونَ فِي آَيَاتِ اللهِ بِغَيْرِ سُلْطَانٍ أَتَاهُمْ..﴾ واتە: “بێگومان پێشتر یوسف پێغەمبەرتان بۆهات بە بەڵگە ڕوونەكانەوە كەچی ئێوە هەر لە گوماندا بوون لەو بەڵگانەی بۆی هێنا بوون تا كاتێ (یوسف) وەفاتی كرد وتتان ئیتر دوای ئەو خوا هیچ پێغەمبەرێكی تر نانێرێ ئا بەو جۆرە خوا گومڕای دەكات ئەو كەسەی زیادەڕەوی دوودڵە (*) ئەوانەی دەربارەی نیشانەكانی خوا دەمەقاڵێ دەكەن بەبێ ئەوەی بەڵگەیەكیان بۆ هاتبێ…” (غافر: 35_36) هاوەڵانی یوسف (علیه السلام) یەكەمجار باوەڕیان پێ نەكرد و دەستیان كرد بە دوژمنایەتی كردنی و لەژیانی خۆیدا دژایەتیان دەكرد، پاشان دوای مردنی دەیانگوت: دوای ئەم ئیتر خوا هیچ پێغەمبەرێكی تر نانێرێت، تا ئەو كاتەی پاش یوسف مووسا (علیه السلام) هاتە ناویان، بەگوێرەی ئەو باوەڕە خراپەیان باوەڕیان بەمیش نەكرد، كاتێك مووسا (علیه السلام) كۆچی دوایی كرد، جوولەكە لەسەر هەمان باوەڕ ڕێككەوتن وەك دەوترێت: “كۆدەنگی جوولەكە لەسەرئەوەی كە دوای مووسا هیچ پێغەمبەرێك نیە.” (مُسلَّم الثبوت، بەرگی 2، لا 175، طبع مصر)
هەروەها كاتێك گەورە و سەروەرمان موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) ڕەوانە كرا، هەموو خەڵكی باوەڕیان وابوو كە خوا هیچ پێغەمبەرێك ڕەوانە ناكات، وەك لە سورەتی (الجن)دا هاتووە ﴿وَأَنهُمْ ظَنوا كَمَا ظَنَنْتُمْ أَنْ لَنْ يَبْعَثَ اللهُ أَحَدًا﴾ واتە: “وە ئەوانیش وەك ئێوە گومانیان وابوو كە هەرگیز خوا هیچ پێغەمبەرێك ڕەوانە ناكات.” (الجن: 8). بەهەمان شێوە هەندێ لە خەڵكی باوەڕیان وابوو كە دوای وەفاتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) خوا هیچ پێغەمبەرێك ڕەوانە ناكات وەك باوەڕی ئەوانەی پێش خۆیان دوای وەفاتی پێغەمبەرەكانیان. دیارە پێویست بوو ئەو قسەیە بكەن دەربارەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) هەروەك چۆن ئەو قسەیە وتراوە بە پێغەمبەرانی پێش خۆی، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿مَا يُقَالُ لَكَ إِلا مَا قَدْ قِيلَ لِلرسُلِ مِنْ قَبْلِكَ﴾ واتە: “هیچ شتێ بە تۆ ناوترێ مەگەر ئەوەی بە پێغەمبەرانی پێش تۆ وتراوە.” (فُصّلت: 44)، بەڵام ئەم باوەڕەیان و كۆدەنگیەكەیان ڕێگری نەكرد لە ڕەوانەكردنی پێغەمبەران، بەڵكو بەهۆی ئەوەی كە باوەڕیان نەهێنا لەناوبران، دەی با ئەوانەی نكوڵی لە پێغەمبەرایەتی مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) دەكەن پەند وەربگرن؛ چونكە مرۆڤی ژیر لە سەرەنجامی كەسانی تر پەند وەردەگرێت.
پێغەمبەرایەتی لە دوو بەش پێكدێت: تەشریعی و ناتەشریعی، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنا أَنْزَلْنَا التوْرَاةَ فِيهَا هُدًى وَنُورٌ يَحْكُمُ بِهَا النبِيّونَ الذِينَ أَسْلَمُوا لِلذِينَ هَادُوا﴾ واتە: “بێگومان ئێمە تەوراتمان ناردە خوارەوە كە ڕێنموونی و ڕووناكی تێدا بوو ئەو پێغەمبەرانە حوكمیان پێ دەكرد كە موسوڵمان و مل كەچ بوون بۆ ئەوانەی كە جوولەكە بوون.” (المائدة: 45)، ﴿وَلَقَدْ آَتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ وَقَفَّيْنَا مِنْ بَعْدِهِ بِالرسُلِ﴾ واتە: “بەڕاستی تەوراتمان دا بە مووسا و بە شوێنی ئەودا كۆمەڵێك لە پێغەمبەرانمان ڕەوانە كرد.” (البقرة: 88). پێغەمبەرایەتی تەشریعی وەكو پێغەمبەرایەتیەكەی مووسا، وە پێغەمبەرایەتی ناتەشریعی وەكو پێغەمبەرایەتی ئەو پێغەمبەرانەی كە دوای مووسا (علیه السلام) هاتن و پشتگیری تەوراتیان كرد و كاریان پێ دەكرد، ڕاغیبی ئەسفەهانی لە (المفردات)ەكەیدا دەڵێت: “﴿يَحْكُمُ بِهَا النبِيّونَ الذِينَ أَسْلَمُوا﴾ واتە ئەو پێغەمبەرانەی كە ملكەچ بوون، ئەوانەی كە لە پێغەمبەرە لێبڕاو و نەبەزەكان (أُولُو العزم) نەبوون كە بە فەرمانی خوا ڕێنمایی دەكران و لەگەڵ خۆیاندا شەریعەتیان هێنابوو. مانای تەسلیم بوون.” پێشەوا ڕازی دەڵێت: ڕیوایەت كراوە كە دوای مووسا (علیه السلام) هەتاكو عیسا (علیه السلام) پێغەمبەران یەك لەدوای یەك هاتن و هەندێكیان بەشوێن هەندێكی تریاندا دەركەوتن، وە شەریعەت هەر یەك شەریعەت بووە هەتا ڕۆژگاری عیسا (علیه السلام). (التفسير الكبير، بەرگی 1، لا 613)
پاشان پێغەمبەرایەتی ناتەشریعی دوو جۆرە: پێغەمبەرایەتی سەربەخۆ و پێغەمبەرایەتی نا سەربەخۆ؛ هەرچی پێغەمبەرایەتی سەربەخۆیە بریتیە لە پێغەمبەرایەتی ئەو پێغەمبەرانەی كە پێش پێغەمبەری خۆمان (صلی الله علیه وسلم) هاتوون، وە هەموویان بەڕێگەی سەربەخۆ پلەی پێغەمبەرایەتیان بەدەست هێناوە، واتە شوێنكەوتنی پێغەمبەری پێشوو مەرجێك نەبووە بۆ بەدەستھێنانی ئەو پلەیە، بەڵام پێغەمبەرایەتی ناسەربەخۆ بریتیە لەو پێغەمبەرایەتیەی كە سوودی وەرگرتووە لە شوێنكەوتنی پێغەمبەرێكی تر وەك پێغەمبەرایەتی ئەحمەد مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) چونكە بەڕێزی پێغەمبەرایەتی بەدەست هێناوە بە شوێنكەوتنی گەورەمان موحەممەد پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم). هەردوو پێغەمبەرایەتیەكەی پێشوو، واتە پێغەمبەرایەتی تەشریعی و پێغەمبەرایەتی سەربەخۆ دوای پێغەمبەری خۆمان (صلی الله علیه وسلم) پچڕان و كۆتاییان پێ هات بەم ئایەتانە: ﴿الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإسلام دِينًا﴾ واتە: “ئەمڕۆ ئایینەكەتانم تەواو كردووە بۆتان و چاكە و بەهرەی خۆم بە تەواوی ڕشتووە بەسەرتاندا و ڕازی بووم كە ئیسلام ئایینتان بێت.” (المائدة: 4)، ﴿مَا كَانَ مُحَمدٌ أَبَا أَحَدٍ مِنْ رِجَالِكُمْ وَلَكِنْ رَسُولَ اللهِ وَخَاتَمَ النبِيينَ﴾ واتە: “موحەممەد باوكی هیچ یەكێك لە پیاوەكانتان نیە بەڵام ئەو فروستادەی خوا و مۆركی پێغەمبەرانە.” (الأحزاب: 41)، ﴿إِنا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ﴾ واتە: “ئێمە خۆمان ئەم قورئانەمان نازڵ كردووە و هەر خۆیشمان دەیپارێزین.” (الحجر: 10) بەڵام پێغەمبەرایەتی ناسەربەخۆ هەتا ڕۆژی قیامەت دەمێنێتەوە بە بەڵگەی ئەم ئایەتانە: ﴿وَمَنْ يُطِعِ اللهَ وَالرسُولَ فَأُولَئِكَ مَعَ الذِينَ أَنْعَمَ اللهُ عَلَيْهِمْ مِنَ النّبِيينَ وَالصِّدّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَئِكَ رَفِيقًا﴾ واتە: “هەركەسێك گوێڕایەڵی خوا و ئەم پێغەمبەرە بكات ئەوانە لەگەڵ (لەڕیزی) ئەو كەسانەدا دەبن كە خوا نیعمەتی ڕژاندووە بەسەریاندا لە پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەهیدان و پیاوچاكان، ئەمانەش هاوەڵانێكی زۆر چاكن.” (النساء: 70)، ﴿قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبونَ اللهَ فَاتبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللهُ﴾ واتە: “(ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بە ئیمانداران) بڵێ: ئەگەر ئێوە خواتان خۆشدەوێت ئەوا شوێنی من بكەون و لە فەرمانی من دەرمەچن، ئەوكاتە خوایش ئێوەی خۆشدەوێت.” (آل عمران: 32) چونكە ئەمە سایە و لێشاوی پێغەمبەرایەتی خاتەمی پێغەمبەرانە نەك پلەو پایەیەكی جیا بێت.
وە مەسیحی بەڵیندراو (علیه السلام) لەم فەرمایشتەیدا ئەماژەی بۆ ئەم مەبەستە كردووە:
“بێگومان پێغەمبەری ئێمە خاتەمی پێغەمبەرانە، دوای ئەو پێغەمبەر نیە مەگەر ئەو پێغەمبەرەی كە بە ڕووناكیەكەی ئەو ڕووناك بووبێتەوە، وە دەركەوتنەكەی سێبەری دەركەوتنی ئەو بێت. وەحیش موڵك و مافی خۆمانە پاش شوێنكەوتن، وە بریتیە لە ونبووی سروشتمان كە لە سایەی ئەم پێغەمبەرەوە دۆزیمانەوە كە پێغەمبەرێكە دەبێت گوێڕایەڵی بكرێت.” (الاستفتاء، ص 29 طبع فلسطين)
وە بەڕێزی (علیه السلام) لە كتێبی (سفینة نوح)دا دەفەرموێت:
“خوای گەورە لەڕووی باوەڕەوە هەر ئەوەی لێتان دەوێت كە باوەڕتان بەوە هەبێت خوا تەنھایە و موحەممەدیش فروستادەی ئەوە و خاتەمی پێغەمبەران و چاكترینی هەموو مرۆڤەكانە؛ لەدوای ئەو هیچ پێغەمبەرێك نیە مەگەر ئەو كەسەی بەشێوەی خۆنواندن و دەركەوتن كراسی موحەممەدی لەبەر كردبێت، دیارە خزمەتكار جیانەبووەتەوه لە خزمەتكراو، وە لق نەپچڕاوە لە قەدەكەی، لەبەرئەوە هەركەسێك بەتەواوی بوونیەوە فانی بێت لە گەورەكەیدا و لەلایەن خواوە نازناوی پێغەمبەر بەدەست بھێنێت ئەوا ئەمە بریتی نیە لە شێواندن و تێكدانی مۆركی (خەتمی) پێغەمبەرایەتی، وەك ئەوەی كە تۆ نابیت بە دوو كەس كاتێك لە ئاوێنەدا سەیری خۆت دەكەیت، بەڵكو هەر یەك كەسە ئەگەرچی لە ڕووكەشدا و بە سەرنجدانێكی سەرپێیی دوو كەس دێتە بەرچاوت، وە هیچ جیاوازیەك لەئارادا نیە مەگەر جیاوازی نێوان سێبەر و تەنە بنچینەییەكە.” (التعليم، تعريب مولانا الأستاذ زين العابدين ولي الله شاه، ص21)
وە ئەو كەسانەی بانگەشەی ئەوە دەكەن گوایە پێغەمبەرایەتی بە ڕەهایی پچڕاوە دوای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و دەستەواژەی ﴿وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ﴾، كە دەرهەق بە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) هاتووە، دەكەن بە بەڵگە و دەڵێن ئەو دواهەمین پێغەمبەرە و پێغەمبەرایەتی كۆتایی پێ هێناوە و دەرگاكەی داخستووە. بەڵام ئێمە دەڵێین كە واژەی خاتەم تەنھا لە مانای دواهەمیندا قەتیس نابێت، بەڵكو كۆمەڵێك مانای جیاواز لە خۆی دەگرێت، سەرەڕای ئەمە ئەگەر واژەی خاتەم بەمانای داوهەمین وەربگرین ئەوا هیچ گەورەیی و فەزڵێكی تێدا نیە بۆ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بەسەر پێغەمبەرانی تردا؛ چونكە ئەو پێغەمبەرەی كە لە كۆتاییدا دێت هیچ پێویست نیە كە چاكتر و مەزنتر بێت لە پێغەمبەری پێش خۆی؛ وەك دەبینن كە داود و سولەیمان و زەكەریا و عیسا و جگە لەوانیش كە لە پاشینەكانن چاكتر و مەزنتر نین لە مووسا و ئیبراهیم كە لە پێشینەكانن، وە هەروەها ئەگەر بەگوێرەی بیروباوەڕی زاناكان دوای پێغەمبەری خۆمان (صلی الله علیه وسلم) جارێكی تر عیسای كوڕی مەریەم بێتەوە؛ ئەوا لە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) چاكتر و مەزنتر نابێت. گومانی تێدا نیە كە دەستەواژەی “خاتەمی پێغەمبەران” وەكو ستایش هاتووە بۆ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و مانای ئەوە دەگەیەنێت كە ئەو لە هەموو پێغەمبەران چاكـتر و مەزنترە، وە لەم فەرمایشتەیدا (صلی الله علیه وسلم) ئاماژەی بۆ ئەم ڕاستیە كردووە و دەفەرموێت: “بە شەش خاڵ فەزڵم دراوە بەسەر پێغەمبەراندا: كۆی ئاخاوتنەكانم پێدراوە (جوامع الكلم)، وە بەترساندن سەرخراوم، وە دەستكەوتەكانی جەنگم بۆ حەڵاڵ كراوە، وە زەویم بۆ خاوێن كراوە و بۆم كراوە بە مزگەوتیش، وە ڕەوانەكراوم بۆسەر هەموو خەڵكی، وە پێغەمبەرانیش بە من مۆر كراون.” (صحيح مسلم، بەرگی 1، كتاب المساجد). بۆیە پێویستە لەسەرمان ئەو بابەتە بپشكنین كە بەهۆیەوە فەزڵی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەردەكەوێت، لە هەمووی شیاوتر بۆ ئێمە ئەوەیە كە سەرەتا بزانین لە ڕوانگەی زمانەوە مانای خاتەم چیە؛ وشەی “خاتم” (بە سەر و ژێری پیتی تێ) بریتیە لەو خشڵەی كە دەكرێتە پەنجە یان ئەو كەرەستەيەی مۆری پێ دەكرێت واتە مۆر، وە دەكرێت وشەی خاتەم مانا بكەین بە: كۆتایی و سەرەنجام و تەواوەتی.
پاش ئەوەی مانای (خاتەم)مان زانی، دەمانەوێت ناوەڕۆكی خاتەمی پێغەمبەران ڕوون بكەینەوە.
وشەی (النبیین) كۆیە و ئەلف و لامی پێوەیە كە دەكرێت بۆ دوو مەبەست بەكاربھێنرێت: (یەكەم) ئەلف و لامەكە بۆ ڕۆچوونە (الاستغراق) و ماناكەی بریتی دەبێت لە هەموو پێغەمبەران؛ چونكە بە گشتی پێشین و پاشینەكان، دێرین و تازەكان، خاوەن شەریعەت و ئەوانەیشی كە خاوەنی شەریعەت نین دەگرێتەوە.
(دووەميان) یاخود ئەلف و لامەكە بۆ سەردەمە وەك لەم فەرمایشتەی خوای گەورەدا ﴿يَقْتُلُونَ النَّبِيِّينَ﴾ ئەو كاتە مەبەست لە ﴿النَّبِيِّينَ﴾ تەنها پێغەمبەرانی پێشینە سەربەخۆكان یان خاوەن شەریعەتەكانە، وە ئاشكرایە كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) نە خشڵە و نە مۆرە پێغەمبەران بەكاریبھێنن، لەبەرئەوە هەردەبێت تەئویلێك هەبێت بۆئەوەی پێغەمبەر بكات بە خاتەمی پێغەمبەران، ئەمەش لێكدانەوە ڕاستەكەیە:
(یەكەم) ئەگەر ئێمە وشەی خاتەم بە مانای خشڵ وەربگرین ئەوا دیارە كە خشڵ بۆ جوانی لەبەردەكرێت، مانای خاتەمی پێغەمبەران بریتی دەبێت لەوەی كە پێغەمبەری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) جوانی پێغەمبەرانە هەروەك خاوەنی (فتح البیان) باسی كردووە كە “موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) وەكو مستیلە دەبێت بۆ ئەوان كە بەهۆی ئەوەوە خۆیان دەڕازێننەوە و خۆیان ئارایشت دەدەن بەوەی كە یەكێكە لەوان.” (بەرگی 7 لا 286) هەروەها لە (مجمع البحرین، بەرگی 1)دا هاتووە: “موحەممەد خاتەمی پێغەمبەرانە دەكرێت پیتی تێ سەر و ژێری هەبێت؛ ئەگەر سەری هەبێت بە مانای جوانی دێت كە لە مستیلەوە وەرگیراوە كە بریتیە لە جوانی و ڕازاندنەوە بۆ ئەو كەسەی دەیكاتە پەنجەی.” ئەوسا پێغەمبەران خۆیان جوان دەكەن بەوەی كە ئەو یەكێكە لەوان و شانازی دەكەن بە بوونی موبارەكی لەناویاندا؛ دیارە ئەو سەركردە و ڕووناكی ئەوانە، وە بەهۆی ئەوەوە ڕووناك دەبنەوە و خۆیان هەڵدەكێشن.
(دووەم) ئەگەر ئێمە وشەی خاتەم وەربگرین بە مانای ئەوەی كە مۆری پێ دەكرێت واتە بە مانای ناوی ئەو كەرەستەيەی مۆری پێدەكرێت بۆ تەصدیق (سەلماندنی ڕاستی) لەسەر تیانووسەكان وەك لە فەرموودەدا هاتووە: “كاتێك پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ویستی نامە بنووسێت بۆ ڕۆمەكان، پێیان وت كە ئەوان هیچ نووسراوێك ناخوێننەوە مەگەر مۆر كرابێت، ئەوەبوو ئەویش مستیلەیەكی زیوی كرد بە مۆر.” (صحيح البخاري، كتاب الجهاد، باب دعوة اليهودي والنصراني). بەم شێوەیە مانای خاتەمی پێغەمبەران بریتی دەبێت لە سەلمێنەری ڕاستی ئەوان، وە ئەو پێغەمبەرەی، كۆن بێت یان تازە، مۆری تەصدیقی پێغەمبەری خوای (صلی الله علیه وسلم) بەسەرەوە نەبێت بە پێغەمبەرێكی ڕاستگۆ لەقەڵەم نادرێت و باوەڕی پێ ناكرێت! وە ئەمە ڕاستیەكە نكوڵی لێ ناكرێت؛ چونكە ئەگەر پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ڕەوانە نەكرایە و ئەم ئایاتە لە قورئاندا دانەبەزیبایە: ﴿وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولًا﴾ واتە: “بێگومان ئێمە لەناو هەموو نەتەوەیەدا پێغەمبەرێكمان ڕەوانەكردووە.” (النحل: 37). ئەوا هیچ كەسێك نەیدەتوانی پێغەمبەرایەتی ئەو پێغەمبەرانەی پێشوو بسەلمێنێت كە ڕەوانە كراون بۆ نەتەوە جیاوازەكان؛ كەوابوو پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) سەلمێنەری ڕاستگۆیی هەموویانە؛ وە ئەو پێغەمبەرەیشی لەدوای خۆی دێت قەبوڵ ناكرێت مەگەر لەلایەن ئەوەوە ڕاسگۆییەكەی بسەلمێنرێت و بە مۆری پێغەمبەرایەتیەكەی ئەو مۆركرابێت و لایەنگری شەریعەتەكەی ئەو بێت.
لەبەرئەوە مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) دەفەرموێت: “بەڕاستی ئەو خاتەمی پێغەمبەران و سەرگەورەی پەسەندكراوانە، وە هەرگیز كەسێك ناچێتە لای خوا مەگەر ئەو كەسەی نەخشی مۆركەكەی و شوێنەواری سوننەتەكەی ئەوی لەگەڵدا بێت، وە هیچ كردارو بەندایەتیەك وەرناگیرێت مەگەر دوای دانپیانان بە پەیامەكەی و جێگیربوون لەسەر ئایین و ڕێ و شوێنەكەی ئەو.” (مواهب الرحمن، لا 67)
(سێيەم) پاشان هەروەك چۆن مستیلە دەوری پەنجە دەدات بەهەمان شێوە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) كۆگای هەموو سیفەت و خاسیەتی كامڵی پێغەمبەرە بەڕێزەكانە، وە ئەو بەڕەهایی كامڵترین و چاكترینیانە. مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) لەمبارەيەوە جوانترین فەرمایشتی فەرمووە:
تَمَّتْ عليه صِفاتُ كلِّ مَزِيّةٍ … خُتِمتْ به نَعْماءُ كلِّ زمانِ
وە لە زمانی عەرەبیدا وشەی خاتەم بۆ دەرخستنی تەواوی و بێ كەموكوڕی بەكارهاتووە
ئەوەتا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بە عەلی (رضي الله عنه) دەفەرموێت:
أ- من خاتەمی (چاكترینی) پێغەمبەرانم، وە ئەی عەلی تۆیش خاتەمی (چاكترینی) ئەولیاكانی. (تفسیر الصافي)
ب- هەروەها شاعیر لە لاواندنەوەی ئەبو تەمامی طائیدا دەفەرموێت:
فُجِعَ القريضُ بخاتَمِ الشعراءِ … وغديرِ روضتها حبيبِ الطائي
(وفيات الأعيان لابن خلكان، دار صادر بيروت، بەرگی 2، لا 18)
ج- چاپخانەی ئەزهەری لە میسر كتێبی “الإتقان”ی سیوطی چاپكردووە و لەسەر لاپەڕەی یەكەم نووسیویەتی كە ئەمە كوردیەكەیەتی: “بەشی یەكەم لە كتێبی (الإتقان في علوم القرآن)ی چاكترینی (خاتمة) توێژەران و یەكەمینی موجتەهیدەكان و پارێزەری چەرخ و تاقانەی سەردەم پێشەوا جەلالەددینی سیوطی.”
د- هەروەها لە كتێبی (الفتح الكبير في ضم الزيادة إلى الجامع الصغير) بەشی یەكەم لاپەڕەی 2 دا هاتووە: هەڵبەت كتێبی (الجامع الصغیر)ی چاكترینی لەبەركەران جەلالەددین عەبدولڕەحمان كوڕی ئەبو سیوطى. هەمان شت لەسەر لاپەڕەی یەكەمی الجامع الصغیر نووسراوە.
هـ- هەروەها دەرهەق بە زانای گەورە شێخ ئیبراهیم سەقائی میسری هاتووە: “چاكترینی (خاتمة) توێژەران.” (الفتح الكبير، بەرگی 1، لا 9)
بەهەمان شێوە واژەی خاتەمی فەرموودەناسان و خاتەمی زانایان و خاتەمی شەهیدەكان بەكارهاتووە، وە مەبەست لە واژەی خاتەم دواهەمین نیە بە هەموو مانای وشە. لەمەی پێشوو دەركەوت كە ئایەتی ناوبراو هەرگیز مانای پچڕانی پێغەمبەرایەتی ناگەیەنێت، بەڵكو مانای مانەوەی دەگەیەنێت؛ چونكە كەماڵی پێغەمبەر ناچەسپێت مەگەر بە كەماڵی ئوممەت، وە چاكی و مەزنی مامۆستا تەنھا بە چاكی و مەزنی قوتابی دەردەكەوێت.
مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) لەمبارەيەوە دەفەرموێت:
“مەبەستمان لە خەتمی پێغەمبەرایەتی بریتیە لەوەی كە خاسیەتە كامڵەكانی پێغەمبەرایەتی لە پێغەمبەرماندا گەيشتوونەتە چڵەپۆپە كە چاكترین و گەورەترینی پێغەمبەران و نێردراوانی خوایە، وە باوەڕمان وایە كە پێغەمبەر لە دوای ئەو نیە مەگەر ئەو پێغەمبەرەی كە لە ئوممەتەكەی بێت و لە تەواوترین شوێنكەوتووانی بێت، كە ئەو كەسە لە ڕۆحانیەتی ئەوەوە هەموو لێشاویكی ڕەحمەتی دەستكەوتووە و ڕووناك بووەتەوە بە ڕووناكیەكەی ئەو.” (مواهب الرحمن، الخزائن الروحانية، مجلد 19 ص285_287)
پوختەی قسان، ئەگەر واژەی خاتەم زیادبكرێت بۆسەر كۆمەڵێكی خاوەن پلەوپایە و ئەم دەستەواژە لێكدراوە بەمەبەستی ستایشكردن بەكاربھێنرێت؛ ئەوا مانای دەستەواژە لێكدراوەكە ئەوە نیە كە وەسفكراوەكە دواهەمینی ئەو كۆمەڵە بێت لەڕووی سەردەم و كاتەوە، بەڵكو ماناكەی ئەوەیە كە كەسە وەسفكراوەكە لەڕووی پلەوپایەوە لە هەموویان گەورەترە.
هەروەها دەكرێت وشەی (آخر) بەكاربھێنرێت و بخرێتە سەر كۆمەڵێك بە مەبەستی ستایش و پیاهەڵدانی ئەو كۆمەڵە و، وەكو خاتەم بەمانای چاكترینی ئەو كۆمەڵە دێت، بۆ نموونە “آخر العلماء، دواهەمینی زانایان”، “آخر المجتهدین، دواهەمینی موجتەهیدەكان”.
(چوارەم) ئەگەر خاتەم بە مانای كۆتایی واتە دواهەمینیش بێت؛ ئەوا ماناكەی بریتیە لە سەلمێنەر هەروەك زانای گەورە ئیبن خەلدوون ڕوونی دەكاتەوە و دەڵێت دەكرێت وشەی خاتەم مانای كۆتایی و چڵەپۆپە لەخۆبگرێت: “ئەمەش دەبێت بە یەكێك لە ماناكانی كۆتاییھاتن و گەیشتن به چڵەپۆپە، بەمانای ڕاستی و بەهێزی ئەو نووسراوە، وەك ئەوەی ئەو نووسراوە تەنھا بەهۆی ئەم نیشانانەوە كاری پێ بكرێت، وە بەبێ ئەم نیشانانە نووسراێكی هەڵوەشاوەیە و تەواو نیە.” (مقدمة ابن خلدون، لا 221)
دواجار مانای خاتەمی پێغەمبەران ئەوە دەبێت كە موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) دواهەمین سەلمێنەری ڕاستگۆیی پێغەمبەرانە، واتە ئەو سەلمێنەری ڕاستگۆیی پێغەمبەرانە؛ چونكە ڕاستی پێغەمبەرایەتی ئەوان بەبێ ئەم نەسەلمێنراوە، هەروەها پێشەوا ڕاغیبی ئەسفەهانی لە (المفردات)ەكەیدا دەڵێت: “خاتەمی پێغەمبەرانە؛ چونكە پێغەمبەرایەتی خەتم كردووە واتە بە هاتنی پێغەمبەرایەتی تەواو و بێ كەموكوڕی كرد.” (لا 142). واتە پێغەمبەرایەتی گەیشتە چڵەپۆپە بەجۆرێك پلەیەك نەماوە لەسەرووی پلەی پێغەمبەرایەتیەكەی ئەوەوە كە ئومێدی بەدەستھێنانی بكرێت.
بەكورتی، مانای واژەی خاتەم لە كۆتاییھاتندا كورت ناكرێتەوە، بەڵكو چەندین مانای هەیە، وە لە ئایەتەكەدا بەڵگەیەك نیە كە تایبەتی بكات بەو مانایە، وە ئەگەر كەسێك پێداگری بكات لەسەر ئەوەی كە خاتەم بە مانای دواهەمین دێت لەڕووی كاتەوە؛ ئەوا ئێمەیش دەتوانین زۆر بە ئاسانی ماناكانی تر پیادە بكەین بەسەریدا و دەڵێین كە مەبەست لە پێغەمبەران ئەوانەن كە خاوەن شەریعەت و سەربەخۆن، وە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) كۆتایی هێناوە بە پێغەمبەرایەتی تەشریعی و سەربەخۆ؛ چونكە پێغەمبەرایەتی تەشریعی و سەربەخۆ پێش پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بوونی هەبووە بەڵام پێغەمبەرایەتی ناسەربەخۆ واتە سێبەرئاسا پێش ئەو بوونی نەبووە، كەوابوو مانای خەتم چیە ئیتر؟ ماناكەی ئەوەیە كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لێشاوی پێغەمبەرانی پێشووی بەربەست كردووە و شەریعەتەكانی ئەوانی هەڵوەشاندووەتەوە، وە دەرگای ڕەحمەتی داخستووە لەسەر ئەوانەی كە باوەڕی پێ ناهێنن ئەگەرچی شوێنكەوتەی عیسا یان مووسا یان پێغەمبەرانی جگە لەوان بن، وە ئەو قوفڵی داوە لە ئیبراهیم و ئیسحاق و كۆتایی هێنا بە مووسا و عیسا و ئیدریس و یەعقوب و پێغەمبەرانی تری پێشوو، بەڵام كۆتایی نەهێنا بەخۆی بەڵكو دەرگاكەی كردەوە، ئێستا هیچ كەسێك ناتوانێت پلەیەكی بڵند بەدەست بھێنێت مەگەر ئەو كەسە لە ئوممەتی موحەممەدی بێت و لەڕێگەی پێغەمبەرەوه (صلی الله علیه وسلم)، وە لەڕابردوودا پێغەمبەرایەتی لەلایەن خواوە خەڵات دەكرا بەبێ شوێنكەوتنی پێغەمبەرێك، بەڵام ئەمڕۆ تەنھا لە ڕێگەی شوێنكەوتنی پێغەمبەرەوە (صلی الله علیه وسلم) و بەهۆی شوێنكەوتنی شەریعەتە بێوێنەكەیەوە خەڵات دەكرێت. لەڕاستیدا دەستەواژەی (خاتەمی پێغەمبەران) ڕێگری دەكات لە گەڕانەوەی عیسای كوڕی مەریەم؛ چونكە عيسا تەنھا بۆسەر نەوەی ئیسڕائیل ڕەوانەكراوە وەك خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَرَسُولا إِلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ﴾ واتە: “وە دەیكات بە پێغەمبەرێك بۆسەر نەوەی ئیسڕائیل.” (آل عمران: 50) وە پێغەمبەرێكی سەربەخۆ بووە لە ڕێگەی شوێنكەوتنی پێغەمبەرەوە (صلی الله علیه وسلم) نەگەيشتووە بە پلەی پێغەمبەرایەتی، وە بەگەڕانەوەی ئەو مۆركی موحەممەدی هەڵدەوەشێتەوە.
(پێنجەم) بێگومان ئایەتی ﴿مَا كَانَ مُحَمدٌ أَبَا أَحَدٍ مِنْ رِجَالِكُمْ﴾ واتە: “موحەممەد باوكی هیچ یەكێك لە پیاوەكانتان نیە.” (الأحزاب: 41) لە ساڵی پێنجەمی كۆچیدا دابەزیوە ئەو كاتە كە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) هاوسەرگیری كرد لەگەڵ زەینەبدا (رضي الله عنها) (تاريخ الخميس، بەرگی 1، لا 564). پاشان لە مانگی ذي الحجةی ساڵی هەشتی كۆچی لە مەدینەی مونەووەرە ئیبراهیم لەدایك بوو لە ماریە، پاشان لە تەمەنی 18 مانگیدا لە ساڵی 10 ی كۆچی مرد. (تاريخ الخميس، بەرگی 2، لا 162) لەو كاتەدا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: “ئەگەر لەژیاندا بمایە ئەوا پێغەمبەرێكی ڕاستگۆ دەبوو.” (سنن ابن ماجه، بەرگی 1، باب ما جاء في الصلاة على ابن رسول الله)
شەهاب عەلی بەیزاوی (البيضاوي) لە بەرگی حەوتەم لە لاپەڕە 175 دا دەڵێت: “بەڵام ڕاستی ئەم فەرموودەیە هیچ گومانێكی تێدا نیە؛ چونكە ئیبن ماجە و جگە لەویش ڕیوایەتی كردووە هەروەك ئیبن حەجەر باسی كردووە.” وە مەلا عەلی قارى دەڵێت: “ئەم فەرموودەيە سێ ڕێگەی هەیە هەریەكەیان ئەوی تریان بەهێز دەكات.” (الموضوعات الكبرى، ص58)
وە ئەم وتەیە لە زاری پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) هاتووەتەدەر پاش دابەزینی ئایەتی خاتەمی پێغەمبەران و پاش وەفاتی ئیبراهیم. دەی ئەگەر مانای خاتەمی پێغەمبەران ئەوە بێت كە دوای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) هیچ پێغەمبەرێك نیە ئیتر چۆن بە ئیبراهیم دەفەرموێت: “ئەگەر لە ژیاندا بمایە ئەوا پێغەمبەرێكی ڕاستگۆ دەبوو.”
كەواتە لەم فەرمایشتەى پێغەمبەرەوە (صلی الله علیه وسلم) دەردەكەوێت كە ئەو لە مانای خاتەمی پێغەمبەران وەها حاڵی نەبووە كە بریتی بێت لە پچڕانی پێغەمبەرایەتی بەڕەهایی، بەڵكو بە پێچەوانەوە وەها حاڵی بووە كە لە دوای خۆی جۆرێك لە پێغەمبەرایەتی ماوەتەوە. بەڵام ئەو قسەیەی كە گوایە مردنی ئیبراهیم ئەو مانایە دەگەیەنێت كە لەدوای ئەو (صلی الله علیه وسلم) پێغەمبەر نیە؛ چونكە ئەگەر دوای ئەو بوونی پێغەمبەران شیاو بوایە ئەوا ئیبراهیم نەدەمرد، هەڵەیەكی پەتیە؛ چونكە پێویست نیە كە كوڕی پێغەمبەر ببێت بە پێغەمبەر، هەروەك شاراوە نیە لای كەسێك كە ئاگاداری مێژوو بێت.
پاشان ئەگەر خوای گەورە لەبەرئەوە ئیبراهیمی مراندووە نەوەك ببێت بە پێغەمبەر چونكە بوونی پێغەمبەر دوای موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) كارێكی ئەستەمە ئەوا هۆكاری هاتنەبوونەكەی چی بووە؟. كەواتە تاكە ڕێگرێك كە نەیـھێشتووە ئیبراهیم ببێت بە پێغەمبەر بریتی بووە لەوەی كە نەژیاوە و مردووە نەك ئایەتی (خاتەمی پێغەمبەران)، كەواتە دەكرێت پێغەمبەرایەتی بەدەست بھێنرێت. پاشان شاراوە نیە كە فەرمایشتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەربارەی ئیبراهیم ستایش و پیاهەڵدان بووە، دەی ئەگەر بوونی پێغەمبەرایەتی لەدوای خۆی ئەستەم بووە ئەوا ستایش و پیاهەڵدان بە كارێكی ئەستەم چ مانایەكی هەیە؟ چونكە ستایش و پیاهەڵدان بەكارێكی ئەستەم گاڵتەكردن و پێ ڕابواردنە، وە ئەگەر مەبەستی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) لەم فەرمایشتەی ئەوە بووبێت كە دەریبخات لەدوای خۆی پێغەمبەرایەتی بوونی نەماوە؛ ئەوا شیاوتر و چاكتر بوو كە بفەرموێت ئەگەر ئیبراهیم لەژیاندا بمایە ئەوا نەدەبوو بە پێغەمبەر، وە گومانی تێدا نیە كە ئەم ڕستەیە بە چاكترین شێوە گوزارشتی دەكرد لەو تێگەيشتنەی كە زاناكان زەینیان بۆی چووە؛ چونكە ئەگەر لەدوای خۆی (صلی الله علیه وسلم) بوونی پێغەمبەران لەناو شوێنكەوتووانیدا قەدەغە بوایە؛ ئەوا قسەكردن دەربارەی پێغەمبەرایەتی كوڕەكەی قسەكردنێكی بێ مانا دەبوو (پەنا بە خوا).
بێگومان وتەمان: ئەگەر زەید لە ژیاندا بمێنێت دەبێت بە پزیشك مانای ئەوەیە كە داندەنێین بە بوونی پزیشكەكان و گونجانی ئەوەی كە دواجار زەید یەكێك بێت لە پزیشكان، دەی ئەگەر بەڕەهایی بوونی پزیشكەكان پچڕابێت و ئەستەم بێت كەسێك ببێت بە پزیشك؛ ئەوا بێگومان قسەكەمان دەربارەی زەید قسەیەكی پووچ و بێ مانا دەبێت. زانای مەزن عەلی قارى دەڵێت: “لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێم ئەگەر ئیبراهیم لە ژیاندا بمایە و پێغەمبەر بوایە، وە هەروەها ئەگەر عومەر پێغەمبەر بوایە ئەوا لە شوێنكەوتووانی پێغەمبەر دەبوون (علیه السلام).”(الموضوعات الكبرى، لا 58_59)
(شەشەم) گومانی تێدا نیە كە ئەم ئایەتەی سورەتی (الأحزاب): ﴿مَا كَانَ مُحَمدٌ أَبَا أَحَدٍ مِنْ رِجَالِكُمْ وَلَكِنْ رَسُولَ اللهِ وَخَاتَمَ النبِيينَ وَكَانَ اللهُ بِكُل شَيْءٍ عَلِيمًا﴾ واتە: “موحەممەد باوكی هیچ یەكێك لە پیاوەكانتان نیە بەڵام پێغەمبەری خوا و خاتەمی پێغەمبەرانە، وە خوا بە هەموو شتێك زانايە.” (الأحزاب: 41) دەربارەی هاوسەرگیریەكەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەگەڵ زەینەب (رضي الله عنها) هاتە خوارەوە هەروەك لە (جامع الترمذي)دا هاتووە لە عائیشەوە (رضي الله عنها) كاتێك خەڵكی وتیان موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) خێزانی كوڕەكەی خۆی مارەكردووە (الجامع للترمذي، أبواب التفسير، سورة الأحزاب)، كە زەید تەڵاقی دابوو، ئەوە بوو خوای گەورە بەرپەرچی دانەوەو فەرمووی: ﴿مَا كَانَ مُحَمدٌ أَبَا أَحَدٍ مِنْ رِجَالِكُمْ﴾ واته: “موحەممەد باوكی هیچ یەكێك لە پیاوەكانتان نیە.” (الأحزاب: 41) واتە ئەو قسەیەی كە خێزانی كوڕەكەی خۆی مارەكردووە قسەیەكی پووچە؛ چونكە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) باوكی ڕاستەقینەی هیچ یەكێك لە پیاوەكانتان نیە، ئەمەش وەڵامێكی قایلكەر بوو.
بەڵام لێرەدا گومانێكی تر سەرهەڵدەدات كە بریتیە لەوەی كە خوای گەورە لە سەرەتاكانی سورەتی (الأحزاب)دا دەفەرموێت: ﴿النبِي أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنْفُسِهِمْ وَأَزْوَاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ﴾ واتە: “پێغەمبەر بۆ باوەڕداران لەخۆیان باشتر و لەپێشترە و خێزانەكانیشی دایكی باوەڕدارانن.” (الأحزاب: 7) وە ئەگەر خێزانەكانی دایكی باوەڕداران بن؛ ئەوا دیارە ئەویش دەبێت بە باوكیان. هەڵبەت ئەم ئایەتە باوكایەتی ئەو دەسەلمێنێت بەو سیفەتەی كە پێغەمبەرە؛ چونكە هەموو پێغەمبەرێك باوكی ئوممەتەكەیەتی (راجع المفردات، للإمام راغب، ص62)، بەڵام پاش ئەوە كاتێك دەفەرموێت: ﴿مَا كَانَ مُحَمدٌ أَبَا أَحَدٍ مِنْ رِجَالِكُمْ﴾ واتە: “موحەممەد باوكی هیچ یەكێك لە پیاوەكانتان نیە.” (الأحزاب: 41) هەندێ كەس زەینیان بۆ ئەوە دەچێت كە نەرێكردنی باوكایەتیەكەی مانای نەرێكردنی پێغەمبەرایەتیەكەیشی دەگەیەنێت، بۆیە خوای گەورە بە پیتی (لكن، بەڵام) ئەم هەڵە تێگەيشتنەی ڕاست كردەوە و فەرمووی: ﴿وَلَكِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ﴾ واتە: “بەڵام پێغەمبەری خوا و خاتەمی پێغەمبەرانە.” واتە پەیامەكەی وەكو خۆی دەمێنێتەوە، وە بەو سیفەتەی كە پێغەمبەرە بریتیە لە باوكی باوەڕداران، بەڵام بەو پێیەی كە هەموو پێغەمبەرێك باوكی ئوممەتەكەیەتی ئەوا چاكێتی و مەزنێتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەچیدایە؟ وەڵامەكەی ئەم فەرمایشتەی خوای گەورەیە: ﴿وَخَاتَمَ النبِيينَ﴾، واتە ئەو بەتەنھا باوكی باوەڕداران نیە، بەڵكو باوكی هەموو پێغەمبەرانە و سەرگەورەیانە، كەواتە لە دەستەواژەی ﴿رَسُولَ اللهِ﴾دا باوكایەتی ئەو جێگیر بووە بۆ ئوممەتەكەی و لە دەستەواژەی ﴿وَخَاتَمَ النبِيينَ﴾دا باوكایەتیەكەی جێگیر بووە بۆ مرۆڤە هەرە پایەبڵندەكان كە بەتایبەتی پێغەمبەرانن. وە دەكرێت پیتی (لكن، بەڵام) لەم ئایەتەدا لە ڕوویەكی ترەوە بۆ ڕاستكردنەوەی بیرۆكەیەكی هەڵە بێت كە بریتیە لەوەی كافرەكان ئەوەیان بەشوورەیی دادەنا بۆ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) كە گوایە وەجاخ كوێرە و مناڵی نێرینەی نیە لەپاش خۆی ناوبانگی بە نەمری بھێڵێتەوە، وە ئایەتی ﴿إِن شَانِئَكَ هُوَ الأَبْتَرُ﴾ واتە: “بێگومان ئەوەی تۆی خۆشناوێت خۆی وەجاخكوێرە.” (الكوثر: 4) وەڵامێكە بۆ ئەو خەوشگرانە، بەڵام چونكە خوای گەورە باوكایەتی دوورخستووەتەوە لە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بە فەرمایشتی: ﴿مَا كَانَ مُحَمدٌ أَبَا أَحَدٍ مِن رِّجَالِكُمْ﴾ واتە: “موحەممەد باوكی هیچ یەكێك لە پیاوەكانتان نیە.” ئەوا ڕێی تێدەچێت كە كە دوژمنان لەم ئایەتەوە گومانی ئەوە ببەن كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) وەجاخكوێرە و هەواڵەكەی خودا پێچەوانەی واقیعە، بۆیە خوای گەورە خەیاڵەكەی ئەوانی پووچ كردەوە بەم فەرمایشتەی خۆی: ﴿وَلَكِنْ رَسُولَ اللهِ وَخَاتَمَ النبِيينَ﴾ واتە: “بەڵام پێغەمبەری خوا و خاتەمی پێغەمبەرانە.” واتە بێگومان موحەممەد پێغەمبەری خوایە و بەو سیفەتەی كە پێغەمبەرە باوكی ئوممەتەكەیەتی و لەدوای خۆی بەچاكە ناوی دەبرێت پاشان خاتەمی پێغەمبەرانە؛ وە بەو سیفەتەی كە خاتەمی پێغەمبەرانە باوكی پێغەمبەرانە واتە خوا پێغەمبەرایەتی بڕیارداوە لەناو ئوممەتەكەیدا و هیچ كەسێك ناتوانێت بەبێ گوێڕایەڵی و ملكەچبوون بۆی و خزمەتكردنی شەریعتەكەی پلەی پێغەمبەرایەتی بەدەست بھێنێت، كەوابوو قسەی ئەو كەسانەی كە دەڵێن موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) وەجاخكوێرە قسەیەكی پووچە.
فەرموودەكانی پچڕانی پێغەمبەرایەتی
هەندێ كەس لە كۆمەڵێك فەرموودەوە بەڵگە دەهێنێتەوە لەسەر پچڕانی پێغەمبەرایەتی لەدوای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بۆیە پێویستە لەسەرمان كە سەرنج بدەین لەو فەرموودانە و بە تێروتەسەلی لێیان بكۆڵینەوە بۆئەوەی ڕاستی بەجوانی دەربكەوێت بۆ كەسانێك كە بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن. لەمەشدا تەنـھا داوای یارمەتی لە خوا دەكەین.
فەرموودەی یەكەم:
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەرچوو بۆ شەڕی تەبووك و عەلی (رضي الله عنه) كرد بە فەرماندار لەسەر مەدینە. عەلیش فەرمووی: ئایا لەگەڵ منداڵ و ژناندا بەجێمدەهێڵیت؟ ئەویش فەرمووی: ئایا ڕازی نابیت تۆ بۆ من لە پلەوپایەی هارووندا بیت بۆ مووسا، بەڵام ئەوەندە هەیە كە بێگومان دوای من پێغەمبەر نیە. (صحيح البخاري، بەرگی 3، باب غزوة تبوك) لە ڕیویەتێكی تردا: “مەگەر ئەوە نەبێت پێغەمبەر لەدوا من نیە.”
وەڵام
ئەم فەرموودەیە فەرموودەیەكی ڕوونە پێویست بە بەڵگە ناكات لەسەر ئەو بنەمایەی كە مەبەست لە دوای من دوای مردن نیە هەتا قیامەت، بەڵكو دوای ڕۆيشتنیەتی بۆ تەبووك؛ چونكە ئەو فەرمایشتە تەنھا لەو كاتەدا فەرموویەتی بە عەلی كە دەرچووە بۆ شەڕی تەبووك و ئەوی كردووە بە فەرمانداری مەدینە، شیعە ڕافزیەكان ئەم فەرموودەیەيان كردووە بە بەڵگە لەسەر خيلافەتی عەلی دوای وەفاتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، ئەوەتا شرۆڤەكاران وەڵامی ئەوانیان داوەتەوە هەروەك زانای پایەبەرز بەدرەدينى عەینی لە شرۆڤەی بوخاریدا وەڵامی داوەتەوە:
“نموونەی ئەوەی بۆ هێناوەتەوە كە مووسا هارونی كردووە بە جێنشینی خۆی بەسەر نەوەی ئیسڕائیلەوە كاتی دەرچوونی بۆ كێوی طور، وە لەمەدا مەبەستی خيلافەتی دوای مردن نەبووە؛ دیارە پێچوێنراو كە هاروون بووە مردنەكەی پێش مردنی مووسا بووە (علیه السلام). تەنھا لە ژیانیدا و لە كاتێكی تایبەتیدا جێنشینی بووە، كەواتە كارەكە بەهەمان شێوەیە بۆ ئەو كەسەی كە نموونەكەی بۆ هێنراوەتەوە.” جا كاتێك جێنشینیەكەی چوێنراوە بە جێنشینی هاروون و هاروونیش پێغەمبەر بووە، ڕێیتێدەچوو ئەوە بھاتبایە بە مێشكی كەسێكدا كە حەزرەتی عەلیش دوای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێغەمبەر بێت، بۆیە ئەو مەترسیەی لابرد بە ڕستەی دوای من پێغەمبەر نیە.
وە ئەم ڕیوايەتی دووەمە لە (بحار الأنوار)دا پشتگیری ئەم قسەيەی ئێمە دەكات: “ئایا ڕازی نابیت تۆ بۆ من وەك هاروون بیت بۆ مووسا، بەڵام ئەوەندە هەیە كە لەگەڵ مندا پێغەمبەر نیە.” (بحار الأنوار، بەرگی 9، لا277)
وە لە (الطبقات الكبری)ى (ابن سعد)دا دەستەواژەكە بەم شێوەیە هاتووە: “فەرمووی ئەی عەلی ڕازی نابیت كە تۆ لای من وەك هاروون بیت لای مووسا بەڵام ئەوەندە هەیە تۆ پێغەمبەر نیت، ئەویش وتی با، ئەی پێغەمبەری خوا.” (بەرگی 5، لا 15)
كەواتە فەرموودەكە تایبەتە بە عەلی (رضي الله عنه)، وە واژەی (بعد، دوا) بۆ ئامادەنەبوون بەكاردێت وەك لە قورئاندا هاتووە:
﴿ثُم اتَّخَذْتُمُ الْعِجْلَ مِنْ بَعْدِهِ﴾ واتە: “پاشان دوای ئەو گوێرەكەتان پەرست.” (البقرة: 52)
﴿وَاتَّخَذَ قَوْمُ مُوسَى مِنْ بَعْدِهِ مِنْ حُلِيهِمْ عِجْلا﴾ واتە: “جا لەدوای چوونی مووسا (بۆ كێوی طور) گەلەكەی پەیكەری گوێرەكەیەكیان لە خشڵەكانیان دروست كرد.” (الأعراف: 149)
﴿بِئْسَمَا خَلَفْتُمُونِي مِنْ بَعْدِي﴾ واتە: “لەدوای من چەند جێنشینێكی خراپ بوون.” (الأعراف: 151)
﴿قَالَ فَإِنَّا قَدْ فَتَنَّا قَوْمَكَ مِنْ بَعْدِكَ وَأَضَلَّهُمُ السَّامِرِيُّ﴾ واتە: “ئێمە لەدوای تۆ هۆزەكەتمان تاقیكردەوە و سامری گومڕای كردن.” (طه: 86)
گومانی تێدا نیە كە هۆزەكەی مووسا گوێرەكەیان كرد بە پەرستراوی خۆیان و دەیانپەرست دوای ئەوەی كە بەجێیھێشتن و چوو بۆ كێوی طور.
فەرموودەی دووەم
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: “ئەگەر دوای من پێغەمبەرێك هەبوایە ئەوا عومەر دەبوو.” (رواه الترمذي)
وەڵام
ئەم فەرموودەيە هەرگیز مانای ئەوە ناگەیەنێت كە دوای خۆی (صلی الله علیه وسلم) پێغەمبەرێك لە ئوممەتەكەی ڕەوانە ناكرێت؛ چونكە (بعد، دوا) هەندێجار بە مانای (مع، لەگەڵ) بەكاردێت وەك خاوەنی (أقرب الموارد) دەڵێت: “وە (بعد، پاش) دژی (پێش)ە، وە دەكرێت بە مانای (مع، لەگەڵ)یش بێت وەك ئەم قسەیەی شاعیر:
فقلتُ لها فِيئِي إليكِ فإنني حرامٌ وإني بعد ذاك لبيبُ
هەروەها پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) بۆ عەلی (رضي الله عنه) بەكاری هێناوە لە فەرموودەی: “دوای من پێغەمبەر نیە.” وە لە فەرموودەدا هاتووە: “بەڵام ئەوەندە هەیە لەگەڵ مندا پێغەمبەر نیە.” كەواتە مانای ئەم فەرموودەیە بەم شێوەیە دەبێت: ئەگەر لەگەڵ مندا پێغەمبەر هەبوایە ئەوا عومەر دەبوو.
وە هەندێكجار واژەی (بعد) بۆ پلەوپایە بەكاردەهێنرێت، بەمانای (غیر و سِوی واتە جگە لە)، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿فَبِأَي حَدِيثٍ بَعْدَ اللهِ وَآَيَاتِهِ يُؤْمِنُونَ﴾ واتە: “دەی بە چ قسەیەك باوەڕدەكەن جگە لە قسەی خوا و ئایەتەكانی” (الجاثية: 7)، ﴿مَا يَفْتَحِ اللهُ لِلناسِ مِنْ رَحْمَةٍ فَلا مُمْسِكَ لَهَا وَمَا يُمْسِكْ فَلا مُرْسِلَ لَهُ مِنْ بَعْدِهِ﴾ واتە: “هەر كاتێك خوا دەروازەی ڕەحمەت و بەخششی خۆی لە خەڵكی بكاتەوە، ئەوە هیچ كەس و هیچ شتێك ناتوانێت بەریبگرێت، هەر كاتێكیش دەروازەی ڕەحمەتی بگرێتەوە و دایبخات، كەس ناتوانێت لە دوای گرتنەوەكەی خوا بێجگە لە خۆی بیكاتەوە.” (فاطر: 3)
كەواتە مانای فەرموودەكە بەم شێوەیەش دەبێت كە ئەگەر پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ڕەوانە نەكرایە ئەوا عومەر شایستەی ئەوە بوو بكرێت بە پێغەمبەر؛ چونكە لە چەند بابەتێكدا بۆچوونی لەگەڵ قورئاندا تەبا بوو وەك بابەتی حەرامكردنی مەی و بابەتی باڵاپۆشی.
وە ڕیوایەتی دووەم كە لە (المرقاة شرح مشكاة المصابيح) دا باسكراوە ڕاڤەی ئەم فەرموودەیە دەكات بەوەی كە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: “ئەگەر من ڕەوانە نەكرابام ئەوا ئەی عومەر تۆ ڕەوانە دەكرایت.” (المرقاة، بەرگی 5، لا 539)
وە لە (كنوز الحقائق) دا دەستەواژەكە بەم شێوەیە هاتووە: “ئەگەر من ڕەوانە نەكرامایە ئەوا جگە لە من عومەر ڕەوانە دەكرا.” (كنوز الحقائق، ص289 طبع الهند)
لەگەڵ ئەوەدا ئەم فەرموودەیە وەك ترمزی دەڵێت فەرموودەیەكی (غريب)ە و ناكرێت بە بەڵگە.
فەرموودەی سێيەم
پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: “بێگومان لە داهاتوودا لەناو ئوممەتەكەمدا 33 درۆزنی دەججال پەیدا دەبن، هەموویان بانگەشەی ئەوە دەكەن كە پێغەمبەری خوان، وە من خاتەمی پێغەمبەرانم و دوای من پێغەمبەر نیە.” (رواە أبو داود)
وەڵام
یەكەم- بێگومان ئەم فەرموودەیە ڕاستیەكەی دەركەوتووە و لە سەردەمێكی زووەوە ئەم ژمارەیە كۆتایی هاتووە، پێشەوا ئەبو عبدالله (ساڵی 828ك) كۆچی دوایی كردووە، دەڵێت: “ڕاستی ئەم فەرموودەیە دەركەوتووە ئەگەر لە سەردەمی پێغەمبەرەوە (صلی الله علیه وسلم) تاكو ئێستا ئەو كەسانە ئەژمار بكەین كە بەدرۆ بانگەشەی پێغەمبەرایەتیان كردووە دەگاتە ئەو ژمارەیە، وە ئەو كەسەی مێژووەكان بخوێنێتەوە ئەمە دەزانێت.” (إكمال الإكمال شرح صحيح مسلم، بەرگی 7، لا 258)
دووەم- دیاریكردنی ئەم ژمارەیە مانای ئەوە دەگەیەنێت كە ڕێی تێدەچێت پێغەمبەرێكی ڕاستگۆ بێت ئەگینا پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دەیفەرموو بێگومان هەموو ئەوانەی كە بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەكەن سەرجەمیان درۆزن و دەججالن بەبێ باسكردنی ژمارەیەكی دیاریكراو.
چوارەم- دەكرێت واژەی (بعد) بە مانای دژ و پێچەوانە بەكاربھێنرێت وەك ئەم فەرمایشتەی خوای گەورە: ﴿فَمَنْ ذَا الذِي يَنْصُرُكُمْ مِنْ بَعْدِهِ﴾ واتە: “دەی كێ هەیە سەرتان بخات جگە لە الله.” (آل عمران 161) وە لە فەرموودەدا هاتووە: “پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی لەكاتێكدا من خەوتبووم دوو بازنەی ئاڵتونم لەدەستەكانمدا بینی، زۆر قورس بوو لەسەردڵم، پاشان هەر لە خەونەكەمدا وەحیم بۆ كرا كە فوویان لێ بكەم منیش فووم لێ كردن و با بردنی بە ئاسماندا. بە دوو درۆزن لێكمدايەوە كە دژی من دەردەچن، یەكێكیان ئەسوەدی عەنەسیە و ئەوی تریشیان موسەیلەمەیە.” وە لە فەرموودەیەكی (متصل) پاش ئەم فەرموودەيەدا دەفەرموێت: “به دوو درۆزن لێكمدايەوە كە من لە نێوانیاندام كابرای سەنعا و كابرای یەمامە.” (صحيح البخاري، بەرگی 3، كتاب المغازي)
چوارەم- پیتی (لا) لە زمانی عەرەبیدا بۆ نەفی ڕەگەزە، وە بەزۆری مەبەست پێی نەفی وەسفكراو و نەفی ڕەگەزی تەواوە. بۆ نموونە: هیچ گەنجێك نیە مەگەر عەلی. وە هیچ شمشیرێك نیە مەگەر زولفەقار، هەروەها فەرمایشتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم): ئايینی نیە كەسێك پەیمانی نەبێت، وە باوەڕی نیە كەسێك ئەمانەت نەپارێزێت.” وە فەرمایشتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم): “ئەگەر قەیسەر تیاچوو ئیتر دوای ئەو قەیسەر نیە.” (صحيح البخاري، بەرگی 2، لا 120، كتاب الجهاد) خەتتابی دەڵێت مانای فەرموودەكە ئەوەیە كە دوای ئەو قەیسەرێك نیە كە وەكو ئەو خاوەن موڵك و دەسەڵات بێت. (فتح الباري شرح البخاري، بەرگی 2) كەواتە ئەگەری ئەوە هەیە كە مانای فەرموودەكە ئەوە بێت كە پێغەمبەرێكی كامڵ نیە خاوەنی شەریعەت بێت یان پێغەمبەرێك نیە هاوشێوەی من بێت.
فەرموودەی چوارەم
“پێغەمبەران كاروباری نەوەی ئیسڕائیلیان بەڕێوە دەبرد، هەركاتێك پێغەمبەرێك دەمرد پێغەمبەرێكی تر جێگای دەگرتەوە، وە بێگومان دوای من پێغەمبەر نیە و خەلیفەكان هەن.” (صحیح البخاری)
وەڵام
یەكەم- هەندێجار واژەی (بعد، پاش) بەكاردەهێنرێت بۆ سەردەمێك كه یەكسەر دوای مردن بێت وەك لەم فەرمایشەی خوای گەورەدا هاتووە: ﴿فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ﴾ واتە: “لەدوای ئەوان كەسانێك لە نەوەكانیان بوونە جێنشین، كە نوێژەكانیان بەزایەدا..” (مريم: 60) وە (بعد) بەكاردەهێنرێت بۆ سەردەمێك دوای مردن كە نەلكابێت بە كاتی مردنەكەوە هەروەك ئەم فەرمایشتەی خوای گەورە: ﴿إِنَّا سَمِعْنَا كِتَابًا أُنْزِلَ مِنْ بَعْدِ مُوسَى﴾ واتە: “گوێمان لە كتێبێك بوو كە لەدوای مووسا نێردراوە.” (الأحقاف: 31) كەواتە دەگونجێت مەبەست لە وشەی (بعد) لە فەرموودەكەدا “دوای” گرێدراو و پەیوەست بێت واتە دوای من یەكسەری و بێ پچڕان پێغەمبەر نیە، وە ڕستەی (هەركاتێك پێغەمبەرێك دەمرد) ئەم مانایە دەستنیشان دەكات.
دووەم- ئەگەر دوای ئەو (صلی الله علیه وسلم) هاتنی پێغەمبەر ئەستەم بێت بۆچی فەرموویەتی: “پاشان پێغەمبەری خوا عیسا و هاوەڵەكانی دەگوێزنەوە، ئەوسا پێغەمبەری خوا عیسا و هاوەڵەكانی دەيانەوێت..” (صحيح مسلم، باب ذكر الدجال وصفته)
فەرموودەی پێنجەم
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: “من سەرئەنجامم، وە سەرئەنجام كەسێكە لەدوای ئەو پێغەمبەر نیە.” (مسلم باب أسماء النبي صلی الله علیه وسلم)
وەڵام
یەكەم- ڕاڤەی (العاقب، سەرئەنجام) ڕاڤەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) نەبووە هەروەك مەلا عەلی قاری دەڵێت: “دیارە ئەم ڕاڤەیە ڕاڤەی یەكێكە لە هاوەڵان یان كەسێكی ترە دوای ئەو، وە لە شرۆڤەی موسلیمدا هاتووە كە ئیبن عەرەبی دەڵێت العاقب كەسێكە لە خێر و چاكەدا جێگری كەسانی پێش خۆیەتی.” (مرقاة شرح مشكاة بەرگی 5، لا 376)
هەروەها لە پەراوێزی (تنویر الحوالك شرح موطأ مالك)دا هاتووە: “من سەرئەنجامم، موسلیم و جگە لە موسلیم بۆی زیاد كردووە لە ڕێگەی ئیبن عويەینەوە. (وە سەرئەنجام كەسێكە لە دوای ئەو پێغەمبەر نیە) ئەم قسەيە هى زوهریە و تەفسیری ئەوە.” (تنوير الحوالك، بەرگی 3، باب أسماء النبي صلی الله علیه وسلم)
دووەم- ئەم فەرموودەیە لە كتێبی تردا هاتووە و ئەم ڕستەیەی تێدا نیە: “سەرئەنجام (العاقب) كەسێكە كە دوای ئەو پێغەمبەر نیە.” (راجع البخاري، كتاب التفسير، تفسير سورة الصف، والموطأ للإمام مالك)
سێيەم- دەتوانین لە تەئویلی ئەم وتەيەدا بڵێین كە مەبەست لە دوای ئەو (بعدە) بریتیە لە سەردەمی پێغەمبەرایەتیەكەی، وە بەو پێيەی كە سەردەمی پێغەمبەرایەتیەكەی (صلی الله علیه وسلم) درێژ دەبێتەوە هەتا ڕۆژی قیامەت؛ ئەوا پەیدا بوونی پێغەمبەرێكی سەربەخۆی خاوەن شەریعەت كارێكی ئەستەمە، بەڵام دەكرێت لە سەردەمەكەی ئەودا دوای خۆی پێغەمبەرێك پەیدا بێت لە ئوممەتەكەی و لەژێر فەرمانی شەریعەتی ئەودا بێت بۆ نوێكردنەوەی ئایینەكەی، وە ئەم جۆرە پێغەمبەرە بە پێغەمبەرێكی دابڕاو لە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) لەقەڵەم نادرێت.
مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) دەفەرموێت:
“بێگومان من تاكێكم لە ئوممەتی پێغەمبەر، پاشان لەگەڵ ئەوەدا خوا ناوینام پێغەمبەر لەژێر لێشاوی پێغەمبەرایەتی موحەممەدیدا، وە ئەوەی پێویست بوو بە وەحی پێيڕایگەیاندم. كەواتە پێغەمبەرایەتی من شتێك نیە جگە لە پێغەمبەرایەتی ئەو، وە لە جبەكەمدا شتێك نیە مەگەر ڕووناكی و تیشكەكانی ئەو، ئەگەر ئەو نەبوایە ئەوا من شتێك نەبووم كە باس بكرێـم یان ناوم هەبێت.” (الاستفتاء، المطبوع بالمطبعة الأحمدية بفلسطين، ص24)
فەرموودەی شەشەم
“بێگومان پەیام و پێغەمبەرایەتی پچڕاوە بۆیە فروستادە و پێغەمبەر دوای من نیە.” (رواه الترمذي)
وەڵام
مەبەست لەم فەرموودەیە ئەوەیە كە پێغەمبەرایەتی تەشریعی و سەربەخۆ پچڕاوە و سەردەمی پێغەمبەرایەتیەكەی (صلی الله علیه وسلم) درێژ دەبێتەوە هەتا ڕۆژی قیامەت، پێشتر باسى ڕاڤەی ئەم فەرموودەيەمان كرد. (بعد، دوا) لێرەشدا مانای (دژ و پێچەوانە) لەخۆی دەگرێت واتە پێغەمبەرێك نیە كه دژی شەریعەتەكەی من بێت.
فەرموودەی حەوتەم
“پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: نموونەی من و نموونەی پێغەمبەرانی پێش من وەكو كۆشكێك وایە كە زۆر بە جوانی دروست كرابێت، بەڵام شوێنی یەك خشت لەو كۆشكەدا بەجێھێڵرابێت، ئینجا تەماشاكەران بەناویدا بسوڕێنەوە و سەریان سوڕ بمێنێت لە جوانی دروستكردنەكەی تەنھا شوێنی ئەو تاقە خشتە نەبێت….. من شوێنی ئەو خشتەم پڕ كردووەتەوە، وە پێغەمبەر و فروستادەكان بە من تەواو بوون.” لە گێڕانەوەیەكە تردا: “كەواتە من ئەو خشتەم، وە من خاتەمی پێغەمبەرانم.”
وەڵام
لەڕاستیدا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بە دەستەواژەی (پێش من) پێغەمبەرانی پابەند و سنوردار كردووە كە تێیدا ئاماژە هەیە بۆ ئەوەی كە دەكرێت دوای خۆیشی پێغەمبەران بێن، بەڵام ئەو پێغەمبەرانە سەربەخۆ نابن، بەڵكو دەچنە چوارچێوەی خشتەكەی خۆی و لە ڕووناكیەكەی ئەو ڕووناكی وەردەگرن.
لەمبارەيەوە مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) جوانترین هۆنراوە دەفەرموێت:
وواللهِ إني قد تبعتُ محمدًا … وفي كل آنٍ مِن سناه أُنَوَّرُ
وفوَّضني ربي إلى روض فيضه … وإني به أجنِي الجَنَى وأُنَضَّرُ
وە مەبەست لە خاتەمی پێغەمبەران بریتیە لە پێغەمبەری كامڵ وەك ئیبن خەلدوون دەڵێت:
“ڕاڤەی خاتەمی پێغەمبەرانیان كردووە بەو خشتە هەتاكو دروست بوونی كۆشكەكە كامڵ و تەواو بێت، ماناكەی بریتیە لەو پێغەمبەرەی كە پێغەمبەرایەتی كامڵی دەستكەوتووە.” (المقدمة، لا 271)
دووەم- ئەگەر بەڵگەهێنانەوە بەهۆی فەرموودەی كۆشكەكەوە ڕاست بێت؛ ئەوا پێویستە دان بەوەشدا بنرێت كە عیسای كوڕی مەریەم (علیه السلام) ناگەڕێتەوە؛ چونكە كونكردنی دیوار و لابردنی خشتە كۆنەكە كۆشكەكە ناتەواو دەكات و لەسەر شێوە كۆنەكەی نایھێڵێتەوە دوای خاتەمی پێغەمبەران (صلی الله علیه وسلم).
سێيەم- مەبەست لە كۆشك كۆشكی شەریعەتە، وە هەموو پێغەمبەرێك خشتێكی داناوە هەتا ئەو كاتەی كە سەروەری پێغەمبەران (صلی الله علیه وسلم) هات و خوای گەورە قورئانی دابەزاند بۆ سەری و تێیدا فەرمووی: ﴿الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا﴾ واتە: “ئەمڕۆ ئایینەكەتانم تەواو كردووە بۆتان و چاكە و بەهرەی خۆم بە تەواوی ڕشتووە بەسەرتاندا و ڕازی بووم كە ئیسلام ئایینتان بێت.” (المائدة: 4) كەواتە دوای ئەو پێغەمبەرێك نایەت خاوەنی شەریعتێكی نوێ بێت.
مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) دەفەرموێت:
“هیچ كتێبێك نیە بۆمرۆڤەكان مەگەر قورئان، وە لەمڕۆ بەدواوە هیچ تكاكارێك نیە بۆ ئادەمیزادەكان مەگەر موحەممەدی هەڵبژاردە (صلی الله علیه وسلم)…. كێ ڕزگاری دەبێت؟ ئەو كەسەی باوەڕێكی پتەوی هەبێت بەوەی كە خودا حەقە و موحەممەدیش (صلی الله علیه وسلم) تكاكار و پردی نێوان خودا و هەموو خەڵكیە، وە هیچ پێغەمبەرێك وەكو ئەو نیە و ناتوانێت شان بدات لەشانی، وە لەژێر گومەزی ئاسماندا هیچ كتێبێك هاوشێوەی قورئان نیە لە پلەوپایەدا.” (سفينة نوح المسمى (التعليم)، لا 18)
فەرموودەی هەشتەم
“لە پێغەمەبەرایەتی هیچ نەمابوو مەگەر مژدەكان. وتیان ئەی پێغەمبەری خوا مژدەكان چین؟ فەرمووی: خەونی ڕاستەقینە و چاك كە پیاوچاك بیبینێت یان خەونى پێوە ببینن.”
وەڵام
یەكەم- پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) مەبەستی سەردەمی پێش ڕەوانەكردنی خۆی بووە چونكە دەفەرموێت: (لە پێغەمبەرایەتی هیچ نەمابوو) ئەم دەستەواژەیە مانای ڕابردوو دەگەیەنێت چونكە پیتی (لَمْ) لە زمانی عەرەبیدا ئەگەر چووە سەر فرمانی ڕانەبردوو مانای بەدەست نەهێنانی ئەو فەرمانە دەبەخشێت لە كاتی ڕابردوودا، كەواتە مانای فەرموودەكە ئەوەیە كە پێش ڕەوانەكردنی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەسەردەمی فەترەدا پیاوچاكان تەنھا خەونی ڕاستەقینە و چاكیان دەبینی.
دووەم- ئەگەر مەبەستی سەردەمی دوای ڕەوانەكردنی خۆی بێت (صلی الله علیه وسلم) ئەوا مەبەستی فەرموودەكە ئەوەیە كە هیچ شتێك لە پێغەمبەرایەتی نەماوەتەوە مەگەر ئەو پێغەمبەرایەتیەی كە تەنـھا مژدەكان دەگرێتەوە واتە هیچ یاسا و تەشریعێكی تێدا نیە، وە بێگومان پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) نموونەیەكی زۆر بچوكی لە پێغەمبەرایەتی باس كردووە و دەفەرموێت: كە خەونی ڕاستەقینە دەچێتە چوارچێوەی مژدەكانەوە، دیارە مژدەكان بریتین لە خودی پێغەمبەرایەتی، خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: ﴿وَمَا نُرْسِلُ الْمُرْسَلِينَ إِلا مُبَشرِينَ وَمُنْذِرِينَ﴾ واتە: “ئێمە پێغەمبەرانمان تەنھا بۆ ئەوە ناردووە كە مژدەدەر و ئاگاداركەرەوەبن.” (الأنعام: 49) كەوابوو پێغەمبەرایەتی ناتەشریعی جێگیرە دوای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم).
سێيەم- ئەگەر بڵێن مەبەستی لە مانەوەی مژدەكان تەنـھا خەونی ڕاستەقینەیە و خوای گەورە هەتا ڕۆژی قیامەت قسە ناكات لەگەڵ هیچ كەسێكدا؛ ئەوا ئەم قسەیە پێچەوانەی قورئان و كۆمەڵێك فەرموودەی ترە. خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّ الذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللهُ ثُم اسْتَقَامُوا تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلائِكَةُ أَلا تَخَافُوا وَلا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنةِ التِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ﴾ واتە: “ئەو كەسانەی كە دەڵێن خوا پەروەردگارمانە و بەردەوام جێگیر و سەقامگیر دەبن، فریشتەكان دادەبەزن بۆ سەریان: كە نە بترسن و نە خەم بخۆن، وە مژدەیان پێ دەدەن بەو بەهەشتەی كە بەڵێنتان پێدراوە.” (فُصِّلت: 31)
وە لە فەرموودەدا هاتووە:
(1) پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: “بێگومان لەناو گەلەكانى پێش ئێوەدا كەسانێك هەبوون كە خودا قسەی لەگەڵ دەكردن، ئەگەر كەسێكی لەو شێوە هەبێت لە ئوممەتی مندا ئەوە عومەرە.”
(2) بێگومان (لەوانەی پێش) ئێوە لە نەوەی ئیسڕائیل پیاوانێك هەبوون بەبێ ئەوەی پێغەمبەر بن خودا قسەی لەگەڵ دەكردن، ئەگەر یەكێك لەو كەسانە هەبێت لە ئوممەتی مندا ئەوە عومەرە. (صحيح البخاري، باب مناقب عمر)
فەرموودەی نۆيەم
یەكێك لە ناوەكانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بريتيە لە (المقفي) واتە ئەو كۆتا پێغەمبەرە.
وەڵام
پێشەوا ئەبو عبداللە دەڵێت: “ماناكەی بریتیە لە: شوێنكەوتەی پێغەمبەران.” (إكمال الإكمال شرح صحيح مسلم بەرگی 2، لا 143) وە زانای پایە بەرز شێخ (مەلا) عەلی قاری لە ڕاڤەی (المقفي)دا دەڵێت: “كەسێكە كە شوێن پێی پێغەمبەرانی پێش خۆی هەڵگرتووە و پەیڕەوی ڕەوشتی هەڵبژێراوانی پێش خۆی كردووە؛ چونكە خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿أُولَئِكَ الَّذِينَ هَدَى اللَّهُ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ﴾ واتە: “ئەوانە كەسانێكن خودا هیدایەتی داون، دەی تۆیش پەیڕەوی هیدایەتەكەی ئەوان بكە.” (الأنعام: 91) پوختەی قسان ئەوەیە كە ئەو شوێنكەوتەی پێغەمبەرانە لە بنچینەی یەكتاپەرستی و ڕەوشتە جوانەكاندا ئەگەرچی لە هەندێ لقدا پێچەوانەی ئەوان بێت.” (المرقاة)
فەرموودەی دەیەم
“بێگومان من كۆتا پێغەمبەرم و ئێوەیش كۆتا ئوممەتن.”
وەڵام
مانای فەرموودەكە زۆر ڕوونە؛ واتە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دواهەمینی ئەو پێغەمبەرانەیە كە شەریعەتیان هێناوە، ئێستا ئیتر شەریعتێك نیە لەدوای شەریعەتەكەی ئەو، وە ئایینێك نیە لەدوای ئایینەكەی ئەو (صلی الله علیه وسلم) وە پێغەمبەڕێك لەدوای ئەو نیە كە ئایین و شەریعەتەكەی نەسخ بكاتەوە و لە ئوممەتی ئەو نەبێت. بەم مانایە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: “بێگومان من دواهەمین پێغەمبەرم و مزگەوتەكەیشم دواهەمین مزگەوتە.” (مسلم، باب فضل الصلاة في مسجد المدينة ومكة)
وە ئاشكرایە كە مزگەوتەكەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دواهەمین مزگەوت نیە چونكە دوای ئەو كۆمەڵێك مزگەوتی زۆر دروست كراون، بەڵكو ماناكەی ئەوەیە كە لەدوای مزگەوتەكەی من هیچ مزگەوتێك دروست ناكرێت مەگەر لەسەر شێواز و نموونەی مزگەوتەكەی ئەو بێت و هاوشیوەی ئەو بێت، وە پێغەمبەرێك لەدوای من نایەت مەگەر لەسەر پەیڕەو و بەرنامەی من بێت، بەكورتی پێغەمبەرێك لەدوای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) نایەت مەگەر لە ئوممەتەكەی و لەسەر ڕێبازەكەی ئەو بێت، وە خوای گەورەیش خۆی كەسێك هەڵدەبژێرێت كە بیەوێت و هیدایەتی ئەو كەسەیش دەدات كە دەگەڕێتەوە بۆ لای.
ڕاڤەی خاتەمی پێغەمبەران و “دوای من پێغەمبەر نیە” لە ڕوانگەی وتەی زانایانی پێشینەوە
1- شێخ موحیەددینی ئيبن عەرەبی دەڵێت:
“بێگومان یەكێك لەوانە كە تێیدا بووە دابەزاندنی شەريعەتەكان بووە، خوا بە شەریعەتی موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) ئەم دابەزاندنەی داخست و كۆتایی پێ هێنا، كەواتە ئەو خاتەمی پێغەمبەرانە….. بێگومان موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) خاتەمی پێغەمبەرایەتیە، دوای ئەو پێغەمبەرایەتی تەشریعی نیە.” “تەنھا پێغەمبەرایەتی تەشریعی هەڵگیراوە و ئەمەیە مانای دوای ئەو پێغەببەر نیە… زانیمان فەرمایشتی دوای ئەو پێغەمبەر نیە واتای ئەوەیە كە دوای ئەو بەتایبەتی پێغەمبەرێكی تەشریعی نیە نەك ئەوەی دوای ئەو پێغەمبەر نەبێت. ئەمەش هاوشێوەی ئەو فەرمایشتەی خۆیەتی كە دەفەرموێت: ئەگەر كیسرا تیاچوو ئیتر دوای ئەو كیسرا نیە، وە ئەگەر قەیسەر تیاچوو ئیتر دوای ئەو قەیسەر نیە.” (الفتوحات المكية، بەرگی 2، الباب 73)
پاشان دەڵێت: “بەم شێوەیە مانای فەرمایشتەكەی (صلی الله علیه وسلم): “بێگومان پەیام و پێغەمبەرایەتی پچڕاوە بۆیە دوای من فروستادە نیە و دوای من پێغەمبەر نیە.” واتە ئەو كەسەی كە لەسەر شەریعەتێك بێت پێچەوانەی شەریعەتەكەی من، بەڵكو ئەگەر پەیدا بوو ئەوا لەژێر بڕیاری شەریعەتەكەی مندا دەبێت.”
2- سەید عەبدولكەریمی كوڕی ئیبراهیمی جیلی لە كتێبی (الإنسان الكامل)دا دەڵێت: “هەڵبەت دوای ئەو بڕیاری پێغەمبەرایەتی تەشریعی پچڕاوە و كۆتایی هاتووە. وە موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) خاتەمی پێغەمبەرانە.” (بەرگی 1، لا 69)
3- پێشەوا عبدالوهاب الشَّعراني لە كتێبى (الیواقیت والجواهر)دا دەڵیت: “فەرمایشتەكەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) “پێغەمبەر و فروستادە نیە لەدوای من.” مەبەست لێی ئەوەیە كە دوای من پێغەمبەرێكی تەشریعی نیە.” (بەرگی 2، لا 42)
4- فەرموودەناس موحەممەد تاهیر لە كتێبى (مجمع البحار)دا دەڵیت: “ئەمەش لەو كاتەدا پێچەوانەی (دوای من پێغەمبەر نیە) نیە؛ چونكە مەبەستی ئەوەیە كە پێغەمبەرێك نیە شەریعەتەكەی نەسخ بكاتەوە.” (تكملة، ص 85)
5- زانای پایەبەرز مەلا (شێخ) عەلی قاری دەڵێت: “فەرمایشتەكەی پێغەمبەر دژی دەستەواژەی خاتەمی پێغەمبەران نیە؛ چونكە ماناكەی ئەوەیە كە دوای ئەو پێغەمبەرێك نایەت ئایینەكەی نەسخ بكاتەوە و لە ئوممەتی خۆی نەبێت.” (الموضوعات الكبیرة، حديث لو عاش إبراهيم (ابن رسول الله صلی الله علیه وسلم) لكان صِدِّيقًا نبيًّا. ص58-59)
6- فەرموودەناسی مەزن سەید ولي اللە ی دەهلەوی لە كتێبەكەیدا (تفهیمات إلهیة) دەڵیت: “بەهاتنی ئەو پێغەمبەران كۆتاییان پێھات مانای ئەوەیە كە پێغەمبەرێك پەیدا نابێت خوای گەورە فەرمانی پێ بكات بە تەشریع لەسەر خەڵكی.”(لا53)
7- زانای گەورە موحەممەد قاسم دامەزرێنەری قوتابخانەی (دیۆبەند)ی عەرەبی لە هيندستان دەڵیت: “گریمان پێغەمبەرێك لەدوای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پەیدا ببێت، بە هیچ شێوەیەك ئەمە دژی خاتمیەتی موحەممەدی نیە.” (تحذير الناس، ص 28)
8- فەرموودەناس سەید صدیق حەسەن لە كتێبەكەی خۆیدا (اقتراب الساعة) دەڵێت: “بەڵێ! لە فەرموودەدا هاتووە: (دوای من پێغەمبەر نیە.)، ماناكەی لای ئەهلی زانست ئەوەیە كە دوای من پێغەمبەرێك نایەت بە شەریعەتێكی تازەوە كە شەریعەتی ئیسلام لەكاربخات.” (تحذير الناس، ص 28)
9- شێخ بالی لە شرۆڤەی خۆی لەسەر (شرح فصوص الحكم)ی سۆفی عبدالرزاق القاشاني دەڵێت: “پەیام و پێغەمبەرایەتی تەشریعی پچڕاوە و لە موحەممەددا (علیه السلام) پچڕاوە بۆیە دوای ئەو پێغەمبەر نیە واتە پێغەمبەری تەشریعی… بێگومان عیسا (علیه السلام) پێغەمبەرێكە دێت و لەژێر فەرمانی شەریعەتەكەی ئەودا دەبێت یان پەرەدەدات بە شەریعەتەكەی (واتە پێغەمبەرێكی تەشریعی لەژێر فەرمانی شەریعەتەكەی ئەودا دەبێت و شوێنكەوتەی شەریعەتەكەی ئەو دەبێت وەكو پێغەمبەرانی نەوەی ئیسڕائیلی (عليهم السلام) كە هەموویان لەسەر شەریعەتی مووسا بوون (علیه السلام).”(فصّ حكمة قدرية في كلمة عزيرية)
ڕەنگە كەسێك بڵێت ئەم پێشەوایانە ئەم وتانەیان یاداشت كردووە بۆ سەلماندنی هاتنی عیسای كوڕی مەریەم (علیه السلام). وەڵامەكەی ئەوەیە كە ئامانجی ئێمە لە باسكردنی قسەكانیان بریتیە لە ڕوونكردنەوەی مانای خاتەمی پێغەمبەران و دوای من پێغەمبەر نیە، بێگومان ئەوانیش بەگوێرەى ڕاڤەكەی ئێمە ماناكەیان ڕاڤە كردووە واتە دوای پێغەمبەر پێغەمبەرێك پەیدا نابێت بە شەریعەتێكی تازەوە و لە ئوممەتەكەیشی نەبێت. ئەگەر كەسێك بڵێت لە ڕابردوودا عیسا (علیه السلام) پێغەمبەر بووە. دیسان ئەمەیش بەڵگەهێنانەوەكەی ئێمە پووچ ناكاتەوە، بەڵكو دەیسەلمێنێت كە خاتەمی پێغەمبەران مانای دواهەمینی پێغەمبەران نیە؛ چونكە عیسا (علیه السلام) بەو سیفەتەی كە پێغەمبەرە دوای موحەممەد دێت (صلی الله علیه وسلم) بۆیە ڕەوانیە بۆ كەس كە بڵێت بەڕەهایی پێغەمبەر نیە لە دوای پێغەمبەری خۆمان (صلی الله علیه وسلم). كەوابوو هیچ جیاوازیەك نیە لە نێوان ئێمە و نەیارەكانمان جگە لەوەی ئەوان چاوەڕێی هاتنی پێغەمبەرێكی نەوەی ئیسڕائیل دەكەن كە لە ئاسمانەوە بێت، بەڵام ئێمە دەڵێین كە ئەو پێغەمبەرەی نەوەی ئیسڕائیل كە هاتووە بۆ ئیسڵاحی نەوەی ئیسڕائیل بەتەنھا بەگوێرەی فەرمایشتی خوای گەوره: ﴿وَرَسُولاً إِلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ﴾ واتە: “دەشیكات بە پێغەمبەرێك بۆ نەوەی ئیسڕائیل.” (آل عمران: 50) جارێكی تر نایەت بۆ ئیسڵاح كردنی ئوممەتی موحەممەدی؛ چونكە ئەمە سووكایەتیە بە ئوممەتی موحەممەدی و پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم). چونكە ئەگەر ئەم ئوممەتە تووشی فەساد و خراپەكاری بوو ئەوا لەو كاتەدا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێویستی بە ئوممەتی ئیسڕائیلی دەبێت و پێغەمبەرێكی ئیسڕائیلی دێت بۆ ئیسڵاحی ئوممەتەكەی و كەسێك لە ئوممەتەكەی خۆی هەڵناسێت بە ڕێنمایی كردنی موسوڵمانان و چاككردنی كاروباریان؛ ئێمە باوەڕمان وایە كە لەكاتی خراپی و لاوازبوونی ئوممەتی ئیسلامیدا خوای گەورە كەسێك لە ئوممەتی موحەممەدی ڕەوانە دەكات و دەیگەیەنێتە پایەی پێغەمبەرایەتی بەهۆی شوێنكەوتنی موحەممەدەوە (صلی الله علیه وسلم) و ناویدەنێت مەسیح بۆ ئەوەی دەریبخات كە موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) سەرداری پێشین و پاشینەكانە لەو ڕووەوە كە لێشاوە ڕۆحیەكەی بەردەوامە. وە دەڵێین ئەو مەسیحە لەناو ئوممەتی موحەممەدیدا هات و سەریهەڵدا كە بریتیە لە (ئەحمەد كوڕی موڕتەزا)، دەی مژدەبێت لەو كەسەی باوەڕی هێنا و هیدایەتی وەرگرت.
سەلماندنی مانەوەی پێغەمبەرایەتی لە قورئانی پیرۆزدا
لەوەی پێشوو دەركەوت كە لە ئایەتی ﴿وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ﴾ و ئەو فەرموودانەدا كە دەكرێن بە بەڵگە لەسەر نەمانی پێغەمبەرایەتی هیچ بەڵگەیەك نیە كە بەشێوەیەكی گومانبڕ ئەوە بسەلمێنێت كە بەڕەهایی پێغەمبەرایەتی پچڕاوە، لەڕاستیدا ئەگەر مەبەست لە دەستەواژەی ﴿وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ﴾ داخستنی دەرگای پێغەمبەرایەتی بێت بە ڕەهایی ئەوا پێویست بوو كە ئایەتگەلێكی دیكە هەبوایە لە قورئانی پیرۆزدا كە بەڕاشكاوی پشتگیری ئەو تێگەيشتنەی بكردایە؛ چونكە قورئان خۆی ڕاڤەی خۆی دەكات، وە بە باسكردنی یەك ئایەت وازینەدەهێنا كە وشەكانی هەڵگری مانای جۆراوجۆر بن، بەڵكو بە پێچەوانەوە لە قورئانی پیرۆزدا كۆمەڵێك ئایەتی زۆر هەیە كە مانای مانەوەی پێغەمبەرایەتی دەگەیەنن دوای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، ئێوە و بەیانكردنی ئایەتەكان:
ئایەتی یەكەم
خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُولَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَئِكَ رَفِيقًا﴾ واتە: “هەركەسێك گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەرەكەى بكات ئەوا ئەو كەسانە لەگەڵ ئەوانەدا دەبن كە خوا نیعمەتی باراندووە بەسەریاندا لە پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەهیدان و پیاوچاكان، وە ئەمانە هاوڕێیانێكی چاكن.” (النساء: 70) بێگومان ئەم ئایەتە بە ڕوونی و ڕاشكاوی ئەوە ڕادەگەیەنێت كە پێغەمبەرایەتی بەردەوامە لە ئوممەتی موحەممەدیدا، وە مانای ئایەتەكە ئەوەیە كە ئەو كەسەی گوێڕایەڵی خوا و موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) دەكات ئەوا بە ئەندازەی گوێرایەڵیەكەی یەكێك دەبێت لە پیاوچاكان یان شەهیدەكان یان ڕاستگۆیان یاخود پێغەمبەران.
وە هیچ كەسێك بە واژەی (مع، لەگەڵ) فریو نەخوات و پێی وابێت كە مانای ئایەتەكە ئەوەیە كە خوای گەورە كارێك دەكات كە گوێڕایەڵان لەگەڵ پیاوچاكان و شەهیدان و ڕاستگۆیان و پێغەمبەراندا دەبن نەك یەكێك بن لەوان؛ چونكە (مع) بەزۆری بە مانای (مِن، لە) هاتووە، وەك لەم فەرمایشتانەی خوای گەورەدا: ﴿وَتَوَفنَا مَعَ الأَبْرَارِ﴾ واتە: “لەگەڵ (لەڕیزی) چاكەكاراندا بمانمرێنە.” (آل عمران: 194)، هەروەها وتەی خوای گەورە: ﴿إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا وَأَصْلَحُوا وَاعْتَصَمُوا بِاللَّهِ وَأَخْلَصُوا دِينَهُمْ لِلَّهِ فَأُولَئِكَ مَعَ الْمُؤْمِنِينَ﴾ واتە: “مەگەر ئەوانەی پەشیمان دەبنەوە و كاری چاكەيان ئەنجام بدەن و خۆیان بەخوا بسپێرن و بەدڵسۆزیەوە دینداری بكەن بۆ خودا ئەوسا ئەوانیش لە باوەڕداراندا دەبن.” (النساء: 147) وە دەرهەق بە ئیبلیس دەفەرموێت: ﴿أَبَى أَنْ يَكُونَ مَعَ الساجِدِينَ﴾ واتە: “ملی نەدا كە یەكێك بێت لە سوجدەبەران.” (الحجر: 32) وە لە جێگایەكی تردا دەفەرموێت: ﴿لَمْ يَكُنْ مِنَ الساجِدِينَ﴾ واتە: “یەكێك نەبوو لە سوجدەبەران.” (الأعراف: 12)
وە ئەگەر كەسێك بڵێت پیتی (مَعَ، لەگەڵ) مانای (مِنْ، لە) ناگرێتەوە لە ئایەتی ناوبراودا؛ ئەوا ئەم وتەيە پێویستی دەكات كە هەموو ئوممەتی موحەممەدی بێبەش بێت لە نیعمەتەكانی خوا، وە ئەو كاتە مانای ئایەتەكە بەم شێوە دەبێت كە كەسانی گوێڕایەڵ بۆ خوا و پێغەمبەرەكەى لە پیاوچاكان و شەهیدان و راستگۆیان نابن، بەڵكو تەنھا لەگەڵ ئەواندا دەبن، ئیتر چۆن دەسەلمێنرێت كە ئەم ئوممەتە چاكترینی ئوممەتەكانە؟ لەڕاستیدا پێغەمبەرانی پێشوو لەڕێگەی گوێڕایەڵی كردنیانەوە شوێنكەوتەكانی خۆیان گەیاندە پلەی ڕاستگۆیی بەتەنھا، وەك خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَالَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ أُولَئِكَ هُمُ الصِّدِّيقُونَ وَالشُّهَدَاءُ عِنْدَ رَبِّهِمْ﴾ واتە: “ئەوانەی باوەڕیان هێنا بە خوا و بە پێغەمبەرانی ئەوانە خۆیانن ڕاستگۆیان وە شەهیدان لەلای پەروەردگاریان.” (الحديد: 20)
وە بێگومان گوێڕایەڵی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) شوێنكەوتەكانی دەگەیەنێتە پایەی پێغەمبەرایەتی، وە بەمەش فەزڵی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و بڵندی ئەم ئوممەتە بەسەر سەرجەم ئوممەتەكانی تردا دەردەكەوێت.
ئایەتی دووەم
﴿يَا بَنِي آَدَمَ إِما يَأْتِيَنّكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَقُصّونَ عَلَيْكُمْ آَيَاتِي فَمَنِ اتّقَى وَأَصْلَحَ فَلا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلا هُمْ يَحْزَنُونَ﴾ واتە: “ئەی نەوەكانی ئادەم ئەگەر پێغەمبەرانێك لەخۆتان هاتنە لاتان تا نیشانەكەنی منتان بۆ باس بكەن، ئەوا ئەوانەتان كە خۆپارێزن و كاری چاك ئەنجام دەدەن، نەدەترسن و نە خەم دەخۆن.” (الأعراف: 36)
بێگومان ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر هاتنی پێغەمبەران دوای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم). وە ئەگەر كەسێك ئەوە بە خەیاڵیدا هات كە مەبەست لە نەوەی ئادەم بریتین لە نەتەوەكانی ڕابردووی پێش ڕەوانەبوونی پێغەمبەری خۆمان (صلی الله علیه وسلم) ئەوا ئەم باوەڕە لە جێگەی خۆیدا نیە؛ چونكە واژەی نەوەی ئادەم لەهەمان سورەتدا سێ جاری تر بەكار هاتووە پێش ئەم ئایەتە، وەك ئەم فەرمایشتانە: ﴿يَا بَنِي آَدَمَ قَدْ أَنْزَلْنَا عَلَيْكُمْ لِبَاسًا يُوَارِي سَوْآَتِكُمْ وَرِيشًا﴾ (الأعراف: 27) و ﴿يَا بَنِي آَدَمَ لا يَفْتِنَنَّكُمُ الشيْطَانُ﴾ (الأعراف: 28) وە: ﴿يَا بَنِي آَدَمَ خُذُوا زِينَتَكُمْ عِنْدَ كُل مَسْجِدٍ﴾ (الأعراف: 32) ئەى نەوەكانی ئادەم ﴿يَا بَنِي آَدَمَ﴾ واژەیەكی گشتیە بۆ هەموو، كەواتە ئایەتەكە هەواڵ دەدات بە مانەوە و بەردەوامبوونی پێغمبەرایەتی لە ئوممەتی موحەممەدیدا؛ چونكە هەرگیز ناكرێت كە ئوممەتی موحەممەدی بكرێتە دەرەوەی نەوەكانی ئادەم، وە ئەگەر وتمان دوان (خِطاب) ئاراستەی ئوممەتى موحەممەدی كراوە، هەروەك سياقی ئایەتەكە ئەو مانایە دەگەیەنێت، ئەوا بەڕاسترین شێوە مەبەستەكەمان پێكاوە. پێشەوا السيوطي دەربارەی جۆرەكانی ئاخاوتن و دوانی خوای گەورە دەڵێت: “سی و چوارەم دوان لەگەڵ ئەو كەسەی كە بوونی نیە، ئەمەش ڕاست دەردەچێت بەگوێرەى دوان لەگەڵ ئەو كەسەی كه بوونى هەیە وەك (ئەی نەوەی ئادەم) كە دوانێكە لەگەڵ ئەهلی ئەو سەردەمە و هەموو ئەوانەی دوای ئەوان دێن.” (الإتقان، بەرگی 2)
ئایەتی سێيەم
﴿رَفِيعُ الدَّرَجَاتِ ذُو الْعَرْشِ يُلْقِي الرُّوحَ مِنْ أَمْرِهِ عَلَى مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ لِيُنْذِرَ يَوْمَ التَّلَاقِ﴾ واتە: “پلەی بەرزە، خاوەنی عەرشە فەرمانی خۆی بەوەحی دەنێرێتە سەر هەركەسێك لە بەندەكانی كە خۆی حەز بكات تا ئاگاداریان بكاتەوە لەو ڕۆژەی كە هەر تووشیان دێت كە تێیدا دەگەنەوە بە خوا.” (غافر: 16) مەبەست لە ﴿الروح﴾ وەحی یان ڕۆحی پیرۆزە (سەیری كەششاف و موفرەداتی قورئان ی ڕاغب بكە). ئەم ئایەتە بەڕاشكاوی ڕایدەگەیەنێت كە پێغەمبەرایەتی ماوەتەوە و بەردەوامە؛ چونكە شێوگی ﴿يُلْقِي﴾ مانای بەردەوامی دەگەیەنێت، وە هەروەك چۆن خودا ڕایدەگەیەنێت كە لە داهاتوودا فریشتەكان دادەبەزن بەهەمان شێوەش پێمان ڕادەگەیەنێت كە هۆشداریمان پێ دەدرێت و ئاگادار دەكرێینەوە، دیارە ئاگاداركردنەوە و هۆشداریدان لە سیفەتەكانی پێغەمبەرانە ئەگەر فەرمانەكە لەلایەن خواوە بێت، وەك خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَمَا نُرْسِلُ الْمُرْسَلِينَ إِلاّ مُبَشّرِينَ وَمُنْذِرِينَ﴾ واتە: “پێغەمبەرانمان ناردووە تەنھا وەك مژدەدەر ئاگاداركەرەوە.” (الأنعام: 49) وە ئایەتی: ﴿إِنَّمَا أَنْتَ مُنْذِرٌ وَلِكُلِّ قَوْمٍ هَادٍ﴾ واتە: “تۆ تەنھا ئاگاداركەرەوەيەكی و هەموو نەتەوەیەكیش ڕێنیشاندەرێكی هەیە.” (الرعد: 8)
ئایەتی چوارەم
﴿إِنَّا أَرْسَلْنَا إِلَيْكُمْ رَسُولًا شَاهِدًا عَلَيْكُمْ كَمَا أَرْسَلْنَا إِلَى فِرْعَوْنَ رَسُولًا﴾ واتە: “بێگومان ئێمە پێغەمبەرێكمان بۆ ناردن كە شاهیدە لە سەرتان هەروەك پێغەمبەرێكمان نارد بۆ فیرعەون.” (المزمل: 16) وە فەرمایشتی خوا: ﴿وَعَدَ اللهُ الذِينَ آَمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا الصالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ﴾ واتە: “خوا بەڵێنیداوە بەو كەسانەتان كە باوەڕیان هێناوە و كردەوەی چاك ئەنجام دەدەن كە بیانكات بە جێنشین لەسەر زەوی وەك چۆن ئەوانەی پێش ئەوانی كرد بە جێنشین.” (النور 56) بێگومان خوای گەورە لەم دوو ئایەتەدا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و ئوممەتەكەی چوواندووە بە مووسا و ئوممەتەكەی، وە دیارە كە جێنشینی لە ئوممەتی مووسەویدا لە ڕێگەی پێغەمبەرایەتیەوە بووە، وە بۆ تەواوكردنی لێكچوون و هاوشێوەیی لە نێوان زنجیرەی مووسەوی و زنجیرەی موحەممەدیدا دەبێت یەكێك وەك پێغەمبەر لە ئوممەتی موحەممەدی ڕەوانە بكرێت ئەگینا چ گونجانێك هەیە لە نێوان مووسا (علیه السلام) و موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) و لە نێوان ئوممەتەكانیاندا كە لێكچوون و هاوشێوەیی دروست بكات لە نێوانیاندا؟
ئایەتی پێنجەم
﴿أَفَمَنْ كَانَ عَلَى بَينَةٍ مِنْ رَبهِ وَيَتْلُوهُ شَاهِدٌ مِنْهُ وَمِنْ قَبْلِهِ كِتَابُ مُوسَى إِمَامًا وَرَحْمَةً﴾ واتە: “جا ئایا كەسێك بەڵگەیەكی ئاشكرای ببێ لەلایەن پەروەردگاریەوە و شایەتێك لای ئەوەوە بۆی بخوێنێتەوە وە لەپێش ئەم (شایەتیە) پەڕاوی مووساش (شایەتە بۆی) كە پەیڕەو و پێشەوا و میهرەبانیە.” (هود: 18)
بێگومان ئەم ئایەتە بەڕاشكاوی هاتنی شاهیدێك لەدوای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە ئوممەتەكەی ڕادەگەیەنێت، شایەتی بۆ دەدات هەروەك پێشتر مووسا (علیه السلام) شایەتی بۆ داوە، وەك خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَشَهِدَ شَاهِدٌ مِنْ بَنِي إِسْرَائِيلَ عَلَى مِثْلِهِ﴾ واتە: “یەكێك لە نەوەی ئیسڕائیل شایەتی بدات لەسەر نموونەكەی.” (الأحقاف: 11) ئەو شایەتەی كە لە ئایاتەكەدا باسكراوە كەسێكە پێغەمبەرە.
ئایەتی شەشەم
﴿هُوَ الَّذِي بَعَثَ فِي الْأُمِّيِّينَ رَسُولًا مِنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (*) وَآخَرِينَ مِنْهُمْ لَمَّا يَلْحَقُوا بِهِمْ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (*)﴾واتە: “هەر ئەویشە كە لەناو نەخوێندەوارەكاندا هەر لە خۆیان پێغەمبەرێكی بۆ ڕەوانەكردن كە ئایەتەكانی ئەویان بەسەردا بخوێنێتەوە و خاوێنیان بكاتەوە و فێری كتێب و كارزانییان بكات ئەگەرچی ئەوان لە پێشوودا لەوپەڕی گومڕاییدا بوون (*) وە بۆ پاشینەكانیش لەوان كە هێشتا پێیان نەگەيشتوون، خودا خاوەن دەسەڵاتی كارزانە.” (الجمعة: 3_4)
فەرمایشتی خوای گەورە ﴿وَآخَرِينَ مِنْهُمْ﴾ واتە: “وە بۆ پاشینەكانیش لەوان.” مانای ئەوە دەگەیەنێت كە ڕەوانەكردنی دووەمی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەناو پاشینەكاندا كە دوای سەردەمی هاوەڵان (ڕەزای خوایان لێ بێت) دێن لەناو خۆیاندا دەبێت نەك لەناو كەسانی جگە لەخۆیان (واتە هەر لەخۆیان دووەمجار پێغەمبەر ڕەوانە دەكرێتەوە)؛ وە ئاشكرایە كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) خودی خۆی جارێكی تر ڕەوانە ناكرێتەوە، كەواتە مەبەستەكە تەنھا ڕەوانەكردنی مەسیحی بەڵێندراوە وەك پێغەمبەرێك لەناو پاشینەكاندا بەناوی پێغەمبەرەوە (صلی الله علیه وسلم) وەك ئەوەی ڕەوانەكردنی مەسیحی بەڵێندراو ڕەوانەكردنی موحەممەد بێت (صلی الله علیه وسلم) و دەركەوتنەكەی دەركەوتنی موحەممەد بێت (صلی الله علیه وسلم).
لەبەرئەوە گەورەمان ئەحمەد مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) دەفەرموێت:
“ئەو كەسەی جیاوازی بكات لە نێوان من و موحەممەدی هەڵبژاردەدا ئەوا نە منى ناسیوە و نە ڕاستی بینیوە.” (الخطبة الإلهامية، الخزائن الروحانية، المجلد 16، ص 259)
ئەمە ئەو مانا ڕاستەیە كە ڕاڤەی ئەم فەرمایشتەی خوا دەكات كە دەفەرموێت: ﴿وَيَتْلُوهُ شَاهِدٌ مِنْهُ﴾ واتە: “بەشوێنیدا شایەتێك هاتووە لەخۆی.” (هود 18) وە فەرمایشتی خوای گەورە: ﴿ثُلَّةٌ مِنَ الْأَوَّلِينَ (*) وَثُلّةٌ مِنَ الآخِرِينَ﴾ واتە: “كۆمەڵێك لە پێشینەكان و كۆمەڵێك لە پاشینەكان.” (الواقعة: 40_41)
ئایەتی حەوتەم
﴿اللَّهُ يَصْطَفِي مِنَ الْمَلَائِكَةِ رُسُلًا وَمِنَ النَّاسِ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ بَصِيرٌ﴾ واتە: “خوا لە فریشتەكاندا فروستادە هەڵدەبژێرێت هەروەها لە خەڵكیشدا بەڕاستی خوا بیسەری بینایە.” (الحج: 76)
وشەی ﴿يَصْطَفِي﴾ مانای هەڵبژاردنی بەردەوام و هەمیشەیی دەگەیەنێت؛ چونكە بە شێوگی (مضارع، ڕانەبردوو) هاتووە، دیارە ئایەتەكە هەڵبژاردنی بەردەوام دەخوازێت، ئەگەر خوای گەورە دەرگای پێغەمبەرایەتی داخستووە بەڕەهایی ئەوا واپێویست دەكات كە ڕەوانەكردنی فریشتەكانیش بپچڕێنێت؛ چونكە ڕەوانەكردنی پێغەمبەران داخوازی ڕەوانەكردنی فریشتەكانە و پەیامی فریشتەكان نەپچڕاوە.
ئایەتی هەشتەم
﴿اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ (*) صِرَاطَ الذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ﴾ واتە: “ڕێنموونیمان بكە بۆ ڕێگای ڕاست (*) ڕێگای ئەوانەی كه ناز و نیعمەت و بەخششی خۆتت بەسەردا ڕشتوون –لە پەیامبەران و، ڕاستگۆیان و شەهیدان و پیاوچاكان-.” (الفاتحة: 6_7)
ئەم نزایە مژدەی ئەوەمان پێ دەدات كە خوای گەورە پایەی ئەوانەی كە پێشتر نیعمەتیان ڕژاوە بەسەردا خەڵات دەكات بە باوەڕداران و هەموو ئەو نیعمەتانەیان پێدەبەخشێت كە بەخشیویەتی بە پێشینان و بۆیشیان تەواو دەكات. وە نیعمەت دوو جۆرە: نیعمەتی ئايینی كە چڵەپۆپەكەی بریتیە لە پێغەمبەرایەتی، وە نیعمەتی دنیایی كە چڵەپۆپەكەی بریتیە لە حكومەت و دەسەڵات، وەك خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ اذْكُرُوا نِعْمَةَ اللهِ عَلَيْكُمْ إِذْ جَعَلَ فِيكُمْ أَنْبِيَاءَ وَجَعَلَكُمْ مُلُوكًا وَآَتَاكُمْ مَا لَمْ يُؤْتِ أَحَدًا مِنَ الْعَالَمِينَ﴾ واتە: “باسی ئەو كاتە بكە كە مووسا بە گەلەكەی فەرموو: ئەی گەلەكەم بیری چاكە و بەهرەی خوا بكەنەوە بەسەرتانەوە كاتێ كە پێغەمبەرانی لەناو ئێوەدا فەراهەم هێناوە، وە چەندینی كردوون بە پادشا وە شتێكی پێبەخشیوون كە نەیبەخشیووە بە هیچ كەس لە جیهانیان.” (المائدة: 21)
ئایەتی نۆیەم
﴿مَا كَانَ اللهُ لِيَذَرَ الْمُؤْمِنِينَ عَلَى مَا أَنْتُمْ عَلَيْهِ حَتى يَمِيزَ الْخَبِيثَ مِنَ الطيبِ وَمَا كَانَ اللهُ لِيُطْلِعَكُمْ عَلَى الْغَيْبِ وَلَكِنَّ اللهَ يَجْتَبِي مِنْ رُسُلِهِ مَنْ يَشَاءُ فَآَمِنُوا بِاللهِ وَرُسُلِهِ وَإِنْ تُؤْمِنُوا وَتَتَّقُوا فَلَكُمْ أَجْرٌ عَظِيمٌ﴾ واتە: “خوا واز لە بڕواداران ناهێنێ لەسەر ئەو بارەی كە ئێوەی لەسەرن (كە جیانەبوونەوەی موسوڵمان و دووڕوو و كافرە) هەتا پیس لە پاك جیادەكاتەوە، وە خوای گەورە ئێوە ئاگادار ناكات بەسەر نهێنی (غەیب)دا بەڵام خوا هەڵیئەبژێرێ لە فروستادە و نێرراوەكانیدا هەر كەسێكی بوێت جا بڕوای ڕاستەقینە بێنن بە خوا و بە نێرراوەكانی، وە ئەگەر بەو جۆرە بڕوا بێنن و خۆتان بپارێزن ئەوە پاداشتێكی زۆر گەورەتان بۆ هەیە.” (آل عمران: 180)
ئەم ئایەتە بەڕاشكاوی مانای ئەوە دەگەیەنێت كە خوا واز لە باوەڕداران ناهێنێت بەبێ جیاكردنەوەی پاك و ناپاك و چاك و خراپ، بەڵكو هەمیشە لە پێغەمبەرانی خۆی هەڵدەبژێرێت لەكاتی زۆر پێویستدا، وە لەبەر ئەو ئامانج و گرنگیە باوەڕهێنان بە هەموو پێغەمبەران كارێكی پێویستە.
ئایەتی دەيەم
﴿الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإسلام دِينًا﴾ واتە: “ئەمڕۆ ئایینەكەتانم تەواو كردووە بۆتان و چاكە و بەهرەی خۆم بە تەواوی ڕشتووە بەسەرتاندا و ڕازی بووم كە ئیسلام ئایینتان بێت.” (المائدة: 4).
خوای گەورە لەم ئایەتەدا باسی تەواوكردنی ئایینی كردووە كە ئەوەیە لە قورئانی پیرۆزدا تەشریع كراوە، وە باسی ئەوەی كردووە كە بەبێ كەموكورتی نیعمەتی ڕژاندووە بەسەر باوەڕداراندا، وە ئاشكرایە كە پێغەمبەرایەتی گەورەترین نیعمەتە لە نیعمەتەكانی خوا، ئەگەر پێغەمبەرایەتی پچڕا بێت ئەوا ئەو نیعمەتە نیعمەتێكی بێ كەموكوڕی نابێت، بەڵكو ناتەواو دەبێت، هەڵبەت خوای گەورە دەرهەق بە یوسف (علیه السلام) دەفەرموێت: ﴿وَيُتِم نِعْمَتَهُ عَلَيْكَ وَعَلَى آَلِ يَعْقُوبَ كَمَا أَتَمهَا عَلَى أَبَوَيْكَ مِنْ قَبْلُ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْحَاقَ﴾ واتە: “نیعمەتەكانی خۆیت بەسەردا تەواو دەكات و هەروەها بەسەر نەوەكانی یەعقوبیشدا، هەروەك چۆن پێشتر نیعمەت و پلەوپایەی بڵندی بەخشی بە باپیرانت كە ئیبراهیم و ئیسحاقن.” (يوسف: 7). مەبەست لە تەواوەتی نیعمەت تەواوەتی نیعمەتی پێغەمبەرایەتیە، وە پێشەوا ڕاغیبی ئەسفەهانی لە (المفردات)ەكەیدا، وەك پێشتر باسكرا، دەڵێ: “خاتەمی پێغەمبەرانە؛ چونكە پێغەمبەرایەتی خەتم كردووە واتە بە هاتنی پێغەمبەرایەتی تەواو كرد و هیچ كەموكوڕیەكی تێدا نەهێشت.”
وە واژەی تەواوی كردووە مانای ئەوە دەگەیەنێت كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) سیفەتی كامڵی و تەواوەتی داوە بە پێغەمبەرایەتی هەروەك خوای گەورە نیعمەتەكەی خۆی تەواو كردووە و كەمایەسی تێدا نەهێشتووە، ئەگینا ئەگەر ئێمە تەواوەتی و مۆركردنی نیعمەتی پێغەمبەرایەتی بە مانای داخستن و پچڕانی پێغەمبەرایەتی وەربگرین؛ ئەوا ئەم فەرمایشتەی خوای گەورە: ﴿وأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي﴾ واتە: “چاكە و بەهرەی خۆم بە تەواوی ڕشتووە بەسەرتاندا.” (المائدة: 4). ماناكەی بەم شێوەی لێدێت كە دەرگاكەیم داخستووە و قەدەغەم كردووە ئیتر لەمەولا بچوكترین بەشی ئەو نیعمەتەیان چاو پێ ناكەوێت، ئەمەش پێچەوانەی ڕاشكاوێتی قورئان و زمانە و عەقڵ و نەقڵ و زمان پشتگیری ناكات.
بێگومان ئەم 10 ئایەتە دەیسەلمێنن كە پێغەمبەرایەتی ناتەشریعی لەناو ئوممەتی موحەممەدیدا بەگوێڕایەڵی كردنی خوا و پێغەمبەرەكەی (صلی الله علیه وسلم) ماوەتەوە و بەردەوامە. وە ئەم ڕاڤەیە ڕاڤەی ئێمەیە بۆ خاتەمی پێغەمبەران. كەواتە قورئانی پیرۆز ڕاڤەكەی ئێمە دەسەلمێنێت و پشتگیری ئەو مانایە دەكات كە ئێمە هەڵمانبژاردووە.
سەلماندنی بەردەوامی پێغەمبەرایەتی لە فەرموودەكانەوە
فەرموودەی یەكەم
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) -كاتێك ئیبراهیمی كوڕی كۆچی دوایی دەكات لە ساڵی 10ی كۆچیدا- دەفەرموێت: “ئەگەر لە ژیاندا بمایە ئەوا پێغەمبەرێكی ڕاستگۆ دەبوو.” (سنن ابن ماجه، كتاب الجنائز). لەگەڵ ئەوەی ئایەتی خاتەمی پێغەمبەران لە ساڵی پێنجی كۆچیدا دابەزیوە، دەی ئەگەر مانای خاتەمی پێغەمبەران دواهەمینیان بوایە لەڕووی كاتەوە و دوای ئەو پێغەمبەر نەهاتبایە؛ ئەوا پێویست بوو پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بفەرموێت: ئەگەر ئیبراهیم لەژیاندا بمایە ئەوا نەدەبوو بە پێغەمبەر؛ چونكە من خاتەمی پێغەمبەرانم.
فەرموودەی دووەم
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەرهەق بە مەسیحی كوڕی مەریەمی بەڵێندروا بە ئوممەتی موحەممەدی چوار جار دەفەرموێت: “نبي الله” واتە: “پێغەمبەری خوا.” (صحيح مسلم، باب ذكر الدجال).
فەرموودەی سێيەم
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: “ئەبوبەكر چاكترین كەسی ئەم ئوممەتەیە مەگەر كەسێك پێغەمبەر بێت.” (نور الأبصار للشيخ المؤمن، لا 89، وكنوز الحقائق، لا 5. والفتح الكبير، بەرگی 1، لا 19. والجامع الصغير، باب ألف، بەرگی 1، لا 13).
فەرموودەی چوارەم
عائیشە (رضي الله عنها) دەفەرموێت: “بڵێن خاتەمی پێغەمبەرانە مەڵێن لەدوای ئەو پێغەمبەر نیە.” (تكملة مجمع البحار، لا 85، والدر المنثور للسيوطي، بەرگی 5، لا 204)
فەرموودەی پێنجەم
دەیلەمی ڕیوایەتی كردووە لە ئیبن عەبباسەوە (رضي الله عنهما) كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: “من سەرداری پێغەمبەرانی پێشین و پاشینم و ئەمەیش خۆهەڵكێشان نیە.”
فەرموودەی شەشەم
لە سەحیحی موسلیمدا هاتووە، پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: “شەش فەزڵم هەیە بەسەر پێغەمبەراندا.” (كتاب المساجد) تێیاندا باسی خاتەمی پێغەمبەرانی كردووە. لێرەدا پێویستە لەسەرمان كە خاتەمی پێغەمبەران بەجۆرێك ڕاڤە بكەین كە بەهۆیەوە ئەفزەڵیەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بسەلمێنرێت بەسەر هەموو پێغەمبەراندا (عليهم السلام)، پێشتر ئەمە باس كراوە.
كەواتە ڕوون دەبێتەوە كە بەڕەهایی پێغەمبەرایەتی هەڵنەگیراوە، وە ڕێگەی گونجاندن لە نێوان ئایەت و فەرموودەكاندا مانای مانەوەی پێغەمبەرایەتی دەگەیەنێت، وە هەندێ فەرموودەیش كە مانای پچڕانی پێغەمبەرایەتی دەگەیەنن.. بریتیە لە پێغەمبەرایەتی تەشریعی و سەربەخۆ كە پچڕاوە. بەڵام پێغەمبەرایەتی ناسەربەخۆ یان سێبەرئاسا لەناو ئوممەتی سەرداری پێغەمبەراندا (صلی الله علیه وسلم) بەردەوامە هەتا ڕۆژی قیامەت؛ وە مەسیحی بەڵێندراو پێغەمبەری خوایە و جێنشینی پێغەمبەری خوایە (صلی الله علیه وسلم) بەگوێرەی ئەم فەرمایشتەی خوای گەورە: ﴿وَعَدَ اللهُ الذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا الصالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ﴾ واتە: “خوا بەڵێنیداوە بەو كەسانەتان كە باوەڕیان هێناوە و كردەوەی چاك ئەنجام دەدەن كە بیانكات بە جێنشین لەسەر زەوی وەك چۆن ئەوانەی پێش ئەوانی كرد بە جێنشین.” (النور: 56). وە هیچ بوارێك نیە بۆ ئەو مەسیحی كوڕی مەریەمەی كە ﴿وَرَسُولًا إِلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ﴾ واتە: “پێغەمبەرێكە بۆسەر نەوەی ئیسڕائیل.”. كە ڕەوانە بكرێت بۆسەر ئوممەتی موحەممەدی.
وە ئەو پێغەمبەرایەتیەی كە ئێمە باوەڕمان بە مانەوە و بەردەوامبوونی هەیە لەناو چاكترینی ئوممەتەكاندا هیچ شكاندنێكی تێدا نیە بۆ شكۆی موحەممەد (صلی الله علیه وسلم)، بەڵكو ڕێز و گەورەییەكەی پتر دەكات؛ چونكە تەواوەتی پێغەمبەر ناچەسپێت مەگەر بە تەواوەتی ئوممەتەكەی، وە چاكە و گەورەیی مامۆستا دەرناكەوێت مەگەر بە چاكە و گەورەیی قوتابی. گەورەمان ئەحمەد مەسیحی بەڵیندراو (علیه السلام) دەفەرموێت:
وە مەبەستمان لە خەتمی پێغەمبەرایەتی ئەوەیە كه خاسیەتە كامڵیەكانی پێغەمبەرایەتی گەیشتوونەتە چڵەپۆپە لە پێغەمبەرماندا كە چاكترین و گەورەترینی پێغەمبەران و نێردراوانی خوایە، وە باوەڕمان وایە كە پێغەمبەر لەدوای ئەو نیە مەگەر ئەوەی كە لە ئوممەتەكەی بێت و لە تەواوترین شوێنكەوتووانی بێت، كە ئەو كەسە هەموو لێشاویكی ڕۆحی دەستكەوتووە لە ڕۆحانیەتی ئەوەوە، وە ڕووناك بووەتەوە بە ڕووناكیەكەی ئەو. كەواتە لێرەدا كەسێكی تر بوونی نیە و جێگای غیرەكردن نیە، وە پێغەمبەرایەتیەكی تر نیە و جێگەی سەرسوڕمان نیە. بەڵكو ئەحمەدە و درەوشاوەتەوە لە ئاوێنەیەكی تردا، وە پیاو حەسوودی و ڕقلێبوونی نیە بۆ وێنەكەی خۆی كە خوا لە ئاوێنەدا پیشانی داوە و دەریخستووە. وە ئاشكرایە كە هیچ كەسێك حەسوودی و ڕقی ناجووڵێت بەرامبەر قوتابی و مناڵی خۆی. وە ئەو كەسەی لەم پێغەمبەرەیە… وە لەناو ئەم پێغەمبەرەدایە ئەوا ئەو كەسە ئەوە؛ چونكە لە تەواوترین پلەی فەنابوون دایە، ڕەنگكراوە بە ڕەنگەكەی، باڵاپۆشكراوە بەو پۆشاكە، وە بەهۆی ئەوەوە بوونی دەستكەوتووە و لەوەوە گەیشتووەتە نەشونومای تەواوەتی، وە ئەمە بریتیە لە ڕاستیەك كە شایەتی دەدات لەسەر پیتوفەڕی پێغەمبەرمان، وە جوانیەكەی پیشانی خەڵكی دەدرێت لە پۆشاكی ئەو شوێنكەوتووانەی كە فەنابوون تێیدا بەوپەڕی خۆشەویستی و دڵپاكیەوە، وە نەفامیە كەسێك هەستێت بە مشتومڕكردن، بەڵكو ئەمە لەلایەن خواوە چەسپاوە بۆ دوورخستنەوەی وەجاخكوێری لێی،وە پێویست بە دریژەپێدان ناكات بۆ كەسێك كە وردبێتەوە. وە ئاشكرایە ئەو لەڕووی جەستەييەوە باوكی هیچ یەكێك لە پیاوەكان نیە، بەڵام ئەو باوكە لەڕووی لێشاوی پەیامەكەیەوە بۆ ئەو كەسەی كە بەتەواوی كامڵ بووە لە ڕۆحانیەتدا… وە بێگومان ئەو خاتەمی پێغەمبەران و سەرگەورەی پەسەندكراوانە.
وە هەرگیز ناچێتە لای خوا مەگەر ئەو كەسەی نەخشی مۆركەكەی و شوێنەواری سوننەتەكەی ئەوی لەگەڵدا بێت، وە هیچ كردار و بەندایەتیەك وەرناگیرێت مەگەر دوای دانپیانان بە بەرنامەكەی و جێگیربوون لەسەر ئایین و ڕێ و شوێنەكەی ئەو. بێگومان ئەو كەسە تیاچوو كە وازی لێ هێنا و لە سەرجەم سوننەتەكانیدا شوێنی نەكەوت بە ئەندازەی هێز و توانای خۆی، وە یاسا و بەرنامەیەك لەدوای یاسا و بەرنامەكەی ئەو نیە، وە كتێب و ڕاسپێریەكەی ئەو بە هیچ كەسێك لەكارناخرێت، وە شەهادەكەی بە هیچ كەسێك ناگۆڕێت، وە دڵۆپێك نیە كە هاوشێوەی بارانەكەی ئەو بێت، وە ئەوەی بە ئەندازەی كێشی گەردیلەیەك لە قورئان دەرچێت ئەوە لە ئیمان دەرچووە، وە هیچ كەسێك سەرناكەوێت هەتا شوێن هەموو ئەو ڕێنماییانە نەكەوێت كە لە پێغەمبەری هەڵبژاردەمانەوە سەلمێنراوە، وە ئەو كەسەی بە ئەندازەی گەردیلەیەك واز لە ڕاسپێریەكانی بهێنێت هەڵدێراوە. وە ئەو كەسەی لەم ئوممەتەدا بانگەشەی پێغەمبەرایەتی بكات و باوەڕی بەوە نەبێت كە بەهۆی گەورەمان موحەممەد چاكترینی مرۆڤەكانەوە پەروەردە بووە، وە خۆی هیچ شتێك نیە بەبێ ئەم پێشەنگیه، وە قورئان كۆتا شەریعەت بێت ئەوا ئەو كەسە تیاچووە و چووەتە ڕیزی كافران و تاوانكارانەوە. وە ئەو كەسەی بانگەشەی پێغەمبەرایەتی بكات و باوەڕی بەوە نەبێت كە لە ئوممەتەكەی ئەوە، وە هەموو ئەوەی هەیەتی لە لێشاوەكەی ئەوەوە دەستیكەوتووە، وە بەرهەمێكە لە باخچەكەی ئەو، وە دڵۆپێكە لە لێزمە بارانەكەی ئەو، وە تیشكێكە كە درەوشانەوەكەی ئەو، ئەوا ئەو كەسە كەسێكی نەفرەت لێكراوە و نەفرەتی خوا لە خۆی و یاریدەداران و شوێنكەوتووانی بێت. لەژێر ئاسماندا جگە لە پێغەمبەری هەڵبژێردراومان هیچ پێغەمبەرێكی ترمان نیە، وە جگە لە قورئان هیچ كتێبێكی ترمان نیە، وە هەركەسێك پێچەوانەى ئەو كتێبە ڕەفتار بكات ئەوا خۆی كێش كردووە بەرەو بڵێسەی ئاگر.” (مواهب الرحمن، ص68، طبع قاديان)
پاشان مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) دەفەرموێت: “ئەم بەندەیە هیچ ناڵێت جگە لەوەی كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی، وە بە ئەندازەی پێیەك لە هیدایەت دەرناچێت. وە دەفەرموێت: لەڕاستیدا خوا بە وەحی خۆی ناویناوم پێغەمبەر، هەروەها پێشتر لەسەر زوبانی پێغەمبەری هەڵبژاردەمان ناونراوم. بێگومان مەبەستی لە پێغەمبەرایەتی تەنها بریتیە لە زۆری ئاخاوتنی خوا و زۆری هەواڵ پێگەيشتن لەلایەن خواوە و زۆری ئەو وەحیانەی كە دەكرێت. دەفەرموێت: مانای پێغەمبەرایەتی لای ئێمە ئەو مانایە نیە كە لە پەڕاوەكانی پێشوودا هەیە، بەڵكو پلەیەكە تەنها بە شوێنكەوتنی پێغەمبەرمان – كە چاكترینی مرۆڤەكانە- خەڵات دەكرێت. وە هەركەسێك ئەو پلەيەی بەدەست هێنا.. خوا بەڕوونی و بەڕێژەیەكی زۆر قسەدەكات لەگەڵ ئەو كەسەدا. وە شەریعەت وەك خۆی دەمێنێتەوە… هیچ بڕیارێكی لێ كەم نابێتەوە و هیچ ڕێنماییەكيش زیاتر نابێت بۆی. وە دەفەرموێت: من تاكێكم لە ئوممەتی پێغەمبەر، پاشان لەگەڵ ئەمەدا خوا ناویناوم پێغەمبەر لەژێر لێشاوی پێغەمبەرایەتی موحەممەدیدا، وە ئەوەی پێویست بوو بەوەحی پێیڕاگەیاندم. وە پێغەمبەرایەتیەكەی من شتێك نیە جگە لە پێغەمبەرایەتیەكەی ئەو، وە لە جبەكەمدا تەنها ڕووناكی و تیشكەكانی ئەو بوونیان هەیە. وە ئەگەر ئەو نەبوایە ئەوا من شتێك نەبووم كە باس بكرێم یان ناوێكم هەبێت. بێگومان هەر پێغەمبەرێك بە لێشاوەكەیدا دەناسرێتەوە، چجای پێغەمبەری خۆمان كە بریتیە لە چاكترینی پێغەمبەران و بەلێشاوترینیان، بەرزترین و هەرە باڵاترینیان.” (الاستفتاء، لا 42)
توێژینەوەی هەشتەم
بەڵگەكانی ڕاستگۆیی ئەحمەد مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام)
[ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری (البشری)وە گواستراوەتەوە كە لە چیای كرمل دەردەچێت لە حەیفای فەڵەستین]
هەموو ئەو پێوەرانەی كە لە پێغەمبەرە پێشووەكاندا بوونیان هەبووە و بە هۆیانەوە خەڵكی ڕاستگۆیی ئەوانی بۆ دەركەوتووە هەموویان لە مەسیحی بەڵێندراودا هەن، كە بریتین لە كۆمەڵە بەڵگەیەكی پرشنگدارو ئایەتگەلێكی ڕۆشن لەسەر ڕاستی داواكەی و ئەوەی كە لای خوای گەورەوە هێناویەتی. وە بەو پێیەی كە قورئانی مەزن بریتیە لە بنەما بۆ زانینی ئەو پێوەرانە لەبەرئەوە ئێمەیش لە ڕوونكردنەوە و پیادەكردنیاندا بەسەر مەسیحی بەڵێندراودا دەگەڕێینەوە بۆی.
پێوەری یەكەم:
خوای گەورە لە سەلماندنی ڕاستی پێغەمبەری خۆمان موحەممەد دا (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: ﴿…فَقَدْ لَبِثْتُ فِيكُمْ عُمُرًا مِنْ قَبْلِهِ أَفَلا تَعْقِلُونَ﴾ واتە: “…بێگومان من مامەوە لە ناوتاندا ماوەی تەمەنێكی درێژ پێش هاتنی ئەم قورئانە دەی ئایا ئێوە بۆ ژیر نابن بیرناكەنەوە؟” (يونس: 17)
لەم ئایەتە پیرۆزەدا چوار مەرج هەیە كە ئەگەر لەهەر بانگەشەكارێكدا هەبوو ئەوا بە دڵنیاییەوە ڕاستگۆیە:
1) دەبێت پێش بانگەشەكەی لەناو هۆزەكەیدا بووبێت نەك نامۆ بێت پێیان.
2) دەبێت تەمەنێكی دوور و درێژ لەناویاندا ژیابێت نەك چەند ساڵێكی كەم، واتە بە منداڵی و مێردمنداڵی و گەنجێتی و كامڵی لەناویاندا ژیا بێت، وە لە هەموو ئەم قۆناغانەدا لەڕووی ڕاستگۆییەوە جێگای ئەزموون و تاقیكردنەوە بووبێت.
3) وە دەبێت كەسێكی ناسراو بێت لەناو هۆزەكەیدا نەك نەناسراو بێت لایان؛ چونكە تەنوین لە فەرمایشتی خوای گەورەدا ﴿عُمُرًا﴾ شكۆ و مەزنێتی دەگەیەنێت تەنانەت ئەگەر ئەو كەسە كردەوەیەكی نەشیاو بكات بەپەنجە ئاماژەی بۆ دەكەن و بە خێرایی هەواڵەكەی بڵاودەبێتەوە.
4) دەبێت ئەم سێ سیفەتە هەمووی بوونی هەبێت پێش بانگەشەكەی.
كەواتە هەركەسێك بانگەشەیەك بكات و ئەم چوار سیفەتەی هەبێت ئەوا بەدڵنیاییەوە كەسێكی ڕاستگۆیە. بێگومان هەموو پێغەمبەران ئەم چوار سیفەتەیان هەبووە پێش بانگەشەكەیان بۆیە دەبینین لەم ئایەتە پیرۆزەدا دووان ئاراستەی كەسانی ژیر كراوە و تەحەددایان دەكات بە فەرماییشتی: ﴿أَفَلا تَعْقِلُونَ﴾ واتە: “دەی ئایا ئێوە بۆ ژیر نابن بیرناكەنەوە.”، وە زانراوە كاتێك كە فەرمایشتی خوای گەورە: ﴿وَأَنْذِرْ عَشِيرَتَكَ الأَقْرَبِينَ﴾ واتە: “نزیكترین خزمەكانیشت ئاگاداربكەوە.”، دابەزی بۆ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) -ئەمەش لە سەرەتای بانگەوازەكەیدا- یەكەم كارێك كە كردی وەرگرتنی شایەتی و دانپیانانی هۆزەكەی بوو لەسەر ڕاستگۆیی خۆی، ئەوەبوو چووە سەر كێوی صەفا و هاواری كرد و بەهەموو هێزێكی بانگی كردن و ئەوانیش كۆبوونەوە لە دەوری و ڕوویان تێكرد و پێی وتن: ئەگەر پێتان بڵێم لە پشت ئەو شاخەوە سوپایەكی بێ شومار هەیە دەیەوێت پەلامارتان بدات، ئایا ئێوە باوەڕم پێ دەكەن؟ ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: بەڵێ باوەڕت پێ دەكەین؛ چونكە درۆمان لێ نەدیوی: “يَا صَبَاحَاهْ! فَقَالُوا: مَنْ هَذَا؟، فَاجْتَمَعُوا إِلَيْهِ، فَقَالَ: «أَرَأَيْتُمْ إِنْ أَخْبَرْتُكُمْ أَنَّ خَيْلًا تَخْرُجُ مِنْ سَفْحِ هَذَا الجَبَلِ، أَكُنْتُمْ مُصَدِّقِيَّ؟» قَالُوا: مَا جَرَّبْنَا عَلَيْكَ كَذِبًا.”
كەواتە ڕاستگۆیی پێغەمبەران بەدرێژایی ژیانیان پێش پێغەمبەرایەتی بەڵگەیەكی بەهێزە لەسەر ڕاستی ئەوەی كە بانگەشەی دەكەن، ئەمەش مەبەستێكی گەورەیە و مەترسی خۆی هەیە؛ چونكە چەندەها كەس هەیە تێدەپەڕن بەسەریدا بێئەوەی ئاوڕی لێ بدەنەوە و گوێی پێ بدەن، وە گاڵتەی پێ دەكەن و پێكەنینیان پێی دێت لەگەڵ ئەوەی لەسەر گەورەترین بنەما بنیات نراوە كە زانست و زانیاریەكانی لەسەر بنیات نراوە كە ئەویش بریتیە لە “بەڵگەی ئیستقرائی”؛ وە هەركەسێك ئەم بەڵگە زانستیە كە قورئانی پیرۆز بەیانی كردووە بەدرۆ دەزانێت پێویستە لەسەری كە پشكنینی ورد بكات بۆ لاپەڕەكانی مێژوو، وە ژیانی هەموو مرۆڤە مەزنەكان بەوردی بخوێنێتەوە و بزانێت ئایا كەسێكیان هەبووە كە ئەم چوار سیفەتەی تێدا بوو بێت كە لەسەرەوە باسكران و درۆ بكات لەوەی كە بانگەشەی بۆ دەكات؟ لەڕاستیدا ئەمە بەڵگەیەكی بەهێزە و مەسیحی بەڵێندراویش ئەمەی وەك بەڵگە هێناوەتەوە لەسەر ڕاستگۆیی خۆی و دەفەرموێت، كە ئەمە كوردیەكەیەتی:
“بەڕاستی هەرگیز ئێوە ناتوانن تۆمەتبارم بكەن بە درۆ و قسەهەڵبەستن و فێڵكردن لە سەرەتاكانی ژیانمدا كەلەناوتاندا بووم كە وايدابنێن ئەو كەسەی ئەمە پیشەی بێت لە درۆ و قسەهەڵبەستن هیچ دوور نیە لای خۆیەوە ئەم كارەی دروست كردبێت. دەی ئایا كەسێكتان تێدایە ڕەخنەی هەبێت لە بارودۆخێك لە بارودۆخەكانی ژیانم؟ ئەمەش تەنھا فەزڵی خوایە كە هەر لە مناڵیمەوە لەسەر پارێزكاری دایمەزراندووم! لەمەشدا نیشانە هەیە بۆ ئەوانەی بیردەكەنەوە.” (تذكرة الشهادتين، ص62)
لێرەدا ئەوەندەمان بەسە كە شایەتیدانی گەورەترین دوژمنی مەسیحی بەڵێندراو یاداشت بكەین كە شێخ موحممەد حسێن بەطالەویە كە بیروباوەڕی چۆن بووە بەرامبەری پێش بانگەشەكەی. ئەم شێخە لە پیاهەڵدانی كتێبەكەی مەسیحی بەڵێندراودا (البراهین الأحمدیة)دا دەڵیت: “بێگومان هاوشێوەی كتێبی ناوبراو هەرگیز دانەنراوە لە جیهانی ئیسلامیدا، وە هیچ زانیاریەكمان نیە لە داهاتوو، ڕەنگە دوای ئەمە لەكاروبارەكانی خوای گەورەدا شتی تازە ڕووبدات. هەروەها نووسەرەكەیشی بێ هاوتایە وەكو كتێبەكەی؛ چونكە ڕۆژگار بەدەگمەن كەسێكی وەهای تێدا هەڵبكەوێت كە بەشێوەیەكی سەیر لە خزمەتی ئایینی ئیسلام و سەرخستنی ئەم ئايینەدا بێت بە خۆی و ماڵ و قەڵەم و كردار و گوفتاری… بێگومان نووسەری “البراهين الأحمدية” بەپێی ئەزموون و تاقیكردنەوەی دۆست و دوژمنەكانی _حیسابی لای خوایە_ كەسێكە لەسەر شەریعەتی ئیسلامی دامەزراوە و خاوەن تەقوا و خۆپارێز و زۆر ڕاستگۆیە.” (إشاعة السنة، المجلد السادس)
پێوەری دووەم:
ئەوەیە كە قورئانی پیرۆز ڕایگەیاندووە لەم ئایەتانەدا: ﴿قُلْ إِنّ الذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللهِ الْكَذِبَ لا يُفْلِحُونَ﴾ واتە: “بڵێ: بەڕاستی ئەوانەی كە درۆ هەڵدەبەستن بە ناوی خواوە، ڕزگار نابن.” (يونس: 70)، وە فەرمایشتی خوای گەورە: ﴿وَلَوْ تَقَوَّلَ عَلَيْنَا بَعْضَ الْأَقَاوِيلِ (*) لأَخَذْنَا مِنْهُ بِالْيَمِينِ (*) ثُم لَقَطَعْنَا مِنْهُ الْوَتِينَ (*) فَمَا مِنْكُمْ مِنْ أَحَدٍ عَنْهُ حَاجِزِينَ﴾ واتە: “خۆ ئەگەر محمد (صلی الله علیه وسلم) هەندێك قسەو گوفتار بەدەم ئێمەوە هەڵبەستایە (*) ئەوە بەهێزو دەسەڵاتی خۆمان دەمانگرت (*) لەوەودوا ڕەگی دڵی دەپچڕێنین و دەیمرێنین (*) ئەوسا هیچ كەسێك نی یە لە ئێوە بەربەست و بەرگری بكات لە ئێمە.” (الحاقة: 45_48)
ئەم دوو ئایەتە و هاوشێوەكانیان لە قورئانی مەزندا زۆر بەجوانی ڕوونی دەكەنەوە كە هەركەسێك بەناوی خوداوە درۆ بكات و قسەی بەدەمەوە هەڵبەستێت هەرگیز سەركەوتوو نابێت لەبانگەشەكەیدا؛ وە مێژوو لە هەموو لاپەڕەكانیدا جەخت لەم بابەتە دەكاتەوە، هەموو ئەو كەسانەی كە بەدرۆ بەناوی خواوە بانگەشەی پێغەمبەرایەتييان كردبێت پاش ماوەیەكی كەم كۆمەڵەكەيان پەرتەوازە بووە و دوای ڕاگەیاندنی بانگەشەكەیان لەناوچوون.
ئیبن قەییم لە كتێبی “زاد المعاد”دا دەڵێت: “ئێمە نكوڵی لەوە ناكەین كە زۆرێك لە درۆزنەكان لە زەویدا ڕاست بوونەتەوە و شان وشكۆیان دەركەوتووە، بەڵام كاریان بەئەنجام نەگەيشتووە و ماوەیان درێژەی نەكێشاوە، بەڵكو خوای گەورە پێغەمبەرانی خۆی زاڵكردووە بەسەریاندا و لەلایەن ئەوانەوە شوێنەواریان سڕاوەتەوە دوابڕاو و ڕیشەكێش كراون، ئەمە سوننەتی خوایە سەبارەت بە بەندەكانی لەو ڕۆژەوەی دنیا دروست بووە هەتا ئەو ڕۆژەی خودا زەوی و هەرچی لەسەریەتی دەباتەوە بۆ خۆی.” (زاد المعاد، بەرگی 1، لا 500).
ئاشكرایە مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) دوای ئەوەی بە ئاشكرا بانگەوازەكەی خۆی ڕاگەیاند زیاتر لە 30 ساڵ لەژیاندا مایەوە و بەردەوام هەموو خەڵكی سەرزەوی بانگ دەكرد بۆ پەیڕەوكردنی ئایینی ئیسلام و كاركردن بەبریارەكانی كتێبی خوا كە چاكە وخراپە جیادەكاتەوە، دەی ئایا دەگونجێت كەسێكی درۆزن بێت، پەنا بە خوا؟
پێوەری سێيەم:
بریتیە لە ئایەت و موعجیزەكان، بێگومان خوای گەورە مەسیحی بەڵێندراوی بە كۆمەڵێك ئایەت پڕ چەك كردبوو تاكو ببنە بەڵگە لەسەر ڕاستگۆیی ئەو… لەوانە موعجیزەی فێربوونی زمانی عەرەبی، بەجۆرێك بەرێزی چەندین كتێب و شیعر و قەسیدەی بەم زمانە مەزنە نووسیوە، بەڕادەیەك بیست و سێ كتێبی عەرەبی نووسیوە.
هەروەها خوای گەورە موعجیزەی طاعونی پێ بەخشی، بەجۆرێك بەڕێزی پێشبینی بڵاوبوونەوەی طاعوونی كرد بەوەی كە دەبێتە سزایەك بۆ نەیارەكان و ئایەتێك لەسەر ڕاستگۆیی ئەو، بەجۆرێك ئەو طاعونە سەرەڕای خۆنەكوتان بەهیچ شێوەیەك تووشی ئەم نابێت، كە هەر بەوشێوەیە دەرچوو.
هەروەها موعجیزەی مانگگیران و خۆرگیران كە ئەمەش بەدیهاتنی پێشبینیەكی پێغەمبەر بوو (صلی الله علیه وسلم) ئيمامى الدارقطني لە سونەنەكەیدا تەخریجی كردووە كە بریتیە لە: “بێگومان بۆ مەهدیەكەی ئێمە دوو نیشانە هەیە، ئەوەتەی زەوی و ئاسمانەكان دروست بوون ڕوویان نەداوە، مانگ دەگیرێت لەیەكەم شەو لە مانگی ڕەمەزان، وە خۆر دەگیرێت لە ناوەڕاستیدا، ئەم دوو نیشانەیە ڕوویان نەداوە ئەوەتەی خوا زەوی و ئاسمانەكانی دروست كردووە.” “إِنَّ لَمَهْدِيِّنَا آيَتَيْنِ لَمْ تَكُونَا مُنْذُ خَلَقَ اللَّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ، يَنْخَسِفُ الْقَمَرُ لَأَوَّلِ لَيْلَةٍ مِنْ رَمَضَانَ، وَتَنْكَسِفُ الشَّمْسُ فِي النِّصْفِ مِنْهُ، وَلَمْ تَكُونَا مُنْذُ خَلَقَ اللَّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ.” ئەوەبوو خۆرگیران و مانگگیران لە ساڵی 1894ز ڕوویدا وەك ئەوەی لە فەرموودەكەدا وەسف كرابوو، پاشان لە ساڵی ئایندە، واتە ساڵی 1895ز، دووبارە ڕوویدایەوە. هەروەها كۆمەڵێكی زۆر موعجیزەی چاكبوونەوەی نەخۆشی لەسەر دەستی بەڕێزیدا ڕوویداوە لەو نەخۆشیانەی كە بەلای پزیشكەكانەوە چارەسەركردنیان ئەستەم بووە.
پێوەری چوارەم:
كە قورئانی مەزن باسی كردووە لەم فەرمایشتەی خوای گەورەدا: ﴿عَالِمُ الْغَيْبِ فَلا يُظْهِرُ عَلَى غَيْبِهِ أَحَدًا (*) إِلا مَنِ ارْتَضَى مِنْ رَسُولٍ فَإِنهُ يَسْلُكُ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ رَصَدًا (*) لِيَعْلَمَ أَنْ قَدْ أَبْلَغُوا رِسَالاتِ رَبهِمْ وَأَحَاطَ بِمَا لَدَيْهِمْ وَأَحْصَى كُل شَيْءٍ عَدَدًا﴾ واتە: “هەر خوایە زانا بە نهێنیەكان وە كەس ئاگادار ناكات بەسەر نهێنی خۆیدا (*) مەگەر پێغەمبەرێكی كە لێی ڕازی بێ جا بێگومان خوا دەينێرێ لە بەردەمی و پشتییەوە پاسەوان لە فریشتە (*) تا بزانێ كە سرووشی خوای خۆیان گەیاندووە وە خوا ئاگادارە بەوەی كە لایانە وە هەموو شتێكی ژماردووە بە ژماردن.” (الجن: 27_29).
لەم ئایەتە پیرۆزانەدا بەڕاشكاوی ئەوە ڕاگەیەنراوە كە خوای گەورە پێغەمبەرانی تایبەتمەند كردووە بە ئاگاداركردنەوەیان دەربارەی زۆرێك لە هەواڵە غەیبیەكان. وە خوای گەورە مەسیحی بەڵێندراوی، ئاگادار كردووە لە هەزارەها بابەتی غەیبی كە هەمووی هاتەدی بەو شێوەیەی كە ئەو هەواڵيدا بوو.
پێوەری پێنجەم:
بریتیە لەم فەرمائشتەی خوای گەورە: ﴿كَتَبَ اللهُ لأَغْلِبَن أَنَا وَرُسُلِي﴾ واتە: “خوا نووسیوێتی كە بێگومان من و پێغەمبەرانم سەردەكەوین.” (المجادلة: 22)، خودا خۆی بڕیاری داوە: بێگومانە من و پێغەمبەرەكانم سەردەكەوین، خودا بەتوانای بەدەسەڵاتە. وە زاڵبوون و سەركەوتن دوو جۆرە:
1- سەركەوتنی زانستی بە بەڵگە و دەلیلەكان، وەك لەم فەرمایشتەی خوای گەورەدا هاتووە: ﴿فَلِلهِ الْحُجَّةُ الْبَالِغَةُ﴾ واتە: “دەی كەواتە بەڵگەی بەهێز هەر بۆ خوایە.” (الأنعام 150). كە بریتیە لەیەكەم سەركەوتن كە دەدرێت بە پێغەمبەران و بەهۆیەوە سەردەكەون بەسەر نەیارەكانیاندا. وە مەسیحی بەڵێندراو (علیه السلام) پێشبینی كردووە كە شوێنكەوتووانی ئەو بەردەوام سەركەوتوو دەبن بەسەر ئەوانی تردا. وە كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی تەحەددای هەموو ئەو تاقم و گروپانە دەكات بەدرۆزنی دەزانن كە زۆرانبازی لەگەڵدا بكەن لە مەیدانی چاوپێكەوتن و لەسەر تەختەی گفتوگۆ بە ڕێگەی زانستی ڕاستەقینە، وە بەبڵاوكراوەكانی تەحەددای هەموو خەڵكی دەكات لە هەموو كاتێكدا.
2- سەركەوتنی ماددی، ئەمیش وردە وردە گەشەدەكات و پەرەدەسێنێت هەتا فەرمانی خوا سەردەكەوێت با دوژمنانی حەق پێیشیان ناخۆش بێت. خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿أَوَلَمْ يَرَوْا أَنا نَأْتِي الأَرْضَ نَنْقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا وَاللهُ يَحْكُمُ لا مُعَقِّبَ لِحُكْمِهِ وَهُوَ سَرِيعُ الْحِسَابِ﴾ واتە: “ئایا (بێ باوەڕان) سەرنجیان نەداوە كە ئێمە زەوی (كافران) كەم دەكەینەوە لە هەموو لایەنەكانی یەوە و خوا (بە ویستی خۆی) بڕیار دەدات كەس ناتوانێ بڕیاری ئەو (خوا) بگۆڕێ (یا هەڵوەشێنێتەوە) و ئەو (خوا) لێپرسینەوەی خێرایە.” (الرعد 42).
وە هەروەها كۆمەڵێك پێوەری تر هەیە كە قورئان باسی كردووە، لە ئێستادا كورتمان كردەوە بەو ئەندازەیەی كە باسمان كرد چونكە ئەوەندە بەسە.
سڵاو لەو كەسەى كە شوێن ڕێگەی ڕاست دەكەوێت.
مەرجەكانی بەیعەتدان بۆ چوونەناو كۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی
كراوە بە كوردی لە وتەی ئەحمەد مەسیحی بەڵێندراوەوە (علیه السلام)
یەكەم: ئەو كەسەی بەیعەتی داوە ئەبێت لە كانگای دڵیەوە بڕیار بدات كە خۆی بپارێزێت لە هاوەڵدانان بۆ خوا هەتاكو مردن.
دووەم: خۆی لابدات لە قسەی درۆ و توخنی زینا و خیانەتی چاو نەكەوێت، وە دووربكەوێتەوە لە هەموو رێگەیەكی خراپە و داوێنپیسی و خیانەت و دەستدرێژی و بەدفەڕی، وە ڕێگە نەدات هەڵچوونە دەروونیەكان زاڵبن بەسەریدا هەرچەندە پاڵنەرەكانی گرنگ و بەهێز بن.
سێیەم: دەبێت بەڕێكوپێكی بەردەوام بێت لەسەر بەجێهێنانی پێنج نوێژەكە بەبێ دابڕان بەگوێرەی فەرمانەكانی خوا و پێغەمبەرەكەی، وە بەردەوام بێت بە پێی توانا لەسەر كردنی شەونوێژ، وە سڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، وە ئیستیغفار و داوای لێخۆشبوون بكات لە پەروەردگاری لەسەر هەڵە و تاوانەكانی، وە لە ناخی دڵەوە هەموو ڕۆژێك یادی نیعمەت و چاكەكانی خوا بكات و پاشان سوپاس و ستایشكردنی خوای گەورە لەسەریان بكات بە ویردی خۆی.
چوارەم: بە ناهەق ئازاری هیچ كەسێك نەدات لە خەڵكی خوا بەگشتی و موسوڵمانان بەتایبەتی بەهۆی هەڵچوونەكانی دەروون.. نە بەدەستی و نە بەزمانی و نە بەهەر ڕێگەیەكی تر.
پێنجەم: بە ئەمەك بێت بۆ خوای گەورە، وە قایل بێت بە خواستەكانی لە هەموو دۆخەكاندا: دۆخی پەژارە و شادی، تەنگانە و فەرحانی، كەمدەستی و خۆشگوزەرانی، وە ئامادە بێت بۆ قەبوڵ كردنی هەموو زەبوونی و ئازارێك لە ڕێگەی خوادا، وە ڕوو لە خوای پاك و بڵند وەرنەگێڕێت كاتی تووشبوونی بە بەڵا و نەهامەتی، بەڵكو بەردەوام و بێ وچان بەرەو ڕووی بڕوات.
شەشەم: بە تەواوەتی دەست هەڵبگرێت لە شوێنكەوتنی نەریتە پووچەكان و ئارەزووەكانی دەروون و هیوا درۆینەكان، وە دەسەڵاتداری قورئانی مەزن قەبوڵ بكات لەسەر خۆی بە هەموو مانای وشە، وە وتەی خوا و قسەی پێغەمبەر بكات بە دەستووری كاركردنی لە هەموو بەرنامەكانی ژیانیدا.
حەوتەم: وازبهێنێت لە لووتبەرزی و خۆبەزلزانین بە وازهێنانێكی تەواوەتی، وە ڕۆژەكانی ژیانی بە ملكەچی و بێ فیزی و ڕەوشت جوانی و ئارامی و نەرمونیانی بەسەر ببات.
هەشتەم: دەبێت ئایین و سەربەرزی ئایین و هاوخەمی بۆ ئیسلام لای ئەو خۆشەویستتر و بڵندتر بێت لە خۆی و ماڵی و منداڵەكانی و هەموو ئەو شتانەی كە زۆر خۆشەویست و بڵندن لەلای.
نۆیەم: بەردەوام سەرقاڵ بێت بە یارمەتیدانی سەرجەم دروستكراوانی خوا و دڵسۆز بێت بۆیان تەنها لەبەر خاتری خوا، وە بەپێی توانا سوود بگەیەنێت بە هاوڕەگەزەكانی خۆی بە هەموو ئەو بەهرە و ناز و نیعمەتانەی كە خوا پێی بەخشیوە.
دەیەم: پەیمانی برایەتی ببەستێت لەگەڵ ئەم بەندەیەدا (واتە: مەسیحی بەڵێندراو)، تەنها لەبەر خاتری خوا.. كە گوێڕایەڵیم بكات لە هەموو ئەو كارە چاكانەی كە فەرمانی پێ دەكەم، پاشان خۆی لانەدا لەم پەیمانە و نەیشكێنێت هەتاكو مردن، وە ئەم پەیمانە بەشێوەیەك بێت كە پەیوەندییە دنیاییەكان بارتەقای نەبن، چ ئەو پەیوەندیانە خزمایەتی بن یان هاوڕێیەتی یان كار و پیشە.
(سەیری ڕاگەیەندراوى “تكمیل التبلیغ” بكە لە 12ی یەنایەر (كانوونی دووەم) ساڵی 1889ز، كۆمەڵە ڕاگەیاندراوەكان، بەشی یەكەم، لاپەڕە 189_190).