بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان _ بناڤێ خودێ دلووڤاندارێ دلووڤانکار
لا إله إلا الله محمد رسول الله
پێگەی فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی ئەحمەدی,

کردنەوەی مزگەوتی “الفتح العظيم” لە ئەمریکا بەڵگەیەکی ترە لەسەر ڕاستی ئیسلام

لە ساڵی 1892ز قەشەی ئەمریکی “ئەلیکسەندەر دوئی” بانگەشەی ئەوەی کرد کە نوێنەرایەتی مەسیح دەکات لە ھاتنی دووەمیدا کە مەسیحیەکان کۆدەکاتەوە و یەکگرتوویان دەکات.

* گروپێکی دامەزراند بەناوی خۆیەوە، وە شارێکی تایبەت بەخۆی دروستکرد لە ویلایەتی “ئیلینۆی”ی ئەمریکی ناوینا “زایۆن”.

* یەکێك بوو لە قەشە ھەرە گەورەکانی سەردەم لەسەر ئاستی ھەموو جیھان، وە لەھەموو جیھاندا ناوبانگی دەرکرد بوو بە چارەسەرکردنی نەخۆشەکان بەناوی خاچەوە، خاوەنی ڕۆژنامە و ھۆکارەکانی ترى ڕاگەیاندن بوو..

* بەوە ناسرابوو کە جەنگێکی دڕندانەی ڕاگەیاندبوو دژی ئیسلام.

* وە ئاواتی دەخواست موسوڵمانان بفەوتێن و پێشبینی ئەوەی کرد کە مەسیح کاتی گەڕانەوەی بۆ سەرزەوی ھەموو موسوڵمانان دەکوژێت.

* زۆر جنێوی دەدا بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و سووکایەتی پێ دەکرد.

* مەسیحی بەڵێندراو (عليه السلام) لە گوندێکی دوورەدەستەوە لە ھيندستان بەناوی “قادیان” نامەی بۆ نارد.

* پێی گوت پێویست ناکات ھەموو موسوڵمانان بکوژیت، بەڵکو لە پاروەردگارت بپاڕێرەوە تەنھا من بکوژێت و من خۆم ئەو مەسیحە بەڵێندراوەم کە ئێوە چاوەڕێی دەکەن.

* بەڕێزی (عليه السلام) نامەی نارد بۆ دوئی و تەحەددای کرد کە لە پاڕانەوە لە خوای گەورەدا زۆرانبازی لەگەڵدا بکات کە خوا لە ژیانی ڕاستگۆدا درۆزن لەناو ببات.

* پاش چاوەڕوانییەکی درێژ و دووبارەکردنەوەی تەحەدداکە لەلایەن بەڕێزیەوە، دوئی ناچاربوو کێبڕکێکە قەبوڵ بکات.

* تەنھا ماوەیەکی کورت تێپەڕی ھەتا قەشە دوئی بە سووک و ڕسوایی مرد.

* لەپڕدا ئاشکرابوو کە ئالوودە بوو بە مەی و ماددە ھۆشبەرەکانەوە و پارە و سامانی دزیوە.

* پاشان تووشی ئیفلیجی بوو

* شوێنکەوتووانی بەتەنھا و بە کەساسی بەجێیان ھێشت.

* لەکۆتاییدا لەم دۆخەدا مرد تەنانەت لەوکاتەدا ڕۆژنامە ئەمریکییەکان ئەم ھەواڵە گەورەیان نووسی و سەرکەوتنی مەسیحی ھيندستانیان ڕاگەیاند ھەروەك پێیان گوت “مەزن مەسیح میرزا غوڵام ئەحمەدە!”